-
Title:
بۆچی زوو بوار جیاکردنەوە هەموو کات واتای سەرکەوتنی کار نییە
-
Description:
سەرەتایەکی خێرا هەموو کات یارمەتیت نایات بەرەو پێش بچیت. بە نموونە لە بوارەکانی وەرزش، تەکنەلۆجیا و ئابووریناسی، ڕۆژنامەنوس دەیڤد ئێپستین باسی ئەوە ئەکات چۆن زوو جیاکردنەوەی بوار لە ژیانا زیان بە پەرەسەندنی درێژخایەن ئەگەیەنێت -- و باسی سوودەکانی ماوەی نموونە وەرگرتن ئەکات کە تیایا شتی تازە تاقی ئەکەیتەوە و تیشک ئەخەیتە سەر پەرەدان بە زنجیرەیەک شارەزایی. بزانن چۆن ئەم بیرکردنەوە فراوانتر و دژەباوە ئەکرێت ببێتە هۆی ژیانێکی سەرکەوتووتری کەسی و پیشەیی.
-
Speaker:
دەیڤد ئێپستین
-
ئەمەوێ باسی پەرەسەندنی
تواناکانی مرۆڤ بکەم، و
-
حەز ئەکەم بە چیرۆکێک دەستپێکەم کە لەوانەیە
کاریگەرترین چیرۆکی پەرەسەندنی سەردەم بێت.
-
لەوانەیە زۆرێک لە ئێوە لێرە یاسای
١٠ هەزار کاتژمێرەکەتان بیستبێت.
-
لەوانەیە تەنانەت ژیانی خۆشتان
لەسەر ئەوە بەڕێوە بەرن.
-
بەشێوەیەکی بنچینەیی، بیرۆکەکە ئەوەیە
بۆ ئەوەی لە شتێکا مەزن بیت
-
پێویستت بە ١٠ هەزار کاتژمێر
لە ڕاهێنانی چڕە،
-
بۆیە پێویستە بە زووترین کات دەستپێکەیت.
-
مناڵی پۆستەرەکە بۆ ئەم چیرۆکە
تایگەر وودسە.
¶
-
ئەوکاتەی حەوت مانگ بوو باوکی
دارێکی گۆڵفی یا پێی.
-
لە دە مانگیدا، دەستیکرد بە لاساییکردنەوەی
پیاکێشانەکەی باوکی.
-
لە دوو ساڵیدا، ئەتوانیت بچیتە سەر یو تویب و
ڤیدیۆکانی لەسەر تەلەفزیۆنی نەتەوەیی ببینیت.
-
بۆ پێشەوە بڕۆین بۆ ٢١ ساڵی،
-
مەزنترین یاریزانی گۆڵفی جیهانە.
-
دە هەزار کاتژمێرە نموونەییەکە ئەکات.
-
نموونەیەکی تری زۆر باڵای
ئەم بیردۆزە
¶
-
هی سێ خووشکە پۆڵگارەکەیە،
-
کە باوکیان بڕیاری یا بە شێوەیەکی زۆر تەکنیکی
فێری شەترەنجیان بکات
-
لە تەمەنێکی منداڵییەوە.
-
ئەیویست نیشانی بات
-
بە دەستپێکردنێکی زوو و
ڕاهێنانی چڕەوە،
-
هەر منداڵێک بێت ئەتوانێت
لە شتێکا ببێت بە بلیمەت.
-
ڕاستییەکەشی،
-
دووان لە کچەکانی بوون بە یاریزانی جیهانی شەترەنج.
-
بۆیە کە بووم بە نووسەری زانست
لە گۆڤاری "وەرزش بە ڕوونکراوەیی"،
¶
-
حەسرەت گرتمی.
-
ئەگەر ئەم یاسای ١٠ هەزار کاتژمێرە ڕاست بێت،
-
کەواتە پێویستە ببینین کە وەرزشەوانە
پێشەنگەکان پێشدەکەون
-
لەو شتەی پێی ئەوترێت
"ڕاهێنانی بەمەبەست."
-
ئەمە ڕاهێنانی چڕی ڕاستکردنەوەی هەڵەی
ژێر ڕاهێنەرایەتییە،
-
نەک هەر یاریکردنی ئاسایی.
-
کاتێک زانایانیش سەیری وەرزشەوانە
پێشەنگەکانیان کردووە،
-
بینیویانە کە کاتی زیاتریان بەسەربردووە
لە ڕاهێنانی بەمەبەست --
-
زۆر جێی سەرسوڕمان نییە.
-
کاتێک شوێن وەرزشەوانەکان کەوتوون
بەدرێژایی ماوەی پەرەسەندنیان،
-
شێوەی بەرەوپێشچوون ئاوا بووە:
-
پێشەنگەکانی داهاتوو لە سەرەتای خۆیانا
کاتی کەمتریان بەسەربردووە
-
لە ڕاهێنانی بەمەبەست لەو وەرزشەی
لەسەری جێگیر بوون.
-
ئەو کارەیان کردووە کە زانایان
پێی ئەڵێن "ماوەی نموونە وەرگرتن،"
-
کە تیایا چالاکی جەستەیی
هەمەجۆر تاقی ئەکەنەوە،
-
شارەزایی فراوان و گشتی وەرئەگرن،
-
بە حەزەکانیان و تواناکانیان ئەزانن و
-
درەنگتر لە هاوەڵەکانیان بوار جیا ئەکەنەوە
کە لە ئاستێکی نزمترا جێگیر ئەبن.
-
بۆیە کە ئەوەم بینی، وتم،
¶
-
"باشە ئەوە یەکناگرێتەوە لەگەڵ یاسای
١٠ هەزار کاتژمێرەکە، وانییە؟"
-
بۆیە دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە
بوارەکانی تر
-
کە پەیوەندی هەیە بە شارەزایی پەیاکردنی
ناچاری زوو،
-
وەک موزیک.
-
دەرکەوت ڕێڕەوی گەشەکردنەکە
زۆر جار هاوشێوەیە.
-
ئەمە توێژینەوەی ئەکادیمیایەکی
فێربوونی موزیکی جیهانییە، و
¶
-
ئەوەی ئەمەوێ سەرنجی ئێوەی
بخەمە سەر ئەمەیە:
-
موزیسیانە نایابەکان دەستیان نەکردووە
بە کات بەسەربردن زیاتر لەسەر ڕاهێنانی بەمەبەست
-
وەک لە موزیسیانە ئاساییەکان
-
هەتا تاقیکردنەوەی ئامێری سێیەمیان.
-
ئەوانیش بەهەمان شێوە
ماوەی نموونە وەرگرتنیان هەبووە،
-
تەنانەت موزیسیانەکانیش کە وا ئەزانین
زوو بەناوبانگ بوون،
-
وەک یۆ-یۆ ما.
-
ماوەی هەڵبژاردنی هەبووە،
-
تەنیا لە موزیسیانەکانی تر خێراتر
بەوەیا تێپەڕیوە.
-
بەهەرحاڵ، ئەم توێژینەوەیە
بە تەواوەتی فەرامۆش کراوە، و
¶
-
ئەوەی زۆر کاریگەرترە
-
پەڕەی یەکەمی کتێبەکەی
"سروودی شەڕی پڵنگە دایکەکە،"یە
-
کە تیایا نوسەرەکە باسی ئەوە ئەکات
کەمانچەی یابێت بە کچەکەی.
-
لەوە ئەچێت کەس ئەو بەشەی
دواتری بیرنەکەوێتەوە
-
کە کچەکە ڕووی تێئەکات و ئەڵێت،
"تۆ هەڵتبژارد، نەک من،" و
-
ئینجا وازئەهێنێت.
-
بۆیە دوای بینینی ئەم جۆرە ئاقارە
سەرسوڕهێنەرەی وەرزش و موزیک،
¶
-
دەستمکرد بە بیرکردنەوە لە بوارەکانی
کە کار لە خەڵکی زیاتر ئەکات،
-
وەک فێربوون.
-
ئابوریناسێک تاقیکردنەوەیەکی سرووشتی دۆزییەوە
-
لە سیستمە فێرکردنە پێشکەوتووترەکانی
ئینگلتەرا و سۆکتلەندا.
-
ئەو ماوەیەی توێژینەوەکەی،
سیستمەکان زۆر هاوشێوە بوون،
-
جگە لە ئینگلتەرا، کە خوێندکارەکان
ئەبوو لە ناوەڕاستی هەرزەکاری بوار جیاکەنەوە
-
بۆ ئەوەی ڕێڕەوێکی دیاریکراوی
خوێندن هەڵبژێرن.
-
بەڵام لە سکۆتلەندا، ئەیانتوانی بەردەوام
شت تاقیکەنەوە لە زانکۆ
-
ئەگەر بیانویستایە.
-
پرسیارەکەشی ئەمە بوو:
-
کێ گرەوەکە ئەباتەوە، زوو بوار جیاکردنەوە
یان درەنگ؟
-
ئەوەیان بەدی کرد ئەو کەسانەی زوو
بواریان جیاکردەوە خێرا داهاتیان زۆر بووە
-
چونکە شارەزایی زیاتریان هەبووە
لە بوارەکەی خۆیانا.
-
ئەوانەشی درەنگ بواریان جیاکردۆتەوە
توانیویانە شتی جیاوازی تر تاقیکەنەوە، و
-
کاتێکیش هەڵئەبژێرن،
باشتر ئەگونجێن لەگەڵی،
-
یان ئەوەی ئابوریناسان پێی ئەڵێن
"تایبەتمەندی گونجاو"
-
بۆیە ڕێژەی گەشەکردنیان خێراتر ئەبێت.
-
لە ماوەی شەش ساڵا،
-
جیاوازی داهات ناهێڵن.
-
بەڵام، ئەوانەی زوو بوار جیائەکەنەوە
دەست ئەکەن بە وازهێنان لەو ڕەوتی کارە
-
بە ڕێژەیەکی زۆر زیاتر،
-
بە زۆری لەبەر ئەوەی زۆر زوو
ناچارکراون کە هەڵبژێرن و
-
زۆرجار هەڵبژاردنی خراپیان کردووە.
-
کەواتە ئەوانەی درەنگ بوار دیاری ئەکەن
لە سەرەتایا دۆڕاون و
-
لەسەر ئاستی درێژخایەن براوەن.
-
پێموابێت ئەگەر وەک ژوانکردن
سەیری هەڵبژاردنی کار بکەین،
-
لەوانەیە فشار لە خەڵک نەکەین
ئەوەنە بەخێرایی هەڵبژێرن.
-
بۆیە ئەمە سەرنجی ڕاکێشام،
دووبارە ئەم ڕێڕەوی ژیانە ببینمەوە،
¶
-
لە گەڕان بۆ پێشینەی پەرەسەندنی ئەو کەسانەی
ماوەیەکی زۆر ڕێزم هەبوو بۆ کارەکانیان،
-
وەک دیوک ئێڵینگتۆن، کە وازی
لە وانەکانی موزیک هێنا بە مناڵی
-
بۆ ئەوەی تیشک بخاتە سەر بەیسبۆڵ و
وێنەکێشان.
-
یان مەریەم میرزاخانی، کە بە مناڵی
حەزی بە بیرکاری نەبوو --
-
خەونی ئەبینی ببێت بە ڕۆمان نووسێک و
-
لە کۆتاییا بوو بە یەکەمین ژن
کە هەتا ئێستا،
-
مەدالیای مەیدانەکانی بردبێتەوە،
-
کە بەرزترین خەڵاتە لە جیهانی بیرکارییا.
-
یان ڤینسینت ڤان کوخ
پێنج ڕەوتی کارکردنی جیای هەبوو،
-
هەر یەکێکیانی بە کاری خۆی ئەزانی
پێش ئەوەی لە یەکێکیانا بدرەوشێتەوە، و
-
لە کۆتاییەکانی ٢٠ەکانیا، کتێبێکی خوێندەوە
پێی ئەوترا "ئەی بی سی وێنەکێشان."
-
ئەوە سەرکەوتوو بوو بۆی.
-
کلاودی شانۆن ئەندازیاری کارەبا بوو
لە زانکۆی میچیگان
-
کە کۆرسێکی فەلسەفەی وەرگرت بەس بۆ ئەوەی
پێویستییەک بەجێبێنێت، و
-
لەوەیا، سیستمێکی لۆجیکی فێربوو کە نزیکەی
سەدەیەک تەمەنێتی
-
کە بەوە دەستەواژە ڕاست و هەڵەکان ئەکرێت
وەک ژمارە یەک و سفر کۆدی بۆ دانرێت و
-
وەک هاوکێشەی بیرکاری حەل بکرێت.
-
ئەمە بووە هۆی پەرەدان بە کۆدی ئاوێتەیی،
-
کە ئەمڕۆ هەموو کۆمپیتەرەکانمان
لەسەر بنەمای ئەوە کار ئەکەن.
-
لە کۆتاییشدا، جۆرە نموونە باڵاکەی خۆم،
فرانسیس هیسیڵبین --
¶
-
ئەمە من و ئەوین --
-
یەکەمین کاری پیشەگەری خۆی
لە تەمەنی ٥٤یدا وەرگرت و
-
توانی ببێت بە سەرۆکی ڕێکخراوی
دیدەوانە کچەکان،
-
کە خۆی ڕزگاریکرد.
-
ئەندامێتی کەمینەکانی کرد بە سێ هێندە،
-
١٣٠ هەزار خۆبەخشی بۆ زیادکرد و
-
ئەمە یەکێکە لە باجەکانی کارامەیی
کە لە دامەزرێنەری ئەوەوە هاتووە --
-
کۆدی دوانییە بۆ کچەکانی
فێری کۆمپیتەر ئەبن.
-
ئەمڕۆ، فرانسیس پەیمانگایەکی
سەرکردایەتیکردن بەڕێوە ئەبا
-
کە هەموو ڕۆژێکی هەفتە کار ئەکات
لە مانهاتن. و
-
تەنیا تەمەنی ١٠٤ ساڵە،
-
بۆیە کەس نازانێت کێ دواترە.
-
-
هەرگیز چیرۆکی پەرەسەندنی تری
ئاواهی نابیستین، وانییە؟
¶
-
هیچ نابیستین لە بارەی توێژینەوەیەکەوە
-
کە زانایانی براوەی نۆبڵ ئەگەریان
٢٢ هێندە زیاترە
-
خولیایەکیان هەبێت لە دەرەوەی کارەکەیان
-
وەک زانا ئاساییەکان.
-
هەرگیز ئەوە نابیستین.
-
تەنانەت کاتێکیش ئەنجامدەرەکان
یان کارەکە زۆر بەناوبانگە،
-
ئەم چیرۆکی پەرەسەندنانە نابیستین.
-
بۆ نموونە، ئەمە وەرزشەوانێکە
کە بەشوێنییەوە بووم.
¶
-
لێرەیا شەش ساڵە، جلێکی رەگبی
سکۆتلەندی لەبەرایە.
-
تێنسی تاقیکردۆتەوە، کەمێک
خلیسکێنە، و زۆرانبازی.
-
دایکی ڕاهێنەری تێنس بووە بەڵام
ڕەتیکردۆتەوە ڕاهێنان بەم بکات
-
چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی
تۆپی نەگەڕاندۆتەوە.
-
هەندێکیش یاری باسکە،
تێنسی سەر مێز، مەلەی کردووە.
-
کاتێک ڕاهێنەرەکانی ویستوویانە
پلەیەک بەرزیکەنەوە
-
لەگەڵ گەورەکان،
-
ڕەتیکردۆتەوە، چونکە تەنیا ویستوێتی
باسی زۆرانبازی پیشەگەر بکات
-
دوای ڕاهێنانێک لەگەڵ هاوڕێکانی. و
-
بەردەوام بووە لە تاقیکردنەوەی
وەرزشی زیاتر:
-
تۆپی دەست، باسکە، تۆپی پێ،
ڕیشە، سکەیت بۆرد...
-
کەواتە، ئەمە کێیە؟
-
ئەمە رۆجەر فێدرێرە.
-
هێندەی تایگەر وودز بە گەورەیی بەناوبانگە، و
-
کەچی هێشتا هەوادارانی تێنس
هیچ شتێکی ئەوتۆ نازانن
-
لەسەر چیرۆکی پەرەسەندنی.
-
ئەوە لەبەر چی، هەرچەنە
شتێکی جێگیرە؟
-
پێموابێت بەشێکی لەبەر ئەوەیە
کە چیرۆکەکەی تایگەر زۆر دراماییە،
¶
-
بەڵام لەبەر ئەوەشە لەوە ئەچێت
ئەم گێڕانەوە ڕێک و پێکە
-
بتوانین بگونجێنین لەگەڵ هەر شتێک
کە ئەمانەوێ باشبین تیایا
-
لە ژیانی خۆماندا.
-
بەڵام پێموابێت ئەوە، کێشەیەکە،
-
چونکە دەرکەوت بە چەندین شێوە،
گۆڵف مۆدێلێکی ناخۆشی بێهاوتایە
-
بۆ هەموو شتێک کە مرۆڤەکان
ئەیانەوێ فێری ببن.
-
-
گۆڵف پوختەیەکە لەو شتەی
¶
-
دەروون ناس رۆبین هۆگارس پێی ئەڵێت
"ژینگەی فێربوونی باش."
-
ژینگەی فێربوونی باش هەنگاو و
ئامانجی دواتری هەیە کە ڕوونن،
-
یاساکانی ڕوونن و هەرگیز ناگۆڕێن.
-
کاتێک شتێک ئەکەیت، هەڵسەنگاندن ئەدرێتێ
کە خێرا و وردە،
-
کارکردنی ساڵی دواترت وەک ئەوە ئەبێت
دوایین ساڵت بێت کار بکەی.
-
شەترەنج: ئەویش ژینگەیەکی فێربوونی باشە.
-
باڵادەستی مامۆستا گەورەکان
-
بە زۆری پشتی بەستووە بە زانیارییان
لەسەر ڕێکخستنە دووبارەبووەکان،
-
لەبەر ئەوەشە هێندە ئاسانە
بکرێت بە ئۆتۆماتیک.
-
لەلاکەی تری شەبەنگەکەش
"ژینگە خراپەکانی فێربوونن،"
-
کە لەوانەیە هەنگاو و ئامانجەکانی دواتر
هێندە ڕوون نەبن.
-
لەوانەیە یاساکان بگۆڕێن.
-
کە شتێک ئەکەیت لەوانەیە و لەوانەش نییە
یەکسەر هەڵسەنگاندن وەرگری.
-
لەوانەیە دواکەوێت،
ورد نەبێت، و
-
کارکردنی ساڵی دواتر وەک
کارکردنی دواین ساڵ نەبێت.
-
کەواتە کام لەمانە لەو جیهانە ئەچێت
کە زیاتر و زیاتر تیایا ئەژین؟
¶
-
ڕاستییەکەی، پێویستیمان بۆ بیرکردنەوە
بە شێوەیەکی خۆگونجێن و
-
چاودێریمان بۆ بەشە پێکەوەبەستووەکان
-
بەشێوەیەکی بنەڕەتییانە
تێڕوانینی گۆڕیوین،
-
بۆیە کاتێک سەیری ئەم
دایاگرامە ئەکەیت،
-
بازنەی ناوەڕاست لە ڕاستەوە
لەوانەیە گەورەتر دەرکەوێت
-
چونکە مێشکت ڕائەکێشرێت
-
بۆ پەیوەندی هەموو بەشەکان پێکەوە،
-
لەکاتێکا کەسێک کە بەرکەوتنی نەبووە
بۆ کارکردنی ئەم سەردەمە
-
لەگەڵ پێویستییەکانی بۆ بیرکردنەوەی
خۆگونجێنەری، چەمکداری،
-
بە شێوەیەکی ڕاست ئەوە ئەبینێت
کە بازنەکانی ناوەڕاست هەمان قەبارەن.
-
کەواتە لێرەیاین لە جیهانی
کارکردنی خراپا و
¶
-
هەندێک جار تیایا، خێرا بوار جیاکردنەوە
خراپ ئەشکێتەوە.
-
بۆ نموونە، لە توێژینەوەی
چەند وڵاتێکا
-
چەند کەسێکی هاوشێوە لە
ئاستی خوێندەواری دایک و باوکا،
-
نمرەی تاقیکردنەوەکانیان،
-
ساڵەکانی خوێندنی خۆیان،
-
جیاوازییان بەس ئەوە بوو هەندێکیان
فێرکردنییان لەسەر بابەتێک بووە و
-
ئەوانی تر فێرکردنی گشتیتر و فراوانتریان هەبووە.
-
ئەم شێوەی فێرکردنە نیشانی یاوە
ئەوانەی زوو فێری بوارێک کراون
-
ئەگەری زۆربووە یەکسەر کاتی ڕاهێنان
بخرێنە سەر کارێک،
-
ئەگەریان زیاتر بووە
یەکسەر پارە پەیاکەن،
-
بەڵام کەمتر گونجاوبوون لە جیهانێکی
کارکردنی خۆگۆڕدا
-
کە بە هەمووییەوە کاتێکی کەمتریان
بەسەربردووە لە هێزی کاردا
-
کە لە مەودای کورتدا براوە ئەبن و
لە مەودای درێژخایەندا دۆڕاو ئەبن.
-
یان توێژینەوەیەکی بیست ساڵی
بەناوبانگی پسپۆڕەکان
¶
-
کە پێشبینی ئابووری و جیۆپۆڵیتیکی کردووە.
-
خراپترین پێشبینیکەرەکان پسپۆڕەکان بوون
کە زۆرترین تایبەتمەندیان وەرگرتووە،
-
ئەوانەی هەموو ماوەی کارکردنیان بەسەربردووە
لە فێربوون لەسەر یەک یان دوو کێشە
-
هاتوون هەموو جیهان ببینن لە ڕێگەی
یەک مۆدێلی دەروونی یان هاوێنەوە.
-
ڕاستییەکەی هەندێکیان خراپتریش بوون
-
کاتێک ئەزموون و بڕوانامەیان کۆکردۆتەوە.
-
باشترین پێشبینیکەرەکان خەڵکە زیرەکەکان بوون
کە خولیای فراوانیان هەبووە.
-
ئێستا لە هەندێک بواردا، وەک پزیشکی،
¶
-
زیادکردنی پسپۆڕی ڕێگەلێنەگیراویشە و
بەسوودیشە،
-
هیچ پرسیار لەسەر ئەوە نییە. و
-
هێشتا، شمشێرێکی دوو خەنجەر بووە.
-
چەند ساڵێک لەمەوبەر، یەکێک لە بڵاوترین
نەشتەرگەرییەکانی جیهان بۆ ئازاری ئەژنۆ
-
تاقیکرایەوە لە تاقیکردنەوەی ساختەی کۆنترۆڵکراودا.
-
هەندێک لە نەخۆشەکان
"نەشتەرگەری ساختە."یان بۆ کرا
-
واتە نەشتەرگەرەکان بڕینێکیان ئەکرد،
-
خۆیان خەریک ئەکرد
وەک ئەوەی شتێک بکەن،
-
ئینجا برینی نەخۆشەکەیان ئەدوورییەوە.
-
ئەوە هێشتا سوودی هەبوو بۆ نەخۆشەکە.
-
کەچی هێشتا نەشتەرگەرەکانی پسپۆڕییان هەیە
لەم نەشتەرگەرییەیا بەردەوامن
-
لە کردنی بە ملیۆنەها.
-
کەواتە ئەگەر پسپۆڕی ورد هەموو کاتێک
فێڵەکە نەبێت، ئەی کەواتە چی؟
¶
-
باسکردنی ئەوە قورس ئەبێت،
-
چونکە هەموو جارێک
لەم ڕەوتە ناچێت.
-
هەندێک جار لە شەپۆلکردن
یان زیگزاگکردن ئەچێت
-
یان هێشتنەوەی بینینێکی فراوانتر.
-
ئەکرێت لەوە بچێت
بچیتە دواوە.
-
بەڵام ئەمەوێ باسی ئەوە بکەم ئەبێت
هەندێک لەو فێڵانە چی بن.
-
ئەگەر سەیری توێژینەوە بکەین لەسەر
داهێنانی تەکنەلۆجیا، دەریئەخات هەتا دێت زیاتر،
-
کاریگەرترین داهێنانەکان لەلایەن
ئەو کەسانەوە نین
-
قوڵتر و قوڵتر ئەچنە ناو
یەک بواری تەکنەلۆجیاوە
-
وەک نوسینگەی داهێنانی ئەمریکا
پۆڵێنی کردووە
-
بەڵکو لەلایەن تیمەکانەوە
کە ئەو کەسانەشی تیایە
-
کە کاریان لەسەر ژمارەیەکی گەورەتری
پۆڵێنە جیاوازەکانی تەکنەلۆجیا کردووە و
-
زۆرجار شتەکانی ناو بوارە
جیاوازەکان یەک ئەخەن.
-
کەسێک ڕێزم هەبوو بۆ کارەکەی و بە جۆرێک
لە پێشەنگی ئەم کارانەیا بوو
¶
-
پیاوێکی ژاپۆنییە بەناوی گونپی یۆکۆی.
-
یۆکۆی لە تاقیکردنەوەی ئەلیکترۆنییەکانیا
لە قوتابخانە باش نەبوو،
-
بۆیە ناچار بوو کارێک وەرگرێت وەک
کرێکاری ڕاگرتنی ئامێرێک
-
لە کۆمپانیایەکی کارتی یاریکردن لە کیۆتۆ.
-
درکی بەوە کرد کە ئامرازی پێویستی نییە
بۆ کارکردن لەسەر نوێترین ئامێر،
-
بەڵام ئەوەنە زانیاری زۆری
بە ئاسانی لەبەردەستدا بوو
-
ئەیتوانی ئەو شتانە تێکەڵ بکات
کە خۆیان پێشتر باش زانرابوون
-
بە شێوەیەک پسپۆڕەکانی
زۆر بیر تەسک بوون و نەیانبینیوە.
-
بۆیە چەند تەکنەلۆجیایەکی زانراوی
پیشەسازی ژمێرەکان
-
لەگەڵ هەندێک تەکنەلۆجیای زانراوی
پیشەسازی کارتی بانقی
-
یارییە دەسکەکانی درووستکرد.
-
داهێنانێکی بێوێنەش بوون. و
-
ئەم کۆمپانیای کارتی یاریکردنە،
-
کە لە سەدەی نۆزدەیەمدا لە ماڵێکی
تەختەدا درووستکرابوو،
-
کرد بە کۆمپانیای یاری.
-
لەوانەیە بیستبێتتان؛
پێی ئەوترێت نینتێندۆ.
-
فەلسەفە داهێنەرانەکەی یۆکۆی
¶
-
وەرئەگێڕدرێت بۆ "بیرکردنەوەی تەنیشتی
بە تەکنەلۆجیای سستبوو،"
-
تەکنەلۆجیای ناسراو بێنیت و
بە شێوازی نوێ بەکاریبێنیت. و
-
گەورەترین داهێنانیشی ئەمە بوو:
-
گەیم بۆی.
-
بە هەموو شێوەیەک لەڕووی تەکنەلۆجیاوە
خراپ بووە. و
-
لە هەمان کاتی ڕکابەرە ڕەنگاوڕەنگەکانی بوو
لە ساگا و ئەتاری، و
-
لێی بردنەوە،
-
چونکە یۆکۆی ئەیزانی ئەوەی
کڕیارەکانی بایەخی پێئەیەن
-
ڕەنگ نەبووە.
-
بەرگەگرتن، توانای هەڵگرتن، هەرزانی،
ماوەی پاترییەکە، و
-
هەڵبژاردنی یارییەکان بووە.
-
ئەمە ئەوەی خۆمە کە لە
ژێرزەمینی ماڵی باوکم دۆزیمەوە.
-
-
-
بەڵام ئەبینیت گڵۆپە سوورەکەی هەڵکراوە.
-
هەڵمکرد و تۆزێک تێتریسم کرد،
-
کە زۆر سەرسوڕهێنەر بوو بەلامەوە
-
چونکە پاترییەکانی ٢٠٠٧ و ٢٠١٣ش
کۆتاییان پێهاتووە.
-
-
کەواتە ئەم لایەنە باشترانە
وایکردووە زیاتر بە برەو بێت.
¶
-
لە توێژینەوەیەکی سەرنجڕاکێشی ئەوەی
چی هەندێک نوسەری کۆمیکی والێکردووە
-
ئەگەریان زیاتر بێت
کۆمپیکی ناوازەتر درووستکەن،
-
دوو توێژەر بۆیان دەرکەوت
-
نە ژمارەی ساڵەکانی ئەزموون بووە
لەو بوارەیا
-
نە سەرچاوەکانی لەبەردەستی
بڵاوکەرەوەکەیا بووە
-
نە ژمارەی کۆمیکەکانی پێشتر دەریکردووە.
-
ژمارەی جۆرە جیاوازەکان بووە
کە درووستکەرەکە کاری لەسەر کردووە. و
-
سەرنجڕاکێشانەش،
-
کەسێکی ئەزمون براوان
ناتوانرێ بە تەواوەتی شوێن بگیرێتەوە
-
بە تیمێکی پسپۆڕ.
-
لەوانەیە ئەوەنە لەو کەسانە درووست نەکەین
وەک پێویست
-
چونکە لە سەرەتایا،
لەوە ئەچن کە لە دواوە بن و
-
نامانەوێت بایەخ بە شتێک بەین
کە لە سەرەتایەکی باش نەچێت
-
یان لە بوار جیاکردنەوە.
-
ڕاستییەکەی، لە پاڵنەر بۆ دۆزینەوەی واتای
سەرەتایەکی باش،
-
زۆر جار تەنانەت دژی بەرهەم کەمکردنەوە
تەنانەت ڕێگاکە کورت ئەکەینەوە
-
بۆ فێربوونی بابەتی نوێ،
-
لە ئاستێکی بنەڕەتییا.
-
لە توێژینەوەیەکی ساڵی پاردا،
پۆلەکانی پۆلی حەوتی ئەمریکا
¶
-
جۆری فێرکردنی جیاوازیان پێ سپێردرا.
-
هەندێک ئەوەیان بۆ دەرچوو
کە پێی ئەوترێت "ڕاهێنانی قەتیسخواردوو"
-
ئەوەش واتە، بۆ نموونە
پرسیاری ئەیت هەیە،
-
هەمووی بە شێوەی ئەی ئەی ئەی
یان بی بی بی ئەبێت.
-
بەرەوپێشچوون خێرایە،
-
منداڵەکان دڵخۆشن،
-
هەموو شتێک باشە.
-
پۆلەکانی تریش شتێکیان پێ درا پێی ئەوترێ
"ڕاهێنانی هەمەجۆر."
-
ئەوەش وەک ئەوە وایە هەموو جۆرەکانی
کێشەکان بێنیت و بیخەیتە کڵاوێکە و
-
ئینجا هەڕەمەکییانە لێی هەڵگریت.
-
بەرەوپێشچوون خاوترە،
منداڵان زیاتر مەراقیان ئەبێ.
-
بەڵام لەجیاتی ئەوەی فێری ئەوە ببن
یەک جۆر پەیڕەو بکەن،
-
فێری ئەوە ئەبن چۆن ستراتیجییەک بگونجێنن
لەگەڵ جۆرێکی دیاریکراو پرسیارا.
-
کاتێکیش تاقیکردنەوەکە یەتە پێشەوە،
-
کۆمەڵەکەی ڕاهێنانی هەمەجۆریان کردووە
کۆمەڵە قەتیسخواردووەکەیان بەزاندووە.
-
تەنانەت نزیکیش نەبوون لە یەکترەوە.
-
ئێستا بۆم دەرکەوت زۆرێک لەم توێژینەوانە
لەڕووی ژیرییەوە دژ بە یەکن،
¶
-
بیرۆکەی ئەوەی سەرەتایەکی خێرا،
-
ئەگەر لە هەڵبژاردنی ڕەوتی کار یان
ڕێڕەوی خوێندن بێت
-
یان تەنیا فێربوونی ئامرازی نوێ،
-
هەندێک جار ئەکرێت پەرەسەندنی
درێژخایەن پەک بخات.
-
بەشێوەیەکی سرووشتیش، هێندەی
خەڵکەکانی ئەتوانن سەرکەوتوو بن
-
ڕێگای سەرکەوتن هەیە.
-
بەڵام پێموابێت ئێمە تەنیا
هانی ڕێگاکەی تایگەر ودز ئەیەین
-
لەکاتێکا لەم جیهانە خراپەیا،
-
ئەو کەسانەمان ئەوێت کە پێویستە
لەسەر ڕێگای رۆجەر بڕۆن.
-
یان وەک فیزیاناس و
بیرکاری ناسی دیار و
-
نوسەری سەرسوڕهێنەر،
فریمان دایسۆن ئەیڵێت --
-
دایسۆن دوێنێ کۆچی دوایی کرد،
-
بۆیە هیوادارم لێرەیا
ڕێز لە قسەکانی بنێم --
-
وەک ئەلێت: بۆ سیستمێکی ژینگەیی تەندروست،
پێویستمان بە باڵندەکان و بۆقەکانیشە.
-
بۆقەکان لەناو قوڕەکەیان،
-
هەموو وردەکارییە بچوکەکان ئەبینن.
-
باڵندەکان لە سەرەوەن و
ئەو وردەکارییانە نابینن
-
بەڵام زانیاری لە بۆقەکان وەرئەگرن. و
-
هەردووکیشیمان ئەوێت.
-
دایسۆن ئەڵێت کێشەکە ئەوەیە،
-
بە هەمووان ئەڵێین ببن بە بۆقەکە. و
-
پێموابێت،
-
لە جیهانێکی خراپا،
-
ئەوە هەتا یەت بیر کورتتر ئەبێت.
-
-