ڕێگایەکی بەهێز بۆ دەرکردنی داهێنەری سرووشتیت
-
0:02 - 0:06"کردنی دوو شت لە یەک کاتدا
نەکردنی هیچییانە." -
0:06 - 0:09زەبرێکی کوشتندەیە بۆ فرەکاری، وانییە،
-
0:09 - 0:12زۆرجار دەدرێتە پاڵ نوسەری
ڕۆمانی پەبلیلیەس سایرەس، -
0:12 - 0:16هەرچەندە خۆتان دەزانن ئەم وتانە چۆن
هاتوون، لەوانەیە قەت وای نەوتبێت. -
0:17 - 0:20بەڵام ئەوەی من گرنگە بەلامەوە ئەوەیە --
ئایا ڕاستە ئەوە؟ -
0:20 - 0:24بێگومان ئەوە ڕاستە بۆ ئیمێڵ ناردن
لەسەر مێزی نانخواردن -
0:24 - 0:29یان نامە ناردن لەکاتی شۆفێری یان
تویتەر کردنەوە لەکاتی تێددا. -
0:29 - 0:34بەڵام من ناکۆکم لەگەڵ ئەمە
بەتایبەتی بۆ هەندێک چالاکی گرنگ -
0:34 - 0:37کردنی دوو شت لە یەک کاتدا --
یان سێ چوار شت لە یەک کاتدا -- -
0:37 - 0:40ڕێک ئەو شتەیە کە دەبێت ئامانجمان بێت.
-
0:40 - 0:43هەر دوور نەڕۆین سەیری
ئەلبێرت ئاینشتاین بکەن. -
0:43 - 0:47ساڵی ١٩٥٠، چوار توێژینەوەی زانستی
بێوێنەی بڵاوکردەوە. -
0:47 - 0:49یەکێکیان جوڵەی براونی بوو،
-
0:49 - 0:52بەڵگەیەکی ئەزموونی بوو لەسەر ئەوەی
گەردیلەکان بوونیان هەیە، و -
0:52 - 0:56بیرکاری بنچینەییشی داڕشت بۆ زۆرێک
لە دارایی ئابوورییەکان. -
0:56 - 0:59یەکێکی تریان بیردۆزی ڕێژەیی تایبەت بوو.
-
0:59 - 1:02یەکێکی تریان لەسەر کاریگەری
کارەبای ڕووناکی، -
1:02 - 1:04لەبەر ئەوە پەڕەکانی وزەی خۆر کاردەکەن،
بیردۆزێکی جوان بوو. -
1:05 - 1:07خەڵاتێکی نۆبڵی بەنێ بۆ ئەوە.
-
1:08 - 1:11چوارەمیشیان ناساندنی هاوکێشەیەک بوو
کە لەوانەیە هەموو بیستبێتتان: -
1:11 - 1:13وزە یەکسانە بە بارستە زەڕبی خێرایی ڕووناکی.
-
1:13 - 1:17کەواتە، پێمبڵێن بۆچی ناتوانن
لە یەک کاتدا چەند شتێک بکەن. -
1:17 - 1:20بێگومان ئاشکرایە، کارکردن لە
هەمان کاتدا لەسەر -
1:20 - 1:24جوڵەی براونی، ڕێژەیی تایبەت و
کاریگەری کارەبایی ڕووناکی -- -
1:24 - 1:26هەمان جۆری فرە کاری نییە
-
1:26 - 1:29وەک وێنەگرتنی سناپچات لەکاتی
سەیرکردنی درامای "وێستۆڕڵد" -
1:29 - 1:31جیاوازی زۆرە.
-
1:31 - 1:34ئینجا ئەنشتاینیش، بەڵێ،
ئەنشتاین --- ئەنشتاین بوو، -
1:34 - 1:36ئەو هەر خۆی بوو، تایبەت بوو.
-
1:37 - 1:40بەڵام ئەو زنجیرە ڕەفتارانەی کە
ئەنشتاین نیشانی یاوە، -
1:40 - 1:42ئەوە هیچ تایبەت نییە.
-
1:43 - 1:46ئەوە زۆر باوە لە نێو کەسە
زۆر داهێنەرەکاندا، -
1:46 - 1:48هونەرمەندەکان و زاناکانیش، و
-
1:49 - 1:50ئەشمەوێت ناوێکێ لێ بنێم:
-
1:50 - 1:53فرە کاری لەسەرخۆ.
-
1:54 - 1:59فرەکاری لەسەرخۆ لە بیرۆکەیەکی
دژە غەریزە ئەچێت. -
1:59 - 2:00ئەوەی من وەسفی ئەکەم لێرەیا
-
2:00 - 2:04هەبوونی چەند پرۆژەیەکە
لە هەمان کاتدا، و -
2:04 - 2:08هاتن و چوون لەسەر تەوەرەکان بەپێی
مەزاجی ئەو کاتەت، -
2:08 - 2:10یان پێویستی بارودۆخەکەت.
-
2:10 - 2:13بەڵام هۆکاری ئەوەی کە
لە دژە غەریزە ئەچێت -
2:13 - 2:17لەبەر ئەوەیە کە لە بێچارەییدا
پەنا نابەینە بەر فرەکاری. -
2:17 - 2:20ئێمە پەلەمانە،
ئەمانەوێ بەجارێک هەموو شتێک بکەین. -
2:21 - 2:25ئەگەر ئامادەباشیمان تیادا بووایە بۆ ئەوەی
فرەکاری هێواش بکەینەوە، -
2:25 - 2:28لەوانەیە زۆر بەسوود بوایە بۆمان.
-
2:30 - 2:34شەست ساڵ لەمەوبەر، دەرونناسێکی گەنج
بەناوی بێرنیس ئیدوسۆن -
2:34 - 2:36پرۆژەیەکی توێژینەوەی
درێژخایەنی دەستپێکرد -
2:36 - 2:40بۆ کەسایەتییەکان و خووەکانی کارکردنی
-
2:40 - 2:42٤٠ زانای پێشەنگ.
-
2:42 - 2:44ئەنشتاین خۆی مردبوو،
-
2:44 - 2:47بەڵام چوار لە بابەتەکانی خەڵاتی
نۆبڵییان بردەوە، -
2:47 - 2:50بە خەڵاتەکانی لاینەس پاوڵینگ و
ریچارد فەینمانیشەوە. -
2:51 - 2:52توێژینەوەکە بۆ چەندین دەیە بەردەوام بوو،
-
2:52 - 2:56ڕاستییەکەی، تەنانەت دوای مردنی
پرۆفیسۆر ئیدوسۆن خۆشی بەردەوام بوو. -
2:56 - 2:59یەکێک لە پرسیارەکانی وەڵامیشی یایەوە
-
2:59 - 3:06ئەوەبوو، "چۆن هەندێک لە زاناکان
لە تەمەنیاندا کاری گرنگیان کردووە و -
3:06 - 3:08دوای ژیانیشیان ماوەتەوە؟"
-
3:08 - 3:09ئەم کەسانە چییان تایبەتە؟
-
3:09 - 3:13ئایا کەسایەتییانە،
ئایا تواناکانییانە، -
3:13 - 3:15ڕۆتینی ڕۆژانەیانە، یان چی؟
-
3:16 - 3:21ڕێڕەوێکی سەریهەڵدا ڕوون بوو، و
پێموابێت بۆ هەندێک کەس مایەی سەرسوڕمان بوو. -
3:23 - 3:27زاناکانی لە لوتکەدان بەردەوام
بابەتەکانیان دەگۆڕی. -
3:27 - 3:30دووبارە تەوەرەکانیان دەگۆڕی
-
3:30 - 3:34لە ماوەی یەکەم ١٠٠ توێژینەوەی بڵاوکراوەیاندا.
-
3:34 - 3:36دەتانەوێت بیخەمڵێنن چەندێک زۆر؟
-
3:36 - 3:38سێ جار؟
-
3:38 - 3:39پێنج جار؟
-
3:40 - 3:44نەخێر. بە تێکڕا، زاناکانی زۆر
خۆڕاگر و داهێنەر بوون -
3:44 - 3:51٤٣ جار تەوەرەکانیان دەگۆڕی
لە یەکەم ١٠٠ توێژینەوەی بڵاوکراوەیاندا. -
3:52 - 3:57پێدەچێت نهێنی داهێنان
فرە کاری بێت -
3:57 - 3:58بەڵام بەشێوەیەکی هێواش.
-
3:59 - 4:03توێژینەوەکەی ئیدوسۆن پێشنیاری ئەوە
ئەکات پێویستە فرە کاری بەکاربێنینەوە و -
4:03 - 4:06بەبیری خۆمانی بهنێنیەوە کە
دەکرێت چەندێک بەهێز بێت. -
4:06 - 4:09ئەویش تەنیا کەس نییە گەشتبێت
بەم دۆزینەوەیە. -
4:09 - 4:10توێژەری جیا جیا،
-
4:10 - 4:13کە شێوازی جیایان بەکارهێناوە بۆ لێکۆڵینەوە
لە کەسانی زۆر داهێنەر -
4:14 - 4:17ئەوەیان دۆزیوەتەوە کە زۆربەی کات
ئیش لەسەر چەند پرۆژەیەک ئەکەن -
4:17 - 4:18لە یەک کاتدا، و
-
4:18 - 4:23زۆر لە ئێمەش زیاتر ئەگەریان هەیە
کە خولیای گەورەیان هەبێت. -
4:23 - 4:28فرەکاری هێواش لەنێو کەسە
داهێنەرەکاندا زۆر بەربڵاوە. -
4:28 - 4:30کەواتە، بۆچی؟
-
4:31 - 4:33پێموابێت سێ هۆکار هەیە.
-
4:33 - 4:35یەکەمینیان سادەترینە.
-
4:35 - 4:40داهێنان کاتێک درووست ئەبێت کە
بیرۆکەیەک لە چوارچێوەی بنەڕەتییەوە وەردەگریت و -
4:40 - 4:41دەیبەیت بۆ شوێنێکی تر.
-
4:41 - 4:43بیرکردنەوە لە دەرەوەی سندوقەکە ئاسانترە
-
4:43 - 4:46ئەگەر کاتی خۆت بەسەر بەریت لە ڕۆشتن
لە سندوقێکەوە بۆ سندوقێکی تر بە قورسی. -
4:47 - 4:52نموونەیەکی ئەمەش، سەیری ساتی
دۆزینەوەی زاناکان بکەن. -
4:53 - 4:56ئەرخەمیدس -- لە ململانێدا بوو
لەگەڵ کێشەیەکی قورسدا. و -
4:56 - 4:59لەناکاو درکی بەوە کرد،
-
4:59 - 5:02دەتوانێ وەڵامی بدۆزێتەوە، بە بەکارهێنانی
جوڵەی دەرچوونی ئاو. و -
5:02 - 5:04ئەگەر باوەڕتان بە چیرۆکەکە کردبێت،
-
5:04 - 5:08ئەم بیرۆکەیە کاتێک بۆ یەت کە
خۆی ئەشوات، -
5:08 - 5:13کاتێک خۆی نوقم ئەکات، و سەیری
بەرزبوون و نزموونی ئاستی ئاوەکە ئەکات. -
5:13 - 5:17ئەگەر دۆزینەوەی وەڵامی پرسیارێک لەکاتی
خۆشتندا فرە کاری نەبێت، -
5:17 - 5:19نازانم ئەبێ چی فرەکاری بێت.
-
5:20 - 5:23دووەم هۆکار کە فرەکاری
دەکرێت سودی هەبێت -
5:23 - 5:26ئەوەیە کە فێربوونی کردنی شتێک بەباشی
-
5:26 - 5:29زۆرجار یارمەتیت ئەیات
شتێکی تر بکەیت. -
5:29 - 5:32هەر وەرزشەوانێک بێنە پێت دەڵێت
سوودەکانی ڕاهێنانی هەمەجۆر چییە. -
5:32 - 5:34دەکرێت فرەڕاهێنان
بە مێشکیشت بکەیت. -
5:35 - 5:40چەند ساڵێک لەمەوبەر، توێژەرەوەکان
بە هەڕەمەکی ١٨ خوێندکاری پزیشکیان وەرگرت و -
5:41 - 5:46خستیاننە ناو کۆرسێکەوە لە
مۆزەخانەی هونەری فیلادیلفیا، -
5:46 - 5:50کە لەوێ فێری هەلسەنگاندن و ڕەخنەگرتن
بوون لە هونەری بینراو. و -
5:50 - 5:52لە کۆتایی کۆرسەکەدا،
-
5:52 - 5:55ئەم خوێندکارانە بەراوردیان پێکرا
لەگەڵ گروپێکی جیادا -
5:55 - 5:57هەر هاوپۆلی خۆیان. و
-
5:57 - 5:59ئەوانەی کە کۆرسی هونەریان وەرگرتبوو
-
5:59 - 6:03بەشێوەیەکی بەرچاو باشتر بوون
لە ئەنجامدانی کارەکاندا -
6:03 - 6:08وەک لە ناسینەوەی نەخۆشییەکانی چاو بە
شیکردنەوەی وێنەکان. -
6:08 - 6:11بوون بە پزیشکی چاوی باشتر.
-
6:11 - 6:14کەواتە ئەگەر بمانەوێت باشتر بین
لەو شتانەدا کە دەیکەین، -
6:14 - 6:16لەوانەیە باشتربێت هەندێک کات بەسەربەرین
لە ئەنجامدانی شتێکی تردا، -
6:16 - 6:20تەنانەت ئەگەر دوو بووارەکەش
تەواو جیاواز بن لە یەکتر -
6:20 - 6:23وەک پزیشکی چاو و مێژووی هونەر.
-
6:24 - 6:27ئەگەر نموونەیەکی ئەمەشتان ئەوێت،
-
6:27 - 6:31ئەتانەوێ بتانبەمەوە سەر نموونە
سەرنجڕاکێشەکەی ئەنشتاین؟ باشە. -
6:31 - 6:35مایکل کریکتۆن، درووستکەری
"جوراسیک پارک" و "ئی ئاڕ" -
6:35 - 6:38لە نۆسەد و حەفتاکاندا، سەرەتا
وەک پزیشک ڕاهێنانی کرد، -
6:38 - 6:41بەڵام دواتر ڕۆمانی نوسی و
-
6:41 - 6:44یەکەم فلیمی "وێستۆڕڵد"یشی نوسی.
-
6:44 - 6:46بەڵام ڕاستییەکەی، شتێکی تر
هەیە کەمتر زانراوە، -
6:46 - 6:48کتێبی ناخەیاڵیشی دەنوسی،
-
6:48 - 6:51دەربارەی هونەر، دەربارەی پزیشکی،
دەربارەی پرۆگرامسازی کۆمپیتەر. -
6:52 - 6:58بۆیە لە ١٩٩٥، چێژی بینی
لە بەری ئەم هەمەچەشنییە -
6:58 - 7:02بە نوسینی سەرکەوتوترین کتێبی
جیهان لەڕووی فرۆشەوە. -
7:02 - 7:07سەرکەوتووترین زنجیرەی تەلەفزیۆنی
جیهان لەڕووی داهاتەوە. و -
7:08 - 7:11سەرکەوتووترین فلیمی جیهان
لەڕووی داهاتەوە. -
7:12 - 7:15ساڵی ١٩٩٦، ئەمەی دووبارە کردەوە.
-
7:17 - 7:19هۆکاری سێیەمیش هەیە
-
7:19 - 7:23بۆچی فرەکاری هێواش دەکرێت
یارمەتیمانبات لە وەڵامدانەوەی پرسیارەکاندا. -
7:23 - 7:27دەکرێت هاوکاری دابین بکات
کاتێک شتێک نایەت بەدەستمانەوە. -
7:27 - 7:29ئەمە بەشێوەیەکی یەکسەری ڕوونایات.
-
7:29 - 7:33کەواتە، وای دانێ سەیری مەتەڵی
وشەی یەکتر بڕ دەکەیت و -
7:33 - 7:34ناتوانی وەڵامەکە بدۆزیتەوە، و
-
7:34 - 7:39هۆکاری ئەوەی کە ناتوانیت لەبەر ئەوەیە
کە وەڵامە هەڵەکە لە مێشکتا پەنگی خواردووە. -
7:39 - 7:41ئەوە زۆر ئاسانە --
بڕۆ و خەریکی شتێکی کە بە. -
7:41 - 7:44بابەتەکان بگۆڕە، کارێکی تر بکە،
-
7:44 - 7:45وەڵامە هەڵەکە لەبیر ئەکیت و
-
7:46 - 7:49ئەوەش شوێن ئەیات بە وەڵامە ڕاستەکە
بۆ ئەوەی بێتە پێشەوەی مێشکت. -
7:50 - 7:54بەڵام بۆ ماوەیەکی پێچووی خاوتر
ئەوە سەرنجم ڕائەکێشێت، -
7:54 - 7:56گیرخواردن شتێکی زۆر قورسترە.
-
7:57 - 7:59بۆ پشتیوانی دارایی دەست ئەنێن بەڕووتەوە.
-
8:00 - 8:03خانەکانی چاندوتن گەشە ناکەن،
موشەکەکانت بەردەوام تێکدەشکێن. -
8:04 - 8:08کەس نایەوێت ڕۆمانە خەیاڵییەکەت لەسەر
قوتابخانەی جادووگەرەکان بڵاوبکاتەوە. -
8:09 - 8:14یان لەوانەیە نەتوانیت وەڵامی ئەو پرسیارە
بدۆزیتەوە کە کاری لەسەر ئەکەیت. -
8:14 - 8:18گیرخواردنیش بەو شێوەیە
پێی دەوترێت پەنگ خواردن، فشاری دەروونی، -
8:18 - 8:20لەوانەیە بشگاتە توشبوون بە خەمۆکی.
-
8:21 - 8:26بەڵام ئەگەر لە هەمان کاتدا خەریکی
پرۆژەیەکی تری سەرنجڕاکێش بیت، -
8:26 - 8:31گیرخوادرن بەدەست یەکێکیانەوە دەرفەتە
بۆ ئەوەی خەریکی یەکێکی تریان بیت. -
8:31 - 8:35هەندێک جار هەموومان گیر بەدەست
شتێکەوە دەخۆین تەنانەت ئەنشتاینیش. -
8:35 - 8:39دە ساڵ دوای بیردۆزە بنەڕەتییەکە،
ساڵە پڕ موعجیزەکەی باسم کرد، -
8:39 - 8:44ئەنشتاین توانی پارچەکانی بیردۆزەکەی لەسەر
ڕێژەیی گشتی پێکەوە بنێت، -
8:44 - 8:46گەورەترین دەسکەوتی. و
-
8:47 - 8:48تەواو ماندوو بووبوو.
-
8:49 - 8:52بۆیە پەنای بردە بەر بابەتێکی ئاسانتر.
-
8:52 - 8:55پێشنیاری دەردانی بزوێنراوی
بەردەوامی تیشکی کرد. -
8:55 - 9:00کە وەک ئەزانن، لە لێزەردا نەزانراوی ئێسە.
-
9:00 - 9:05کەواتە بناغەی بیردۆزی بۆ
تیشکی لێزەر دانا، و -
9:05 - 9:07لەو کاتەیا کە ئەوەی ئەکرد،
-
9:07 - 9:10گەڕایەوە سەر ڕێژەیی گشتی، و
دووبارە بەسەریدا ڕۆشتەوە. -
9:10 - 9:13بینی کە بیردۆزەکە چی دەگەیەنێت --
-
9:13 - 9:17گەردوون شتێکی وەستاو نییە.
-
9:17 - 9:18لە فراوانبووندایە.
-
9:18 - 9:20بیرۆکەیەکی هێندە سەرنجڕاکێشە،
-
9:20 - 9:24ئەنشتاین هەتا چەند ساڵێکیش ناوانێت
وا لەخۆی بکات باوەڕی پێبێنێت. -
9:26 - 9:28سەیرکەن، ئەگەر گیرتان خوارد و
-
9:28 - 9:32ئیشەکەی ترت خەریک بوون بوو
بە تیشکی لێزەرەوە، -
9:34 - 9:35کەواتە لە دۆخێکی باشدان.
-
9:35 - 9:37(پێکەنین)
-
9:37 - 9:40کەواتە، فرە کاری لەسەرخۆ
بەوەت دەگەیەنێت. و -
9:41 - 9:44بەڵێنی ئەوەشتان پێنایەم کە ئەو کارە
ئێوەش بکاتە ئەنشتاین. -
9:44 - 9:47تەنانەت بەڵێنی ئەوەشتان پێنایەم
کە بشتانکاتە مایکڵ کریکتۆن. -
9:47 - 9:50بەڵام ڕێگایەکی بەهێزە بۆ
ڕێکخستنی ژیانە داهێنەرانەکانمان. -
9:51 - 9:53بەڵام کێشەیەک هەیە.
-
9:54 - 9:59چۆن ڕێگە بگرین لەوەی ئەم هەموو پرۆژەیە
بە تەواوەتی ژیانمان پەک بخات؟ -
10:01 - 10:04چۆن هەموو ئەم بیرۆکانە بە ڕێکی
لە مێشکماندا بهێڵینەوە؟ -
10:05 - 10:09چارەسەرێکی سادە هەیە،
چارەسەرێکی کردەیی -
10:09 - 10:12لە دەرهێنەری سەمایی ئەمریکی
مەزن، تولیا تارپ. -
10:12 - 10:14بەدرێژایی چەند دەیەی پێشوو،
-
10:14 - 10:19سنورەکانی کاڵ کردەوە، جۆرەکانی
تێکەڵکرد، و خەڵاتی بردەوە، -
10:19 - 10:24بۆ موزیکی هەمووان سەمای کرد،
لە فیلیپ گلاسەوە بۆ بیلی جۆڵ. -
10:24 - 10:25سێ کتێبی نوسیوە.
-
10:25 - 10:28بێگومان، فرە کارێکی لەسەرخۆیە.
-
10:30 - 10:34دەڵێت، "پێویستە هەموو شتێک بیت.
-
10:34 - 10:35بۆچی شتێکی لێدەرکەم؟
-
10:35 - 10:38پێویستە هەموو شتێک بیت."
-
10:39 - 10:42شێوازەکەی تارپیش
-
10:42 - 10:46بۆ ڕێگەگرتن لەوەی ئەم هەموو پرۆژە
جیاجیایە لەدەست دەرچن بۆی -
10:46 - 10:47چارەسەرێکی سادەیە.
-
10:47 - 10:50قتوێکی داناوە بۆ هەر پرۆژەیەکیان،
-
10:50 - 10:53ناوی پرۆژەکەی لەسەر تەنیشتی
قتووەکە نوسیوە. و -
10:53 - 10:57لەناو هەر یەکێکیشیانا، دیڤیدییەکان و
کتێبەکان، و گۆڤارەکان، و -
10:57 - 10:59پرۆگرامەکانی شانۆ، و ئامرازە
بەرجەستەکانی تێکردووە، -
10:59 - 11:04هەر شتێک کە سەرچاوەیەکی داهێنانی
ئیلهامبەخشانەی بۆ دابینکردبێت. -
11:04 - 11:06هەروەها نوسیویێتی،
-
11:06 - 11:10"قتووەکە واتای ئەوەیە قەت پێویست ناکات
خەمی بیرچوونەوەم بێت. -
11:11 - 11:14یەکێک لە گەورەترین ترسەکان
بۆ کەسێکی داهێنەر -
11:14 - 11:16ئەوەیە کە هەندێک بیرۆکەی
نایاب لەناو بچن -
11:16 - 11:20چونکە نەتنوسیوەتەوە و لە شوێنێکی
سەلامەتدا هەڵتنەگرتووە. -
11:21 - 11:23من خەمی ئەوەم نییە.
-
11:23 - 11:25چونکە ئەزانم لەکوێیا بیدۆزمەوە.
-
11:26 - 11:28هەمووی لە قتووەکەیایە."
-
11:29 - 11:32بەو شێوەیە ئەتوانیت چەندین
بیرۆکەی خۆت بپارێزیت، -
11:32 - 11:36ئەگەر لە قتوێکدا بێت یان
لەناو ئامێرێکی ئەلیکترۆنییا. -
11:36 - 11:39کەواتە، ئەمەوێت هانتان بەم
-
11:39 - 11:42هونەری فرە کاری لەسەر خۆ
بەرجەستە بکەن. -
11:43 - 11:45نەک لەبەر ئەوەی پەلەتان بێت،
-
11:45 - 11:48بەڵکو لەبەر ئەوەی هیچ
پەلەتان نییە. و -
11:49 - 11:52ئەشمەوێت دوایین نموونەتان پێبەم،
-
11:52 - 11:54گرنگترین نموونە بەلامەوە.
-
11:54 - 11:55چارلس داروین.
-
11:56 - 12:01پیاوێک کە فرەکارییە لەسەرخۆکەی
هێندە سەرنج ڕاکێشە، -
12:01 - 12:04پێویستم بە دایاگرامێکە بۆ باسکردنی.
-
12:04 - 12:06دەزانین داروین لە کاتی
جیاوازدا چی ئەکرد، -
12:06 - 12:10چونکە توێژەرەوەکانی داهێنان
هاوارد گروبەر و سارا دەیڤس -
12:10 - 12:13ژیان نامەکانی و تێبینی ناو
تیانووسەکانیان شیکردەوە. -
12:13 - 12:16ئەوکاتەی وازی لە خوێندنگە هێنا،
لە تەمەنی ١٨ ساڵیدا، -
12:16 - 12:18سەرەتا دوو بوار گرنگ بوون بەلایەوە،
-
12:18 - 12:22ئاژەڵ زانی و زەوی زانی.
-
12:22 - 12:26زۆری پێنەچوو، ناوی نوسی بۆسەر کەشتی
گەڕان بە سرووشتی "بیگڵ"دا. -
12:26 - 12:29ئەمە ئەو کەشتیەیە
کە نزیکەی پێنج ساڵی پێچوو -
12:29 - 12:32بۆ ئەوەی هەموو زەریاکانی بەشی
خوارەوەی زەوی بگەڕێت، -
12:32 - 12:35لە دوورگەکانی گالاپاگۆس لایدا،
بە زەریای هیندیشدا تێپەڕی. -
12:35 - 12:38ئەوکاتەی لەسەر کەشتی "بیگڵ" بوو،
توێژینەوەی لەسەر مەرجانەکانی بنی دەریا کرد. -
12:38 - 12:42ئەمە هاریکارییەکی گەورەیە
لە نێوان دوو خولیاکەیدا -
12:42 - 12:43ئاژەڵناسی و زەوی ناسی، و
-
12:43 - 12:48وایکرد دەست بکات بە بیرکردنەوە
لە پرۆسە هێواشەکە. -
12:49 - 12:51بەڵام کاتێک لە گەشتەکە دەگەڕێتەوە،
-
12:52 - 12:56حەزەکانی وردە وردە فراوانتر ئەبێت:
دەرون ناسی، و ڕووەک ناسیش؛ -
12:56 - 12:58بۆ ئەو ماوەی ئەیمێنێت لە ژیانیدا،
-
12:58 - 13:01بەسەر ئەم بوارە جیاجیانەدا
یەت و ئەچێت. -
13:01 - 13:04قەت بە تەواوەتی دەستبەرداری
هیچ کامێکیان نەبووە. -
13:04 - 13:08ساڵی ١٨٣٧، دەست ئەکات بە کارکردن
لەسەر دوو پرۆژەی زۆر سەرنج ڕاکێش. -
13:08 - 13:11یەکێکیان: کرمی زەوی.
-
13:11 - 13:14ئەوەی تریان، تیانوسێکی بچووک
کە ناوینابوو -
13:14 - 13:17"گۆڕانکاری بچووکی نێوان جۆرەکان."
-
13:17 - 13:23ئینجا، داروین دەستی کرد بە خوێندنی
بوارەکەی من، ئابوریناسی. -
13:23 - 13:28کتێبێکی ئابوریناس
تۆماس مالسەسی خوێندەوە. -
13:28 - 13:30لەویا بوو ساتی دۆزینەوە گرنگەکەی بوو.
-
13:30 - 13:36لەناکاو، درکی بەوە کرد چۆن دەکرێت جۆرە
بونەوەرەکان بە هێواش سەرهەڵدەن و پەرەبسێنن -
13:36 - 13:39لەڕێگەی ئەم پرۆسەی
ڕزگاربوونی گونجاوترینە. -
13:39 - 13:41هەمووی بە ئیلهام بۆ هات،
هەمووی نوسییەوە، -
13:41 - 13:45هەموو بەشێکی گرنگی
بیردۆزی پەرەسەندنەکە، -
13:45 - 13:47لەو تیانووسەدا.
-
13:47 - 13:51بەڵام دواتر، پرۆژەیەکی نوێ دەستیپێکرد.
-
13:51 - 13:52ویلیامی کوڕی لەدایک بوو.
-
13:53 - 13:56ئەمە تاقیکردنەوەیەکی سرووشتییە
لە بەردەمی خۆیدا، -
13:56 - 13:58ئەتوانیت چاوت لە پەرەسەندنی
کۆرپەیەکی مرۆڤ بێت. -
13:59 - 14:01بۆیە یەکسەر، داروین دەستیکرد
بە نووسینەوەی تێبینی. -
14:01 - 14:04ئێستا بێگومان هێشتا کاری دەکرد
لەسەر بیردۆزی پەرەسەندنەکەی و -
14:04 - 14:07پەرەسەندنی کۆرپەلەی مرۆڤ.
-
14:07 - 14:08بەڵام لە ماوەی هەموو ئەمەدا،
-
14:08 - 14:13درک بەوە دەکات کە هیچ شتێک
نازانێت لەسەر پۆڵێنکردن. -
14:13 - 14:14بۆیە دەست دەکات
بە خوێندنەوە لەسەری. و -
14:14 - 14:21لە کۆتاییدا، هەشت ساڵ بەسەر دەبات
لە بوون بە یەکەم پسپۆڕی جیهان -
14:21 - 14:22لەسەر بوونەوەری بارناکڵ.
-
14:23 - 14:25ئینجا، "هەڵبژاردنی سرووشتی"
-
14:25 - 14:31کتێبەکەی بەردەوام دەبێت لە کارکردن
لەسەری بەدرێژایی ژیانی، قەت تەواوی ناکات. -
14:31 - 14:33"سەرچاوەی جۆرەکان" دواجار دەردەچێت
-
14:33 - 14:37بیست ساڵ دوای ئەوەی داروین هەموو
پێکهاتە بنەڕەتییەکانی دیاری ئەکات. -
14:37 - 14:40ئینجا، کتێبی پڕ مشتومڕی
"سەرهەڵدانی مرۆڤ" -
14:40 - 14:44ئینجا دواتر، کتێبێک دەربارەی
پەرەسەندنی کۆرپەلەی مرۆڤ. -
14:44 - 14:48ئەو کتێبەی سەرچاوەی ئیلهامەکەی
بینینی ویلیامی کوڕی بوو، -
14:48 - 14:52کاتێک لە ژووری دانیشتنەکە کاگۆڵکێی
ئەکرد لەبەر دەمیدا. -
14:52 - 14:56ئەوکاتەی کتێبەکە بڵاوکرایەوە
ویلیام ٣٧ ساڵ بوو. -
14:57 - 14:59بەدرێژایی ئەم کاتەش،
-
14:59 - 15:02داروین کاری لەسەر کرمی زەوی ئەکرد.
-
15:02 - 15:08ژووری بلیاردەکەی پڕکردبوو لە
گۆزەی پڕ لە کرمی زەوی و داپۆشراو بە شووشە. -
15:08 - 15:11ڕووناکی لێئەیان بۆ ئەوەی
کاردانەوەیان ببینێت. -
15:11 - 15:13ڕوەکی کنیفۆفیای دەخستە لایانەوە
بزانێت دوور ئەکەونەوە. -
15:13 - 15:15تووتنی ئەجوو و --
-
15:15 - 15:17(فووکردن)
-
15:17 - 15:20فووی بەسەر کرمەکاندا دەکرد
بۆ ئەوەی بزانێت هەستی بۆنکرندیان هەیە. -
15:20 - 15:23تەنانەت زووڕناشی بۆ کرمەکان دەژەنی.
-
15:24 - 15:27حەز دەکەم بیر لەم پیاوە
مەزنە بکەمەوە -
15:27 - 15:29کاتێک ماندووە، کاتێک فشاری
دەروونی خۆی هەیە، -
15:29 - 15:33کاتێک لە مەراقدایە لەسەر تێڕوانینی خەڵک
بۆ کتێبەکەی بەناوی "ڕەچەڵەکی مرۆڤ" -
15:33 - 15:38ئەگەر من یان ئێوە بوونایە بچوینایە سەر
فەیسبووک یان سەیری تەلەفزیۆنمان بکردایە -
15:38 - 15:42داروین دەچووە ژووری بلیاردەکەی
بۆ ئەوەی پشوو بات -
15:42 - 15:45ئەویش بە توێژینەوەی چڕ
لەسەر کرمەکان. -
15:47 - 15:51لەبەر ئەوەش شتێکی گونجاوە کە
یەکێک لە دوواین مەزنترین کارەکانی -
15:51 - 15:56"درووستبوونی قاڵبی سەوزەکانە
لەڕێگەی کاری کرمەکانەوە." -
15:56 - 15:57(پێکەنین)
-
15:57 - 16:02ماوەی ٤٤ ساڵ کاری لەسەر
ئەو کتێبە کردووە. -
16:04 - 16:07ئێمە چیتر لە سەدەی نۆزدەدا ناژین.
-
16:07 - 16:09پێموانییە کەس لە ئێمە
-
16:09 - 16:13ماوەی ٤٤ ساڵ لەسەر پرۆژە داهێنەرانەکە
یان زانستییەکانمان دانیشین. -
16:14 - 16:19بەڵام دەتوانین زۆر شت لەم کەسانەوە
فێربین کە فرەکاری لەسەر خۆ بوون. -
16:19 - 16:24لە ئەنشتاین و داروینەوە بۆ
مایکل کریکتۆن و تولیا تارپ. -
16:25 - 16:29پێدەچێت جیهانی نوێ هەڵبژاردنێک
بخاتە دەستمانەوە. -
16:29 - 16:33ئەگەر بە خێرایی لە یەکێک لەو شتانەی
بۆی ئەگەڕێین نەچینە سەر دانەیەکی تر، -
16:33 - 16:35پێویستە وەک گۆشەگیرێک بژیت،
-
16:35 - 16:38تیشک بخەینە سەر یەک شت و
هەموو شتەکانی تر فەرامۆش بکەین. -
16:39 - 16:41پێموابێت ئەوە بیرکردنەوەیەکی هەڵەیە.
-
16:41 - 16:44دەکرێت وا بکەین فرەکاری
سەرکەوتوو بێت بۆمان، -
16:44 - 16:46داهێنەری سرووشتیمان دەر بکەین.
-
16:47 - 16:49تەنیا پێویستە هێواشی بکەینەوە.
-
16:50 - 16:51کەواتە....
-
16:53 - 16:55پرۆژەکانتان بکەن بە لیست.
-
16:55 - 16:57تەلەفوونەکانتان دانێن.
-
16:58 - 17:00چەند قتووێک بێنن. و
-
17:01 - 17:02دەستکەن بە کارکردن.
-
17:03 - 17:05زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
17:05 - 17:08(چەپڵەلێدان)
- Title:
- ڕێگایەکی بەهێز بۆ دەرکردنی داهێنەری سرووشتیت
- Speaker:
- تیم هارفۆرد
- Description:
-
دەتوانین چی فێربین لە داهێنەرترین کەسەکانی جیهانەوە؟ "فرەکاری لەسەرخۆ،" کارکردن لەسەر چەند پرۆژەیەک و کارکردن لە ماوەی جیاجیادا لەسەر هەر یەکێکیان بەپێی باری دەروونیت -- بێ ئەوەی هیچ پەلەت بێت. نوسەر تیم هارفۆرد باسی ئەوە ئەکات چۆن داهێنەرەکانی وەک ئەنشتاین، داروین، توایلا تارپ و مایکل کرایتۆن ئیلهامەکانیان و داهێنانەکانیان لەڕێگای خەریک بوون بە پرۆژەی جیاجیاوە بووە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 17:21
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for A powerful way to unleash your natural creativity |