ڕێڕەوێك بۆ خوێندنی باڵا و دامەزراندن بۆ پەنابەران
-
0:03 - 0:06سەعیدە عەدەن: هێشتا ئەو وێنە ترسناکانە
لە مێشکمدایە. -
0:06 - 0:08خەڵكم دەبینی دەکەوتن،
-
0:08 - 0:10گوێم لەدەنگی تەقە بوو.
-
0:10 - 0:11زۆر زۆر دەترسام.
-
0:11 - 0:13لەڕاستیدا، زۆر گریام.
-
0:13 - 0:16کەسێك کە دایك و باوکمی دەناسی
دەستی ڕاکێشام و وتی، -
0:16 - 0:18“با بڕۆین! با بڕۆین! با بڕۆین!”
-
0:18 - 0:21منیش هەر دەمگوت، “کوا دایکم؟
دایکم؟ دایکم؟” -
0:22 - 0:25نوریا دامبرین دوسابیرمی: لەشەودا گوێمان
لە دەنگی تفەنگ بوو، -
0:25 - 0:27گوێمان لە تەقە بوو.
-
0:27 - 0:28بڕیار بوو هەڵبژاردن ئەنجامبدرێت.
-
0:28 - 0:31گەنجمان هەبوو دەچوونە شەقامەکان،
-
0:31 - 0:33مانیاندەگرت.
-
0:33 - 0:35زۆربەی گەنجەکانیش مردن.
-
0:36 - 0:37سەعیدە: سواری ئۆتۆمبێلێك بووین.
-
0:37 - 0:39بارەکەی زۆر بوو.
-
0:39 - 0:41خەڵك بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان ڕایاندەکرد.
-
0:41 - 0:44من بەو شێوەیە لە سۆماڵ هەڵاتم.
-
0:44 - 0:46دایکم بیری دەکردم.
-
0:46 - 0:48کەس پێی نەوتبوو بۆ کوێ ڕۆشتووم.
-
0:48 - 0:50نوریا: ڕاستیەکە ئەوەیە نەچوینە قوتابخانە،
-
0:50 - 0:54نەمانتوانی بچینە بازاڕ،
لە ماڵەوە گیرمان خواردبوو، -
0:54 - 0:58ئەمەش وای لێکردم کە بزانم کە بژاردەیەکم
هەبێت بۆ شتێکی باشتر، -
0:58 - 1:01دەتوانم بڕۆم بۆی و داهاتوویەکی
باشترم هەبێت. -
1:01 - 1:02(میوزیك)
-
1:02 - 1:05ئیگانزیۆ ماتینی: پەنابەران بە گشتیی،
لەسەر ئاستی لە جیهاندا -
1:05 - 1:06تا ئێستا لە زیاد بووندان.
-
1:06 - 1:10ئێستا نزیکەی ٦٠ ملیۆن کەس
لەجیهاندا ئاوارەن. -
1:10 - 1:13و بەداخەوە، تا ئێستا نەوەستاوە.
-
1:13 - 1:15کریستینا رۆسێل: پێموایەکۆمەڵگەی مرۆیی،
-
1:15 - 1:18خەریکە درك بە وەدەکات لە ڕێی
لێکۆڵینەوەو ڕاستیاکانەوە -
1:18 - 1:21کە ئێمە زیاتر قسە لەسەر کێشە
هەمیشییەکان دەکەین. -
1:21 - 1:24بایلی دامتی یشیتا: ئەم خوێندکارانە
پێویستیان بە خوێندنی باڵا هەیە، -
1:24 - 1:27و بڕوانامەیەك کە بتوانن بەکاری بهێنن.
-
1:27 - 1:29ئەگەر خوێندکاران ئێستا لە ڕواندا ژیابان،
-
1:29 - 1:33ئەگەر شوێنیان بۆدابینبکرێت،
دەتوانن بەردەوام بن لە خوێندن -
1:33 - 1:37لەگەڵ ئەوەشدا هەر چۆنێك بێت بڕوانامەکەیان
بەسوودە لەهەر شوێنێك بن. -
1:37 - 1:41کریستینا: پڕۆژەی چاونەترسانەکەمان
ئەوەبوو کە بەڕاستی تاقیبکرێتەوە -
1:41 - 1:44بزووتنەوەی پەروەردەی جیهانی لە زانکۆی
“نیو هامبشایری باشور ” -
1:44 - 1:46توانای پۆلێنکردن،
-
1:46 - 1:49بۆ بەدەستهێنانی پلەی بەکالۆریۆس و
ڕەخساندنی هەلی کار -
1:49 - 1:54بۆ پەنابەران و ئەوانەی دەرفەتیان نییە بۆ
خوێندنی باڵا و بە پێچەوانەشەوە. -
1:54 - 1:58سەعیدە: ئەوە زۆر ئەستەمە، وەك
کەسێکی پەنابەر، -
1:58 - 2:01زیاتر برەو بە خوێندن و پیشەکەم بدەم.
-
2:01 - 2:03سەعیدە: ناوم سەعیدە عەدەن سەعیدە،
-
2:03 - 2:06خەڵکی سۆماڵم.
-
2:06 - 2:09تەمەنم نۆ ساڵان بوو کاتێك هاتمە “کاکوما”،
-
2:09 - 2:12لە ١٧ ساڵیەوە دەستمکرد بە خوێندن.
-
2:12 - 2:15ئێستا خەریکم بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس
-
2:15 - 2:16
لە زانکۆی نیو “هامبشایری باشور”. -
2:18 - 2:21نوریا: ناوم نوریا دامبرین دوسابیرمی ە.
-
2:21 - 2:26ئێستا خەریکم بۆ بەدەستهێنانی بەکالۆریۆس
لە هونەری پەیوەندیکردن -
2:26 - 2:28لەگەڵ پسپۆڕی لە بازرگانیدا.
-
2:28 - 2:32کریستینا: ئێمە یارمەتی خوێندکاران دەدەین
لە پێنج وڵاتی جیاوازدا: -
2:32 - 2:36لوبنان، کینیا، مالاوی، ڕواندا و
ئەفریقای باشور. -
2:36 - 2:42بە ڕاستی شانازی دەکەین بە بوونی ٨٠٠ نمرەی
AA بۆ زیاتر لە ٤٠٠ دەرچووی بەکالۆریۆس -
2:42 - 2:45و نزیکەی ١٠٠٠ خوێندکار تا ئێستا
تۆمارکراون. -
2:47 - 2:53کەواتە، نهێنیەکە ئەوەیە کە ئێمە وەک خۆی
هەڵسوکەوت لەگەڵ ژیانی پەنابەران دەکەین. -
2:53 - 2:54هیچ پۆلێکی لێنییە.
-
2:54 - 2:56هیچ وانەیەك نییە.
-
2:56 - 2:57هیچ بەروارێکی دیاریکراو نییە.
-
2:57 - 2:59هیچ تاقیکردنەوەیەکی کۆتایی نییە.
-
3:00 - 3:04ئەو بڕوانامەیە پشت بە توانا دەبەستێ،
پەیوەست نییە بە کاتەوە. -
3:04 - 3:06تۆ ئەو کاتە هەڵیدەبژێری کە
پڕۆژەکەت دەستپێدەکات. -
3:06 - 3:09تۆ خۆت شێوازەکەی هەڵدەبژێریت.
-
3:09 - 3:12نوریا:کاتێك پلاتفۆڕمەکەت دەکەیتەوە،
لەوێدا دەتوانی ئامانجەکەت ببینی. -
3:12 - 3:15لە ژێر هەر ئامانجێك دەتوانین چەند
پڕۆژەیەك بدۆزینەوە. -
3:15 - 3:18کاتێك پڕۆژەیەك دەکەیتەوە،
لێهاتوویی بەدەستدەهێنیت -
3:18 - 3:20کە دەبێ بەڕێوەی ببەی،
-
3:20 - 3:22ئاڕاستەکان
-
3:22 - 3:23زیاد لە پێویست بینینی پڕۆژەیەك.
-
3:23 - 3:26کریستینا: نهێنی سەرکەوتنی زانکۆی
“نیو هامبشایری باشور”. -
3:26 - 3:30پەیوەستە لەسەر بنچینەی لێهاتوویی و فێربوون
بە ڕێگای ئۆنڵاین. -
3:30 - 3:33لەگەڵ فێربوونی خودی
-
3:33 - 3:36بۆ دابینکردنی هەموو شێوە پشتگیریەکان.
-
3:36 - 3:38کە ڕاهێنانی ئەکادیمی لە خۆ دەگرێت.
-
3:38 - 3:40واتە پشتگیری کۆمەڵایەتی و دەروونی،
-
3:40 - 3:42پشتیوانی پزیشکی،
-
3:42 - 3:45و هەروەها بەخشینی پشتیوانی و
دامەزراندنی کۆتایی -
3:45 - 3:48کە بە ڕاستی ئەنجامی دەرچوون لە ٩٥٪ە،
-
3:48 - 3:50لە ٨٨٪ یان دامەزراون،
-
3:50 - 3:53نوریا: من بەڕێوەبەری تۆڕی کۆمەڵایەتی
ژێر مەشقم. -
3:53 - 3:57پەیوەستە بەو پەیوەندییانەی کە
ئەنجامی دەدەم. -
3:57 - 4:02من زۆر شت فێربووم لە دەرەوەی پڕۆژەکە و
ژیانی ڕاستی. -
4:02 - 4:05کریستینا:کاری پێکهاتە بە ڕاستی دەرفەتێکە
-
4:05 - 4:07بۆ خوێندکارەکان کە پڕۆڤە بە
تواناکانیان بدەن، -
4:07 - 4:10بۆ ئەوەی پەیوەندی دروست بکەین
لە نێوان ئەو ڕاهێنانە -
4:11 - 4:13و هەلی کاری دواتر.
-
4:14 - 4:16(میوزیك)
-
4:16 - 4:20ئەو مۆدێلە کە بەڕاستی کات بە فیڕۆ نادات
-
4:20 - 4:23و سیاسەت و ڕێکارەکانی زانکۆ
لە بەرەی گرنگیپێدانن -
4:23 - 4:25و خوێندکاران دەبنە بەرەی چەق.
-
4:26 - 4:31ئیگانزیۆ: زانکۆی “نیو هامبشایری باشور
” نموونە و هۆکارێکی گەورەیە بۆ گۆڕانکاری. -
4:32 - 4:33مەزن.
-
4:33 - 4:38ئەوە گۆڕانکاریەکی مەزنە بۆ ڕێگا کۆنەکان بۆ
بە دەستهێنانی خوێندنی باڵا لێرە. -
4:40 - 4:44بایلی: ئەوە دەتوانێ گۆڕانکاری لە ژیانی
خوێندکاران بکات -
4:44 - 4:47ئەوانەی لە کۆمەڵگای پەنابەرانی
بێچارە دەژین. -
4:47 - 4:48نوریا: ئەگەر بڕوانامەم بەدەستهێنا،
-
4:48 - 4:52دەتوانم بگەڕێمەوە و لەهەر شوێنێك
بمەوێ کار بکەم. -
4:52 - 4:55دەتوانم بە متمانەوە ماستەر
لە ئینگلیزی بخوێنم، -
4:55 - 4:58ئەوەش شتێکە کە پێشتر هەرگیز
خەونم پێوە نەبینیوە. -
4:58 - 5:02و من ئەو متمانەو کارامەیەم تێدا هەیە
کە داوا کراوە -
5:02 - 5:05لە ڕاستیدا بۆ ئەوەی بچمە دەرەوە و
شوێنی کار بدۆزمەوە -
5:05 - 5:09بە بێ هیچ ترسێك من ناتوانم ئەو کارە بکەم.
-
5:09 - 5:12سەعیدە: هەمیشە حەز دەکەم ئیش لەگەڵ
کۆمەڵگا بکەم. -
5:12 - 5:14دەمەوێ ڕێکخراوێکی قازانج نەویست
بنیات بنێم. -
5:14 - 5:18ئێمە داکۆکی لە پەروەردەی ژنان دەکەین.
-
5:18 - 5:21دەمەوێ ببم، بە کەسێکی وەك، باڵیۆز
-
5:21 - 5:24و هانیان بدەم بۆ خوێندن
-
5:24 - 5:27و پێیان بڵێم هەرگیز درەنگ نییە.
-
5:28 - 5:30ئەوە خەونە.
- Title:
- ڕێڕەوێك بۆ خوێندنی باڵا و دامەزراندن بۆ پەنابەران
- Speaker:
- کریستینا رۆسێڵ
- Description:
-
لەو ٧٠ ملیۆن کەسەی کە ئاوارەبوون، تەنها لە سەدا سێیان دەتوانن بخوێنن. جوڵانەوەی خوێندنی جیهانی(GEM) لە ئەرکی ئەوەدایە کە ئەو شتە بگۆڕێت بە دەسپێکێکی گەوەرە بۆ یارمەتیدانی خوێندکارە پەنابەرەکان کە بتوانن بڕوانامەی بەکالۆریۆس و دەرفەتی کاردەسکەوتنیان هەبێت. گوێ لە خوێندکاران و بەڕێوەبەری پڕۆگرامەکە بگرە دەرهێنەر، کریستینا رۆسێڵ، دەربارەی ئەوەی کە (GEM) چۆن بە پێی توانا مۆدێلێکی هەیە بۆ دەرچوەکانی زانکۆ بۆ ئەوەی بیانخاتە سەر ڕێی سەرکەوتن و خۆ بەهێزکردن لە هەرشوێنێک بن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:44
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees | ||
Rahoz Ibrahim edited Kurdish (Central) subtitles for A path to higher education and employment for refugees |