Return to Video

ڕێژەی بەکارهێنانی مێشکت چەندە؟ - ڕیچارد ئی. سیتۆویچ

  • 0:06 - 0:10
    ئەفسانەیەکی نەمر هەیە دەڵێت ئێمە
    تەنها لە ٪١٠ ی مێشکمان بەکاردەهێنین،
  • 0:10 - 0:13
    لە ٪٩٠ ەکەی دیکە وەک
    توانای یەدەگی هەڵگیراون،
  • 0:14 - 0:16
    هاکستەر بەڵێنیداوە قوفڵی ئەم
    توانا شاراوەیە بکاتەوە.
  • 0:16 - 0:19
    بە میتۆدی "لەسەر بنەمای زانستی دەمار،"
  • 0:20 - 0:22
    بەڵام لەڕاستیدا هەمویان
    لە گیرفانی تۆدا کراوەن،
  • 0:22 - 0:25
    دوو لەسەر سیی جەماوەر و
    نزیکەی نەیوەی مامۆستایانی زانست
  • 0:25 - 0:28
    بەهەڵە باوەڕ بە ئەفسانەی ٪١٠ دەکەن،
  • 0:28 - 0:30
    لەساڵی ١٩٨٠ دا ویڵیام جەیمس،
  • 0:30 - 0:33
    کە بەباوکی دەرونناسی نئەمریکا اسراوە ووتی،
  • 0:33 - 0:35
    "زۆرێک لە ئێمە توانا
    شاراوەکانمان نابینین."
  • 0:36 - 0:37
    جەیمس مەبەستی وەک بەرەنگاریەکە،
  • 0:37 - 0:40
    نەک وەک تاوانبارکردنێک
    لە کەم بەکارهێنانی مێشک.
  • 0:40 - 0:42
    بەڵام هەڵە لێک تێنەگەیشتنەکە جێگیربووە.
  • 0:42 - 0:45
    هەروەها زانایان بۆ ماوەیەکی
    درێژ نەیان توانی درکی پێبکەن
  • 0:45 - 0:48
    مەبەست لە فراوانی لووەکانی پێشەوەی مێشکمان
  • 0:48 - 0:50
    یان فراوانی لوەکانی ئێسقانی
    سەروو دیواری کاسەی سەر چییە.
  • 0:50 - 0:53
    زیانەکان کاریگەری لەسەر بزوێنەر
    یاخود کەمبوونی هەستەوەری نەبووە،
  • 0:53 - 0:56
    بۆیە زاناکان گەیشتنە یەو یەنجامەی
    کە هیچ شتێکیان نەکردووە.
  • 0:57 - 0:59
    دەیان ساڵە، ئەم بەشانە پێیان دەوترا
    ناوچەی بێدەنگ،
  • 0:59 - 1:01
    کە فرمانکانیان ناڕوونن.
  • 1:01 - 1:03
    ئێمە لەو کاتەوە فێربووین
    کە ئەوان لەژێر هێڵی
  • 1:03 - 1:05
    جێبەجێکار و توانای یەکخستنە وەن ،
  • 1:05 - 1:07
    کەبەبێ ئەوە، بەزەحمەت مرۆڤ دەبووین.
  • 1:07 - 1:09
    زۆر گرنگن بۆ هۆکاری واتایی،
  • 1:09 - 1:11
    پلان دانان، وردبونەوە لە پرسیارەکان
  • 1:11 - 1:13
    و گونجاندنی نەرم لەگەڵ بارودۆخدا.
  • 1:14 - 1:17
    ئەو بیرۆکەیەی کە مێشکت لە 9/10 ی
    بە بێکار لە ناو کاسەی سەردا جێگیرە
  • 1:17 - 1:21
    گەمژانە دیارە کاتێک لێکی دەدەینەوە
    کە ئاخۆ مێشک چۆن وزە بەکار دێنێت.
  • 1:21 - 1:23
    مێشکە قرتێنەر و کەڵبەییەکان
  • 1:23 - 1:25
    لە ٪٥ کۆی وزەی لەش بەکاردەهێنن.
  • 1:25 - 1:27
    مێشکی مەیمون٪١٠ بەکار دەهێنێ.
  • 1:28 - 1:29
    مێشکی مرۆڤی پێگەیشتوو,
  • 1:29 - 1:32
    کە تەنها %2 ی بارستەی جەستە پێکدە‌هێنێت،
  • 1:32 - 1:35
    ڕۆژانە لە ٪٢٠ گلوکۆزی لەش دەسوتێنێت.
  • 1:36 - 1:38
    لە منداڵاندا ئەو رێژە یە بریتیە لە ٪٥٠ ،
  • 1:38 - 1:40
    و لە منداڵی ساوادا ٪٦٠.
  • 1:41 - 1:44
    ئەمە زۆر لەوە زیاترە کە پێشبینی دەکرێت
    بۆ قەبارەی ڕێژەی مێشکیان،
  • 1:44 - 1:47
    کە ڕێژەکەی زۆر بچووکە بە بەراورد بە جەستە.
  • 1:47 - 1:49
    مێشکی مرۆڤ کێشەکەی ١،٥ کیلۆگرامە،
  • 1:49 - 1:51
    مێشکی فیل کێشەکەی ٥ کیلۆگرامە،
  • 1:51 - 1:53
    و مێشکی نەهەنگ ٩ کیلۆگرامە،
  • 1:53 - 1:55
    بەڵام لەسەر بنەمای کێش،
  • 1:55 - 1:58
    بەڵام کۆمەڵەی پێچاوپێچی دەمارەکانی مرۆڤ
    لە هەموو جۆر و ڕەچەڵەکانی تر زیاترە.
  • 1:58 - 2:01
    ئەم پێچە چرانە هۆکاری ئەوەن
    کە ئێمەیان هۆشیار کردووە .
  • 2:02 - 2:04
    ئەم ئاڵوگۆڕیە لەنێوان قەبارەی جەستەدا
  • 2:04 - 2:06
    و ژمارەی دەمار سەرەکیەکان،
  • 2:06 - 2:07
    کە ئێمە دەگرێتەوە، دەتوانێت بەردەوام بێت.
  • 2:07 - 2:11
    مەیمونێكی ٢٥ کیلۆگرامی لە ڕۆژێکدا
    دەبێت ٨ کاتژمێر شت بخوات
  • 2:11 - 2:14
    بۆ پاراستنی مێشکێک کە
    ٥٣ بیلیۆن دەمار لە خۆدەگرێت.
  • 2:15 - 2:16
    داهێنانی چێشتلێنان،
  • 2:16 - 2:17
    یەک ملیۆن و نیو ساڵ لەمەو پێش،
  • 2:18 - 2:19
    سوودێكی زۆری پێبەخشیوین.
  • 2:19 - 2:22
    چێشتلێنان خواردن نەرمتر وسادە تر دەکاتەوە
  • 2:22 - 2:24
    لە دەرەوەی لەش.
  • 2:24 - 2:26
    وا دەکات ڕیخۆڵەمان ئاسانتر وزەی خۆی بمژێت.
  • 2:26 - 2:29
    چێشتلێنان لەکاتی دیاریکراودا
    و وزەی زیاتر دابین دەکات
  • 2:29 - 2:31
    وەک لەوەی کە ئێمە خواردنی خاو بخۆین
  • 2:31 - 2:33
    ئەوکات دەتوانین پارێزگاری لە مێشکمان بکەین
  • 2:33 - 2:36
    کە پێکهاتوە لە ٨٦ بلیۆن دەماری چڕ.
  • 2:36 - 2:38
    لە ٪٤٠ زیاتر لە مەیمون.
  • 2:39 - 2:40
    بەم شێوەیە کار دەکات .
  • 2:40 - 2:42
    نیوەی ئەو کالۆریەی مێشک دەیسوتێنێت
  • 2:42 - 2:44
    بە سادەیی بۆ ئەوەیە پارێزگاری
    لە پێکهاتە سەختەکەی بکات
  • 2:44 - 2:47
    بەپاڵپێوەنانی سۆدیۆم و ئایۆنەکانی پۆتاسیۆم
  • 2:47 - 2:50
    بە درێژایی پەردەی مێشک
    بۆ پاراستنی بارگەی کارەبایی.
  • 2:50 - 2:53
    بۆ ئەنجامدانی ئەمە، مێشک
    دەبێت وزەیەکی زیاتر لە خۆبگرێت.
  • 2:53 - 2:55
    بەکارێکی سەرسامکەر هەڵدەستێت
  • 2:55 - 3:00
    لەهەر خولەکێکدا ATP ٢١ ^ ٣.٤x١٠ گەردیلەی،
  • 3:00 - 3:03
    ATP خەڵوزی گەری جەستەیە.*****
  • 3:04 - 3:06
    تێچوونی بەرزی پاراستنی
    توانای پشوودان
  • 3:06 - 3:08
    لە هەموو ٨٦ بلیۆن دەماردا
  • 3:08 - 3:10
    مانای ئەوەیە کە وزەی کەم ماوە
  • 3:10 - 3:13
    بۆ ئەوەی ئاماژەکان بۆ خوارەوەی ئەکسۆنەکان
    دەربکەن و لە سەر وی سیناپسەکان،
  • 3:13 - 3:16
    دەمارەکان ئازاد دەکرێن
    کە لە ڕاستیدا شتەکان تەواو دەکەن.
  • 3:16 - 3:19
    تەنانەت ئەگەر تەنها ڕێژەیەکی
    زۆر کەم لە دەمارەکان
  • 3:19 - 3:22
    لە هەر کاتێک دا لە ناوچەیەک دەرکرا،
  • 3:22 - 3:26
    وزەی سوتێنراوی گەورە
    لە هەر کاتێکد بەسەر هەموو مێشکدا،
  • 3:26 - 3:27
    دەکرێت بەردەوام نەبێت.
  • 3:28 - 3:30
    لێرەدا توانای وزە دێتە ژوورەوە.
  • 3:30 - 3:35
    ڕێگەدان بە تەنها بەشێکی کەم لە خانەکان
    لە هەر کاتێکدا،
  • 3:35 - 3:37
    بە کۆدکردنی جیا جیا ناسراوە.
  • 3:37 - 3:38
    کەمترین وزە بەکار دەهێنێت،
  • 3:38 - 3:41
    بەڵام زۆرترین زانیاری هەڵئەدەگرێت.
  • 3:41 - 3:43
    چونکە ژمارەی کەم لە ئاماژەکان
  • 3:43 - 3:47
    هەزاران ڕێگای گونجاویان هەیە
    کە خۆیان دابەش بکەن.
  • 3:47 - 3:50
    بەکەمکردنەوەی کۆدی جیا
    لە ناو ژمارەیەکی زۆر لە دەمارەکان
  • 3:50 - 3:51
    ئەوا تێچونەکەی تێی دەچێت.
  • 3:51 - 3:54
    خراپتر، ئەگەر ڕێژەیەکی
    زۆری خانەکان نەسوتێندرێن،
  • 3:54 - 3:56
    ئەوا زیادە و ناپێویست دەبن
  • 3:56 - 3:59
    و پاشان بۆ ماوەیەکی
    درێژ گەشەسەندنیان نامێنێت.
  • 3:59 - 4:02
    چارەسەر ئەوەیە ڕێژەی
    باشترین خانەکان بدۆزرێتەوە
  • 4:02 - 4:04
    کە مێشک دەتوانێت
    لە یەک کاتدا چالاکیان بکات
  • 4:04 - 4:06
    بۆ زۆرترین کارایی،
  • 4:06 - 4:11
    لە نێوان ٪١ بۆ ٪١٦ خانەکان
    پێویستە لە هەر ساتێکدا چالاک بێت.
  • 4:11 - 4:14
    ئەمە سنوری وزەیە
    کە دەبێت لەگەڵی بژین
  • 4:14 - 4:15
    بۆ ئەوەی بەهەموو شێوەیەک بە ئاگابین
  • 4:15 - 4:17
    پێویستی پاراستنی سەرچاوەکان
  • 4:17 - 4:19
    هۆکاری ئەوەیە
    زۆربەی کردارەکانی مێشک
  • 4:19 - 4:22
    دەبێت لە دەرەوەی هۆشدا ڕووبدات.
  • 4:22 - 4:24
    لەبەر ئەوەیە فرە ئەرکی
    کاری گەمژانەیە.
  • 4:24 - 4:27
    ئێمە بە سادەیی کەم و کورتی وزەمان هەیە
    بۆ ئەوەی دوو شت بە یەکجار یی ئەنجام بدەین،
  • 4:27 - 4:29
    بەتەنیا بۆ سێ یا پێنج لێیان گەڕی.
  • 4:29 - 4:31
    کاتێک هەوڵ دەدەین، هەر ئەرکێک
    وەکو پێویست ئەنجام نادەین
  • 4:31 - 4:33
    وەک لەوەی تەواوی سەرنجمانی پێبدەین.
  • 4:33 - 4:35
    ژمارەکان دژی ئێمەن.
  • 4:35 - 4:37
    مێشکت زیرەک و بەهێزە.
  • 4:37 - 4:41
    ئەوەندە بەهێز بێت کە پێویستی بە
    هێزی زۆر هەیە بۆ مانەوە بە بەهێزی.
  • 4:41 - 4:42
    و زۆر زیرەک
  • 4:42 - 4:45
    کە دروست کراوە بە
    پلانێکی وزەی زۆر.
  • 4:45 - 4:48
    کەواتە مەهێڵە ئەفسانەیەکی ساختە
    تۆ گوناهبار بکات
  • 4:48 - 4:50
    دەربارەی مێشکە تەمبەڵەکەت.
  • 4:50 - 4:52
    تاوان و هەڵە دەبێتە هۆی بەفیڕۆدانی وزە.
  • 4:52 - 4:53
    دوای هەموو ئەمانە،
  • 4:53 - 4:55
    تۆ درکت نەکردوە
    بەفیڕۆدانی وزەی دەروونی گەمژەییە؟
  • 4:55 - 4:58
    تۆ ملیارەها دەماری بەهێز و برسیت هەیە
    بۆ پارستن.
  • 4:58 - 4:59
    کەواتە بەسەریدا تێپەڕە!
Title:
ڕێژەی بەکارهێنانی مێشکت چەندە؟ - ڕیچارد ئی. سیتۆویچ
Speaker:
ڕیچارد ئی. سیتۆویچ
Description:

کۆیی وانکە لەم بەستەرە چاو لێ بکە:
http://ed.ted.com/lessons/what-percentage-of-your-brain-do-you-use-richard-e-cytowic

دوو لەسەر سێی دانیشتوان بڕوایان بە ئەفسانەیەک هەیە کە ماوەی زیاتر لە سەدەیەکە پروپانگەدەی بۆ کراوە : کە ئێمە تەنیا لە٪١٠ی مێشکمان بەکار ئەهێنین. بە زەحمەت مێشکە دەمارییەکانمان گەشەی کردووە بۆ بەکارهێنانی کەمترین بڕی وزە لە کاتی هەڵگرتنی زۆرترین زانیاری گونجاودا -- ئەرکێک پێویستی بە هەموو مێشکە. ڕیچارد ئی سیتۆویک ئەم ئەفسانە دەمارییە دەخاتە ڕوو (و ڕوونی دەکاتەوە کە بۆچی ئێمە لە فرە ئەرکدا ئەوەندە باش نین).

وانکە لە لایەن ڕیچارد ئی. سیتۆویچ کاری دەرهێنان لە لایەن ستۆدیۆی توگێزەر

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
05:16

Kurdish (Central) subtitles

Revisions Compare revisions