Return to Video

ژیان لەودیو سنوورەکان

  • 0:01 - 0:03
    ئەگەر ژیانت کتێبێک بوایە و
  • 0:03 - 0:07
    خۆت نوسەرەکەی بویتایە،
  • 0:07 - 0:10
    ئەتویست چیرۆکەکەت چۆن بوایە؟
  • 0:11 - 0:15
    ئەوە ئەو پرسیارەیە کە بە تەواوەتی
    ژیانی منی گۆڕی.
  • 0:15 - 0:18
    بەهۆی گەورەبوونم لە بیابانە
    گەرمەکەی لاس ڤێگاس،
  • 0:18 - 0:21
    هەموو ئەوەی ئەمویست ئەوەبوو
    کە ئازاد بم.
  • 0:21 - 0:25
    شەو و ڕۆژ خەوم ئەبینی بەوەی
    هەموو جیهان بگەڕێم،
  • 0:25 - 0:28
    لەو شوێنانە بژیم کە بەفری تیا ئەبارێت، و
  • 0:28 - 0:31
    وێنەی هەموو ئەو چیرۆکانە بگرم
  • 0:31 - 0:34
    کە دەمویست بیانگیڕمەوە.
  • 0:34 - 0:36
    لە تەمەنی ١٩ ساڵیدا،
  • 0:36 - 0:39
    ئەو ڕۆژەی خوێندنی دواناوەندیم تەواوکرد،
  • 0:39 - 0:42
    ماڵم گواستەوە بۆ شوێنێک کە
    بەفری لێ ئەباری و
  • 0:42 - 0:44
    بووم بە چارەسەرکار بە شێلان.
  • 0:44 - 0:47
    بۆ ئەم ئیشەم هەموو ئەوەی ئەمویست
    دەستەکانم بوون و
  • 0:47 - 0:50
    لەگەڵ مێزی شێلانەکەم لە تەنیشتمەوە و
  • 0:50 - 0:53
    ئەمتوانی بۆ کوێم بوێ بچم.
  • 0:53 - 0:56
    بۆ یەکەم جار لە ژیانمدا،
  • 0:56 - 1:00
    هەستم بە ئازادی کرد، بە سەربەخۆیی و
  • 1:00 - 1:05
    کۆنترۆڵی تەواو بەسەر ژیانمدا.
  • 1:05 - 1:10
    ئەوەش، هەتا ئەوکاتەی ژیانم
    ئاڕاستەی خۆی گۆڕی.
  • 1:10 - 1:12
    ڕۆژێکیان زوو گەڕامەوە ماڵەوە
    لە دوای کارەکەمەوە
  • 1:12 - 1:15
    نەخۆشییەکم هەبوو وام ئەزانی هەڵامەتە، و
  • 1:15 - 1:18
    کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر دواتر
  • 1:18 - 1:20
    لە نەخۆشخانە بووم
  • 1:20 - 1:22
    بەهۆی ئامێرێکەوە لە ژیانا بووم و
  • 1:22 - 1:25
    ئەگەری ژیانم لە لەسەدا دوو کەمتر بوو.
  • 1:25 - 1:28
    هەتا چەند ڕۆژێک دواتر
  • 1:28 - 1:30
    کاتێک من هەر بێهۆش بووم
  • 1:30 - 1:32
    پزیشکەکان نەخۆشییەکەیان دیاریکرد
  • 1:32 - 1:35
    وەک هەوکردنی بەکتریایی
    پەردەکانی مێشک،
  • 1:35 - 1:40
    هەوکردنێکی خوێنی کە بە کوتان
    ڕێگەی لێدەگیرێت.
  • 1:40 - 1:42
    بە درێژایی دوو مانگ و نیو
  • 1:42 - 1:46
    سپڵم لەدەست یا، و دواتر گورچیلەکانم،
  • 1:46 - 1:48
    ئینجا بیستنی گوێی چەپم و
  • 1:48 - 1:53
    هەردوو قاچم لە خوار ئەژنۆمەوە.
  • 1:53 - 1:56
    کاتێک دایک و باوکم بە عەرەبانەیەک
    لە نەخۆشخانە بردیانمە دەرەوە
  • 1:56 - 1:59
    هەستم ئەکرد پارچە پارچە
    لەشم بەستراوەتەوە پێکەوە
  • 1:59 - 2:02
    وەک بووکەڵەیەکی لاستیک.
  • 2:02 - 2:04
    وامزانی خراپترینەکە تەواو بوو
  • 2:05 - 2:07
    هەتا چەند هەفتەیەک دواتر
  • 2:07 - 2:09
    قاچە نوێیەکانم بینی بۆ یەکەمجار.
  • 2:09 - 2:14
    پوزەکانی پارچەی ڕەقی کانزا بوون و
  • 2:14 - 2:18
    بۆرییەکان پێکەوە نوسێنرابوون
    بۆ قولەی پێکەوە و
  • 2:18 - 2:20
    پێیەکی زەردی لاستیکی پێوەبوو
  • 2:20 - 2:24
    بە هێڵێکی لاستیکی بەرزبووەوە
    لە پەنجەوە بۆ قولەی پێ
  • 2:24 - 2:26
    بۆ ئەوەی لە خوێنهێنەر بچێت.
  • 2:26 - 2:29
    نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم،
  • 2:29 - 2:32
    بەڵام چاوەڕێی ئەوە نەبووم.
  • 2:32 - 2:35
    ئەوکاتەی دایکم لە تەنیشتمەوە بوو و
  • 2:35 - 2:41
    فرمێسک بە دەموچاومانا ئەهاتە خوارەوە،
  • 2:41 - 2:44
    لەسەر ئەم پێیە ڕەقانە وەستام و
  • 2:44 - 2:47
    هەستامە سەر پێ.
  • 2:47 - 2:51
    زۆر ئازاربەخش و زۆر تەنگ بوون
  • 2:51 - 2:54
    هەموو ئەوەی بیرم لێئەکردەوە ئەوەبوو،
  • 2:54 - 2:57
    چۆن بتوانم جیهان بگەڕێم
  • 2:57 - 2:58
    بەم شتانەوە؟
  • 2:58 - 3:00
    چۆن بتوانم ئەو ژیانە پڕ لە
  • 3:00 - 3:03
    سەرکێشی و چیرۆکانە بژیم
  • 3:03 - 3:05
    کە هەمیشە ئەمویست؟
  • 3:05 - 3:10
    ئەی چۆن جارێکی تر خلیسکێنەی
    سەر بەفر بکەم؟
  • 3:10 - 3:13
    ئەو ڕۆژە، چوومەوە ماڵەوە، چومە
    سەر جێگەکەی خۆم و
  • 3:13 - 3:15
    ژیانم لەمە ئەچوو
  • 3:15 - 3:17
    بۆ چەند مانگی داهاتوو:
  • 3:17 - 3:22
    لەهۆش خۆم چووبووم، لەدەست
    ڕاستی ڕامئەکرد،
  • 3:22 - 3:26
    قاچەکانم بەتەنیشتمەوە بوون.
  • 3:26 - 3:34
    بە تەواوەتی لەڕووی جەستەیی و
    هەستییەوە تێکشکابووم.
  • 3:34 - 3:38
    بەڵام ئەمزانی بۆ ئەوەی
    بتوانم بەرەوپێش بچم،
  • 3:38 - 3:43
    ئەبوو ئەیمییە کۆنەکە لەبیر بکەم و
  • 3:43 - 3:49
    فێربم لەگەڵ ئەیمییە نوێکە بژیم. و
  • 3:49 - 3:52
    ئەوکاتەش بوو کە بیرم کردەوە
  • 3:52 - 3:56
    پێویست ناکات چیتر پێنج پێ و نیو بم.
  • 3:56 - 3:59
    ئەتوانم چەندێک بمەوێت
    باڵام بەرز بێت!
  • 3:59 - 4:05
    (پێکەنین) (چەپڵەلێدان)
  • 4:05 - 4:08
    یان چەندێک بمەوێت کورت بم،
    بەپێی ئەوەی ژوانی لەگەڵ ئەکەم.
  • 4:08 - 4:10
    (پێکەنین)
  • 4:10 - 4:13
    ئەگەر خلیسکێنەی سەر بەفریش بکەم،
  • 4:13 - 4:14
    قاچەکانم سەرمایان نابێت.
  • 4:14 - 4:16
    (پێکەنین)
  • 4:16 - 4:18
    لەهەمووشی باشتر، بیرم کردەوە،
  • 4:18 - 4:22
    ئەتوانم قەبارەی قاچم بگۆڕم بۆ
    قەبارەی هەموو پێڵاوەکانی
  • 4:22 - 4:25
    کە داشکاندنیان بۆ ئەکرێت.
    (پێکەنین)
  • 4:25 - 4:27
    هەر واشم کرد!
  • 4:27 - 4:29
    کەواتە لێرەیا سوودی خۆی هەبوو.
  • 4:29 - 4:32
    ئەم ساتە بوو کە پرسیارەکەم لەخۆم کرد
  • 4:32 - 4:35
    ئەم پرسیارەی ژیانمی دیاریکرد:
  • 4:35 - 4:37
    ئەگەر ژیانم کتێبێک بوایە و
  • 4:37 - 4:40
    خۆم نوسەرەکەی بوومایە،
  • 4:40 - 4:43
    ئەمویست چیرۆکەکەی چۆن بێت؟
  • 4:43 - 4:45
    دیسان خەونم بینییەوە.
  • 4:45 - 4:48
    وەک ئەوکاتەی کچێکی بچووک بووم
    بەڕۆژ خەونم ئەبینی و
  • 4:48 - 4:51
    ئەمهێنایە بەرچاوی خۆم
  • 4:51 - 4:54
    چۆن بە نەرمی ڕێئەکەم،
  • 4:54 - 4:56
    یارمەتی خەڵکی تر ئەیەم
    بەدرێژایی گەشتەکەم و
  • 4:56 - 4:59
    دووبارە خلیسکێنەی سەر بەفر ئەکەم.
  • 4:59 - 5:01
    بەتەنیا خۆشمم نەبینی
  • 5:01 - 5:03
    بڕۆمە خوار بە چیایەکی پڕ بەفردا،
  • 5:03 - 5:06
    ڕاستییەکەی هەستیشم پێدەکرد.
  • 5:06 - 5:09
    هەستم بە هەواکە دەکرد
    کە ئەیدا بە دەموچاوما و
  • 5:09 - 5:12
    لێدانە خێراکەی دڵم
  • 5:12 - 5:17
    وەک ئەوەی لەو ساتەدا ڕووبدات.
  • 5:17 - 5:23
    لەوێشدا بوو بەشێکی نوێی
    ژیانم دەستیپێکرد.
  • 5:23 - 5:27
    چوار مانگ دواتر
    چوومەوە سەر خلیسکێنەی سەر بەفر،
  • 5:27 - 5:29
    هەرچەندە شتەکان بەو شێوەیە نەبوون
    کە خۆم چاوەڕێم ئەکرد:
  • 5:29 - 5:32
    ئەژنۆکانم و پێکانم نەئەنوشتانەوە و
  • 5:32 - 5:37
    جارێکیان ئازارم بە هەموو
    ئەوانەی تری سەر کورسی گواستنەوەکە گەیاند
  • 5:37 - 5:41
    کاتێک کەوتم و هێشتا قاچەکانم،
  • 5:41 - 5:43
    بەسترابوونەوە بە بۆردی خلیسکێنەکەوە --
  • 5:43 - 5:47
    (پێکەنین) --
  • 5:47 - 5:50
    کەوتمە خوارەوە بەسەر چیاکەیا، و
  • 5:50 - 5:53
    هێشتا بەسەر چیاکەوە بووم.
  • 5:53 - 5:55
    زۆر تاسام بەوە،
  • 5:55 - 5:59
    وەک هەموو ئەوانەی تر تاسابووم، و
    زۆریش سارد بوومەوە،
  • 5:59 - 6:03
    بەڵام ئەمزانی ئەگەر بتوانم جوتێکی باش
    پێ بۆخۆم بدۆزمەوە
  • 6:03 - 6:05
    ئەتوانم جارێکی تر ئەمە بکەمەوە.
  • 6:05 - 6:08
    لێرەشدا بوو فێری ئەوە بووم کە
    سنوورەکانیشمان و
  • 6:08 - 6:12
    بەربەستەکانیشمان تەنیا
    دەتوانن دوو شت بکەن:
  • 6:12 - 6:15
    یەک، لەسەر ڕێگای خۆمان بمانوەستێنن
  • 6:15 - 6:19
    یان دوو، زۆرمان لێبکەن داهێنەر بین.
  • 6:19 - 6:22
    ساڵێکی تەواو گەڕام، و
    هەر نەمتوانی بە تەواوی بزانم
  • 6:22 - 6:23
    چ جۆرە پێیەک بەکاربێنم،
  • 6:23 - 6:25
    هیچ سەرچاوەیەکم پێنەدۆزرایەوە
    بتوانێت یارمەتیم بات.
  • 6:25 - 6:29
    بۆیە بڕیارم یا خۆم جوتێک دروستکەم.
  • 6:29 - 6:32
    قاچ درووستکەرەکە و خۆم
    هەڕەمەکییانە پارچەمان یەک ئەخست و
  • 6:32 - 6:35
    جوتێک پێم دروست کرد کە
    بتوانم لەسەری خلیسکێنە بکەم.
  • 6:35 - 6:37
    وەک ئەبینن،
  • 6:37 - 6:44
    شیشی ژەنگ گرتوو، لاستیک، شریتی
    لەزگەی داری و نیۆنی پەمەیی.
  • 6:44 - 6:47
    وە بەڵێ، ئەتوانم پۆڵیشی نینۆکی
    پەنجەی قاچم بگۆڕم.
  • 6:47 - 6:49
    ئەم قاچانە بوون و
  • 6:49 - 6:53
    باشترین دیاری بۆ ٢١ەمین ساڵیادی
    لەدایکبوونم کە وەری بگرم --
  • 6:53 - 6:55
    گورچیلەیەکی نوێ بوو
    لەلایەن باوکمەوە --
  • 6:55 - 6:58
    یارمەتی یام دووبارە شوێن خەونەکانم بکەوم.
  • 6:58 - 7:00
    دەستمکردەوە بە خلیسکێنەی سەر بەفر،
  • 7:00 - 7:03
    ئینجا چوومەوە سەر ئیش،
    چوومەوە بۆ قوتابخانە.
  • 7:03 - 7:07
    ئینجا ساڵی ٢٠٠٥ هاوکاربووم لە
    دامەزراندنی ڕێکخراوێک
  • 7:07 - 7:09
    بۆ گەنجەکانی لەڕووی جەستەییەوە
    پەککەوتوو بوون
  • 7:09 - 7:12
    بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن
    وەرزش بکەن.
  • 7:12 - 7:16
    لەوێوە، دەرفەتی ئەوەم هەبوو
    کە بچم بۆ ئەفریقای باشوور،
  • 7:16 - 7:19
    کە یارمەتیدەر بووم لە دابینکردنی پێڵاو
    بۆ هەزارەها منداڵ لەوێ
  • 7:19 - 7:21
    بۆ ئەوەی بتوانن بچن بۆ قوتابخانە.
  • 7:21 - 7:24
    هەر ئەم شوباتەی پێشووش،
  • 7:24 - 7:28
    دوو مەدالیای ئاڵتونی جامی جیهانیم بردەوە --
  • 7:28 - 7:33
    (چەپڵەلێدان) ---
  • 7:37 - 7:39
    کە ئەوەش وایکرد
  • 7:39 - 7:42
    ببم بە پلەبەرزترین خانمە
    یاریزانی خلیسکێنەی سەر بەفر
  • 7:42 - 7:44
    لە جیهاندا.
  • 7:44 - 7:47
    دوانزە ساڵ لەمەوبەر، کاتێک قاچەکانم لەدەستیا،
  • 7:47 - 7:50
    نەم ئەزانی چاوەڕێی چی بکەم.
  • 7:50 - 7:52
    بەڵام ئەگەر ئەمڕۆ لێم بپرسیت،
  • 7:52 - 7:54
    ئەگەر بمەوێت دۆخی خۆم بگۆڕم،
  • 7:54 - 7:57
    ئەبێ بڵێم نەخێر.
  • 7:57 - 7:59
    چونکە قاچەکانم پەکیان نەخستم،
  • 7:59 - 8:02
    بەڵکو زیاتر هانیان یام.
  • 8:02 - 8:05
    زۆریان لێکردم پشت ببەستم
    بە ئەندێشەی خۆم و
  • 8:05 - 8:08
    باوەڕم بە ئەگەرەکان هەبێت، و
  • 8:08 - 8:10
    لەبەر ئەوەش باوەڕم وایە
  • 8:10 - 8:12
    کە ئەندێشەکانمان دەکرێت وەک
    ئامراز بەکاربهێنرێت
  • 8:12 - 8:14
    بۆ شکاندنی بەربەستەکان،
  • 8:14 - 8:17
    چونکە لە مێشکماندا،
    چیمان بوێ دەتوانین بیکەین و
  • 8:17 - 8:20
    دەتوانین ببین بەوەی دەمانەوێت.
  • 8:20 - 8:22
    باوەڕکردنە بەو خەونانە و
  • 8:22 - 8:25
    ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستەوخۆی ترسەکانمانە
  • 8:25 - 8:28
    کە ڕێگەمان پێئەیات ژیانی خۆمان بژین
  • 8:28 - 8:30
    لەسەروو سنوورەکانی خۆمانەوە.
  • 8:30 - 8:34
    هەرچەندە لەم سەردەمەدا بێ سنوور
    داهێنان ئەکرێت،
  • 8:34 - 8:37
    ئەبێ بڵێم کە لە ژیانمدا،
  • 8:37 - 8:39
    داهێنانەکان بۆیە کراون
  • 8:39 - 8:43
    بەهۆی سنورەکانمەوە بووە.
  • 8:43 - 8:47
    فێری ئەوەبووم سنوورەکان ئەو شوێنانەن
    کە تیایدا ڕاستی کۆتایی یەت،
  • 8:47 - 8:50
    بەڵام لەوێشدا ئەندێشە و
  • 8:50 - 8:53
    چیرۆکەکان دەستپێئەکەن.
  • 8:53 - 8:56
    کەواتە بیرکردنەوەکەی ئەمەوێ ئەمڕۆ
    بتانخەمە ململانێوە لەگەڵی
  • 8:56 - 9:00
    ئەوەیە کە لەجیاتی سەیرکردنی
    ململانێکانمان و سنوورەکانمان
  • 9:00 - 9:03
    وەک شتێکی نەرێنی یان خراپ،
  • 9:03 - 9:06
    ئەتوانین دەستبکەین بە سەیرکردنیان
    وەک دەرفەتی مەزن،
  • 9:06 - 9:12
    دیاری مەزن کە بەکاری بهێنین
    بۆ داگیرساندنی ئەندێشەکانمان و
  • 9:12 - 9:17
    ڕۆشتن بۆ شوێنێکی دوورتر لەوەی
    دەمانزانی دەتوانین بچین بۆی.
  • 9:17 - 9:21
    دەربارەی شکاندنی سنوورەکان نییە.
  • 9:21 - 9:24
    دەربارەی پاڵنانە پێیانەوە و
  • 9:24 - 9:27
    سەیرکردنی ئەوەی ئەو شوێنە
    مەزنانە کوێن
  • 9:27 - 9:29
    دەکرێت بمانبەن بۆی.
  • 9:29 - 9:31
    زۆر سوپاس.
Title:
ژیان لەودیو سنوورەکان
Speaker:
ئەیمی پوردی
Description:

ئەوکاتەی ١٩ ساڵ بوو، ئەیمی پوردی هەردوو قاچی لەخوار ئەژنۆیە لەدەستدا. ئێستاش ... یاریزانێکی پیشەگەری خلیسکێنەی سەر بەفرە (ڕکابەرێکی سەرسەختیشە لە بەرنامەی "سەماکردن لەگڵ ئەستێرەکان".)لەم تەوەرە بەهێزەیدا، نیشانمان ئەیات چۆن ئیلهام دەر بکەین لە بەربەستەکانی ژیانەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
09:44
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Living beyond limits
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Living beyond limits
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Living beyond limits
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Living beyond limits

Kurdish subtitles

Revisions