مێژووی جیھان بە پێی پشیلەکان - ئێڤا-ماریا گێگڵ
-
0:07 - 0:13لە ٢٧ ی جۆزەردانی،١٩٤١، کەشتی جەنگی
ئەڵمانی بیسمارک نقوم بوو لە شەڕێکی سەختدا، -
0:13 - 0:18تەنھا ١٨٨ کەس لە کۆی ٢٢٠٠ ئەندامی
گروپەکە بە زیندووی مانەوە. -
0:18 - 0:22بەڵام کاتێ بەلەمێکی بچوکی ئینگلیز، ھات بۆ
کۆکردنەوەی زیندانییەکان، -
0:22 - 0:25ڕزگاربوویەکی چاوەڕوان نەکراویان دۆزیەوە -
-
0:25 - 0:28پشیلەیەکی ڕەش و سپی کە خۆی گرتبووەوە
بە تەختەیەکی سەر ئاو کەوتوو. -
0:28 - 0:32بۆ چەند مانگی دواتر ئەم پشیلەیە مشکەکانی
ڕاو دەکرد و بەریتانیەکانی دڵخۆش دەکرد - -
0:32 - 0:36ھەتا بۆمبێکی کەشتی شکێن ھاتوو پەیکەری
کەشتیەکەی پارچە پارچە کرد و نقومی کرد. -
0:36 - 0:40بەڵام، دەرئاسایانە، پشیلەکە نقوم نەبوو.
-
0:40 - 0:42نازناوی سامی نقوم نەبووی لێنرا،
-
0:42 - 0:44ئەو ڕۆشت لەگەڵ ئەوانەی ڕزگار بوون بۆ
جەبەل تارق -
0:44 - 0:48و خزمەتی کرد وەک پشیلەی کەشتی لەسەر
سێ کەشتی تر، -
0:48 - 0:53یەکیان بە ھەمان شێوە نقوم بوو - پێش
خانەنشین بوونی لە بێڵفاست ماڵی دەریاوانان. -
0:53 - 0:57زۆرێک لەوانەی پێیان وابێت پشیلە بە قەد
دەریاوانێک خزمەت ناکات، -
0:57 - 0:59یان ھاوکاریکەر نییە بە ھیچ جۆرێک.
-
0:59 - 1:03بەڵام پشیلە ئیشی کردووە شانبەشانی مرۆڤ
بۆ ھەزاران ساڵ - -
1:03 - 1:06یارمەتیان داوین بە ئاستی ئەوەی ئێمە یارمەتی
ئەوانمان داوە. -
1:06 - 1:10کەوایە چۆن ئەم بوونەوەرە تەنیایە گۆڕا لە
دڕندەیەکەوە بۆ ئەفسەرێکی دەریایی -
1:10 - 1:13بۆ ھاوڕێیەکی ئازیز؟
-
1:13 - 1:15ماڵی كردنی پشیلەی نوێی ماڵی
-
1:15 - 1:18دەگەڕێتەوە بۆ زیاتر لە ١٠ ھەزار ساڵ
لەمەوبەر لە سەر خاکی "مانگی بەپیت"، -
1:18 - 1:21بۆ دەستپێکی چاخی بەردین.
-
1:21 - 1:23خەڵک فێر بوون سروشت بەکار بهێنن بۆ
ویستەکانی خۆیان، -
1:23 - 1:26خواردنی زیاتریان دەست دەکەوت لەوەی
کە جوتیاران دەکرا بیخۆن بەیەکجار. -
1:26 - 1:32جوتیارانی چاخی بەردین دانەوێڵە زیادەکەیان
عەمباردەکردە نێو چاڵی گەورە، و سایلۆی گڵی. -
1:32 - 1:35بەڵام ئەم پاشەکەوتەی خواردن سەرنجی
ئاژەڵە قرتێنەرەکانی ڕاکێشا، -
1:35 - 1:39و ھەروەھا سەرنجی دوژمنەکەشیان،
فیلیس سیلیڤیستەر لێبیکا- -
1:39 - 1:43پشیلەی کێوی کە دۆزراوەتەوە لە نێو
ئەفریقا و باشوری ڕۆژھەڵاتی ئاسیا. -
1:43 - 1:46ئەم پشیلە کێوییانە خێرا و دڕ و ڕاوکەری
گۆشتخۆر بوون. -
1:46 - 1:51و بە شێوەیەکی بەرچاو لە قەبارە و شێوەدا
ھاوشێوەی پشیلە ماڵیەكانی ئەمڕۆن. -
1:51 - 1:54دیارترین جیاوازی پشیلە دڕندە کۆنەکان
ماسولکەیان زیاتر بوو، -
1:54 - 2:00توکیان پاکتربوو، و کەمتر
تێکەڵاو بوون لەگەڵ مرۆڤ و ئاژەڵەکانی تر. -
2:00 - 2:03زۆری نێچیری قرتێنەر لە نێو عەمباری
دانەوێڵەکاندا -
2:03 - 2:06ئەو پشیلانەیان کردە ئەو ئاژەڵە تەنیایە.
-
2:06 - 2:09و ھەر کە پشیلەکان فێر بوون
بەرگەی بوونی مرۆڤ و -
2:09 - 2:11پشیلەکانی تر بگرن
لە کاتی نانخواردندا، -
2:11 - 2:16ئەوکات جوتیارەکانیش ئارامیان گرت لە بوونی
پشیلەکان لەبەرامبەر کوشتنی مێروی زیانبەخش. -
2:16 - 2:21پەیوەندیەکی پڕ سوود بوو کە وایکرد پشیلەکان
کۆچ بکەن لەگەڵ جوتیارەکانی چاخی بەردین -
2:21 - 2:25لە ئەنادۆڵەوە بۆ ئەوروپا و
بۆ دەریای ناوەڕاست. -
2:25 - 2:28گیانەوەری مشەخۆر گەورەترین بەڵای
٧ دەریاکەی جیھان بوو. -
2:28 - 2:30ئەوان ئازووقەکانیان دەخوارد و لاکانی
گوریسیان دەقرتاند، -
2:30 - 2:34بۆیە پشیلە ماوەیەکی زۆر لەمەوبەر بوو بە
ھاوڕێیەکی سەرەکی دەریاوانەکان. -
2:34 - 2:38و ھەر لەو کاتانەی ئەم پشیلە ئەنادۆڵیانە
بە دەوری جیھاندا گەشتیان کرد، -
2:38 - 2:42میسڕییەکان پشیلەی ناوخۆی خۆیان
ماڵی کرد. -
2:42 - 2:46وەک ڕێزێک بۆ تواناکانیان لە کوشتنی ماری
ژەھراوی، و گرتنی باڵندە و كوشتنی مشک، -
2:46 - 2:51پشیلەی ماڵی بووە شتێکی گرنگ بۆ
کلتوری ئاینی میسڕی. -
2:51 - 2:56ئەوان نەمریان بە دەست ھێنا لە سەر وێنە و،
نوسینی ھیرۆگلیفی پەیکەرو تەنانەت قەبرەکان. -
2:56 - 2:59مۆمیا کران لە تەنیشت خاوەنەکانیان.
-
2:59 - 3:01پشیلەی کەشتیە میسڕیەکان دەھاتن و
دەچوون بە نیلدا، -
3:01 - 3:04ماری ژەھراوی ڕوبارەکانیان توشی کێشە دەکرد.
-
3:04 - 3:07پاش دەرچوونیان لە کەشتی گەورەتردا،
-
3:07 - 3:11ئەوانیش دەستیان کرد بە کۆچ کردن
لە بەندەرێکەوە بۆ بەندەرێکی تر. -
3:11 - 3:15لە کاتی ئیمپراتۆریەتی ڕۆمانی، کەشتیەکان
گەشتیان دەکرد لەنێوان ھند و میسڕ -
3:15 - 3:21و توخمی پشیلەی کێوی ناوەڕاستی ئاسیا
ئێف-ئێس ئۆرناتا یان دەگواستەوە. -
3:21 - 3:26سەدەکانی دواتر،لە سەدەکانی ناوەڕاست، پشیلە
میسڕیەکان گەشتیان کرد بۆ دەریای بەڵتیک -
3:26 - 3:29لەسەر کەشتی ڤایکینگە دەریاوانەکان.
-
3:29 - 3:32و ھەردوو پشیلەی ڕۆژھەڵاتی نزیک و
باکووری ئەفریقا -
3:32 - 3:36بە نزیکەیی ماڵی بوون لەم کاتەدا و
بەردەوام بوون لە گەشتکردن بەرەوە ئەوروپا، -
3:36 - 3:40لە کۆتاییدا بەرەو دوو ئەمریکاکە
گەشتیان کرد. -
3:40 - 3:42ئەمڕۆ، زۆربەی پشیلە ماڵیەكان نەوەی
-
3:42 - 3:47پشیلەکانی ڕۆژھەڵاتی نزیک یان پشیلەی
میسڕی ئێف.ئێس.لیبیکا ن. -
3:47 - 3:50بەڵام شیکاری نزیکی جینەکان و شێوازی
تووکی پشیلەی نوێ -
3:50 - 3:53پێمان دەڵێت پێچەوانەی سەگ،
-
3:53 - 3:55کە گۆڕانکاریەکی بۆ ماوەیی بەرچاو
بەسەریاندا ھاتووە، -
3:55 - 3:59پشیلە نوێیەکان لە ڕووی بۆ ماوەییەوە
زۆر ھاوشێوەی پشیلە کۆنەکانن. -
3:59 - 4:02و بێجگە لە کۆمەڵایەتی کردن و
ماڵی كردنیان، -
4:02 - 4:06ئێمە ھیچی وامان نەکردووە بۆ گۆڕینی
ھەڵسوکەوتی سروشتیان. -
4:06 - 4:11بە جۆرێکی تر، ئەمڕۆ پشیلە زۆر یان کەم
جیاوازن لەوەی پێشتر بوون -
4:11 - 4:15ڕاوکەری دڕندە. بوونەوەرێک کە ئێمەی
بە پارێزەری خۆی نەدەزانی. -
4:15 - 4:19و مێژووی درێژی خۆمان نووسی بە یەکەوە،
لەوانەیە ئەوان ھەڵە نەبوو بن.
- Title:
- مێژووی جیھان بە پێی پشیلەکان - ئێڤا-ماریا گێگڵ
- Speaker:
- ئێڤا-ماریا گێگڵ
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-history-of-the -world-according-to-cats-eva-maria-geigl
لە سەردەمە کۆنەکان، پشیلە کێوییەکان دڕندە و ڕاوکەر و گۆشتخۆر بوون. و بەپێچەوانەی سەگ کە گۆڕانێکی بۆماوەیی بەرچاو بەسەریاندا ھاتووە، پشیلە نوێیەکانی ئێستا، زۆر لە پشیلە کۆنەکان دەچن. چۆن ئەم ئاژەڵە تەنیا و دڕندەیە، بوو بە ھاوڕێی ئازیزی ئێمە؟ ئێڤا-ماریا گێگڵ بە شوێن مێژووی ماڵی کردنی پشیلەی مۆدێرن دەکەوێت.
وانەیەک لەلایەن ئێڤا-ماریا گێگڵ، دەرھێنراوە لەلایەن چینیتس لوندگرین.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:20
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats | ||
saba gushad edited Kurdish subtitles for The history of the world according to cats |