Return to Video

چەوری چییە؟ -جۆرج زەیدان

  • 0:14 - 0:16
    لەسەدا سەدی زەیتی زەیتون چەورییە:
  • 0:16 - 0:17
    هیچ شتێکی تری تێدا نییە.
  • 0:17 - 0:19
    تێکەڵەی شلکێنە، لە لایەکی ترەوە،
  • 0:19 - 0:20
    تەنیا لەسەدا ١١ی چەورییە.
  • 0:20 - 0:23
    لەگەڵ ئەوەشدا، زەیتی زەیتوون
    باشە بۆ لەشمان، و
  • 0:23 - 0:25
    تێکەڵەی شلکێنە باش نییە.
  • 0:25 - 0:26
    ئەوە لەبەر چی؟
  • 0:27 - 0:28
    وەک دەرکەوتووە،
  • 0:28 - 0:29
    ئەو بڕە چەوریەی دەیخۆین
  • 0:29 - 0:31
    کار ناکاتە سەر کێشی لەشمان
  • 0:31 - 0:32
    یان کۆلیسترۆڵی خوێنمان
  • 0:32 - 0:33
    یان مەترسییەکانمان بۆ نەخۆشی دڵ
  • 0:33 - 0:36
    هێندەی ئەو جۆرە چەوریەی
    کە دەیخۆین
  • 0:36 - 0:37
    بەڵام با پشتڕاستی بکەینەوە:
  • 0:37 - 0:39
    چەوری چییە؟
  • 0:39 - 0:41
    ئەگەر بێینە سەر سەلەمۆنێک،
  • 0:41 - 0:42
    کە ماسییەکی چەورە،
  • 0:42 - 0:43
    ئەندامەکان تێپەڕێنین،
  • 0:43 - 0:44
    شانەکانیش تێپەڕێنین،
  • 0:44 - 0:45
    بچینە ناو خانەکانەوە،
  • 0:45 - 0:47
    دەبینین ئەو شتەی
    پێی دەڵێین چەوری
  • 0:47 - 0:51
    لە چەند گەردێک پێکهاتوون
    پێیان دەوترێ چەوری سیانی، و
  • 0:51 - 0:53
    هەموویان وەک یەک نین
  • 0:53 - 0:54
    ئەمە نموونەیەکە.
  • 0:54 - 0:56
    ئەو سێ کاربۆنەی لای ڕاست،
    ئەوە گلیسیرۆڵن.
  • 0:56 - 0:57
    دەتوانیت ئەوە بە بڕبڕەی پشت دابنێیت
  • 0:57 - 1:00
    کە گەردەکانی تر پێکەوە ڕادەگرێت.
  • 1:00 - 1:01
    سێ زنجیرە درێژەکەی لای ڕاست
  • 1:01 - 1:02
    پێیان دەوترێت ترشی چەوری، و
  • 1:02 - 1:05
    گۆڕانکاری بچووکی پێکهاتەکانی
    ئەم زنجیرانەیە
  • 1:05 - 1:07
    دیاری دەکات ئایا چەورییەک،
  • 1:07 - 1:09
    با بڵێین، شل یان ڕەق:
  • 1:09 - 1:11
    زوو تێک دەچێت یان نا:
  • 1:11 - 1:15
    لە هەمووشی گرنگتر،
    چەندێک باشە و چەندێک خراپە بۆت
  • 1:15 - 1:17
    بە سەیری هەندێک لەم جیاوازییانە بکەین.
  • 1:17 - 1:18
    یەکێکیان درێژییە.
  • 1:18 - 1:20
    ترشە چەورییەکان دەکرێت
    کورت یان درێژ بن.
  • 1:20 - 1:21
    جیاوازییەکی تری گرنگ
  • 1:21 - 1:24
    جۆری بەندەکەی نێوان گەردیلەکانی کاربۆنە.
  • 1:24 - 1:27
    هەندێک ترشی چەوری تەنیا
    یەک بەندی هەیە.
  • 1:27 - 1:30
    هەندێکی تریان یەک بەندی و
    دوو بەندیشیان هەیە
  • 1:30 - 1:31
    ترشە چەورییەکانی یەک بەندیان هەیە
  • 1:31 - 1:33
    پێیان دەوترێت تێرکراو یان پڕکراو، و
  • 1:33 - 1:35
    ئەوانەشی بەندێک یان زیاتری
    دووانیان هەیە
  • 1:35 - 1:37
    پێیان دەوترێت تێرنەکراو.
  • 1:37 - 1:39
    ئێستا، زۆربەی چەورییە
    تێرنەکراوەکان باشن بۆت،
  • 1:39 - 1:42
    لەکاتێکدا چەورییە تێرکراوەکان
    ئەگەر زۆربێت خراپە بۆت.
  • 1:42 - 1:45
    بۆ چەورییە تێرکراوەکان،
    چیرۆکەکە لێرەدا کۆتایی دێت
  • 1:45 - 1:47
    بەڵام بۆ چەورییە تێرنەکراوەکان نا.
  • 1:47 - 1:49
    بەندە دوانییەکانی ئەم گەردانە
  • 1:49 - 1:51
    تایبەتمەندییەکی سەیریان هەیە:
  • 1:51 - 1:52
    ڕەقن.
  • 1:52 - 1:54
    کەواتە، ئەوە واتای ئەوەیە دوو ڕێگا هەیە
  • 1:54 - 1:56
    بۆ ڕێکخستنی هەموو بەندێکی دووانی.
  • 1:56 - 1:57
    یەکەمیان بەم شێوەیەیە،
  • 1:57 - 1:59
    کە هەردوو هایدرۆجینەکە
    لە سەر هەمان لان و
  • 1:59 - 2:01
    هەردوو کاربۆنەکە لە هەمان لان.
  • 2:01 - 2:03
    ڕێگای دووەم بەم شێوەیەیە.
  • 2:03 - 2:04
    ئێستا هایدرۆجینەکان و کاربۆنەکان
  • 2:04 - 2:07
    لە دوو لای بەرامبەر بەندە دووانییەکەن.
  • 2:07 - 2:08
    ئێستا، هەرچەندە ئەم گەردانە
  • 2:08 - 2:11
    لە هەمان بەردی بناغە پێکهاتوون،
  • 2:11 - 2:13
    دوو ماددەی تەواو جیاوازن لە یەکتری، و
  • 2:13 - 2:16
    لە ناو لەشماندا بە شێوەی تەواو
    جیا مامەڵە دەکەن
  • 2:16 - 2:19
    ڕێکخستنەکەی لای چەپ پێی دەوترێت سیس،
  • 2:19 - 2:20
    کە لەوانەیە پێشتر قەت نەتبیستبێت.
  • 2:20 - 2:22
    ئەوەی لای ڕاست پێی دەوترێت ترانس، و
  • 2:22 - 2:25
    لەوانەیە پێشتر چەوری ترانس بیستبێت.
  • 2:25 - 2:26
    ئەوانە تێک ناچن،
  • 2:26 - 2:28
    لەکاتی سوورکردنەوەی
    زۆردا جێگیرترن، و
  • 2:28 - 2:30
    دەتوانن پێکهاتنی خواردنەکان بگۆڕن
  • 2:30 - 2:32
    بە چەند شێوەیەک چەورییەکانی
    تر نەتوانن بیکەن.
  • 2:32 - 2:34
    هەروەها زۆر خراپیشن بۆ تەندروستیت،
  • 2:34 - 2:36
    زۆر لە چەوریە تێرکراوەکان خراپتر
  • 2:36 - 2:38
    هەرچەندە لەڕووی تەکنیکییەوە جۆرێکن
  • 2:38 - 2:40
    لە چەوری تێرنەکراو
  • 2:40 - 2:41
    ئێستا، ئەزانم ئەوە شێتانەیە،
  • 2:41 - 2:43
    بەڵام لەشت گرنگ نییە بەلایەوە
  • 2:43 - 2:45
    گەرد لەسەر کاغەزێک چۆنە.
  • 2:45 - 2:47
    هەموو ئەوەی گرنگە
    شێوە سێ ڕەهەندییەکەیەتی
  • 2:47 - 2:48
    ئەو گەردە کوێ دەگرێت،
  • 2:48 - 2:48
    کوێ ناگرێت، و
  • 2:48 - 2:51
    چۆن دەچێتە کارلێکەکانەوە.
  • 2:51 - 2:52
    کەواتە، چۆن بزانی ئەگەر
  • 2:52 - 2:54
    خواردنێک چەوری ترانسی تێدابێت؟
  • 2:54 - 2:55
    تەنیا ڕێگا دڵنیاییت باتێ
  • 2:55 - 2:56
    ئەوەیە کە وشەکان ببینیت،
  • 2:56 - 2:59
    "تا ڕادەیەک هایدرۆجین کراو"
    لەسەر لیستی پێکهاتەکان.
  • 2:59 - 3:02
    ڕێگە مەیە نوسینەکانی پێکهاتەی خۆراکی
    یان ریکلام هەڵتبخەڵەتێنێت
  • 3:02 - 3:04
    ئێف دی ئەی ڕێگەدەدات
    درووستکەرەکان بڵێن
  • 3:04 - 3:06
    کە بەرهەمەکانیان
  • 3:06 - 3:08
    "٠" گرام چەوری ترانسی تێدایە
  • 3:08 - 3:13
    تەنانەت ئەگەر بۆ هەر ژەمێک
    نزیکەی نیو گرامیشیان تێدابێت.
  • 3:13 - 3:14
    بەڵام هیچ یاسایەکی
    پتەو و خێرا نییە
  • 3:14 - 3:16
    دەربارەی ئەوەی دەکرێت
    بڕەکەی چەند بچووکبێ و
  • 3:16 - 3:19
    ئەوەش واتای ئەوەیە، پێویستە پشت ببەستی
    بە بینینی ئەو وشە گرنگانە،
  • 3:19 - 3:20
    هایدرۆجینکراوی بەشی،
  • 3:20 - 3:23
    چونکە چەورییەکانی ترانس
    بەو شێوەیە درووست دەبن،
  • 3:23 - 3:26
    بە هایدرۆجین زیادکردن بۆ بەشێکی
    چەورییە تێرنەکراوەکان.
  • 3:26 - 3:29
    کەواتە با بچینەوە سەر زەیتی زەیتوونەکە و
    تێکەڵەی شلکێنەکەی باسمان کرد
  • 3:29 - 3:32
    زەیتی زەیتون لەسەدا سەدی چەورییە.
  • 3:32 - 3:34
    تێکەڵەی شلکێنە تەنیا لەسەدا ١١ی چەورییە.
  • 3:34 - 3:37
    بەڵام زەیتی زەیتون زۆربەی
    چەوری تێرنەکراوە، و
  • 3:37 - 3:40
    هیچ چەورییەکی ترانسی تێدا نییە.
  • 3:40 - 3:42
    لە لایەکی ترەوە، زیاتر لە
    نیوەی چەورییەکەی
  • 3:42 - 3:45
    تێکەڵەی شلکێنە یان چەوری تێرکراو
    یان چەوری ترانسە.
  • 3:45 - 3:47
    کەواتە هەرچەندە، زەیتی زەیتوون
    ١٠ هێندە چەوری تێدایە
  • 3:47 - 3:49
    وەک لە چەوری تێکەڵەی شلکێنە
  • 3:49 - 3:51
    تەندروستە بۆت،
  • 3:51 - 3:52
    لەکاتێکدا چەوری شلکێنە وانییە.
  • 3:52 - 3:54
    ئێستا، من نامەوێت هەر بە
    شلکێنەوە بیگرم.
  • 3:54 - 3:55
    چەندین خواردنی تر هەن
  • 3:55 - 3:57
    کە چەورییەکەیان بەو شێوەیەیە.
  • 3:57 - 3:58
    مەبەستەکە ئەوەیە:
  • 3:58 - 4:00
    مەسەلە ئەوە نییە چەندێک
    چەوری دەخۆیت،
  • 4:00 - 4:02
    بەڵکو چ جۆرە چەورییەکە.
  • 4:02 - 4:05
    چی واش دەکات چەورییەکی دیاریکراو
    تەندروست یان ناتەندروست بێت
  • 4:05 - 4:07
    شێوە کیمیاییەکەیەتی
Title:
چەوری چییە؟ -جۆرج زەیدان
Speaker:
George Zaidan
Description:

وەک باس دەکرێت، چەوری خراپە. ڕاستییەکەی، کەمێک جیاوازی هەیە. ئەو جۆرە چەوریەی دەیخۆیت زیاتر کاریگەری هەیە لە سەر تەندروستیت وەک لەو بڕەی دەیخۆیت. جۆرج زەیدان چەوری سیانیمان بۆ ڕووندەکاتەوە، گەردە هەمەجۆرەکانی چەوری پێکدەهێنن، و هەروەها ناسینەوەی ئەوەی کام جۆرە چەوریەیە ئێمە دەیخۆین.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:22
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for What is fat?
hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for What is fat?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What is fat?
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for What is fat?

Kurdish subtitles

Revisions