Return to Video

ئەپڵ بەڵێن دەدات کە کاربۆن بەکارنەهێنێت تا ساڵی ۲۰۳۰

  • 0:00 - 0:02
    لیزا ئۆگبو: کەواتە لیسا،
  • 0:02 - 0:05
    ئەپڵ ئامادەیە بۆ ئەوەی
    کاربۆن بەکارنەهێنێت
  • 0:05 - 0:08
    لە هەموو بازرگانی و دروستکردنی
    زنجیرەی ئامادەکردن
  • 0:08 - 0:10
    لە ۲۰۳۰.
  • 0:10 - 0:12
    دەتوانی ئەوە ڕوون کەیەوە ئەمە مانای چیە؟
  • 0:12 - 0:14
    لیسا جاکسۆن: بێگومان
  • 0:14 - 0:19
    ئەمڕۆ ئەپڵ کاربۆن بەکارناهێنێت بۆ
    هەموو کارخانەکانی خۆمان.
  • 0:19 - 0:23
    وە ئێمە لە ۱۰۰٪ ی وزەی
    نوێکەرەوە بەڕێوە ئەبەین
  • 0:23 - 0:24
    بۆ پاڵپشتی گۆڕەپانەکان ،
  • 0:24 - 0:26
    بۆ کۆگاکانمان
  • 0:26 - 0:27
    و بۆ ناوەندی داتاکانمان،
  • 0:28 - 0:30
    لێرەوە دەزانین چۆن ئەم کارە بکەین.
  • 0:30 - 0:34
    ئالنگاریەکە بۆ ۲۰۳۰
    زنجیرەی ئامادەکاری بگۆڕین،
  • 0:34 - 0:36
    وە ئەو کارە ش دەستی پێکردووە.
  • 0:36 - 0:38
    ئێمە پێشتر ۷۰ دابینکەرمان هەیە،
  • 0:38 - 0:42
    هەشت گێگاواتی لە وزە کە بەکاردێت
  • 0:42 - 0:44
    لە زنجیرەی ئامادەکاریەکاندا،
  • 0:44 - 0:46
    وە دواتر کۆتا پارچەمان
  • 0:46 - 0:48
    دەبێتە هۆی چڕکردنەوەی ئەو
    وزەیەی کە کڕیارەکانمان بەکاری دێنن
  • 0:48 - 0:51
    بۆ بارگاوی کردنەوەی ئامێرەکانمان
  • 0:51 - 0:52
    بۆ پاککردنەوەی وزە.
  • 0:52 - 0:54
    لۆ: گەورەترین گۆڕانکاریەکان چین
  • 0:54 - 0:57
    کە ئەپڵ پێویستە لە کاری
    بازرگانیدا دروستی بکات
  • 0:57 - 0:59
    بۆ ئەوەی بتوانین بەم ئامانجانە بگەین؟
  • 0:59 - 1:03
    ئێڵ جەی: کەواتە
    ئەگەر لە جیاتی ماددەی کانزایی
  • 1:03 - 1:05
    بۆ ئەوەی بچینە ناو بەرهەمی ئەپڵ،
  • 1:05 - 1:07
    لە ڕاستیدا بە ماددەی دووبارە
    بەکارهاتوو دەست پێ دەکەین.
  • 1:07 - 1:10
    بۆیە ئێمە بە و هەموو ڕێگادا
    ناگەڕێینەوە بۆ کانەکە
  • 1:10 - 1:14
    لە ڕێگەی توانەوە، گواستنەوە، پرۆسەکردن.
  • 1:14 - 1:18
    لە جیاتی ئەوە، ئێمە بەڕاستی باسی دووبارە
    پرۆسەکردنەوەی دەکەین تا ڕادەیەک
  • 1:18 - 1:21
    وە دانانی ئەو ماددەیە بۆ ناو بەشی جیا--
  • 1:21 - 1:26
    زۆر گرنگە لەگەڵ شتەکان وەک
    کانزای ناکۆکی یان زەوی دەگمەن.
  • 1:26 - 1:29
    ئەپڵ ئێستا ئەو کارە دەکات
    بۆ ماوەی چەند ساڵێک.
  • 1:29 - 1:31
    ئێمە بە ڕاستی بەڵێنمان داوە
  • 1:31 - 1:36
    کە دەمانەوێت هەموو بەرهەمەکانمان دروست
    بکەین لە مادەی دوبارە بەکارهاتوو.
  • 1:36 - 1:38
    وە بۆ ئەوەی ئەو وەبەرهێنانە
  • 1:38 - 1:42
    هەروەها مانای ئەوەیە کە هەموو ئەو
    کاربۆنە دەرکراوە ی لێدەربکەین
  • 1:42 - 1:46
    پەیوەست بە هەموو شتەکان
    تا خاڵی ماددە بەکارهاتووەکان.
  • 1:46 - 1:51
    لۆ: بۆیە پێم وایە تۆ گەیشتوویت بە
    بۆچوونێکی سەرنجڕاکێش .
  • 1:51 - 1:52
    ئێستا تۆ لە کۆمپانیای ئەپڵیت
  • 1:52 - 1:55
    وە وەکو قوڵ بوونەوەیە لە دەوری ئەم شتانە
    لە جیهانی بزنسدا،
  • 1:55 - 2:00
    بەڵام پێشتر، ئێوە لە ڕاستیدا سەرکردایەتی
    ئاژانسی پاراستنی ژینگەتان کرد
  • 2:00 - 2:01
    لەژێر چاودرێر ئیدارەی ئۆباما،
  • 2:01 - 2:03
    بۆیە ئێوەش پاڵپشتی حکومەتان بینیوە.
  • 2:03 - 2:05
    چی، لە مێشکتدا، پێت وایە ڕاستە
  • 2:05 - 2:08
    سەیری ڕۆڵی دەوڵەتەکە و بازاڕەکە بکەیت
  • 2:08 - 2:10
    لە شەڕکردن لەگەڵ قەیرانی کەش و هەوا؟
  • 2:10 - 2:14
    لی: پێم وانیە کە بازرگانی
    بتوانێت شتێک بکات
  • 2:14 - 2:18
    کە جێگەی ڕۆڵی حکومەت و
    سەرکردەکان بگرێتەوە.
  • 2:18 - 2:19
    بەڵێ، EPA م بەڕێوە بردووە،
  • 2:19 - 2:23
    بەڵام دیوەکەی تری ڕابردووم ئەوەیە کە
    نزیکەی ۲۰ ساڵ لەوێ کارم کردووە
  • 2:23 - 2:26
    پێش ئەوەی ببمە سەرۆکی EPA.
  • 2:26 - 2:28
    وە کەسێکی سەرەکی دەبینیت، ڕاستە،
  • 2:28 - 2:33
    تەنها ئەرکی حکومەتە
    هاوڵاتیانی بپارێزێت.
  • 2:33 - 2:36
    هەمیشە بیرلە پاراستن
    دەکەینەوە، بیر لە سوپا دەکەینەوە،
  • 2:36 - 2:40
    بەڵام پێم وایە پاراستنی
    ئاژانسی پاراستنی ژینگە
  • 2:40 - 2:43
    یان دەستەی کوالیتی هەوایی لە کالیفۆرنیا
  • 2:43 - 2:45
    یان بەشێکی تەندروستی ناوخۆیی
  • 2:45 - 2:50
    گرنگە بۆ ژیانی ڕۆژ بە ڕۆژی
    خەڵک لەو دەسەڵاتی دادوەرییە
  • 2:50 - 2:55
    وەک هەر شتێک کە ئاسایشی تری
    دەستکرد دەتوانێت دەستەبەری بکات.
  • 2:55 - 2:58
    ئێستا، بازرگانیەکە بە جۆرێکی ترە.
  • 2:58 - 3:01
    من پێم وایە بازرگانی ڕۆڵێکی زۆر
    گرنگی هەیە بۆ ئەوەی پێشەنگ بێت،
  • 3:02 - 3:03
    تایبەت لەم کاتەدا.
  • 3:03 - 3:07
    بۆیە کاتێک ئەپڵ وتی کە
    ئامانجەکەی ۲۰۳۰ کاربۆنە--
  • 3:07 - 3:11
    شتێکی ڕوونە کە یو ئێن
    دەڵێت 2050 کاربۆن بەکارناهێنێت..
  • 3:11 - 3:16
    بڕیارمانداوە ئالنگاری خۆمان بکەین بە
    مەبەستی خێرا کردنی ئەگەرەکان
  • 3:16 - 3:19
    بۆ ئەوەی بازرگانیەکانی دیکە بەهانەی
    نەبێت بۆ ئەوەی بڵێن،
  • 3:19 - 3:21
    "من کاتی زیاترم پێویستە،
  • 3:21 - 3:22
    زۆرم پێویستە،
    زۆر زیاتر."
  • 3:22 - 3:25
    وابزانم زۆر باشە کە ئەم ساتە ببینم
  • 3:25 - 3:28
    کە لەناکاو وا دەردەکەوێت کە ڕاستییەک
  • 3:28 - 3:32
    کە سیاسەتی گۆڕانی کەش و هەوا
    ناتوانێت ئەوانی دیکە هەڵبخەڵەتێنێت،
  • 3:32 - 3:35
    بەڵام، لەڕاستیدا دەبێت ئۆرگانی بێت،
  • 3:35 - 3:37
    دەزانی، لەبەر نەبوونی وشەیەکی باشتر.
  • 3:37 - 3:39
    یەکێک لەوانە یان ئەوەش گونجاو نیە.
  • 3:39 - 3:44
    هەمیشە زۆر سەیرە، دەزانی،
    ئەم باوەڕەی کە ئێمە لە کەمەوە فێر دەبین
  • 3:44 - 3:48
    کە تۆ دەتوانیت سەرکەوتوو بیت
    یان دەتوانیت کاری ڕاست بکەیت.
  • 3:48 - 3:51
    جیاوازیی نییە لە نێوان ئەم دووانەدا؛
    ئەوە هەڵبژاردەیەکی هەڵەیە،
  • 3:52 - 3:55
    لۆ:هەرچەندە زۆربەمان ماوەیەکی
    زۆرە باسی دادپەروەری دەکەین،
  • 3:55 - 3:56
    تەنها لەم دواییانەدا کە پێم وایە
  • 3:56 - 4:00
    ئەم بیرۆکەیەی دادپەروەری کە پەیوەستە
    بە ژینگە و کەش و هەواوە
  • 4:00 - 4:04
    شێوەی دەردەکەوێت لە کۆڕبەندێکی ئاوادا.
  • 4:04 - 4:08
    تۆ بە شەخسی باسی ڕەگەزپەرستی
    سیستەم و گۆڕانی کەش و هەوات کرد
  • 4:09 - 4:10
    وەک کێشەی پێکەوە بەستراو،
  • 4:10 - 4:12
    و پێم وایە زۆر باشە کە زیاتر گوێمان لێبێت،
  • 4:12 - 4:14
    لای؛ بۆ من، ئەوانە هەمان شتن.
  • 4:14 - 4:17
    هیچ دادپەروەرییەکی کەش وهەوا
    بەبێ دادپەروەری ڕاستەقینە نیە.
  • 4:17 - 4:21
    هیچ چارەسەرییەکی گۆڕانی کەش وهەوا
    نییە کە دروست بکرێت و بچەسپێت
  • 4:21 - 4:23
    کە دادپەروەری نەگرێتەوە.
  • 4:23 - 4:26
    و هەندێک جار، زیاتر و زیاتر
    ، خەریکە بیر دەکەمەوە
  • 4:26 - 4:28
    کە نابێت هێرش بکەین
    بۆ گۆڕانی کەش وهەوا،
  • 4:28 - 4:30
    پێویستە بجەنگیین
    لەگەڵ داد و بێدادی،
  • 4:30 - 4:33
    گەر بیکەین، گۆڕانی
    کەش وهەوا خۆی دەبێتە بابەتێکی گرنگ
  • 4:33 - 4:34
    بۆ من، هەمیشە دێتە خوارەوە بۆ
  • 4:34 - 4:39
    گەڕاندنەوەی خەڵک بۆ
    ناوەندی گفتوگۆی چارەسەرەکان
  • 4:39 - 4:42
    و گەڕاندنەوەی نوێنەرایەتی
  • 4:43 - 4:47
    بۆ کۆمەڵگەکان کە زۆرترین کاریگەریان
    لەسەر گۆڕانی کەش وهەوا هەیە
  • 4:47 - 4:50
    لەسەر مێزی چارەسەری.
  • 4:50 - 4:52
    لۆ؛ باشە، سوپاس، سوپاس.
  • 4:52 - 4:54
    زۆر خۆشحال بووم کە
    ئەمڕۆ قسەت لەگەڵ دەکەم.
  • 4:54 - 4:56
    وە هیواخوازم کە بتبینم
  • 4:56 - 4:58
    چۆن ئەم هەوڵانە بەرەوپێش
    دەبەیت کە باسیانت کرد.
  • 4:58 - 5:01
    لی؛ و سوپاس کە بوویت بە دەنگێک.
  • 5:01 - 5:06
    من پێم وایە زۆر گرنگە کە
    ڕێبەرایەتی وەکو ئێمە بێت
  • 5:06 - 5:08
    بەڵام ڕاستتر وەک تۆ وایە.
  • 5:08 - 5:10
    بۆیە سوپاس.
Title:
ئەپڵ بەڵێن دەدات کە کاربۆن بەکارنەهێنێت تا ساڵی ۲۰۳۰
Speaker:
لیسا جاکسۆن، لیز ئۆگبو
Description:

بە ڕابەرایەتی لیزا جاکسۆن، جێگری سەرۆکی ئەپڵ بۆ بواری ژینگە و کۆمەڵایەتی و سەرۆکی پێشوی EPA ، لەوەو پێش کۆمپانیاکە بڕیاری داوە کە کاربۆن بەکارنەهێنێت لە سنووری کۆمپانیا و دوکانەکان. تا دەگەینە ۲۰۳۰ ئەپڵ هیوا دەخوازێت کە بیرۆکەی کاربۆن بەکارنەهێنان پەرەپێبدات بۆ زنجیرەی ئامادەکردنی بەرهەمەکان و بەکاربەرەکانیان. لە گفتوگۆ لەگەڵ شارەزای ژێرخانی شار و چاڵاکوانی بواری دادی کۆمەڵایەتی لیز ئۆگبو،جاکسۆن بیروڕاکانی لەسەر سەرکردایەتی و تەکنەلۆژی و ژینگەیی و بنیاتنانی ئابوری سەوز ئاڵوگۆڕدەکات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:54

Kurdish (Central) subtitles

Revisions