چۆن هەڵسوکەوتت بەرەو باشتر بگۆڕیت
-
0:01 - 0:02سڵاو.
-
0:03 - 0:05لەوانەیە تێبینیتان کردبێت
کە نیوەی ڕیشم هەیە. -
0:06 - 0:08لەبەر ئەوە نییە لە گرەوێک لەدەستم دابێت.
-
0:08 - 0:11چەند ساڵێک لەمەوبەر،
بە قورسی سوتام. -
0:11 - 0:13زۆربەی زۆری لەشم بە برین داپۆشرا،
-
0:13 - 0:15بە بەشی لای ڕاستی ڕووخساریشمەوە.
-
0:15 - 0:17هەر خۆی مووی لێنایەت.
بەو شێوەیە ڕوویدا. -
0:17 - 0:20لە یەک ئەچێت، بەڵام بەنزیکەیی.
-
0:20 - 0:23بەهەرحاڵ، ئێستا کە باسی
مووی ڕووخسارمان کرد، -
0:23 - 0:26با بچینە سەر زانستی کۆمەڵایەتی.
-
0:26 - 0:32بە تایبەتیش، ئەمەوێت بیر لەوە بکەینەوە
هێزە شاراوەکانی مرۆڤایەتی لەکوێ دایە و -
0:32 - 0:33ئێستا لەکوێداین. و
-
0:34 - 0:36ئەگەر بیری لێبکەنەوە،
بۆشاییەکی گەورە هەیە -
0:36 - 0:39لە نێوان ئەوەی بیرئەکەینەوە ئەکرێت
لەکوێ بین و خۆمان لەکوێیاین، -
0:39 - 0:41و هەموو جۆرەکانی بوارەکانە.
-
0:41 - 0:43بۆیە با لێتان بپرسم:
-
0:43 - 0:47چەندێکتان لە مانگی پێشوودا لەوە زیاترتان
خواردووە کە پێتان وایە دەبوو بیخۆن؟ -
0:47 - 0:49هەر بەشێوەیەکی گشتی. باشە.
-
0:49 - 0:53چەندێک لە ئێوە کەمتر وەرزشی کردووە
لەوەی پێیوابووە ئەبێ بیکات؟ -
0:53 - 0:56باشە، چەندێک لە ئێوە کە دوو جار
دەستتان بەرز کردۆتەوە -
0:56 - 0:58ئەمڕۆ زۆرترین وەرزشی کردووە؟
-
0:58 - 1:01(پێکەنین)
-
1:02 - 1:05چەندێک لەئێوە لەکاتی شۆفێریدا
نامەی ناردووە؟ -
1:06 - 1:10باشە، وا ڕاستگۆ ئەبین.
با ڕاستگۆییتان تاقیکەینەوە. -
1:10 - 1:12چەند کەس لێرە لە مانگی پێشوودا
-
1:12 - 1:14بەردەوام دەستتان نەشتووە کاتێک
لە تەوالێت هاتوونەتە دەرەوە؟ -
1:15 - 1:16(پێکەنین)
-
1:16 - 1:17تۆزێک کەمتر ڕاستگۆبوون.
-
1:17 - 1:21بەهەرحاڵ، سەرنجڕاکێشە چەندێک ئامادەین
دان بە نامەناردن و شۆفێریکردندا بێنین، -
1:21 - 1:23بەڵام بۆ دەستشتنەکەمان،
قورس ئەبێت. -
1:23 - 1:25(پێکەنین)
-
1:25 - 1:27ئەتوانین بەردەوام بین.
-
1:27 - 1:29کێشەکە ئەوەیە، تەوەرەکە
زۆر شت لەخۆ ئەگرێت -
1:29 - 1:32کاتێک ئەزانین ئەمانتوانی چی بکەین --
-
1:32 - 1:35ئەمانتوانی زۆر زۆر جیاواز بین،
بەڵام بەشێوەیەکی جیاواز ئەجوڵێینەوە. -
1:35 - 1:38کاتێکیش بیر لەوە ئەکەینەوە
چۆن ئەو بۆشاییە بپەڕێنین، -
1:38 - 1:41وەڵامەکەی دەست ئەکەوێت،
"تەنیا بە خەڵک بڵێ." -
1:41 - 1:44بۆ نموونە، تەنیا بە خەڵک بڵێ نامە ناردن
لەکاتی شۆفێریدا مەترسیدارە. -
1:44 - 1:46ئەتزانی کە مەترسیدارە؟
پێویستە بووەستی لەو کارە. -
1:46 - 1:49بە خەڵک ئەڵێیت شتێک مەترسیدارە، و
ئەوەستن لە کردنی ئەو شتە. -
1:49 - 1:51شۆفێریکردن و نامە ناردن نموونەیەکە.
-
1:51 - 1:53نموونەیەکی تر کە زۆر جێی
داخە ئەوەیە لە ئەمریکا، -
1:53 - 1:57ساڵانە حەوت سەد بۆ هەشت سەد ملیۆن
دۆلار خەرج ئەکەین -
1:57 - 1:59لەسەر ئەوەی پێی ئەڵێین
"ڕۆشنبیری دارایی." -
1:59 - 2:02لە دەرئەنجامی ئەوەشدا
چیمان دەست ئەکەوێت؟ -
2:02 - 2:06بەم دواییە توێژینەوەیەک هەبوو کە
سەیری هەموو توێژینەوەکانی ئەکرد کە کرابوون -
2:06 - 2:09لەسەر ڕۆشنبیری دارایی -
پێی ئەوترێت هەڵسەنگاندنی توێژینەوەکان. -
2:09 - 2:11بۆیان دەرکەوتووە کاتێک
بە خەڵک ئەڵێیت، -
2:11 - 2:13ڕۆشنبیری داراییان فێر ئەکەیت،
-
2:13 - 2:16فێری ئەبن و بیریان ئەبێت.
-
2:16 - 2:19بەڵام خەڵک جێبەجێی ئەکەن؟
زۆر نا. -
2:19 - 2:21باشتربوونەکە نزیکەی
لەسەدا سێ بۆ چوارە -
2:21 - 2:23ڕێک دوای کۆرسەکە، و
-
2:23 - 2:25ئینجا دائەبەزێت.
-
2:25 - 2:26لە کۆتایی ڕۆژەکەشدا،
-
2:26 - 2:30باشتربوونەکە نزیکەی لەسەدا ٠.١ە --
-
2:30 - 2:34نەک سفر، بەڵکو چەندێک بکرێت
نزیک لە سفرەوە. -
2:34 - 2:36(پێکەنین)
-
2:36 - 2:38ئەوە هەواڵە ناخۆشەکەیە.
-
2:38 - 2:40هەواڵە ناخۆشەکە ئەوەیە،
پێدانی زانیاری بە خەڵک -
2:40 - 2:43ڕەچەتەیەکی باش نییە
بۆ گۆڕینی هەڵسوکەوت. -
2:43 - 2:44ئەی چییە؟
-
2:44 - 2:47زانستی کۆمەڵایەتی چەندین
هەنگاوی ناوە، و -
2:47 - 2:51تێگەشتنە بنچینەییەکە ئەوەیە
ئەگەر بمانەوێ هەڵسوکەوتمان بگۆڕین، -
2:51 - 2:53پێویستە ژینگەکە بگۆڕین.
-
2:53 - 2:57ڕێگە ڕاستەکە گۆڕینی خەڵکەکان نییە،
بەڵکو گۆڕینی ژینگەکەیە. -
2:57 - 3:00ئەشمەوێت مۆدێلێکی زۆر سادەتان
بدەمێ لەسەر ئەوەی چۆن بیری لێبکەنەوە: -
3:00 - 3:02بیرکردنەوەیە لە گۆڕینی هەڵسوکەوت
-
3:02 - 3:05بەهەمان شێوەی بیرکردنەوە لە
ناردنی موشەک بۆ ئاسمان. -
3:06 - 3:08کاتێک بیر ئەکەینەوە لە ناردنی
مووشەک بۆ ئاسمان، -
3:08 - 3:10ئەمانەوێ دوو شتی سەرەکی بکەین.
-
3:10 - 3:12یەکەمیان کەمکردنەوەی لێخشانە.
-
3:12 - 3:15ئەمانەوێ مووشەکەکە هەڵبەین و
هەتا بکرێت لێخشانی کەمبێت -
3:15 - 3:17بۆ ئەوەی هەتا بکرێت باشتر بڕوات.
-
3:17 - 3:21دووەمیشیان ئەوەیە هەتا پێمان بکرێت
سووتەمەنی زۆری تێبکەین، -
3:21 - 3:25بۆ ئەوەی زۆرترین وزە و پاڵنەری
بدەینێ کارەکەی بەجێبێنێت. -
3:25 - 3:28گۆڕینی هەڵسوکەوتیش هەمان شتە.
-
3:28 - 3:30بۆیە یەکەمجار با بیر لە
لێخشان بکەینەوە. -
3:31 - 3:34لەم توێژینەوە دیاریکراوەدا
کە بۆتان باس ئەکەم، -
3:34 - 3:37دەرمانخانەیەک هەیە،
دەرمانخانەیەکی سەر ئینتەرنێت. -
3:37 - 3:39بیهێنەرە بەرچاوت ئەچیت بۆلای پزیشک.
-
3:39 - 3:41نەخۆشییەکی درێژخایەنت هەیە،
-
3:41 - 3:44پزیشکەکەت دەرمانت بۆ ئەنووسێت،
-
3:44 - 3:46ناوت تۆمار ئەکەیت لەم
دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێت -
3:46 - 3:49و هەموو ٩٠ ڕۆژ جارێک
دەرمانەکەت پێئەگات. -
3:49 - 3:52هەموو ٩٠ ڕۆژێک، دەرمان،
دەرمان، دەرمان. -
3:52 - 3:56ئەم دەرمانخانەیەی سەر ئینتەرنێتیش
ئەیەوێ خەڵکەکان بگۆڕێت -
3:56 - 3:58لە دەرمانی مارکەوە
بۆ دەرمانی لاساییکەرەوە. -
3:59 - 4:01بۆیە نامە ئەنێرن بۆ خەڵک، و
پێیان ئەڵێن، -
4:01 - 4:04"تکایە، تکایە، تکایە، بچنە
سەر دەرمانە لاساییکەرەوەکان. -
4:04 - 4:07پارەتان بۆ ئەگەڕێتەوە، پارەمان بۆ ئەگەڕێتەوە،
خاوەنکارەکەشتان پارەی بۆ ئەگەڕێتەوە." -
4:07 - 4:09ئەی خەڵک چی ئەکەن؟
-
4:09 - 4:10هیچ.
-
4:10 - 4:12هەموو جۆرە شتێک تاقی ئەکەنەوە و
هیچ شتێکیش ڕوونادات. -
4:12 - 4:15بۆیە بۆ ماوەی ساڵێک، پێشنیارێکی
سەرسوڕهێنەر ئەخەنە بەردەستی خەڵک. -
4:15 - 4:17نامەیەک ئەنێرن بۆ خەڵک، و پێیان ئەڵێن،
-
4:17 - 4:21"ئەگەر ئێستا بچنە سەر دەرمانی لاساییکەرەوە،
ماوەی ساڵێک بێ بەرامبەر ئەبێت." -
4:21 - 4:23ماوەی ساڵێک بێبەرامبەر.
سەرسوڕهێنەرە! -
4:23 - 4:26پێتوایە لەسەدا چەندی خەڵک
چووبێتنە سەر ئەوە؟ -
4:27 - 4:28کەمتر لە لەسەدا ١٠.
-
4:29 - 4:31لەم خاڵەدا، دێن بۆ نوسینگەکەم. و
-
4:31 - 4:33ئینجا گلەیی ئەوە ئەکەن.
-
4:34 - 4:35بۆچی منیان هەڵبژارد؟
-
4:35 - 4:38دوو توێژینەوەم نوسیوە لەسەر
"هێزی فریودانی شتی بێبەرامبەر." -
4:38 - 4:41لەو توێژینەوانەدا، نیشانمان داوە
ئەگەر نرخی شتێک کەمکەیتەوە -
4:41 - 4:44بۆ نموونە، لە دە سەنتەوە بۆ سەنتێک،
هیچ شتێکی وا ڕوونادات. -
4:44 - 4:47لە یەک سەنتەوە بیکە بە سفر،
ئاوا خەڵک بەدڵیانە. -
4:47 - 4:48(پێکەنین)
-
4:48 - 4:51ئەشڵێن، "سەیرکەن، ئەو توێژینەوانەمان
خوێندەوە لەسەر "بێبەرامبەر" و 'بێبەرامبەر' دامان. -
4:51 - 4:53وەک چاوەڕوانکراوبوو
سەرینەگرت. -
4:53 - 4:54چی ڕووئەدات؟"
-
4:54 - 4:57وتم، "ئەزانیت، لەوانەیە
مەسەلەی لێخشانەکە بێت." -
4:58 - 4:59ئینجا ئەڵێن، "مەبەستت چییە؟"
-
4:59 - 5:01منیش ئەڵێم، "خەڵک بە مارکەوە
دەستیان پێکردووە. -
5:01 - 5:04ئەتوانن هیچ نەکەن و کاڵا
مارکەکە بچێتە بەردەستیان. -
5:04 - 5:07چونە سەر کاڵای لاسایی، پێویستە
لاسایی بەسەر مارکەدا هەڵبژێرن، -
5:07 - 5:09بەڵام ئەشبێت شتێکیش بکەن لەگەڵی.
-
5:09 - 5:11ئەبێ نامەکە بگەڕێننەوە."
-
5:11 - 5:13بۆیە ئەمەیە پێی ئەڵێین
"دیزاینی تێکەڵبوو." -
5:13 - 5:15دوو شت لە هەمان کاتدا ڕووئەدات.
-
5:15 - 5:17مارکە بەرامبەر لاسایی،
-
5:17 - 5:20بەڵام هیچ نەکردنە لە بەرامبەر
کردنی شتێکدا. -
5:20 - 5:22بۆیە وتم، "بۆچی نەیگۆڕین؟"
-
5:22 - 5:26بۆچی نامەیەک نەنێرین بۆ خەڵک و
بڵێین، "ئەتانخەینە سەر دەرمانی لاسایی. -
5:26 - 5:28تۆ پێویست ناکات هیچ بکەیت.
-
5:28 - 5:31ئەگەر ئەشتەوێت لەسەر مارکە
بمێنیتەوە، نامەکە بنێرەرەوە." -
5:31 - 5:32(پێکەنین)
-
5:32 - 5:33وانییە؟
-
5:33 - 5:35پێتان وایە چی ڕووی دابێت؟
-
5:37 - 5:38پارێزەرەکان، پارێزەرەکان ڕوویدا.
-
5:38 - 5:42(پێکەنین)
-
5:44 - 5:46دەرچوو کە، ئەمە نایاساییە.
-
5:46 - 5:49(پێکەنین)
-
5:51 - 5:54بەهەرحاڵ، بۆ کۆڕگرتن و داهێنان،
-
5:54 - 5:57کردنی ئەو شتانەی نایاسایین و
ناڕەوشتین، ئاساییە، -
5:57 - 6:00بەڵام تەنیا ئەگەر هەر
لە قۆناغی کۆڕگرتنەکەیا بمێنێتەوە. -
6:00 - 6:02(پێکەنین)
-
6:02 - 6:04بەڵام ئەمە پووختی بیرۆکەکە بوو،
-
6:04 - 6:08چونکە دیزاینە سەرەتاییەکە ئەوە بوو مارکەکان
سوودی ئەوەیان هەبوو هیچت نەئەکرد. -
6:08 - 6:12لە دیزاینە نایاسایی و ناڕەوشتییەکەمدا،
لاساییەکە سودی ئەوەی هەبوو هیچت نەئەکرد. -
6:12 - 6:15بەڵام ڕێکەوتن لەسەر ئەوەی
دووڕیانێک بدەن بە خەڵک: -
6:15 - 6:16نامەیەک بنێرن بۆ خەڵک و بڵێن،
-
6:16 - 6:18"ئەگەر ئەم نامەیە نەنێریتەوە،
-
6:18 - 6:21ناچار ئەبین دابینکردنی
دەرمانەکانت بووەستێنین. -
6:21 - 6:25بەڵام کە نامەکەت ناردەوە، ئەتوانیت
مارکە هەڵبژێریت بەم نرخە، -
6:25 - 6:26یان دەرمانی
لاسایی بەم نرخە." -
6:27 - 6:29ئێستا خەڵکەکە پێویستە شتێک بکەن.
-
6:29 - 6:31هەڵبژاردنێکی یەکسانیان
ئەدرێتێ. وانییە؟ -
6:31 - 6:33ئەوە نییە یەکێکیان سوودی
هیچ نەکردنی هەبێت. -
6:33 - 6:35پێتوایە چەندێکیان گۆڕیبێتیان؟
-
6:36 - 6:38زۆرینەیان گۆڕیویانە.
-
6:38 - 6:39کەواتە چیمان پێئەڵێت؟
-
6:39 - 6:42خەڵک حەزیان لە کاڵای لاساییە،
یان کاڵای مارکە؟ -
6:42 - 6:44ڕقمان لە گەڕاندنەوەی نامەیە.
-
6:44 - 6:46(پێکەنین)
-
6:46 - 6:51ئەمە چیرۆکی لێخشانە:
شتە بچووکەکان گرنگن. -
6:51 - 6:54لێخشانیش ئەوەیە هەڵسوکەوتە
خوازراوەکە بێنیت و -
6:54 - 6:57بڵێیت: لەکوێدا لێخشانی
زۆرمان هەیە -
6:57 - 6:59خەڵک خاو ئەکەنەوە لەوەی
کاری لەسەر بکەن؟ -
6:59 - 7:02هەرجارێکیش ئەبینیت کە
هەڵسوکەوتە خوازراوەکە و -
7:02 - 7:03هەڵسوکەوتە ئاسانەکە هاوتەریب نین،
-
7:04 - 7:06واتا پێویستە هەوڵبەین و
هاوتەریبی یەکیان بکەین. -
7:07 - 7:09ئەوە بەشی یەکەمە.
باسی لێکخشانمان کرد. -
7:09 - 7:11ئێستا با باسی پاڵنەر بکەین.
-
7:11 - 7:12هەر لەم توێژینەوەیەدا،
-
7:12 - 7:16هەوڵمان ئەدا وا لە خەڵکێکی زۆر هەژاری
ناوچەیەکی هەژارنشینی کایبێرای کینیا بکەین -
7:16 - 7:19یەکتۆز پارە هەڵگرن بۆ
ڕۆژی ڕەش. -
7:19 - 7:22ئەزانیت، ئەگەر زۆر زۆر هەژاربیت،
پارەی زیادەت نابێت، -
7:22 - 7:23ئەوەی دەست
ئەکەوێ ئەیخۆیت، -
7:23 - 7:26و جار جاریش، شتی خراپ ڕووئەدات.
-
7:26 - 7:30کە شتێکی خراپیش ڕووئەدات،
پارەت نابێت خەرجیکەیت، قەرز ئەکەیت. -
7:30 - 7:36خەڵکی کایبێرا هەفتانە پارە وەرئەگرن
بە قازانجی لەسەدا دەوە بییەنەوە. -
7:36 - 7:39و بێگومان، دەرچوون لەوە
زۆر قورس ئەبێت بۆیان. -
7:39 - 7:41چیت دەست ئەکەوێ ئەیخۆیت،
شتێکی خراپ ڕووئەدات، -
7:41 - 7:44قەرز ئەکەیت، شتەکان خراپ ئەبن، و
خراپتر و خراپتر ئەبن. -
7:44 - 7:47بۆیە ئەمانویست وا لە خەڵک بکەین
کەمێک پارە هەڵگرن بۆ ڕۆژی پێویست. -
7:48 - 7:51و بیرمان لەوە کردەوە کە
ئەبێ پاڵنەرەکە چی بێت، -
7:51 - 7:53ئەو سووتەمەنییە چییە
کە پێویستە بیکەینە ناوی؟ -
7:53 - 7:55هەموو جۆرە شتەکانیشمان تاقیکردەوە.
-
7:55 - 7:58هەندێک کەس، هەفتەی جارێک
نامەمان بۆ ئەناردن و ئەمانوت، -
7:58 - 8:02"تکایە هەوڵبە سەد شلینگ هەڵگریت" --
نزیکەی دۆلارێک -- "لە هەفتەیەکدا". -
8:03 - 8:07هەندێک کەس، نامەمان بۆ ئەناردن
وەک ئەوەی لە منداڵەکانیانەوە بێت. -
8:07 - 8:11ئەمانوت، "سڵاو دایکە، سڵاو باوکە،
ئەمە جۆیی بچووکە" -- -
8:11 - 8:13ئیتر ناوی مناڵەکە هەرچییەک بوایە --
-
8:13 - 8:16"هەوڵبدە ئەم هەفتەیە ١٠٠ شلینگ هەڵگریت
لەبەر داهاتووی خێزانەکەمان." -
8:17 - 8:20باش نییە؟ من جولەکەم، هەمووکات تۆزێک
هەستکردن بە تاوان سودبەخشە. -
8:20 - 8:22(پێکەنین)
-
8:22 - 8:23هەندێک کەس لەسەدا ١٠یان وەرگرت.
-
8:23 - 8:26"سەد شلینگ هەڵگرە و ئێمەش
لەسەدا ١٠ی زیادەت ئەدەینێ." -
8:26 - 8:28هەندێک لەسەدا ٢٠یان وەرگرت.
-
8:28 - 8:31هەندێک کەس لەسەدا ١٠ش و
لەسەدا ٢٠یشیان وەرگرت، -
8:31 - 8:33بەڵام لەگەڵ لەدەستدانی نابەدڵی وەریانگرت.
-
8:33 - 8:34لەدەستدانی نابەدڵی چییە؟
-
8:34 - 8:37لەدەستدانی نابەدڵی ئەو بیرۆکەیەیە
کە ڕقمان لە لەدەستیانە -
8:37 - 8:39زیاتر لەوەی چێژ ئەبینین
لە بەدەستهێنان. -
8:39 - 8:42ئێستا، بیر لەو کەسە بکەرەوە
کە لە مەرجی لەسەدا ١٠ەکەیایە و -
8:42 - 8:43چل شیلینگ هەڵئەگرن.
-
8:43 - 8:46چل شیلینگ هەڵئەگرن، و
ئێمەش چواری تری ئەیەینێ، -
8:46 - 8:47ئەڵێن زۆر سوپاس بۆ تۆ.
-
8:47 - 8:49ئەو کەسە دەستبەرداری شەش بووە.
-
8:49 - 8:51ئەکرا شەشی تر وەرگرێت
ئەگەر سەدی دانابایە، -
8:52 - 8:53بەڵام ئەوەیان نەبینی.
-
8:53 - 8:56بۆیە ئەو شتەمان درووستکرد
کە پێی ئەڵێین پێش گونجاندنەکە. -
8:56 - 8:58لە سەرەتای هەفتەکەدا١٠ شلینگمان
بۆ دانابوون. -
8:58 - 9:00و ئەمانوت، "چاوەڕێت ئەکات!"
-
9:00 - 9:03ئەگەر کەسێکیش چلی دابنایە،
ئەمانوت، "ئاه، چلت داناوە، -
9:03 - 9:05چوارت بۆ دائەنێین و
شەشەکەی تری ئەبەینەوە." -
9:05 - 9:08بۆیە لەهەردوو ئەگەردا،
پێش و پاش گونجاندنەکە، -
9:08 - 9:10خەڵکەکە لەسەدا ١٠یان دەست ئەکەوێت.
-
9:10 - 9:12بەڵام لە پێش گونجاندنەکەدا،
-
9:12 - 9:15ئەبینن پارەکەی نەیانگونجاندووە
هەژمارەکەیان بەجێئەهێڵێت. -
9:16 - 9:19بۆیە نامەمان نارد، لە منداڵەکانەوە،
ڕێژەی لەسەدا دە و بیست، -
9:19 - 9:20پێش و پاش گونجاندنەکە.
-
9:20 - 9:22یەک مەرجی تریشمان هەبوو.
-
9:22 - 9:25دراوێک قەبارەکەی هێندەی ئەمە،
-
9:25 - 9:27٢٤ ژمارەی لەسەر نوسرابوو.
-
9:27 - 9:31داوامان لێکردن دراوەکە بخەنە
شوێنێک لە کوختەکەیاندا، و -
9:31 - 9:34هەموو هەفتەیەک، چەقۆیەک بێنن و
ژمارەی هەفتەکەی لەسەر بنەخشێنن -- -
9:34 - 9:36هەفتەی یەک، دوو، سێ، چوار --
-
9:36 - 9:39ئەگەر هیچ پارەیان هەڵنەگرتبێت
ناقس بنەخشێنن لەسەری و -
9:39 - 9:41و بە کۆش ئەگەر هەڵیانگرتبێت.
-
9:42 - 9:43ئێستا، بیر
لەخۆتان بکەنەوە: -
9:43 - 9:46پێتان وایە کام لەو شێوازانە
بە باشترین شێوە کاری کردبێت؟ -
9:46 - 9:49نامە، نامە لە منداڵەکانەوە،
لەسەدا ١٠، لەسەدا ٢٠، -
9:49 - 9:51سەرەتای هەفتەکە، کۆتایی هەفتەکە، و
هەروەها دراوەکەش؟ -
9:51 - 9:54پێتان ئەڵێم زۆربەی خەڵک
چۆن بیریان ئەکردەوە. -
9:54 - 9:56ئەم توێژینەوانەی پێشبینیمان کرد،
-
9:56 - 9:58لە ئەمریکا و لە کینیاش.
-
9:58 - 10:01خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەسەدا ٢٠
خەڵکی زۆر بەدەمییەوە بچێت، -
10:01 - 10:02لەسەدا ١٠ش کەمتر،
-
10:02 - 10:04ئەوانەی تریش هیچ ناکەن --
-
10:04 - 10:06منداڵەکان، دراوەکە، گرنگ نین.
-
10:07 - 10:10خەڵک وا بیر ئەکەنەوە لەدەستدانی
نابەدڵ کاریگەرییەکی کەمی هەیە. -
10:11 - 10:12بەڕاستی چی ڕوویدا؟
-
10:13 - 10:15هەفتەی جارێک نامەیەکی
ئاگادارکەرەوە بنێریت -
10:15 - 10:16زۆر یارمەتیدەرە.
-
10:17 - 10:18هەواڵێکی خۆش!
-
10:18 - 10:22ئەم پرۆگرامە شەش مانگی خایاند. خەڵک
بیریان ئەچێتەوە. وەبیرهێنانەوەیان باشە. -
10:22 - 10:25لەسەدا ١٠ لە کۆتاییەکەی هەفتەدا
هەندێک زیاتر یارمەتیدەر بوون. -
10:25 - 10:26هاندەری دارایی سوودی هەیە.
-
10:27 - 10:31لەسەدا ٢٠ لە کۆتایی هەفتەکەدا --
هەر وەک لەسەدا ١٠، جیاوازی درووست ناکات. -
10:32 - 10:34لەسەدا ١٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا
-
10:34 - 10:35کەمێک یارمەتیدەرتر ئەبێت.
-
10:35 - 10:36لەدەستدانی نابەدڵ
سوودی ئەبێت. -
10:36 - 10:38لەسەدا ٢٠ لە سەرەتای هەفتەکەدا،
-
10:38 - 10:41هەروەک لەسەدا ١٠ لە سەرەتای
هەفتەکەیدا، جیاوازی نییە. -
10:41 - 10:44و نامەی منداڵەکەش هەر هێندە کاریگەربوو
-
10:44 - 10:47وەک لەسەدا ٢٠ لەگەڵ
لەدەستدانی نابەدڵ -- -
10:47 - 10:49کە سەروسوڕهێنەرە، وانییە؟
-
10:49 - 10:52سەرسوڕهێنەرە کە نامەی پاڵنەری
منداڵان چەندێک هاندەرە. -
10:52 - 10:56و ئەنجامەکەی پێی گەشتین ئەوەیە
وەک پێویست منداڵان بەکارناهێنین. -
10:56 - 10:58(پێکەنین)
-
10:58 - 11:03و بێگومانیش، مەبەستم ئەوە نییە لەڕووی
ئیشکردن بە منداڵەوە. -
11:04 - 11:06بەڵام ئەگەر بیر لە باوان و
منداڵەکانیان بکەیتەوە، -
11:06 - 11:09ئێمە باشترین ئەکەین کە
پێمانبکرێت بۆ منداڵەکانمان، -
11:09 - 11:11و بیریش لە داهاتوو ئەکەینەوە،
-
11:11 - 11:12و پێموابێت پێویستە بیر بکەینەوە
-
11:12 - 11:15لەوەی کە چۆن ئەم سەرچاوە
سەرسوڕهێنەرەی هاندان بەکاربێنین -
11:15 - 11:18بۆ ئەوەی وا لە باوان بکەین بەشێوەیەکی
باشتر هەڵسوکەوت بکەن. -
11:19 - 11:22بەڵام ئەوەی جێی سەرسامی بوو
لەم توێژینەوەیەدا دراوەکە بوو. -
11:22 - 11:25دراوەکە هەڵگرتنی پارەی کرد بە دوو هێندە
بەراورد بە هەموو شتەکانی تر. -
11:26 - 11:28و پرسیارەکە ئەوەیە: بۆچی؟
چی شتێکی تایبەتی تیا بوو؟ -
11:29 - 11:32بۆیە پێتان ئەڵێم چۆن دەستمکرد
بە بیرکردنەوە لە دراوەکە، -
11:32 - 11:33و ئینجا ئەگەڕێینەوە لاتان.
-
11:33 - 11:36بۆیە ئەزانن، کاتێک توێژینەوە لەسەر ئەکەم
با بڵێین، کڕینی قاوە، -
11:36 - 11:39پێویست ناکات بۆ هیچ کوێیەک بچم.
ئەتوانم لە ژوورەکەمدا دانیشم. -
11:39 - 11:41قاوەی پێویستم کڕیووە.
ئەزانم چی ئەبێت. -
11:41 - 11:43وردەکارییەکانیش، ئاشنام پێیان.
-
11:43 - 11:46کاتێک توێژینەوە ئەکەیت لە هەندێک
لە هەژارترین شوێنەکانی جیهان، -
11:46 - 11:48ئەبێ بچیت و سەردانکەیت و
ببینیت چی ئەگوزەرێت و -
11:48 - 11:51کەمێک تێبگەیت لەوەی کە سیستمەکە
چۆن کار ئەکات. -
11:52 - 11:53و بەدیاریکراویش لەو ڕۆژەدا،
-
11:53 - 11:56لە شوێنێک بووم بەناوی سۆویتۆ
لە ئەفریقای باشوور، و -
11:56 - 11:59لە شوێنێک دانیشتووم کە دڵنیایی
پرسە ئەفرۆشێت. -
12:00 - 12:04ئەزانن، لە ئەمریکا خەڵک پارەیەکی زۆر
سەرف ئەکەن لە هاوسەرگیریدا؟ -
12:04 - 12:06لە ئەفریقای باشوور، لە پرسەدا.
-
12:06 - 12:11خەڵک داهاتی یەک یان دوو ساڵیان
لە پرسەدا سەرف ئەکەن. -
12:12 - 12:15منیش لەم شوێنەدا دانیشتبووم --
-
12:15 - 12:20بەهەرحاڵ، پێش ئەوەی لەسەر ئەمە بڵێن
خەڵکی ئەفریقای باشوور نابەجێن، -
12:20 - 12:21ئەمەوێ بیرتان بێنمەوە،
-
12:21 - 12:24کە سەرفکردنی پارە لە پرسەدا
بەراورد بە هاوسەرگیری، -
12:24 - 12:27هیچ نەبێت دڵنیایت لەوەی کە
یەک جار پرسەت بۆ دائەنرێت. -
12:27 - 12:30(پێکەنین)
-
12:36 - 12:41باشە، لەم شوێنەدا دانیشتبووم کە
دڵنیایی پرسەیان ئەفرۆشت. -
12:41 - 12:45و پیاوێک هات لەگەڵ کوڕەکەیدا--
کوڕەکەی ١٢ ساڵ ئەبوو -- و -
12:45 - 12:48دڵنیایی پرسەی بۆ هەفتەیەک کڕی.
-
12:49 - 12:51لەسەدا ٩٠ی تێچووی
پرسەکەی دابین ئەکات -
12:51 - 12:54ئەگەر لە حەوت ڕۆژی داهاتووا بمرێت.
-
12:54 - 12:58باشە؟ ئەمانە خەڵکێکی هەژاربوون،
دڵنیاییەکی بچووکیان ئەکڕی و -
12:58 - 12:59بڕێکی کەمیش سابوونیان ئەکڕی.
-
12:59 - 13:01ئەو بڕوانامەیەشی وەرئەگرت،
-
13:01 - 13:04و بەشێوەیەک هاوشێوەی مەراسیمێک،
ئەیدات بە کوڕەکەی. -
13:04 - 13:08و کاتێک ئەیدات بە کوڕەکەی،
بیر ئەکەمەوە، بۆچی مەراسیمەکە؟ -
13:08 - 13:09ئەم باوکە چی ئەکات؟
-
13:09 - 13:13ئێستا، بیر لە خێزانە بەخێوکەرەکە بکەرەوە
کە لەم ڕۆژە دیاریکراوەدا بڕیار ئەدات -
13:13 - 13:16هەندێک پارەی بخاتە ناو
دڵنیایی یان هەڵیگرێت. -
13:17 - 13:19ئەو شەوە خێزانەکە چی ئەبینن؟
-
13:20 - 13:22کەمتر ئەبینن.
-
13:22 - 13:26وانییە؟ بەو ئاستی هەژارییە، خواردنی کەمتر،
نەوتی کەمتر، ئاوی کەمتریان ئەبێت -- -
13:26 - 13:27ئەمشەو شتێکی کەمتر.
-
13:27 - 13:31ئەوەی ئەم باوکە ئەیکرد و
ئەوەی دراوەکەمان هەوڵی ئەدا بیکات -
13:31 - 13:33ئەوەبوو بڵێت، بەڵێ، خواردنی
کەمتر لەسەر مێزەکەیە، -
13:33 - 13:35بەڵام چالاکییەکی تر هەیە.
-
13:36 - 13:40ئەبینیت، ئەوەی ڕوویداوە، چەندین چالاکی
ئابووری باش و گرنگ هەیە، -
13:40 - 13:42وەک هەڵگرتن و دڵنیایی،
کە نابینرێن. -
13:43 - 13:45ئێستاش پرسیارەکە ئەوەیە:
چۆن وایان لێبکەین بەرچاو بن؟ -
13:46 - 13:50بۆیە با بچینەوە سەر مۆدێلی مووشەکەکەمان.
-
13:50 - 13:53پێویستە یەکەم شت،
سەیری سیستمەکە بکەین و -
13:53 - 13:56ببینین لەکوێدا شتی بچووک هەیە کە
بتوانین چاکیکەینەوە، بە لێخشاندن، -
13:56 - 13:59لە چی شوێنێکدا ئەتوانین
لێخشاندن لابەرین؟ و -
13:59 - 14:03ئەوەی دواتر ئەمانەوێ بیکەین ئەوەیە بە
ـشێوەیەکی فراوان بیر لە سیستمەکە بکەینەوە، -
14:03 - 14:06بڵێین: ئەتوانین چی هاندەرێکی تر بێنین؟
-
14:06 - 14:08ئەوەش ڕاهێنانێکی زۆر قورسترە،
-
14:08 - 14:11و هەمووکات نازانین کە کامە بە باشترین
شێوە کار ئەکات. -
14:11 - 14:13ئایا پارە ئەبێت؟
ئایا لەدەسدانی نەخوازراو ئەبێت؟ -
14:13 - 14:15شتێک ئەبێت کە ئەبینرێت؟
-
14:15 - 14:18نازانین، و پێویستە چەندین
شتی جیاواز تاقیکەینەوە. -
14:18 - 14:22هەروەها پێویستە درکیش بەوە بکەین ھەندێک
جار دەستگاکانمان بەهەڵەدا ئەمانبەن. -
14:22 - 14:25مەرج نییە هەموو جارێک بزانین کە
چی بە باشترین شێوە کار ئەکات. -
14:25 - 14:27بۆیە ئەگەر بیر لەم بۆشاییە بکەینەوە
-
14:27 - 14:29لە نێوان ئەکرێت لەکوێدا بین و
ئێستا لەکوێیاین، -
14:29 - 14:33بەڕاستی جێگەی داخە بۆشاییەکە
ببینیت و بیری لێبکەیتەوە. -
14:33 - 14:35بەڵام هەواڵە باشەکە،
زۆر شت هەیە ئەتوانین بیکەین. -
14:36 - 14:39هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاسانن،
هەندێک لە گۆڕانکارییەکان ئاڵۆزن. -
14:39 - 14:42بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ
هێرش بکەینە سەر هەر کێشەیەک، -
14:42 - 14:45نەک تەنیا زانیاری دابینکەین
بۆ خەڵکەکە -
14:45 - 14:47بەڵکو هەوڵیشبدەین لێکخشانەکە بگۆڕین،
-
14:47 - 14:48هاندەر زیابکەین،
-
14:48 - 14:50پێموابێت ئەتوانین ...
-
14:50 - 14:52ئەتوانین بۆشاییەکە داخەین؟
نەخێر. -
14:52 - 14:55بەڵام ئەتوانین زۆر باشتر ببین؟
بەدڵنیاییەوە، بەڵێ. -
14:55 - 14:56زۆر سوپاس بۆ ئێوە.
-
14:56 - 15:00(چەپڵەلێدان)
- Title:
- چۆن هەڵسوکەوتت بەرەو باشتر بگۆڕیت
- Speaker:
- دان ئاریلی
- Description:
-
باشترین ڕێگا چییە بۆ ئەوەی وا لە خەڵک بکەیت هەڵسوکەوتیان بگۆڕن؟ لەم وتارە پێکەنین ئامێزە پڕ لە زانیارییەدا، دەروونناس دان ئاریلی شی ئەکاتەوە بۆچی بڕیاری خراپ ئەدەین سەرەڕای ئەوەی ئەزانین کە نابێ بیدەین -- و چەند ڕێگایەک باس ئەکات کە بکرێت وامان لێبکات بۆ ئەنجامدانی کارە ڕاستەکە (تەنانەت ئەگەر لەبەر هۆکارێکی هەڵەش بێت.)
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:13
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for How to change your behavior for the better |