مایکڵ نۆرتن: چۆن دڵخۆشی بکڕین
-
0:00 - 0:03ئەمەوێ ئەمڕۆ باسی پارە و دڵخۆشی بکەم
-
0:03 - 0:05کە دو شتن
-
0:05 - 0:07کە زۆربەمان کاتێکی زۆر بیر لەوە دەکەینەوە
-
0:07 - 0:10کە هەوڵ بدەین بەدەستیان بهێنین یان زیادیان بکەین
-
0:10 - 0:12و زۆرێک لە ئێمە بەم شێوەیە پاساوی بۆ دەهێنینەوە
-
0:12 - 0:14ئەمە لە کتێبە ئایینی و خۆفێرکەرییەکاندا دەبینین
-
0:14 - 0:16کە پارە ناتوانێ دڵخۆشی بکڕێت.
-
0:16 - 0:19ئەمەوێ ئەمڕۆ ئەوە بڵێم کە لە راستیدا ئەمە هەڵەیە.
-
0:19 - 0:21-پێکەنین
-
0:21 - 0:23من لە بەشی بازرگانیم، ئیشمان ئەمەیە.
-
0:23 - 0:26ئەوە هەڵەیە، لە راستیدا ئەگەر وا دەزانیت
-
0:26 - 0:28هی ئەوەیە کە بە هەڵە خەرجی دەکەیت.
-
0:28 - 0:30کەواتە ئەگەر لە بری ئەوەی بەو شێوازەی ئێستات پارەکە خەرج بکەیت
-
0:30 - 0:32رەنگە ئەگەر بە شێوەیەکی تر خەرجی بکەیت
-
0:32 - 0:34رەنگە تۆزێک باشتر بێت.
-
0:34 - 0:37پێش ئەوەی چەند رێگەیەکتان پێ بڵێم کە بەهۆیەوە پارە خەرج کردن دڵخۆشترتان دەکات
-
0:37 - 0:39با باسی ئەو رێگە باوانە بکەین کە پارەی پێ خەرج دەکەین
-
0:39 - 0:41کە لە راستیدا دڵخۆشترمان ناکەن.
-
0:41 - 0:43ئێمە تاقیکردنەوەیەکی سروشتیی بچوکمان ئەنجام دا
-
0:43 - 0:46سی ئێن ئێن ماوەی پێشو ئەم وتارە سەرنجڕاکێشەی بڵاو کردەوە
-
0:46 - 0:49سەبارەت بەوەی کاتێ خەڵک یانسیبی بۆ دەردەچێت چی لێ بەسەر دێت.
-
0:49 - 0:52وا دەردەکەوێ کە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێ وا دەزانن ژیانیان زۆر خۆش دەبێت
-
0:52 - 0:54ئەم وتارە باسی ئەوە دەکات کە چۆن ژیانیان وێران دەبێت.
-
0:54 - 0:56کەواتە کاتێ خەڵک یانسیبیان بۆ دەردەچێت
-
0:56 - 0:59بە پلەی یەکەم هەمو پارەکە خەرج دەکەن و دەکەونە قەرزەوە
-
0:59 - 1:02بە پلەی دووەمیش، هەمو هاوڕێکانیان و هەمو ئەو کەسانەی کە رۆژێک لە رۆژان بینیویانە
-
1:02 - 1:04دێن بۆ لایان و داوای پارەیان لێ دەکەن
-
1:04 - 1:06و لە راستیدا پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیان لەناو دەبات
-
1:06 - 1:08کەواتە قەرزەکانیان زیاتر دەبێت و هاوڕێیەتییەکانیان خراپتر دەبێت
-
1:08 - 1:10لەچاو ئەو کاتەی پێش دەرچونی یانسیبەکە.
-
1:10 - 1:12خاڵی سەرنجڕاکێش لەم وتارەدا
-
1:12 - 1:15ئەوەیە خوێنەرەکان لێدوانیان لەبارەی ئەم وتارەوە نوسیوە.
-
1:15 - 1:17لە بری ئەوەی باسی ئەوە بکەن
-
1:17 - 1:19کە چۆن ئەم بەسەرهاتە وای لێ کردون بزانن پارە بەرەو دڵخۆشییمان نابات
-
1:19 - 1:21هەموان دەستبەجێ وتویانە
-
1:21 - 1:23"ئەزانی ئەگەر من یانسیبم بۆ دەرچێت چی ئەکەم...؟"
-
1:23 - 1:25و خەیاڵ پڵاوییان لەبارەوە کردووە.
-
1:25 - 1:28تەنیا دو دانەیان زۆر سەرنجڕاکێشە کە بیریان لێ بکەیتەوە
-
1:28 - 1:31کەسێک نوسیوێتی: "ئەگەر من یانسیب ببەمەوە، چیایەکی بچوک بۆ خۆم دەکڕم
-
1:31 - 1:33و خانویەکی بچوک لەسەر لوتکەکەی دروست دەکەم."
-
1:33 - 1:35-پێکەنین
-
1:35 - 1:38کەسێکی تریش نوسیوێتی "بانیۆیەکی حەمام پڕ دەکەم لە پارە
-
1:38 - 1:40و سیگارێکی گەورەی ئەستور دەکێشم و دەچمە ناو بانیۆکەوە
-
1:40 - 1:42و پەرداخێک شەمپانیاش دەگرم بە دەستەوە."
-
1:42 - 1:44لەوەش خراپتر: "ئینجا وێنەیەکی خۆم دەگرم
-
1:44 - 1:46و ژمارەیەکی زۆری لەبەر دەگرمەوە
-
1:46 - 1:48هەر کەسێک داوای پارەم لێ بکات یان بیەوێت سەرانەم لێ بسەنێت
-
1:48 - 1:51تەنیا کۆپییەکی وێنەکەی دەدەمێ و هیچی تر."
-
1:51 - 1:54-پێکەنین
-
1:54 - 1:56زۆربەی لێدوانەکان رێک لەم جۆرە بون
-
1:56 - 1:58کاتێ خەڵک پارەی دەست دەکەوێت
-
1:58 - 2:00لە راستیدا دەیانکات بە مرۆڤی دژ بە کۆمەڵ
-
2:00 - 2:03پێم وتن ئەمە ژیانی خەڵک وێران دەکات و هاوڕێکانیان بێزاریان دەکەن
-
2:03 - 2:05هەروەها پارە زۆر جار دەمانکاتە مرۆڤی زۆر خۆپەرست
-
2:05 - 2:07و شت تەنیا بۆ خۆمان دەکەین
-
2:07 - 2:09رەنگە هۆکاری ئەوەی کە پارە دڵخۆشمان ناکات
-
2:09 - 2:11ئەوە بێت کە هەمیشە پارەکە لە شتی هەڵەدا خەرج دەکەین
-
2:11 - 2:14بەتایبەتی، پارەکە لە خۆماندا خەرج دەکەین.
-
2:14 - 2:16ئێمە بیرمان کردۆتەوە، کە چی رو دەدات
-
2:16 - 2:18ئەگەر وا بکەین خەڵک بڕێکی زۆری پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج بکەن.
-
2:18 - 2:21کەواتە لە بری ئەوەی بە پارەکەمان دژە کۆمەڵایەتی بین
-
2:21 - 2:23چی دەبێت ئەگەر بە پارەکەت زیاتر لایەنگری کۆمەڵایەتی بیت
-
2:23 - 2:25بیرمان کردەوە وتمان با وا بکەین خەڵک ئەم کارە بکات بزانین چی رو دەدات
-
2:25 - 2:27کەواتە با هەندێ خەڵک ئەو شتە بکەن کە هەمیشە دەیکەن
-
2:27 - 2:29و پارە لە خۆیاندا خەرج بکەن
-
2:29 - 2:31و با وا بکەین خەڵک پارەکە خەرج کەن
-
2:31 - 2:34و دڵخۆشییەکەیان بپێوین بزانن ئایا بە راستی دڵخۆشتر بون
-
2:34 - 2:36یەکەم رێگە کە ئەمەمان ئەنجام دا
-
2:36 - 2:38لە بەیانییەکی ڤانکوڤەردا، چوین بۆ کەمپەکەی
-
2:38 - 2:40زانکۆی بریتیش کۆڵۆمبیا
-
2:40 - 2:42و لە خەڵک نزیک بوینەوە و وتمان "دەتەوێت بەشداری لە تاقیکردنەوەیەکدا بکەیت؟"
-
2:42 - 2:44وتیان "بەڵێ."
-
2:44 - 2:47لێمان پرسین چەند دڵخۆشن، ئینجا زەرفێکی نامەمان دانێ
-
2:47 - 2:49یەکێک لە زەرفەکان نامەیەکی تیابو دەیوت
-
2:49 - 2:52"تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە خۆتدا خەرج بکە."
-
2:52 - 2:55چەند نمونەیەکیشمان دانێ کە دەتوانن لە چیدا خەرجی بکەن.
-
2:55 - 2:57ئەو بەیانییە خەڵکت تریش کاغەزێکیان درایە
-
2:57 - 3:00"تا ٥ی ئێوارە ئەم پارەیە لە کەسێکی تردا خەرج بکە."
-
3:00 - 3:02هەروەها لە زەرفی نامەکەدا پارەشی تێدا بو
-
3:02 - 3:04بڕی جیاوازی پارەشمان تیا دانا
-
3:04 - 3:07هەندێ کەس ٥ دۆلارمان دانێ
-
3:07 - 3:10هەندێکی تریش ٢٠ دۆلار
-
3:10 - 3:13ئینجا رێگەمان پێ دان بچن بەلای کارەکانیانەوە و چییان دەوێ ئەنجامی بدەن
-
3:13 - 3:16بۆمان دەرکەوت بە هەمان ئەو شێوەیە پارەکەیان خەرج کردبو کە داوامان لێ کردبون
-
3:16 - 3:18ئینجا شەو بانگمان کردنەوە و لێمان پرسین
-
3:18 - 3:20"لە چیدا پارەکەت خەرج کرد و ئێستا چەند دڵخۆشیت؟"
-
3:20 - 3:22لە چیدا خەرجیان کردبو؟
-
3:22 - 3:24ئەمانە خوێندکاری زانکۆ بون، بۆیە زوربەی ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو
-
3:24 - 3:26شتی وەک گوارە و مکیاجیان پێ کڕیبو.
-
3:26 - 3:29ژنێک وتی ئاژەڵیکی پڕی بۆ خوشکەزاکەی کڕێوە.
-
3:29 - 3:31خەڵک پارەیان دابو بە کەسانی بێ جێگە
-
3:31 - 3:34ستاربەکس کاریگەرییەکی زۆری هەیە.
-
3:34 - 3:36-پێکەنین
-
3:36 - 3:39ئەگەر پێنج دۆلارییەک بدەیت بە خوێندکارێکی زانکۆ، وەکو قاوە دیتە بەر چاوی
-
3:39 - 3:42بۆیە بەوپەڕی خێرایی دەچن لە ستاربەکس خەرجی بکەن
-
3:42 - 3:45بەڵام هەندێ کەس قاوەیەکیان بۆ خۆیان کڕیبو، وەکو جاران دەیانکرد
-
3:45 - 3:47بەڵام خەڵکی تر هەبو وتیان قاوەیان بۆ کەسێکی تر کڕیوە
-
3:47 - 3:49کەواتە هەمان كڕین
-
3:49 - 3:51بەڵام یان بۆ خۆت
-
3:51 - 3:53یان بۆ کەسێکی تر.
-
3:53 - 3:55ئێمە کە ئەو رۆژە بانگمان کردنەوە چیمان بۆ دەرکەوت؟
-
3:55 - 3:57ئەو کەسانەی پارەکەیان لە خەڵکی تردا خەرج کردبو دڵخۆشتر بون.
-
3:57 - 3:59ئەو کەسانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو هیچ نەگۆڕابون.
-
3:59 - 4:02دڵخۆشییەکەی کەمتر نەکردبونەوە، بەڵام سودی زۆری پێ نەگەیاندبون.
-
4:02 - 4:05ئەو شتەی تر کە بۆمان دەرکەوت ئەوەیە کە بڕی پارەکە زۆر گرنگ نیە
-
4:05 - 4:08خەڵک وا بیریان دەکردەوە کە ٢٠ دۆلار زۆر لە ٥ دۆلار باشترە
-
4:08 - 4:11لە راستیدا گرنگ نیە چەند پارە خەرج دەکەیت
-
4:11 - 4:13ئەوەی گرنگە ئەوەیە لە خەڵکی تردا خەرجی بکەیت
-
4:13 - 4:15نەک لە خۆتدا.
-
4:15 - 4:17ئێمە چەندین جار ئەم ئەنجامەمان بەدەست هێناوە
-
4:17 - 4:20ئەو کاتەی پارە بە خەڵک دەدەین لە کەسانی تردا خەرجی بکەن
-
4:20 - 4:22بە دڵنیاییەوە، ئەمانە خوێندکارانی زانکۆن لە کەنەدا
-
4:22 - 4:24ئەمانە نوێنەری زۆربەی جیهان نین.
-
4:24 - 4:27ئەمانە تا رادەیەک دەوڵەمەندن و پارەدارن و شتی لەم جۆرە.
-
4:27 - 4:30ئێمە ویستمان بزانین ئایا ئەمە لە هەمو جیهاندا راستە
-
4:30 - 4:32یان تەنیا لە وڵاتە دەوڵەمەندەکاندا وایە.
-
4:32 - 4:34بۆیە چوین بۆ ئۆگەندا و تاقیکردنەوەیەکی هاوچەشنمان ئەنجامدا
-
4:34 - 4:36بیهێنە بەر چاوی خۆت، لە بری ئەوەی تەنیا لەسەر خەڵکی کەنەدا ئەنجامی بدەین
-
4:36 - 4:39وتمان "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت
-
4:39 - 4:41باسی بکە. چەند دڵخۆشی کردیت؟"
-
4:41 - 4:43یان لە ئۆگەندا "باسی دواهەمین جار بکە کە پارەت
-
4:43 - 4:46لە خۆتدا یان لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت و باسی بکە."
-
4:46 - 4:48دیسانەوە پرسیارمان لێ کردن تا چەند دڵخۆشن
-
4:48 - 4:50ئەوەی بۆمان دەرکەوت سەرنجڕاکێش بو
-
4:50 - 4:52چونکە پارە خەرج کردن لایەنی گەردونیی هەیە
-
4:52 - 4:55و هەندێ جیاوازیی کلتورییش هەیە لەسەر ئەو شتەی ئەنجامی دەدەیت.
-
4:55 - 4:57بۆ نمونو
-
4:57 - 4:59کەسێک لە ئۆگەندا دەڵێت
-
4:59 - 5:01"تەلەفونم بۆ کچێک کرد کە خۆزگەم دەخواست خۆشم بوێت."
-
5:01 - 5:03بە راستییەکەی چون بۆ ژوان.
-
5:03 - 5:06و دەڵێت تا ئێستاش ئەو کچەی بەدەست نەهێناوە.
-
5:06 - 5:09ئەمەش کەسێکە لە کەنەدا
-
5:09 - 5:11زۆر لەیەک دەچن.
-
5:11 - 5:13"هاوڕێ کچەکەمم برد بۆ نانخواردنی دەرەوە
-
5:13 - 5:15چوین بۆ سینەما، زو گەڕاینەوە
-
5:15 - 5:19ئینجا چیون بۆ ژوورەکەی بۆ ..." تەنیا کێک، تەنیا قاشێک کێک.
-
5:19 - 5:21ئەمە شتێکی گەردونیی مرۆڤە، تۆ پارە لە خەڵکی تردا خەرج دەکەیت
-
5:21 - 5:23تۆ بە جوانی رەفتاریان لەگەڵ دەکەیت
-
5:23 - 5:25رەنگە شتێکت لە مێشکدا بێت، رەنگە نەبێت.
-
5:25 - 5:27بەڵام دواتر جیاوازی نائاسایی بەدی دەکەین
-
5:27 - 5:29تەماشای ئەم دوانە بکە.
-
5:29 - 5:31ئەمە ژنێکە لە کەنەداوە.
-
5:31 - 5:33ئێمە دەڵێین "باسی جارێک بکە کە پارەت لە کەسێکی تردا خەرج کردبێت."
-
5:33 - 5:35دەڵێت "دیارییەکم بۆ دایکم کڕی.
-
5:35 - 5:37بە ئوتومبیلەکەم چوم بۆ مۆڵەکە، دیارییەکەم کڕ و دام بە دایکم."
-
5:37 - 5:39ئەمە بە تەواوی کارێکی جوانە.
-
5:39 - 5:41شتێکی باشە دیاری بدەی بەو کەسانەی دەیانناسیت.
-
5:41 - 5:43ئەمە بەراورد بکە بەم ژنە لە ئۆگەندا.
-
5:43 - 5:45"پیاسەم دەکرد و هاوڕێیەکی کۆنم بینی
-
5:45 - 5:47کە کوڕەکەی توشی نەخۆشی مەلاریا بوبو
-
5:47 - 5:50پارەیان نەبو، دەچون بۆ نەخۆشخانە و من پارەکەم دانێ."
-
5:50 - 5:53ئەمە ١٠٠٠٠ دۆلاری ئەمریکی نیە، ئەمە پارەی وڵاتی ئەوانە.
-
5:53 - 5:55ئەمە لە راستیدا پارەیەکی زۆر کەمە.
-
5:55 - 5:57بەڵام هاندەرەکان زۆر زۆر جیاوازن.
-
5:57 - 5:59ئەمە پێداویستییەکی تەندروستییە.
-
5:59 - 6:01بەڕاستی بەخشینێکە کە ژیان رزگار دەکات.
-
6:01 - 6:03لە سەرو ئەوەشەوە، ئەمە جۆرێکە لەوە، دیارییەکم بۆ دایکم کڕی.
-
6:03 - 6:05بەڵام ئەوەی دەیبینیت
-
6:05 - 6:07ئەوەیە کە رێگەیەکی تایبەتە کە پارە لە خەڵکدا خەرج بکەیت.
-
6:07 - 6:09ئەوەندە گرنگ نیە
-
6:09 - 6:11بەقەد ئەوەی کە لە کەسی تردا خەرجە بکەیت
-
6:11 - 6:13بۆ ئەوەی خۆت دڵخۆش بکەیت
-
6:13 - 6:15کە ئەوە بەڕاستی زۆر گرنگ
-
6:15 - 6:18بۆیە پێویست ناکات بە پارەکەت شتی زۆر سەرنجڕاکێش ئەنجام بدەیت بۆ ئەوەی دڵخۆش بیت.
-
6:18 - 6:21دەتوانیت شتی بچوکیی لاوەکی ئەنجام بدەیت بەڵام سودیشی لێ ببینیت
-
6:21 - 6:23ئەمە تەنیا دو وڵاتە
-
6:23 - 6:26ئێمە ویستمان کە تاقیکردنەوەکە فراوانتر بکەین و لە هەر وڵاتێک توانیمان تاقیکردنەوەکەمان ئەنجام دا
-
6:26 - 6:29بۆ ئەوەی بزانین پەیوەندی نێوان پارە و دڵخۆشی چییە
-
6:29 - 6:31زانیارییەکەمان لە دەزگای گالەپەوە بەدەست هێنا
-
6:31 - 6:34کە ئێوە بەهۆی هەمو هەڵبژاردنە سیاسییەکانی ئەم دواییەوە دەیناسن
-
6:34 - 6:36ئەوان لە خەڵک دەپرسن "ئایا تۆ بەم دواییە پارەت لە کاری خێرخوازییدا خەرج کردووە؟"
-
6:36 - 6:39و لێیان دەپرسن "بە گشتی چەند لە ژیانتدا دڵخۆشیت؟"
-
6:39 - 6:41دەتوانین پەیوەندی نێوان ئەو دو شتە ببینین
-
6:41 - 6:44ئایا پەیوەندییەکەیان راستەوانەیە؟ پارە بەخشین دڵخۆشت دەکات.
-
6:44 - 6:46یان پەیوەندییەکە پێچەوانەیە؟
-
6:46 - 6:48لەسەر ئەم نەخشەیە سەوز مانای ئەوەیە کە پەیوەندییەکە راستەوانەیە
-
6:48 - 6:51و سور مانای وایە پەیوەندییەکە پێچەوانەیە
-
6:51 - 6:53و دەبینیت کە جیهان بە شێوەیەکی شێتانە سەوز دەچێتەوە
-
6:53 - 6:55کەواتە بە نزیکەیی لە هەمو وڵاتێکی جیهاندا
-
6:55 - 6:57کە ئێمە ئەم زانیارییەمان هەیە
-
6:57 - 6:59ئەو کەسانەی کە پارە دەبەخشن بە کاری خێرخوازی دڵخۆشترن
-
6:59 - 7:01لەو کەسانەی پارە نابەخشن بە کاری خێرخوازی
-
7:01 - 7:04ئەزانم هەموتان تەماشای ئەو وڵاتە سورەی ناوەڕاست دەکەن
-
7:04 - 7:06کارێکی ناشرینە پێتان نەڵێم ئەمە چیە
-
7:06 - 7:08بەڵام لە راستیدا ئەوە کۆماری ناوەندی ئەفریقایە
-
7:08 - 7:10دەتوانیت چیرۆکی بۆ دروست بکەیت. رەنگە لەبەر هۆکاری جیاجیا ئەم شوێنە جیاواز بێت.
-
7:10 - 7:12هەر لە خوار ئەوەوە رواندای لێیە
-
7:12 - 7:14کە بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش سەوزە.
-
7:14 - 7:16کەواتە تەماشای هەر شوێنێک بکەین
-
7:16 - 7:18دەبینین پارە خەرج کردن دڵخۆشترمان دەکات
-
7:18 - 7:20لەوەی تەنیا بۆ خۆمانی هەڵگرین
-
7:20 - 7:23ئەی سەبارەت بە ژیانی کارەکەت، کە زوربەی کاتەکانمانی تیا بەسەر دەبەین
-
7:23 - 7:25کە لەگەڵ ئەو کەسانەدا نین کە دەیانناسین
-
7:25 - 7:28بڕیارمان دا بچینە ناو چەند کۆمپانیایەکەوە و هەمان شت تاقی بکەینەوە
-
7:28 - 7:30ئەمە چەند تیمێکی فرۆشتنە لە بولگاریا
-
7:30 - 7:32ئەمانە بە تیم کار دەکەن، ئەمانە دەچنە دەرەوە و شت بە دکتۆرەکان دەفرۆشن
-
7:32 - 7:34و هەوڵ دەدەن دکتۆرەکان دەرمانیان لێ بکڕن
-
7:34 - 7:37دەتوانین بزانین چەند بە باشی شتەکان دەفرۆشن
-
7:37 - 7:39کە کاری ئەندامانی تیمەکەیە.
-
7:39 - 7:41هەندێ لە تیمەکان، پارەمان بە هەندێ لە ئەندامانی دا کە بۆ خۆیانی خەرج بکەن
-
7:41 - 7:43وتمان "لەو شتەدا خەرجی بکە کە دەتەوێ"
-
7:43 - 7:45رێک وەک چۆن بە خوێندکارەکانی زانکۆمان وت لە کەنەدا.
-
7:45 - 7:47بەڵام بۆ تیمەکانی تر وتمان "ئەمە ١٥ یۆرۆیە
-
7:47 - 7:49ئەم هەفتەیە بۆ هاوکارێکی تیمەکەتی خەرج بکە
-
7:49 - 7:52دیارییەکیان بۆ بکڕە و بیاندەرێ
-
7:52 - 7:55ئێستا ئەو تیمانەمان هەیە کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو
-
7:55 - 7:57و ئەو تیمانەمان هەیە کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین هەیە
-
7:57 - 7:59کە ئێمە پارەمان دانێ بۆ ئەوەی تیمەکە کەمێک باشتر بکەن
-
7:59 - 8:01هۆکاری ئەوەی کە (پیناتا)یەکی بێمانام لەوێ داناوە
-
8:01 - 8:03ئەوەیە کە یەکێک لە تیمەکان پارەکەیان کۆکۆدەوە و پیناتایەکیان پێ کڕی
-
8:03 - 8:06هەمویان لە دەوری کۆبونەوە و پیناتاکەیان شکاند و نوقوڵەکان رژانە دەرێ و شتی لەو جۆرە.
-
8:06 - 8:08ئەمە کارێکی زۆر بێمانا و لاوەکییە
-
8:08 - 8:11بەڵام بیر لە جیاوازییەکە بکە لەگەڵ ئەو تیمەدا کە ئەم کارەی نەکردووە
-
8:11 - 8:13کە ١٥ یۆرۆی وەرگرت و خستیە گیرفانییەوە
-
8:13 - 8:15رەنگە قاوەیان بۆ خۆیان پێ کڕیبێت
-
8:15 - 8:17یان ئەو تیمانەی کە ئەم ئەزمونە لایەنگری کۆمەڵایەتتەیان ئەنجام دا
-
8:17 - 8:20کە هەمویان کۆبونەوە بۆ ئەوەی شتێک بکڕن و چالاکییەکی بە کۆمەڵ ئەنجام بدەن
-
8:20 - 8:23ئەوەی دەیبینین ئەوەیە کە ئەو گروپانەی کە لایەنگری کۆمەڵایەتیین شتی زیاتر دەفرۆشن
-
8:23 - 8:25لە چاو ئەو تیمانەدا کە پارەکە بۆ خۆیان هەڵدەگرن
-
8:25 - 8:27و رێگەیەک بۆ بیرکردنەوە لەم بابەتە ئەوەیە
-
8:27 - 8:29کە بەرامبەر هەر ١٥ یۆرۆیەک کە دەیدەیت بە کەسێک بۆ خۆی
-
8:29 - 8:32و دەیخەنە گیرفانیان، هیچ شتێکی جیاوازی پێ ناکەن لەوەی پێشتر کردویانە
-
8:32 - 8:34بۆیە هیچ سودێکی لێ نابینیت
-
8:34 - 8:37لە راستیدا زیان دەکەیت چونکە ئەو پارەیە هانی نەداون باشتر کار بکەن
-
8:37 - 8:39بەڵام کاتێ ١٥ یۆرۆیان دەدەیتێ لە ئەندامەکانی تری تیمەکەیاندا خەرجی بکەن
-
8:39 - 8:41لە تیمەکەیاندا کاری باشتر دەکەن
-
8:41 - 8:44بە راستیش سودێکی زۆر لە وەبەرهێنانی ئەم پارەیەدا بەدەست دەهێنیت
-
8:44 - 8:46بۆت دەردەکەوێت کە رەنگە لە لای خۆت بڵێیت
-
8:46 - 8:48ئەمە هەموی باشە
-
8:48 - 8:50بەڵام بارودۆخێک هەیە کە زۆر گرنگە بۆ سیاسەتی گشتی
-
8:50 - 8:52و بڕوا ناکەم لەوەدا سەرکەوتو بێت.
-
8:52 - 8:54و ئەگەر ئەم کەسە نیشانم نەدات کە لەم بوارەدا سەرکەوتووە
-
8:54 - 8:56ئەوە بڕوا بە هیچ قسەیەکی ناکەم.
-
8:56 - 8:59و دەزانم هەموتان بیر لە تیپی خۆ لە تۆپ لادان دەکەنەوە
-
8:59 - 9:01-پێکەنین
-
9:01 - 9:03ئەمە رەخنەیەکی گەورە بو کە لێمان گیرا
-
9:03 - 9:06کە وترا ئەگەر نەتوانن ئەمە لەسەر تیپی خۆ لە تۆپ لادان بسەلمێنن، هەمو شتەکەتان بێمانایە.
-
9:06 - 9:08بۆیە چوین و ئەم تیپی خۆ لە تۆپ دزینەوانەمان دۆزییەوە
-
9:08 - 9:10و چوینە ناویانەوە
-
9:10 - 9:12و هەمان شتی پێشومان دوبارە کردەوە
-
9:12 - 9:15لە هەندێ لە تیپەکاندا پارەمان دا بە کەسەکانی کە لە خۆیاندا خەرجی بکەن
-
9:15 - 9:17لە تیپەکانی تردا پارەمان دانێ
-
9:17 - 9:19کە لە ئەندامانی تری تیپەکەیاندا خەرجی بکەن.
-
9:19 - 9:21ئەو تیپانەی کە پارەکەیان لە خۆیاندا خەرج کردبو
-
9:21 - 9:23هەمان ئەو رێژەی بردنەوەیەیان بەدەست هێنا کە پێشتر هەیانبو
-
9:23 - 9:25ئەو تیپانەش کە پارەمان دانێ بۆ ئەندامەکانی تری خەرج بکەن
-
9:25 - 9:27بون بە تیپێکی جیاواز
-
9:27 - 9:29لە راستیدا لە کۆتاییدا خۆلەکەیان بردەوە
-
9:29 - 9:31لە هەمو ئەم بارودۆخە جیاوازانەوە
-
9:31 - 9:33لە ژیانی تاکەکەسیتدا، لە ژیانی کارەکەتدا
-
9:33 - 9:35تەنانەت شتە بێماناکانی وەک وەرزشە بەکۆمەڵەکان
-
9:35 - 9:37دەبینین کە پارە خەرج کردن لە کەسانی تردا ئەنجامی گەورەتری دەبێت بۆت
-
9:37 - 9:40وەک لەوەی لە خۆتدا پارەکە خەرج بکەیت
-
9:40 - 9:42بۆیە تەنیا دەڵێم ئەگەر ئێوە وا دەزانن لە پارە ناتوانێت دڵخۆشی بکڕێت
-
9:42 - 9:44ئەوا تۆ بە دروستی خەرجی ناکەیت
-
9:44 - 9:47گرنگ نیە تۆ ئەم بەرهەمە بکڕیت یان ئەو بەرهەمە
-
9:47 - 9:49ئەوە دڵخۆشترت ناکات
-
9:49 - 9:51لە راستیدا ئەوەیە کە دەبێت واز لە بیرکردنەوە بهێنیت
-
9:51 - 9:53سەبارەت بەوەی کە چ بەرهەمێک بۆ خۆت بکڕیت
-
9:53 - 9:56و هەوڵ بدەیت هەندێ لەو پارەیە بە خەڵکی تر ببەخشیت.
-
9:56 - 9:59ئێمەش خۆشبەختانە هەلێکمان هەیە بۆتان.
-
9:59 - 10:01donorschoose.org رێکخراوێکی قازانجنەویستە
-
10:01 - 10:04کە بەشێوەیەکی سەرەکی بایەخ بە قوتابخانە گشتییە کەمدەرامەتەکان دەدات
-
10:04 - 10:06پرۆژەکانیان بڵاو دەکەنەوە
-
10:06 - 10:08دەڵێن "دەمەوێت هەکلبێری فین بە خوێندکارەکانم بڵێمەوە بەڵام کتێبمان نیە"
-
10:08 - 10:10یان "پێویستم بە وردبینێکە بۆ ئەوەی خوێندکارەکانم فێری زانست بکەم
-
10:10 - 10:12بەڵام وردبینمان نیە."
-
10:12 - 10:14ئێوە و من دەتوانین بچین ئەو شتەیان بۆ بکڕین
-
10:14 - 10:17مامۆستاکە نامەیەکی سوپاست بۆ دەنوسێت. مناڵەکان نامەی سوپاست بۆ دەنوسن.
-
10:17 - 10:19هەندێ جار وێنەی خۆیانت بۆ دەنێرن کە وردبینەکە بەکار دەهێنن.
-
10:19 - 10:21ئەمە شتێکی زۆر نایابە.
-
10:21 - 10:23بچۆرە سەر پێگە ئەلکترۆنییەکە و دەست بکەرەوە بە
-
10:23 - 10:26فەرامۆش کردنی ئەوەی "چۆن دەتوانم پارە لە خۆمدا خەرج بکەم؟"
-
10:26 - 10:29و زیاتر بیر بکەرەوە لەوەی "ئەگەر ٥ دۆلار یان ١٥ دۆلارم هەبێت
-
10:29 - 10:31دەتوانم چی بکەم بۆ ئەوەی سود بە خەڵک بگەیەنم؟"
-
10:31 - 10:34چونکە دواجار کاتێ تۆ ئەم کارە دەکەیت، بۆت دەردەکەوێت کە سودێکی زۆر زیاتر بە خۆت دەگەیەنیت.
-
10:34 - 10:36سوپاس
-
10:36 - 10:38-چەپڵە
- Title:
- مایکڵ نۆرتن: چۆن دڵخۆشی بکڕین
- Speaker:
- Michael Norton
- Description:
-
مایکڵ نۆرتن باسی لێکۆڵینەوەیەکی سەرنجڕاکێش دەکات کە چۆن پارە دەتوانێت دڵخۆشی بکڕێت، ئەگەر لە خۆتدا خەرجی نەکەیت. گوێ لەو زانیارییە سەرسوڕهێنەرانە بگرن کە زۆر شێوازی خەرجکردنی لایەنگری کۆمەڵایەتی سود بە خۆت و کارەکەت و بەدڵیناییەوە کەسانی تریش دەگەیەنێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:58
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for How to buy happiness | ||
Dimitra Papageorgiou edited Kurdish subtitles for How to buy happiness | ||
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for How to buy happiness | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to buy happiness | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to buy happiness | ||
Hiwa Foundation added a translation |