پێویست بە چی ئەکات بۆ کۆتاییهێنان بە پەتایەکی جیهانی
-
0:02 - 0:04کوڕەکەم لە کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەدایک بوو،
-
0:04 - 0:06ماوەیەکی کەم دوای قەدەغەی هاتوچۆی پاریس.
-
0:06 - 0:08هەرگیز نەترساوە لەو کەسانەی
ماسکیان کردووە -
0:08 - 0:10چونکە بەس ئەوەی زانیوە.
-
0:10 - 0:14کچە سێ ساڵەکەم ئەزانێت بڵێت
"جێڵ هایدرۆ -ئەلکۆولیک." -
0:14 - 0:18ئەوە وشە فەڕەنسییەکەی جێڵێ
هایدرۆ ئەلکۆهۆلیکە. -
0:18 - 0:20ڕاستییەکەی لە من باشتر ئەیڵێت.
-
0:21 - 0:23بەڵام کەس نایەوێ ماسک بکات
-
0:23 - 0:27یان هەموو ٢٠ چرکەیەک دەستەکانی
بە دەست پاکەرەوەکان بشوات. -
0:27 - 0:32هەموومان سەیری توێژینەوەکان ئەکەین بۆ
ئەوەی چارەسەرەکەمان بۆ بدۆزنەوە: ڤاکسین. -
0:32 - 0:34سەرنجڕاکێشە کە لە مێشکمانا،
-
0:34 - 0:38بەردەوام وا بیر لە دۆزینەوەی ڤاکسینەکە ئەکەینەوە
وەک ئەوەی سەرکەوتن بێت. -
0:39 - 0:42بەڵام دوو کورتهێنانم هەیە لێرەیا
کە حەز ئەکەم باسیکەم. -
0:42 - 0:45من پزیشک نیم، تەنیا ڕاوێژکارێکم.
-
0:45 - 0:47کڕیارەکانم کار لەسەر چاودێری تەندروستی --
-
0:47 - 0:51کۆمپانیاکانی دەرمانی زیندەیی، دابینکەرەکان، و
دامەزراوە تەندروستییە جیهانییەکان ئەکەن -- و -
0:51 - 0:53ئەوان زانیارییان یاومەتێ.
-
0:54 - 0:56پێویستمان بە دۆزینەوەی ئامرازەکانە
بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید، و -
0:56 - 0:59پێویستە وا بکەین بەردەست بێت
بۆ هەموومان. -
1:00 - 1:04یەکەم، یەک ڤاکسین لەمە نامانباتە دەر.
-
1:04 - 1:06ئەوەی پێویستمانە جبەخانەیەک ئامرازە.
-
1:06 - 1:10ڤاکسینمان ئەوێت، دەرمانمان ئەوێت،
ئامرازی ناسینەوەمان ئەوێت -
1:10 - 1:15هەتا دڵنیابین لەوەی ئەتوانین ڕێگە بگرین،
لە حاڵەتەکانی کۆڤید و بیاناسینەوە و چارەسەریانکەین -
1:15 - 1:17لە دانیشتووانی هەمەجۆردا.
-
1:17 - 1:21دووەم، تەنیا بۆ دۆزینەوەی ئامراز نییە.
-
1:22 - 1:25پێتان وایە چی ڕووئەیات کاتێک
یەکێک لەم تاقیکردنەوە پزیشکییانە -
1:25 - 1:27نیشانی ئەیات کە ئامرازەکە کاریگەرە؟
-
1:27 - 1:30پێتان وایە هەموومان ئەتوانین بچین بۆ
دەرمانخەنەکەی ئەولامانەوە، -
1:30 - 1:32بەرهەمەکە بکڕین،
ماسکەکانمان لابەرین و -
1:32 - 1:34ئینجا بچینەوە سەر ماچکردنەکانمان؟
-
1:35 - 1:36نەخێڕ.
-
1:37 - 1:40دۆزینەوەی ئامرازی کاریگەر تەنیا یەک هەنگاوە
لەم شەڕە گەورەیەماندا، -
1:40 - 1:43چونکە جیاوازییەک هەیە لە نێوان
بوونی بەرهەمێک و -
1:43 - 1:45بەردەستبوونی بەرهەمێک.
-
1:46 - 1:47ئێستاش بیر ئەکەنەوە،
-
1:47 - 1:50"ئاه -- مەبەستی ئەوەیە کە وڵاتەکانی تر
پێویستە چاوەڕێکەن." -
1:51 - 1:53نا، مەبەستم ئەوە نییە.
-
1:53 - 1:55نەک ئەوانی تر پێویستە بووەستن،
-
1:55 - 1:57بەڵکو هەر یەکێکی ترمان لەوانەیە.
-
1:57 - 1:59ئەو شتەی کۆڤید کە سادەی کردوینەتەوە
-
1:59 - 2:02ئەوەیە کە بەهۆی خێرایی و قەبارەی
بڵاووبوونەوەکەی. -
2:02 - 2:04هەموومانی خستۆتە بەردەم
هەمان ململانێکان و -
2:04 - 2:08تامێکی ململانێکانمان ئەیاتێ
کە ڕانەهاتووین لەسەری. -
2:08 - 2:11بیرتانە کە چین چووە ناو
قەدەغەکردنی هاتووچۆ؟ -
2:11 - 2:13هێناتانە بەرچاوی خۆتان
کە ئەکەونە هەمان بارودۆخی ئەوان، -
2:13 - 2:15دوای چەند هەفتەیەک؟
-
2:15 - 2:17من نەهاتە بەرچاوم.
-
2:17 - 2:21با بچینە سەر ساتە وێژەییەکەی
بەردەستبوونی ڤاکسینەکە بۆمان. -
2:21 - 2:23لەم حاڵەتەیا، ململانێی دواتری بەردەستبوون
-
2:23 - 2:25دابینکردنەکەی ئەبێت.
-
2:25 - 2:27خەمڵاندنەکەی ئێستا
بۆ کۆمەڵگای جیهانی -
2:28 - 2:30ئەوەیە هەتا کۆتایی ٢٠٢١ --
-
2:30 - 2:33کە ساڵێک دوای دۆزینەوەی
ڤاکسینەکە ئەکات -- -
2:33 - 2:36ژەمە ڤاکسینی پێویستمان بەشی
یەک بۆ دوو ملیار کەس ئەبێت -
2:36 - 2:38لەو هەشت ملیار کەسەی لەسەر هەسارەکە ئەژین.
-
2:39 - 2:40کەواتە کێ ئەبێ چاوەڕێکات؟
-
2:41 - 2:44چۆن بیر لە بەردەستبوون ئەکەیتەوە
کاتێک دابینکردن کوورت ئەهێنێت؟ -
2:45 - 2:46سیناریۆی ژمارە یەک:
-
2:46 - 2:48ئەهێڵین بازاڕ کاری خۆی بکات، و
-
2:48 - 2:52ئەوانەی زۆرترین پارە ئەیەن یان
خێراتر ڕێکەوتن ئەکەن -
2:52 - 2:54یەکەمجار بەرهەمەکەیان بۆ بەردەست ئەبێت.
-
2:54 - 2:56هیچ ڕێی تێناچێت،
-
2:56 - 2:58بەڵام سیناریۆکە ئەگەری زۆرە.
-
2:58 - 3:00سیناریۆی ژمارە دوو:
-
3:00 - 3:02ئەکرێت هەموومان لەسەر بنەماکانی
تەندروستی گشتی ڕێکەوین، -
3:02 - 3:04کە کێ یەکەمجار بەرهەمەکەی دەستکەوێت.
-
3:04 - 3:07با بڵێین هاوڕاین لەسەر ئەوەی
کارمەندانی تەندروستی یەکەم جار وەریگرن، و -
3:07 - 3:09ئینجا بەتەمەنەکان و
-
3:09 - 3:11ئینجا دواتر خەڵکی گشتی.
-
3:11 - 3:13ئێستا با کەمێک زیاتر دەمارتان بگرم.
-
3:13 - 3:14سیناریۆی ژمارە سێ:
-
3:16 - 3:19وڵاتەکانی نیشانیان یاوە کە ئەتوانن
بە باشی ڕووبەڕوی پەتا جیهانییەکە ببنەوە -
3:19 - 3:21یەکەم جار بەرهەمەکەیان دەست ئەکەوێت.
-
3:22 - 3:24ئەوە ئەگەرێکی دوورترە،
-
3:24 - 3:26بەڵام بە تەواوەتی خەیاڵی زانستی نییە.
-
3:26 - 3:31چەندین ساڵ لەمەوبەر، کاتێک دابینکردنی دەرمانەکانی
هێڵی دووەمی دژە سیل کەم بوون، -
3:31 - 3:33ئەنجومەنێکی تایبەت پێکهێنرا
-
3:33 - 3:36بۆ دیاریکردنی ئەوەی کام وڵاتانە
سیستمێکی تەندروستی وەک پێویست بەهێزیان هەیە -
3:36 - 3:39کە دڵنیا ئەبنەوە لەوەی بەرهەمەکە
بەشێوەیەکی گونجاو دابەش ئەکرێت و -
3:39 - 3:43نەخۆشەکانیش بەشێوەیەکی باش
لەسەر پلانەکانی چارەسەریان ئەڕۆن. -
3:43 - 3:45ئەو وڵاتە هەڵبژێردراوانە
یەکەم جار بەریانکەوت. -
3:47 - 3:48یان، سیناریۆی چوارەم:
-
3:48 - 3:50ئەتوانین لەسەر یاسایەکی هەڕەمەکی بڕیار بەین،
-
3:50 - 3:53بۆ نموونە، هەر کەسە و لە ڕۆژی
لەدایکبوونیا ڤاکسین وەرگرێت. -
3:54 - 3:56ئێستا با ئەم پرسیارەتان لێبکەم:
-
3:56 - 4:01هەست بە چی ئەکەن کاتێک بیر لە داهاتووێک ئەکەنەوە
کە تیایا ڤاکسینەکە بوونی هەیە، -
4:01 - 4:05بەڵام هەر ئەبێ ماسکەکانتان بکەن و
منداڵەکانیشتان لە ماڵەوە بهێڵنەوە و نەچنە قوتابخانە، و -
4:05 - 4:08نەتوانن بەو شێوەیەی خۆتان ئەتانەوێ
بچن بۆ سەر کارەکانتان -
4:08 - 4:10چونکە ئەو بەرهەمەتان بۆ بەردەست نابێت؟
-
4:12 - 4:15هەر ڕۆژێک کە تێپەڕیوە هەست ئەکەیت
قبوڵنەکراو بێت، وانییە؟ -
4:15 - 4:17بەڵام بڵێن چی؟
-
4:17 - 4:21چەندین نەخۆشی هەیە کە چارەسەر و
بنەبڕکردنمان هەیە بۆی، و -
4:21 - 4:25هێشتا هەموو ساڵێک خەڵک بەهۆیەوە
نەخۆش ئەکەون و ئەشمرن. -
4:26 - 4:28بۆ نموونە سیل:
-
4:28 - 4:31ساڵی دە ملیۆن کەس تووش ئەبێت،
-
4:31 - 4:33١.٥ ملیۆن کەس ئەمرێت پێی،
-
4:34 - 4:36سەرەڕای ئەوەی چەندین ساڵە
چارەسەرمان هەیە بۆی. -
4:36 - 4:39ئەوەش لەبەر ئەوەی هێشتا
بە تەواوەتی نەمانتوانیوە هەندێک -
4:39 - 4:41لە پرسە گرنگەکانی دەستخستن بدۆزینەوە.
-
4:42 - 4:45دەستخستنی یەکسان کارێکی ڕاستە بکرێت،
-
4:46 - 4:48بەڵام لە سەروو مشتومڕە مرۆییەکەوەیە
-
4:48 - 4:50کە هیوادارم هەستیارتر بین بۆی
-
4:50 - 4:53دوای ئەوەی خۆمان هەستمان پێکرد،
-
4:53 - 4:55مشتومڕی تەندروستی و ئابوری هەیە
-
4:55 - 4:56بۆ دەستخستنی یەکسان.
-
4:57 - 5:01مشتومڕە تەندروستییەکە ئەوەیە هەتا ئەوکاتەی
ڤایرۆسەکە لە شوێنێک چالاک بێت، -
5:01 - 5:03هەموو لە مەترسی ئەوەیاین
نەخۆشییەکە هاوردەکەینەوە. -
5:04 - 5:08مشتومڕە ئابوورییەکە ئەوەیە
بەهۆی ئەم پێکەوەبەستنانە -
5:08 - 5:09لە ئابوورییەکەماندا،
-
5:09 - 5:14هیچ ئابوورییەکی ناوچەیی بەتەواوەتی دەستپێناکاتەوە
ئەگەر ئەوانی تریش دەستپێنەکەنەوە. -
5:15 - 5:17بیر لەو بوارانە بکەرەوە کە پشتیان بەستووە
بە جموجۆڵی جیهانی، -
5:17 - 5:20وەک فڕۆکەوانی یان گەشت و گەشتیاری.
-
5:20 - 5:23بیر لە زنجیرەکانی دابینکردن بکەنەوە
کە لە جیهاندا پچڕوە، -
5:23 - 5:25وەک کوتاڵ یان ئوتومبێل.
-
5:25 - 5:28بیر لەو گەشەکردنە ئابوورییانە بکەنەوە
کە لە بازاڕە هەڵکەوتووەکانەوە یەت. -
5:29 - 5:34ڕاستییەکە ئەوەیە پێویستمان بەوەیە هەموو وڵاتان
پێکەوە کار بکەن بۆ لەناوبردنی پەتاکە. -
5:35 - 5:38بۆیە نەک تەنیا بەردەستبوونی یەکسان
کارە درووستەکەیە بکرێت، -
5:38 - 5:40بەڵکو کارە زیرەکانەکەشە.
-
5:41 - 5:43بەڵام چۆن ئەوە بکەین؟
-
5:44 - 5:47با دڵنیابین لەوەی لەسەر هەمان لاپەڕە بین
لە بارەی واتای "بەردەست بوون". -
5:47 - 5:50واتای ئەوەیە بەرهەمەکە بوونی هەیە؛
-
5:50 - 5:53کە بە باشی کاری خۆی ئەکات؛
-
5:53 - 5:55کە لەلایەن دەسەڵاتدارە
ناوچەییەکانەوە پەسەند کراوە؛ -
5:55 - 5:57کە ئەتوانرێ بکڕدرێت؛
-
5:57 - 6:00بەڵام بەڵگەش هەیە لەسەر ئەوەی
لە هەموو ئەو خەڵکانەیا کار ئەکات -
6:01 - 6:02کە پێویستیانە، و
-
6:02 - 6:06ئەوەش ژنانی دووگیان ئەگرێتەوە یان
ئەوانەی بەرگریان نزمە، یان مناڵان؛ -
6:06 - 6:09کە ئەتوانرێت لە چەندین شوێندا دابەش بکرێت،
-
6:09 - 6:14وەک نەخۆشخانەکان یان کلینیکی
دەرەوەی شارەکان یان ناوچەی سارد یان گەرم؛ -
6:14 - 6:17بشتوانین بڕی گونجاوی لێ بەرهەم بێنین.
-
6:17 - 6:19ئەزانم لیستێکی پێداویستی زۆر درێژە، و
-
6:19 - 6:21لە بارودۆخێکی دوور لە قەیراندا،
-
6:21 - 6:26یەک بەدوای یەک بە ڕیز بەسەر
ئەم پرسانەیا ئەچین، -
6:26 - 6:27کە کاتێکی زۆری ئەوێت.
-
6:28 - 6:30کەواتە چی بکەین؟
-
6:31 - 6:33بەردەستبوون دوورە لەوەی
ململانێیەکی نوێ بێت بۆمان، و -
6:33 - 6:35بۆ کۆڤیدیش،
-
6:35 - 6:38ئەبێ ئەوە بڵێم، پێکەوە کارکردنی
نائاسایی ئەبینین -
6:38 - 6:42لەنێوان ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان،
کۆمەڵگا و پیشەسازی شارستانی -
6:42 - 6:43بۆ خێراترکردنی بەردەستبوون:
-
6:43 - 6:45کارەکان هاوتەریبی یەکتر بکرێن،
-
6:45 - 6:47پرۆسەکانی ڕێکخستن خێرا بکرێن،
-
6:47 - 6:49نەخشە دابنرێت بۆ میکانیزمەکانی دابینکردن،
-
6:49 - 6:52جێگیرکردنی پەیداکردن،
خستنەکاری سەرچاوەکان، هتد. -
6:53 - 6:57لەگەڵ ئەوەشا ئەگەری زۆرە تووشی
بارودۆخێک ببینەوە، کە بۆ نموونە، -
6:57 - 7:00پێویست بکات ڤاکسینەکە بەردەوام
هەڵبگیرێت، با بڵێین بۆ نمونە، -
7:00 - 7:02لە ناقس ٨٠ پلەی سەدییا؛
-
7:02 - 7:05یان پێویست بکات پێدانی چارەسەرەکە
-
7:05 - 7:07لەلایەن کارمەندێکی تەندروستی
تەواو شارەزاوە بدرێت؛ -
7:07 - 7:10یان پێویست بکات شیکردنەوەی
دەستنیشانکردنەکە لەلایەن -
7:10 - 7:11تاقیگەیەکی ئاڵۆزەوە بکرێت.
-
7:12 - 7:14کەواتە چی تر هەیە بتوانین بیکەین؟
-
7:15 - 7:18زیاتر ئەو لۆجیکە بەرینە پێشەوە
کە کۆمەڵگای تەندروستی جیهانی -
7:18 - 7:20چەندین ساڵە پاراستوێتی،
-
7:20 - 7:23یەک شتی تر هەیە ئەتوانم بیری لێکەمەوە
کە لەوانەیە یارمەتیدەر بێت. -
7:24 - 7:27چەمکێک هەیە لە پەرەپێدان و
درووستکردنی بەرهەمەکانا -
7:27 - 7:29کە پێی ئەوترێت "نرخ لەگەڵ نەخشەدانان."
-
7:29 - 7:32بیرۆکە بنچینەکە ئەوەیە کە
گفتوگۆی تێچوونەکە -
7:32 - 7:34لە هەمان ئەو کاتەیا ڕووئەیات
کە نەخشە بۆ بەرهەمەکە دائەنرێت، -
7:34 - 7:37وەک لەوەی یەکەمجار نەخشەی بۆ دانرێت و
-
7:37 - 7:39ئینجا کاری لەسەر بکرێتەوە
بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکەی. -
7:40 - 7:42شێوازێکی سادەیە بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی
-
7:42 - 7:47کاتێک تێچوون دیاری ئەکرێت
وەک پێوەرێکی لەپێشینە بۆ بەرهەمێک، -
7:47 - 7:49لە یەکەم ڕۆژەوە ئەکرێتە ئامانج.
-
7:49 - 7:53ئێستا، لە چوارچێوەی تەندروستی و
بەردەست بووندا، -
7:53 - 7:55پێموایە توانایەکی شاردراوەی
نەدۆزراوە هەیە -
7:55 - 7:56لە توێژینەوە و پەرەپێدان
بە بەردەستبوون، -
7:56 - 7:59بەهەمان شێوەی ئەوەی درووستکەرەکان
بۆ نرخ نەخشە ئەکێشن. -
8:00 - 8:04ئەمەش واتای ئەوەیە،
لەجیاتی ئەوەی پەرە بە بەرهەمێک بەیت و -
8:04 - 8:08ئینجا کار بکەیت بۆ ئەوەی بیگونجێنیت
هەتا دڵنیابیتەوە لەوەی دواتر بەردەست ئەبێت، -
8:08 - 8:11هەموو شتەکانی لەسەر لیستی
پێداویستییەکانی باسم کرد -
8:11 - 8:14لە سەرەتاوە ئەخرێتە ناو پرۆسەی
توێژینەوە و پەرەپێدانەکە، و -
8:14 - 8:16ئەمەش سوود بە هەموومان ئەگەیەنێت.
-
8:16 - 8:18با نموونەیەک وەرگرین.
-
8:18 - 8:22ئەگەر پەرە بە بەرهەمێک بەین و
بەردەستبوونی یەکسمانمان لە مێشکا بێت، -
8:22 - 8:25لەوانەیە دواتر خێراتر بتوانین
بیگونجێنین بۆ بڵاوکردنەوەی فراوان. -
8:26 - 8:30بەپێی ئەزموونەکەم، پەرەپێدەرانی دەرمان
زۆر جار کار لەسەر دۆزینەوەی ئەو بڕە بەن کە کار ئەکات، و -
8:30 - 8:34تەنیا دوای ئەوە باشترین بڕ دیاری ئەکەن
یان ئەیگونجێنن. -
8:35 - 8:37ئێستا بیهێننە بەرچاوتان کە ئێمە
باسی بەرهەمێکی پاڵێوراو ئەکەین -
8:37 - 8:40کە پێکهاتەی کارا بۆی
سەرچاوەیەکی دەگمەنە. -
8:40 - 8:44ئەی ئەگەر لەجیاتی ئەوە تیشک بخەینە
سەر پەرەپێدانی چارەسەرێک -
8:44 - 8:47کە کەمترین بڕی توانراوی
پێکهاتەی کارا بەکاربێنێت؟ -
8:48 - 8:50ئەتوانێ یارمەتیمان بات
ژەمە دەرمانی زیاتر بەرهەم بێنین. -
8:51 - 8:53با نموونەیەکی تر وەرگرین.
-
8:53 - 8:56ئەگەر لەکاتی پەرەدان بە بەرهەمێک
بەردەستبوونی یەکسانمان لە مێشکا بێت، -
8:56 - 8:59ئەکرێت دواتر بیگونجێنین بۆ ئەوەی
خێراتر بڕێکی زۆری لێ دابەشکرێت. -
9:00 - 9:01لە وڵاتەکانی داهاتیان زۆرە،
-
9:01 - 9:03توانای سیستمی تەندروستی بەهێزە.
-
9:03 - 9:06هەموو کات ئەتوانین بەرهەمەکان
بەو شێوەیە دابەشکەین کە ئەمانەوێت. -
9:06 - 9:09بۆیە زۆر جار بە کەم سەیری ئەوە ئەکەین
کە ئەکرێ بەرهەمەکان هەڵگیرێت -
9:09 - 9:11لە ژینگەکانی پلەی گەرمییەکەی کۆنترۆڵکراوە
-
9:11 - 9:15یان پێویستی بە کارمەندێکی تەندروستی
شارەزا هەیە بۆ بەکارهێنانی. -
9:16 - 9:17بێگومان،
-
9:17 - 9:20ژینگەکانی پلەی گەرمی کۆنترۆڵکراوە و
کارمەندانی تەندروستی شارەزا -
9:20 - 9:22لە هەموو شوێنێک بەردەست نین.
-
9:22 - 9:24ئەگەر لە توێژینەوە و پەرەپێدان نزیکبینەوە
-
9:24 - 9:27بە کۆتەکانی سیستمە تەندروستییە
لاوازترەکان لە مێشکمانا، -
9:27 - 9:29لەوانەیە داهێنەر بین و
-
9:29 - 9:32بۆ نموونە زووتر پەرە بەین،
بە بەرهەمەکانی بەرگەی گەرمی ئەگرێت -
9:33 - 9:35یان بەرهەمەکانی وەک ڤیتامینەکان
ئاسان بەکارئەهێنرێت -
9:35 - 9:39یان پێکهاتەیەک زۆر بمێنێتەوە
لەجیاتی ژەمی دووبارەبوو. -
9:40 - 9:45ئەگەر بمانتوانیایە ئەم ئامرازە سادەکراوانە
بەرهەم بێنین و پەرەیان پێبەین، -
9:45 - 9:47سوودی زیادکراویشی ئەبێت بەوەی
-
9:47 - 9:50فشاری کەمتر بخاتە سەر
سیستمەکانی تەندروستی و نەخۆشخانەکان -
9:50 - 9:53بۆ وڵاتەکان دەوڵەمەند و هەژارەکانیش.
-
9:54 - 9:55بەپێی خێرایی ڤایرۆسەکە بێت و
-
9:55 - 9:58هەروەها لێکەوتەکانی ڕووبەڕووییان ئەبینەوە،
-
9:58 - 10:00پێموابێت پێویستە بەردەوام بین
لە ململانێکردنی خۆمان -
10:01 - 10:04بۆ دۆزینەوەی خێراترین ڕێگا
بۆ ئەوەی بەرهەمەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆڤید و -
10:04 - 10:06پەتا جیهانییەکانی داهاتوو
بەردەست بێت بۆ هەمووان. -
10:07 - 10:08بە بۆچوونی من،
-
10:08 - 10:10ئەگەر ڤایرۆسەکە خۆی کۆتایی نەیەت،
-
10:10 - 10:12دوو کۆتایی هەیە بۆ ئەم چیرۆکە.
-
10:12 - 10:14تەرازووەکە بە یەک بارا ئەڕوات --
-
10:14 - 10:16هەندێکمان بەرهەمەکەمان بۆ بەردەست ئەبێت و
-
10:16 - 10:19کۆڤید وەک مەترسییەک لەسەر
هەموومان ئەمێنێتەوە -- -
10:19 - 10:21یان هاوسەنگی تەرازووەکە ڕائەگرین،
-
10:21 - 10:23هەموو چەکی پێویستمان بۆ بەردەست ئەبێت، و
-
10:23 - 10:25هەموومان پێکەوە سەرئەکەوین.
-
10:27 - 10:29توێژینەوە و پەرەپێدانی داهێنەرانە
بەتەنیا لە کۆڤید ناباتەوە، -
10:29 - 10:32بەڵکو بەڕێوەبردنی داهێنەرانەی
توێژینەوە و پەرەسەندن یارمەتیدەر ئەبێت. -
10:32 - 10:34زۆر سوپاس.
- Title:
- پێویست بە چی ئەکات بۆ کۆتاییهێنان بە پەتایەکی جیهانی
- Speaker:
- جۆوانا بێنێستی
- Description:
-
بەپێی جۆوانا بێنێستی ستراتیجی دانەری تەندروستی جیهانی هەر ڤاکسینێکی کاریگەری کۆڤید-١٩ تەنیا هەنگاوێکە بۆ کۆتاییهێنان بە پەتا جیهانییەکە. لەم وتارە بیر ڕووناککەرەوەیدا، بەربەستە هەمەجۆرەکان ئەخاتە ڕوو بۆ "بەردەستبوونی یەکسان" -- دڵنیابین لەوەی چارەسەرەکانی کۆڤید-١٩ بۆ هەموومان بەردەست ئەبێت -- و نزیکبوونەوەیەکی داهێنەرانە باس ئەکات بۆ توێژینەوە و پەرەسەندن هەتا دڵنیابینەوە لەوەی ڤاکسینەکە بە یەکسانی و کاریگەری دابەش ئەکرێت لەسەر ئاستێکی جیهانی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 10:46
Hiwa Foundation II approved Kurdish (Central) subtitles for What it takes to crush a pandemic | ||
Hiwa Foundation accepted Kurdish (Central) subtitles for What it takes to crush a pandemic | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish (Central) subtitles for What it takes to crush a pandemic |