مرۆڤایەتی چۆن ئەتوانێت بگاتە ئەستێرەکان
-
0:01 - 0:04لە زانکۆی کالیفۆرنیاین،
لە سانتا باربارا -
0:04 - 0:06بۆ باسکردنی خەونێکی مرۆڤایەتی:
-
0:06 - 0:09توانای چوونە دەرەوە لە کۆمەڵەی خۆر و
-
0:09 - 0:12چوونە ناو کۆمەڵەیەکی ترەوە. و
-
0:12 - 0:15چارەسەرەکەش خۆی
لەبەر چاوماندایە. -
0:16 - 0:18کەواتە من دوو شتم پێیە کە
ئێوەش هەتانە -- کاتژمێرێکم هەیە، و -
0:18 - 0:20لایتێکیشم پێیە،
-
0:20 - 0:22کە ئەگەر بەخۆتەوە نەبێت،
بە مۆبایلەکەتەوەیە. -
0:22 - 0:24کەواتە کاتژمێرەکە کات ڕائەگرێت، و
-
0:24 - 0:27لایتەکەشم چواردەورم ڕووناک ئەکاتەوە.
-
0:27 - 0:30کەواتە وەک هونەر، بۆ من،
زانست ڕووناککەرەوەیە. -
0:30 - 0:33ئەمەوێت بەشێوەیەکی جیاواز
واقیع ببینم. -
0:33 - 0:34کە لایتەکە هەڵئەکەم،
-
0:34 - 0:37لەناکاو تاریکاییەکە ڕووناک ئەبێتەوە، و
لەناکاو ئەبینم. -
0:37 - 0:39فلاشەکە و لایتەکەی،
-
0:39 - 0:40کە ئەبینیت لێی یەتە دەرەوە --
-
0:40 - 0:43لایتەکەی سەر دەستم بەتەنیا
دەستم ڕووناک ناکاتەوە، -
0:43 - 0:45ڕاستییەکەی پاڵدەنێت لەسەر دەستمەوە.
-
0:45 - 0:47ڕووناکی وزە و گوڕ هەڵئەگرێت.
-
0:47 - 0:50کەواتە وەڵامەکە ئەوە نییە کەشتی ئاسمانی دروستکەیت
لە لایتی فلاشێکەوە، -
0:50 - 0:52بە دەرکردنە دەرەوەی ئەگزۆزەکە بەم شێوەیە و
-
0:52 - 0:54کەشتییەکەش ئاوا بڕوات --
-
0:54 - 0:56ئەوە ئەو شتەیە کە ئەمڕۆ ئەیکەین
لەگەڵ کیمیادا. -
0:56 - 0:57وەڵامەکە ئەمەیە:
-
0:57 - 1:00لایتەکە بەرە و بیخەرە سەر شوێنێک لەسەر زەوی،
-
1:00 - 1:01لەسەر خولگە یان لەسەر مانگ، و
-
1:01 - 1:03ئینجا بیگرەرە ڕووناکیدەرەوەیەک،
-
1:03 - 1:07کە پاڵ بە ڕووناکیدەرەوەکەوە ئەنێت بۆ خێراییەک
نزیکبێتەوە لە خێرایی ڕووناکی. -
1:07 - 1:09چۆن لایتێکی وا درووست بکەین
هێندە گەورە بێت؟ -
1:09 - 1:11ئەمە ناتوانێ بیکات،
-
1:11 - 1:13لەوە ناچێت دەستم بۆ هیچ کوێیەک بچێت.
-
1:13 - 1:15ئەوەش لەبەر ئەوەی هێزەکە
زۆر زۆر نزمە. -
1:15 - 1:17کەواتە ڕێگاکەی ئەتوانیت
ئەم کێشەیەی پێچارەسەر بکەیت -
1:17 - 1:20ئەوەیە چەندین فلاش بێنیت،
کە لە ڕاستیدا لەیزەرن، و -
1:20 - 1:21بەپێی کات پێکەوە کاریان پێبکەیت، و
-
1:21 - 1:25کاتێک هەر هەموویان پێکەوە ئەیەیت
لەیەک ئەبێت بە ڕووناکیدەردەرێکی گەورە، -
1:25 - 1:27کە پێی ئەڵێین ڕووناکیدەردەری کۆکراوە،
-
1:27 - 1:30ئینجا سیستمێکت ئەبێت
هێندە بەهێزبێت، -
1:30 - 1:33کە ئەگەر بەقەدەر قەبارەی شارێکی لێبکەیت،
-
1:33 - 1:37ئەتوانێت پاڵ بە کەشتییەکەوە بنێت،
کە قەبارەی هێندەی قەبارەی دەستت بێت، -
1:37 - 1:41بۆ خێراییەک کە بەنزیکەیی لەسەدا ٢٥ی
خێرایی ڕووناکی ئەبێت. -
1:41 - 1:45ئەوەش ڕێگەمان پێئەیات کە بگەینە
نزیکترین ئەستێرە، پرۆگزیما سێنتاوری، -
1:45 - 1:47کە کەمتر لە چوار ساڵی ڕووناکی
دوورە لێمانەوە، -
1:47 - 1:49لە کەمتر لە ٢٠ ساڵدا.
-
1:50 - 1:53ئامێری پشکنینە سەرەتاییەکە ئەکرێت
هێندەی قەبارەی دەستت بێت، و -
1:53 - 1:56قەبارەی ڕووناکیدەرەوەکەی
کە بەکاریئەهێنیت -
1:56 - 1:57بەنزیکەیی قەبارەی مرۆڤێک ئەبێت،
-
1:58 - 2:00بۆیە زۆر لەخۆم گەورەتر نابێت،
-
2:00 - 2:01بەڵکو چەند مەترێکی کەم ئەبێ قەبارەی.
-
2:01 - 2:08تەنیا دانەوەی ڕووناکی بەکارئەهێنێت
لەم کۆکەرەوە گەورەیەی لەیزەر -
2:08 - 2:09بۆ پاڵنان بە کەشتییە ئاسمانییەکەوە.
-
2:09 - 2:11بۆیە با باسی ئەمە بکەین.
-
2:11 - 2:15ئەمە زۆر هاوشێوەی ڕۆشتنە بە زەریایا.
-
2:15 - 2:18کاتێک بە زەریایا گەشت ئەکەیت،
با پاڵت پێوە ئەنێت. و -
2:18 - 2:21باکە پاڵ بە چارۆکەکانەوە ئەنێت بۆ پێشەوە
بەناو ئاوەکەیا. -
2:21 - 2:24بۆ مەبەستەکەی ئێمە، بایەکی دەستکرد
درووست ئەکەین لە ئاسماندا -
2:24 - 2:26لەم دەردەرە کۆکراوەی لەیزەرە،
-
2:26 - 2:29جگە لەوەی باکە فۆتۆنەکانە
لە لێزەرەکە خۆیەوە، -
2:29 - 2:32ڕووناکی لێزەرەکە ئەبێت بە باکەی
-
2:32 - 2:34کە بەهۆیەوە گەشت ئەکەین.
-
2:34 - 2:35ڕووناکییەکی زۆر ئاڕاستەکراوە --
-
2:35 - 2:37زۆرجار پێی ئەوترێت
وزەی ئاڕاستەکراو. -
2:37 - 2:39کەواتە بۆچی ئەم شتە ئەکرێت،
-
2:39 - 2:41بۆچی ئەمڕۆ ئەتوانین باسی
چوون بۆ ئەستێرەکان بکەین، -
2:41 - 2:43لەکاتێکدا ٦٠ ساڵ لەمەوبەر،
-
2:43 - 2:46کاتێک پرۆگرامەکانی ئاسمان دەستیپێکرد،
-
2:46 - 2:48خەڵک یەکسەر ئەیانوت،
"ئەوە ناکرێت؟" -
2:48 - 2:52هۆکاری ئەوەی ئەمڕۆ ئەکرێت پەیوەندی زۆرە
لەگەڵ بەکارهێنەرەکە، و -
2:52 - 2:54ڕاستی ئەوەش کە سەیرم ئەکەن.
-
2:55 - 2:57بە ئینتەرنێتێکی خێرا سەیرم ئەکەن،
-
2:57 - 3:02کە داگیرکراوە بەو ئاماژە فۆتۆنیانەی
زانیاری ئەنێرن بە کێبڵێ فایبەر ئۆپتیکا. -
3:03 - 3:07فۆتۆنەکان ڕێگە ئەیەن
ئینتەرنێت بوونی هەبێت -
3:07 - 3:08بەو شێوەیەی ئەمڕۆی.
-
3:08 - 3:11توانای ناردنی بڕێکی زۆر زانیاری
بەو خێراییە زۆرە -
3:11 - 3:14هەمان تەکنەلۆجیایە
کە بەکاری ئەهێنین -
3:14 - 3:17بۆ ناردنی کەشتی ئاسمانی
بەخێراییەکی زۆر بۆ ئەستێرەکان. -
3:17 - 3:20بەشێوەیەکی کارا دابینکردنێکی بێکۆتای
پاڵپێوەنەرت ئەبێت، -
3:20 - 3:21ئەتوانی بەپێی پێویستی
دایگیرسێنیت و بیکوژێنیتەوە. -
3:21 - 3:27دەردەری لێزەرەکەی ڕووناکی بەرهەم ئەهێنێت
بە هەڵکراوی بەجێناهێڵیت -
3:27 - 3:28بۆ تەواوی گەشتەکە.
-
3:28 - 3:31بۆ کەشتییە بچووکەکان،
تەنیا بۆ چەند خولەکێک هەڵئەکرێت، و -
3:31 - 3:34ئینجا وەک فیشەک تەقاندن ئەبێت.
-
3:34 - 3:38تەنێکی هەڵدراو هەیە
کە بەشێوەیەکی مووشەکی ئەڕوات. -
3:38 - 3:42تەنانەت ئەگەر ئێمەش وەک مرۆڤ،
لەسەر کەشتییەکە نەبین، -
3:42 - 3:45هیچ نەبێت توانای ئەوەمان ئەبێت
ئەو جۆرە کەشتییانە بنێرین. -
3:45 - 3:47ئەتەوێت لە دوورەوە بیبینیت،
-
3:47 - 3:51یان وێنەگرتنی دوور و
هەستپێکردنی دوورت هەبێت، -
3:51 - 3:52بۆ تەنێک.
-
3:52 - 3:55بۆیە کاتێک بۆ نموونە
ئەچین بۆ موشتەری، -
3:55 - 3:57بە گەشتێکی تێپەڕین بەلادا،
-
3:57 - 3:59وێنەی مشتەری ئەگرین،
-
3:59 - 4:00مەودا موغناتیزییەکە ئەپێوین،
-
4:00 - 4:02چڕی تەنۆلکەکان، و
-
4:02 - 4:04بەشێوەیەکی بنچینەیی
لە دوورەوە پیایدا دەگەڕێین. -
4:04 - 4:05بەهەمان شێوە کە ئێوە
ئێستا سەیری من ئەکەن. و -
4:06 - 4:09هەموو ئەو کەشتییانەی
کە نێردراون بۆ دوورتر لە مانگ -
4:09 - 4:11کەشتین کە لە دوورەوە هەستیان پێدەکرێت.
-
4:11 - 4:14ئەبێ هیوا بخوازین چی بدۆزینەوە
ئەگەر سەردانی هەسارەیەکی تر بکەین؟ -
4:14 - 4:16لەوانەیە ژیان هەبێت لەسەری، و
-
4:16 - 4:19بتوانین بەڵگەی ژیان ببینین،
-
4:19 - 4:21یان لە ڕێگەی نیشانەی ژیان
بەسەر بارگەی هەواوە -
4:21 - 4:23یان لەڕێگەی وێنەی ڕاستییەوە،
-
4:23 - 4:26لەوانەیە بتوانین شتێک ببینین
کە لەسەر ڕووەکە بێت. -
4:26 - 4:29نازانین ئەگەر ژیان لەسەر
شوێنێکی تری گەردوون هەبێت. -
4:29 - 4:32لەوانەیە لەسەر نێردراوەکانی ئەینێرینە دەر،
بەڵگەی ژیان بدۆزینەوە، -
4:32 - 4:34لەوانەشە نەیدۆزینەوە.
-
4:34 - 4:37لەکاتێکیشدا لەوانەیە لەڕووی
ئابووریزانییەوە گونجاو نەبێت -
4:37 - 4:41توانای گەشتکردن بۆ ئەستێرەکان
بخەیتە سەر باس، -
4:41 - 4:46ڕاستییەکەی یەکێکە لە پرسە پاڵنەرەکان
بۆ گەشتن بە توانای گەشتکردنی نێوان هەسارەکان. -
4:46 - 4:51پێویستە شتەکان بگەیەنیتە ئەو خاڵەی
لەڕووی ئابوورییەوە بتوانرێ بکرێت -
4:51 - 4:52بەو شێوەیەی خۆمان ئەمانەوێت.
-
4:52 - 4:53بۆیە ئێستا،
-
4:53 - 4:55سیستمەکانمان هەیە لە تاقیگەکەدا
-
4:55 - 5:00گەشتووە بە توانای ئەوەی
لە مەودایەکی فراواندا پێکەوە کار بکات، -
5:00 - 5:04هەتا نزیکەی ١٠ کیلۆمەتر،
یان نزیکەی شەش میل. -
5:04 - 5:07توانای ئەوەمان هەبووە بگەین
بە ڕێکخستنی سیستمە لێزەرییەکان، و -
5:07 - 5:09بە جوانی کاریکردووە.
-
5:09 - 5:13چەندین دەیەیە ئەزانین چۆن
لێزەر بنیات بنێین، -
5:13 - 5:17بەڵام تەنیا ماوەیەکی کەم ئەبێت
تەکنەلۆجیاکە هەرزانتر بووە، و -
5:17 - 5:19وەک پێویست پێگەشتووە
-
5:19 - 5:24کە بتوانین کۆمەڵە لێزەری
زەبەلاحمان هەبێت، -
5:24 - 5:27کۆمەڵی کیلۆمەتر فراوان،
وەک کێڵگەی سۆلار، -
5:27 - 5:32بەڵام لەجیاتی وەرگرتنی ڕووناکی،
ڕووناکی ئەگوازنەوە. -
5:32 - 5:38جوانی ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە ئەوەیە
کە ڕێگە بە چەندین بەکارهێنان ئەیات، -
5:38 - 5:40نەک بەتەنیا توانای جوڵاندنی
کەشتییەکی ئاسمانی بچووک، -
5:41 - 5:43بەڵکو ڕێگە بە کەشتی ئاسمانی خێرا ئەیات،
-
5:43 - 5:46بە گەشتکردنی خێرا بە کۆمەڵەی خۆرماندا،
-
5:46 - 5:47ڕێگە بە بەرگریکردن ئەیات لە هەسارەکەمان،
-
5:47 - 5:50ڕێگە بە لابردنی پاشەڕۆی ئاسمان ئەیات،
-
5:50 - 5:56ڕێگە ئەیات بە وزەدانەوە بەو ئامێرە
دوورانەی ئەمانەوێ وزەیان بۆ بنێرین -
5:56 - 5:59وەک کەشتی یان وێستگەکانی سەر
مانگ یان شوێنەکانی تر. -
5:59 - 6:02تەکنەلۆجیایەکی زۆر بەتوانایە،
-
6:02 - 6:04شتێکە مرۆڤایەتی پێویستی پێیەتی
-
6:04 - 6:07تەنانەت ئەگەر نەشیانەوێت
کەشتی بنێرن بۆ ئەستێرەکان، -
6:07 - 6:10چونکە ئەو تەکنەلۆجیایە
چەندین بەکارهێنانی هەیە -
6:10 - 6:13کە لە ئێستایا پێمان ناکرێت.
-
6:13 - 6:15لەبەر ئەوە، هەست ئەکەم
تەکنەلۆجیایەکە ڕێگەی لێناگیرێت، -
6:15 - 6:17چونکە ئەو توانایەمان هەیە،
-
6:17 - 6:20تەنیا ئەوەمان لەسەرە
تەکنەلۆجیاکە بەجوانی بگونجێنین و -
6:20 - 6:23بەجۆرێک هەوڵبەین لەڕووی داراییەوە
کارەکە گونجاو بێت -
6:23 - 6:27بۆ ئەوەی هێندە هەرزان بێت
بتوانین سیستمێکی گەورە بنیات بنێین. -
6:27 - 6:29ئێستا بۆ سیستمە بچووکترەکان ئەتوانین.
-
6:29 - 6:33دەستیشمان کردووە بە بنیاتنانی سیستمی
نموونەی سەرەتایی لە تاقیگەکەماندا. -
6:33 - 6:35کەواتە لەکاتێکدا سبەینێ نابێت،
-
6:35 - 6:37خۆمان دەستمان بە پرۆسەکە کردووە، و
-
6:37 - 6:39هەتا ئێستا، لە باش ئەچێت.
-
6:39 - 6:43ئەمە پرۆگرامێکی شۆڕشگێڕانەشە،
-
6:43 - 6:46لەڕووی ئەوەی تەکنەلۆجیایەکە
ئەتوانێ گۆڕانکاری بکات، -
6:46 - 6:49لە هەمان کاتیشدا پرۆگرامێکی پەرەپێدەرە.
-
6:49 - 6:53کەواتە خۆم،
چاوەڕێی ئەوە ناکەم بمێنم -
6:53 - 6:57کاتێک یەکەم گەشتی ئاسمانی
بەم شێوەیە ئەنجام ئەدرێت. -
6:57 - 7:00پێموابێت سەروو ٣٠ ساڵی ترمان ئەوێت
پێش گەشتن بەو خاڵە، و -
7:00 - 7:02لەوانەیە زیاتریش.
-
7:02 - 7:03بەڵام ئەوەی ئیلهامم ئەیاتێ
-
7:03 - 7:06سەیرکردنی توانایە بۆ گەشتن
بە دوایین ئامانج. -
7:06 - 7:09تەنانەت ئەگەر لە ژیانی خۆشمدا ڕوونەیات،
-
7:09 - 7:12ئەکرێت لە ژیانی نەوەی دواتردا ڕووبات
-
7:12 - 7:13یان نەوەی دوای ئەوەش.
-
7:13 - 7:16دەرئەنجامەکانی هێندە گۆڕانکاری ئەهێنن
-
7:16 - 7:20کە بە بۆچوونی من، پێویستە
بەم ڕێگایەیا بڕۆین، و -
7:20 - 7:22پێویستە بەربەستەکان بدۆزینەوە، و
-
7:22 - 7:24ئینجا چۆن بتوانین بەسەر
ئەو بەربەستانەیا زاڵبین. -
7:24 - 7:26گەڕان بۆ ژیان لەسەر هەسارەکانی تر
-
7:26 - 7:30یەکێکە لە گرنگترین ئامانجەکانی مرۆڤایەتی و
-
7:30 - 7:32ئەگەر بتوانین ئەوە بکەین، و
-
7:32 - 7:35ژیان بدۆزینەوە لەسەر هەسارەیەکی تر،
-
7:35 - 7:37بۆ هەتا هەتایە مرۆڤایەتی ئەگۆڕێت.
-
7:37 - 7:38هەموو شتێک کاریگەرە لە ژیاندا.
-
7:38 - 7:40ئەگەر وەک پێویست قووڵ سەیرکەیت،
-
7:40 - 7:44شتێک ئەدۆزیتەوە زۆر ئاڵۆز و
سەرنجڕاکێش و جوانبێت لە ژیاندا. و -
7:45 - 7:48هەمان شتیش ڕاستە
بۆ فۆتۆنە بچووکەکانی -
7:48 - 7:51بەکاری ئەهێنین بۆ بینین
لە ژیانی ڕۆژانەیا. -
7:51 - 7:56بەڵام کە سەیری دەرەوە ئەکەین و
شتێکی گەورەتر ئەهێنینە بەرچاومان، -
7:56 - 7:59کۆمەڵێک لێزەر کە ڕێکخراون،
-
7:59 - 8:03ئەتوانین ئەو شتانە بهێنینە بەرچاومان
کە زۆر نائاسایین لە ژیاندا. -
8:03 - 8:05توانای چوون بۆ ئەستێرەیەکی تریش
-
8:05 - 8:08یەکێکە لەو توانا نائاساییانە.
-
8:09 - 8:14(جریوەی باڵندەکان)
- Title:
- مرۆڤایەتی چۆن ئەتوانێت بگاتە ئەستێرەکان
- Speaker:
- فیلیپ لوبین
- Description:
-
ئەتوانین کۆمەڵەی خۆری خۆمان بەجێبێڵین، و بچین بۆ کۆمەڵەیەکی تر؟ فیزیاناسی ئەستێرەناس فیلیپ لوبین باسی توانا سەرسوڕهێنەرەکەی لێزەر ئەکات بۆ پاڵنان بە کەشتییە بچووکەکانەوە، کە ڕێگە بە یەکەمین گەشتە ئاسمانییە دوورە مەوداکان ئەیات. زیاتر فێربن لەسەر ئەوەی چۆن ئەم تەکنەلۆجیا نوێیە ئەکرێت یارمەتیمان بات بگەینە پرۆکزیما سێنتاوری، کە نزیکترین ئەستێرەیە لێمانەوە -- و بەشێوەیەکی بنچینەیی ئەتوانێت تێگەشتنمان بۆ گەردوون بگۆڕێت لەسەر ڕێگای خۆی.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 08:31
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How humanity can reach the stars |