-
Title:
چۆن لە کارکردندا هەستەکان بگرینە باوەش
-
Description:
"کاتێک دەچیتە نێو نوسینگە، ناتوانیت پەنجە بنێی بە دوگمەیەکدا و هەستەکانت بوەستێنیت" "هەستیاربوون بەشێکە لە مرۆڤ بوون" نوسەر و نیگارکێش لیز فۆسلین وا دەڵێت. و پێمان دەڵێت بۆچی هەڵبژاردنی لاوازیت کلیلی سەرەکی هێنانی خودی ڕاستەقینەی تۆیە بۆ سەر کار.
-
Speaker:
لیز فۆسلین
-
کێشە نییە کە چەند سەخت هەوڵ بدەیت
-
کاتێك بۆ نووسینگە هەنگاو دەنێیت
ناتوانیت پلاکێک هەڵبدەیتەوە
-
و هەستکانت بکوژێنیتەوە.
-
هەستکردن بە هەستەکانت بەشێکە مرۆڤبوونت.
-
[ئەو ڕێگەیەی کاری پێ دەکەین]
-
ئەفسانەیێکی بڵاو هەیە
کە کارکردن شوێنی ھەستەکان نییە،
-
زۆر جار ئەمە دەمان بات بەرەو
-
بەهەڵە یەکسان کردنی پیشەگەربوون
لەگەڵ سارد بوون یان بێ ھەست بوون.
-
توێژینەوەکان نیشانی دەدەن
لەو کاتانەدا هاوکارەکانمان
-
واز دەھێنن لە دەرکەوتن وەک پیشەگەرێک،
-
لەڕاستیدا ئێمە لەوە دەچێت زیاتر
باوەڕ بەوە بکەین کە پێمانی دەڵێن.
-
ھەست دەکەین بە کەسەکانی دەورمان بەستراوین.
-
،تا سەختتر هەوڵبدەین
باشتر ئەنجام دەدەین
-
و بە شێوەیەکی گشتی میهرەبانترین.
-
بۆیە ئێستا کاتی ئەوەیە فێربین چۆن
ھەستەکانمان لە باوەش بگرین لەسەر کار.
-
ئەمە، ئەوە نییە بڵێین
-
دەبێت لە پڕ بکەویتە نێو دەریای
ھەستەکانەوە.
-
،سنورێک هەیه لە نێوان هاوبەشی کردنی
ھەستەکانت، کە متمانە بنیات دەنێت،
-
و زیادەڕەوی کردن تیایدا کە وێرانی دەکات.
-
ئەگەر لەناکاو ڕێگە بە هەستەکانت بدەیت
لە دەست دەربچن لە سەر کارەکەت
-
و زیاتر لەوەی سەودایان کردوە زانیاری بدەی
بە خەڵکی،
-
هەموو ئەوانەی دەوروبەرت نا ئاسودە دەکەیت
-
و هەروەها خۆت لاواز دەکەیت.
-
لەوانەیە زیاتر بە لاوازی یان بە
کەسێکی بێ ئاگا لە خۆت ببینرێیت،
-
بۆیە ئاساییە بڵێی دوێنێ شەو
هەستت بە باشی نەدەکرد--
-
بەڵام پێویست ناکات بچیتە ناو
گشت وردەکارییەکان
-
دەربارەی ئەوەی چۆن ڕشایتەوە چونکە
خواردنەکەت باش ھەرس نەکرد بوو.
-
بۆیە لێرەدا ڕێگەی جودا ھەن
بۆ دەربڕینی ھەستەکان.
-
لە لایەک کەسانێک ھەن کەمتر
ھەست دەر دەبڕن،
-
یان ئەوەیە ناتوانن دەربارەی
هەستەکانیان قسە دەکەن،
-
و لەلایەکی ترەوە کەسانێک زیادەڕەوی دەکەن
لە ھەست دەر بڕیندا.
-
ئەوانەن کە بە بەردەوامی باسی ئەو شتانە
دەکەن کە لە ناخیاندایە،
-
و هیچ کام لەمانە گونجاو نییە
بۆ سەر کار.
-
کەواتە هاوسەنگی نێوان ئەم دوو
لاسەنگییە چییە؟
-
شتێکە پێی دەوترێت ھەڵبژاردنی لاوازی.
-
ھەڵبژاردنی لاوازی دەردەکەوێت
-
لەوکاتەی هێشتا جێگێری و سەلامەتی دەروونی
ئامانجی لە پێشینەن،
-
هەم بۆ تۆ و هەم بۆ هاوکارەکانت.
-
خۆشبەختانە، هەموو کەسیک فێردەبێت
-
کە لاوازییەکانی ھەڵببژێرێت،
بە ڕاھێنان کردن.
-
لێرە چوار ڕێگە هەیە تا دەست پێبکەین.
-
ھەستەکان بخەرە ڕوو، بێ ئەوەی
زۆر عاتفی بیت.
-
مەزاجی خراپ تەشەنە دەکات،
-
و تەنانەت گەر نەتوانیت دەری ببڕیت
هەست بە چی دەکەیت،
-
زمانی جەستەت و ڕوکەشت
-
قسە دەکەن.
-
بۆیە گەر تۆ قۆل بکەی بە قۆڵتدا و
بە توندی بە کیبۆردەکەت بنوسیت،
-
هاوکارەکانت دەزانن کە نیگەرانیت.
-
و ئەگەر هیچ نەڵێیت،
-
لەوانەیە وا بیر بکەنەوە پەیوەندی بەوانەوە
ھەیە و نیگەران بن.
-
بۆیە کە کاردانەوە دەکەی
بۆ ڕوداوێک کە پەیوەندی بە کارەوە نییە،
-
بۆ نموونە، ھاتووچۆ، باسی بکە.
-
پێویست نییە بچیتە ناو وردەکارییەکان.
-
دەتوانیت شتیکی سادە بڵێیت وەک
"بەیانییەکی خراپم هەیە.
-
و ھیچ پەیوەندی بە ئێوەوە نییە."
-
گەر پەیوەندی بەکارەوە ھەبێت
-
ئەوە وات لێ دەکات
هەست بە ھەستە بەھێزەکانت بکەیت
-
کە وادەکات ئاماژە
بە خاڵی دووەم بکەین
-
هەوڵ بدە لە پێویستییەکانی پشت
هەستەکانت بگەیت،
-
پێویستییەکان دیاری بکە.
-
ئەگەر لە ناکاو ھەست بکەیت کە
هەمو ئەوانەی دەورت وەڕست دەکەن
-
دابنیشە و بیری لێ بکەرەوە
-
لەوانەیە تۆ ھەڵچوو بیت بەهۆی
بێ ئارامیت،
-
و نیگەرانی چونکە دوودڵی دەربارەی
سەرنەکەوتن لە کردنی کارێکدا.
-
و لەو کاتەدا، بگەڕێوە بۆ کۆمەڵەکەت
-
بۆ دیاریکردنی پێویستیت
و شتێک بڵی وەک،
-
"دەمەوێت دڵنیا ببمەوە لەوەی هەموو شتێک
پێش دوا مۆڵەت تەواو بکەم.
-
دەتوانن یارمەتیم بدەن
پلانێک ڕێکبخەم تا ئەوە بکەم؟
-
گەر بیر لە ھاوبەشیکردن دەکەیتەوە،
-
هەوڵبدە خۆت لە جێگەی کەسەکەی تر دابنێیت.
-
بۆیە ئەگەر ئەوەی دەیڵێیت یارمەتیت
دەدات هەست بە ئاسودەیی زیاتر بکەیت
-
و باشتر لە بارودۆخەکە تێبگەیت،
-
بڕۆ دەری ببڕە ئەوەی ھەتە.
-
بەڵام ئەگەر هەر جۆرە وەستاندنێکت پێبدات،
لەوانەیە بتەوێت وازی لێ بھێنیت.
-
و لە کۆتایدا، کەشی ژورەکە لە بەر چاو بگرە
پاشان ھەنگاوی دواتر بنێ.
-
ئەگەر هەمووان لە کۆمەڵەکەت
بە گرانی کار بکەن،
-
و تێبینیت کرد یەکێک لە هاوکارەکانت وادەر
نیگەران یان وەڕز دەردەکەوێت،
-
دەتوانی ھاوبەشی بکەیت و
ھاوسۆزی پیشان بدەیت،
-
پاشان هەوڵبدە بە کرداری یارمەتیان بدە
-
تا لە کارەکەیان بەردەوامبن.
-
و لەم کاتەدا،
-
دەتوانیت پێشنیاز بکەیت کە
بچیتە لای بەڕێوبەر
-
و داوا بکەیت دیداری هەفتانەتان
-
ڕۆژێک بخرێتە دواتر تا هەردوکتان
کاتی زیاترتان هەبێ بۆ کار.
-
دەری دەخەیت کە تەنھا گرنگی بە
سەرکەوتنیان نادەیت،
-
بەڵکو گرنگی بە باش بوونیشیان دەدەیت.
-
کاتێ دەتوانین ڕاستگۆ بین دەربارەی
ئەوەی هەستی پێدەکەین،
-
و بە ئازادی بیرۆکە پێشنیاز دەکەین،
هەڵە دەکەین
-
و پێویستمان بەوە نییە هەموو پارچەکانی
ئەوەی ئێمە کێین بیشارینەوە،
-
ئەوا ئەگەری مانەوەمان لە کۆمپانیاکە
بۆ ماوەیەکی درێژ زیاترە.
-
هەروەها ئێمە دڵخۆشتر و بەرهەمدارترین.
-
بۆیە خولەکێک وەرگرە بیربکەوە لەو
دەستەواژە هەستیارانەی،
-
کە هەر ڕۆژێک دەیھێنیت بۆ سەر کار.
-
گەر زۆر ھەستت دەردەبڕیت، بوەستە.
-
ئەگەر کەمێک زیاتر خۆپارێزی دەکەیت،
-
بگەڕێ بۆ کاتێک بتوانیت
بە ڕووی هاوکارەکانتدا بکرێیتەوە
-
و کەمێک وریابە لە ھەڵبژاردن.
-
و چەند ئەگەرێک ھەن
لەوێ جیاوازییەکی گەورە دەبێت
-
خەڵک چۆن وەڵامت دەدەنەوە.
-
و هەڵبژاردنی لاوازیت لەوانەیە
-
ببێتە یەکێک لە کەرەستە بەنرخەکانت.