-
Title:
چی لە ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکردنەوە فێربووم
-
Description:
ڕەتکردنەوە، ترسی هەموومانە. جیا جیانگ ١٠٠ ڕۆژ گەڕان بۆ ڕەتکردنەوە-- لە داواکردنی ١٠٠ دۆلار قەرز لە نامۆیەکەوە بۆ داواکردنی "هامبرگرێکی بێ بەرامبەر" لە چێشتخانە-- جیانگ خۆی ڕاهێنا لەسەر ئازار و شەرمەزاری کە زۆر جار بە هۆی ڕەتکردنەوە تووشی دەبوو لەم کارەدا، بۆی دەرکەوت پرسیار دەربارەی ئەوەی کە تۆ دەتەوێت دەتوانێت دەرفەت دروست بکات تا بیدۆزیتەوە لەکوێ کۆتایی بە مردن بهێنیت.
-
Speaker:
جیا جیانگ
-
کاتؽک تەمەنم شەش ساڵان بوو،
-
دیارییەکانم وەرگرت.
-
مامۆستای پۆلی یەکەمم
ئەو بیرۆکە ناوازەیەی هەبوو.
-
دەیەویست لە وەرگرتنی دیارییەکان شارەزابین
-
لەهەمان کاتدا فێری چاکە و
ستایشکردنی یەکتری ببین.
-
بۆیە هەموومانی بۆ بەردەم پۆلەکە نارد،
-
دیاری بۆ هەموومان کڕیبو
لە لایەک کۆمەڵی کردبوو.
-
گوتی.
-
بۆچی لێرە نەوەستین و یەکتر ستایش بکەین؟"
-
ئەگەر گوێت لە ناوەکەت بوو،
-
هەستە دیارییەکەت هەڵبگرە و دابنیشە."
¶
-
چەند بیرۆکەیەکی جوانە، وانییە؟
-
دەبێ چ هەڵەیەک ڕووبدات؟
-
-
باشبوو، لەسەرەتادا ٤٠ قوتابی بووین.
¶
-
هەموو جارێک گوێم لەناوی
کەسێک دەبو بانگ دەکرا،
-
منیش بە گڕوتینەوە هانم دەدا.
-
پاشان ٢٠ کەس مانەوە،
-
پاشان ١٠ کەس مانەوە،
-
دواتر ٥ کەس مانەوە...
-
دواتر ٣ کەس مانەوە.
-
و من یەکێك بووم لەوان.
-
ستایشکردن وەستا.
-
لەوکاتەدا، گریام.
-
مامۆستاکە هەستی کرد کۆنتڕۆڵ لەدەست دەدات.
-
وەک ئەوەبو بڵێ، "کەسێک هەیە
شتێکی جوان لەسەر ئەم کەسانە بڵێت؟"
-
-
"کەس نییە؟ باشە، بۆ
دیارییەکەتان وەرناگرن و دانیشن.
¶
-
هەڵسوکەوتتان باشبکەن
بۆ ساڵی داهاتوو --
-
لەوانەیە کەسێک شتێکی
باش دەربارەتان بڵێت."
-
-
-
دەزانن بەباشی ئەمەم لەبیر دەبێت.
-
-
بەڵام نازانم ئەو ڕۆژە کێ هەستی خراپتر بوو.
¶
-
ئایا من بووم یان مامۆستاکە؟
-
بۆی دەرکەوت کە بۆنەیەکی
دروستکردنی تیمی گۆڕی
-
بۆ بۆنەیەکی گاڵتەجاڕی
بۆ سێ منداڵی ٦ ساڵان.
-
بەبێ بوونی هیچ
هەستێکی گالتەجاڕی.
-
دەزانن، کاتێک لە تەلەزیۆن
خەڵک دەبینن فریو دەدرێن،
-
پێکەنیناوی دەردەکەوێت.
-
ئەو ڕۆژە هیچ شتێکی پێکەنیناوی نەبوو.
-
-
ئامادەم بمرم تا دووربکەومەوە لە
دووبارەبونەوەی ڕووداوێکی ئاوا.
-
دووبارە لەناو خەڵک ڕەتبکرێمەوە.
-
ئەوە یەک بەشی منە.
-
پاش هەشت ساڵ.
-
بیل گەیتس هات بۆ شارەکەم--
-
پەکین، چین--
-
بۆ قسەکردن،
-
نامەکەیم بینی.
-
ئەو پیاوەم خۆشویست.
-
بیرم کردەوە، بەڵێ،
ئیستا دەزانم دەمەوێ چی بکەم.
-
ئەو شەوە نامەیەکم بۆ خێزانەکەم نووسی
-
پێم گوتن: "لەتەمەنی ٢٥ ساڵی،
-
گەورەترین کۆمپانیا
لە جیهاندا دادەمەزرێنم،
-
ئەو کۆمپانیایە مایکرۆسۆفت دەکڕێت."
-
-
بەتەواوەتی باوەڕم بە بیرۆکەی
کۆنتڕۆڵکردنی جیهان کرد--
¶
-
کۆنتڕۆڵکردن، ڕاستە؟
-
ئەو نامەیەی نووسیم، جێبەجێم نەکرد.
-
ئەوەتا --
-
-
پێویست ناکا بیخوێننەوە--
¶
-
-
هەروەها دەستنووسێکی خراپە،
بەڵام وشە گرنگەکانم دیاری کردووە.
¶
-
بیرۆکەکەتان وەرگرت.
-
-
-
ئەوە بەشێکی تری من بوو:
-
کەسێک کە بەسەرجیهاندا سەردەکەوێت.
-
-
هەلم بۆ ڕەخسا تا بۆ
ویلایەتە یەکگرتووەکان بێم.
-
ئەو هەلەم قۆزتەوە،
-
چونکە بیل گەیتس لەوێ دەژیا، وایە؟
-
-
پێموابوو ئەوە سەرەتای گەشتی کارەکەمە.
¶
-
پاشان، ١٤ ساڵیتر تێپەڕی.
-
٣٠ ساڵ بووم.
-
نا، کۆمپانیاکەم دانەمەزراند.
-
تەنانەت دەستیشم پێ نەکرد.
-
لەڕاستیدا بەڕێوبەری مارکێت
بووم لە کۆمپانیای ٥٠٠ فۆرتیون.
-
هەستم دەکرد ناتوانم جووڵە بکەم؛
-
سارد و سڕ بووم.
-
ئەمە بۆچی؟
-
ئەو منداڵە ١٤ ساڵەی
ئەو نامەیەی نووسی لەکوێیە؟
-
لەبەر ئەوە نییە کە هەوڵی نەدا.
-
چونکە هەمووکات بیرۆکەی نوێم هەبوو،
-
هەموو کات دەمەویست هەوڵی شتی نوێ بدەم،
-
تەنانەت لەکاردا--
-
دەمەویست پێشنیار بکەم،
-
دەمەویست لەبەردەم کۆمەڵێك خەڵک قسە بکەم--
-
هەستم دەکرد جەنگێکی نەگۆڕ هەیە
-
لەنێوان ١٤ ساڵان و شەش ساڵان.
-
یەکیان دەیەویست بەسەر جیهاندا سەربکەوێت--
-
جیاوازی دروستکات--
-
ئەوەی تر ترسابوو لە ڕەتکردنەوە.
-
هەمووکات ئەو شەش ساڵە براوە بوو.
-
تەنانەت پاش دەستپێکردنی کۆمپانیاکەی
خۆم ئەو ترسە بەردەوام بوو.
¶
-
مەبەستم، کاتێک ٣٠ ساڵ بووم
دەستم بە کۆمپانیاکەم کرد --
-
ئەگەر دەتەوێت بیل گەیتس بیت،
-
پێویستە زوو یان درەنگ دەستپێبکەیت، ڕاستە؟
-
کاتێک ڕابەری کارەکان بووم،
-
دەرفەتێکی وەبەرهێنانم بۆ هات،
-
پاشان ڕەتکرامەوە.
-
ئەو ڕەتکردنەوەیە ئازاریدام.
-
زۆر بەخراپی ئازاریدام
ویستم یەکسەر وازبهێنم.
-
بەڵام بیرم کردەوە،
-
ئایا، بیل گەیتس پاش رەتکردنەوەیەکی
بچووکی وەبەرهێنان وازیهێنا؟
-
ئایا هیچ خاوەن کارێکی سەرکەوتوو
بەم شێوەیە وازیهێناوە؟
-
مەحاڵە.
-
لێرەوە بیرۆکە دەستی پێکرد.
-
بەڵێ، دەتوانم کۆمپانیایەکی
باشتر دروستبکەم.
-
دەتوانم تیمێک یان بەرهەمێکی
باشتر دروست بکەم،
-
بەڵام لە یەک شت دڵنیابووم:
-
پێویستە ببم بەباشترین ڕابەر.
-
پێویستە ببم بە کەسێکی باشتر.
-
ناتوانم چیتر ڕێگە بدەم ئەو منداڵە
شەش ساڵە زاڵبێت بەسەر ژیانمدا.
-
پێویستە لە ڕابردوو لە شوێنی خۆی داینێم.
-
بۆیە دەستم کرد بە گەڕان
بۆ یارمەتی لە سەر هێڵ.
¶
-
هاوڕێم بوو google.
-
-
گەڕام، "چۆن بەسەر ترسی
ڕەتکردنەوەدا زاڵ دەبیت؟"
¶
-
هەندێک بابەتی دەروونزانیم دۆزییەوە
-
دەربارەی ترس و ئازار لەکوێوە دێن.
-
پاشان هەندێک بابەتی هاندانم دۆزیەوە.
-
دەربارەی " بە شەخسی مەزانە،
تەنها زاڵبە بەسەریدا."
-
کێ ئەمە نازانێ؟
-
-
بەڵام بۆچی هێشتا دەترسام؟
¶
-
پاشان ئەو ماڵپەڕەم بە ڕێکەوت دۆزییەوە.
-
rejection therapy.com بەناوی.
-
-
"چارەسەری ڕەتکردنەوە" یارییەک
بوو پیاوێکی بازرگانی کەنەدی دایهێنا.
¶
-
ناوی جەیسن کەمڵییە.
-
بیرۆکەکە بەشێوەیەکی سەرەکی بۆ ٣٠
ڕۆژ چوونە دەرەوەو گەڕان بوو بۆ ڕەتکردنەوە،
-
هەموو ڕۆژێک لە شتێکدا ڕەتدەکرێیتەوە.
-
دواتر لە کۆتاییدا، خۆت لەسەر ئازار ڕادێنی.
-
ئەو بیرۆکەیەم بە دڵ بوو.
-
-
گوتم، " دەزانی چی؟ ئەوکارە دەکەم.
¶
-
وا هەست دەکەم ١٠٠ ڕۆژ ڕەتکراومەتەوە،
-
بیرۆکەی ڕەتکردنەوەی خۆم دۆزییەوە،
-
سایتی ئەلکتڕۆنی ڤیدیۆم دروست کرد.
-
-
ئەوە سایتەکەیە بەم شێوەیە بوو.
-
ڕۆژی یەکەم...
-
-
قەرزکردنی پارە بوو لە کەسێکی نامۆ.
¶
-
بۆیە چووم بۆ ئەو شوێنەی کارم لێێ دەکرد.
-
بۆ قاتی خوارەوە چووم
-
پیاوێکی زلەم بینی لەپشت مێزێک دانیشتبوو.
-
لە پاسەوانێکی ترسناک بوو.
-
بۆیە بەرەو لای چووم.
-
تەنها هەنگاوم دەنا
-
ئەوە درێژترین هەنگاو بوو لە ژیانمدا--
-
مووی پشت ملم بەرزبووبوەوە،
-
عارەقم کردبوو دڵم بەخێرایی لێی دەدا.
-
بەوێ گەیشتم و گوتم،
-
"سڵاو گەورەم، دەتوانم ۱۰۰
دۆلارت لێ قەرز بکەم؟"
-
-
سەری بەرزکرد ، گوتی، "نا."
¶
-
"بۆ؟"
-
-
پاشان ڕووموەرگێڕاو بەپەلە ڕۆیشتم.
-
-
-
بەڵام چونکە خۆم فلمەکەم کرد--
-
ئەو شەوە سەیری خۆم دەکرد ڕەتکراومەتەوە،
-
بینیم کە چەندە ترسابووم.
-
بووم "the six sense" وەک ئەو منداڵەی فلمی
-
خەڵکی مردووم بینی.
-
-
بەڵام دواتر ئەو پیاوەم بینی.
¶
-
دەزانن، ترسێنەر نەبوو.
-
قەڵەو و خۆشەویست بوو،
-
تەنانەت لێی پرسیم ، "بۆچی؟"
-
لە ڕاستیدا بانگهێشتی کردبووم
تا باسی خۆمی بۆ بکەم.
-
دەمتوانی زۆر شت بڵێم.
-
دەمتوانی ڕوونکردنەوە بکەم، گفتوگۆ بکەم.
-
هیچیانم نەکرد.
-
هەموو ئەوەی کردم ڕاکردن بوو.
-
هەستم کرد، ئەوە شتێکی بچووکە لە ژیانمدا.
-
هەموو کات هەستم بە
ڕەتکردنەوەیەکی کەم دەکرد،
-
دەمەویست ئەوەندەی دەتوانم خێرا ڕابکەم.
-
دەزانن چی؟
-
گرنگ نەبوو ڕۆژی دواتر، چی ڕوودەدات،
-
ڕاناکەم.
-
بەناچاری دەمێنمەوە.
-
ڕۆژی دوەم: داواکردنی
هامبرگرێک بێ بەرامبەر.
¶
-
-
کاتێک بۆ ڕێستۆرانتێکی هامبرگر چووم،
¶
-
نانی نیوەڕۆم خوارد،
چووم بۆ لای ژمێریارەکەو گوتم،
-
"سڵاو، دەتوانم هامبرگرێکی
پڕکراو وەربگرم؟"
-
-
تەواو شڵەژا بوو، گوتی"
هامبرگری بێ بەرامبەر چییە؟"،
¶
-
-
گوتم، وەکو خواردنەوەی بێ بەرامبەر
بەڵام بە هامبرگرەوە."
¶
-
گوتی "ببوورە، ئەی پیاو،
هامبرگری وامان نییە."
-
-
لەوێ ڕەتکردنەوە ڕوویدا و
دەمتوانی ڕابکەم، بەڵام مامەوە.
¶
-
گوتم، "باشە، هامبرگرەکەتم بە دڵە،
-
ڕێستۆرانتەکەتم بە دڵە،
-
ئەگەر هامبرگرەکەم بدەنێ،
-
زیاتر خۆشم دەوێن."
-
-
گوتی، "باشە، بە بەڕێوبەرەکەم دەڵێم،
¶
-
لەوانەیە ئەوە بکەین،
بەڵام ببوورە، ئەمڕۆ ئەوە ناکەین."
-
پاشان ڕۆیشتم.
-
بەم بۆنەیەوە،
-
پێم وانەبوو هیچ هامبرگرێکی
بێ بەرامبەر هەبێت.
-
-
پێم وایە هێشتا لەوێ ماون.
¶
-
بەڵام هەستی ژیان و مردن بوو
یەکەم جار هەستم پێکرد لەوێ.
-
چیتر نەبوو،
-
تەنها لەبەرئەوەی بە ناچاری مامەوە--
-
لەبەر ئەوەی ڕامنەکرد.
-
گوتم، "نایابە، من ئیستا شت فێربووم.
-
نایابە."
-
دواتر ڕۆژی سێیەم: وەرگرتنی
دۆگناتی ئۆڵۆمپی.
¶
-
لەوێوە ژیانم سەراو ژێر بوو.
-
بۆ کریپسی کریم چووم.
-
دووکانی دۆگناتە
-
بەزۆری لە بەشی باشووری
ویلایەتە یەکگرتووەکان هەیە.
-
لێرەش، دڵنیام هەندێک هەیە.
-
چوومە ژوورەوە،
-
گوتم،"دەتوانی دۆگناتم بۆ دروست
بکەیت وەکو هێمای ئۆڵۆمپی بێت؟
-
بەزۆری، پێنج دۆگنات بەیەکەوە دەلکێنیت..."
-
مەبەستم نەدەکرا بڵێن بەڵێ، وایە؟
-
دۆگنات دروستکەرەکە بەڕاستی لێی وەرگرتم.
-
-
-
بەپەلە دەستی کرد بە نووسینی
ڕەنگ و بازنەکان،
-
گوتی، "چۆن دروستی بکەم؟"
-
،پاش ١٥ خولەک
-
هاتە دەرەوە بە سندوقێکەوە
شێوەی وەکو بازنەکانی ئۆڵۆمپی وابوو.
-
زۆر کاری تێکردم.
-
نەمدەتوانی باوەڕبکەم.
-
ئەو ڤیدیۆیە پێنج ملیۆن بینەر
زیاتری هەبوو لە یوتیوب.
-
جیهانیش باوەڕی بەوە نەدەکرد.
-
-
دەزانن، لەبەرئەوەی لە ڕۆژنامەکاندا بووم،
¶
-
لەبەرنامەی قسەکردن
و هەمووشتێک.
-
بەناوبانگ بووم.
-
خەڵکێکی زۆردەستیان
بە ناردنی ئیمەیڵ کرد بۆم
-
دەیانگوت. "ئەوەی کە تۆ دەیکەیت
سەرسوڕهێنەرە."
-
بەڵام دەزانن، ناوبانگ و
بەدناوی هیچیان بۆ نەکردم.
-
ئەوەی بەڕاستی دەمەویست فێربوون بوو،
-
بۆ گۆڕینی خۆم.
-
ڕۆژە ماوەکانی ١٠٠ ڕۆژی ڕەتکردنەوەم گۆڕی
-
بۆ ئەم یاریگایە--
-
بۆ ئەم پرۆژەی توێژینەوەیە.
-
دەموەست بزانم توانیم چی فێرببم.
-
-
نهێنی زۆرم دۆزییەوە.
-
بۆ نموونە، فێربووم گەر ڕانەکەم،
-
ئەگەر ڕەتکرامەوە،
-
لەڕاستیدا توانیم "نا" بگۆڕم بۆ "بەڵێ،"
-
وشەی ئەفسوناوی، "بۆچی یە"
-
ڕۆژێک بۆ ماڵی بێگانەیەک چووم،
گوڵێکم لەناودەستدا بوو،
¶
-
لە دەرگەم دا و گوتم،
-
"سڵاو، دەتوانم ئەم گوڵە
لەباخی ماڵەکەت بچێنم؟"
-
-
-
بەڵام پێش ئەوەی بڕوا گوتم،
-
"تۆ، دەتوانم بزانم بۆچی؟"
-
گوتی، "باشە، ئەم سەگەم هەیە
-
هەرشتێک بچێنم لەباخەکە هەڵیدەکەنێت.
-
نامەوێت گوڵەکەت بەفیڕۆ بچێت.
-
ئەگەر دەتەوێت ئەمە بکەیت، بڕۆ
ئەوبەر شەقامەکە و لەگەل کۆنی قسە بکە.
-
ئەو گوڵی خۆش دەوێت."
-
بۆیە ئەوەم کرد.
-
بۆ ئەوبەر چووم و لەدەرگەی ماڵی کۆنیم دا.
-
زۆر دڵخۆش بوو کە منی بینی.
-
-
-
ئەم گوڵە لەباخچەی پشت ماڵەکەی کۆنی بوو.
-
دڵنیام ئیستا جوانترە.
-
-
بەڵام ئەگەر بمویستایە لەسەرەتاوە
دوای ڕەتکردنەوە دەڕۆیشتم،
¶
-
بیرم کردەوە،
-
باشە، لەبەرئەوەی کوڕەکە متمانەی پێ نەکردم،
-
لەبەر ئەوەی شێت بووم،
-
لەبەر ئەوەی جلی جوانم
نەپۆشیبوو، جوان دەرنەکەوتم.
-
هیچکام لەمانە نەبوو.
-
لەبەرئەوەبوو داواکەی من
نەدەگونجا لەگەل ویستی ئەو.
-
بەڕادەیەک باوەڕی پێکردم کە ڕەوانەی کردم،
-
بەبەکارهێنانی زاراوەیەکی فرۆشتن.
-
ئەوم ڕازیکرد کە منی بۆنارد.
-
-
فێربووم دەتوانم شتی باوەڕپێکراو بڵێم
-
دەرفەتم گەیاندە ئەوپەڕی
تا بەڵی بەدەستبێنم..
-
بۆ نموونە، ڕۆژێک بۆ ستاربەکس چووم،
-
لە بەڕیوبەرەکەم پرسی، "سڵاو،
دەتوانم ببمە پێشوازیکەری ستاربەکس؟"
-
گوتی، "پێشوازیکەری
ستاربەکس چییە؟"
-
گوتم، "ئەو پێشوازیکەرانەی واڵمارت دەناسی؟
-
ئەوکەسانەن دەڵێن
سڵاو پێش هاتنت بۆ ناو کۆگاکە،
-
تا کەس دزی نەکات؟
-
دەمەوێت تاقیکردنەوەی
واڵمارت بە کڕیارەکان بدەم ."
-
-
باشە، لەڕاسیدا دڵنیا نیم شتێکی باشە--
¶
-
لەڕاستیدا، تا ڕادەیەک دڵنیام شتێكی خراپە.
-
وادیاربوو، "کەیف خۆش" بێ--
-
بەڵێ، بەم شێوەیە دەرکەوت، ناوی ئێیریکە
-
وەکن ئەوەبوو بڵی، "دڵنیانیم."
-
ئەوەبوو چۆن منی فێرکرد، "دڵنیانیم."
-
دواتر لێم پرسی، "ئایا نامۆیە؟"
-
گوتی، "بەڵێ، بەڕاستی نامۆیە، پیاو."
-
بەڵام تەنها بە گوتنی ئەمە
هەڵسوکەوتی تەواو گۆڕا.
-
وەک ئەوەی هەموو
گومانەکانی لەئەرزەکە دانابێ.
-
گوتی، "بەڵێ، دەتوانی ئەوە بکەیت،
-
تەنها زۆر نامۆ مەبە."
-
-
بۆیە کاتژمێری دواتر
سڵاوکەری ستاربەکس بووم.
¶
-
لە هەرکەسێک دەهاتە ژوورەوە "سڵاو"م دەکرد.
-
خۆشی ڕۆژی پشووم پێیان دەدا.
-
بەم بۆنەیەوە، نازانم
ڕێبازی کارەکەتان چییە،
-
مەبن بە سڵاوکەر.
-
-
-
بەڵام دواتر بۆمدەرکەوت توانیم ئەوە
بکەم چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟"
-
باسی ئەو گومانانەم کرد کە هەیبوو.
-
چونکە باسم کرد، "ئایا نامۆیە؟"،
ئەوە واتا من نامۆ نەبووم.
-
لەڕاستیدا واتا وەکو ئەو بیرم دەکردەوە،
-
وەکو شتێکی نامۆ دەبینرا.
-
دووبارە و دووبارە،
-
فێربووم ئەو گومانانەی کە
لەوانەیە خەڵک هەیانبێ باسبکەم
-
پێش ئەوەی پرسیار بکەم،
-
متمانەیان بەدەست بهێنم.
-
ئەگەری زیاترە خەڵک پێم بڵێن بەڵێ.
-
دواتر فێربووم دەتوانم خەونی
ژیانی خۆم بەدیبهێنم...
¶
-
بە پرسیارکردن.
-
لەچوار نەوەی مامۆستا هاتم،
-
داپیرەم هەمیشە پێی دەگوتم،
-
"تۆ جای، دەتوانیت هەرشتێک
کە دەتەوێت بیکەیت،
-
بەڵام شتێکی نایابە ئەگەر ببیت بە مامۆستا."
-
-
دەمەویست ببم بە بەڕێوەبەر
،بۆیە نەبووم بە مامۆستا.
¶
-
بەڵام لەڕاستیدا هەمیشە خەونی
من بووە وانە لە شتێکدا بڵێمەوە.
-
بۆیە گوتم، "چی ئەبێ
ئەگەر تەنها پرسیار بکەم
-
لە پۆلێکی زانکۆ وانە بڵێمەوە؟"
-
ئەوکات لە ئۆستن دەژیام،
-
بۆیە لە ئۆستن بۆ کۆلێژی تێکساس چووم
-
لەدەرگەی مامۆستاکەم دا و
گوتم، "دەتوانم لە پۆلەکەت وانە بڵێمەوە؟"
-
دووجاری یەکەم هیچ شوێنێکم دەست نەکەوت.
-
بەڵام ڕامنەکرد-- بەردەوام بووم
-
لە هەوڵی سێیەمدا،
پڕۆفیسۆرەکە زۆر سەرسام بوو.
-
گوتی، "پێشتر کەس ئەمەی نەکردووە."
-
بۆ ژوورەوە چووم وانەکەم ئامادەکردبوو.
-
گوتی، بەڵێ، دەتوانم ئەوە بەکاربێنم.
-
بۆچی دوومانگی تر نایەیتەوە؟
بەرنامەی وانەگوتنەوەت ڕێکدەخەم."
-
پاش دوومانگ لە پۆلێک وانەم وتەوە.
-
ئەوە منم-- لەوانەیە نەتوانن بمبینن،
ئەوە وێنەیەکی خراپە.
¶
-
دەزانن هەندێک جار ڕەتدەکرێنەوە
لەلایەن ڕووناکییەوە؟،
-
-
-
کاتێک وانەوتنەوەی پۆلەکەم
تەواوکرد، بۆ دەرەوە چووم گریام،
-
چونکە پێم وابوو
-
دەتوانم خەونەکانم بەدیبهێنم
تەنها بە پرسیاری سادە.
-
ڕاهاتم بیربکەمەوە کە پێویستە
هەموو ئەو شتانە بێنمەدی--
-
پێویستە ببم بە خاوەن کاری گەورە،
یاخود دکتۆرا بێنم لە فێرکردن--
-
بەڵام نا، تەنها پرسیارم کرد،
-
توانیم وانەبڵێمەوە.
-
لەم وێنەیەدا، کە ناتوانیت بیبینیت،
¶
-
وتەی مارتین لوسەر کینگی
بچووکم دووبارە کردەوە.
-
بۆ؟ چونکە لە گەڕانمدا ئەو کەسانەم
دۆزیەوە کە بەڕاستی جیهانیان گۆڕی،
-
ئەو کەسانەی شێوازی ژیان
و بیرکردنەوەمانیان گۆڕی،
-
ئەو کەسانەی لەسەرەتادا ڕووبەڕوی
ڕەتکردنەوەی توند بوونەوە.
-
کەسی وەکو مارتن لوزەر کینگی بچووک.،
-
وەکو ماهاتما غاندی، نێڵسن ماندێلا،
-
یان تەتانەت مەسیح.
-
ئەو کەسانە ڕێگەیان نەدا
ڕەتکردنەوە پێناسەیان بکات.
-
ڕێیان دا کاردانەوەی خۆیان لەدوای
ڕەتکردنەوە خۆیان پێناسە بکات.
-
قایل بوون بە ڕەتکردنەوە.
-
ئێمە پێویست ناکات ئەو کەسانە بین
تا فێری ڕەتکردنەوە ببین،
¶
-
لە بارودۆخی مندا،
-
ڕەتکردنەوە نەفرەتلێکردنی من بوو،
-
دێوەزمەی من بوو.
-
ژیانمی تەواو بێزار
کردبوو، چونکە لێی ڕامدەکرد.
-
پاشان پێێ قایل بووم.
-
گۆڕیم بۆ گەورەترین دیاری لە ژیانمدا.
-
دەستم کرد بە فێرکردنی خاڵک کە
چۆن ڕەتکردنەوە بۆ دەرفەت بگۆڕن.
-
بلۆگەکەم بەکارهێنا، قسەکانم بەکارهێنا،
-
ئەو پەرتووکەم بەکارهێنا کە بڵاومکردەوە،
-
تەنانەت تەکنۆلۆژیام دروستکرد بۆ هاوکاری
خەڵکی تا زاڵبن بەسەر ترسی ڕەتکردنەوەدا.
-
کاتێک ڕەتکرایتەوە لە ژیانتدا،
¶
-
کاتێک کۆسپێکی تر ڕووبەڕوت دەبێتەوە
-
یان شکستێکی تر.
-
ئەگەرەکان ڕەچاو بکەن.
-
ڕامەکەن.
-
ئەگەر تەنها ڕازیبن پێیان،
-
لەوانەیە ببن بە دیاری ئێوەش.
-
-