Return to Video

نووکی پەنجە لە سەمای بالێدا سوودی چییە؟ - مینگ لوک

  • 0:07 - 0:12
    منداڵێكی نەفرەت لێکراو لە کاتی لەدایك
    بوونیدا. جەنگێکی سەخت لە باشی و بەدی.
  • 0:12 - 0:15
    خۆشەویستی راستەقینە بە ماچێك بە ئاگادێت.
  • 0:15 - 0:18
    جوانکیلە خەوتووەکە یەکێکە لە
    چیرۆکە خواستراوەکانی دونیا.
  • 0:18 - 0:23
    بەڵام یەکێك لە بەناو بانگترین ڕێگەکانی
    نواندن گوتنی چیرۆکەکەیە بەبێ هیچ وشەیەك.
  • 0:23 - 0:25
    لە یەکەم نمایشەوە لە ساڵی ١٨٩٠،
  • 0:25 - 0:27
    "جوانکیلە خەوتووەکە" بوو بە
  • 0:27 - 0:30
    یەکێک لەو نمایشە بالێیەی زۆرترین
    جار دووبارە کراوەتەوە لە مێژوودا.
  • 0:30 - 0:33
    کەواتە چ شتێك وای لەو پارچەیە
    کردووە زۆر خۆشەویست بێت؟
  • 0:33 - 0:38
    و بە تەواوەتی چ شتێك بالێی گەیاند
    بەوە— یاخود هەر چیرۆکێکی تر؟
  • 0:38 - 0:41
    لە دڵی بالێ دا دەرزەنێك ئاماژە هەیە
  • 0:41 - 0:45
    ئەو سەماکارانە بەشێوەیەکی نموونەیی
    وریان لەماوەی هەزارەها کاتژمێری مەشق کردن.
  • 0:45 - 0:48
    ئەو کۆمەڵە ئاماژە بێهاوتایەی بۆ
    چەند سەدەیەك بەکار هێنراوە،
  • 0:48 - 0:51
    هەر جوڵەیەك بە مانا و
    مێژووەکەی دەوڵەمەندە.
  • 0:51 - 0:54
    بەڵام بۆئەوەی لە بالێ تێبگەیت
    پێویستت بەوە نییە کە بیخوێنیت،
  • 0:54 - 0:57
    زیاتر لەوەی پێویستتە مۆسیقا بخوێنیت
    بۆ ئەوەی گۆرانیەك بگوازیتەوە.
  • 0:57 - 1:02
    و دەرهێنەرەکان دەستەواژەکان و تێبینیەکان
    کۆدەکەنەوە بۆ پێکهێنانی پارچەیەك مۆسیقا،
  • 1:02 - 1:06
    ڕێکخەری سەماکە ئەو ئاماژانە
    لەگەڵ جوڵەیەکی تازە بەیەکەوە دەلکێنێت
  • 1:06 - 1:08
    بۆ پێکهێنانی دەربڕینێکی تێکەڵە.
  • 1:08 - 1:11
    بە کارکردنی هاوشان بە ئاماری
    ڕاستەوخۆی ئۆڕکێستراکە،
  • 1:11 - 1:15
    سەماکەرانی بالێ بەوردیی ئەو تێکەڵانە
    دەنوێنن بۆ گواستنەوەی چیرۆکەکە،
  • 1:15 - 1:17
    سۆز و کەسایەتی.
  • 1:17 - 1:19
    لە دیمەنی دەستپێکی "جوانکیلە خەوتووەکە"،
  • 1:19 - 1:22
    زنجیرەیەك لە تەکنیك وێنەی
    دادگایەکی ئەفسانەیی دەکات
  • 1:22 - 1:25
    پێدانی دیاری بەسەر شازادە ئارۆرا.
  • 1:25 - 1:28
    پەری بەخشندەیی
    بە نەرم و نیانیەوە "en pointe"
  • 1:28 - 1:30
    واتە لەسەر نوکی پەنجەکانی پێی--
  • 1:30 - 1:33
    لە هەنگاو لەگەڵ لێدانی ڕووناکی کەمانەکان.
  • 1:33 - 1:36
    سەماکاری بالێکە بە گونجاویەکی
    نموونەیی دەجوڵێت لەگەڵ مۆسیقاکە،
  • 1:36 - 1:40
    تەنانەت لاسایی کردنەوەی لەرەی
    کەمانەکە بە بێهۆشیەکی جوانەوە.
  • 1:40 - 1:45
    پەری یەکسانی، دیاریەکی لە
    ویستی بەهێز بەخشی بە ئارۆرا،
  • 1:45 - 1:49
    سەماکە ڕێک دەخرێت وەك ئەوەی پروشکی
    کارەبایی لە پەنجەکانیەوە دەربچێت.
  • 1:49 - 1:51
    ئەو پابەند دەبێت بە شانۆکەوە،
  • 1:51 - 1:55
    پیاهەڵدانی خێرای یەك لەدوای یەك
    بەرلەوەی یەکلایی ببێتەوە.
  • 1:55 - 1:59
    هەندێك لە جوڵەکان زیاتر لەوە بە پیت ترن.
  • 1:59 - 2:03
    پەری خراپەکاری کارابۆس شازادەکە
    بە هێمای "X" ی کوشندە بە نەفرەت دەکات،
  • 2:03 - 2:07
    و پەری لیلاکی چاکەکار
    نەفرەتەکە پێچەوانە دەکاتەوە.
  • 2:07 - 2:10
    بە دڵنیاییەوە، پەیوەندی نێوان
    مۆسیقا و جوڵە
  • 2:10 - 2:12
    هەموو کات بەو سادەییە نییە.
  • 2:12 - 2:16
    کاتێك ئاماژەی کلاسیکی بالێ وەڵامی
    بەشەکانی مۆسیقا دەداتەوە زۆرجار،
  • 2:16 - 2:19
    ئەو نمرەیەی کە سەماکارەکان و
    ئۆرکێستراکە لەسەری دەڕۆن
  • 2:19 - 2:21
    ئامێرێکی ترە بۆ ڕێکخستنی سەماکان.
  • 2:21 - 2:25
    هەندێك لە کاراکتەر و دیمەنی جوڵەکان لە
    هەمان کاتدا بۆ دروست کردنی ریتمێکی ڕوونە،
  • 2:25 - 2:29
    لەکاتێکدا ئەوانی دیکە بە ئەنقەست
    لە ئۆرکێستراکە لادەدەن.
  • 2:29 - 2:32
    سەماکارەکان و موزیكژەنەکان پارێزگاری لەو
    هاوسەنگیە نەرم و نیانە دەکەن
  • 2:32 - 2:33
    بە درێژایی هەر نمایشێک،
  • 2:33 - 2:37
    سەرنج دان لە گفتوگۆیەکی
    ڕاستەوخۆ بۆ خێرایی و ریتم.
  • 2:37 - 2:41
    بەڵام بەر لە نمایشەکە، گرینگترین
    شت پەیوەندی سەماکاری بالێیە
  • 2:41 - 2:44
    لە نێوان نەخشەکێشی سەماکە و مۆسیقاکەیە.
  • 2:44 - 2:48
    نەخشەکێشی سەما ماریوس پێتیپا و
    ئاوازدانەر پیۆتر ئێلیچ چایکۆڤسکی
  • 2:48 - 2:52
    بەیەکەوە کاریان لەسەر هەموو چرکەیەکی
    جوانیکلە خەوتوەکە'' کردووە ''.
  • 2:52 - 2:57
    ئەوە بە تایبەت لەکاتی هاتنە
    ژوورەوەی شازادە ئارۆرا تێبینی دەکرا
  • 2:57 - 2:59
    لە یادی ١٦ ساڵەی لەدایك بوونی.
  • 2:59 - 3:03
    موزیکە بە پەرۆشەکەی چیکۆڤسکی لە
    سەرەتا و بە بەردەوامی دەهات و دەچوو،
  • 3:03 - 3:08
    تەنانەت بڕینی چەند دەستەواژەیەکی موزیکی بۆ
    ئەوەی دەست بەسەر نائارامیەکەی دابگرێت.
  • 3:08 - 3:12
    پێتیپا سەمای هاتووچۆی ئۆرۆرای
    بە جۆش و خرۆشەوە کرد "pas de chat"—
  • 3:12 - 3:16
    بە فەرەنسی واتە "هەنگاوەکانی پشیلە"— و ئەو
    چاوەڕێی دەست پێکردنی ئاهەنگەکە دەکات.
  • 3:16 - 3:20
    تەنیا بە دەست پێکردنی ئاهەنگەکە کارەکە بۆ
    سەماکارەکان جێ دەهێڵڕێت تا پێشکەشی بکەن
  • 3:20 - 3:23
    بە شێوەیەکی فیزیایی لە
    نمایش کردنی ئەو ئاماژانە بەجوانی.
  • 3:23 - 3:28
    ئارۆرا قورسترین بەشی هەبوو لەناو
    هەموویان: ڕۆز ئەداگیۆیە بەناوبانگەکەی.
  • 3:28 - 3:30
    کاتیك هەر چوار خوازبێنی کەرەکە
    بۆ دەستی ئەو ڕکابەری دەکەن
  • 3:30 - 3:35
    شازادەکە هەڵدەستێت بە ڕیز کردنێکی سەرنج
    ڕاکێش لە هاوسەنگی هەموویان لەسەر نوکی پێ.
  • 3:35 - 3:40
    ئەو دەستی هەر داواکارێکی بۆ ماوەیەکی کورت
    دەگرت بەڵام دوای هاوسەنگیەکە یارمەتیدەرنیە
  • 3:40 - 3:43
    پیشاندانێکی زۆر جوان و خۆش بە
    هێزی جەستەیی و کارامەیی.
  • 3:43 - 3:46
    هەرچۆنێك بێت ئەوە تەنها شێوازە
    کردارییەکە نییە کە ماناکە هەڵدەگرێ،
  • 3:46 - 3:48
    بەڵکو لەگەڵیدا شێواز و کەسایەتیشە.
  • 3:48 - 3:50
    وەک ئەکتەر کە دێڕەکانیان دەگوازنەوە،
  • 3:50 - 3:55
    سەماکارانی بالێ دەتوانن جوڵەکانیان ئەنجام
    بدەن بۆ گواستنەوەی مەودایەکی فراوان لە سۆز
  • 3:55 - 3:57
    ئارۆرا دەتوانێ شۆخ
    و شەنگ و پەیوەست بێت،
  • 3:57 - 4:00
    بەئازادی دەست درێژ بکات بۆ داواکارەکانی.
  • 4:00 - 4:04
    یاخود دەتوانێ شەرمن بێت و ناز بکات، لەسەر
    نوکی پەنجەکانی بە نەرم نیانی دێتەخوارەوە
  • 4:04 - 4:06
    و بە باوەڕ زانیەوە.
  • 4:06 - 4:10
    "جوانکیلە خەوتووەکە" نمایشێك پێشکەش دەکات
    زیاتر لەوەی کە بالێ دەتوانێ بیکات.
  • 4:10 - 4:13
    ئەوە دیمەنێکی سەرنج ڕاکێشە،
    بەشی فیزیایی درامایی،
  • 4:13 - 4:16
    و ڕێکخستنێکی جادوویی لە موزیك و جووڵە
  • 4:16 - 4:20
    بەتەواوی بەرپەرچی بابەتەکانی
    ئەو ڕۆمانسیە خەیاڵیە دەداتەوە.
  • 4:20 - 4:23
    بەڵام بالێ تەنها بۆ داستانی
    چیرۆکی ئەفسانەیی نییە.
  • 4:23 - 4:26
    بالێ دەکرێ گەشتێکی بەسۆزی ناچیرۆكی بێت،
  • 4:26 - 4:28
    بنیاتنانەوەیەکی ئەزموونی شێوازێك،
  • 4:28 - 4:31
    یان نیشاندانێکی بێ خەوش لە
    کارامەیی. شێوازە هونەریەکە
  • 4:31 - 4:36
    هەمووکات بە چەند یاسایەك تاقی دەکرێتەوە
    کە بۆ چەند سەدەیەك بەر لە ئێستا دەگەرێتەوە
  • 4:36 - 4:39
    کە وای لێدەکات ببێتە ناوەندێکی
    نایاب بۆ چیرۆکە کۆن و تازەکان.
Title:
نووکی پەنجە لە سەمای بالێدا سوودی چییە؟ - مینگ لوک
Speaker:
مینگ لوک
Description:

تەواوی وانەکە لێرە سەیر بکە: https://ed.ted.com/lessons/what-s-the-point-e-of-ballet-ming-luke

منداڵێكی نەفرەت لێکراوە لەکاتی لە دایك بوونی جەنگێکی سەخت لە باشی و بەدی بەرپا دەبێت. خۆشەویستی راستەقینە بە ماچێك بە ئاگا دێت. لە یەکەم نمایشەوە لە ساڵی ١٨٩٠، "جوانکیلە خەوتووەکە" بوو بە یەکێک لەو نمایشە بالێیەی زۆرترین جار دووبارە کراوەتەوە لە مێژوودا. کەواتە چ شتێك وای لەو پارچەیە کردووە زۆر خۆشەویست بێت؟ و بە تەواوەتی چ شتێك بالێی گەیاندن بەوە— یاخود هەر چیرۆکێکی تر؟ مینگ لوک بۆمان باس دەکات کە چ شتێک وای لە بالێ کرد ببێتە ناوەندێکی نایاب بۆ چیرۆکە کۆن و تازەکان.

وانەیەک لەلایەن مینگ لوک، دەرهێنانی لەلایەن ڤیسۆراما.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:39

Kurdish (Central) subtitles

Revisions