Return to Video

چۆن هونەر یارمەتی بێ لانەکان دەدات و دروستیان دەکاتەوە.

  • 0:00 - 0:03
    حەزتان لە سەرخەوێکی خۆش نییە؟
  • 0:03 - 0:05
    (پێکەنین)
  • 0:05 - 0:08
    خۆ دزینەوە لەو کاتە کەمەی کە هەتە
  • 0:08 - 0:11
    تا خۆت لەسەر تەخت خڕ بکەیتەوە
    بۆ دورکەوتنە لەو ساتە خۆشانە.
  • 0:12 - 0:13
    یەکێکە لە خولیاکانی منە،
  • 0:13 - 0:15
    بەڵام پێم وابوو بۆ
    هەمیشە بەردەست دەبێت
  • 0:15 - 0:18
    پێش ئەوەی بێ لانە و
    بێ ماڵی لە تەمەنی هەرزەکاری ببینم.
  • 0:19 - 0:24
    توانای سەرخەو شکاندن تەنها
    بوونی ئارامی و دڵنیاییە،
  • 0:24 - 0:25
    شتێکە بەردەست نابێت
  • 0:26 - 0:28
    کاتیک هەموو شتەکانت
    لە ناو جانتاکەی پشتتدا هەڵگرتووە
  • 0:28 - 0:33
    بە وریاییەوە ئەو کاتە دەژمێریت
    کە پێتدراوە لە هەر شوینێک
  • 0:33 - 0:35
    پێش ئەوەی داوات
    لێبکرێت بڕۆیت.
  • 0:36 - 0:38
    من لە ئەتلانتا ،جۆرجیا گەورە بووم،
  • 0:38 - 0:40
    هەر ڕۆژێک لە خانوویەک دەژیام
  • 0:40 - 0:42
    لەگەڵ خێزانێکی پڕ لە خۆشەویستی
    یەکگرتوو
  • 0:42 - 0:46
    هەوڵماندەدا بۆ دۆزینەوەی هاوسەنگی
  • 0:46 - 0:47
    لە باری داراییمان.
  • 0:48 - 0:52
    بەڵام کاتێک دایکم بۆ ماوەیەک
    تووشی سەرشێتی بوو
  • 0:52 - 0:55
    هەر ئەو کاتەی ئەو سەرشێتیە
    منی کردە قوربانی
  • 0:55 - 0:59
    لە هەردوو ئاستی هەستەوەری و جەستەیی،
  • 0:59 - 1:00
    بۆ ئارامی خۆم ماڵم جێهێشت.
  • 1:02 - 1:05
    پێم وابوو
    بێ ماڵی بۆ من پارێزراوترە
  • 1:05 - 1:06
    وەک مانەوە لە ماڵەوە.
  • 1:07 - 1:08
    تەمەنم ۱٦ ساڵ بوو.
  • 1:11 - 1:15
    لە ماوەی بێماڵیمدا چوومە
    ناو ۳،۳٠٠ هەرزەکاری بێ لانە
  • 1:15 - 1:17
    کە هەستیان بە پشتگوێ خستن دەکرد.
  • 1:17 - 1:19
    هەموو شەوێک بێ لانە و نەبینراو بوون.
  • 1:20 - 1:22
    هیچ شوێنێک نەبوو تا ئێستاش شوێنێک نییە
  • 1:22 - 1:25
    بۆ مێردمنداڵێکی بێ لانە
    تا چیترلە شەقام نەژیت
  • 1:25 - 1:26
    بۆ بەدەستهێنانی جێگەی خەوتن.
  • 1:27 - 1:30
    من پێم وابوو زۆرێک لەو
    خەڵکانەی بێ ماڵن تەمبەڵەکانن
  • 1:30 - 1:35
    ئاڵودەبوو بە ماددەی بێهۆشکەر
    و تاوانبارەکانن،
  • 1:35 - 1:39
    بەڵام ئەمە لەسەر من ڕاست نەبوو
    چونکە جەنتایەکی پڕ جلک و کتێبم پێ بوو،
  • 1:39 - 1:42
    یان تێکڕای نمرەکانم نایاب بووایە.
  • 1:43 - 1:45
    دەمویست لەسەر مێزی کارەکەم
    لە شاردا دانیشتبام
  • 1:45 - 1:47
    سەیری کاتم کردبا کە وردە وردە دەڕۆیشت
  • 1:47 - 1:50
    تا چەند کاتژمێرکێک بخەوتبام
  • 1:51 - 1:53
    لەسەر تەختی قەنەفە یان لە ناو ئۆتۆمبێل،
  • 1:53 - 1:56
    لە بیناکان و ژوورەکاندا.
  • 1:57 - 2:01
    منیش وەک هەزارەها گەنجی تری بێ ماڵ،
    بزر بووم لە ناو سێبەری ئەو شارەدا
  • 2:01 - 2:04
    کاتێک هەموو جیهان بەردەوام لە سوڕانەوە بوو
  • 2:04 - 2:06
    وەک ئەوەی هیچ شتێکی خراپ لە ئارادا نەبێت.
  • 2:07 - 2:12
    وون بوون لە تەنیایدا ناخمی
    بە تەواوی تێکشکاند.
  • 2:13 - 2:16
    بەڵام لە کاتێکدا هیچ شتێکی ترم
    نەبوو تەنها هونەرم نەبێت،
  • 2:17 - 2:18
    شتێک پێشتر نەمخواست بوو
  • 2:18 - 2:21
    سامانەکەی خۆم بگۆرمەوە
    بۆ بۆ دەستکەوتنی پەناگەیەک.
  • 2:22 - 2:26
    چەند ساتێک لە گۆرانی، نووسینی هۆنراوە
  • 2:26 - 2:28
    یان بۆ پاشاکەوت کردنی پارەی پێویست
  • 2:28 - 2:31
    بۆ ئەوەی لە شانۆگەریەکیتردا
    لە جیهانێکیتردا ونببم
  • 2:31 - 2:34
    وزەی پێدەبەخشیم و دەیگەڕاندمەوە بۆ
    ئەو ژیانەی کە تێیدا هەستم بە لاوازی دەکرد.
  • 2:36 - 2:38
    ئێوارانی چوارشەممە من بۆ
    خزمەتکردنی کڵێسا دەچووم
  • 2:38 - 2:42
    بۆ ئەو ئارامیەی کە هونەر
    پێدەبەخشم پەرۆش بووم،
  • 2:42 - 2:44
    دەمویست چەند کاتژمێرێک پێشتر برۆم،
  • 2:44 - 2:46
    لە نهۆمی خوارەوە بخەوم
  • 2:46 - 2:50
    لەناو ئەو بەشەی جیهاندا
    کە تەنها شتی گرنگ ئەوەبوو
  • 2:50 - 2:53
    ئایا دەتوانم ئەو تۆنە بژەنم
    کە بۆ گۆرانیەکە گونجاوە
  • 2:53 - 2:54
    کە هەفتەی ڕابردوو
    ئامادەم کردبوو.
  • 2:55 - 2:56
    بۆ ماوەی درێژ گۆرانیم دەچڕی.
  • 2:57 - 3:00
    هێزێکی وای پێدام ڕێگە بەخۆم بدەم
  • 3:00 - 3:03
    بۆ شکاندنی بەربەستەکان و گۆرانی بڵێم.
  • 3:05 - 3:09
    لە دوای پێنج ساڵ،
    ڕێکخراوی "چۆپئاڕت"دامەزراند،
  • 3:09 - 3:13
    ڕێکخراوێکی هەمەپسپۆڕی خەڵکانی بێ لانەیە.
  • 3:14 - 3:18
    چۆپئاڕت" هونەری بەکاردەهێنا وەک ئامرازێک"
    بۆ بوژانەوەی لایەنی ڕۆحی
  • 3:18 - 3:21
    لەم ڕێگەیەی ئەو زانیاریانەی سەبارەت
    بە دروست کردنی کۆمەڵگە هەمانە
  • 3:21 - 3:23
    و گەڕاندنەوەی شکۆداری
  • 3:23 - 3:25
    و بەکارهێنانیان لە پڕۆسەیەکی ناوازەدا.
  • 3:27 - 3:29
    ئەو ڕێکخراوە هونەریە لە
    ئەتلانتا، جۆرجیا، سەریهڵدا
  • 3:29 - 3:33
    لەگەڵ بەرنامەی زیاتر لە
    حەیدەرئاباد، هیندستان، و ئەکڕا، گانا هەیە.
  • 3:33 - 3:35
    لەو کاتەی لە ٢٠١٠ ەوە دەستمان پێکرد
  • 3:35 - 3:38
    خزمەتی زیاتر لە ٤٠،٠٠٠
    گەنجمان کردووە لە جیهاندا.
  • 3:39 - 3:41
    گەنجەکانمان پەناگە لە گۆڕینی پێکهاتە
  • 3:41 - 3:44
    بنچینەییەکانی هونەردا بەدەست دەهێنن،
  • 3:45 - 3:49
    پشت دەبەستن بەو سەلامەتیەی
    چۆپئاڕت بۆیان دەستەبەر دەکات.
  • 3:49 - 3:55
    زۆربەی خەڵکە ونبووەکان هونەر
    بۆ گەیشتن بە ئامانج بەکاردەهێنن،
  • 3:55 - 3:58
    بەڵام ڕزگاربوون لە
    ون بوون بەو شێوەێە ئاسان نیە.
  • 4:00 - 4:03
    خوشک و برایەکمان هەیە، جێرمی و کێڵی،
  • 4:03 - 4:05
    لە بەرنامەکەمان بۆ ماوەی
    سێ ساڵ بەشداربوون.
  • 4:07 - 4:10
    هەموو ئێوارەیەکی چوارشممە سەردانی
    چۆپئاڕتیان دەکرد.
  • 4:11 - 4:12
    نزیکەی ساڵێک پێش ئێستا،
  • 4:14 - 4:17
    دایکی جێرمی و کێڵی لەهۆش چوو
    و لە پێش چاویان گیانی سپارد.
  • 4:18 - 4:21
    تیمەکانی فریاگوزاری نەیانتوانی ڕزگاری بکەن
  • 4:23 - 4:25
    دەگریان لەو کاتەی باوکیان
  • 4:25 - 4:29
    مافی بەخێوکردنی منداڵەکانی بە ئێرین،
    یەکێک لە پشتگیریکەرانی چۆپئاڕت، سپارد.
  • 4:29 - 4:32
    تەنانەت ڕێگەی بە منداڵەکانی نەدا
    جووتێک کەوش لە ماڵ ببەنە دەرێ.
  • 4:34 - 4:36
    ئەم زنجیرە بەسەرهاتانە دڵی منیان شکاند،
  • 4:37 - 4:41
    بەڵەم متمانەی جێرمی و
    کێلی لە چۆپئاڕت دەگەڕایەوە
  • 4:41 - 4:43
    ئەوە بوو وای لێکردم بەردەوام بم.
  • 4:44 - 4:46
    کێڵی لە ناخۆشترین کاتدا
    بانگی ئێرینی دەکرد،
  • 4:47 - 4:49
    دەیزانی کە ئێرین هەرچیەکی ویستبا دەیکرد
  • 4:49 - 4:52
    تاکو وایان لێبکات هەست بە
    خۆشەویستی و گرنگی پێدان بکەن،
  • 4:52 - 4:57
    بۆی سەلماندم کە هونەر
    سەرەتایەکە بۆ سەرکەوتن،
  • 4:57 - 5:00
    دەتوانین گەنجی بێ لانە چاک بکەینەوە.
  • 5:01 - 5:03
    و بەردەوام دەبین لە بنیاتنان.
  • 5:03 - 5:05
    ئێمە بۆ دیڤن بنیاتی دەنێین،
  • 5:05 - 5:07
    کە لەگەڵ خێزانەکەی بێ لانەن
  • 5:07 - 5:11
    دایکی دەبوو لە نێوان دەرمان
    و کرێی مانگانە یەکێکی هەڵبژاردبا.
  • 5:12 - 5:15
    ئەو خۆشەویستی بۆ وێنە کیشان لە ڕیگەی
    چۆپئاڕت دۆزیەوە.
  • 5:15 - 5:17
    ئێمە بۆ لییز بنیاتی دەنێین،
  • 5:17 - 5:20
    زۆرترین ساڵانی گەنجیەتی
    لەسەر شەقام بەسەر برد
  • 5:20 - 5:23
    بەڵام لە ڕێگەی مۆسیقاوە خۆی دۆزیەوە
  • 5:23 - 5:27
    کاتێک لە تەمەنی لاویەتی
    توشی ئەرکێکی زۆر قورس ببوو.
  • 5:28 - 5:30
    ئێمە بۆ ماریا بنیاتی دەنێین،
  • 5:30 - 5:33
    بۆ ساڕێژبوونی هۆنراوەی بەکار دەهێنا
  • 5:33 - 5:35
    دوای ئەوەی باپیری لە بارهەڵگرەکەدا مرد
  • 5:35 - 5:37
    ئەو لەگەڵ ئەندامانی تری خێزانەکەی دەژیت.
  • 5:39 - 5:44
    و بەم شێوەیە گەنجەکان
    ئەزمونی ئاوارەبوون دەکەن،
  • 5:44 - 5:46
    با پێتان بڵێم،
  • 5:47 - 5:49
    تۆ هێزت هەیە بۆ ئەوەی خۆت بنیات بنێیت،
  • 5:50 - 5:52
    تۆ لە هەموو هونەرەکاندا ڕۆڵت هەیە
  • 5:52 - 5:54
    کە لە سەر ڕابردووت
    بڕیاریت بەسەر ناسەپێنێت..
  • 5:55 - 5:57
    هەرگیز لە شەڕکردن بۆ ئامانجەکەت مەوەستە
  • 5:57 - 6:00
    لەبەرئەوەی تەنانەت لە
    تاریکترین کاتەکانتدا،
  • 6:00 - 6:02
    ئیمە دەتبینین.
  • 6:02 - 6:03
    سوپاس.
  • 6:03 - 6:07
    (چەپڵەڕێزان)
Title:
چۆن هونەر یارمەتی بێ لانەکان دەدات و دروستیان دەکاتەوە.
Speaker:
مالیکا ویتلێی
Description:

مالیکا ویتلێی دامەزرێنەری چۆپئارتە، ڕێکخراوێکە بۆ گەنجە بێ ماڵەکان و جەختکردنەوە لەسەر ئامۆژگاری کردنیان، پێدانی شکۆداری و هەل لە ڕێگای هونەرەوە لە ئەستۆ گرتووە. لەم ئاخاوتنە، قسە لەسەر خۆی دەکات، چیرۆکی بێ ماڵی خۆی
دەگێڕێتەوە و خۆی لە هونەردا دۆزیوەتەوە. موژدەی دەرچەیەکی نوێی بۆ هەموو ئەوانەی کە پەراوێز خراون لە کۆمەڵگەدا پێیە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:28

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions