ژیان لەسەر کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە چی دەچێت
-
0:01 - 0:02من ئاسمانەوانم.
-
0:03 - 0:05من دوو جار بە کەشتی ئاسمانی فڕیوم،
-
0:05 - 0:09ھەروەھا بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر وێستگەی
ئاسمانی نێودەوڵەتی ژیاوم -
0:09 - 0:15خەڵکی زۆرجار ھەمان پرسیارم لێ دەکەن،
ئەویش،"ئاسمان لە چی دەچێت" -
0:15 - 0:17وەک ئەوەی نھێنی بوو بێت.
-
0:17 - 0:19ئاسمان بەشێکە لە ھەموومان،
-
0:19 - 0:26و حەزدەکەم یارمەتیتان بدەم تێبگەن
لەوەی ئەم شوێنە وەک جادووە بۆ ھەموومان. -
0:26 - 0:30ڕۆژێک دوای پەنجاھەمین ساڵیادی
لە دایکبوونم، -
0:30 - 0:33سەرکەوتمە سەر کەپسولێکی ئاسمانی
ڕوسی، -
0:33 - 0:35لە ڕوسیا،
-
0:35 - 0:37و ھەڵدرا بۆ ناو بۆشایی.
-
0:37 - 0:41ھەڵدران ترسناکترین شتە کە ئێمە دەیکەین،
-
0:41 - 0:42ھەروەھا ھەستبزوێنەرترینیشە.
-
0:43 - 0:47سێ، دوو، یەک ... زەوی جێدەھێڵین!
-
0:47 - 0:52ھەستم بە تەواوی جوڵە شێتییە دەست بەسەردا
گیراوەکەی بزوێنەرەکانی موشەکەکان دەکرد -
0:52 - 0:55وەک ئەوەیە کە لەسەر زەوی بمانفڕێنن.
-
0:55 - 0:58خێراتر، خێراتر و خێراتر ڕۆیشتین،
-
0:58 - 1:03ھەتاوەکو، دوای ھەشت خولەک و نیو،
بە مەبەست، ئەو بزوێنەرانە وەستان -- -
1:04 - 1:05کابەنک! --
-
1:05 - 1:07و ئێمە بێ کێشین.
-
1:07 - 1:11و ئەرکەکە و جادووەکە دەستی پێکرد.
-
1:11 - 1:15من و دیمیتری و پاولۆ بە دەوری زەویدا
دەگەڕاین -
1:15 - 1:16لە کەشتیە ئاسمانیە بچوکەکەماندا،
-
1:16 - 1:19بە وریاییەوە لە وێستگەی ئاسمانی نزیک
دەبووینەوە. -
1:19 - 1:24ئەمە سەمایەکی ئاڵۆزە لە ١٧،٥٠٠ میل لە
سەعاتێکدا -
1:24 - 1:27لە نێوان موشەکەکەماندا
قەبارەی سەیارەیەکی زیرەک، -
1:27 - 1:31و کەشتیەکی ئاسمانی،
قەبارەی گۆڕەپانێکی تۆپی پێیە. -
1:31 - 1:38ئێمە گەیشتین لەگەڵ بەرکەوتنی
دەنگێکی نزمی کەشتییەکان. -
1:38 - 1:41دەرگاکانمان کردەوە،
-
1:41 - 1:44دەستمان کرد بە جوڵانی ئازاد لە بۆشاییدا،
-
1:44 - 1:46و ئێستا ئێمە شەشین .
-
1:46 - 1:49ئێمە خێزانی ئاسمانین، خێزانێکی دەستبەجێ.
-
1:51 - 1:54بەشە پەسندەکە لای من سەبارەت بە زیندوو
مانەوە لەوێ -
1:54 - 1:56فڕین بوو.
-
1:56 - 1:57حەزم لەوە بوو.
-
1:57 - 1:59وەک ئەوە بوو ببیت بە پیتەر پان.
-
1:59 - 2:01ئەمە وەک سەرئاوکەوتن نییە.
-
2:01 - 2:03بە تەنھا یەک پەنجە لێدان
-
2:03 - 2:06لە ڕاستیدا دەتوانێت پاڵت بنێت بە درێژایی
تەواوی وێستگەی ئاسمانی، -
2:06 - 2:09و دوای ئەمە دەتوانی پەنجەکانی
پێت بەکاربهێنیت بۆ گرتن. -
2:09 - 2:13یەکێک لەو شتانەی کە حەزم لێ بوو
ڕاماڵین بوو بە بێدەنگی -
2:13 - 2:15بە ناو وێستگە ئاسمانیەکە،
-
2:15 - 2:17کە بە درێژایی شەو ھاژە ھاژی دەکرد.
-
2:17 - 2:20ھەندێک جار بیرم دەکردەوە، ئەو دەزانێت
من لەوێم، -
2:20 - 2:22تەنھا بێدەنگیی.
-
2:22 - 2:26ھاوبەشی کردنی ئەو پرسە لەگەڵ دەستەکەدا
-
2:26 - 2:29بەشێکی تر بوو لەوەی کە بەلامەوە گرنگ بوو.
-
2:30 - 2:36ڕۆژێکی نموونەیی لە بۆشایی بەچوونە سەر
کارێکی تەواو دەست پێدەکات. -
2:36 - 2:39لە خەو ھەستام، چوومە خوارەوە بۆ
تاقیگەکە -
2:39 - 2:43و سڵاوم کرد لە جوانترین دیمەنی بەیانیان
بۆ ھەمیشە. -
2:44 - 2:49ئەمە چوونە سەرکارێکی زۆر خێرایە،
تەنھا ٣٠ چرکە، -
2:49 - 2:51و ھەرگیز ماندوو نەبووین
لە سەیرکردنی ئەو پەنجەرەیە. -
2:51 - 2:56پیموابێت ئەوەی بەبیر دەھێنانینەوە
کە ھێشتا زۆر نزیکین لە زەوی. -
2:56 - 3:00دەستەکەمان دووەم بوو لەوەی باسکی ڕۆبۆتی
کەنەدی بەکاربھێنێت بۆ ھەمیشە -
3:00 - 3:04بۆ زاڵبوون بەسەر کەشتی پاشەکەوت کە
قەبارەکەی ھێندەی پاسێکی قوتابخانە بوو -
3:04 - 3:06کە دەرزەنێک تاقیکردنەوەی جۆراوجۆری لە
خۆدەگرت -
3:06 - 3:10و تاکە چوکلێت کە ئێمە دەمان بینی بۆ
ماوەی چوار مانگی داھاتوو. -
3:11 - 3:14ئێستا، چوکلێت لە لایەک،
ھەر یەک لەو تاقیکردنەوانە -
3:14 - 3:18ڕێگەمان دەدات وەڵامی ئەو پرسیارە
زانستییانە بدەینەوە کە -
3:18 - 3:21ناتوانین لەسەر زەوی وەڵامیان بدەینەوە.
-
3:21 - 3:23کەوایە، ئەمە وەک ھاوێنەیەکی جیاوازە
-
3:23 - 3:26ڕێگەمان پێدەدات بۆ وەڵام دانەوەی
پرسیاری وەک، -
3:27 - 3:28"چی دەربارەی گڕگرتن؟"
-
3:28 - 3:31"چی دەربارەی گازاوی جووڵەیی؟"
-
3:31 - 3:33ئێستا، خەوتن دڵخۆشکەرە.
-
3:33 - 3:36ئەو شتەی حەزم لێیە -- مەبەستم، دەتوانی
سەرەوژێر، ڕاست و چەپ بیت -- -
3:36 - 3:39حەزم لێیە: لولبیت لە تۆپێکی بچووکدا
و سەرئاو بکەویت. -
3:40 - 3:42جل شۆرکە؟ نەخێر.
-
3:42 - 3:46جلوبەرگە پیسەکانمان باردەکەینە
ناو کەشتیەکی پاشەکەوتی بەتاڵ -
3:46 - 3:48و دەینێرینە ناو بۆشایی.
-
3:48 - 3:49گەرماوەکە.
-
3:49 - 3:51ھەمووکەس دەیەوێت بزانێت.
-
3:51 - 3:54سەختە بۆ ئەوەی کە تێبگەیت،
بۆیە ڤیدیۆیەکی بچووکم کرد، -
3:54 - 3:56لەبەرئەوەی دەمویست منداڵەکان تێبگەن
-
3:56 - 3:59کە بنەمایی بۆشیی ڕۆژەکەی دەپاراست
-
3:59 - 4:02و تەنھا شنەیەکی نەرم و نیان وایدەکرد
ھەمووشتێک بڕوات -
4:02 - 4:04کە دەبوو وا بوایە.
-
4:04 - 4:06باشە، لە ژیانی ڕاستەقینەدا وایە.
-
4:06 - 4:07(پێکەنین)
-
4:07 - 4:09سوڕاندنەوەکاری؟ بێگومان.
-
4:09 - 4:14کەواتە میزەکەی خۆمان دەبەین، ئەمباری
دەکەین، دەیپاڵێوین و ئینجا دەیخۆینەوە. -
4:14 - 4:15و ئەمە بەڕاستی بەتامە.
-
4:15 - 4:16(پێکەنین)
-
4:17 - 4:19دانیشتن لە دەوری مێزەکە.
-
4:19 - 4:21خواردنی خۆراک کە شێوەی خراپە
بەڵام بەڕاستی تامی زۆر خۆشە. -
4:22 - 4:24بەڵام کۆبونەوە لە دەوری مێزەکە گرنگە،
-
4:24 - 4:28وا بیردەکەمەوە لە ھەردووکیان زەوی و
بۆشایی ئاسمان، -
4:28 - 4:30لەبەرئەمەیە کە دەستەکە پێکەوە
دەلکێنێت. -
4:31 - 4:35بۆ من، مۆسیقا وا دەکات لە پەیوەندی بمێنیت
بۆ تەواوی جیھان. -
4:35 - 4:38دوێتێکم لێدا لە نێوان زەوی و
ئاسمان -
4:38 - 4:41لەگەڵ ئیان ئاندێرسنی جێسرۆ توڵ
-
4:41 - 4:44لە پەنجاھەمین ساڵیادی گەشتی ئاسمانی مرۆڤ.
-
4:45 - 4:47پەیوەندی کردن بە خێزانەوە زۆر گرنگ بوو.
-
4:47 - 4:52ھەموو ڕۆژێک قسەم لەگەڵ خێزانەکەمدا دەکرد
لەو ھەموو کاتەی لە سەرەوە بووم، -
4:52 - 4:57و کتێبم بۆ کوڕەکەم دەخوێندەوە وەک
ڕێگەیەک ئەوەی پێکەوە بین. -
4:57 - 4:58زۆر گرنگە.
-
4:58 - 5:01ئێستا، کاتێک کەشتیە ئاسمانیەکە
بەسەر ماساچووسێتدا فڕی، -
5:01 - 5:02خێزانەکەم ڕایانکردبووە دەرەوە،
-
5:02 - 5:07و سەیری بریسکەدارترین ئەستێرەیان کردبوو کە
چارۆکەی لە ئاسمان ھەڵدابوو. -
5:07 - 5:10و کاتێک سەیری خوارەوەم کرد،
نەمدەتوانی خانوەکەم ببینم، -
5:10 - 5:14بەڵام ئەوە واتای زۆرە بۆ من کە ئەو کەسانەی
خۆشم دەویستن -
5:14 - 5:17سەیری سەرەوەیان دەکرد کاتێک کە من
سەیری خوارەوەم دەکرد. -
5:17 - 5:23کەواتە کەشتی ئاسمانی، بۆ من، شوێنێکە
ئەرک و جادوو پێکەوە دێن. -
5:23 - 5:26ئەرکەکە، کارەکە ھەنگاوی ژیانییە
-
5:26 - 5:28لە گەڕانی زیاتر لە چاو هەسارەکەی خۆماندا
-
5:28 - 5:32و تێگەیشتن لە پێویستی بەردەوام بوون
لەسەر زەوی. -
5:32 - 5:34حەزم کرد بەشێک بووم لەوە،
-
5:34 - 5:36و ئەگەر بمتوانیبایە خێزانەکەم لەگەڵ خۆم
ببەم، -
5:37 - 5:38ھەرگیز نەدەھاتمەوە بۆ ماڵەوە.
-
5:39 - 5:42و ڕوانگەی من لە وێستگەکەوە ئەوەی
نیشاندام -
5:42 - 5:45ئێمە ھەموومان لە ھەمان شوێنەوە
ھاتووین. -
5:45 - 5:48ئێمە ھەموومان ڕۆڵی خۆمان ھەیە
بیگێڕین. -
5:48 - 5:52لەبەرئەوەی، زەوی کەشتی ئێمەیە.
-
5:52 - 5:54بۆشایی ماڵی ئێمەیە.
-
5:55 - 6:00و ئێمە دەستەی کەشتی ئاسمانی زەوین.
-
6:01 - 6:02سوپاس.
-
6:02 - 6:03(چەپڵە)
- Title:
- ژیان لەسەر کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە چی دەچێت
- Speaker:
- کەیدی کۆڵمان
- Description:
-
لەم ئاخاوتنە کورت و خۆشەدا، ئاسمانەوان 'کەیدی کۆڵمان' بەخێرھاتنمان دەکات بۆ چونە نێو کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی کە ئەو شەش مانگی لەوێ بەسەر بردبوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەو تاقیکردنەوانەی سنورەکانی زانست فراوان دەکات. گوێ بگرن فڕین بۆ کارکردن چۆنە، خەوتن بە بێ ھێزی ڕاکێشانی زەوی و بە خێرایی ١٧،٥٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا بژیت بە دەوری زەویدا لە چی دەچێت.
کۆڵمان گوتی"کەشتی ئاسمانی ئەو شوێنەیە کە ئەرک و جادوو پێکەوە دێن ،" - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 06:16
halo fariq approved Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
halo fariq edited Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for What it's like to live on the International Space Station |