Return to Video

ژیان لەسەر کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە چی دەچێت

  • 0:01 - 0:02
    من ئاسمانەوانم.
  • 0:03 - 0:05
    من دوو جار بە کەشتی ئاسمانی فڕیوم،
  • 0:05 - 0:09
    ھەروەھا بۆ ماوەی شەش مانگ لەسەر وێستگەی
    ئاسمانی نێودەوڵەتی ژیاوم
  • 0:09 - 0:15
    خەڵکی زۆرجار ھەمان پرسیارم لێ دەکەن،
    ئەویش،"ئاسمان لە چی دەچێت"
  • 0:15 - 0:17
    وەک ئەوەی نھێنی بوو بێت.
  • 0:17 - 0:19
    ئاسمان بەشێکە لە ھەموومان،
  • 0:19 - 0:26
    و حەزدەکەم یارمەتیتان بدەم تێبگەن
    لەوەی ئەم شوێنە وەک جادووە بۆ ھەموومان.
  • 0:26 - 0:30
    ڕۆژێک دوای پەنجاھەمین ساڵیادی
    لە دایکبوونم،
  • 0:30 - 0:33
    سەرکەوتمە سەر کەپسولێکی ئاسمانی
    ڕوسی،
  • 0:33 - 0:35
    لە ڕوسیا،
  • 0:35 - 0:37
    و ھەڵدرا بۆ ناو بۆشایی.
  • 0:37 - 0:41
    ھەڵدران ترسناکترین شتە کە ئێمە دەیکەین،
  • 0:41 - 0:42
    ھەروەھا ھەستبزوێنەرترینیشە.
  • 0:43 - 0:47
    سێ، دوو، یەک ... زەوی جێدەھێڵین!
  • 0:47 - 0:52
    ھەستم بە تەواوی جوڵە شێتییە دەست بەسەردا
    گیراوەکەی بزوێنەرەکانی موشەکەکان دەکرد
  • 0:52 - 0:55
    وەک ئەوەیە کە لەسەر زەوی بمانفڕێنن.
  • 0:55 - 0:58
    خێراتر، خێراتر و خێراتر ڕۆیشتین،
  • 0:58 - 1:03
    تاکو، دوای ھەشت خولەک و نیو،
    بە مەبەست، ئەو بزوێنەرانە وەستان --
  • 1:04 - 1:05
    کابەنک! --
  • 1:05 - 1:07
    و ئێمە بێ کێشین.
  • 1:07 - 1:11
    و ئەرکەکە و جادووەکە دەستی پێکرد.
  • 1:11 - 1:15
    من و دیمیتری و پاولۆ بە دەوری زەویدا
    دەگەڕاین
  • 1:15 - 1:16
    لە کەشتیە ئاسمانیە بچوکەکەماندا،
  • 1:16 - 1:19
    بە وریاییەوە لە وێستگەی ئاسمانی نزیک
    دەبووینەوە.
  • 1:19 - 1:24
    ئەمە سەمایەکی ئاڵۆزە لە ١٧،٥٠٠ میل لە
    سەعاتێکدا
  • 1:24 - 1:27
    لە نێوان موشەکەکەماندا
    قەبارەی سەیارەیەکی زیرەک،
  • 1:27 - 1:31
    و کەشتیەکی ئاسمانی،
    قەبارەی گۆڕەپانێکی تۆپی پێیە.
  • 1:31 - 1:38
    ئێمە گەیشتین لەگەڵ بەرکەوتنی
    دەنگێکی نزمی کەشتییەکان.
  • 1:38 - 1:41
    دەرگاکانمان کردەوە،
  • 1:41 - 1:44
    دەستمان کرد بە جوڵانی ئازاد لە بۆشاییدا،
  • 1:44 - 1:46
    و ئێستا ئێمە شەشین .
  • 1:46 - 1:49
    ئێمە خێزانی ئاسمانین، خێزانێکی دەستبەجێ.
  • 1:51 - 1:54
    بەشە پەسندەکە لای من سەبارەت بە زیندوو
    مانەوە لەوێ
  • 1:54 - 1:56
    فڕین بوو.
  • 1:56 - 1:57
    حەزم لەوە بوو.
  • 1:57 - 1:59
    وەک ئەوە بوو ببیت بە پیتەر پان.
  • 1:59 - 2:01
    ئەمە وەک سەرئاوکەوتن نییە.
  • 2:01 - 2:03
    بە تەنھا یەک پەنجە لێدان
  • 2:03 - 2:06
    لە ڕاستیدا دەتوانێت پاڵت بنێت بە درێژایی
    تەواوی وێستگەی ئاسمانی،
  • 2:06 - 2:09
    و دوای ئەمە دەتوانی پەنجەکانی
    پێت بەکاربهێنیت بۆ گرتن.
  • 2:09 - 2:13
    یەکێک لەو شتانەی کە حەزم لێ بوو
    ڕاماڵین بوو بە بێدەنگی
  • 2:13 - 2:15
    بە ناو وێستگە ئاسمانیەکە،
  • 2:15 - 2:17
    کە بە درێژایی شەو ھاژە ھاژی دەکرد.
  • 2:17 - 2:20
    ھەندێک جار بیرم دەکردەوە، ئەو دەزانێت
    من لەوێم،
  • 2:20 - 2:22
    تەنھا بێدەنگیی.
  • 2:22 - 2:26
    ھاوبەشی کردنی ئەو پرسە لەگەڵ دەستەکەدا
  • 2:26 - 2:29
    بەشێکی تر بوو لەوەی کە بەلامەوە گرنگ بوو.
  • 2:30 - 2:36
    ڕۆژێکی نموونەیی لە بۆشایی بەچوونە سەر
    کارێکی تەواو دەست پێدەکات.
  • 2:36 - 2:39
    لە خەو ھەستام، چوومە خوارەوە بۆ
    تاقیگەکە
  • 2:39 - 2:43
    و سڵاوم کرد لە جوانترین دیمەنی بەیانیان
    بۆ ھەمیشە.
  • 2:44 - 2:49
    ئەمە چوونە سەرکارێکی زۆر خێرایە،
    تەنھا ٣٠ چرکە،
  • 2:49 - 2:51
    و ھەرگیز ماندوو نەبووین
    لە سەیرکردنی ئەو پەنجەرەیە.
  • 2:51 - 2:56
    پێموابێت ئەوەی بەبیر دەھێنانینەوە
    کە ھێشتا زۆر نزیکین لە زەوی.
  • 2:56 - 3:00
    دەستەکەمان دووەم بوو لەوەی باسکی ڕۆبۆتی
    کەنەدی بەکاربھێنێت بۆ ھەمیشە
  • 3:00 - 3:04
    بۆ زاڵبوون بەسەر کەشتی پاشەکەوت کە
    قەبارەکەی ھێندەی پاسێکی قوتابخانە بوو
  • 3:04 - 3:06
    کە دەرزەنێک تاقیکردنەوەی جۆراوجۆری لە
    خۆدەگرت
  • 3:06 - 3:10
    و تاکە چوکلێت کە ئێمە دەمان بینی بۆ
    ماوەی چوار مانگی داھاتوو.
  • 3:11 - 3:14
    ئێستا، چوکلێت لە لایەک،
    ھەر یەک لەو تاقیکردنەوانە
  • 3:14 - 3:18
    ڕێگەمان دەدات وەڵامی ئەو پرسیارە
    زانستییانە بدەینەوە کە
  • 3:18 - 3:21
    ناتوانین لەسەر زەوی وەڵامیان بدەینەوە.
  • 3:21 - 3:23
    کەوایە، ئەمە وەک ھاوێنەیەکی جیاوازە
  • 3:23 - 3:26
    ڕێگەمان پێدەدات بۆ وەڵام دانەوەی
    پرسیاری وەک،
  • 3:27 - 3:28
    "چی دەربارەی گڕگرتن؟"
  • 3:28 - 3:31
    "چی دەربارەی گازاوی جووڵەیی؟"
  • 3:31 - 3:33
    ئێستا، خەوتن دڵخۆشکەرە.
  • 3:33 - 3:36
    ئەو شتەی حەزم لێیە -- مەبەستم، دەتوانی
    سەرەوژێر، ڕاست و چەپ بیت --
  • 3:36 - 3:39
    حەزم لێیە: لوولبیت لە تۆپێکی بچووکدا
    و سەرئاو بکەویت.
  • 3:40 - 3:42
    جل شۆرگە؟ نەخێر.
  • 3:42 - 3:46
    جلوبەرگە پیسەکانمان باردەکەینە
    ناو کەشتیەکی پاشەکەوتی بەتاڵ
  • 3:46 - 3:48
    و دەینێرینە ناو بۆشایی.
  • 3:48 - 3:49
    گەرماوەکە.
  • 3:49 - 3:51
    ھەمووکەس دەیەوێت بزانێت.
  • 3:51 - 3:54
    سەختە بۆ ئەوەی کە تێبگەیت،
    بۆیە ڤیدیۆیەکی بچووکم کرد،
  • 3:54 - 3:56
    لەبەرئەوەی دەمویست منداڵەکان تێبگەن
  • 3:56 - 3:59
    کە بنەمایی بۆشیی ڕۆژەکەی دەپاراست
  • 3:59 - 4:02
    و تەنھا شنەیەکی نەرم و نیان وایدەکرد
    ھەمووشتێک بڕوات
  • 4:02 - 4:04
    کە دەبوو وا بوایە.
  • 4:04 - 4:06
    باشە، لە ژیانی ڕاستەقینەدا وایە.
  • 4:06 - 4:07
    (پێکەنین)
  • 4:07 - 4:09
    سوڕاندنەوەکاری؟ بێگومان.
  • 4:09 - 4:14
    کەواتە میزەکەی خۆمان دەبەین، ئەمباری
    دەکەین، دەیپاڵێوین و ئینجا دەیخۆینەوە.
  • 4:14 - 4:15
    و ئەمە بەڕاستی بەتامە.
  • 4:15 - 4:16
    (پێکەنین)
  • 4:17 - 4:19
    دانیشتن لە دەوری مێزەکە.
  • 4:19 - 4:21
    خواردنی خۆراک کە شێوەی خراپە
    بەڵام بەڕاستی تامی زۆر خۆشە.
  • 4:22 - 4:24
    بەڵام کۆبونەوە لە دەوری مێزەکە گرنگە،
  • 4:24 - 4:28
    وا بیردەکەمەوە لە ھەردووکیان زەوی و
    بۆشایی ئاسمان،
  • 4:28 - 4:30
    لەبەرئەمەیە کە دەستەکە پێکەوە
    دەلکێنێت.
  • 4:31 - 4:35
    بۆ من، مۆسیقا وا دەکات لە پەیوەندی بمێنیت
    بۆ تەواوی جیھان.
  • 4:35 - 4:38
    دوێتێکم لێدا لە نێوان زەوی و
    ئاسمان
  • 4:38 - 4:41
    لەگەڵ ئیان ئاندێرسنی جێسرۆ توڵ
  • 4:41 - 4:44
    لە پەنجاھەمین ساڵیادی گەشتی ئاسمانی مرۆڤ.
  • 4:45 - 4:47
    پەیوەندی کردن بە خێزانەوە زۆر گرنگ بوو.
  • 4:47 - 4:52
    ھەموو ڕۆژێک قسەم لەگەڵ خێزانەکەمدا دەکرد
    لەو ھەموو کاتەی لە سەرەوە بووم،
  • 4:52 - 4:57
    و کتێبم بۆ کوڕەکەم دەخوێندەوە وەک
    ڕێگەیەک ئەوەی پێکەوە بین.
  • 4:57 - 4:58
    زۆر گرنگە.
  • 4:58 - 5:01
    ئێستا، کاتێک کەشتیە ئاسمانیەکە
    بەسەر ماساچووسێتدا فڕی،
  • 5:01 - 5:02
    خێزانەکەم ڕایانکردبووە دەرەوە،
  • 5:02 - 5:07
    و سەیری بریسکەدارترین ئەستێرەیان کردبوو کە
    چارۆکەی لە ئاسمان ھەڵدابوو.
  • 5:07 - 5:10
    و کاتێک سەیری خوارەوەم کرد،
    نەمدەتوانی خانوەکەم ببینم،
  • 5:10 - 5:14
    بەڵام ئەوە واتای زۆرە بۆ من کە ئەو کەسانەی
    خۆشم دەویستن
  • 5:14 - 5:17
    سەیری سەرەوەیان دەکرد کاتێک کە من
    سەیری خوارەوەم دەکرد.
  • 5:17 - 5:23
    کەواتە کەشتی ئاسمانی، بۆ من، شوێنێکە
    ئەرک و جادوو پێکەوە دێن.
  • 5:23 - 5:26
    ئەرکەکە، کارەکە ھەنگاوی ژیانییە
  • 5:26 - 5:28
    لە گەڕانی زیاتر لە چاو هەسارەکەی خۆماندا
  • 5:28 - 5:32
    و تێگەیشتن لە پێویستی بەردەوام بوون
    لەسەر زەوی.
  • 5:32 - 5:34
    حەزم کرد بەشێک بووم لەوە،
  • 5:34 - 5:36
    و ئەگەر بمتوانیبایە خێزانەکەم لەگەڵ خۆم
    ببەم،
  • 5:37 - 5:38
    ھەرگیز نەدەھاتمەوە بۆ ماڵەوە.
  • 5:39 - 5:42
    و ڕوانگەی من لە وێستگەکەوە ئەوەی
    نیشاندام
  • 5:42 - 5:45
    ئێمە ھەموومان لە ھەمان شوێنەوە
    ھاتووین.
  • 5:45 - 5:48
    ئێمە ھەموومان ڕۆڵی خۆمان ھەیە
    بیگێڕین.
  • 5:48 - 5:52
    لەبەرئەوەی، زەوی کەشتی ئێمەیە.
  • 5:52 - 5:54
    بۆشایی ماڵی ئێمەیە.
  • 5:55 - 6:00
    و ئێمە دەستەی کەشتی ئاسمانی زەوین.
  • 6:01 - 6:02
    سوپاس.
  • 6:02 - 6:03
    (چەپڵە)
Title:
ژیان لەسەر کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی لە چی دەچێت
Speaker:
کەیدی کۆڵمان
Description:

لەم ئاخاوتنە کورت و خۆشەدا، ئاسمانەوان 'کەیدی کۆڵمان' بەخێرھاتنمان دەکات بۆ چونە نێو کەشتی ئاسمانی نێودەوڵەتی کە ئەو شەش مانگی لەوێ بەسەر بردبوو، بۆ جێبەجێکردنی ئەو تاقیکردنەوانەی سنورەکانی زانست فراوان دەکات. گوێ بگرن فڕین بۆ کارکردن چۆنە، خەوتن بە بێ ھێزی ڕاکێشانی زەوی و بە خێرایی ١٧،٥٠٠ میل لە کاتژمێرێکدا بژیت بە دەوری زەویدا لە چی دەچێت.
کۆڵمان گوتی"کەشتی ئاسمانی ئەو شوێنەیە کە ئەرک و جادوو پێکەوە دێن ،"

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
06:16

Kurdish (Central) subtitles

Revisions