Return to Video

زانستی ئاڵۆزی ئازار - جۆشوا و. پەیت

  • 0:07 - 0:10
    لە ساڵی ١٩٩٥دا، لە گۆڤارێکی پزیشکی
    بەڕیتانیدا
  • 0:10 - 0:14
    ڕاپۆرتێکی سەرسوڕهێنەر دەربارەی وەستایەکی
    خانووی تەمەن ٢٩ ساڵ بڵاوکرایەوە.
  • 0:14 - 0:18
    بەڕێکەوت باز دەداتە سەر بزمارێکی
    ١٥ سانتیمەتری،
  • 0:18 - 0:22
    کە ڕاستەوخۆ دەچێتە ناو پووتە
    پۆڵایینیەکەیەوە،
  • 0:22 - 0:28
    لە ئازارێکی ئەوەندە سەختدابوو، بەرگەی
    بچوکترین جوڵەی نەدەگرت.
  • 0:28 - 0:32
    کاتێک دکتۆرەکان پوتەکەیان لەپێیدا داکەند،
    ڕووبەڕووی دیمەنێکی چاوەڕواننەکراو بوونەوە
  • 0:32 - 0:36
    بزمارەکە بەهیچ شێوەیەک بەر پێی نەکەوتبوو.
  • 0:36 - 0:37
    بۆ سەدەها ساڵ،
  • 0:37 - 0:42
    زاناکان پێیان وابوو ئازار وەڵامدانەوەیەکی
    ڕاستەوخۆیە بۆ برینداربوون.
  • 0:42 - 0:47
    بەپێی ئەو لۆجیکە، هەتا برینەکە سەختتر بێت،
    ئازارەکەی زیادتر دەبێت.
  • 0:47 - 0:50
    بەڵام لەگەڵ زانینی زیاترمان دەربارەی
    زانستی ئازار،
  • 0:50 - 0:55
    زانیمان کە ئازار و برینداربوونی شانەکان
    هەمیشە دەست لەناو دەست نارۆن،
  • 0:55 - 1:00
    تەنانەت ئەگەر میکانیزمی مەترسییە
    گوێزەرەوەکانی جەستەش بە تەواوی کاربکەن.
  • 1:00 - 1:05
    دەتوانین هەست بە ئازارێکی زۆر سەخت بکەین
    ئەگەر بریندارییەکی ڕاستەوخۆش بوونی نەبێت.
  • 1:05 - 1:08
    تەنانەت ئازار بەبێ هیچ برینێک.
  • 1:08 - 1:12
    وەک وەستاکە، یان کەیسی هاوسەری ئافرەتە
  • 1:12 - 1:18
    دووگیانەکان کە هەست بە ئازاری ژنەکانیان
    دەکەن لەکاتی دووگیانی و منداڵبوندا.
  • 1:18 - 1:20
    چی ڕودەدات لێرە؟
  • 1:20 - 1:23
    لە ڕاستیدا دوو دیاردە هەیە لێرەدا:
  • 1:23 - 1:28
    ئەزمونکردنی ئازار، لەگەڵ پرۆسەیەکی
    بایۆلۆجی پێی دەوترێت پەرچەئازار.
  • 1:28 - 1:32
    پەرچەئازار کاردانەوەیەکی
    پارێزەری کۆئەندامی دەمارە
  • 1:32 - 1:35
    بۆ هاندەری زیانبەخش یان نیمچە زیانبەخش.
  • 1:35 - 1:37
    هەستەوەرەکان لەکۆتاییە
    دەمارە تایبەتمەندەکاندا
  • 1:37 - 1:41
    هەڕەشە کیمیاییەکان، میکانیکییەکان و
    گەرمییەکان دەناسنەوە.
  • 1:41 - 1:43
    ئەگەر بڕی تەواو لە هەستەوەرەکان چالاک
    ببن.
  • 1:43 - 1:48
    ئاماژە کارەباییەکان بە دەماردا دەڕۆن بۆ
    دڕکە پەتک و پاشان بۆ دەماخ.
  • 1:48 - 1:51
    دەماخ گرنگی ئەم ئاماژانە دەپێوێت
  • 1:51 - 1:55
    و ئازار دروست دەکات ئەگەر بڕیار بدات
    کە جەستە پێویستی بە پاراستن هەیە.
  • 1:55 - 1:59
    ئاسایی، ئازار یارمەتی جەستە دەدات لە
    دوورکەوتنەوە لە زیان و برینداربوونی زیاتر.
  • 1:59 - 2:03
    بەڵام شان بە شانی پەرچەئازار چەندین
    فاکتەری دیکە هەن
  • 2:03 - 2:09
    کە دەتوانن ببنە هۆی دروست بوونی ئازار-
    و کەمکردنەوەی سوودی ئازار
  • 2:09 - 2:14
    یەکەم، فاکتەری بایۆلۆجی هەن کە ئاماژەی
    پەرچە ئازار بۆ دەماخ زیاد دەکەن.
  • 2:14 - 2:17
    ئەگەر دەمارە خانەکان بە بەردەوامی
    چالاک ببنەوە،
  • 2:17 - 2:20
    ڕەنگە دەماخ بڕیاری زیاتر
    هەستیار بوونیان بدات
  • 2:20 - 2:23
    بۆ پاراستنی باشی جەستە لە هەڕەشەکان.
  • 2:23 - 2:26
    دەکرێت هەستەوەری هەستیارتر زیاد بکرێت بۆ
    دەمارە خانەکان
  • 2:26 - 2:30
    هەتا ئەوەندە هەستیار دەبن کە بچوکترین
    دەست لێدان لەپێست
  • 2:30 - 2:33
    ئاماژەی کارەبایی بەهێز دروست بکەن.
  • 2:33 - 2:34
    لە دۆخی دیکەدا،
  • 2:34 - 2:40
    دەمارەکان ڕادێن بە باشتر ناردنی ئاماژەکان،
    بە گەورەکردنی پەیامەکە.
  • 2:40 - 2:41
    ئەم جۆرە گەورەکردنە
  • 2:41 - 2:45
    زیاتر لەو کەسانەدا باوە کە ئازاری
    درێژخایەنیان هەیە
  • 2:45 - 2:49
    بەو ئازارانە دەگوترێت کە
    ٣ مانگ زیاتر دەخایەنن.
  • 2:49 - 2:53
    کاتێک کۆئەندامی دەمار لە دۆخێکی
    چالاکی زۆردا دەبێت
  • 2:53 - 2:56
    دەکرێت ئازار کەمتر بێت بەراورد بە
    زیانی فیزیکی.
  • 2:56 - 3:00
    ئەمەش سوڕێکی دزێو دروست دەکات لەگەڵ
    درێژتر بوونی کاتی ئازارەکە
  • 3:00 - 3:03
    چارەسەرکردنی سەختتر دەبێت
  • 3:03 - 3:07
    ڕوونە کە هۆکاری دەروونیش
    ڕۆڵی هەیە لە ئازاردا.
  • 3:07 - 3:12
    بە هاندانی پەرچەئازار و
    هاندانی ڕاستەوخۆی دەماخ.
  • 3:12 - 3:15
    دۆخی دەروونی کەسێک، یادەوەری،
  • 3:15 - 3:18
    بڕوای بە ئازار و پێشبینی بۆ چارەسەر
  • 3:18 - 3:22
    دەتوانن کاریگەرییان هەبێت لەسەر
    ئەوەی چەند هەست بە ئازار دەکەن
  • 3:22 - 3:23
    لە لێکۆڵینەوەیەکدا،
  • 3:23 - 3:27
    ئەو منداڵانەی پێیان وابوو هیچ دەسەڵاتێکیان
    لە کۆنتڕۆڵکردنی ئازاردا نییە
  • 3:27 - 3:30
    لە ڕاستیدا زیاتر هەستیان
    بە ئازاری سەخت دەکرد
  • 3:30 - 3:33
    بەراورد بەوانەی پێیان وابوو
    بە شێوەیەک دەتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن.
  • 3:33 - 3:35
    هۆکارە ژینگەییەکانیش گرنگن
  • 3:35 - 3:36
    لە تاقیکردنەوەیەکدا،
  • 3:36 - 3:41
    خۆبەخشەکان توڵێکی سارد دەخرایە
    سەر دەستیان
  • 3:41 - 3:45
    ئەوانەی ڕوناکی سوریان نیشان دەدرا زیاتر
    هەستیان بە ئازار دەکرد لەچاو ڕووناکی شین
  • 3:45 - 3:49
    لەگەڵ ئەوەشدا کە تووڵەکە لە هەردوو
    کاتەکەدا هەمان پلەی گەرمی هەبوو.
  • 3:49 - 3:54
    لە کۆتاییدا، هۆکاری کۆمەڵایەتیش وەک
    هەبوونی پاڵپشتی خێزان
  • 3:54 - 3:56
    دەتوانێت کاریگەری لەسەر
    تێگەیشتنی ئازار هەبێت.
  • 3:56 - 3:59
    ئەمانە مانای ئەوەن ڕێگەیەکی درێژی
    چەند لایەن بۆ چارەسەرکردنی ئازار هەن
  • 3:59 - 4:05
    ،کە پزیشک، شارەزای چارەسەری سروشتی
    پزیشکی دەروونی، پەرستار
  • 4:05 - 4:09
    و شارەزایانی تەندروستی دیکەی تێدا
    زۆرترین کەریگەرییان دەبێت.
  • 4:09 - 4:14
    تازە دەست دەکەین بە دەرخستنی میکانیزمەکانی
    پشت ئەزمونکردنی ئازار،
  • 4:14 - 4:17
    بەڵام چەند جێیەکی دڵخۆشکەر
    هەن لە لێکۆڵینەوەکاندا.
  • 4:17 - 4:18
    هەتا لەم دواییانەدا،
  • 4:18 - 4:23
    پێمانوابوو خانەکانی گلیال کە چواردەوری
    دەمارە خانەکان دەدەن تەنها خانەی پاڵپشتن،
  • 4:23 - 4:27
    بەڵام ئێستە دەزانین کە ڕۆڵێکی زۆر گەورەیان
    هەیە لە هاندانی پارچەئازاردا.
  • 4:27 - 4:32
    لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە؛ لەکارخستنی
    هەندێک سوڕی مێشک لە ئەمیگدالا
  • 4:32 - 4:34
    لە جرجدا دەتوانێت ئازار لەناوببات.
  • 4:34 - 4:37
    هەروەها پشکنینی جینات لەو کەسانەدا
    کە نەخۆشی دەگمەنیان هەیە
  • 4:37 - 4:39
    و ناهێڵێت هەست بە ئازار بکەن
  • 4:39 - 4:43
    چەندین نیشانەی دیکەی بۆ دەرمان
    دیاریکردووە
  • 4:43 - 4:46
    و بەهۆی ئەمەشەوە بەرەو چارەسەری جینات.
Title:
زانستی ئاڵۆزی ئازار - جۆشوا و. پەیت
Speaker:
جۆشوا و. پەیت
Description:

تەواوی وانەکە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/the-mysterious-science-of-pain-joshua-w-pate

ساڵی ١٩٩٥، گۆڤارێکی پزیشکی بەریتانی، ڕاپۆرتێکی دەربارەی وەستایەکی خانووبەرە بڵاوکردەوە، کە بەڕێکەوت باز دەداتە سەر بزمارێک و ڕاستەوخۆ دەچیتە ناو پووتە پۆڵایینیەکەیەوە. ئازارەکەی هێندە سەخت بوو، بەرگەی بچووکترین جوڵەی نەدەگرت. بەڵام کاتێک پزیشکەکان پوتەکەیان لەپێیدا داکەند، بینیان بزمارەکە بە هیچ شێوەیەک بەر پێی نەکەتووە. چی ڕوودەدات لێرە؟ جۆشوا و. پەیت لێکۆڵینەوە لە ئەزموونکردنی ئازاردا دەکات.

وانە لە لایەن جۆشوا و. پەیت، دەرهێنانی ستۆیدیۆی ئارتڕەیک

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:47

Kurdish subtitles

Revisions