گەورەبوون لەژێر یاسایی یەک منداڵی چین چۆن هەستێکی بۆ دروست کردم
-
0:00 - 0:04ناوم نانفووە.
-
0:04 - 0:06لە چینی، "نان" واتا "پیاو".
-
0:07 - 0:09"فو"ش واتا "کۆڵەکە".
-
0:10 - 0:12خێزانەکەم خوازیاری منداڵێکی کوڕ بوون،
-
0:12 - 0:15کە گەورە بێت و ببێتە کۆڵەکەی خێزانەکە.
-
0:16 - 0:18کە دەرکەوت کچم،
-
0:18 - 0:20هەر ناویان نام "نانفوو".
-
0:20 - 0:21(پێکەنین)
-
0:21 - 0:24لە ساڵی 1985 لە دایک بووم،
-
0:24 - 0:27شەش ساڵ پێش ڕاگەیاندنی
یاسای هەبوونی یەک منداڵی لە چین. -
0:29 - 0:31ڕێک دوای ئەوهی لە دایکبووم،
-
0:31 - 0:35کارگێڕی ناوخۆ داوایان لە دایکم کرد
کە ببێتە خەسێنراو. -
0:37 - 0:39باپیرم دژی کارگێرەکان وەستایەوە،
-
0:39 - 0:43چونکە نەوەیەکی کوڕی دەویست
بۆ ئەوەی ناوی خێزانەکە هەڵبگرێت. -
0:43 - 0:48دهرئهنجام، خێزانەکەم ڕێگەیان پێدرا
منداڵی دووەمیان ببێت. -
0:48 - 0:50بەڵام دەبوو پێنج ساڵ چاوەڕێ بکەن.
-
0:50 - 0:52و باجێکی زۆر بە حکومەت بدەن.
-
0:54 - 0:57من و براکەم گەورە بووین،
-
0:57 - 1:00دەوروبەرمان پڕبوون لەو خێزانانەی
کەیەک منداڵیان هەبوو. -
1:01 - 1:04لە بیرمە هەستم بە شەرم دەکرد.
-
1:04 - 1:06چونکە برایەکی بچوکم هەبوو.
-
1:07 - 1:11هەستم دەکرد خێزانەکەم هەڵەیەکی
گەورەیان کردووە بە هەبوونی دوو منداڵ. -
1:12 - 1:14لەو کاتە پرسیارێکم کرد
-
1:14 - 1:17ئەو هەستی تاوان و شەرمە
لە کوێووە سەریهەڵداوە. -
1:19 - 1:22ساڵ و نیوێک پێش ئێستا،
منداڵی یەکەمم لە دایک بوو -
1:23 - 1:26باشترین ڕووداوی ژیانم بوو.
-
1:27 - 1:28بوون بە دایک
-
1:28 - 1:32تێروانینێکی نوێی بە منداڵیم بەخشی،
-
1:32 - 1:36ئەمە یادەوەری منداڵیمی بیرخستمەوە لە چین.
-
1:37 - 1:40لە سی ساڵی ڕابردوو،
-
1:40 - 1:44هەموو ئەندامانی خێزانەکەم دەبوو
ڕێگەپێدان لە حکومەت وەرگرن -
1:44 - 1:46بۆ هەبوونی منداڵ.
-
1:46 - 1:48خوازیاربووم بزانم
-
1:48 - 1:52ژیانی ئەو کەسانە چۆنە کە
لەژێر یاسای هەبوونی یەک منداڵی ژیاون. -
1:52 - 1:55بۆیە بڕیامدا چەند دیکۆمێنتاریەک
لەسەر ئەو بابەتە ئامادە بکەم، -
1:57 - 1:59یەکێک لەو کەسانەی کە دواندم
-
1:59 - 2:04مامان بوو، مامانی بۆ هەموو منداڵانی
لە دایکبووی گوندەکەمان کردبوو، -
2:04 - 2:05تەنانەت بۆ منیش.
-
2:06 - 2:10تەمەنی ٨٤ ساڵ بوو کە دواندم.
-
2:10 - 2:12پرسیارم لێکرد،
-
2:12 - 2:16" لە بیرتە بە درێژای ماوەی پیشەکەت
مامانیت بۆ چەند منداڵ کردووە؟' -
2:16 - 2:19ژمارەی لە دایکبووانی نەدەزانی.
-
2:20 - 2:23بەڵام گوتی کە
-
2:23 - 2:27٦٠،٠٠٠ منداڵی بە زۆر لێکردن لەبار بردووە
و خەساندنی کردووە. -
2:29 - 2:31هەروەها گوتیشی،
-
2:31 - 2:34کۆرپە درەنگ لە دایکبووەکان
لە لەبارچوون ڕزگاریان دەبوو. -
2:34 - 2:37و لەدوای مامانی کردنەکە منداڵەکانی دەکوشت.
-
2:37 - 2:41بەبیری دەهاتەوە کە چۆن دەستەکانی دەلەرزین
-
2:41 - 2:43کاتێک کە کارەکەی کردووە.
-
2:44 - 2:45چیرۆکەکەی دایخورپاندم.
-
2:46 - 2:48کاتێک بڕیارمدا فیلمەکە دروست بکەم،
-
2:48 - 2:53پێشبینیم دەکرد چیرۆکێکی سادەبێت
لە سەر تاوانکاری و قوربانی، -
2:53 - 2:55ئەو کەسانەی کە ئەو یاسایەیان جێبەجێکرد
-
2:55 - 2:57و ئەو خەڵکانەی لەگەڵ ئاکامەکەی دەژیەن.
-
2:58 - 3:00بەڵام ئەوە نەبوو بینیم.
-
3:00 - 3:03کاتێک چاوپێکەوتنەکەم لەگەڵ مامانەکە
تەواو کرد، -
3:03 - 3:06تێبینی گۆشەیەکی ماڵەکەیم کرد
-
3:06 - 3:10بە چەند ئاڵایەکی دەستکرد
ڕازێندرابووەوە. -
3:10 - 3:13هەر ئاڵایەک وێنەی منداڵێکی لە سەر بوو.
-
3:14 - 3:17ئەو ئاڵایانە
لەلایەن ئەو خێزانانە نێردرابوون -
3:17 - 3:21کە یارمەتیدابوون
لە چارەسەری کێشەی نەزۆکی. -
3:22 - 3:24ڕوونیکردەوە کە ماندوو بووە
-
3:24 - 3:27لە کاری لەباربردن و خەساندن.
-
3:27 - 3:32تاکە کاری ئەو لە ئێستادا
مامانی کردنە بۆ لەدایک بوونی منداڵان. -
3:33 - 3:35گوتی هەستی بە تاوانکردووە
-
3:35 - 3:38لە جێبەجێکردنی یاسای هەبوونی یەک منداڵ
-
3:38 - 3:41هیوادار بوو بە مامانیکردن
بۆ منداڵە تازە لە دایک بووەکان، -
3:41 - 3:44بۆ قەرەبووکردنەوەی
ئەو کارانەی لە ڕابردوو ئەنجامیداوە. -
3:45 - 3:50بۆم ڕوون بۆیەوە،
کە ئەویش قوربانیەکی یاسایەکەیە، -
3:51 - 3:54هەمووان پێیان دەگوت
-
3:54 - 3:57ئەو کارەی ئەو
ڕاست و پێویستە بۆ ڕزگاربوونی چین. -
3:58 - 4:01و ئەویش ئەو کارەی کردووە
کە بۆ وڵاتەکەی باش بووە. -
4:02 - 4:05دەزانم ئەم پەیامە چەند بەهێزە.
-
4:05 - 4:08لە تەواوی دەوروبەرم بوو
لە کاتی گەورە بوونم، -
4:08 - 4:11لە سەر پاکەتی شقارتە چاپکرابوو
-
4:11 - 4:13یاری کارت،
-
4:13 - 4:15کتێب، پۆستەر.
-
4:15 - 4:17پڕوپاگهندەکان پشتگیری یاساکە دەکەن
-
4:17 - 4:19لە تەواوی دەوروبەرمان بوون،
-
4:19 - 4:22[هەرکەسێک ڕەتی کردبایەوە بخەسێنرێت
ئەوا دەستگیردەکرا.] -
4:22 - 4:24تۆقاندن دژ بە بەرهەڵستکارەکان بەکاردەهات.
-
4:24 - 4:26پەیامەکە لە مێشکمان چەسپابوو
-
4:26 - 4:30هەربۆیە بە شەرمەزارییەوە گەورە بووم
-
4:30 - 4:31چونکە برایەکی بچووکم هەبوو.
-
4:34 - 4:36هەر کەسێک لەوانەی کە دواندم،
-
4:38 - 4:44بینیم چۆن دڵ و مێشکیان کەوتبووە ژێر
کاریگەری پروپاگەندەکە، -
4:44 - 4:48و ئامادەبونیان تا قوربانی بدەن بۆ
چاکەی گشتی -
4:48 - 4:52کە دەکرێت زۆر خەمناک و تراژیدی بێت.
-
4:52 - 4:56چین تاکە وڵات نییە
کە ئەمەی بە سەر هاتبێت. -
4:56 - 5:02هیچ وڵاتێک نییە پروپاگهندەی نەبێت.
-
5:02 - 5:07هەروەها لەو کۆمەڵگەیەیەی
کە زۆر لە چین کراوەترن، -
5:07 - 5:11زۆر قورس دەبێت کە پڕوپاگهندە بناسییەوە.
-
5:12 - 5:15وەک هەواڵ و ڕاپۆرتی
میدیایی خۆی مەڵاس دەدات، -
5:15 - 5:19بازرگانەکانی TV، کەمپینی سیاسی
-
5:19 - 5:21و بڵاوکراوەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی.
-
5:22 - 5:26کاردەکات بۆ گۆڕینی مێشکمان
نەوەک زانیاریەکانمان. -
5:28 - 5:33هەموو کۆمەڵگەیەک لاوازە
کە پڕوپاگهندە وەک ڕاستی پەسەندبکات، -
5:33 - 5:36وهیچ کۆمەڵگەیەک نییە کە پڕوپاگەندە
جێگەی ڕاستی بگرێتەوە -
5:36 - 5:38دەکرێ بە تەواوی ئازاد بێت.
-
5:38 - 5:40سوپاس.
-
5:40 - 5:44(چەپڵەڕێزان)
- Title:
- گەورەبوون لەژێر یاسایی یەک منداڵی چین چۆن هەستێکی بۆ دروست کردم
- Speaker:
- نانفوو وانگ
- Description:
-
دروستکەری فیلمی دۆکیومێنتاری و هاوڕێی TED "نانفوو وانگ" دەڵێت :یاسایی هەبوونی یەک منداڵی لە ٢٠١٥ هەڵوەشاییەوە، بەڵام تازە لەو ژیانە تێدەگەین کە لەژێر ئەو یاسایە هەمانبووە. بە درێژای فیلمەکەی "نەتەوەی یەک منداڵی"، هەموو ئەو چیرۆکە نەگوتراوانە باس دەکات. دەرئەنجامی ئەو سیاسەتە ئاڵۆزە و هێزی خێرایی بڵاوبوونەوەی پڕوپگهندەکان دەخاتەڕوو.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:56
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for What it was like to grow up under China's one-child policy | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for What it was like to grow up under China's one-child policy | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for What it was like to grow up under China's one-child policy | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What it was like to grow up under China's one-child policy | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for What it was like to grow up under China's one-child policy |