-
Title:
ئایا پەرەسەندنی مرۆڤ خێرا دەبێت یان هێواش؟
-
Description:
بۆ بینینی تەواوی وانەکە: https://ed.ted.com/lessons/is-human-evolution-speeding-up-or-slowing-down-laurence-hurst
لە ٣,٠٠٠ ساڵی ڕابردوودا, چەندین دانیشتووان خۆگونجانی جێنەتیکیان پەرەیسەندووە لەو ژینگەیەی کە لێی ژیاون.
خەڵکی لە سیبریا و جەمسەری باکور خۆیان گونجاندووە لەگەڵ سەرمای زۆر سارددا. خەڵکی باجاو دەتوانن ٧٠م بڕۆنە قوڵایی دەریاوە و بۆماوەی ١٥ خولەکیش بمێننەوە. کەوایە گۆڕانکارییەکانی دیکە چین؟ وە ئایا تەکنەلۆژیا و داهێنانەکانمان بەریەک کەوتنی لەگەڵ پەرەسەندنمان دەبێت؟ لاورنس هورست لێیدەکۆڵێتەوە.
ووتنەوەی وانەکە: Laurence Hurst
دەرهێنانی: Philip Piaget & Rikke Planeta
-
Speaker:
لاورنس هورست
-
بەرزاییەکانی تبت کە ٤٥٠٠م
لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزن،
-
کە ڕێژەی ئۆکسجین تیایدا
تەنها %٦٠.
-
لەکاتێکدا سەردانکەران و تازە نیشتەجێبووەکان
کێشەی ئەو بەرزییە زۆرەیان هەیە،
-
بەڵام خەڵکە ڕەسەنەکەی تبت بەخێرایی
سەردەکەون.
-
ئەم توانایە لەڕێگەی ڕاهێنانەوە
بەدەست نەهاتووە،
-
بەڵکو لەڕێی چەند گۆڕانێکی جێنەتیکی
بەدەست هاتووە کە ڕێگە دەدات بە لاشەیان
-
تاکوو سوود وەربگرن لە
زۆرترین ئۆکسجینی بەدەست هێنراو.
-
جیاوازییەکە هەر لە منداڵییەوە
بەدیاردەکەوێت
-
بەگشتی منداڵە تبتییەکان کێشێکی زۆرتر،
-
هەروەها ڕێژەی ئۆکسجینێکی خەستتریان هەیە،
-
بۆیە ئەمان زیاتر شیاوترن بۆ مانەوە وەک
لەو منداڵانەی دیکە کە لەوێ لەدایکدەبن.
-
وا دەخەمڵێنرێت کە ئەم گۆڕانکارییە
جێنەتیکییە پەرەیسەندبێت
-
لە ٣٠٠٠ ساڵ لەمەوپێشەوە یان زیاتر
و بەردەوام دەبێت.
-
وادەردەکەوێت کاتێکی زۆر لەمەوپێش بێت،
-
بەڵام ڕەنگە خێراترین خۆگونجاندن بێت کە
پەرەیسەندبێت لە پەرەسەندنی دانیشتواندا.
-
ڕوونە کە پەرەسەندنی مرۆڤ
کۆتایی پێنەهاتووە
-
کەوایە دواین گۆڕانکارییەکان چین؟
-
ئایا تەکنەلۆجیا و ئەو نوێکارییانەی زانست
کاریگەری لەسەر پەرەسەندنمان دەبێت؟
-
لەم چەند هەزار ساڵەی ڕابردوودا،
-
چەندین دانیشتوان گونجاندنی جێنەتیکییان
پەرەیسەندووە لەگەڵ ئەو ژینگەیەی کە تیایدان.
-
خەڵکی لە سیبریا و بەستەڵەکی باکور خۆیان
گونجاندووە لە کەشی زۆر سارددا بمێننەوە.
-
ئەوان درەنگتر سەرما بردوو دەبن،
-
هەروەها دەتوانن بەردەوامبن لە بەکارهێنانی
دەستیان لە پلەکانی ژێر سفریشدا
-
زۆر زیاتر لە زۆرینەی خەڵکی دیکە.
-
لاشەیان بڕێکى زیاتر لە ووزە بەکاردەهێنێت
-
کە گەرمی زیاتر بۆ لاشە بەرهەم دەهێنێت.
-
بەرەو باشوریش خەڵکی ( باجاو) لە
باشوری ڕۆژئاوای ئاسیا
-
دەتوانن ٧٠م بڕۆنە ژێر ئاوەوە و
بۆ ماوەی ١٥ خولەک بمێننەوە.
-
بۆماوەی هەزاران ساڵ ژیان لە دەریادا
وەکوو ڕاوچییەکی گەڕۆک،
-
بۆیە لە ڕووی جێنەتیکەوە گۆڕانیان بەسەردا
هاتووە و سپڵێکی گەورەیان هەیە کە بەکاردێت
-
وەکوو کۆگایەکی ئۆکسجین.
یارمەتیدەریانە بۆ مانەوەی زیاتر لەژێرئاودا
-
خۆگونجاندنێک کە شیاوە بۆ
چوونە قوڵایی دەریاوە.
-
هەرچەندە کە بەراوردی دەکەیت
وادەردەکەوێت کە گرنگ نەبێت،
-
توانای خواردنەوەی شیر
یەکێکی دیکەیە لە خۆگونجاندنەکان.
-
هەموو شیردەرەکان توانای خواردنەوەی
شیری دایکیان هەیە کاتێک کە منداڵن.
-
پاش لەشیر بڕانەوە ئەو جینە ناکارا دەبێت
کە ڕێ بە ئاژەڵەکە دەدات شیر هەرس بکات.
-
بەڵام کۆمەڵگەکانی باشوری-سەحرا لە ئەفریقا،
ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ڕۆژئاوای ئەوروپا
-
مانگایان بەکارهێناوە بۆ شیرەکەی، بۆیە
گۆڕانێکی زۆری بەسەرهەمەجۆری (DNA)دا هێناوە
-
کە ڕێگەی لە ناچالاکبوونی جینەکە گرتووە
لە ٧٠٠٠-٨٠٠٠ ساڵ لەمەو پێشەوە.
-
خواردنەوەی شیر لە ئەوروپا ڕەنگە بووبێت
بە سەرچاوەی دەستکەوتنی کالسیۆمی پێویست
-
بۆ بەشداری کردن لە بەرهەم هێنانی
ڤیتامین D لەکاتێکدا بەرەو باکور دەڕۆیشتن،
-
و ڕۆشنایی خۆر کەمبوویەوە
کە سەرچاوەی ئاسایی (ڤیتامین D)ە.
-
هەرچەندە هەمیشە بەم شێوە ئاشکرایە نییە،
-
هەموو ئەو گۆڕانکارییانە هەلی مانەوەی خەڵکی
زیاد دەکەن تاکوو تەمەنی منداڵ خستنەوە
-
بەم شێوەیە هەڵبژاردنی سروشتی بەڕێوەدەچێت،
-
ئەو هێزەی کە لە پشت هەموو
گۆڕانکارییە پەرەسەندووەکانەوەیە.
-
پزیشکی مۆدێرن زۆرێک لەو فشارەی
هەڵبژاردنی سروشتییەیان لابردووە
-
بەهێشتنەوەی ئێمە بە زیندوویی،
لەکاتێکدا جینی ئێمە
-
هەنێکجار یەکی گرتووە
لەگەڵ نەخۆشییەکی درم (گواستراوە)
-
کە ڕەنگە کوژەر بووبێت بۆمان.
-
دژە زیندەیی, پێکوت, ئاوی خاوێن
و پاککەرەوەی باش
-
هەموویان جیاوازی دروست دەکەن لەنێوان
جینەکانمان بەڵام مەترسییەکی وای نییە.
-
بەهەمان شێوە توانای ئێمە بۆ
چارەسەرکردنی شێرپەنجەی منداڵان،
-
لابردنی بەشی هەوکردووی ڕیخۆڵە بە نەشتەرگەری،
و لەدایکبوونی منداڵی ئەو دایکانەی
-
کە حاڵەتی مەترسیدار و تایبەت
بە دووگیانییان هەیە،
-
هەمو ئەمانە ڕێگر دەبن لە هەڵبژاردەی سروشتی
بە ڕێگەدان بە خەڵکی زیاتر بۆ مانەوە
-
بۆ تەمەنێک کە نەوە بخەنەوە.
-
بەڵام تەنانەت ئەگەر هەموو مرۆڤێک
لەسەر زەوی توانای دەستخستنی دەرمانی هەبێت،
-
هێشتا کۆتایی بە پەرەسەندنی مرۆڤ ناهێنێت.
-
چونکە چەند شێوەیەکی دیکەی پەرەسەندن هەیە
بێجگە لە هەڵبژاردنی سروشتی.
-
پزیشکی مۆدێرن هەمەجۆری لە جێنەتیکدا
دروست دەکات
-
کە دەبێتە بکەری هەڵبژاردەی سروشتی
-
کە پێی دەوترێت لادانی جێنەتیکی.
-
لەگەڵ لادانی جینیدا، هەمەجۆری جێنەتیکی
لە دانیشتوانێکدا بە هەڕەمەکی ڕوودەدات.
-
لەڕاستیدا لەئاستی جێنەتیکیدا پزیشکی مۆدێرن
هەمەجۆری جینی زیاد دەکەن
-
چونکە بازدانی زیانمەند خەڵکی ناکوژێت
بۆیە لانابردرێن.
-
ئەم هەمەجۆرییە مەرج نیە ڕاستەوخۆ بگۆڕێت
-
بۆ گۆڕانێکی دیاری هەستپێکراو
لەناو خەڵکیدا.
-
توێژەران هەروەها لەوەشیان کۆڵیوەتەوە
کە کەی خۆگونجاندنی جێنەتیکی
-
بۆ ژینگەیەکی دیاریکراو و چەندێک
بەخێرایی خۆی بەدیاردەخات
-
لەڕێی گۆڕینی (Epigenetic)ەوە:
گۆڕانکارییەکان بەسەر جینەکان خۆیاندا نایەت،
-
بەڵکوو ئەگەر جینە دیاریکراوەکان دروست ببن
و لە چی کاتێکدا بەسەریاندا دێت.
-
ئەو گۆڕانکاریانە دەکرێت بە درێژایی تەمەن
ڕووبدەن
-
تەنانەت ڕەنگە بشگوازرێنەوە
بۆ نەوەکانی داهاتوو
-
لەگەڵ ئەمانەشدا توێژەران لە هەوڵی ئەوەدان
تا بزانن چەندێک گۆڕانکاری (Epigenetic)
-
توانای بەردەوامی دەبێت
بۆ چەند نەوەیەکی دیکە
-
وە چەند گۆڕانکاری دیکە
لە دانیشتواندا دەکات.
-
ڕەنگە هۆکاری دیکەی تریش هەبێت
کە یارمەتیدەر بێت بۆ پەرەسەندنی مرۆڤ.
-
پزیشکیی مۆدێرن و تەکنەلۆجیاش لە ئێستادا
زۆر نوێن،
-
تەنانەت بەراورد بە خێراترین و دوواین
گۆڕانکاری بەهۆی هەڵبژاردەی سروشتییەوە
-
بۆیە تەنها کات دەتوانێت پێمان بڵێت
کە ئێستامان چۆن داهاتوومان دەنەخشێنێت.