بۆ گۆڕینی بیروبۆچونی دامەزراوەی چاودێریکردنی منداڵان، ڕەگەز با لە دەرەوەی هاوکێشەکە بێت
-
0:01 - 0:05دەمەوێت وێنای ئەوە بکەن کە کارمەندێکی
دامەزراوەی پاراستنی منداڵانن. -
0:06 - 0:08پێویستە وەڵامی ڕاپۆرتێکی
ئازاردانی منداڵ بدەنەوە. -
0:09 - 0:14دەچنە ماڵێک، بەبێ ئەوەی ئاگادارکردبێتەوە
و چاوەڕێشتان بکات و بەبێ بانگهێشت کردن. -
0:15 - 0:19یەکەم شت کە دەیبینن دۆشەگێکە
لە ناوەڕاستی ژوورەکەدا، لەسەر زەویەکە. -
0:19 - 0:21سێ منداڵ پاڵکەوتوون لەسەری و خەوتوون.
-
0:22 - 0:26مێزێکی بچووک هەیە لە نزیک کە لەسەری
چەند تەپڵەکێکی جگەرە هەیە، -
0:26 - 0:27لەگەڵ بوتڵی شەرابی بەتاڵ.
-
0:28 - 0:31تەڵەی گەورەی جرج گرتن
کە لە سووچێکدا دانراوە، -
0:31 - 0:34کە زۆر دوور نییە لەو شوێنەی
کە منداڵەکان لێی خەوتوون. -
0:34 - 0:35تۆش تێبینیەک دەنووسیت.
-
0:37 - 0:40بەشێک لە کارەکەت ئەوەیە
بەتەواوی ماڵەکەدا بێیت و بڕۆیت. -
0:40 - 0:43بۆیە لە چێشتخانەکەوە دەستپێدەکەیت
کە کەمێکی خواردنی لێیە. -
0:44 - 0:48دۆشەکێکی تر دەبینیت لەناو ژووری
خەوتنەکەدا لەسەر زەویەکە، -
0:48 - 0:50کە دایکی منداڵەکان لەگەڵ
منداڵە شیرخۆرەکەی لە سەری دانیشتوون. -
0:52 - 0:56بە شێوەیەکی گشتی لەم بارەدا
دوو شت ئەگەری ڕوودانی هەیە. -
0:57 - 1:00یان ئەوەیە منداڵەکان سەلامەت نین و
لە ماڵەکە دەردەکرێن و -
1:00 - 1:04بۆ ماوەیەکی دیاریکراو
دەخرێنە ژێر چاودێریکردنی وڵات. -
1:05 - 1:08یان ئەوەیە منداڵەکان لەگەڵ
خێزانەکەیاندا دەمێننەوە و -
1:08 - 1:12سیستەمی چاودێریکردنی منداڵان یارمەتیان
دەدات بۆ چاودێری کردن و پاڵپشتی کردنیان. -
1:14 - 1:16کاتێک کارمەندی خزمەتگوزاری
پاراستنی منداڵ بووم، -
1:16 - 1:18بەدرێژایی کات بارودۆخی
لەو شێوەیەم دەبینی. -
1:18 - 1:21هەندێکیان زۆر باشتر و
هەندێکیشیان زۆر خراپتر. -
1:22 - 1:24داوام لێکردن وێنای
بکەن کە لەناو ئەو ماڵەدان، -
1:24 - 1:26لەبەرئەوەی من دەپرسم چی بە مێشکتاندا هات.
-
1:26 - 1:28چ شتێک کۆمەکی
بڕیارەکانتان دەکات؟ -
1:29 - 1:32چ شتێک کاریگەری درووست دەکات
لەسەر بۆچوونت بەرامبەر ئەو خێزانە؟ -
1:33 - 1:36پێتانوابوو، بە ویژدانەوە، چ
رەگەزێکن؟ -
1:38 - 1:41دەمەوێت درک بەوە بکەن
کە ئەگەر ئەو منداڵانە سپی پێست بن، -
1:41 - 1:45لەدوای ئەو سەردانەی تۆ، ئەوا بە ئەگەرێکی
زۆرەوە خێزانەکەیان بەیەکەوە دەمێننەوە. -
1:47 - 1:49توێژینەوەیەک کراوە لە زانکۆت "پێنسڵڤەینیا"
-
1:49 - 1:54کە خێزانە سپی پێستەکان زیاتر
دەستیان بە یارمەتی و پشتگیریکردن دەگات -
1:54 - 1:55لە سیستەمی چاودێریکردنی منداڵانەوە.
-
1:56 - 2:00هەروەها کەیسەکانیان بەشێوەیەکی
کەمتر بە لێکۆڵینەوەی تەواودا تێدەپەڕێت. -
2:02 - 2:05بەڵام لەلایەکی دیکەوە
ئەگەر ئەو منداڵانە ڕەش پێست بن، -
2:06 - 2:09ئەوا چوار هێندە زیاتر ئەگەری هەیە ببردرێن،
-
2:09 - 2:12ئەوان لە دامەزراوەی بەخێوکردنە کاتیەکان
ماوەیەکی زیاتر بەسەر دەبەن، -
2:12 - 2:15قورستریشە بۆیان کە جێگرەوەیەکی
بەخێوکردنی کاتیان بۆ بدۆزرێتەوە. -
2:17 - 2:20دامەزراوەی بەخێوکردنی کاتی
دەبێت پەناگەیەکی تەواو پارێزەر بێت -
2:20 - 2:22بۆ ئەو منداڵانەی لە مەترسی گەورەدان.
-
2:22 - 2:26بەڵام لە هەمان کاتیشدا چوونە
دەرەوەیەکی شڵەژێنەر و ناخۆشە لە خێزانەکە. -
2:27 - 2:29توێژینەوەک کراوە لە زانکۆی "میناسۆدا"
-
2:29 - 2:32کە ئەو منداڵانەی بە
بەخێوکردنە کاتییەکان تێپەڕیون -
2:32 - 2:35کێشەی زیاتریان لە ڕەفتار و لەخۆگرتن هەبووە
-
2:35 - 2:39ئەو منداڵانەی لەگەڵ خێزانەکانیاندا
دەمێننەوە و یارمەتی و پشتگیری دەکرێن. -
2:41 - 2:43ئەو سیناریۆیەی پێشتر باسم کرد ناباو نییە.
-
2:43 - 2:46یەک دایک کە لەناو ماڵێکی
کەم دەستکەوتدا دەژیت -
2:46 - 2:47لەگەڵ چوار منداڵدا.
-
2:48 - 2:50جرجەکانیش وایان کردووە
پاراستنی خواردن مەحاڵ بێت، -
2:50 - 2:53کە بە تازەیی دابنرێت لەناو ماڵەکەدا.
-
2:54 - 2:57ئایا ئەو دایکە شایەنی ئەوەیە
منداڵەکانی لێ دووربخرێتەوە؟ -
2:59 - 3:01(ئێما کاترینگهام)
پارێزەری تایبەت بە خێزانەکان، -
3:01 - 3:04دەڵێت
ئەگەر لە گەڕەکێکی هەژاردا بژیت، -
3:04 - 3:06ئەوا واباشترە دایک و باوکێکی نایاب بن.
-
3:07 - 3:11دەڵێت کە نادادپەروەری دەکەین
هەندێک جار ستاندارە ئەستەمەکان دەسەپێنین -
3:11 - 3:14لەسەر ئەو دایبابانەی منداڵەکانیان
بە پارەیەکی کەم بەخێو دەکەن. -
3:14 - 3:17هەروەها گەڕەکەکەیان ڕەگەزەکەیان
-
3:17 - 3:20کاریگەری هەبێت و نەبێت
منداڵەکانیان هەر دەبردرێن. -
3:22 - 3:25لە ماوەی ئەو دوو ساڵەی کە لە
چاودێریکردنی منداڵان بەسەرم برد، -
3:25 - 3:26بڕیاری مەترسیدارم داون.
-
3:26 - 3:30بینیم پێش هەمووان چۆن نرخدانانە
کەسیەکانم کاریگەری درووستکرد لە کارەکەم. -
3:31 - 3:35وەک ئەندامی فاکەڵتی کاری کۆمەڵایەتی
لە زانکۆی ویلایەتی "فلۆریدا"، -
3:35 - 3:36پەیمانگایەک بەڕێوە دەبەم
-
3:36 - 3:40کە نوێنترین توێینەوە لەسەر
باش بوونی باری منداڵان دەکات. -
3:40 - 3:45پێمان دەڵێت منداڵانی ڕەش دوو هێندە زیاتر
لە دامەزراوەی بەخێوکردنە کاتیەکان هەیە، -
3:45 - 3:47لەسەدا ٢٨،
-
3:47 - 3:51وەک لەوەی لەناو دانیشتوانی گشتیدا هەیە
کە دەکاتە لە سەدا ١٤. -
3:52 - 3:54لەگەڵ ئەوەشی چەند هۆکارێک هەیە،
-
3:54 - 3:56دەمەوێت ئەمڕۆ گفتووگۆ
لەبارەی یەک هۆکارەوە بکەم: -
3:56 - 3:57"لایەنگرتنی شاراوە".
-
3:59 - 4:00با لە "شاراوە"کەوە دەستپێکەین.
-
4:00 - 4:03ئەوە شتێکی بێهۆشە
شتێک کە ئاگاداری نیت. -
4:05 - 4:07لایەنگرت" واتە ئەو کڵێشە و هەڵوێستانەی
-
4:07 - 4:10کە ئێمە هەمانە لەبارەی چەند
گرووپێکی دیاریکراوی خەڵکەوە." -
4:10 - 4:13کەواتە بابەتەکە ئەوەیە
کە لە وێنەکەی پشتەوە خۆی دەشارێتەوە -
4:13 - 4:15لە هەموو بڕیارێکدا کە دەیدەین.
-
4:17 - 4:18چۆن دەتوانین چاکی بکەینەوە؟
-
4:19 - 4:22من ڕێگەچارەیەکی ئومێدهێنەرم هەیە
کە دەمەوێت باسی بکەم. -
4:23 - 4:24لە نزیکەی هەموو ویلایەتێک،
-
4:24 - 4:27ژمارەیەکی زۆر بەرز لە منداڵانی رەش پێست
ھەیە کە دەچنە دامەزراوەی چاودێری منداڵ. -
4:28 - 4:31بەڵام داتاکان دەریدەخەن کە هەرێمی "ناسا"
-
4:31 - 4:33کۆمەڵگەیەک لە شاری "نیویۆرك"
-
4:33 - 4:36توانیویانە ژمارەی ئەو منداڵانە کەم
بکەنەوە کە لە خێزانەکانیان دەسێنرێنەوە. -
4:37 - 4:42هەروەها لە ساڵی ٢٠١٦دا،
چوومە ناو ئەو کۆمەڵگەوە لەگەڵ تیمەکەم و -
4:42 - 4:44توێژینەوەیەکم بەڕێوەبرد،
-
4:44 - 4:47گەڕان بەدوای بەکارهێنانی کوێرانەی
دەسەڵاتی چاوپێکەوتنی لابردنی منداڵان. -
4:48 - 4:49بەم شێوەیە دەڕوات بەڕێوە.
-
4:50 - 4:53کارمەندێک کە وەڵامی راپۆرتێکی
ئازاردانی منداڵان دەداتەوە. -
4:53 - 4:55دەڕۆن بۆ ماڵەکە،
-
4:55 - 4:57بەڵام پێش ئەوەی منداڵەکان لاببردرێن،
-
4:57 - 4:59کارمەندەکە دەبێت بگەڕێتەوە بۆ نووسینگە و
-
4:59 - 5:01ئەوە پێشکەش بکەن کە دۆزیویانەتەوە.
-
5:01 - 5:03بەڵام جیاکەرەوەیەک هەیە:
-
5:03 - 5:05کاتێک پێشکەشی لیژنەکەی دەکەن،
-
5:05 - 5:09ناوەکان و ڕەگەز و گەڕەکەکان دەسڕنەوە،
-
5:09 - 5:11واتە هەمووزانیاریە
کەسیەکان و ناسەرەوەکان. -
5:11 - 5:17سەرنج دەخەنە سەر ئەوەی ڕووداوێک
کە پەیوەندی بە ڕابردوویانەوە هەبێت -
5:17 - 5:20هەروەها توانای دایک و باوکەکە
بۆ پاراستنی منداڵەکە. -
5:21 - 5:24بەو زانیاریەوە
لیژنەکە ڕاسپاردەیەک دەهێننە پێشەوە، -
5:24 - 5:27بەبێ ئەوەی ڕەگەزی خێزانەکە بزانن.
-
5:28 - 5:32لێسەندنەوەی منداڵ بەشێوەیەکی کوێرانە
کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە درووستکردووە. -
5:32 - 5:37لە ساڵی ٢٠١١دا، لەسەدا ٥٧ی منداڵان
کە دەنێردرانە دامەزراوەکە ڕەش پێست بوون. -
5:38 - 5:42بەڵام دوای پێنج ساڵ لە لێسەندنەوەی کوێرانە
ڕێژەکە کەمبوویەوە بۆ لەسەدا ٢١. -
5:43 - 5:49(چەپڵە ڕێزان)
-
5:49 - 5:52ئەوە فێریبووین بە قسەکردن لەگەڵ
چەند کارمەندێکی کەیسی لەوجۆرە -
5:53 - 5:56کاتێک خێزانێک مێژوویەکی
تۆمار کراوی لە بەشەکە هەیە" -
5:56 - 5:59زۆربەمان ئەو مێژووە لە
دژیان دەوەستێنینەوە، -
5:59 - 6:01"تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدەن شتەکان
بەشێوەیەکی جیاواز بکەن." -
6:02 - 6:05کاتێک کەیسێک دەبینم لە
بینای شوقەیەکی دیاریکراودا" -
6:05 - 6:07گەڕەک یان کۆدی شوێنی نیشتەجێبوون،
-
6:07 - 6:09"ئەوا ڕاستەوخۆ بیر لە
خراپترین شت دەکەمەوە." -
6:10 - 6:14"چاودێریکردن نابابەتیە، چونکە کارێکە
پەیوەندی بە هەست و سۆزەوە هەیە." -
6:14 - 6:17هیچ کەسێک نییە کە سۆزی
نەبێت لە دەوری ئەم کارە. -
6:17 - 6:20زۆر قورسە کە هەموو هەست و سۆزەکانت
بەجێبهێڵیت لەو ماڵەی بۆی دەڕۆیت -
6:20 - 6:21کاتێک ئەم کارە دەکەیت.
-
6:21 - 6:26کەواتە با لێکدانەوەی کەسیەتی
لە ڕەگەز و گەڕەک واز لێ بهێنین، -
6:27 - 6:29"ئەو کات لەوانەیە
دەرئەنجامی جیاوازت هەبێت. -
6:31 - 6:33لێسەندنەوەی کوێرانە
دیارە نزیکترمان دەکاتەوە -
6:34 - 6:38لە چارەسەرکردنی کێشەی لایەنگری
شاراوە لە بڕیاری دامەزراوەکە. -
6:38 - 6:41هەنگاوی دواترم ئەوەیە
-
6:41 - 6:44دۆزینەوەی بەکارهێنانی زیرەکی
درووستکراو و فێربوونی مێشکی -
6:44 - 6:46بۆ هێنانی ئەم پڕۆژەیە بەرەو پێوەر و
-
6:46 - 6:48کە بەردەست بخرێت
بۆ ویلایەتەکانی تریش. -
6:49 - 6:51دەزانم کە دەتوانین
چاودێریکردنی منداڵان بگۆڕین. -
6:51 - 6:54دەتوانین دامەزراوەکان
بەرپرسیارەتی بگرنە ئەستۆ -
6:54 - 6:57بۆ گەشەسەندنی هەستی
کۆمەڵایەتی کارمەندەکانیان. -
6:57 - 6:59دەتوانین خۆمان
بەرپرسیارەتی بگرینە ئەستۆ -
6:59 - 7:03بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی بڕیارەکانمان
بەندە لە سەر ڕەوشت و سەلامەتی. -
7:03 - 7:09با وێنای سیستەمێک بکەین کە سەرنج
دەخاتە سەر هاوکاریکردنی دایک و باوکان، -
7:09 - 7:11دەسەڵاتدان بە خێزانەکان،
-
7:11 - 7:14چیتریش هەژاری
بە شکست نەبینرێت. -
7:15 - 7:17با پێکەوە کار بکەین
بۆ بونیادنانی سیستەمێک -
7:17 - 7:21کە دەیەوێت خێزانەکان بەهێزتر بکات
لە بری جیاکردنەوەیان. -
7:23 - 7:24سوپاستان دەکەم.
-
7:24 - 7:28(دڵخۆشی) (چەپڵە ڕێزان)
- Title:
- بۆ گۆڕینی بیروبۆچونی دامەزراوەی چاودێریکردنی منداڵان، ڕەگەز با لە دەرەوەی هاوکێشەکە بێت
- Speaker:
- جێسیکا پرایس
- Description:
-
لەم ئاخاوتنە پڕ زانیاریەدا، قسە لەسەر کاریگەری ڕەگەز و شوێنی نیشتەجێبوون دەکرێت سەبارە بە بڕیارەکانی دامەزراوەی بەخێوکردنی کاتی منداڵان. (جێسیکا پرایس) ڕێگوچارەیەکی ئومێدهێنەر باس دەکات کە بریکارانی دامەزراوەی چاودێریکردنی منداڵان لایەنگیری نەکەن کاتێک منداڵێک لە خێزانەکەی دەستێننەوە.
"با پێکەوە کار بکەین بۆ بونیادنانی سیستەمێک کە دەیەوێت خێزانەکان بەهێزتر بکات لە جیاتی جیاکردنەوەیان لە یەکتری" وتەی پرایس - Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 07:41
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for To transform child welfare, take race out of the equation |