شۆڕشی داھاتووی کشتوکاڵی جیھانی
-
0:02 - 0:06لە ٢٠١٩، مرۆڤایەتی
ئاگادارکردنەوەیەکی پێگەشت: -
0:06 - 0:08٣٠ زانای ڕابەری جیھان
ئەنجامەکانیان بڵاو کردەوە -
0:08 - 0:12سەبارەت یە خوێندنێکی گەورەی سێ ساڵە
بۆ ناو کشتوکاڵی جیھانی -
0:12 - 0:16و ڕایانگەیاند کە بەرھەمی گۆشت
ھەسارەکەمان لەناو دەبات -
0:16 - 0:17و تەندروستی جیھانی
دەخاتە مەترسی. -
0:18 - 0:20یەکێک لە نووسەرەکان ڕوونی کردەوە
-
0:20 - 0:23کە "ئێستا مرۆڤایەتی ڕووبەڕووی ھەڕەشەیەک
دەبێتەوە لەسەر سەقامگیری ھەسارەکە.. -
0:23 - 0:28[ئەمە پێویستی] ھیچ نییە کەمتر لە
شۆڕشێکی کشتوکاڵی جیھانی نوێ." -
0:29 - 0:31کە کەسێک دوو دەیەی
ژیانی خۆی بەسەر دەبات لە -
0:31 - 0:34پارێزی کردنی گۆڕینی
بەرھەمی گۆشتی پیشەسازی، -
0:34 - 0:38ویستم باوەڕ بھێنم کە ئەم بانگ کردنە
بەرزە جیاوازییەکی دروست دەکرد. -
0:38 - 0:43شتەکە ئەوە بوو، دووبارە و دووبارە و
دووبارە ئەم شتەم بینیوە بۆ چەندان دەیە. -
0:44 - 0:47٢٠١٨ لە گۆڤاری "سرووشت،" وە
-
0:47 - 0:50٢٠١٧ لە "گۆڤاری زیندە زانست،"
-
0:50 - 0:54٢٠١٦ لە ئەکادیمیای
جیھانی بۆ زانستەکان. -
0:54 - 0:58خاڵی سەرەکی لەم خوێندنانە
بریتییە لە گۆڕانی کەش و ھەوا. -
0:58 - 1:02بەڵام بەرگری دژە بەکتریا دەردەکەوێت
ھەر وەکو ھەڕەشەیەکی مەزن. -
1:03 - 1:06ئێمە دەرمانی دژە بەکتریای زۆر
دەدەین بە ئاژەڵانی کێڵگە. -
1:06 - 1:10دواتر ئەو دژە بەکتریایانە
دەگۆڕێن بۆ بەکتریای بچووک -
1:10 - 1:13کە تەمەنی دژە بەکتریاکان درێژ دەکات
-
1:13 - 1:16بە درێژایی ژیانمان.
-
1:16 - 1:17ترست دەوێ؟
-
1:17 - 1:20بگەڕێ بۆ: "کۆتایی کاری دژە بەکتریاکان."
-
1:21 - 1:23من شتێک لە ڕێگاکە دەدۆزمەوە:
-
1:23 - 1:25من لێرە نیم تا بە ھەر یەکێک بڵێم چی بخوات.
-
1:26 - 1:27ڕەفتاری تاک گەورەیە،
-
1:27 - 1:30بەڵام بەرگری دژە بەکتریا
و گۆڕانی کەش و ھەوا -- -
1:30 - 1:32پێویستیان بە زیاترە.
-
1:32 - 1:36لەگەڵ ئەوەش، قایل کردنی جیھان بۆ
کەمتر خواردنی گۆشت کاری نەکردووە. -
1:37 - 1:42بۆ ٥٠ ساڵ، ژینگەزانان، شارەزایانی
تەندروستی جیھانی و چالاکانی ئاژەڵ -
1:42 - 1:45لە خەڵکی پاڕاونەتەوە بۆ
کەمتر خواردنی گۆشت. -
1:45 - 1:47و ھێشتا، ڕێژەی بەکارھێنانی گۆشتت تاکە کەس
-
1:47 - 1:51بەرزە ھاوشێوەی ئەوەی
تۆمارکراوە لە مێژوودا. -
1:51 - 1:55بەتێکڕا ساڵی ڕابردوو کەسێک لە ئەمریکای
باکوور زیاتر لە ٢٠٠ پاوەند گۆشتی خواردووە. -
1:56 - 1:57و من ھیچم نەخواردووە.
-
1:57 - 1:58(پێکەنین)
-
1:59 - 2:02واتا کەسێک بە تەنھا٤٠٠ پاوەند
گۆشتی خواردووە. -
2:02 - 2:04(پێکەنین)
-
2:04 - 2:05لە ئێستاماندا،
-
2:05 - 2:10پێویستە ٧٠ بۆ ١٠٠ لە سەدی گۆشتی
زیاتر بەرھەم بھێنین لە ساڵی ٢٠٥٠. -
2:10 - 2:13پێویستی بە چارەسەرێکی جیھانییە.
-
2:13 - 2:17ئەوەی پێویستە بیکەین ئەوەیە کە ئەو گۆشتەی
خەڵک حەزی پێ دەکەن بەرھەم بێنین، -
2:17 - 2:20بەڵام پێویستە بە ڕێگەیەکی
تەواو نوێ بەرھەمی بێنین. -
2:20 - 2:22من دوو بیرۆکەم ھەیە.
-
2:22 - 2:26بیرۆکەی یەکەم: با گۆشت
لە ڕووەک بەرھەم بێنین. -
2:26 - 2:28لەجیاتی پێگەیاندنی ڕووەک،
و پێدانی بە ئاژەڵان، -
2:28 - 2:30و ھەمووی ئەو ناچوستیە،
-
2:30 - 2:33با گەشە بەو ڕووەکانە بدەین، و
گۆشتیان لێ وەبەربھێنین، با -
2:33 - 2:34ڕوەکێک بچێنین لەسەر بنەمای گۆشت.
-
2:35 - 2:38بیرۆکەی دووەم: بۆ گۆشتی ڕاستی ئاژەڵ،
-
2:38 - 2:40با ڕاستەوخۆیانە لە
خانەوە بەرھەمی بێنین. -
2:40 - 2:43لە جیاتی پێگەیاندنی ئاژەڵی زیندوو،
با ڕاستەوخۆ خانەکان گەشە پێ بدەین. -
2:44 - 2:47شەش ھەفتە دەخایەنێت بۆ
پێگەیاندنی مریشک بۆ کێشی سەربڕین. -
2:47 - 2:49ڕاستەوخۆ خانەکان پێبگەیەنە،
ھەمان گەشە بەدەست دێنی -
2:49 - 2:51لە شەش ڕۆژدا.
-
2:52 - 2:54لەسەر تەرازوو بەم شێوەیەیە.
-
2:55 - 2:58ئەوە ھاوڕێتە کارگەیەکی
نزیکی گۆشت. -
2:58 - 3:01(پێکەنین)
-
3:01 - 3:03دەمەوێت دوو خاڵ
بڵێم دەربارەی ئەمە. -
3:03 - 3:05یەکەم، باوەڕمان وایە
دەتوانین ئەنجامی بدەین. -
3:05 - 3:09لەم ساڵانەدا، ھەندێ کۆمپانیا
گۆشتیان لە ڕووەک بەرھەم ھێناوە -
3:09 - 3:13کە کڕیار ناتوانێت لە گۆشتی
ئاژەڵی ڕاستی جیای بکاتەوە، -
3:13 - 3:17و ئێستا چەندین کۆمپانیا ھەن
گۆشتی ئاژەڵی ڕاستی گەشە پێ دەدەن -
3:17 - 3:19ڕاستەوخۆ لە خانەکانەوە.
-
3:19 - 3:21ئەم گۆشتە کە بەرھەمھێنراوە
لە ڕووەک و خانە -
3:21 - 3:23ھەموو ئەوە دەدات بە کڕیار
کە حەزی پێ دەکات -- -
3:23 - 3:25تامەکەی، پێکھاتە و ھتد --
-
3:25 - 3:28بەڵام بەبێ پێویست بوون بە دژە بەکتریا
-
3:28 - 3:31و بە کاریگەرییەکی خراپی کەم
لەسەر کەش و ھەوا. -
3:31 - 3:35و چونکە ئەو دوو
تەکنەلۆجیایە زۆر زیاتر کاریگەرن، -
3:35 - 3:36لە ئاستی بەرهەمهێناندا
-
3:36 - 3:38ئەو بەرھەمانە ھەرزانتر دەبن.
-
3:39 - 3:41بەڵام خاڵێکی خێرا دەربارەی ئەوە --
-
3:41 - 3:43ئەوە ئاسان نابێت.
-
3:43 - 3:47کۆمپانیاکانی سەر بە ڕووەک سامانی
کەم خەرج دەکەن لە گۆشتەکانیان، -
3:47 - 3:50و گۆشتی سەر بە خانە
بڵاو نەبۆتەوە بە ھیچ شێوەیەک. -
3:51 - 3:53بۆیە ھەموومان پێویستمان
بە یارمەتی یەکترە -
3:53 - 3:55بۆ بە پیشەسازی کردنی
گۆشتی جیھان. -
3:56 - 3:59بۆ کەسە تازەکان، پێویستمان بە
پیشەسازی گۆشتی ئێستا ھەیە. -
3:59 - 4:01نامانەوێت پیشەسازی
گۆشت لەناو ببەین، -
4:01 - 4:03دەمانەوێت بیگۆڕین.
-
4:03 - 4:05پێوەری ئابووری ئەوانمان دەوێت،
-
4:05 - 4:08زنجیرەی کەل و پەلی جیھانییان،
شارەزای تایبەتی بازاڕ دۆزینەوەیان -
4:08 - 4:10و سەرچاوەی گەورەی کڕیاریان.
-
4:11 - 4:13ھەروەھا پێویستمان بە حکومەتەکانیشە.
-
4:13 - 4:16حکومەتەکان ھەموو ساڵێک
دەیان بلیۆن دۆلار خەرج دەکەن -
4:16 - 4:18لە توێژینەوە و گەشەپێدان
-
4:18 - 4:21تیشک دەخەنە سەر
تەندروستی جیھانی و ژینگە. -
4:21 - 4:25پێویستە ھەندێک لەو پارەیە خەرج
بکەن بۆ باشتر بەکارھێنان و بێ خەوش کردنی -
4:25 - 4:29بەرھەمی گۆشتی سەر بە ڕووەک و خانە.
-
4:30 - 4:35سەیرکەن، دەیان ھەزار خەڵک مردوون بەھۆی ئەو
بەکتریایانەی دژە بەکتریا کاریان تێ ناکات -
4:35 - 4:37لە ئەمریکای باکوور تەنھا لە ساڵی ڕابردوو.
-
4:38 - 4:43٢٠٥٠، ئەو ژمارەیە دەبێت بە ١٠
ملیۆن لە ساڵێکدا لەسەر ئاستی جیھانی. -
4:44 - 4:48و گۆڕانی کەش و ھەوا
ھەڕەشەیە لەسەر بوونی -
4:48 - 4:51بەشی گەورەی خێزانی جیھانیمان،
-
4:51 - 4:55لەوانە ھەندێک لە ھەژارترین
کەسەکان لەسەر ڕووی ھەسارەکە. -
4:55 - 5:00گۆڕانی کەش و ھەوا، بەرگری- دژ بە
بەکتریا -- ئەوانە باری لەناکاوی جیھانین. -
5:00 - 5:05بەرھەمی گۆشت ئەو بارە لەناکاوانەی
سەر تەرازووی جیھانی زیاد دەکات. -
5:05 - 5:08بەڵام ئێمە بەرھەمی گۆشت کەم ناکەینەوە
-
5:08 - 5:11تاوەکو جێگرەوە نەدەین بە کڕیارەکان
-
5:11 - 5:15کە ھەمان نرخ یان کەمتری تێدەچێت و
ھەمان تام یان باشتریشە. -
5:16 - 5:17چارەسەرەکەمان ھەیە.
-
5:17 - 5:21با گۆشت لە ڕووەک بەرھەم بێنین.
با ڕاستەوخۆ لە خانەوە بەرھەمی بێنین. -
5:21 - 5:25لە ڕابردوو جوڵەمان کرد بە
سەرچاوەکان کە پێویستن -
5:25 - 5:30بۆ دروستکردنی شۆڕشی
داھاتووی کشتوکاڵی جیھانی. -
5:30 - 5:31سوپاس.
-
5:31 - 5:35(چەپڵە)
- Title:
- شۆڕشی داھاتووی کشتوکاڵی جیھانی
- Speaker:
- بڕوس فرێدریک
- Description:
-
بەرھەمی گۆشتی ئاسایی دەبێتە ھۆی ئازار بۆ ژینگەکەمان و مەترسی دەخاتە سەر تەندروستی جیھانی، بەڵام خەڵکی گۆشتی کەمتر ناخۆن ھەتا جێگرەوەیان پێ نەدەین بۆ ھەمان بەھا (یان کەمتر) و ھەمان تامی ھەبێت (یان خۆشتر). لە قسەکردنێکی بەرچاوڕونکەرەوەدا، داھێنەری ڕێبازی تازە و ھاوەڵی TEDبڕوس فرێدریک بەرھەمی خاوەن بنچینەی ڕووەک- و خانە- پیشان دەدات کە ھەر زوو پیشەسازی گۆشتی جیھانی -- و قاپی نانی ئێوارانت دەگۆڕێت.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 05:48
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Rebar Atta accepted Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Rebar Atta edited Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for The next global agricultural revolution |