Return to Video

ئەرکی پزیشکی (ئەی.ئێڵ) و ماددە زیندەگییەکان

  • 0:02 - 0:03
    لە ساڵی 2013دا
  • 0:03 - 0:06
    کاتێک جیناتی مرۆڤمان زنجیرە کرد،
  • 0:06 - 0:10
    پێمان وابوو وەڵامێکمان بۆ چارەسەرکدنی
    زۆر نەخۆشی دەبێت.
  • 0:11 - 0:14
    بەڵام ڕاستییەکە لەوەوە دوورە،
  • 0:15 - 0:17
    چونکە بە زیاد کردن بۆ جیناتمان،
  • 0:17 - 0:21
    ژینگەکەمان و شێوازی ژیانمان دەورێکی گرنگی
    هەیە
  • 0:21 - 0:24
    لە بەرەو پێشچونی چەند نەخۆشییەک.
  • 0:24 - 0:27
    وەکو نموونەیەک بۆ ئەوە نەخۆشی چەوری جگەرە،
  • 0:27 - 0:32
    کە لەسەدا٢٠ ی دانیشتوان لەسەر ئاستی جیهان
    توشی دەبن،
  • 0:32 - 0:35
    و هیچ چارەسەرێکی نییە
    و دەبێت بە شێرپەنجەی جگەر
  • 0:35 - 0:36
    یان لە ئیش کەوتنی جگەر.
  • 0:38 - 0:42
    کەواتە زنجیرەکردنی دی ئێن ئەی بە تەنها
    زانیاری تەواومان ناداتێ
  • 0:42 - 0:45
    بۆ دۆزینەوەی چارەسەرە کاریگەرەکان.
  • 0:45 - 0:48
    لە لایەکی دیکەوە، چەند گەردێکی دیکە
    لەناو لەشماندا هەن.
  • 0:48 - 0:52
    لە ڕاستیدا ،سەروو ١٠٠،٠٠٠ ماددەی
    ماددە زیندەگییەکان هەیە.
  • 0:52 - 0:57
    گەردە زیندەگییەکان، ئەو گەردانەن کە
    قەبارەیان ئەوپەڕی بچووکە.
  • 0:57 - 1:02
    گلوکۆز، فرەکتۆز(جۆرەکانی شەکر) و کۆلیسترۆل
    نموونەی ناسراون--
  • 1:02 - 1:04
    شتانێک ئێمە هەموکات
    دەیبیستین.
  • 1:04 - 1:07
    ماددە زیندەگییەکان بەشدارن لەکرداری
    مێتابۆلیزم.
  • 1:08 - 1:12
    ئەوانیش وەک دی ئێن ئەین،
  • 1:12 - 1:17
    کەواتە زانیاریەکان لە جینات و شێوازی
    ژیانمانەوە وەردەگرن.
  • 1:17 - 1:23
    تێگەیشتنی ماددە زیندەگییەکان بنچینەیە بۆ
    دۆزینەوەی چارەسەری زۆربەی نەخۆشییەکان.
  • 1:23 - 1:25
    من هەمیشە چارەسەری نەخۆشەکانم ویستووە.
  • 1:26 - 1:30
    بیجگە لەوەش، ۱٥ساڵ
    لەمەوبەر وازم لەخویندنی پزیشکی هێنا،
  • 1:30 - 1:32
    وەک چۆن بیرکاریم لە دەستدا.
  • 1:33 - 1:36
    هەر زوو دوای ئەوە، باشترین شتم دۆزیەوە:
  • 1:37 - 1:39
    دەتوانم بیرکاری بەکار بهێنم بۆ خوێندنی
    دەرمانسازی.
  • 1:41 - 1:46
    لەو کاتەوە، ئالگۆریزمەکانم بۆ شیکردنەوەی
    داتا زیندەوەرزانییەکان گەشەپێدا.
  • 1:47 - 1:49
    کەواتە، وا دیارە ئاسانە:
  • 1:49 - 1:53
    با زانیاری لە هەموو ماددە زیندەگییەکانی
    ناو لەشمان کۆبکەینەوە،
  • 1:53 - 1:58
    گەشەپێدانی نموونە بیرکارییەکان بۆ
    ڕوونکردنەوەی چۆنییەتی گۆڕانیان بۆ نەخۆشی
  • 1:58 - 2:01
    و دەست خستنە ناو ئەو گۆڕانانە بۆ چارەسەر
    کردنیان.
  • 2:02 - 2:06
    دواتر درکم بەوە کرد بۆچی تا ئێستە
    کەس ئەمەی نەکردووە:
  • 2:07 - 2:09
    ئەمە ئەوپەڕی سەختە.
  • 2:09 - 2:10
    (پێکەنین)
  • 2:10 - 2:12
    زۆرماددەی زیندەگی لە جەستەماندا هەیە.
  • 2:13 - 2:15
    هەر یەک لەوی تر جیاوازە.
  • 2:15 - 2:19
    بۆ هەندێک ماددەی زیندەگی، دەتوانین
    ڕێژەی گەردەکانیان بپێوین
  • 2:19 - 2:22
    بە بەکارهەنانی ئامێری ڕێژە پێوی
    سپێکترۆمیتری.
  • 2:22 - 2:26
    بەڵام، لەبەر ئەوەی بەهەمان ڕێژە، هێندەی
    ١٠ گەرد دەبوون،
  • 2:26 - 2:28
    بە تەواوەتی نازانین ئەوان چین،
  • 2:28 - 2:31
    و ئەگەر دەتەوێت بەڕوونی ئەوان بناسێنیت،
  • 2:31 - 2:34
    دەبێت تاقیکردنەوەی زیاتر بکەیت، کە ئەوەش
    چەند ساڵێکی دەوێت
  • 2:34 - 2:36
    و بلیۆنان دۆلاریش.
  • 2:36 - 2:42
    هەروەها ئێمە پەرەمان بە زیرەکییەکی دەستکرد
    دا، یان سەکۆی ئەی ئێل، بۆ کردنی ئەوە.
  • 2:42 - 2:45
    ئێمە سودمان لە گەشەسەندنی زانیارییە
    زیندەوەرییەکان وەرگرت
  • 2:45 - 2:49
    و بنیاتنانی داتابەیسێک بۆ هەر زانیاریەک کە
    دەربارەی ماددە زیندەگییەکان هەیە
  • 2:49 - 2:52
    و کارلێک کردنیان لەگەڵ گەردەکانی تر.
  • 2:52 - 2:56
    و هەموو ئەم زانیاریانەمان یەکخست وەکو
    تۆڕێکی گەورە.
  • 2:56 - 2:59
    دواتر، لە شانە یان خوێنی نەخۆشەکانەوە،
  • 2:59 - 3:02
    ڕێژەی ماددە زیندەگییەکانمان پێوا
  • 3:02 - 3:05
    و ئەو ڕێژانەمان دۆزییەوە کە دەگۆڕان
    بۆ نەخۆشی.
  • 3:05 - 3:08
    بەڵام، وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، ئێمە
    بە تەواوی نازانین ئەوان چین.
  • 3:08 - 3:14
    گەردی قەبارە ١٨٠لەوانەیە، گلوکۆز، گالاکتۆز
    یان فرەکتۆز بێت.
  • 3:14 - 3:16
    هەمویان ڕێژەیەکی تەواو وەک یەکیان هەیە
  • 3:16 - 3:18
    بەڵام ئەرکی جیاواز لە لەشماندا.
  • 3:18 - 3:21
    سیستەمی ئەی ئێڵ ئەلگۆریزمەکەمان ڕەچاوی
    هەمو ئەو ناڕوونیانەی کردووە.
  • 3:21 - 3:24
    دواتر ئەو تۆڕە گەورەی بەکارهێنا
  • 3:24 - 3:28
    بۆ دۆزینەوەی ئەوەی چۆن ڕێژەی ماددە
    زیندەگەیەکان پێکەوە دەبەسترێن
  • 3:28 - 3:30
    کە دەرئەنجامەکەی دەبێت بە نەخۆشی.
  • 3:30 - 3:33
    و بەهۆی ئەو ڕێگەیەی پێکەوە بەستراون،
  • 3:33 - 3:37
    دەتوانین بۆمان دەربکەوەت، ڕێژەی هەر ماددە
    زیندەگەییەک چەندە،
  • 3:37 - 3:40
    وەکو ئەوە کە ١٨٠ دەبێت لێرە شەکری گلوکۆز
    بێت،
  • 3:40 - 3:43
    و، لەوە گرنگتر، بۆ دۆزینەوە ئەمەیە:
  • 3:43 - 3:46
    چۆن گۆڕان لە گلوکۆز و گەردە زیندەگەییەکانی
    تر
  • 3:46 - 3:47
    دەبن بە نەخۆشی
  • 3:47 - 3:50
    ئەم تێگەیشتنە نوێیەی ڕێگەکانی کارکردنی
    نەخۆشی
  • 3:51 - 3:55
    دواتر وامان لێدەکات چارەسەرە کاریگەرەکان
    بۆ ئەو مەبەستە بدۆزینەوە.
  • 3:56 - 3:59
    کارگەیەکی تازەمان بۆ هێنانە بازاڕی ئەو
    تەکنەلۆژیایە پێک هێنا
  • 3:59 - 4:01
    و کار دەکاتە سەر ژیانی خەڵک.
  • 4:02 - 4:05
    ئێستا من و تیمەکەم لە (ڕێڤیمێد) کار دەکەین
    بۆ دۆزینەوەی
  • 4:05 - 4:10
    چارەسەر بۆ زۆربەی نەخۆشی، کە کلیلەکەیان
    ماددە زیندەگەییەکانە،
  • 4:10 - 4:12
    وەکو نەخۆشی چەوری جگەر،
  • 4:12 - 4:15
    لەبەر ئەوەی هۆکارەکەی کەڵەکەبوونی
    چەورییەکانە،
  • 4:15 - 4:18
    کە لە جۆری ماددە زیندەگییەکانن لە ناو
    جگەردا.
  • 4:18 - 4:22
    وەکو پێشتر ئاماژەم پێدا، درمێکی زۆر
    گەورەیە بە بێ چارەسەر.
  • 4:22 - 4:24
    و نەخۆشی چەوری جگەر تەنها نموونەیەکە.
  • 4:24 - 4:29
    بە بەردەوامبوون، ڕووبەڕووی سەدان نەخۆشی
    دیکە دەبینەوە
  • 4:29 - 4:30
    بە بێ بوونی چارەسەر.
  • 4:30 - 4:35
    و بە کۆکردنەوەی زانیاری زیاتر و زیاتر
    دەربارەی ماددە زیندەگییەکان
  • 4:35 - 4:38
    و تێگەیشتن لەوەی ماددە زیندەگییەکان چۆن
    دەگۆڕێن
  • 4:38 - 4:41
    دەبن بە نەخۆشی گەشەسەندوو،
  • 4:41 - 4:44
    بەمەش سیستەمە ئەلگۆریزمەکەمان زیرەکترو
    زیرەکتر دەبێت
  • 4:44 - 4:48
    بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ نەخۆشی
    گونجاو.
  • 4:49 - 4:52
    و ئێمە لە گەیشتن بە وەشانی پاراستنی ژیانی
  • 4:52 - 4:56
    خۆمان نزیکتر دەبینەوە لە هەر هێڵێکی کۆد.
  • 4:56 - 4:58
    (سوپاس)
  • 4:58 - 5:01
    (چەپڵەی ئامادەبوان)
Title:
ئەرکی پزیشکی (ئەی.ئێڵ) و ماددە زیندەگییەکان
Speaker:
لەیلا پیرهاجی
Description:

ماددە زیندەگییەکان --گەردە بچوکەکانی ناو لەشت وەکو چەوری، گلوکۆز ، کۆلیسترۆل-- بوونەتە هۆی زۆر نەخۆشی، بەڵام ئێمە بە تەواوەتی نازانین ئەوان چین و چۆن کار دەکەن. داهێنەری بواری ئەندازیاری و هاورێی تێد، لەیلا پیرهاجی، بەرنامەکەی خۆی دەخاتە ڕوو بۆ بنیاتنانی تۆڕی بنچینەیی ئەی ئێڵ، بۆ ڕوونکردنەوەی شێوازەکانی ماددە زیندەگییەکان، تێگەیشتنی باشتر لە چۆنییەتی گەشەسەندنی نەخۆشی-- و دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەرتر.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
05:14

Kurdish subtitles

Revisions