بۆچی پێویستە "مامۆستاکە و مارگاریتا" بخوێنیتەوە؟ - ئەلێکس گێندلەر
-
0:08 - 0:11.ئەهریمەن هاتووە بۆ شارۆچکەکە
-
0:11 - 0:15بەڵام نیگەران مەبە - هەموو ئەوەی
دەیەوێت بیکات شانۆی پیشاندانی جادووە. -
0:15 - 0:18ئەم بنچینە بێ مانایە
ڕووداوە سەرەکییەکانی چیرۆکەکەی پێکهێناوە -
0:18 - 0:22لە بەرهەمە نایابەکەی میکایل بوڵگاکۆڤ،
"مامۆستاکە و مارگاریتا." -
0:22 - 0:25لە مۆسکۆ نوسراوە بە درێژایی ساڵەکانی ١٩٣٠،
-
0:25 - 0:29تێکەڵەیەکی سریاڵی
لە سوکایەتی سیاسی، مێژوویەکی خەیاڵی، -
0:29 - 0:31و سۆفیگەریەکی شاراوە
-
0:31 - 0:35سپاردەیەکی قازانج کرد وەك
یەکێك لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیست - -
0:35 - 0:37و یەکێك لە نامۆترینی.
-
0:37 - 0:40چیرۆکەکە دەست پێدەکات کاتێك
کۆبوونەوەیەکی نێوان دوو -
0:40 - 0:42ئەندامی هەڵبژاردەی ئەدەبی مۆسکۆ
-
0:42 - 0:45هاوبەشیان پێدەکرێ لەلایەن پیاوێکی
خانەدانی نامۆ بە ناوی وۆلاند، -
0:45 - 0:48کە خۆی وەکو توێژەرێکی بیانی ناساند
-
0:48 - 0:51بانگهێشت کراوە بۆ پێشکەشکردنێك
.لەسەر جادووی ڕەش -
0:51 - 0:55کاتێك بێگانەکە دوو هاوڕێکەی قۆرخ کرد
لە مشتو مڕێکی فەیلەسوفیــدا -
0:55 - 0:58و پێشبینی کردنێکی شومی دەربارەی
چارەنووسیان دروست کرد، -
0:58 - 1:02خوێنەرەکە لە ناکاو گواسترایەوە
بۆ سەدەی یەکەم لە شاری قودس. -
1:02 - 1:04لەوێ پۆنتیس پیلاتی ئازاردەر
-
1:04 - 1:09بەزۆر دادگایی
عیسای ناسڕی کرد بە مردن. -
1:09 - 1:11لەگەڵ گۆڕینی چیرۆکەکە
لە نێوان دوو دیمەنەکە، -
1:11 - 1:16وۆلاند و شوێنکەوتووەکانی-
ئەزازێلۆ، کۆرۆڤیڤ، هێلا، -
1:16 - 1:19و پشیلەیەکی زەبەلاح بە ناوی بیهیمۆس -
-
1:19 - 1:21وا دەبینرێن کە هێزێکی
جادوویی ناسروشتیان هەیە، -
1:21 - 1:24کە بەکاری دەهێنن بۆ
شانۆ کردنی نمایشەکەیان -
1:24 - 1:28کاتێک شوێنەواری وێران و
تێکچوون جێدەهێڵێت لە دوای خۆیان. -
1:28 - 1:33زۆربەی گاڵتە تاریکەکانی ڕۆمان
تەنها لەو ئازارە شەیتانیەوە نایەت، -
1:33 - 1:36بەڵکو لە پشتەوەش بە
پێچەوانەوە ڕوودەدات، -
1:36 - 1:40چیرۆکەکەی بوڵگاکۆڤ شوێن دەگرێت
لە هەمان کات کە نوسراوە - -
1:40 - 1:43یەكێتی کۆماری سۆڤیەتی سۆشیالیستی
لە لوتکەی چەرخی ستالینی. -
1:44 - 1:47لەوێ، هونەرمەند و نووسەرەکان لەژێر
چاودێریەکی توندوتیژ کاریان دەکرد، -
1:47 - 1:50کەوتونەتە بەر بەند کردن،
دوور خستنەوە، یاخود لەسێدارەدان -
1:50 - 1:54ئەگەر وەك دژی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت بینران.
-
1:54 - 1:56تەنانەت کاتێك پەسەندکرا،
کارەکەیان- -
1:56 - 1:58لەگەڵ نیشتەجێبوون، گەشت،
و هەموو شتێکی دیکە - -
1:58 - 2:01فەرمانڕەوایی کراوە لەلایەن
بیرۆکراسیەکی ئاڵۆز. -
2:01 - 2:02لەم ڕۆمانەدا،
-
2:02 - 2:07وۆلاند یاری بەو سیستەمە دەکات
لەگەڵ چنراوێك لە ڕاستی، -
2:07 - 2:09بۆ ئەنجامێکی شادومان.
-
2:09 - 2:13تەنانەت کاتێك سەرەکان لە جەستەکان جیا
دەکرێنەوە و پارە لە ئاسمانەوە دەبارێت، -
2:13 - 2:16هاوڵاتیەکانی مۆسکۆ کاردانەوەیان لەگەڵ
سودە کەسییە هیچەکانی خۆیان دەبێت، -
2:16 - 2:20کە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن کۆمەڵگەی سۆڤیەتی
چڵێسی و گاڵتەجاری پەروەردە کردووە -
2:20 - 2:22سەرەڕای نموونەییەکەی.
-
2:22 - 2:24و ڕاستی چیرۆکەکە
-
2:24 - 2:28بە ئەنقەست تێکەڵکراوە
نامۆیی لە ڕووداوی سەرو سروشت -
2:28 - 2:32لەگەڵ بێمانایی ڕۆژانەی ژیانی سۆڤیەتی.
-
2:32 - 2:36کەواتە چۆن بوڵگاکۆڤ بەڕێوەبردنی
بڵاو کردنەوەی ڕۆمانێکی وەها وێرانکەری کرد -
2:36 - 2:38لەژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە زۆردارەدا؟
-
2:38 - 2:40باشە... ئەو وای نەکرد.
-
2:40 - 2:43ئەو لەسەر "مامۆستاکە و مارگاریتا"
بۆ زیاتر لە دە ساڵ کاری کرد. -
2:43 - 2:45بەڵام لەگەڵ پشتگیریکردنی کەسی ستالین
-
2:45 - 2:49ڕەنگە بوڵگاکۆڤی لەو چەوساندنەوە
توندە بە پارێزراوی هێشتبێتەوە، -
2:49 - 2:52زۆربەی شانۆگەری و نوسیینەکانی
لە چەوساندنەوە پارێزراو بوون، -
2:52 - 2:55بە پارێزراوی مایەوە بەڵام
لە دەربڕین بێدەنگ کرا. -
2:55 - 2:58لە دوای مردنی نوسەرەکە لە ساڵی ١٩٤٠،
-
2:58 - 3:00دەستنووسەکە بە بڵاو نەکراوەیی مایەوە.
-
3:00 - 3:04و لەبەرگیراوێکی چاودێری کراو
لە کۆتاییدا چاپکرا لە ساڵانی شەستەکان، -
3:04 - 3:06کاتێك لەبەرگیراوەکانی
دەستنووسە کورت نەکراوەکە -
3:06 - 3:09بەردەوام بوو لە دەستاودەست کردن
لەنێوان بازنەی نهێنی وێژەیی. -
3:09 - 3:13هەموو دەقەکە تەنها لە ١٩٧٣ بڵاو کرایەوە،
-
3:13 - 3:16زیاتر لە ٣٠ ساڵ دوای تەواوکردنی.
-
3:16 - 3:20ئەزموونی بوڵگاکۆڤ
لەگەڵ چاودێری و هاندانی هونەری -
3:20 - 3:23لە بەشی دوومی ڕۆمانەکە بیروڕایەکی
تایبەت بە ژیانی نووسەر دەدات، -
3:23 - 3:26کە ئێمە لە کۆتاییدا
هاوناوەکەی پێشکەش دەکەین. -
3:26 - 3:30امامۆستاکە" نوسەرێکی بێ ناوە"
کە چەند ساڵ لەسەر ڕۆمانێك کاری کرد -
3:30 - 3:34بەڵام دەستنووسەکەی سوتاند
دوای ئەوەی لەلایەن بڵاوکەرەوەکانن ڕەتکرایەوە - -
3:34 - 3:37هەر وەکو بوڵگاکۆڤ
بەسەری هات لەگەڵ کارەکەی خۆیدا. -
3:37 - 3:41تا ئێستاش پاڵەوانی ڕاستەقینە
مارگاریتای دۆستی مامۆستاکەیە. -
3:41 - 3:44دڵسۆزیەکەی ئەو بۆ خەونە
دەست لێهەڵگیراوەکەی خۆشەویستەکەی -
3:44 - 3:48پەیوەندیەکی نامۆ لەخۆ دەگرێت
بۆ سەرکەشییە دڕندانەییەکەی هاوەڵەکەی - -
3:48 - 3:52و چیرۆکێك هەڵدەگرێت بۆ لوتکەی سریالی.
-
3:52 - 3:55سەرەڕای گاڵتە تاریکەکەی
و پێکهاتە ئاڵۆزەکەی، -
3:55 - 3:58"مامۆستاکە و مارگاریتا"
لە دڵدا دەمێنێتەوە، -
3:58 - 4:02بیرکردنەوەیە سەبارەت بە
هونەر، خۆشەویستی، و ڕزگارکردن، -
4:02 - 4:05کە هەرگیز خۆی
لە دەست نادات لە گاڵتەجاریدا. -
4:05 - 4:10و بڵاوکردنەوە ماوە درێژەکەی کتێبەکە
و مانەوەی دژی جیاوازی -
4:10 - 4:14ڕاسپاردەیەکە
بۆ ئەوەی کە وۆلاند بە مامۆستاکە دەڵێت: -
4:14 - 4:17"دەستنووسەکان ناسوتێن."
- Title:
- بۆچی پێویستە "مامۆستاکە و مارگاریتا" بخوێنیتەوە؟ - ئەلێکس گێندلەر
- Speaker:
- ئەلێکس گێندلەر
- Description:
-
تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-the-master-and-margarita-alex-gendler
ئەهریمەن هاتووە بۆ شارۆچکەکە بەڵام نیگەران مەبە- هەموو ئەوەی دەیەوێت بیکات شانۆی پیشاندانی جادووە. ئەم بنچینە بێ مانایە ڕووداوە سەرەکیەکانی چیرۆکەکەی پێکهێناوە لە بەرهەمە نایابەکەی میکایل بولگاکۆڤ "مامۆستاکە و مارگریتا". تێکەڵەیەکی سریاڵی ،لە سوکایەتی سیاسی، مێژوویەکی خەیاڵی و سۆفیگەریەکی شاراوە سپاردەیەکی بەدەست هێناوە وەك یەكێک لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیستەکان- و یەکێك لە نامۆترینەکان. ئەلێکس گێندلێر ئەو ڕۆمانە ویرانکەرە دەپشکنێت.
وانەیەك لەلایەن ئەلێکس گێندلێر، دەرهێنراوە لەلایەن ئەدریاتیك ئەنیمەیشن.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:12
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor accepted Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Razaw Bor edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? | ||
Ayan Organization edited Kurdish subtitles for Why should you read "The Master and Margarita"? |