Return to Video

بۆچی پێویستە "مامۆستاکە و مارگاریتا" بخوێنیتەوە؟ - ئەلێکس گێندلەر

  • 0:08 - 0:11
    .ئەهریمەن هاتووە بۆ شارۆچکەکە
  • 0:11 - 0:15
    بەڵام نیگەران مەبە - هەموو ئەوەی
    دەیەوێت بیکات شانۆی پیشاندانی جادووە.
  • 0:15 - 0:18
    ئەم بنچینە بێ مانایە
    ڕووداوە سەرەکییەکانی چیرۆکەکەی پێکهێناوە
  • 0:18 - 0:22
    لە بەرهەمە نایابەکەی میکایل بوڵگاکۆڤ،
    "مامۆستاکە و مارگاریتا."
  • 0:22 - 0:25
    لە مۆسکۆ نوسراوە بە درێژایی ساڵەکانی ١٩٣٠،
  • 0:25 - 0:29
    تێکەڵەیەکی سریاڵی
    لە سوکایەتی سیاسی، مێژوویەکی خەیاڵی،
  • 0:29 - 0:31
    و سۆفیگەریەکی شاراوە
  • 0:31 - 0:35
    سپاردەیەکی قازانج کرد وەك
    یەکێك لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیست -
  • 0:35 - 0:37
    و یەکێك لە نامۆترینی.
  • 0:37 - 0:40
    چیرۆکەکە دەست پێدەکات کاتێك
    کۆبوونەوەیەکی نێوان دوو
  • 0:40 - 0:42
    ئەندامی هەڵبژاردەی ئەدەبی مۆسکۆ
  • 0:42 - 0:45
    هاوبەشیان پێدەکرێ لەلایەن پیاوێکی
    خانەدانی نامۆ بە ناوی وۆلاند،
  • 0:45 - 0:48
    کە خۆی وەکو توێژەرێکی بیانی ناساند
  • 0:48 - 0:51
    بانگهێشت کراوە بۆ پێشکەشکردنێك
    .لەسەر جادووی ڕەش
  • 0:51 - 0:55
    کاتێك بێگانەکە دوو هاوڕێکەی قۆرخ کرد
    لە مشتو مڕێکی فەیلەسوفیــدا
  • 0:55 - 0:58
    و پێشبینی کردنێکی شومی دەربارەی
    چارەنووسیان دروست کرد،
  • 0:58 - 1:02
    خوێنەرەکە لە ناکاو گواسترایەوە
    بۆ سەدەی یەکەم لە شاری قودس.
  • 1:02 - 1:04
    لەوێ پۆنتیس پیلاتی ئازاردەر
  • 1:04 - 1:09
    بەزۆر دادگایی
    عیسای ناسڕی کرد بە مردن.
  • 1:09 - 1:11
    لەگەڵ گۆڕینی چیرۆکەکە
    لە نێوان دوو دیمەنەکە،
  • 1:11 - 1:16
    وۆلاند و شوێنکەوتووەکانی-
    ئەزازێلۆ، کۆرۆڤیڤ، هێلا،
  • 1:16 - 1:19
    و پشیلەیەکی زەبەلاح بە ناوی بیهیمۆس -
  • 1:19 - 1:21
    وا دەبینرێن کە هێزێکی
    جادوویی ناسروشتیان هەیە،
  • 1:21 - 1:24
    کە بەکاری دەهێنن بۆ
    شانۆ کردنی نمایشەکەیان
  • 1:24 - 1:28
    کاتێک شوێنەواری وێران و
    تێکچوون جێدەهێڵێت لە دوای خۆیان.
  • 1:28 - 1:33
    زۆربەی گاڵتە تاریکەکانی ڕۆمان
    تەنها لەو ئازارە شەیتانیەوە نایەت،
  • 1:33 - 1:36
    بەڵکو لە پشتەوەش بە
    پێچەوانەوە ڕوودەدات،
  • 1:36 - 1:40
    چیرۆکەکەی بوڵگاکۆڤ شوێن دەگرێت
    لە هەمان کات کە نوسراوە -
  • 1:40 - 1:43
    یەكێتی کۆماری سۆڤیەتی سۆشیالیستی
    لە لوتکەی چەرخی ستالینی.
  • 1:44 - 1:47
    لەوێ، هونەرمەند و نووسەرەکان لەژێر
    چاودێریەکی توندوتیژ کاریان دەکرد،
  • 1:47 - 1:50
    کەوتونەتە بەر بەند کردن،
    دوور خستنەوە، یاخود لەسێدارەدان
  • 1:50 - 1:54
    ئەگەر وەك دژی ئایدۆلۆژیای دەوڵەت بینران.
  • 1:54 - 1:56
    تەنانەت کاتێك پەسەندکرا،
    کارەکەیان-
  • 1:56 - 1:58
    لەگەڵ نیشتەجێبوون، گەشت،
    و هەموو شتێکی دیکە -
  • 1:58 - 2:01
    فەرمانڕەوایی کراوە لەلایەن
    بیرۆکراسیەکی ئاڵۆز.
  • 2:01 - 2:02
    لەم ڕۆمانەدا،
  • 2:02 - 2:07
    وۆلاند یاری بەو سیستەمە دەکات
    لەگەڵ چنراوێك لە ڕاستی،
  • 2:07 - 2:09
    بۆ ئەنجامێکی شادومان.
  • 2:09 - 2:13
    تەنانەت کاتێك سەرەکان لە جەستەکان جیا
    دەکرێنەوە و پارە لە ئاسمانەوە دەبارێت،
  • 2:13 - 2:16
    هاوڵاتیەکانی مۆسکۆ کاردانەوەیان لەگەڵ
    سودە کەسییە هیچەکانی خۆیان دەبێت،
  • 2:16 - 2:20
    کە ئەوە ڕوون دەکاتەوە چۆن کۆمەڵگەی سۆڤیەتی
    چڵێسی و گاڵتەجاری پەروەردە کردووە
  • 2:20 - 2:22
    سەرەڕای نموونەییەکەی.
  • 2:22 - 2:24
    و ڕاستی چیرۆکەکە
  • 2:24 - 2:28
    بە ئەنقەست تێکەڵکراوە
    نامۆیی لە ڕووداوی سەرو سروشت
  • 2:28 - 2:32
    لەگەڵ بێمانایی ڕۆژانەی ژیانی سۆڤیەتی.
  • 2:32 - 2:36
    کەواتە چۆن بوڵگاکۆڤ بەڕێوەبردنی
    بڵاو کردنەوەی ڕۆمانێکی وەها وێرانکەری کرد
  • 2:36 - 2:38
    لەژێر دەسەڵاتی ئەو ڕژێمە زۆردارەدا؟
  • 2:38 - 2:40
    باشە... ئەو وای نەکرد.
  • 2:40 - 2:43
    ئەو لەسەر "مامۆستاکە و مارگاریتا"
    بۆ زیاتر لە دە ساڵ کاری کرد.
  • 2:43 - 2:45
    بەڵام لەگەڵ پشتگیریکردنی کەسی ستالین
  • 2:45 - 2:49
    ڕەنگە بوڵگاکۆڤی لەو چەوساندنەوە
    توندە بە پارێزراوی هێشتبێتەوە،
  • 2:49 - 2:52
    زۆربەی شانۆگەری و نوسیینەکانی
    لە چەوساندنەوە پارێزراو بوون،
  • 2:52 - 2:55
    بە پارێزراوی مایەوە بەڵام
    لە دەربڕین بێدەنگ کرا.
  • 2:55 - 2:58
    لە دوای مردنی نوسەرەکە لە ساڵی ١٩٤٠،
  • 2:58 - 3:00
    دەستنووسەکە بە بڵاو نەکراوەیی مایەوە.
  • 3:00 - 3:04
    و لەبەرگیراوێکی چاودێری کراو
    لە کۆتاییدا چاپکرا لە ساڵانی شەستەکان،
  • 3:04 - 3:06
    کاتێك لەبەرگیراوەکانی
    دەستنووسە کورت نەکراوەکە
  • 3:06 - 3:09
    بەردەوام بوو لە دەستاودەست کردن
    لەنێوان بازنەی نهێنی وێژەیی.
  • 3:09 - 3:13
    هەموو دەقەکە تەنها لە ١٩٧٣ بڵاو کرایەوە،
  • 3:13 - 3:16
    زیاتر لە ٣٠ ساڵ دوای تەواوکردنی.
  • 3:16 - 3:20
    ئەزموونی بوڵگاکۆڤ
    لەگەڵ چاودێری و هاندانی هونەری
  • 3:20 - 3:23
    لە بەشی دوومی ڕۆمانەکە بیروڕایەکی
    تایبەت بە ژیانی نووسەر دەدات،
  • 3:23 - 3:26
    کە ئێمە لە کۆتاییدا
    هاوناوەکەی پێشکەش دەکەین.
  • 3:26 - 3:30
    امامۆستاکە" نوسەرێکی بێ ناوە"
    کە چەند ساڵ لەسەر ڕۆمانێك کاری کرد
  • 3:30 - 3:34
    بەڵام دەستنووسەکەی سوتاند
    دوای ئەوەی لەلایەن بڵاوکەرەوەکانن ڕەتکرایەوە -
  • 3:34 - 3:37
    هەر وەکو بوڵگاکۆڤ
    بەسەری هات لەگەڵ کارەکەی خۆیدا.
  • 3:37 - 3:41
    تا ئێستاش پاڵەوانی ڕاستەقینە
    مارگاریتای دۆستی مامۆستاکەیە.
  • 3:41 - 3:44
    دڵسۆزیەکەی ئەو بۆ خەونە
    دەست لێهەڵگیراوەکەی خۆشەویستەکەی
  • 3:44 - 3:48
    پەیوەندیەکی نامۆ لەخۆ دەگرێت
    بۆ سەرکەشییە دڕندانەییەکەی هاوەڵەکەی -
  • 3:48 - 3:52
    و چیرۆکێك هەڵدەگرێت بۆ لوتکەی سریالی.
  • 3:52 - 3:55
    سەرەڕای گاڵتە تاریکەکەی
    و پێکهاتە ئاڵۆزەکەی،
  • 3:55 - 3:58
    "مامۆستاکە و مارگاریتا"
    لە دڵدا دەمێنێتەوە،
  • 3:58 - 4:02
    بیرکردنەوەیە سەبارەت بە
    هونەر، خۆشەویستی، و ڕزگارکردن،
  • 4:02 - 4:05
    کە هەرگیز خۆی
    لە دەست نادات لە گاڵتەجاریدا.
  • 4:05 - 4:10
    و بڵاوکردنەوە ماوە درێژەکەی کتێبەکە
    و مانەوەی دژی جیاوازی
  • 4:10 - 4:14
    ڕاسپاردەیەکە
    بۆ ئەوەی کە وۆلاند بە مامۆستاکە دەڵێت:
  • 4:14 - 4:17
    "دەستنووسەکان ناسوتێن."
Title:
بۆچی پێویستە "مامۆستاکە و مارگاریتا" بخوێنیتەوە؟ - ئەلێکس گێندلەر
Speaker:
ئەلێکس گێندلەر
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/why-should-you-read-the-master-and-margarita-alex-gendler

ئەهریمەن هاتووە بۆ شارۆچکەکە بەڵام نیگەران مەبە- هەموو ئەوەی دەیەوێت بیکات شانۆی پیشاندانی جادووە. ئەم بنچینە بێ مانایە ڕووداوە سەرەکیەکانی چیرۆکەکەی پێکهێناوە لە بەرهەمە نایابەکەی میکایل بولگاکۆڤ "مامۆستاکە و مارگریتا". تێکەڵەیەکی سریاڵی ،لە سوکایەتی سیاسی، مێژوویەکی خەیاڵی و سۆفیگەریەکی شاراوە سپاردەیەکی بەدەست هێناوە وەك یەكێک لە نایابترین ڕۆمانەکانی سەدەی بیستەکان- و یەکێك لە نامۆترینەکان. ئەلێکس گێندلێر ئەو ڕۆمانە ویرانکەرە دەپشکنێت.

وانەیەك لەلایەن ئەلێکس گێندلێر، دەرهێنراوە لەلایەن ئەدریاتیك ئەنیمەیشن.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:12

Kurdish subtitles

Revisions