Return to Video

سفری سافی چییە؟

  • 0:01 - 0:03
    سفری سافی چییە؟
  • 0:03 - 0:08
    ئێمە هەموو ساڵیک ٥٥ گێگاتۆن
    گازی سەوزخانە دەخەینە هەواوە.
  • 0:08 - 0:10
    بۆ وەستاندنی گەرمبوونی زەوی،
  • 0:10 - 0:14
    پێویستە لەسەرمان دەرچوونی گازی
    سەوزخانە کەمبکەینەوە بۆ سفر.
  • 0:14 - 0:17
    بەڵام بۆ هەموو وڵاتێک
    داخستنی دەستبەجێی
  • 0:17 - 0:19
    هەموو ئەو چالاکییانەی کە دەبنە هۆی
    دەرچوونی گازی سەوزخانە
  • 0:19 - 0:21
    دەببێتە ئاڵەنگارییەکی زۆر گەورە،
  • 0:21 - 0:23
    بەتایبەتی چونکە هەندێک لە وڵاتان
  • 0:23 - 0:26
    ئابورییەکی پێشوەختەیان
    بنیادناوە بەبێ هیچ سنورێک.
  • 0:26 - 0:31
    بۆیە لەجیاتی ئەوە، دەتوانین سیاسەتێک
    پەیڕەو بکەین کە پێی دەوترێت سفری سافی
  • 0:31 - 0:36
    سفری سافی واتا بۆ هەر گەردێک لە گازی
    سەوزخانە کە ئێمە دەیخەینە هەواوە،
  • 0:36 - 0:38
    گەردێکیشی لە هەوا لێ
    دەردەهێنین و لایدەدەین،
  • 0:38 - 0:40
    ئەمەش دەرچوونی سافی گازەکە
    لەلایەن ئێمەوە دەکاتە سفر.
  • 0:40 - 0:43
    سفری سافی پێویست دەکات لەسەرمان
    ئێستا گۆڕانکاری گەورە ئەنجام بدەین،
  • 0:43 - 0:45
    وزەی کەمتر بەکاربهێنین
    بە کاراماییەکی زۆرتر
  • 0:45 - 0:48
    و تەنانەت گۆڕانکاری تەکنەلۆجی
    گەورەتر بکەین بۆ داهاتوو،
  • 0:48 - 0:52
    وەکو گۆڕینی هەموو ئەو چالاکییانەی دەبنە
    هۆی دەرچونی گازی سەوزخانە بە چالاکی پاک.
  • 0:52 - 0:55
    هەروەها دبێت ئێمە جڵەوی گازەکانی
    سەوزخانە بکەین لە هەوادا
  • 0:55 - 0:57
    و بە هەمیشەیی کۆگایان بکەین.
  • 0:58 - 1:03
    لەگەڵ ئەوەشدا، سفری سافی باشترین هەلی
    ئێمەیە بۆ داهاتویەکی بەردەوامی ژینگەدۆست.
  • 1:05 - 1:07
    [دەستپێکی ژماردن بە پێچەوانەوە
  • 1:07 - 1:09
    کارێک بکە بۆ چارەسەرکردنی گۆڕانی
    کەشوهەوا لە سایتی Countdown.ted.com]
Title:
سفری سافی چییە؟
Speaker:
کریستن بێڵ و جایانت ئانت
Description:

وەڵامێکی کورت بۆ یەکێک لە پرسیارە گرینگەکان دەربارەی گۆڕانی کەشوهەوا: سفری سافی (پەتی) چییە؟ (نوسینی مایلس ئاڵێن، دەیڤد بیڵۆ و جۆرج زەیدان)

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
01:09

Kurdish (Central) subtitles

Revisions