Return to Video

چۆن دەتوانین جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوە ڕابهێنین

  • 0:01 - 0:05
    چی دەبێت گەر کەپسولێک یان ڤاکسینێک وەرگرین
  • 0:05 - 0:07
    و هەر وەک دەرمانی چارەسەری هەڵامەت
  • 0:07 - 0:09
    برینەکانمان زووتر چارەسەر بێت؟
  • 0:09 - 0:12
    ئەمڕۆ، ئەگەر کارەساتێک ڕووبدات
    یان نەشتەرگەریەکمان بۆ ئەنجام بدەن،
  • 0:12 - 0:14
    بۆ چەند هەفتەیەک لە نەخۆشخانە
    دەمێنینەوە،
  • 0:14 - 0:17
    زۆربەی جار ئازاری زۆر و
    ئاسەواری نەشتەرگەریەکە لە جەستەمان
  • 0:17 - 0:22
    بەهۆی بێتوانایی دروست کردنی
    خانەی ئەندامە پێکراوەکان دەمێنێت.
  • 0:22 - 0:24
    من لە بواری دروست کردنی
    مادەیه‌ک کار دەکەم کە ڕێنمایی سیستەمی
  • 0:24 - 0:29
    بەرگریمان دەکات کە ڕێنمایی
    .ماسولکەکان بکات تا خانەی نوێ دروست بکەن
  • 0:29 - 0:33
    هەروەک چۆن ڤاکسین ڕێنمایی جەستەمان دەکات
    دژی نەخۆشیەکان بجەنگێت،
  • 0:33 - 0:35
    لە جێگەی ئەوە دەتوانین ڕێنمایی
    سیستەمی بەرگریمان بکەین
  • 0:35 - 0:39
    کە ڕێنمایی ماسولکە بکات کە خانە دروست بکات
    و برینەکان زووتر چارەسەر بکات
  • 0:39 - 0:43
    ئێستا گەشەی ئەندامەکانی
    جەستە لە هیچەوە لە جادوو دەچێت،
  • 0:43 - 0:46
    بەڵام هەندێ لە ئەندامەکانی
    جەستەمان دەتوانن ئەم کارە ئەنجام بدەن.
  • 0:46 - 0:48
    هەندێ لە خشۆکەکان دەتوانن
    دووبارە کلکیان دروست بکەن،
  • 0:48 - 0:52
    سالاماندەر کە یەکێک لە خشۆکەکانە
    دەتوانێت قۆلی دووبارە دروست بکات،
  • 0:52 - 0:55
    ئێمەی مرۆڤیش دوای لە دەستدانی نیوەی
    جگەرمان
  • 0:55 - 0:58
    دەتوانین جگەرمان دروست بکەینەوە.
  • 0:59 - 1:01
    بۆ ئەوەی ئەم جادووە لە ڕاستی
    نزیک بکەینەوە،
  • 1:01 - 1:05
    من توێژینەوە سەبارەت بە توانای جەستەمان بۆ
    دروست کردنی خانەی تازە و زووتر چاک بوونەوە
  • 1:05 - 1:08
    لە ڕێگەی ڕێنمایی کردنی سیستەمی
    بەرگریمان دەکەم.
  • 1:08 - 1:12
    لە برینێکی بچووکی سەر چۆک
    تا هەوكردنی جیوب،
  • 1:12 - 1:15
    سیستەمی بەرگریمان بەرگری
    لە مەترسیەکانی سەر جەستەمان دەکات.
  • 1:15 - 1:17
    من لێکۆڵەری بواری
    سیستەمی بەرگریم.
  • 1:17 - 1:20
    بە بەکارهێنانی ئەم زانیاریانەی سەبارەت
    بە سیستەمی بەرگری دەیزانم،
  • 1:20 - 1:22
    من هاریکارە سەرەکیەکانی دروست کردنی
  • 1:22 - 1:25
    خانە بریندارە و مردووەکانم دۆزیەوە.
  • 1:25 - 1:28
    بە بینینی ئەو مادانەی
    تاقیکردنەوەیان لەسەر دەکرێت
  • 1:28 - 1:30
    بۆ دۆزینەوەی کاریگەریان لەسەر
    دووبارە گەشە کردنی ماسولکە،
  • 1:30 - 1:35
    تیمەکان تێبینیان کردووە کە دوای چارەسەر
    کردنی ماسولکە پێکراوەکان بەم مادانە
  • 1:35 - 1:37
    ژمارەیەکی زۆر خانەی سیستەمی بەرگری
  • 1:37 - 1:39
    لە ناو ئەم مادەیە و
    دەوروبەری ماسولکە پێکاوەکەیە.
  • 1:40 - 1:41
    بۆیە،
  • 1:41 - 1:45
    لە جێگەی ڕژانی خانەکانی
    بەرگری بۆ شوێنی بەکتریاکان، خانەکان
  • 1:45 - 1:48
    بەرەو شوێنی پێکانەکە دەچن.
  • 1:48 - 1:51
    جۆرێکی تایبەتی خانەی
    بەرگریم دۆزیەوە،
  • 1:51 - 1:52
    خانەی یاریدەری تی،
  • 1:52 - 1:55
    لە ناو ئەم مادەیە بەدیدەکرا
  • 1:55 - 1:57
    کە بۆ چاکبوونەوەی برین پێویستە.
  • 1:58 - 2:02
    ئێستا، هەروەک ئەوەی کە مناڵ بوویت،
    پێنووسێک بشکێنە
  • 2:02 - 2:04
    هەوڵ بدە بە کەتیرە بەیەکەوەی بلکێنیت،
  • 2:04 - 2:06
    دەتوانین تیماری بکەین،
  • 2:06 - 2:08
    بەڵام لەوانەیە وەک خۆی لێنەیەتەوە،
  • 2:08 - 2:09
    جێگەی شوختێک دەمێنێتەوە.
  • 2:10 - 2:12
    بەڵام ئەگەر ئێمە خانەی
    یاریدەدەری تی مان نەبێت،
  • 2:13 - 2:14
    لە جێگەی ماسولکەی تەندروست،
  • 2:14 - 2:17
    ماسولکەکان لە ناو
    خانەکانیان چەوری هەڵدەگرن،
  • 2:17 - 2:20
    ئەگەر ئەم خانە ماسولکەیانە
    چەوری هەبێت، ئەوە خانەیەکی بێهێز دەبێت.
  • 2:20 - 2:22
    ئێستا، بە سود وەرگرتن لە سیستەمی بەرگریمان
  • 2:22 - 2:25
    جەستەمان توانای تیماری
    برینەکانی بەبی جێگەبرین هەیە بەشێوەیەک
  • 2:25 - 2:28
    هەست بەوە ناکرێت
    کە ئەم شوێنە پێشتر بریندار بووە.
  • 2:29 - 2:32
    من ئیش لە سەر دروست کردنی مادەیەک دەکەم
  • 2:32 - 2:34
    کە فرمان بە دروست بوونی شانە دەدات
  • 2:34 - 2:36
    بە هۆی گۆڕانی سیستەمی بەرگری.
  • 2:37 - 2:41
    دەزانین کاتێ هەر
    مادەیەک لە جەستەمان دەچێنرێت،
  • 2:41 - 2:43
    سیستەمی بەرگریمان کاردانەوەی دەبێت.
  • 2:43 - 2:48
    گرنگ نییە مادە چێنراوەکە کام جۆرەیە
  • 2:48 - 2:51
    کەپسول بێت یان خانەیەکی
    هاندەری دروست کردنی شانەی تازە بێت.
  • 2:52 - 2:56
    کاتێک مادەیەک یان ئامێرێکی ڕاگر
    لە جەستە دەچێنم،
  • 2:56 - 3:00
    سیستەمی بەرگریمان لە دەوری شانە چێنراوەکە
    ناوچەیەک لە پڕۆتین و خانە دروست دەکات
  • 3:00 - 3:03
    بۆ ئەوەی شێوه‌ی ڕەفتاری خانە ده‌گۆڕێت.
  • 3:04 - 3:08
    هەر وەک چۆن کەش و هەوا،
    ڕۆژانە کاریگەریان لە سەر ژیانمان هەیە،
  • 3:08 - 3:09
    وەک ڕاکردنی ڕۆژانە
  • 3:09 - 3:14
    یان نەهاتنە دەرەوە و بە درێژایی
    ڕۆژ سەیرکردنی تەلەفزیۆن یان نێتفلێکس،
  • 3:14 - 3:16
    ژینگەی بەرگری ڕاگرەکان
  • 3:16 - 3:18
    کاریگەریان لەسەر گەشە و دروست کردنی
    خانە بنەڕەتیەکان هەیە.
  • 3:19 - 3:21
    ئەگەر فرمانی هەڵە درابێت،
  • 3:21 - 3:23
    گاڵتە
    فرمانی نێتفلێکس،
  • 3:23 - 3:25
    خانەی چەوری لە جێگەی
    خانەی ماسولکە گەشە دەکات.
  • 3:27 - 3:30
    ئەم ڕاگرە لە چەند مادەیەکی جیاواز پێکدێن،
  • 3:30 - 3:33
    هەر لە پلاستیکەوە بگرە
    تا مادەی ئۆرگانی سروشتی،
  • 3:33 - 3:36
    مادەی نانۆفایبەر بە ئەستوری جیاواز،
  • 3:36 - 3:39
    ئیسفەنج بە چڕی جیاواز،
  • 3:39 - 3:41
    جێڵ بە لینجی جیاواز،
  • 3:41 - 3:43
    و تەنانەت لێکۆڵەرەکان
    دەتوانن مادەیەک دروست بکەن
  • 3:43 - 3:45
    کە دەتوانێت فرمانی
    جیاواز لە یەک کاتدا دەر بکات.
  • 3:45 - 3:51
    ئێمە دەتوانین نمایشی
    ئۆرکێسترا شانەکان ڕێکبخەین
  • 3:51 - 3:55
    بە دەرکردنی فرمانی جیاواز،
    ئاماژە،
  • 3:55 - 3:57
    کە بە پێی شانەکان دەگۆڕێن،
  • 3:57 - 3:59
    هەروەک چۆن پرۆسەی مۆنتاژی تەلەفزیۆنی چۆنە،
  • 3:59 - 4:02
    هەموو شتێک بە دڵی دەرهێنەرە.
  • 4:02 - 4:05
    من چەند فرمانێکی جیاواز
    بەیەکەوە دەبەستمەوە کە بە شێوازێک
  • 4:05 - 4:10
    ڕەفتار دەکات، کاتێک لە کاتی پێکان جەستەمان
    فرمانی دووبارە دروست بوونی خانە دەدات.
  • 4:10 - 4:14
    لە داهاتوودا برینپێچی نەهێشتنی شوختی
    دەمووچاو،
  • 4:14 - 4:18
    خانەی دروست کەری ماسولکە
    و ڤاکسینی چارەسەری برینیش دروست دەبێت.
  • 4:18 - 4:21
    لە شەو ڕۆژێکدا لە خەو هەڵناستین و
    جەستەمان وەک ئاژەڵی وڵڤرین ڕەفتار بکات
  • 4:21 - 4:23
    هەفتەی داهاتووش بەم چەشنە نابێت.
  • 4:23 - 4:25
    بەڵام بەهۆی ئەم
    پێشکەوتنانە،
  • 4:25 - 4:29
    و ئیشکردن لەسەر سیستەمی بەرگریمان بۆ
    بەرهەمهێنانی شانە و خێرا چاکبوونەوەی برین،
  • 4:29 - 4:31
    وردە وردە ئەم دەرمانانە
    لە بازاڕەکان بەردەست دەبن
  • 4:31 - 4:35
    کە ئیش لەسەر سیستەمی بەرگریمان دەکەن تا
    دووبارە خانە بەرهەمبهێنێتەوە،
  • 4:35 - 4:39
    و لەوانەیە ڕۆژێک ئارامتر لەگەڵ
    سالامەندەر هەڵسوکەوت بکەین.
  • 4:40 - 4:41
    سوپاس.
  • 4:41 - 4:45
    (چەپڵە)
Title:
چۆن دەتوانین جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوە ڕابهێنین
Speaker:
کایتلین سادتلیر
Description:

چی دەبێت گەر جەستەمان لەسەر زوو چاکبوونەوەی بەبێ پاشماوەی برین ڕابهێنین، وەک ئەکتەری وڵڤرین لە فیلمی ئێکس مان دا؟ کاتیلین سادتکیر کار لەسەر دروست کردنی دەرمانێکی سروشتی دەکات کە دەتوانێت شێوازی ڕەفتاری سیستەمی بەرگریمان بگۆڕێت لە کاتی برینداربوونی ئەندامێکی جەستەمان. چەند ڕێگەیەکی جیاواز دەخاتە ڕوو کە دەشێت جەستە دووبارە خۆی دروست بکاتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:57

Kurdish (Central) subtitles

Revisions