Return to Video

بۆچی توندوتیژی لە شارەکاندا کۆئەبێتەوە -- و چۆن کەمیکەینەوە

  • 0:01 - 0:04
    نەشتەرگەری فریاکەوتنیت،
  • 0:04 - 0:07
    شەفتی شەوانی ژوورێکی فریاکەوتنی
    ناوەوەی شارێکت هەیە.
  • 0:08 - 0:10
    پیاوێکی گەنج ئەهێنرێتە بەردەمت،
  • 0:10 - 0:12
    بێهۆش پاڵکەوتووە.
  • 0:12 - 0:15
    فیشەکێک نراوە بە قاچییەوە و
    خوێنێکی زۆری لێئەڕوات.
  • 0:16 - 0:18
    بەپێی برینی چوون و دەرچوون بێت
  • 0:18 - 0:20
    هەروەها بەپێی بڕی خوێنبەربوونەکە،
  • 0:20 - 0:22
    ئەگەری زۆرە فیشەکەکە
    بەر خوێنبەری ڕان کەوتبێت،
  • 0:22 - 0:25
    یەکێک لە گەورەترین بۆرییەکانی خوێنی لەش.
  • 0:25 - 0:28
    وەک پزیشکی پیاوە گەنجەکە
    پێویستە چی بکەیت؟
  • 0:28 - 0:31
    یان وردتر بڵێین،
    ئەبێ یەکەم شت چی بکەیت؟
  • 0:32 - 0:36
    سەیری جلەکانی پیاوە گەنجەکە ئەکەیت،
    کە لە کۆن و دڕاو ئەچێت.
  • 0:36 - 0:37
    لەوانەیە بێکار، بێ ماڵبێت،
  • 0:37 - 0:39
    خوێندنێکی شایستەی نەبووبێت.
  • 0:40 - 0:43
    دەست ئەکەیت بە چارەسەرکردنی
    بە دۆزینەوەی کار بۆی،
  • 0:43 - 0:44
    گرتنی ئەپارتمانێک بۆی
  • 0:44 - 0:46
    یان یارمەتی ئەیەیت
    لە تاقیکردنەوەی ئامادەیی دەرچێت؟
  • 0:47 - 0:48
    لەلایەکی تریش،
  • 0:48 - 0:51
    ئەم پیاوە تێوەگلاوە لە جۆرێک
    لە پێکدادان و
  • 0:51 - 0:52
    لەوانەیە کەسێکی مەترسیدار بێت.
  • 0:52 - 0:54
    پێش ئەوەی هەستێت،
  • 0:54 - 0:55
    دەست و قاچی ئەبەستیتەوە،
  • 0:55 - 0:58
    ئاسایشی نەخۆشخانە ئاگادار ئەکەیتەوە
    یان فریاکەوتن بانگ ئەکەیت؟
  • 1:00 - 1:03
    هیچ کامێک لە ئێمە هیچ یەکێک
    لەمانە ناکەین. و
  • 1:03 - 1:05
    لەجیاتی ئەوە، تەنیا ڕێگای ژیرانە و
  • 1:05 - 1:08
    مرۆڤانە ئەگرینە بەر کە لەوکاتەیا
    بەردەستە بۆمان.
  • 1:09 - 1:11
    یەکەم، خوێنبەربوونەکە ئەوەستێنین.
  • 1:11 - 1:13
    چونکە ئەگەر خوێنبەربوونەکە نەوەستێنین،
  • 1:13 - 1:16
    هیچ شتێکی تر گرنگ نابێت.
  • 1:17 - 1:21
    ئەوەی ڕاستە بۆ ژووری فریاکەوتن
    ڕاستە بۆ هەموو شارەکانی وڵاتەکە.
  • 1:21 - 1:26
    کاتێک یەتە سەر توندوتیژی ناوشار،
    گرنگترین شت ڕزگارکردنی ژیانە.
  • 1:26 - 1:29
    چارەسەرکردنی توندوتیژییەکە
    بە هەمان دەستوبردی
  • 1:29 - 1:31
    چارەسەرکردنمان بۆ برینی
    فیشەکەکە لە ژووری فریاکەوتن.
  • 1:32 - 1:36
    ئێمە باسی چی ئەکەین
    کاتێک ئەڵێین "توندوتیژی ناوشار؟"
  • 1:36 - 1:39
    توندوتیژی ناوشار توندوتیژییە کوشندەکە
    یان کە ئەکرێت کووشندە بێت
  • 1:39 - 1:41
    کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیەن.
  • 1:42 - 1:43
    چەندین ناوی هەیە:
  • 1:43 - 1:45
    توندوتیژی سەر شەقام، توندوتیژی گەنجان،
  • 1:45 - 1:47
    توندوتیژی چەتەکان، توندوتیژی چەک.
  • 1:48 - 1:50
    توندوتیژی ناو شار
  • 1:50 - 1:54
    لەنێو ئەوانەدا ڕووئەیات کە مافەکانیان
    زەوتکراوە و لە ئازاردان.
  • 1:54 - 1:55
    بەزۆری پیاوە گەنجەکان،
  • 1:55 - 1:58
    ئەوانەی هەڵبژاردنی زۆر یان
    هیوایەکی وایان نییە لە ژیاندا.
  • 1:59 - 2:02
    سەدان کاتژمێرم بەسەر بردووە
    لەگەڵ ئەم پیاوە گەنجانە.
  • 2:02 - 2:05
    وانەم پێوتوونەتەوە لە ئامادەیی
    لە واشینگتنی پایتەخت،
  • 2:05 - 2:07
    کە لەوێ یەکێک لە خوێندکارەکانم کوژرا.
  • 2:07 - 2:10
    بەرامبەریان دانیشتووم لە ژووری دادگایی
    لە شاری نیو یۆرک،
  • 2:10 - 2:12
    کە وەک داواکارێک کارم ئەکرد لێی. و
  • 2:12 - 2:13
    لە کۆتاییشدا،
  • 2:13 - 2:17
    لە شارێکەوە چووم بۆ شارێک وەک
    پەیڕەو درووستکەرێک یان توێژەرێک،
  • 2:17 - 2:19
    چاوم بەم پیاوە گەنجانە ئەکەوت و
  • 2:19 - 2:22
    بیرۆکەم ئاڵوگۆڕ ئەکرد لەسەر ئەوەی
    چۆن کۆمەڵگاکان سەلامەتتر بکەن.
  • 2:25 - 2:27
    بۆچی ئەبێ گرنگی بەم پیاوە گەنجانە بەین؟
  • 2:28 - 2:30
    بۆچی توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە؟
  • 2:31 - 2:32
    توندوتیژی ناو شارەکان گرنگە،
  • 2:32 - 2:35
    چونکە دەبێتە هۆی زۆرترین مردن
    لێرە لە ویلایەتە یەکگرتووەکان
  • 2:35 - 2:38
    وەک لە هەر جۆرێکی تری توندوتیژی.
  • 2:39 - 2:40
    توندوتیژی ناوشاریش بۆیە گرنگە
  • 2:40 - 2:43
    چونکە ئەتوانین شتێک بکەین لەبارەیەوە.
  • 2:43 - 2:46
    کۆنترۆڵکردنی ئەو ململانێ مەحاڵە قورسە نییە
  • 2:46 - 2:48
    کە زۆر کەس لێی ئەڕوانن.
  • 2:48 - 2:52
    ڕاستییەکەی، ئەمڕۆ ژمارەیەک
    چارەسەر بەردەستە
  • 2:52 - 2:53
    کە سەلمێنراوە سوودی ئەبێت. و
  • 2:54 - 2:58
    ئەوەی هاوبەشە لەنێوان ئەم چارەسەرانە
    پێکهاتەیەکی سەرەکییە.
  • 2:59 - 3:02
    هەمووی ئەوە ئەزانن
    کە توندوتیژی ناوشار لکێنەرە
  • 3:02 - 3:04
    واتە پێکەوە کۆئەبێتەوە
  • 3:04 - 3:08
    لەنێو ژمارەیەکی بچووکی
    خەڵک و شوێنەکاندا.
  • 3:09 - 3:11
    لە نیو ئۆرلیانس بۆ نموونە،
  • 3:11 - 3:13
    تۆڕێکی کەمتر لە ٧٠٠ کەس
  • 3:13 - 3:17
    هۆکاری زۆرینەی توندوتیژییە
    کووشندەکانی شارەکەن.
  • 3:17 - 3:19
    هەندێک بەم کەسانە ئەڵێن
    "خەڵکە گەرمەکان."
  • 3:20 - 3:21
    لێرە لە بۆستن،
  • 3:21 - 3:22
    لەسەدا ٧٠ی تەقەکردنەکان
  • 3:22 - 3:27
    چڕبوونەتەوە لەناو سووچەکان و تەلارەکانی
    تەنیا لەسەدا پێنجی شارەکە پێکدەهێنن.
  • 3:28 - 3:31
    ئەم شوێنانە زۆر جار
    بە "شوێنە گەرمەکان." ناسراون
  • 3:31 - 3:33
    شار لەدوای شار،
  • 3:33 - 3:36
    ژمارەیەکی بچووکتری خەڵکی گەرم و
    شوێنی گەرم
  • 3:36 - 3:39
    هۆکاری زۆرینەیەکی ڕوونی
    توندوتیژییە کووشندەکانن.
  • 3:39 - 3:42
    ڕاستییەکەی، ئەم دۆزینەوەیە
    چەندین جار لەبەری گیراوەتەوە
  • 3:43 - 3:47
    کە ئێستا توێژەرەوەکان بەم دیاردەیە ئەڵێن
    یاسای چڕبوونەوەی تاوان.
  • 3:47 - 3:52
    کاتێک سەیری زانستەکە ئەکەین،
    ئەبینین چارەسەرە لکێنەکان باشترینن.
  • 3:53 - 3:54
    قسەلەڕووانە بیڵێین،
  • 3:54 - 3:58
    ناتوانیت تەقەکردن بووەستێنیت
    ئەگەر تەقەکەرەکان چارە نەکەیت.
  • 3:59 - 4:02
    ناشتوانیت کووشنەکان بووەستێنیت ئەگەر
    نەچیت بۆ ئەو شوێنانەی خەڵکی لێئەکوژرێت.
  • 4:04 - 4:05
    چوار ساڵ لەمەوبەر،
  • 4:05 - 4:07
    خۆم و هاوپیشەکانم پیاچوونەوەیەکی
    سیستماتیکی بەراوردکاریمان کرد
  • 4:07 - 4:09
    بۆ ستراتیجییەکانی دژەتوندوتیژی،
  • 4:09 - 4:15
    کورتکراوەیەک کرا بۆ هەڵسەنگاندنی
    زیاتر لە ١٤٠٠ پێکدادان.
  • 4:16 - 4:18
    ئەوەی دووبارە و دووبارە دۆزیمانەوە،
  • 4:18 - 4:21
    ئەوەبوو ستراتیجییەکانی زیاتر
    تیشک خرابووە سەریان،
  • 4:21 - 4:22
    ئەوەی زیاتر کرابووە ئامانج،
  • 4:22 - 4:24
    چەسپێنراوترین ستراتیجییەکان،
  • 4:24 - 4:26
    سەرکەوتووترینەکان بوو.
  • 4:26 - 4:27
    ئەمەمان لە تاوان ناسیدا بینیوە،
  • 4:27 - 4:31
    لە توێژینەوەکانی سەر پۆلیس،
    ڕێگەگرتن لە باندەکان و چوونەوەناویان.
  • 4:31 - 4:34
    بەڵام ئەمەمان لە تەندروستی گشتیشدا بینیوە،
  • 4:34 - 4:37
    کە ڕێگەلێگرتنە دووەمینەکان و
    سێیەمینە کراو بە ئامانجەکان
  • 4:37 - 4:40
    باشتربوون لە ڕێگەلێگرتنە سەرەتاییە
    گشتگیرەکانی تر.
  • 4:41 - 4:45
    کاتێک یاسادرووستکەرەکان تیشکیان خستۆتە
    سەر مەترسیدارترین کەسەکان و شوێنەکان،
  • 4:45 - 4:47
    ئەنجامی باشتریان دەستئەکەوێت.
  • 4:48 - 4:52
    لەوانەشە بڵێیت ئەی چی دەربارەی
    شوێنگرتنەوە و جێگۆڕین.
  • 4:52 - 4:55
    توێژینەوەکان نیشانیان یاوە کاتێک
    مامەڵەکارانی ماددە هۆشبەرەکان زیندان ئەکرێن،
  • 4:55 - 4:59
    مامەڵەکاری تر یەنە پێشەوە،
    شوێن ئەوانەی پێش خۆیان ئەگرنەوە.
  • 4:59 - 5:03
    هەندێک خەمی ئەوەیانە کاتێک پۆلیس
    تیشک ئەخەنە سەر شوێنی دیاریکراو،
  • 5:03 - 5:04
    تاوانەکە شوێنی ئەگیرێتەوە،
  • 5:04 - 5:07
    بە شەقامەکەیا ئەڕواتە خوارەوە
    یان ئەچێتە ئەودیوی سووچەکەوە.
  • 5:07 - 5:12
    خۆشبەختانە، ئێستا ئەزانین
    بەهۆی دیاردەی چەسپاندنەکە،
  • 5:12 - 5:16
    کاریگەری شوێنگرتنەوە و لەشوێندانانەکەی
    پەیوەست ئەبن بەم ستراتیجی چەسپاوییەوە
  • 5:16 - 5:17
    زۆر کەم ئەبن.
  • 5:18 - 5:21
    ژیانێک لە خورپەی دەروونی ئەوێت
    بۆ درووستکردنی تەقەکەرێک و
  • 5:21 - 5:24
    دەیان ساڵ لە فەرامۆشکردن
    بۆ درووستکردنی ناوچەیەکی گەرم.
  • 5:25 - 5:28
    کەواتە ئەم خەڵک و شوێنانە
    وا بە ئاسانی بڵاونابنەوە.
  • 5:32 - 5:33
    ئەی چی دەربارەی هۆکارە ڕیشەییەکان؟
  • 5:34 - 5:37
    ئایا بەدەمەوەچوونی هەژاری یان نایەکسانی
    یان نەبوونی دەرفەت
  • 5:37 - 5:39
    باشترین ڕێگا نین بۆ ڕێگەگرتن لە توندوتیژی؟
  • 5:40 - 5:41
    بەپێی زانست بێت،
  • 5:41 - 5:43
    بەڵێ و نەخێر.
  • 5:43 - 5:46
    بەڵێ، لەوەیا کە ڕێژە زۆرەکەی توندوتیژی
    بەڕوونی پەیوەندیدار بن
  • 5:46 - 5:50
    بە شێوە هەمەجۆرەکانی بەدبەختی
    کۆمەڵایەتی و ئابووری.
  • 5:50 - 5:52
    بەڵام نەخێر، لەوەیا کە گۆڕانکارییەکان
    لەم هۆکارانەیا
  • 5:52 - 5:55
    مەرج نییە ببنە هۆی گۆڕانکاری
    لە توندوتیژیدا،
  • 5:55 - 5:57
    بەتایبەتی لە مەودای کورتخایەندا.
  • 5:57 - 5:59
    هەژاری وەرگرە بەنموونە.
  • 5:59 - 6:03
    بەرەوپێشچوونی دیار لەسەر هەژاری
    پێویستی بە چەندین دەیە هەیە،
  • 6:03 - 6:07
    لەکاتێکدا خەڵکە هەژارەکە لە ئێستایا
    پێویستیانە و شایەنی ئەوەن ڕزگارکرێن لە توندوتیژی.
  • 6:07 - 6:11
    هۆکارە ڕیشەییەکانیش ناتوانن
    دیاردەی چەسپاوی ڕوونکەنەوە.
  • 6:11 - 6:13
    ئەگەر هەمووکات هەژاری
    پاڵنەربووبێت بۆ توندوتیژی،
  • 6:13 - 6:16
    کەواتە چاوەڕێی ئەوە ئەکەین توندوتیژی
    لەناو هەموو خەڵکی هەژارا ببینین.
  • 6:17 - 6:18
    بەڵام ئەوە نابینین.
  • 6:18 - 6:24
    لەجیاتی ئەوە، ئەتوانین تێبینی بکەین
    کە هەژاری چڕی ئەکاتەوە،
  • 6:24 - 6:26
    تاوانەکان زیاتر چڕ ئەکاتەوە، و
  • 6:26 - 6:28
    لەهەمووشی زیاتر توندوتیژی چڕ ئەکاتەوە.
  • 6:29 - 6:31
    لەبەر ئەوە چارەسەرە چەسپاندنەکان کارئەکەن.
  • 6:32 - 6:35
    بۆیە کار ئەکەن چونکە یەکەم جار
    مامەڵە لەگەڵ شتە سەرەتاییەکان ئەکەن. و
  • 6:36 - 6:37
    ئەمەش گرنگە،
  • 6:37 - 6:39
    چونکە لەکاتێکدا کە لەوانەیە
    هەژاری ببێتە هۆی توندوتیژی،
  • 6:39 - 6:44
    بەڵگەی بەهێز نیشانی ئەیات کە توندوتیژی
    هەژاری ئەهێڵێتەوە.
  • 6:45 - 6:46
    ئەمەش نموونەیەکە لەسەر ئەوەی چۆن ئەیکات.
  • 6:46 - 6:49
    وەک چۆن لەلایەن پاتریک شارکی،
  • 6:49 - 6:50
    کۆمەڵناسەوە تۆمارکراوە --
  • 6:50 - 6:55
    نیشانی یاوە کاتێک منداڵانی هەژار
    ئەکەونە بەر توندوتیژی،
  • 6:55 - 6:56
    ئەبێت بە خوورپەیەک بۆیان.
  • 6:56 - 6:59
    کار ئەکاتە سەر توانای نوستنیان،
  • 6:59 - 7:02
    توانای سەرنجدانیان،
    توانای هەڵسوکەوت و فێربوونیان.
  • 7:02 - 7:04
    ئەگەر منداڵی هەژاری نەتوانن فێر ببن،
  • 7:04 - 7:06
    ئەوکاتە لە قوتابخانە باش نابن. و
  • 7:06 - 7:11
    ئەوەش دەرئەنجام کارئەکاتە سەر
    توانای ژیانیان لە داهاتووی ژیانیاندا و
  • 7:11 - 7:13
    ئەوەش وایان لێئەکات نەتوانن
    لە هەژاری دەرباز بن.
  • 7:13 - 7:16
    بەداخیشەوە،
    لە زنجیرەیەک توێژینەوەی شوێنەواری
  • 7:16 - 7:18
    لەلایەن ئابووریناس راج چێتی،
  • 7:18 - 7:20
    ئەوە ڕێک ئەو شتەیە کە دیومانە.
  • 7:21 - 7:25
    منداڵە هەژارەکانی کەوتوونەتە بەر توندوتیژی
    توانای بەرهەمهێنانیان کەمترە
  • 7:25 - 7:27
    وەک لە منداڵە هەژارەکانی
    بەشێوەیەکی ئاشتیانە گەورەبوون.
  • 7:28 - 7:31
    توندوتیژی بە تەواوەتی منداڵانی
    هەژار لە هەژاریدا ئەهێڵێتەوە.
  • 7:31 - 7:37
    لەبەر ئەوەیە زۆر گرنگە بە تەواوەتی
    تیشک بخرێتە سەر توندوتیژی شارەکان.
  • 7:37 - 7:39
    ئەمەش دوو نموونە لەسەر ئەوە.
  • 7:39 - 7:42
    لێرە لە بۆستن، لە ١٩٩٠کان،
  • 7:42 - 7:44
    پێکەوەکارکردنێک لەنێوان پۆلیسەکان و
    ئەندامانی کۆمەڵگایەک
  • 7:44 - 7:48
    بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر بووە هۆی لە سەدا ٦٣
    کەمکردنەوەی کوشتنی گەنجەکان.
  • 7:48 - 7:51
    لە ئۆکلاند، هەمان ستراتیجی
  • 7:51 - 7:55
    بەم دواییە بووە هۆی کەمکردنەوەی هێرشی
    ناکوشندەی چەک بەڕێژەی لەسەدا ٥٥.
  • 7:55 - 7:59
    لە سینسیناتی، ئیندیاناپۆلیس و
    نیو هەیڤن،
  • 7:59 - 8:01
    توندوتیژی چەک بەڕیژەی زیاتر
    لە یەک لەسەر سێ کەمکردەوە.
  • 8:01 - 8:03
    بە سادەترین شێوە،
  • 8:03 - 8:08
    ئەم ستراتیجییە بە سادەیی ئەوانە دیاری ئەکات
    کە زۆرترین ئەگەریان هەیە تەقە بکەن
  • 8:08 - 8:09
    یان تەقەیان لێبکرێت، و
  • 8:09 - 8:12
    ئینجا ڕووبەڕوویان ببیتەوە
    بە نامەیەکی دوو لایەنەی
  • 8:12 - 8:14
    هاوسۆزی و لێپرسینەوە.
  • 8:14 - 8:17
    "ئەزانین تۆیت تەقەکەت کردووە.
  • 8:17 - 8:19
    پێویستە بوەستێنرێت.
  • 8:19 - 8:21
    ئەگەر ڕێگەمان پێبەیت،
    یارمەتیت ئەیەین.
  • 8:22 - 8:24
    ئەگەر ناچارمان بکەیت، ئەتوەستێنین."
  • 8:25 - 8:28
    ئەوانەی ئامادەییان هەیە بگۆڕێن
    خزمەت و پشتیوانیان پێشکەش ئەکرێت.
  • 8:29 - 8:31
    ئەوانەی سوورن لەسەر
    هەڵسوکەوتە توندوتیژانەکەیان
  • 8:31 - 8:34
    ئەخرێنە بەر لێپرسینەوە لەڕێگەی
    کاری بە ئامانجکراوی پتەوکردنی یاسا.
  • 8:35 - 8:40
    لە چیکاگۆ، پرۆگرامێکی تر
    چارەسەری درککردن بە هەڵسوکەوت بەکاردێنێت
  • 8:40 - 8:41
    بۆ یارمەتیدانی کوڕە هەرزەکارەکان
  • 8:41 - 8:44
    هەتا بەسەر بیرکردنەوە و هەستە
    قورسەکانیاندا زاڵبن،
  • 8:44 - 8:47
    بەوەی فێربکرێن چۆن خۆیان لە پێکدادان لابەن و
    یان چۆن ساردیکەنەوە.
  • 8:47 - 8:50
    ئەم پرۆگرامە گرتن بەهۆی توندوتیژی
    لەناو بەشداربووەکان کەمکردەوە
  • 8:50 - 8:52
    بۆ نیوە.
  • 8:52 - 8:55
    ستراتیجی هاوشێوە دووبارەکردنەوەی تاوانی
    کەمکردەوە بەڕێژەی
  • 8:55 - 8:57
    لەسەدا ٢٥ بۆ ٥٠.
  • 8:57 - 8:59
    ئێستا چیکاگۆ هەوڵێکی نوێی دەستپێکردووە،
  • 8:59 - 9:01
    بە بەکارهێنانی هەمان ئەم تەکنیکانە،
  • 9:01 - 9:03
    بەڵام لەگەڵ ئەوانەیا کە لەبەر بەرزترین
    مەترسی توندوتیژی چەکدا بوون.
  • 9:03 - 9:06
    پرۆگرامەکەش ئەنجامی دڵخۆشکەری نیشانداوە،
  • 9:07 - 9:09
    لەوەش زیاتر،
  • 9:09 - 9:12
    لەبەر ئەوەی ئەم ستراتیجییانە هێندە چڕکراوەتەوە،
    هێندە ئاڕاستەکراوە،
  • 9:12 - 9:14
    بەشێوەیەکی درێژخایەن ئەوەندە
    زۆریان تێناچێت.
  • 9:15 - 9:17
    لەگەڵ یاساکانیشدا کار ئەکەن
    کە ئێستا لەسەر کتێبەکانن.
  • 9:19 - 9:20
    کەواتە ئەوە هەواڵێکی باشە.
  • 9:21 - 9:23
    ئەکرێت ئاشتیمان هەبێت لە شارەکانمان،
  • 9:23 - 9:25
    لەم کاتەیا،
  • 9:25 - 9:26
    بەبێ بوودجەی گەورە گەورە و
  • 9:26 - 9:28
    بەبێ یاسای نوێ.
  • 9:30 - 9:32
    کەواتە ئەمە بۆچی هێشتا ڕووینەیاوە؟
  • 9:33 - 9:36
    بۆچی هێشتا ئەم چارەسەرانە سنووردارن
    بۆ ژمارەیەکی بچووک لە شارەکان، و
  • 9:36 - 9:40
    بۆچی پەلەقاژێ ئەکەن تەنانەت
    کاتێکیش کە سەرکەوتوون،
  • 9:40 - 9:41
    بۆ هێشتنەوەی پشتیوانی؟
  • 9:42 - 9:44
    ئەوە هەواڵە خراپەکەیە.
  • 9:44 - 9:47
    ڕاستییەکە ئەوەیە، زۆر باش نەبووین
    لە ڕێکخستنی هەوڵەکانمان
  • 9:47 - 9:50
    بە چواردەوری ئەم دیاردەی چەسپاوییە.
  • 9:50 - 9:53
    بەلایەنی کەمەوە سێ هۆکار هەیە
    کە بۆچی شوێن بەڵگە ناکەوین
  • 9:53 - 9:55
    کاتێک یەتە سەر کەمکردنەوەی
    توندوتیژی شارەکان.
  • 9:55 - 9:58
    یەکەمیش، وەک چۆن لەوانەیە چاوەڕێی بکەن،
  • 9:58 - 9:59
    سیاسەتە.
  • 10:00 - 10:04
    زۆربەی چارەسەری چەسپان ناگونجێت
    لەگەڵ سەکۆیەکی سیاسی دیاریکراو.
  • 10:04 - 10:08
    لەجیاتی ئەوە، پاداشت و سزاش
    پێشکەش ئەکەن،
  • 10:08 - 10:11
    هاوسەنگی لەنێوان بەڵێنی چارەسەرکردن
    لەگەڵ هەڕەشەی دەستگیرکردن،
  • 10:11 - 10:14
    تێکەڵکردنی وەبەرهێنان لەو شوێنانە و
    زیادکردنی پۆلیس لێی.
  • 10:14 - 10:16
    بە واتایەکی تر،
  • 10:16 - 10:19
    ئەم چارەسەرانە نەرم و ڕەقیشن
  • 10:19 - 10:21
    لە هەمان کاتدا.
  • 10:22 - 10:23
    چونکە بە ڕێک و پێکی یەکناگرێتەوە
  • 10:23 - 10:27
    لەگەڵ خاڵە نموونەییەکانی قسەکردنی
    چەپ یان ڕاستەکانیش،
  • 10:27 - 10:31
    سیاسەتمەدارەکان ناچنە ژێر باری
    ئەم بیرۆکانە بەبێ ڕۆشنبیرکردن و
  • 10:32 - 10:33
    تەنانەت هەندێک فشاریش.
  • 10:34 - 10:35
    ئاسان نابێت،
  • 10:35 - 10:38
    بەڵام ئەتوانین سیاسەتەکانی
    چواردەوری ئەم پرسە بگۆڕین
  • 10:38 - 10:42
    بە لەچوارچێوەگرتنەوەی توندوتیژی
    وەک کێشەیەک کە دەبێ چارەسەر بکرێت،
  • 10:42 - 10:45
    نەک مشتومڕێک کە دەبێ ببرێتەوە.
  • 10:45 - 10:47
    پێویستە تیشک بخەینە سەر بەڵگە
    بەسەر ئایدۆلۆژیادا و
  • 10:47 - 10:50
    ئەوەی سوودی ئەبێت بەسەر ئەوەیا
    کە لە باش ئەچێت.
  • 10:51 - 10:54
    هۆکاری دووەم کە بۆچی هەمووکات
    شوێن بەڵگە ناکەوین
  • 10:54 - 10:57
    ئەو سرووشتە ئالۆزەی
    ئەم چارەسەرانەیە.
  • 10:57 - 10:59
    لێرەیا توانجێک هەیە.
  • 10:59 - 11:02
    سادەترین ڕێگاکان چین
    بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی؟
  • 11:03 - 11:04
    پۆلیسی زیاتر.
  • 11:04 - 11:06
    کاری زیاتر.
  • 11:06 - 11:07
    چەکی کەمتر.
  • 11:08 - 11:10
    وتنی ئەمانە ئاسانە،
  • 11:10 - 11:13
    بەڵام بە کرداری سوودی نابێت.
  • 11:13 - 11:14
    لەکاتێکدا لەلایەکی ترەوە،
  • 11:14 - 11:17
    چارەسەرەکانی پشتبەستوو بە توێژینەوە
    ڕوونکردنەوەیان قورسە،
  • 11:17 - 11:19
    بەڵام ئەنجامیان باشترە.
  • 11:20 - 11:22
    لە ئێستایا، پرۆفیسۆرمان زۆرە
  • 11:22 - 11:24
    کە لەسەر توندوتیژی ئەنووسن
    لە جۆرناڵە ئەکادیمییەکان. و
  • 11:24 - 11:27
    خەڵکیشمان زۆرە کە بە سەلامەتی
    ئەمانهێڵنەوە لەسەر شەقامەکان.
  • 11:28 - 11:29
    بەڵام ئەوەی کە نیمانە
  • 11:29 - 11:31
    پەیوەندییەکی زۆرە لەنێوان
    ئەم دوو کۆمەڵەیا.
  • 11:31 - 11:35
    پردێکی بەهێزمان نییە لە نێوان
    توێژینەوە و پەیڕەوکردن.
  • 11:36 - 11:38
    کاتێکیش توێژینەوە پەیڕەوکردن ئاگادار ئەکاتەوە،
  • 11:38 - 11:40
    ئەو پردە بەڕێکەوت بنیات نانرێت.
  • 11:40 - 11:43
    کاتێک ڕووئەیات کە کەسێک کات وەرئەگرێت
  • 11:43 - 11:45
    هەتا بە وردی ڕوونیکاتەوە
    کە توێژینەوە واتای چییە،
  • 11:45 - 11:46
    بۆچی گرنگە و
  • 11:46 - 11:49
    چۆن ئەتوانێت جیاوازی درووست بکات
    لەو بوارە دیاریکراوەیا.
  • 11:50 - 11:52
    کاتێکی زۆر بەسەر ئەبەین
    لە ڕێکخستنی توێژینەوەیەک،
  • 11:52 - 11:56
    بەڵام کاتی پێویست بەسەر نابەین
    لە شیکردنەوەی بۆ پارچەی بچووک
  • 11:56 - 12:00
    کە پۆلیسێکی سەرقاڵ یان توێژەری کۆمەڵایەتی
    بتوانێت بە ئاسانی هەرسیکات.
  • 12:03 - 12:05
    لەوانەیە قورسبێت دانیپیانێیت
    یان قبووڵی بکەیت،
  • 12:05 - 12:08
    بەڵام ڕەچەڵەکیش هۆکاری سێیەم و
    دوایین هۆکاریشە
  • 12:08 - 12:11
    بۆچی کاری زیاتر نەکراوە
    بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی.
  • 12:13 - 12:16
    توندوتیژی ناوشار زیاتر لەناو کۆمەڵگا
    هەژارەکانی پێست ڕەنگەکانی تر چڕبۆتەوە.
  • 12:17 - 12:21
    ئەوەش ئاسانتری کردووە بۆ ئێمە
    کە لەو کۆمەڵگایانەیا ناژین
  • 12:21 - 12:24
    کێشەکە فەرامۆش بکەین یان
    وا نیشانی بەین کێشەی ئێمە نییە.
  • 12:25 - 12:27
    بێگومان ئەوە هەڵەیە.
  • 12:27 - 12:30
    توندوتیژی شارەکان کێشەی هەمووانە.
  • 12:30 - 12:31
    ڕاستەوخۆ بێت یان ناڕاستەوخۆ،
  • 12:31 - 12:34
    هەموو باجێک ئەیەین بەرامبەر
    تەقەکردن و کووشتنەکەی
  • 12:34 - 12:36
    کە لەسەر شەقامەکانی شارەکانمان ڕووئەیات.
  • 12:36 - 12:40
    لەبەر ئەوە پێویستە ڕێگای نوێ بدۆزینەوە
    بۆ ئەوەی هانی خەڵکی زیاتر بەین
  • 12:40 - 12:43
    بۆ ئەوەی ڕەنگ و ڕەچەڵەک بپەڕێنن و
    بەشداربن لەم ململانێیە.
  • 12:44 - 12:47
    چونکە ئەم ستراتیجییانە پێویستیان
    بە داهاتێکی ئێجگار زۆر نییە،
  • 12:47 - 12:49
    پێویست ناکات هاوپەیمانی نوێی زۆر هان بەین --
  • 12:50 - 12:51
    تەنیا کەمێکمان ئەوێت.
  • 12:51 - 12:53
    هەر ئەوەنەشمان ئەوێت کە دەنگیان بڵند بێت.
  • 12:55 - 12:57
    ئەگەر بتوانین بەسەر ئەم ململانێیانەیا زاڵبین و
  • 12:57 - 13:00
    ئەم چارەسەری چەسپاندنانە بڵاو بکەینەوە
    بۆ گەڕەکەکانی پێویستیان پێیەتی،
  • 13:00 - 13:02
    ئەتوانین ژیانی هەزاران ڕزگارکەین.
  • 13:04 - 13:06
    ئەگەر ستراتیجییەکانی ئەمڕۆ باسمکرد لێرە
  • 13:06 - 13:11
    ئێستا بخرێتە کار لە ٤٠ پڕ
    توندوتیژیترین شارەکانی وڵات،
  • 13:11 - 13:13
    ئەتوانین ژیانی زیاتر
    لە ١٢ هەزار کەس ڕزگارکەین
  • 13:13 - 13:15
    بەدرێژایی هەشت ساڵی داهاتوو.
  • 13:17 - 13:18
    ئەوە تێچوونەکەی چەندێکە لەسەرمان؟
  • 13:18 - 13:20
    ساڵی ١٠٠ ملیۆن دۆلار.
  • 13:21 - 13:24
    ئەوە لەوانەیە لە زۆر بچێت،
  • 13:24 - 13:26
    بەڵام ڕاستییەکەی، ئەو وێنەیە کەمترە لە
    لەسەدا یەکی
  • 13:26 - 13:29
    لەسەدا یەکی بودجەی فیدراڵی ساڵانە.
  • 13:29 - 13:32
    بەشی بەرگری هێندە پارە سەرف دەکات
  • 13:32 - 13:34
    بۆ یەک فڕۆکەی ئێف-٣٥.
  • 13:35 - 13:38
    هەمووی هەمان شتە،
  • 13:38 - 13:41
    ئەگەر پیاوێکی گەنج بێت
    بەهۆی برینی فیشەکەوە بناڵێنێت
  • 13:41 - 13:44
    کۆمەڵگایەک هەموو تاکەکانی
    ئەو برینانەیان هەبێت،
  • 13:44 - 13:46
    یان نەتەوەیەک پڕبێت لەو کۆمەڵگایانە.
  • 13:46 - 13:50
    بۆ هەر یەکێکیان، چارەسەرەکەی،
    پێش هەموو شتێک،
  • 13:50 - 13:52
    وەستاندنی خوێنبەربوونەکەیە.
  • 13:56 - 13:57
    ئەزانم ئەمە سوودی ئەبێت.
  • 13:58 - 14:00
    ئەزانم، چونکە دیومە.
  • 14:01 - 14:04
    تەقەکەرەکان ئەناسم
    کە چەکیان داناوە و
  • 14:04 - 14:07
    ژیانیان تەرخانکردووە هەتا ئەوانی تریش
    بچن هەمان شت بکەن.
  • 14:07 - 14:11
    ڕۆشتووم بەناو پڕۆژەی خانووە
    حکومییەکانی بەناوبانگبوون بە توندوتیژی و
  • 14:11 - 14:13
    منداڵەکانم بینیوە کە لە دەرەوە یاریان کردووە.
  • 14:13 - 14:15
    دانیشتووم لەگەڵ پۆلیسەکان و
    ئەندامانی کۆمەڵگاکان
  • 14:15 - 14:19
    کە ڕقیان لەیەکتر بووە پێشتر،
    بەڵام ئێستا پێکەوە کار ئەکەن.
  • 14:19 - 14:21
    خەڵکیشم لە هەموو بوارەکانی ژیان دیوە،
  • 14:21 - 14:23
    خەڵکی وەک ئێوە،
  • 14:23 - 14:26
    دواجار بڕیاریان یاوە
    بەشداربن لەم کارانە.
  • 14:26 - 14:28
    لەبەر ئەوەشە کە ئەزانم پێکەوە،
  • 14:28 - 14:32
    ئەتوانین و کۆتاییش بەم کوشتارگە
    بێمانایانە ئەهێنین.
  • 14:33 - 14:34
    زۆر سوپاس.
  • 14:34 - 14:39
    (چەپڵەلێدان)
Title:
بۆچی توندوتیژی لە شارەکاندا کۆئەبێتەوە -- و چۆن کەمیکەینەوە
Speaker:
تۆماس ئابت
Description:

بە قسەی توێژەر و مامۆستای بواری تاوان تۆماس ئابت کەمکردنەوەی توندوتیژی لە شارەکانی ئەمریکا ململانێیەکی مەحاڵی قورس نییە کە زۆرکەس بیری لێ ئەکاتەوە. ڕوونی ئەکاتەوە کە چۆن توندوتیژی شارەکان "لکاوە" -- واتە کۆبۆتەوە لەناو ژمارەیەکی کەمی خەڵک و شوێنەکان -- و ستراتیجییەکی نوێ و ئاڕاستەکراو پیشان ئەیات بۆ ئەوەی شارەکانمان سەلامەت تر بکات بێ ئەوەی بوودجەیەکی گەورەتر یان یاسای نوێی بوێت.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
14:51

Kurdish (Central) subtitles

Revisions