Return to Video

چۆن مێشکی ئێمە کرداری قسەکردن ئەنجام دەدات؟ - گارێس گاسکێڵ

  • 0:07 - 0:14
    تێکڕای تەمەن ٢٠ ساڵەکان
    ٢٧٠٠٠ بۆ ٥٢٠٠٠ وشەی جیاواز دەزانن.
  • 0:14 - 0:20
    لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا، ئەو ژمارەیە
    تێکڕاکەی لە نێوان ٣٥٠٠٠ وشە و ٥٦٠٠٠ دایە
  • 0:20 - 0:24
    قسە بکە بە دەنگی بەرز، زۆربەی ئەو وشانە
    بۆ کەمتر لە یەك چرکە دەمێننەوە.
  • 0:24 - 0:29
    کەواتە لەگەڵ هەر وشەیەكدا، مێشك
    دەبێت بڕیاڕێکی خێرا بدات:
  • 0:29 - 0:32
    کام لەو هەزاران هەڵبژاردانە
    لەگەڵ ئاماژەکە دەگونجێت؟
  • 0:32 - 0:36
    نزیکەی ٩٨%ی کاتەکە، مێشك وشە
    ڕاستەکە هەڵدەبژێرێت.
  • 0:36 - 0:37
    بەڵام چۆن؟
  • 0:37 - 0:41
    تێگەشتنی وشە جیاوازە
    لە تێگەشتنی خوێندنەوە،
  • 0:41 - 0:44
    بەڵام چوونیەکە بۆ تێگەشتنی زمانی هێمایی—
  • 0:44 - 0:49
    هەرچەندە تێگەشتن لە وشەی وتراو زیاتر
    لە زمانی هێمایی لێکۆڵینەوەی لەسەر کراوە.
  • 0:49 - 0:51
    کلیلی توانای ئێمە بۆ تێگەشتن لە قسە
  • 0:51 - 0:55
    ڕۆڵی مێشکە
    وەك بکەرێکی هاوڕێك،
  • 0:55 - 0:59
    واتە دەتوانێت چەند شتی جیاواز بکات
    لە هەمان کاتدا.
  • 0:59 - 1:01
    زۆربەی بیردۆزەکان ئەوە دەگرنە ئەستۆ
    کە هەر وشەیەكی ئێمە دەیزانین
  • 1:01 - 1:06
    لەڕێگەی یەکەی کردارێکی جیاکراوە دەنوێنرێت
    کە تەنها یەك کاری هەیە:
  • 1:06 - 1:11
    ئەویش خەمڵاندنی ئەگەری گونجانی قسەی هاتوو
    کە وشەیەکی تایبەتە.
  • 1:11 - 1:15
    لە چوارچێوەی مێشکدا،
    یەکەی کرداری کە نواندنی وشە دەکات
  • 1:15 - 1:20
    لەوانەیە شێوازێك لە چالاکی تەقاندن بێت
    بەسەر کۆمەڵەیەك لە خانە دەماریەکان
  • 1:20 - 1:22
    لە توێکڵی مێشکدا.
  • 1:22 - 1:24
    کاتێك ئێمە سەرەتای وشەیەک دەبیستین،
  • 1:24 - 1:27
    چەندین هەزار وەك یەکە بنچینەییەکان
    لەوانەیە چالاك بێت،
  • 1:27 - 1:29
    چونکە تەنها لەگەڵ دەسپێکی
    وشەیەك،
  • 1:29 - 1:32
    چەندین هەڵبژاردەی گونجاو هەیە.
  • 1:32 - 1:36
    دواتر، کە وشەکە بەردەوام دەبێت،
    یەکەی زیاتر و زیاتر تۆمار دەکرێن،
  • 1:36 - 1:41
    کە هەندێك پارچەی گرینگ لە زانیاری
    ونبوون و چالاکی لە دەست دراوە.
  • 1:41 - 1:43
    شیاوانە باشە بەر لە کۆتایی وشەکە،
  • 1:43 - 1:48
    تەنها یەك شێوازی تەقاندن بە چالاکی
    دەمێنێتەوە هاوشێوە بۆ یەك وشە.
  • 1:48 - 1:51
    .ئەمە پێی دەگوترێت "خاڵی تێگەشتن"
  • 1:51 - 1:54
    لە کرداری تیژکردنەوەی یەک وشەدا
  • 1:54 - 1:57
    یەکە چالاکەکان چالاکی ئەوانی دیکە
    کپ دەکەن،
  • 1:57 - 1:59
    بۆ پاراستنی میلی چرکەی زۆر گرینگ.
  • 1:59 - 2:04
    زۆربەی خەڵکی دەتوانن لە زیاتر لە
    نزیکی ٨ بڕگە تێبگەن لە هەر چرکەیەکدا.
  • 2:04 - 2:07
    تا ئێستا، ئامانجەکە تەنها
    بۆ ناسینەوەی وشەکە نییە،
  • 2:07 - 2:10
    بەڵکو بەهەمان شێوە بۆ
    گەشتنە بە مانا کۆکراوەکەی.
  • 2:10 - 2:14
    مێشک دەگات بە زۆربەی مانا شیاوەکان
    لە هەمان کاتدا،
  • 2:14 - 2:17
    بەر لەوەی وشەکە بەتەواوەتی بناسرێتەوە.
  • 2:17 - 2:22
    لەو توێژینەوانەی کە نیشانی دەدەن دەزانین
    کە تەنانەت لەسەروو بیستنی پارچەیەکی وشەکە—
  • 2:22 - 2:23
    وەکو "cap"—
  • 2:23 - 2:27
    گوێگرەکان دەست دەکەن بە تۆمارکردنی
    مانای شیاوی هەمەجۆر،
  • 2:27 - 2:32
    وەکو captain یان capital،
    پێش ئەوەی تەواوی وشەکە بێتە دەرەوە.
  • 2:32 - 2:35
    ئەوە دەری دەخات کە هەر کاتێك
    ئێمە گوێمان لە وشەیەك دەبێت
  • 2:35 - 2:38
    تەقینەوەیەکی کورت لە ماناکان
    لە مێشکماندایە،
  • 2:38 - 2:43
    و لەڕێگەی خاڵی تێگەشتن
    مێشك جێگیر دەبێت لەسەر یەك لێکدانەوە.
  • 2:43 - 2:46
    کرداری تێگەشتن بە خێرایی زیاتر دەجوڵێت
  • 2:46 - 2:51
    لەگەڵ ڕستەیەك کە بوارێکمان دەداتێ
    لە زنجیرەیەکی هەڕەمەکی لە وشە.
  • 2:51 - 2:55
    هەروەها بوار یارمەتی ڕابەرایەتی کردنمان دەدات بەرەو
    مانای ئەو وشانەی کە دەمانەوێت
  • 2:55 - 2:59
    لەگەڵ لێکدانەوە هەمەجۆرەکان،
    وەکو "شەمشەمەکوێرە"، یاخود "لەقلەق"،
  • 2:59 - 3:03
    یاخود لە باری دەربڕینە لێكچووەکان
    وەکو "no" یان "know".
  • 3:03 - 3:07
    بۆ خەڵکانی فرە زمان، ئەو زمانەی
    ئەوان گوێی پێدەگرن ئاماژەیەکی دیکەیە،
  • 3:07 - 3:13
    بەکاردێت بۆ لابردنی وشە شاراوەکان
    کە گونجاو نییە بۆ چوارچێوەی زمانەکە.
  • 3:13 - 3:17
    کەواتە، چی دەربارەی زیادکردنی تەواوەتی
    وشەی نوێ بۆ ئەو سیستەمە؟
  • 3:17 - 3:21
    تەنانەت وەك گەنجان، لەوانەیە ئێمە بە ڕێکەوت
    وشەی نوێ بین هەموو چەند ڕۆژێك.
  • 3:21 - 3:25
    بەڵام ئەگەر هەموو وشەیەك وەکو
    شێوازێکی پوختی چالاکی بنوێنرێت
  • 3:25 - 3:27
    دابەش دەبێت بۆ سەر چەندین خانە دەماریەکان،
  • 3:27 - 3:32
    چۆن ئێمە ڕێگری بکەین لەوەی وشەی نوێ
    لە جێگەی وشەی کۆن بنوسرێتەوە؟
  • 3:32 - 3:34
    ئێمە بیر دەکەینەوە کە
    بۆ خۆلادان لەو کێشەیە،
  • 3:34 - 3:39
    وشە نوێیەکان سەرەتا لە چەند بەشێکی
    مێشک کۆدەبێتەوە کە پێی دەڵێن قەڵا،
  • 3:39 - 3:43
    لەڕاستیدا دوور لە مانا کۆکراوەکانی وشەکان
    لە توێکڵدا،
  • 3:43 - 3:46
    لەبەرئەوە خانە دەمارییەکان بەشداری ناکەن
    لەگەڵ وشەکانی دیکە.
  • 3:46 - 3:49
    دواتر، بە درێژای چەندین شەو لە خەو،
  • 3:49 - 3:54
    وشەی نوێ بەهێواشی دەئاخاوترێت
    و دەگوازرێتەوە بەسەر کۆنەکاندا.
  • 3:54 - 3:58
    توێژەرەکان وابیر دەکەنەوە
    ئەو کرداری دەستکەوتنە پلە بە پلەیە
  • 3:58 - 4:01
    یارمەتی دوورکەوتنەوە لە پارچە پارچە بوونی
    وشە هەبووەکان دەدات.
  • 4:01 - 4:03
    هەروەها لە ڕۆژدا،
  • 4:03 - 4:07
    چالاکییە هەست پێنەکراوەکان تەقینەوەی
    ماناکان دروست دەكەن کاتێك دەدوێین.
  • 4:07 - 4:12
    لە شەودا، ئێمە پشوو دەدەین، بەڵام مێشکمان
    سەرقاڵە بە لێکدانەوەی زانیاری نوێ
  • 4:12 - 4:14
    لە تۆڕی وشەدا.
  • 4:14 - 4:18
    کاتێك هەڵدەستین لە خەو، ئەو کردارە
    دڵنیامان دەکاتەوە لەوەی ئێمە ئامادەین
  • 4:18 - 4:21
    بۆ جیهانی هەمیشە گۆڕاو لە زمان.
Title:
چۆن مێشکی ئێمە کرداری قسەکردن ئەنجام دەدات؟ - گارێس گاسکێڵ
Speaker:
گارێس گاسکێڵ
Description:

تەواوی وانەکە لێرە ببینە: https://ed.ted.com/lessons/how-do-our-brains-process-speech-gareth-gaskell

تێکڕای تەمەن ٢٠ ساڵەکان لە نێوان ٢٧٠٠٠ بۆ ٥٢٠٠٠ وشەی جیاواز دەزانن. قسە بکە بە دەنگی بەرز، زۆربەی ئەو وشانە بۆ کەمتر لە یەك سانیە دەمێننەوە. لەگەڵ هەر وشەیەكدا، مێشك دەبێت بڕیاڕێکی خێرا بدات: کام لەو هەزاران هەڵبژاردانە لەگەڵ ئاماژەکە دەگونجێت؟ نزیکەی ٩٨%ی کاتەکە، مێشك وشە ڕاستەکە هەڵدەبژێرێت. ئەوە چۆن دەبێت؟ گارێس گاسکێڵ دەگەڕێت بەناو ئاڵۆزی تێگەشتنی وشەکان.

وانەیەك لەلایەن گارێس گاسکێڵ، دەرهێنانراوە لەلایەن Art Shot.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
04:21

Kurdish subtitles

Revisions