-
Title:
چۆن مێشكمان ئاخاوتن چاره‌سه‌ر ده‌كات؟
-
Description:
ته‌مه‌ن 20 ساڵی ئاسایی له‌نێوان 27000 بۆ 52000 وشه‌ی جیاواز ده‌زانێت.به‌ده‌نگی به‌رز بیڵێیت،زۆربه‌ی ئه‌م وشانه كه‌متر له چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت. له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌ك، مێشك ده‌بێت بڕیارێكی خێرا بدات. كام له‌و هه‌زاران هه‌ڵبژاردانه له‌گه‌ڵ ئاماژه‌كه ده‌گونجێت؟ نزیكه‌ی 98% ی كات، مێشك وشه ڕاسته‌كه هه‌لده‌بژێرێت. چۆن ئه‌مه ده‌كرێت؟ گاریس گاسكێڵ ده‌چێته ناو ئاڵۆزییه‌كانی تێگه‌یشتنی وته.
وانه له‌لایه‌ن گاریس گاسكێڵ، ده‌رهێنانی ئارت شۆت.
-
Speaker:
گاریس گاسكێڵ
-
ته‌مه‌ن 20 ساڵێكی ئاسایی له‌نێوان
27000 بۆ 52000 وشه‌ی جیاواز ده‌زانێت.
-
له ته‌مه‌نی 60 ساڵیی، تێكڕای ئه‌م
ژماره‌یه له 35000 بۆ 56000 ده‌بێت.
-
به ده‌نگی به‌رز ده‌گوترێن، زۆربه‌ی ئه‌م
وشانه كه‌متر له چركه‌یه‌ك ده‌خایه‌نێت.
-
له‌گه‌ڵ هه‌ر وشه‌یه‌ك، مێشك
ده‌بێت بڕیارێكی خێرا بدات:
-
كام له‌و هه‌زاران هه‌ڵبژارده‌یه
ده‌گاته ئاماژه‌كه؟
-
نزیكی 98% ی كاته‌كان، مێشك وشه
ته‌واوه‌كه هه‌ڵده‌بژێرێت.
-
-
تێگه‌یشتنی ئاخاوتن جیاوازه له
تێگه‌یشتنی خوێندنه‌وه،
-
به‌ڵام هاوشێوه‌ی تێگه‌یشتنی
زمانی ئاماژه‌یه-- هه‌رچه‌نده
-
ناسینه‌وه‌ی وشه‌ی وتراو زیاتر له
زمانی ئاماژه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه.
-
كلیلی توانای تێگه‌یشتنی ئاخاوتن
-
بریتییه له ڕۆڵی مێشك وه‌كو
چاره‌سه‌ركه‌رێكی ته‌ریب،
-
به‌و مانایه‌ی ده‌توانێت له‌یه‌ك كاتدا
چه‌ندین شتی جیاواز بكات.
-
زۆربه‌ی بیردۆزه‌كان وایداده‌نێن
هه‌ر وشه‌یه‌ك كه ده‌یزانین له‌لایه‌ن
-
یه‌كه‌یه‌كی چاره‌سه‌ركه‌ری جیاكراوه
پێشانده‌درێت كه ته‌نیا یه‌ك كاری هه‌یه
-
بۆ پۆلێنكردنی ڕێتێچوونی گونجاندنی وته‌ی
هاتوو له‌گه‌ڵ ئه‌م وشه دیاریكراوه.
-
له چوارچێوه‌ی مێشك، ئه‌و یه‌كه‌یه‌ی كه
وشه‌یه‌ك نیشانده‌دات
¶
-
له‌وانه‌یه شێوازێكی چاڵاكی ئاگرتێبه‌ردان
بێت به‌ناو كۆمه‌ڵێك له ده‌ماره خانه
-
له توێكڵی مێشك.
-
كاتێك گوێبیستی سه‌ره‌تای وشه‌یه‌ك ده‌بین،
-
ڕه‌نگه چه‌ندان هه‌زار له‌و یه‌كانه
چاڵاك ببن.
-
چونكه هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی وشه‌یه‌ك،
-
چه‌ندین یاری شیاو هه‌ن.
-
دواتره، له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامبوونی وشه‌كه،
یه‌كه‌ی زیاتر و زیاتر ئه‌وه تۆمار ده‌كه‌ن
-
كه هه‌ندێك زانیاری ژێوه‌ر نادیاره و
چاڵاكی له‌ده‌ست ده‌دات.
-
ڕه‌نگه له‌پێش كۆتایی وشه‌كه،
-
ته‌نیا یه‌ك شێوازی گڕگرتوو به چاڵاكی
ده‌مێنێته‌وه، هاوتای یه‌ك وشه ده‌بێت.
-
ئه‌مه پێی ده‌گوترێت"خاڵی ناسینه‌وه."
-
له پرۆسه‌ی جه‌ختكردنه‌وه
له‌سه‌ر یه‌ك وشه،
-
یه‌كه چاڵاكه‌كان چاڵاكی
ئه‌وانیتر داده‌مركێننه‌وه،
-
ئه‌وانه‌ی كه میللی چركه ژێوه‌ره‌كان
ڕزگارده‌كه‌ن.
-
زۆربه‌ی خه‌ڵكی ده‌توانن نزیكی 8 بڕگه
تێبگه‌ن له هه‌ر چركه‌یه‌ك.
-
ئامانجه‌كه ته‌نیا
ناسینه‌وه‌ی وشه‌كه نییه،
¶
-
به‌ڵكو بۆ گه‌یشتن به مانا خه‌زنكراوه‌كه‌ی
-
مێشك ده‌گاته چه‌ندین مانای
ڕێتێچوو له یه‌ك كاتدا،
-
پێش ئه‌وه‌ی وشه‌كه به‌ته‌واوی دیاریبكرێت.
-
ئه‌مه له‌ڕێی ئه‌و توێژینه‌وانه ده‌زانین
كه ته‌نانه‌ت له‌ڕیی گوێبیستبوونی پارچه‌ی
-
وشه‌یه‌ك-- وه‌كو"كاپ"--
-
بیسه‌ره‌كان ده‌ست به تۆماركردنی
چه‌ندین مانای شیاو ده‌كه‌ن،
-
وه‌كو كاپتن یان كاپیتاڵ،
پێش ئه‌وه‌ی وشه‌كه به‌ته‌واوی ده‌ركه‌وێت.
-
ئه‌مه پێشنیاری ئه‌وه ده‌كات هه‌رجارێك
گوێبیستی وشه‌یه‌ك ده‌بین
¶
-
ته‌قینه‌وه‌یه‌كی كورتی مانا هه‌یه
له هزرمان،
-
له‌ڕێی خاڵی ناسینه‌وه مێشك له‌سه‌ر
یه‌ك لێكدانه‌وه جێگبر ده‌بێت.
-
پرۆسه‌ی ناسینه‌وه‌كه زۆر خێراتر ده‌بێت
-
له‌گه‌ڵ ڕسته كه ده‌قمان ده‌داتێ وه‌ك له
ژێیه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی وشه‌كان.
-
ده‌ق یارمه‌تیشمان ده‌دات بۆ ڕێنموونی
كردنمان ڕووه‌و مانای مه‌به‌ستداری وشه‌كان
-
له‌گه‌ڵ لێكدانه‌وه‌ی هه‌مه‌جۆر، وه‌ك
"بات"، یان"كڕه‌ین،"
-
یان له كه‌یسی هاوبێژی وه‌كو
"نۆ"(نه‌خێر) یان" نۆ"(زانین).
-
بۆ كه‌سانی فره‌زمان، ئه‌و زمانه‌ی
كه گوێی لێده‌گرن ئاماژه‌یه‌كی تره،
-
به‌كاردێت بۆ لابردنی ئه‌و وشه شاراوانه‌ی
كه له‌گه‌ڵ ده‌قی زمان ناگونجێن.
-
ئه‌ی چی ده‌رباره‌ی زیادكردنی
وشه‌ی ته‌واو نوێ بۆ ئه‌م سیسته‌مه؟
¶
-
وه‌كو گه‌نجیش، ڕه‌نگه چه‌ند ڕۆژ
جارێك وشه‌ی نوێمان بێته پێش.
-
به‌ڵام گه‌ر هه‌ر وشه‌یه‌ك وه‌كو
شێوازێكی ڕێكی چاڵاكی نیشانبدرێت
-
به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆری
ده‌ماره‌خانه بڵاوبۆته‌وه،
-
چۆن ڕێگری له وشه نوێیه‌كان بكه‌ین
له‌سه‌ر كۆنه‌كان نه‌نووسرێن؟
-
وای بۆ ده‌چین بۆ
دووركه‌وتنه‌وه له‌م كێشه‌یه،
-
وشه نوێیه‌كان له سه‌ره‌تادا له به‌شێكی
مێشك خه‌زن ده‌كرێن پێی ده‌گوترێت هیپۆكامپس
-
له كۆگای سه‌ره‌كیی وشه‌كان له
توێكڵی مێشك زۆر دووره،
-
بۆیه ده‌ماره‌خانه له‌گه‌ڵ وشه‌كانی تر
هاوبه‌شی پێناكه‌ن.
-
-
وشه نوێیه‌كان به‌ره به‌ره ده‌گوازرێنه-
وه و تێكه‌ڵده‌بن له‌گه‌ڵ وشه كۆنه‌كان.
-
لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان باوه‌ڕیان وایه ئه‌م
پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی به‌ره به‌ره‌یه
-
یارمه‌تی دووركه‌وتنه‌وه له په‌كخستنی
وشه پێشووتره‌كان ده‌دات.
-
-
چاڵاكی هه‌ستپێنه‌كراو له‌كاتی مشت‌ومڕ
چه‌ند ته‌قینه‌وه‌یه‌ك دروست ده‌كات.
-
له‌شه‌ودا، ده‌حه‌سێینه‌وه، به‌ڵام مێشكمان
سه‌رقالی یه‌كخستنی زانیاری نوێیه
-
بۆ تۆڕی وشه.
-
كه له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستین، ئه‌م پرۆسه‌یه
دڵنیایی ده‌یدات له‌وه‌ی ئاماده‌ین
-
بۆ جیهانی زمانی به‌رده‌وام گۆڕاو.