هۆکاری راستەقینەی زیکە زیکی مێشوولە
-
0:00 - 0:03(زیکە زیکی مێشوولە)
-
0:03 - 0:05گرێگ گەیج: هەموومان گوێمان لە زیکە
زیکی ناخۆشی مێشوولە بووە. -
0:06 - 0:08و هەموو شتێک دەکەین تاکو
رزگارمان بێت لێی. -
0:08 - 0:10لە کاتێکدا ئەم دەنگە بۆ ئێمە بێزارکەرە،
-
0:10 - 0:12ئەکرێت مۆسیقا بێت بۆ
گوێچكەکانی مێشوولەیەک. -
0:12 - 0:16کۆئەندامە دەماری مێشوولە بە نزیکەیی هەمان
ژمارەی هەستەوەرە خانەی مرۆڤی هەیە، -
0:16 - 0:19بەڵام بۆچی ئەو ژمارە زۆرەی خانەیان
هەیە لە لەشێکی وا بچووکدا؟ -
0:19 - 0:21و بۆچی ئەوەندە هەستیارن بە دەنگ؟
-
0:22 - 0:23وەڵامەکە خۆشەوییستییە!
-
0:23 - 0:25(چالاکی دەمارزانی)
-
0:25 - 0:27(مۆسیقا)
-
0:27 - 0:30ئێمەی مرۆڤ، زۆر شت دەکەین بۆ
راکێشانی سەرنجی ئەوانی تر. -
0:30 - 0:31هەندێکی بە مەبەست،
-
0:31 - 0:33ئارایشت دەکەین، و ودڵنیا دەبینەوە
لەوەی بۆنمان خۆشە. -
0:33 - 0:35هەندێکی تریش بێ مەبەستە.
-
0:35 - 0:38بەبێ مەبەست خۆ نزیک کردنەوە لە کەسی
دڵخواز، یان دانیشتن بە تەنیشتیانەوە. -
0:38 - 0:42ئەمانە هەڵسوکەوتی دڵدارین، کە لە
زۆربەی ئاژەڵاندا بەدی دەکرێ. -
0:42 - 0:43و لە مێشوولەشدا بە هەمان شێوە.
-
0:43 - 0:47هایڵێ ئەم هاوینە هەمووی لە گوێگرتن
لە مێشوولە بەسەر بردووە. -
0:47 - 0:48و ئەوەی تێبینی کرد
سەرسامت دەکات. -
0:48 - 0:52ئەمانەوێ بکۆڵینەوە لەوەی چۆن
مێشوولەکان گۆرانی ئەڵێن -
0:52 - 0:54هایڵی، ئێستا چۆن
لێدانی باڵیان تۆمار بکەین؟ -
0:55 - 0:56هایڵی سمیس: پێویستە بیان بەستینەوە.
-
0:56 - 1:01سەرەتا، دەبێت بیانکەینە ناو بەفرگرەوە
یان قاڵبێکی سەهۆڵەوە تاوەکو سڕ ببن. -
1:01 - 1:05ئینجا دەیانخەینە ناو ئەم قاپە سەهۆڵەوە
-
1:05 - 1:07هەر بۆ ئەوەی زیاتر سڕ ببن.
-
1:07 - 1:10دواتر، ئەم دەرزییەی تایبەت
بە مێروو بەکار دەهێنم، -
1:10 - 1:15و یەک دڵۆپی بچووک کەتیرە
دەخەمە سەر دەرزییەکە. -
1:15 - 1:18دەمەوێ دڵنیابمەوە لەوەی بەباشی دەیخەمە
سەر سنگی لە سەرووی باڵەکانی -
1:18 - 1:22بۆ ئەوەی کە جێگیرم کرد
باڵەکانی بە ئاسانی بجوڵێن. -
1:22 - 1:23ئەوە یەکێک تەواو بوو.
-
1:23 - 1:26زۆر قورسە کە مێشوولەی نێرە
بگریت لە سروشتدا. -
1:26 - 1:30چونکە تەنها مێشوولە مێیەکان
سەرنجیان بە لای مرۆڤدا ڕادەکێشرێت. -
1:30 - 1:31بەو پێیەی لەسەر خوێنی مرۆڤ دەژین.
-
1:31 - 1:37ئێستا، دەتوانین هەندێک تۆماری
دەنگییان لێ وەربگرین. -
1:37 - 1:39ئەمە ئەو ستاندەیە کە بۆ جێگیر
کردنیان بەکاری دەھێنم. -
1:39 - 1:41دەمەوێ رێک لەسەر مایکرۆفۆنەکە دایبنێم
-
1:41 - 1:44تاکو زیکە زیکەکەیان تۆمار
بکات کە گوێت لێیە. -
1:44 - 1:47دەنگەکە دروست دەبێت دەرەنجامی
رادەی خێرایی لێدانی باڵەکانیان. -
1:47 - 1:48ئەمەیان نێرە.
-
1:48 - 1:52نیرەکان شاخە هەستەوەری چڕوپڕیان هەیە
و وەکو پەڕ دەردەکەون. -
1:52 - 1:55و قەبارەشیان بچووکترە.
-
1:55 - 1:58گرێگ: ئەمەیان بە نزیکەیی لە
دەوری ٦٠٠ هێرتز دەفڕێت. -
1:58 - 2:00ئەتوانین مێشوولەیەکی مێ تاقی بکەینەوە؟
-
2:00 - 2:02هایڵی: بە دڵنیاییەوە، با بیکەین.
-
2:02 - 2:08(زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم)
-
2:08 - 2:09گرێگ: واو!
-
2:09 - 2:12هایڵێ: ئەمەیان لەرەلەرێکی نزمتری
هەیە وەک لە نێرەکە. -
2:12 - 2:14گرێگ: بەڵێ، زۆر جیاوازن لە یەکتر!
-
2:14 - 2:16(زیکە زیکی مێشوولە)
-
2:16 - 2:18(زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم)
-
2:18 - 2:21ئایا ئەم جیاوازییە بە هۆی ئەوەوەیە
کە دوو دانەی جیاوازن؟ -
2:21 - 2:23یان بە هۆی ئەوەی کە نێر و مێن؟
-
2:23 - 2:25هایڵی: بە هۆی ئەوەی کە نێر و مێن.
-
2:25 - 2:26گرێگ: باشە، با بیسەلمێنین.
-
2:26 - 2:29دەکرێت مێشوولەیەکی تری مێینە بهینین و
ببینین -
2:29 - 2:31لە مێشوولەی A یان B ئەچێت؟
-
2:31 - 2:32هایڵی: باشە.
-
2:32 - 2:34(زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم)
-
2:34 - 2:36دووبارە، ئەمەش لەرەلەری نزمترە
لە مێشوولە نێرەکە. -
2:36 - 2:37گرێگ: بەڵێ، زۆر جیاوازە!
-
2:38 - 2:43(زیکە زیکی مێشوولە، تیژی دەنگی نزم)
-
2:43 - 2:45گرێگ: لە خاڵی ٤٠٠ دا وەستاوە.
-
2:45 - 2:47هایڵی: بەڵێ وایە.
گرێگ: بەڕاستی نامۆیە. -
2:47 - 2:51مێیەکان تیژی دەنگی نزمتریان هەیە.
لە نزیکی ٤٠٠ هێرتزدا بوون. -
2:51 - 2:53و هەموو مێیەکان لە هەمان ئاستدا بوون.
-
2:53 - 2:55و قەبارەشیان گەورەتر بوو لە نێرەکان.
-
2:55 - 2:58بۆیە پێویستی نەدەکرد باڵەکانیان بەخێرایی
بشەکێننەوە تاکو لە باری فڕیندا بن. -
2:58 - 3:01گرێگ: چونکە باڵیان گەورەترە
بۆیە هێواشتر ئەیشەکێننەوە. -
3:01 - 3:05و ئەوەشت تێبینی کرد کە هەموو مێیەکان
هەمان لەرە لەریان هەیە. -
3:05 - 3:07هەموو نێرەکانیش هەمان لەرەلەر.
ئەمەیان سەرنج ڕاکێشە! -
3:07 - 3:09کەوایە ئەمە مانای شتێکە.
-
3:09 - 3:12با سەیربکەین و ببینین چی روودەدات کە
نێرە و مێیەکە ئەخەینە تەنیشت یەک. -
3:12 - 3:16(زیکە زیکی مێشوولەکان،
تیژی دەنگ لە گۆڕاندایە) -
3:16 - 3:19هایڵی: کاتێک دەیانخەمە
هەمان ئاستی بیستنەوە -
3:19 - 3:21تێبینیم کرد کە کەمێک تۆنەکانیان دەگۆڕن.
-
3:21 - 3:24کەمێك کزتر بوویەوە.
-
3:24 - 3:25(زیکە زیکی مێشوولەکان)
-
3:25 - 3:29و کاتێک خستمە سەر سپێکتۆگرامەکە
بۆ بینینی کارلێکی نێوانیان -
3:29 - 3:31بینیم ئەوان لە تۆنێکی هاوبەشدا یەک دەگرن.
-
3:31 - 3:33گرێگ: باشە، بوەستە.
-
3:33 - 3:35مێیەکان و نێرەکان پێکەوە دوێت دەڵێن.
-
3:35 - 3:39واتە ئەوان پێکەوە باڵەکانیان یەک دەخەن
بۆ دروست کردنی تۆنێکی هاوبەش. -
3:39 - 3:41لێرەدا نێرەکە گۆرانی دەڵێت لە خاڵی G.
-
3:41 - 3:44و مێیەکە لە خاڵی D گۆرانی دەڵێت.
-
3:44 - 3:45و کاتێک دەگەن بە یەک،
-
3:45 - 3:49تۆ دەڵێیت کە لەرەلەری
باڵەکانیان دەگۆڕن -
3:49 - 3:50بۆ ئەوەی بگەن بە یەک خاڵ؟
-
3:50 - 3:53هایڵی: بەڵێ، کتومت.
گرێگ: وەک ئەوە وایە دوێت بڵێن. -
3:53 - 3:58(مێشوولەکان بەرەبەرە دەگەن
بە تیژییەکی هاوبەش) -
3:58 - 4:00هایڵی: ئەوان پەیوەندی بەیەکەوە
دەکەن وەک ئاماژەیەک -
4:00 - 4:02بۆ ئەگەری دۆزینەوەی هاوەڵێک.
-
4:02 - 4:03گرێگ: بە مانایەکی تر،
-
4:03 - 4:07مێیەکە نێرەیەک هەڵبژێرێت کە بە
باشترین شێوە دوێتی لەگەڵدا دەڵێت. -
4:07 - 4:09توێژینەوەکان سەلماندوویانە
ئەگەر مێیەکە سکپڕ بێت، -
4:09 - 4:10ئەوا هەر گوێ بە نێرەکان نایات!
-
4:11 - 4:13ئەگەر لە رەفتاری جووت بوونی
مێشوولە تێ بگەین، -
4:13 - 4:17ئەوا لەوانەیە بتوانین بیپچڕێنین و
نەخۆشییەکانی وەک مەلاریا بوەستێنین. -
4:17 - 4:21بەڵام لە ئێستا بە دواوە کە گوێت لە
زیکە زیکی مێشوولە دەبێت -
4:21 - 4:25رابوەستە و بیرت بێتەوە کە
لەوانەیە لە خۆشەویستیدا بێت. -
4:25 - 4:26لەوانەیە بۆ خۆی گۆرانی بڵێت،
-
4:26 - 4:28و بۆ کەسی دڵخوازی خۆی بگەڕێت.
-
4:28 - 4:29(زیکە زیکی مێشوولە)
-
4:29 - 4:30(شەپازلە)
- Title:
- هۆکاری راستەقینەی زیکە زیکی مێشوولە
- Speaker:
- چالاکی دەمارزانی
- Description:
-
مێشوولەکان چۆن گۆرانی دڵداری ئەڵێن؟ زانا ئازاکانی بواری دەمارناسی لەو زیکە زیکە بێزارکەرەی گوێت لێئەبێت ئەکۆڵنەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED Series
- Duration:
- 04:46
Daban Q Jaff approved Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz | ||
Mardin Abdalqadir edited Kurdish subtitles for The real reason why mosquitoes buzz |