YouTube

Got a YouTube account?

New: enable viewer-created translations and captions on your YouTube channel!

Kurdish subtitles

← TEDxMaastricht | کردنی کاری مەحاڵ بە زاڵ بوون بەسەر ترس| دان مایەر

Get Embed Code
75 Languages

Showing Revision 39 created 02/12/2018 by TED Translators admin.

  1. سوپاس

  2. پاشایەک هەبوو لە هیندستان ناوی مەهاراجابو
    لە ڕۆژبوونی بریارێک دەرچوو
  3. دەبێت هەموو سەرۆکەکان
    .دیاری ببەن بۆ پادشا
  4. هەندێک ئاورمیشیان هێنا،
    هەندێکی تر شمشێری بە نەخش
  5. .هەندێ زێڕ
  6. لە کۆتای ڕیزەکە پیاوێکی
    گچکەی پیر وەستابوو
  7. کە بە گەشتەکی
    .چەند ڕۆژەی دەریا هاتبوو
  8. کە چووە پێشێ کوری پاشا
    "پرسی "چ دیاریەکت هێناوە بۆ پاشا؟
  9. پیاوە پیرەکە بە هێواشی
    دەستی کردەوە بۆ ئەوەی پیشانیان بدا
  10. ،هێلکە شەیتانۆکەیەکی زۆرجوانی پێ بوو
    بە بەرگێکی مۆر و زەرد هەروەها سوور و شین
  11. کوڕی پاشاکە وتی:
  12. ئەمە دیارییەک نییە شایەنی پاشا بێت، "
    "ئەمە چ جۆرە دیارییەکە؟
  13. پیاوە پیرەکە سەیریکرد و بە هێواشی وتی
  14. "ڕۆشتنێکی دوور و درێژ...
    بەشێکی دیارییەکەیە"
  15. (پێکەنین)
  16. کەمێکی تر. من
    .دیارییەکتان پێدەدەم
  17. ئەو دیارییەی کە من پێم
    .وایە شایەنی بڵاوکردنەوەیە
  18. بەڵام پێش ئەوە
  19. ڕێگەم بده‌ن بتانبەمە
    گەڕانە دوور و درێژەکەم.
  20. وەک زۆرینەتان
  21. ژیانم وەک منداڵێکی
    .بچووک دەست پێکرد
  22. چەن لە ئێوە وەک منداڵێکی
    بچوک دەستی بە ژیان کرد؟
  23. بە گەنجی لەدایکبوون؟
  24. نزیکی نیوەی ئێوە..باشە
  25. (پێكه‌نین)
  26. ئەی نیوەکەی ترتان چی؟
    بە گەورەیی لە دایک بوون؟
  27. !دەمەوێت دایکتان ببینم
  28. !لەبارەی مە‌حاڵەوە قسەدەکەین
  29. کاتێک منداڵ بووم هەمیشە
    .هەوڵم دەدا شتێکی مەحاڵ بکەم
  30. وە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە
    ،چەندین ساڵە چاوەڕێیم
  31. چونکە ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە هەوڵده‌ده‌م
  32. بە ئەنجامدانی مەحاڵ
    ،ڕاستەوخۆ لەبەرچاوی ئێوە
  33. .TEDxMaastricht لێرە لە
  34. من ئێستا دەستدەکەم بە
  35. به‌ به‌خشینی دیاریه‌ك
    :كۆتایه‌كه‌ی پێشانتان ده‌ده‌م
  36. وە من بۆتان دەسەلمێنم
  37. .کە مەحاڵ مەحاڵ نییە
  38. وە من کۆتایی پێدەهێنم بە پێدانی
    .دیارییەک کە شایەنی بڵاوکردنەوەیە
  39. من ئەوەتان پیشان دەدەم کە دەتوانن
    .لە ژیانتاندا مەحاڵ ئەنجامبدەن
  40. لە گەڕانم دا بە دوای مەحاڵدا
    من ئەوەم دۆزییەوە کە
  41. دوو شت هاوبەشە لە نێوان
    .خەڵکیدا لە هەموو جیهان
  42. ،هەموو کەس ترسی هەیە
  43. .وە هەمووان خەونیان هەیە
  44. ،لە گەشتی ئەنجامدانی مەحاڵدا
    سێ شتم دۆزییەوە
  45. کە لە ماوەی ساڵەکانی ژیانمدا ئەنجاممداوە
  46. وە هۆکارێک بوو
    بۆ ئەوەی وام لێ بکات مەحاڵ ئەنجامبدەم
  47. ،تۆپی هەڵخەڵەتێنەر
  48. ،سوپەر مان
  49. .وە مێشوولە
  50. .ئەوانە سێ کلیلەکانمن
  51. ئێستا دەزانن بۆ
    .مەحاڵ دەکەم لە ژیانمدا
  52. ،بۆیە لەگەڵ خۆم دەتانبەم بۆ گەشتەکەم
    بۆ ڕێگە درێژەکەم
  53. لە ترسەوە بۆ خەونەکان،
  54. لە وشەکانەوە بۆ شمشێرەکان،
  55. لە تۆپی هەڵخەڵەتێنەرەوە
  56. بۆ سوپەر مان
  57. بۆ مێشوولە
  58. وە هیوادارم پێشانتان بدەم
  59. کە چۆن دەتوانن لە ژیانتاندا
    .مەحاڵ ئەنجامبدەن
  60. ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٠٧
  61. دڵم بە پەلە لێی دەدا و ئەژنۆکانم دەلەرزین
  62. کاتێک چومە سەر ستەیج
  63. لە شانۆی ساندەرز
  64. لە زانکۆی هارڤارد بۆ وەرگرتنی
  65. (Ig) خەڵاتی نۆبڵی ٢٠٠٧ لە پزیشکیدا
  66. لەسەر توێژینەوەیەکی پزیشکی
    بەشداربووم لە نوسینیدا
  67. --بە ناونیشانی "قووتدانی شمشێر
  68. ".وە کاریگەرییە لاوەکییەکانی
  69. (پێکەنین)
  70. لە ڕۆژنامەیەکدا بڵاوکرایەوە
    . پێشترهەرگیز نەمخوێندبوویەوە
  71. ڕۆژنامەی پزیشکی بەریتانی.
  72. ،بۆ من ئەوە خەونێکی مەحاڵ بوو کە هاتە دی
  73. ئەوە شتێکی چاوەڕواننەکراو بوو
    ،بۆ کەسێکی وەک من
  74. ئەوە شەرەفمەندییەک بوو
    .کە هەرگیز لە بیری ناکەم
  75. بەڵام ئەوە گرنگترین بەشی ژیانم نەبوو.
  76. لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٦٧دا،
  77. ئەم منداڵە ترسنۆکە شەرمينە لاوازە گرینۆکە،
  78. .تووشی ترسێکی زۆر بوو
  79. .کاتێک هەنگاوی نا بەرەو ستەیجەکە
  80. .دڵی بە خێرایی لێی دەدا
  81. .وە ئەژنۆکانی دەلەرزی
  82. ،دەمی کردەوە بۆ ئەوەی قسە بکات
  83. .بەڵام وشەکان نەدەهاتنە دەرەوە
  84. .بە گریانەوە دەلەرزی
  85. .تووشی شڵەژانێکی زۆر بوو
  86. .سڕ ببوو لە ترسدا
  87. ئەم منداڵە ترساوە شەرمينە لاوازە
  88. به‌ده‌ست ترسێکی
    .زۆره‌وه‌ ده‌یناڵاند
  89. ،لە تاریکی دەترسا
  90. ترس لە بەرزی،
  91. ترس لە جاڵجاڵۆکە و مارەکان
  92. کەس لە ئێوە لە جاڵجاڵۆکە و مار دەترسێت؟
  93. --بەڵێ، هەندێکی کەم لە ئێوە
  94. ---ئەو لە ئاو و قرشەکان دەترسا
  95. ،لە پزیشک، پەرستار و ددانساز دەترسا
  96. لە دەرزی، هەڵکۆڵەر و شتە تیژەکان دەترسا.
  97. بەڵام لە هەموو شت زیاتر،
    ئەو ترسی هەبوو لە
  98. خەڵک.
  99. ئەو منداڵە ترساوە شەرمينە لاوازە گرینۆکە
  100. من بووم.
  101. ،من ترسم هەبوو لە شکست و ڕەتکردنەوە
  102. کەمی متمانە بە خۆبوون، هەستکردن بە کەمی
  103. وە شتێکی تر کە تەنانەت
    :بە بوونیشیمان نەدەزانی
  104. .نەخۆشی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی
  105. لەبەر ئەوەی من ترسم هەبوو
    .منداڵەکان هه‌راسانیان ده‌كردم
  106. ئەوان ڕاهاتبوون پێم پێبکەنن
    و ناو و ناتۆرەم لێ بنێن،
  107. .ئەوان هەرگیز ڕێگەیان نەدەدام
  108. .لە یارییەکانیاندا بەشدار بم
  109. ئاه، یارییەک هەبوو کە
    ---دەیانهێشت یاری تیا بکەم
  110. تۆپی هەڵخەڵەتێنەر
  111. .من یاریزانێکی باشیش نەبووم لەو یارییەدا
  112. ،منداڵەکان ناویان دەهێنام
  113. وە من سەیرم دەکرد کە ئەو تۆپە سوورانە
  114. بە خێرایی بەرەو دەمووچاوم دەهاتن
    و پیایاندەکێشام
  115. !بام بام بام
  116. وە بیرمە زۆرینەی ڕۆژەکان
    ،کە لە قوتابخانەوە دەگەڕامە ماڵەوە
  117. دەموچاوم سور ببوویەوە و ئازاری هەبوو
    .گوێچکەکانم سوور ببوونەوە و دەزرنگانەوە
  118. ،چاوه‌كانم سورده‌بونه‌وه‌ له‌ بەر فرمێسک
  119. وە وشەکانیان لە گوێمدا دەسووتان
  120. هەرکەسێکە کە وتوویەتی
  121. دار و بەرد دەتوانێت ئێسکەکانم بشکێنێت"
    ---"بەڵام وشە هەرگیز ئازارم نادات
  122. .ئه‌مه‌ درۆیه‌
  123. وشەکان دەتوانێت وەک چەقۆ بتبڕێت،
  124. وشەکان دەتوانێت وەک شمشێر پیاتدا بچێت،
  125. وشەکان دەتوانن برینێک
    درووستبکەن کە زۆر قووڵن
  126. وە ناتوانرێت ببینرێن
  127. من ترسم هەبوو
    وە وشە خراپترین دوژمنم بوو
  128. وە هێشتاش وایە
  129. .بەڵام من خەونیشم هەبوو
  130. من دەڕۆشتمەوە ماڵەوە و ڕامدەکرد
    بۆ خوێندنەوەی سوپەر مان
  131. من کتێبە کۆمیدییەکانی سوپەرمانم دەخوێندەوە
  132. وە خەونم بەوەوە دەبینی کە دەمویست
    .ببم بە پاڵەوان وەک سوپەرمان
  133. ،دەمویست شەڕ بکەم بۆ ڕاستی و دادپەروەری
  134. ،دەمویست دژی خراپەکان شەڕ بکەم
  135. دەمویست بە جیهاندا بسوڕێمەوە و جوڵەکانی
    .سوپەرمان بکەم وخەڵک رزگار بکەم
  136. بەو شتانەش سەرسام دەبووم
    .کە ڕاستەقینە بوون
  137. کتێبی گینسم دەخوێندەوە
    بۆ ڕیکۆردە جیهانییەکان
  138. .و کتێبێ (باوەڕ دەکەیت یان نا)ی ریپلی
  139. کەس لە ئێوە کتێبی گینس یاخوود
    ئەوەی ڕیپلیتان خوێندووەتەوە؟
  140. !ئەو کتێبانەم خۆشدەوێت
  141. کەسانێکم دەبینی کە شتی
    ڕاستەقینەیان ئەنجامدەدا
  142. .گوتم دەمەوێت ئەوە بکەم
  143. ئەگەر منداڵەکان نەهێڵن
  144. ،یاری بکەم لەگەڵیاندا
  145. ،من دەمەوێت جادووی ڕاستەقینە بکەم
    .جوامێری ڕاستەقینە بکەم
  146. دەمەوێت شتێکی شاز بکەم کە
    .ئەو منداڵانە نەتوانن بیکەن
  147. .دەمەوێت ئامانجی ژیانم بدۆزمەوە
  148. .دەمەوێت بزانم کە ژیانم مانایەکی هەیە
  149. دەمەوێت شتێکی سەرسوڕهێنەر
    :بکەم بۆ گۆڕینی جیهان
  150. دەمەوێت بیسەلمێنم کە
    .مە‌‌حاڵ مەحاڵ نییە
  151. پاش ١٠ ساڵ،
  152. هەفتەیەک بەر لە یادی لەدایکبوونی ٢١ ساڵەم
  153. دوو شت لە ڕۆژێکدا ڕووی دا
    .ژیانمی بۆ هەمیشە دەگۆڕی
  154. من لە تامیل نادو دەژیام لە باشوری هندستان
  155. ،من مژدەدەر بووم لەوێ
  156. ڕابەرەکەم، کە هاوڕێیم بوو لێی پرسیم
  157. دانیاڵ، تۆ گه‌ڕانت(سرۆمس)
    بە دوای شتدا هەیە؟
  158. منیش وتم گەڕان؟ گەڕان بە دوای شتدا چیە؟
  159. .گوتی، گەڕان ئامانجی سەرەکی ژیانە
  160. ئەوان تێکەڵەی خەون و ئامانجەکانن،
    بۆ نموونە گەر بتوانیت
  161. هەر شتێک بکەیت کە دەتەوێ بیکەیت
    بۆ هەرشوێنێک کە دەتەوێت بڕۆیت
  162. ،ببە هەر کەسێک کە دەتەوێت ببی
  163. بۆ کوێ دەڕۆیت؟
    چی دەکەیت؟
  164. دەبیتە کێ؟
  165. من وتم "ناتوانم ئەوە بکەم
    !من زۆر دەترسم"
  166. .ئەو شەوە ڕاخەرەکەم بردە سەربانی ماڵەکە
  167. ،لەژێر ئەستێرەکاندا پاڵکەوتم
  168. سەیری شەمشەمە کوێرەکانم دەکرد
    .چۆن شەڕ دەکەن بۆ مێشوله‌كان
  169. بەڵام هەموو ئەوەی بیرم لێدەکردەوە
    ،گەڕان وخەون ئامانجەکان بوون
  170. وە ئەو منداڵانەی گاڵتەیان پێ دەکردم
    .له‌گه‌ڵ تۆپە هەڵخەڵەتێنەرەکان
  171. .دوای چەند کاتژمێرێک خەبەرم بووەوە
  172. .دڵم زۆر بەپەلە لێیدەدا ئەژنۆکانم دەلەرزین
  173. .بەڵام ئەمجارە لە ترسا نەبوو
  174. .هەموو گیانم کرژ ببوو
  175. بۆ ماوەی ٥ ڕۆژی پاشی.
  176. لە جێگادا بووم به‌بێ هۆشی
    .له‌ سه‌ره‌مەرگدا شەڕم بۆ ژیان دەکرد
  177. مێشکم بە تای مەلاریا
    .بە پلەی ١٠٥ دەسووتا
  178. که‌ بەئاگا هاتمەوە ئەوەی بیرم
    .لێدەکردەوە ئامانجە گەورەکان بوون
  179. بیرم دەکردەوە "دەمەوێت چیبکەم لەژیانمدا؟"
  180. لەکۆتاییدا لە شەوی جەژنی
    ،لەدایکبوونی 21 ساڵیمدا
  181. ،خەیاڵم ڕۆشتبوو
  182. :گەیشتم بەو ڕاستیەی
  183. .ئەو مێشوولە بچوکە
  184. ئەنۆفێلێس ستێفانسای
  185. ئەو مێشوولە بچوکە
  186. کە تەنها 5مایکرۆ گرامە
  187. لە دەنکە خوێ سوکترە
  188. گەر ئەم مێشوولەیە بتوانێ
    ،پیاوێکی ١٧٠ پاوەندی، ٨٠ کیلۆ
  189. .درکم بە کریپتۆنایتی خۆم کرد
  190. دواتر زانیم
    نا ئەمە مێشولە نیە
  191. ئەمە مشەخۆرێکە لە ناو
    مێشولەکە
  192. بلازموديوم فالسيبارم کە ساڵانە
    .زیاتر لە ملیۆنێێک خەڵک دەکوژێ
  193. پاشان زانیم
    نا بچوکترە لە مە
  194. بەڵام بۆ من گەورەتر دیار بوو
  195. درکم بەوە کرد
  196. ترس خاڵی لاوازیمە
  197. مشەخۆرکەمە
  198. .له‌ ژیانم پەکەوتە و ئیفلیجی کردوومە
  199. دەزانی جیاوازی هەیە
    لە نيوان ترس و مەترسی
  200. مەترسی شتێکی واقعیە
  201. .ترس بژاردەیە
  202. :دواتر زانیم هەڵبژاردەیەکم لە پێشە
  203. یان لە ترس بژیم
    و بمرم بە هۆی شکستی ئەم شەوە
  204. یانیش ترسەکانم بنێژم وە دەشم توانی
  205. بگەم بە ئاواتەکانم
    دەم توانی بژیم
  206. دەزانن شتەک هەیە لەسەر
    پێخەفی مەرگ
  207. ڕوبەڕوبونەوەی مردن وات لێ دەکا
    بە ڕاستی ژیانت بوێت
  208. درکم بەوە کرد هەموان دەمرن
    نەوەک بەراستی دەژین
  209. لە مردندا هەست بە ژیان دەکەین
  210. ،دەزانی کە فێردەبیت بمریت
  211. .بە ڕاستی فێری ژیان دەبیت
  212. بۆ یە بڕیارم دا بگۆڕێم
  213. .چیڕۆکی من ئەم شەوە
  214. .نەم دەویست بمرم
  215. بۆ یە چەند دوعایەکم خوێند.
  216. "خودایە گەر لێبگەڕێی بژیم
    ،لە ٢١ ساڵەی لە دایک بونم"
  217. .لێ ناگەڕێم چیتر ترس بەسەرمدا زاڵبێت
  218. .ترسه‌كانم ده‌نێژم
  219. هه‌وڵ ده‌ده‌م بكه‌مه‌ خه‌ونه‌كانم
  220. ده‌مه‌وێت هه‌ڵسوكه‌وتم بگۆڕم
  221. ده‌مه‌وێت شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر
    ،بكه‌م له‌ ژیانمدا
  222. ،ده‌مه‌وێت ئامانجه‌كانم بدۆزمه‌وه‌
  223. .ده‌مه‌وێت بزانم مه‌حاڵ مه‌حاڵ نیه‌
  224. پێتان ناڵێم نه‌ده‌گوت گه‌ر ئه‌و شه‌وه
    .ڕزگارم نه‌بوایه‌
  225. .ده‌مه‌وێت خۆتان درك به‌مه‌ بكه‌ن
  226. (پێكه‌نین)
  227. به‌ڵام ئه‌و شه‌وه‌ بڕیارم دا 10
    ئامانجی خۆم دیاری بكه‌م
  228. بڕیارم دا سه‌ردانی
    كیشوه‌ره‌كانی سەرەکی بكه‌م
  229. سه‌ردانی 7 شوێنه‌
    سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌ی جیهان
  230. ،كۆمه‌ڵه‌ زمانێك فێر ببم
  231. ،بژیم له‌ دوورگه‌یه‌ك له‌ بیابان
  232. ،بژیم له‌ ناو كه‌شتی له‌ زه‌ریادا
  233. بژیم له‌گه‌ڵ خێڵه‌كی
    هیندیه‌كان له‌ ئه‌مازۆن
  234. بچم بۆ لوتكه‌ی به‌رزترین چیا
    له‌ سوید
  235. ده‌مویست چیای ئێڤرست
    ،ببینم له‌ ڕۆژهه‌ڵاتندا
  236. كاری بزنسی مۆزیكی بكه‌م
    ،له‌ ناشڤێل
  237. ،ده‌مویست له‌ سێرك كاربكه‌م
  238. .وە له‌ فرۆكه‌ خۆم هه‌ڵده‌م
  239. له‌ بیست ساڵی پاشی
    .زۆربه‌ی ئامانجه‌كانم به‌دیهێنا
  240. .هه‌ر كاتێ لیستی ئامانجه‌كانم چێك ده‌كه‌م
  241. ٥ بۆ ١٠ ئامانجی دیکە زیادم دەکرد
    .وە لیسته‌كه‌ هه‌ر زیادی دەکرد
  242. بۆ 7 ساڵی پاشی له‌
    دورگه‌یه‌كی بچوكی به‌هاماس ژیام
  243. بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ
  244. ،له‌ كوخێكی قامیش
  245. ته‌نها سه‌گه‌ ماسی و ماسی چزودار
    هه‌بوون بیان خۆین له‌وێ
  246. ،پشته‌ماڵ مان له‌به‌ر ده‌كرد
  247. .فێر بووم له‌گه‌ڵ قرشه‌كان مه‌له‌ بكه‌م
  248. .له‌وێوه‌ بۆ مه‌كسیك چووم
  249. له‌وێشه‌وه‌ بۆ ڕوباری
    ،ئه‌مازۆن له‌ ئیكوادۆر
  250. ،له‌ پوجۆ پینگۆ له‌ ئیكوادۆر
    ،له‌گه‌ڵ خێڵێك ژیام
  251. ورده‌ ورده‌ متمانه‌م زیادی ده‌كرد
    .به‌ ئامانجه‌كانم
  252. چومه‌ بواری مۆزیك له‌ ناشڤێل
    وە دواتر بۆ سوید
  253. چومه‌ ستۆكهۆڵم و له‌ بواری
    ،موزیك ئیشم كرد
  254. كه‌ به‌ سه‌ر چیای كێبنمه‌یز كه‌وتم
    .له‌سه‌ر ته‌وه‌ری باكور
  255. ،فێری گه‌لحۆی بووم
  256. و فێڵبازی
  257. ،ڕۆیشتن به‌ لاری
  258. سوڕانه‌وه‌ی یه‌ك بازنه‌ی
    .خواردنی ئاگروشوشه‌
  259. له‌ 1997 بیستم كه‌ كه‌متر
    له‌ ده‌رزه‌نێك شمشێر خۆر ماون
  260. !گوتم پێویسته‌ ئه‌وه‌ بكه‌م
  261. شمشێرخۆرێكم بینی
    .داوای هه‌ندێ ئامۆژگاریم لێكرد
  262. :گوتی باشه‌ دوو ئامۆژگاریت ده‌كه‌م
  263. .یه‌كه‌م زۆر ترسناكه‌
  264. .زۆر كه‌س مردون به‌مه‌
  265. :ژماره‌ دوو
  266. !هه‌وڵی بۆ مه‌ده‌
  267. (پێكه‌نین)
  268. بۆیه‌ زیادم كرد
    ،بۆ ئامانجه‌كانم
  269. هه‌موو ڕۆژێ ڕاهێنانم
    ده‌كرد 10 تا 12جار
  270. .بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ
  271. ---ئێستا لێكی ده‌ده‌مه‌وه‌
  272. 4 x 365 [x 12]
  273. 13000 جار شكستم هێناوه‌
  274. پێش ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م شمشێر
    بخه‌مه‌ گه‌رووم له‌ 2001
  275. له‌و ماوه‌یه‌ ئامانجێكم دیاری كرد
  276. ببم به‌ شاره‌زایه‌كی
    .جیهانی له‌ شمشێر قووتدان
  277. له‌ زۆر كتێب و گۆڤار و
    ،ڕۆژنامه‌ گه‌ڕام
  278. هه‌موو ڕاپۆرتێكی پزیشكی
    ،فیسیۆلۆجی و ئه‌ناتۆمیم خوێند
  279. له‌گه‌ڵ دكتۆره‌كان و
    ،په‌رستاره‌كان قسه‌م كرد
  280. هه‌موو شمشێرخۆره‌كان به‌یه‌كه‌وه‌
  281. بوین به‌ دامه‌زراوه‌ی
    ،نێوده‌وڵه‌تی شمشێرخۆركان
  282. دوو ساڵ توێژینه‌وه‌مان ئه‌نجامدا
  283. له‌سه‌ر شمشێرخۆری و
    كاریگه‌ریه‌ لاوه‌كیه‌كانی
  284. له‌ ڕۆژنامه‌ی بریتش مێدیكاڵ بڵاوبۆوه‌.
  285. (پێكه‌نین)
  286. سوپاس
  287. (چه‌پڵه‌لێدان)
  288. هه‌ندێ شتی نایاب فێر بووم
    .ده‌رباره‌ی شمشێر قوتدان
  289. هه‌ندێ شت كه‌
    هه‌رگیز بیرتانلێنه‌كردۆته‌وه‌
  290. به‌ڵام دوای ئه‌م شه‌وه‌
    بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌.
  291. دواتر کە ده‌ڕۆنه‌ ماڵه‌وه‌ و
    ستیك به‌ چه‌قۆ دەبڕن
  292. یان شمشێر یان بێستێك
    ...بیر له‌مه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌
  293. زانیم كه‌ شمشێر قوتدان له‌
    -هیندستان سه‌ریهه‌ڵداوه‌
  294. یه‌كه‌م جار له‌وێ بینیم
    وه‌ك منداڵێكی 20 ساڵ
  295. نزیكه‌ی 4000 ساڵ پێش ئێستا
    ده‌وروبه‌ری 2000 پێش زاین
  296. زیاد له‌ 150 ساڵی ڕابردوو
    شمشێرخۆری به‌كارهاتووه‌
  297. له‌ بواری پزیشكی و زانستی
  298. بۆ به‌رو پێش بردنی
    هه‌ناوبینی توند له‌ 1868
  299. له‌لایه‌ن دكتۆر ئه‌دۆڵف كوسمۆڵ
    .له‌ فرێبێرگ له‌ ئه‌ڵمانیا
  300. له‌ 1906 له‌ هێڵكاری كاره‌بای دڵ
    ،له‌ وێڵز
  301. بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ زیانه‌كانی
    ،قوتدان و هه‌رس كردن
  302. ئامێری پشكنینی بۆری هه‌وا،
    .شتی له‌م بابه‌ته‌
  303. ،به‌لام له‌ماوه‌ی 150 ساڵی ڕابردوو
  304. وه‌ك دیاره‌ سه‌دان بریندار
    ....وده‌یان مردوو هه‌بوون
  305. هه‌ناوبینی توند كه‌ به‌ره‌و پێش برا
    .له‌لایه‌ن د.ئه‌دۆڵف كوسموڵ
  306. به‌ڵام زانیمان كه‌ 29 كه‌س مردون
    له‌ماوه‌ی 150 ساڵی رابردوو
  307. له‌ناویان ئه‌م شمشێرخۆره له‌
    .له‌نده‌ن كه‌ له‌ دڵی خۆی دابوو
  308. هه‌روه‌ها بۆمان دیاربوو کە 3 تا 8 كه‌س
  309. .برینداری سه‌ختی شمشێرخۆری هه‌موو ساڵێ هەن
  310. .ده‌مزانی چونكه‌ زۆر ته‌له‌فۆنم بۆ ده‌هات
  311. دوانیانم هه‌بوو،
  312. یه‌كێك له‌ سوید و یه‌كێك له‌
    ،له‌ ئۆرلاندۆ له‌م هه‌فتانه‌ی ڕابردوو
  313. شمشێرخۆره‌كان بریندابوون
    .له‌ نه‌خۆشخانه‌ن
  314. .به‌ڕاستی زۆر ترسناكه‌
  315. شتێكی ترم زانی شمشێرخۆری
  316. ماوه‌ی 2 تا 10 سالی ده‌وێ
    تا فێرببی شمشێر قوت بده‌یت
  317. .بۆ زۆر كه‌س
  318. به‌ڵام له‌ هه‌موویان
    سه‌رنج ڕاكێشتر
  319. چۆن شمشێرخۆره‌كان
    .فێری مه‌حاڵ بوون
  320. من نهێنیه‌كی بچوكتان
    :پێ ده‌ڵێم
  321. .جه‌خت له‌سه‌ر %99.9 مه‌حاڵ مه‌كه‌وه‌
  322. جه‌خت له‌سه‌ر %1. بكه‌وه‌ كه‌
    .ڕێی تێده‌چێت چۆن بیكه‌یته‌ ئه‌گه‌ر
  323. ئێستا ده‌تان به‌م بۆ گه‌شتێك
    .له‌ مێشكی شمشێرخۆرێك
  324. بۆ ئه‌وه‌ی شمشێرقوت بده‌ی
    پێویسته‌ مێشك گرنگتر بیربكاته‌وه‌
  325. جه‌ختكردنه‌وه‌یه‌كی تیژئاسا
    ده‌قاوده‌ق وردبیت
  326. بۆ ئه‌وه‌ی
    ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ت بخه‌یه‌ لا
  327. وه‌ زاڵ بیت به‌سه‌ر
    كاردانه‌وه‌ی ئۆتۆماتیكی جه‌سته‌ت
  328. له‌ڕێگای به‌هێزكردنی ئاوتلاینی مێشك،
    دوباره‌كردنه‌وه‌ی ماسولكه‌ی یاده‌وه‌ری،
  329. وە به‌ ڕاهێنانی به‌مه‌به‌ست
    .زیاد له‌ 10000 جار
  330. ئێستا ده‌تانبه‌م بۆ گه‌شتێكی بچوكی
    .بۆ ناو جه‌سته‌ی شمشێرخۆرێك
  331. ،بۆ ئه‌وه‌ی شمشێرێك قوت بده‌ی
  332. پێویسته‌ ده‌وه‌كه‌ی بخه‌مه‌
    ،سه‌ر زمانم
  333. كۆنتڕۆڵكردنی به‌شی ڕشانه‌وه‌
    ،له‌ ناو ملی سورێنچك
  334. ڕێنیشانده‌ری 90 پله‌
    ،هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی زمانه‌ بچكۆڵه‌
  335. ده‌ڕوا له‌ڕێی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی
    ،كشته‌كی سورێنچكه‌وه‌
  336. كۆنتڕۆڵكردنی جوڵه‌ی شه‌پۆڵی ڕیخۆڵه‌كان،
  337. ده‌وه‌كه‌ی ده‌خه‌مه‌ ناو بۆشای سنگ
  338. .له‌ نێوان سیه‌كان
  339. له‌م شوێنه‌دا
  340. .پێویسته‌ دڵم بخه‌مه‌ لایه‌ك
  341. .گه‌ر به‌ وردی سه‌یر بكه‌ی
  342. لێدانی دڵ ده‌بینین له‌گه‌ڵ شمشێره‌كه‌
  343. چونكه‌ لارده‌بێته‌وه‌ له‌ به‌رامبه‌ر دڵ
  344. به‌ 8 ئینج جیابۆته‌وه‌
    .له‌ شانه‌كانی سورێنچك
  345. ئەمە شتێك نیه‌ كه‌
    بتوانی فێڵی له‌گه‌ڵ بكه‌ی.
  346. ،پاشان ده‌بێت ده‌خزێته‌ ناو ئێسقانی سنگ
  347. به‌ناو خواره‌وه‌ی كشته‌كی سورێنچك
    ،تا ناوگه‌ده‌
  348. كۆنتڕۆڵی ده‌رچه‌ی ڕشانه‌وه‌ له‌ ناو گه‌ده‌
    .بۆناو دوازده‌گرێ
  349. .زۆر ئاسانه‌
  350. (پێكه‌نین)
  351. ،ئه‌گه‌ر بمه‌وێت زیاتری ببمه‌ خوارێ
  352. بۆ ناو بۆڕی فالوب
  353. به‌ڕێزان ده‌توانن له‌
    ...خێزانه‌كانتان بپرسن دواتر
  354. :خه‌ڵك لێم ده‌پرسن، ده‌ڵێن
  355. بوێری زۆری ده‌وێ بۆئه‌وه‌ی
    ،ژیانم بخه‌مه‌ مه‌ترسیه‌وه‌
  356. پاڵ به‌دڵم بنێم و
    ...شمشێر قوتبده‌م
  357. نه‌خێر. بوێری ڕاسته‌قینه‌
  358. بۆ ئه‌و منداڵه‌ شه‌رمنه‌،
    ترساوه‌، زۆر لاوازه‌،
  359. ،ترسی شكست و ڕه‌تكردنه‌وه‌
  360. ،دڵی به‌رگه‌بگرێت
  361. غروری قوت بدات
  362. وە لێره‌ بوه‌ستێ له‌ به‌رامبه‌ر
    ئه‌و هه‌موو غه‌ریبانە
  363. چیڕۆكی خۆیتان پێ بڵێ
    ،له‌سه‌ر ترس و خه‌ونه‌كانی
  364. ئازایه‌تی خۆی بخات به‌ر مه‌ترسی
    .به‌مانای وشه‌ و فیگه‌ری
  365. .ده‌یبینن - سوپاستان ده‌كه‌م
  366. (چه‌پڵه‌لێدان)
  367. شتێكی سه‌رنج ڕاكێش ده‌بینن
  368. هه‌میشه‌ ویستومه‌
    شتی سه‌یر بكه‌م له‌ ژیانما
  369. .وه‌ ئێستا کردم
  370. به‌ڵام شته‌ سه‌یره‌كه‌
    ئه‌وه‌ نیه‌ شمشێرقوت ده‌ده‌م
  371. 21 شمشێر به‌یه‌ك جار
  372. یان 20 پێ له‌ ژێر ئاو له‌ ناو
    تانكێكی 88 قرشی و ماسی چزودار
  373. ،بۆ ڕیپڵی باوه‌ڕه‌ده‌كه‌یت یان نا
  374. یان گه‌رم ده‌كرێت تا 1500 پله‌ی گه‌رمی
    بۆ به‌رنامه‌ی ستان لی بۆ كه‌سانی جیاواز
  375. وه‌كو پیاوی ئاسنین
  376. ئه‌و فێڵبازه‌ گه‌رمه‌
  377. یان ڕاكێشانی ئۆتۆمبییل
    به‌ شمشێر بۆ ڕپلێی
  378. یان كتێبی گینس
  379. یان بگه‌یته‌ كۆتایه‌كانی
    ئه‌مه‌ریكا گۆت تالێنت
  380. یان براوه‌ی 2007
    خه‌ڵاتی نۆبڵ له‌ پزیشكی بیتIg
  381. .نه‌خێر ئه‌مه‌ شتێكی شاز نیه‌
  382. وه‌ك خه‌ڵك بیر ده‌كه‌نه‌وه‌
    .نه‌خێر وانیه‌
  383. شته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كه‌
  384. ئه‌وه‌یه‌ خودا ئه‌و منداڵه‌
    شه‌رمنه‌، لاوازه‌ی
  385. ،كه‌ ده‌ترسا له‌ به‌رزی
  386. ،له‌ ئاو قرشیش ده‌ترسا
  387. له‌ دكتۆر و په‌رستار
    و ده‌رزی و شتی تیژ
  388. له‌ قسه‌ كردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك
  389. چۆن منی به‌ده‌وری
    دونیا دا گه‌راند
  390. به‌ به‌رزی 30000 پێ
  391. قوت دانی شتی تیژ
    ،له‌ ژێر ئاو له‌ ناو قڕش
  392. قسه‌كردن له‌گه‌ڵ دكتۆر و په‌رستار
    وئاماده‌بوانی وه‌ك ئێوه‌
  393. .ئه‌مه‌ شتێكی سه‌رسوڕهێنه‌ر بوو بۆ من
  394. هه‌میشه‌ ده‌مویست مه‌حاڵ بكه‌م
  395. .سوپاس بۆ ئێوه‌
  396. (چه‌پڵه‌لێدان)
  397. .سوپاس بۆ ئێوه‌
  398. (چه‌پڵه‌لێدان)
  399. هه‌میشه‌ ویستومه‌ مه‌حاڵ بكه‌م
    .و ئێستاش کردم
  400. ده‌مویست شتێكی ناوازه‌ بكه‌م
    وجیهان بگۆڕم
  401. .ئێستاش كردم
  402. هه‌میشه ویستومه‌ به‌
    .دونیادا بڕۆم و جوامێری بنوێنم
  403. ژیانی خه‌ڵك ڕزگار بكه‌م
    وكردم
  404. ده‌زانی چی ؟
  405. هێشتا به‌شێكی بچوكی
    ئه‌و خه‌ونه‌ گه‌وره‌یه‌
  406. .له‌ قوڵای ناخمه‌وه‌یه‌
  407. (چه‌پڵه‌لێدان)
    (پێكه‌نین)
  408. ده‌زانن هه‌میشه‌ ویستومه‌
    .ئامانج و مه‌رامی خۆم بدۆزمه‌وه‌
  409. .ئێستا دۆزیمه‌وه‌
  410. به‌ڵام پێشبینی چی ده‌كه‌یت؟
  411. ،ئه‌مه‌ شمشێر نه‌بوو
    .نه‌ك ئه‌وه‌ی بیری لێده‌كه‌نه‌وه‌ یان هێزم
  412. .به‌ڕاستی لاوازیم و وشه‌كانم بوو
  413. ئامانج و مه‌رامم گۆڕینی دونیایه‌
  414. ،به‌ زاڵبوون به‌سه‌ر ترس
  415. ،شمشێر به‌ شمشێر، وشه‌ به‌ وشه‌
  416. ،چه‌قۆ به‌ چه‌قۆ، ژیان به‌ ژیان
  417. بۆ هاندانی خه‌ڵك بۆئه‌وه‌ی
    جوامێری بنوێنن
  418. .بۆئه‌وه‌ی مه‌حاڵ بكه‌ن له‌ ژیانیان
  419. ئامانجه‌كه‌ یارمه‌تی دانی خه‌ڵكه‌
    .بۆ ئه‌وه‌ی ئامانجیان دیاری بكه‌ن
  420. هی تۆ چیه‌؟
  421. ئامانجی تۆ چیه؟
  422. چی ده‌كه‌یت لێره‌؟
  423. باوه‌ڕم وایه‌ ئه‌ركی هه‌مومانه‌
    .چاونه‌ترس بین
  424. هێزی بێسنوری تۆ چیه‌؟
  425. له‌و جیهانه‌ی كه‌ زیاتر
    ،له‌ 7 ملیار دانیشتوانی هه‌یه‌
  426. كه‌متر له‌ ده‌یان شمشێر
    خۆر
  427. ،ماون له‌ جیهاندا ئێستا
  428. .به‌ڵام ته‌نها یه‌ك تۆی لێیه‌
  429. .تۆ جياوازیت
  430. چیڕۆكی تۆ چیه‌؟
  431. چی وا ده‌كات تۆ جیاواز بیت؟
  432. .چیڕۆكی خۆت بلێ
  433. .ته‌نانه‌ت گه‌ر ده‌نگت له‌رزۆك بێت
  434. ئامانجه‌كانت چین؟
  435. گه‌ر بتوانی هه‌رشتێك بكه‌ی
    ببیه‌ هه‌ركه‌سێ، بڕۆیه‌ هه‌ر شوێنێ
  436. چی ده‌كه‌یت و ده‌ڕۆیته‌ كوێ؟
  437. چی ده‌كه‌یت؟
  438. ده‌ته‌وێت چی له‌ ژیانت بكه‌ی؟
  439. خه‌ونه‌ مه‌زنه‌كانت چین؟
  440. چی بوون كه‌ منداڵ بویت؟
    .دووباره‌ بیربكه‌وه‌
  441. گره‌و ده‌كه‌م ئه‌وه‌ نه‌بوو، ئه‌مه‌ بوو؟
  442. خه‌ونه‌ شێتانه‌كانت چی بوو؟
  443. كه‌ پێت وابوو زۆر
    نامۆ و ڵێڵن؟
  444. پێم وایه‌ ئێستا خه‌ونه‌كانت
    نامۆنین پاشی ئه‌مه‌، وانیه‌؟
  445. شمشێری تۆ چیه‌؟
  446. ،هه‌ریه‌ك له‌ ئێوه‌ شمشێری خۆی هه‌یه‌
  447. .شمشێرێكی دوولای ترس و خه‌ون
  448. ،شمشێره‌كه‌ت قوت بده‌
    .هه‌رچیه‌ك بێت
  449. ،به‌ڕێزان به‌دوای خه‌ونه‌كانتان بكه‌ون
  450. هه‌رگیز دره‌نگ نیه‌
    .بۆ ئه‌وه‌ی ببی به‌وه‌ی ده‌ته‌وێت
  451. بۆ ئه‌مانه‌ی به‌ تۆپی هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر
    ئه‌و منداڵانه‌ی پێیان وابوو
  452. ،كه‌ من هه‌رگیز مه‌حاڵ ناكه‌م
  453. ته‌نها یه‌ك شتم هه‌یه‌ بۆیان
  454. .سوپاس بۆ ئێوه‌
  455. گه‌ر ئه‌م خراپه‌كارانه‌
    .نه‌بونایه‌، نه‌ده‌بوین به‌ پاڵه‌وان
  456. لێره‌م تا بسه‌لمێنم
    .مه‌حاڵ مه‌حاڵ نیه‌
  457. ئەمە شتێكی زۆر ترسناكه‌
    .ده‌كرێت بم كوژێت
  458. .هیوادارم چێژی لێوه‌رگرن
  459. (پێكه‌نین)
  460. پێویستم به‌ یارمه‌تی ئێوه‌ هه‌یه‌
  461. .ئاماده‌بوان: دوو، سێ
  462. دان مایر: نا، نا، نا.
    پێویستم به‌ ژماردنه‌، هه‌موتان، باشه‌؟
  463. (پێكه‌نین)
  464. گه‌ر وشه‌كان بزانن؟
    باشه‌؟ بژمێرن له‌گه‌ڵ من، ئاماده‌ن؟
  465. یه‌ك
  466. دوو
  467. سێ
  468. نا دووه‌، به‌ڵام
    .بیرۆكه‌كه‌تان وه‌رگرت
  469. ئاماده‌بوان: یه‌ك
  470. دوو
  471. سێ
  472. (هه‌نسك)
  473. (چه‌پڵه‌لێدان)
  474. د.م: به‌ڵێ
  475. (چه‌پڵه‌لێدان)
  476. .زۆر سوپاس بۆ ئێوه‌
  477. سوپاس، سوپاس، سوپاس.
    .سوپاس له‌ ناخی دڵمه‌وه‌
  478. به‌ڕاستی سوپاس
    .له‌ناو سكمه‌وه‌
  479. پێم گووتن من لێره‌م تا
    .مه‌حاڵ بكه‌م، و كردم
  480. به‌ڵام ئه‌مه‌ مه‌حاڵه‌ نیه‌
    .هه‌موو ڕۆژ ده‌یكه‌م
  481. شته‌ مه‌حاڵه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ئه‌م منداڵه‌
    .شه‌رمنه‌ لاوازه‌ ڕوبه‌روی ترسه‌كانی بۆوه‌
  482. TEDxلێره‌ وه‌ستاوه‌ له‌ سته‌یجی
  483. بۆ گۆڕینی دونیا
    وشه‌ به‌ وشه‌
  484. .شمشێر به‌ شمشێر، ژیان به‌ ژیان
  485. گه‌ر من واملێكردی
    بیر له‌ ڕێگای نوێ بكه‌یه‌وه‌
  486. ،باوه‌ڕ به‌مه‌ بكه‌یت مه‌حاڵ مه‌حاڵ نیه‌
  487. گه‌ر وام كرد درك به‌وه‌ بكه‌ی
    ،ده‌توانی مه‌حاڵ بكه‌ی
  488. كه‌واته‌ ئیشم ته‌واو بووه‌
    .و ئیشی تۆ ده‌ست پێده‌كات
  489. هه‌رگیز مه‌وه‌سته‌ له‌ خه‌ون بینین
    .هه‌رگیز مه‌وه‌سته‌ له‌ بیركردنه‌وه‌
  490. سوپاس بۆ متمانه‌تان به‌ من
  491. .و سوپاس بۆئه‌وه‌ی به‌شێكن له‌ خه‌ونی من
  492. :ئه‌مه‌ش دیاری من بۆ ئێوه‌
  493. ......مه‌حاڵ
  494. ئاماده‌بووان: مه‌حاڵ نیه‌
  495. ڕێگایه‌كی درێژ...به‌شێكه‌ له‌ دیاریه‌كه‌
  496. (چه‌پڵه‌لێدان)
  497. .سوپاس
  498. (چه‌پڵه‌لێدان)
  499. (چه‌پڵه‌لێدان)
  500. !پێشكه‌شكار: سوپاس دان مایر، واو