نووسین کردارێکی بەرخۆدانە | بێهروز بووچانی| TEDxSydney
-
0:16 - 0:17سڵاوتان ڵێ بێت.
-
0:17 - 0:19ناوم بێهروز بووچانییە.
-
0:19 - 0:23هەندێکتان دەمناسن؛
هەندێکتان نامناسن. -
0:24 - 0:26من ڕۆماننوس و ڕۆژنامەنووسیێکی کوردم .
-
0:27 - 0:30لە ئایاری ٢٠١٣دا،
-
0:30 - 0:34بەهۆی ڕۆژنامەگەریم
و چالاکی کلتوری لە ئێران هەڵاتم. -
0:34 - 0:38بە بەلەم گەشتم بۆ ئوسترالیا کرد،
بەڵام هەرگیز نەگەشتووین. -
0:38 - 0:44من لەگەڵ هەزار کەسی تردا
بۆ دوورگەی مانوس دوورخراینەوە. -
0:45 - 0:48دوورگەی مانوس دوورگەیەکی بچووکی دوورە
-
0:48 - 0:52لە باکوری پاپوا گینێی نوێ، پی ئێن جی،
لە ناوەڕاستی زەریای هێمن. -
0:53 - 0:54ئەمە چیرۆکی منە:
-
0:55 - 0:59پیاوێک کە وڵاتی خۆی جێهێشت
چونکە نەیدەویست لە زینداندا بژیت. -
1:00 - 1:07پیاوێک کە داوای مافی پەنابەری کرد،
بەڵام بە شەش ساڵ لە زیندانێک کۆتایی هات. -
1:08 - 1:12چیرۆکەکەم هەمان چیرۆکی ئەو
دوو هەزار کەسە بێتاوانانەی ترە. -
1:12 - 1:15ئەو کەسانەی کە لە زیندان دابوون
-
1:15 - 1:19لە مانوس و ناوروو
بۆ داواکردنی مافی پەنابەرێتی لە ئوسترالیا. -
1:20 - 1:24چیرۆکی من تەنیا نمونەیە لە زۆرێک
لەو چیرۆکەکانی لەم دوو دوورگەدا. -
1:24 - 1:28کاتێک ئێمەیان لە ساڵی ٢٠١٣دا
بۆ مانۆس دوور خستەوە، -
1:28 - 1:33ئێمە خۆمان لە شوێنێک دۆزیەوە
کە لە زیندان خراپتر بوو. -
1:34 - 1:38ئێمە بێبەش کراین لە هەبوونی
دەستگەیشتن بە زۆر شت. -
1:38 - 1:41شتە سەرەتاییەکان،
لەوانە هەبوونی تەلەفۆنێک. -
1:41 - 1:46بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیو،
ئێمە لەم زیندانەدا دەژیاین -
1:46 - 1:51لەگەڵ پەرژینی کانزایی و پاسەوانەکان،
و لەگەڵ زۆر بێبەشکردن. -
1:51 - 1:53لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٧دا،
-
1:53 - 2:00بەزۆرەملێ لەو زیندانە گواستراینەوە
بۆ کۆمەڵە بیناکانی تر لە دوورگەی مانوس. -
2:01 - 2:05کەواتە مێژووی ژیانمان لێرە
دەبێتە دوو بەش: -
2:06 - 2:10زیندانە داخراوەکە و بیناکانی ئێستا
-
2:10 - 2:13کە پاسەوان و پەرژین لە دەوریاندا هەیە،
-
2:13 - 2:20بەڵام ئێمە ڕێگەمان پێدەدرێ بجولێین
لە دەوروبەری دوورگەکە لە ماوەی ڕۆژدا. -
2:20 - 2:25هەرچەندە ئێمە
لە یەکەم زیندانەوە گوستراوینەتەوە، -
2:25 - 2:27بەڵام ئێمە هێشتا لە زیندانین،
-
2:27 - 2:28زیندانێکی گەورەتر،
-
2:28 - 2:30زیندانێک لە دوورگە.
-
2:30 - 2:34دوای سێ ساڵ و نیو،
دادگای باڵای پی ئێن جی بڕیاریدا -
2:34 - 2:38کە هێشتنەوەی خەڵکی بێتاوان
لە زینداندا نایاساییە -
2:38 - 2:41و ئێمەی لە مافەکانی مرۆڤ بێبەش کردووە.
-
2:42 - 2:46هەروەها بڕیاریدا کە ئێمە
پێویستە تەلەفۆنمان هەبێت. -
2:47 - 2:49ئەمە دەستکەوتێکی گەورە بوو.
-
2:50 - 2:53پێش ئەوە، بە قاچاغ
تەلەفۆنێکم بۆ ناو زیندان بۆ هاتبوو -
2:53 - 2:57بە گۆڕینەوە بە جلەکانم،
پێڵاو، پاکەتەکانی جگەرە -
2:57 - 3:00لەگەڵ پیاوێکی ناوخۆیی کە
لە ناو زیندانەکە کاری دەکرد، -
3:00 - 3:03و دەستم کرد بە پەیوەندیکردن
لەگەڵ جیهانی دەرەوە، -
3:03 - 3:06لەگەڵ کەسانی وەک ڕۆژنامەنوسەکان.
-
3:07 - 3:12پاسەوانەکان هەندێکجار هەڵیاندەکوتایە سەر
ژوورەکان، بەدوای مۆبایلەکان دەگەڕان. -
3:13 - 3:18دوو جار مۆبایلەکەیان دۆزیەوە و بردیان،
و دەبوایە تەلەفۆنێکی تر بە قاچاخ بهێنم. -
3:19 - 3:22ئەمە بەسەر زۆربەمان داهات لێرە،
-
3:22 - 3:26بۆیە ئاسان نەبوو بۆ پەیوەندیکردن
بە جیهانی دەرەوە. -
3:26 - 3:31هەستم بە سەلامەتی نەکرد
لەگەڵ دەسەڵات و پاسەوانەکان، -
3:31 - 3:36و هەر بۆیە بە ناوێکی ساختە بۆ
ماوەی دوو ساڵ زیاتر کارم کرد. -
3:36 - 3:39کاتێک دڵنیا بوومە کە من
-
3:39 - 3:45تۆڕێکی بەهێز لە ڕۆژنامەوان و پشتیوانان
لە ئاستی نێودەوڵەتییدا دروست کردبوو، -
3:45 - 3:51بڕیارمدا کە کارەکەم لە ژێر ناوی خۆم
پارێزراو بوو بۆ بڵاوکردنەوە. -
3:51 - 3:55بۆ من، هەمیشە نووسین
کارێکی بەرگری بووە. -
3:56 - 4:01لەم دۆخەدا لەسەر مانوس،
هێشتا بەرخۆدانی منە. -
4:01 - 4:07ئەو سیستمەی کە ئەم زیندانە بەرێوە دەبات
بە ئامانجی کەمکردنەوەی ژمارەی ئێمە بوو، -
4:08 - 4:13بۆ نەهێشتنی کەسایەتیمان،
لەناوبردنی ناسنامەکەمان. -
4:14 - 4:18بۆ من، نووسین و دروستکردن
ڕێگەیەکی شەڕکردنە -
4:19 - 4:24بۆ ئەوەی ناسنامەم، مرۆڤایەتی،
و گەراندنەوەی شکۆ بەدەست بهێنم، -
4:24 - 4:30لەبەردەم سیستەمێکی دڵڕەقانە
کە دادەمەزرێ بۆ لێسەندنەوەی هەر شتێک -
4:30 - 4:34کە مانای ژیانی هەیە لای ئێمە.
-
4:34 - 4:38لە مانوس، هەر زوو بۆم دەرکەوت
کە زمانی ڕۆژنامەوانی -
4:38 - 4:44ناتوانێت باسی ئەو ئەشکەنجەدانە بەرنامە
بۆ دارێژراو بکات کە ئێمە -
4:44 - 4:47و ژیانی ناو کەمپی زیندانی مانوس هەمانە.
-
4:47 - 4:51زمانی ڕۆژنامەوانی
جۆرێکە لە زمان -
4:51 - 4:56کە بەشێکە لە پێکهاتەی دەسەلات
کە من دژی دەجەنگم. -
4:57 - 5:00چۆن دەتوانم باسی شەش
ساڵ ژیان لە تاراوگە -
5:00 - 5:03لە یەکێک لە خراپترین
زیندانەکانی جیهاندا بکەم؟ -
5:03 - 5:05پێشتر ١٢ کەس مردوون.
-
5:06 - 5:10بۆ زۆر کەس کە بیستوویانە
دەربارەی خەڵک لە مانوس و ناوروو -
5:10 - 5:14ئێمە کەم دەکرێنەوە بۆ
سەرهەندێک وێنەی سادە. -
5:14 - 5:17بەڵام ئێمە مرۆڤین.
-
5:17 - 5:18ئێمە هەین.
-
5:19 - 5:20و ئێمە ئازار دەچێژین.
-
5:21 - 5:24ئێمە مرۆڤین، هەر وەک ئێوە.
-
5:25 - 5:28چۆن باس لە ئازارەکانی باوکێک بکەم
-
5:28 - 5:32کە بۆ ماوەی شەش ساڵ لە
هاوسەر و منداڵەکانی جیا دەکرێتەوە؟ -
5:32 - 5:39چۆن دەتوانم باسی دایکێک بکەم کە شایەتی
دەدات منداڵە بچوکەکانی بۆ ماوەی شەش ساڵ -
5:39 - 5:40لە کەمپی زیندانێک گەورە بوون؟
-
5:41 - 5:45چۆن دەتوانم باسی پیاوێکی
گەنج بکەم کە پڕ بوو لە ژیان، -
5:45 - 5:49بەڵام دەرفەتی ئەوەی لەدەست داوە
درێژە بە خوێندنەکەی بدات، -
5:49 - 5:55بۆ دۆزینەوەی خۆشەویستی، تەندروستی
خۆی، خێزانەکەی، هیوای لەدەست داوە، -
5:55 - 6:00زۆر دەرفەتی لەدەست داوە
کە تۆ بە مسۆگەری وەردەگریت؟ -
6:00 - 6:05بۆیە ساڵانێکە کارم کردووە
بۆ ئەوەی ئەم چیرۆکە، -
6:05 - 6:08لە ڕێگەی زمانی
داهێنەرانە و ئەدەبییەوە بگێرمەوە. -
6:08 - 6:12بۆیە بە تەلەفۆنەکەم ڕۆمانێکم نووسی
-
6:12 - 6:14و دەق بە دەق،
-
6:14 - 6:18لە ڕێگەی بەرنامەی وەتس ئەپ
بۆ وەرگێڕەکەم لە ئوسترالیا نارد. -
6:18 - 6:20زمان گرنگە.
-
6:20 - 6:25تۆ تێبینی دەکەیت کە من
بەم شوێنە دەڵێم زیندانێک، -
6:25 - 6:26زیندانی مانوس،
-
6:26 - 6:28نەک ناوەندە چارەسەرییەکانی دوور لە کەنار.
-
6:29 - 6:35ناوهێنانی ئەو زیندانە بە زیندانێک
درۆکانی زمانی حکومەت نیشان دەدات. -
6:36 - 6:42یارمەتیمان دەدات بۆ تێگەیشتنی ئەو
ئەشکەنجە بەرنامە بۆ دارێژراو و دروستکراوەی -
6:42 - 6:45ڕژێمی دەستبەسەرکردنی ئوسترالیا.
-
6:45 - 6:48بەشێک لە دروستکردنی زمانی خۆم
-
6:48 - 6:54ئەوەیە کە بۆ خۆشی و
شکۆدارکردنی ئازارەکانمان بجەنگم. -
6:54 - 7:01ئەمە بەشێکی قووڵی ئەم سیستەمەیە
کە زیندانیمان دەکات و ئەشکەنجەمان دەدات. -
7:01 - 7:07من دەزانم ئەو کەسانەی بەشداری TEDx دەکەن
ژیان و تێڕوانینی ئیلهام بەخشیان هاوبەشی -
7:07 - 7:10پێ دەکەن بۆ ئەوەی ڕێگەیەک بۆ
کەسانی تر دروست بکەین. -
7:10 - 7:15بەڵام، بۆ من، وەک کەسێک،
کە هێشتا لە تێکۆشاندام -
7:15 - 7:20لە تەنیشت سەدان کەسی بێتاوان
لە دژی ئەم سیستەمە، -
7:21 - 7:23چی دەتوانم بڵێم؟
-
7:23 - 7:27چۆن دەتوانم خەڵک بخەمە جۆش و خرۆشەوە
لە کاتێکدا من هێشتا دڵنیا نیم -
7:27 - 7:29ئەگەر بمویستبایە بمێنمەوە یان نا.
-
7:30 - 7:35داوای لێبوردن دەکەم، بەڕاستی داوای
لێبوردنتان لێدەکەم کە نیگەرانم کردن، -
7:35 - 7:40بەڵام پێم وایە کە من هەلێکی ترم نییە
جگە لە نیگەرانی کردنی ئێوە -
7:40 - 7:42چونکە ئەوە چیرۆکی منە.
-
7:42 - 7:46من یەکێکم لەو جۆرە کەسانەی
کە لە ناو شەر لەدایک بوو، -
7:46 - 7:50ژیانی پڕ لە سەرکێشیم هەبوو،
-
7:51 - 7:55ئەزمونی بێ لانەیی، هەژاری،
-
7:55 - 7:59هەندێک جار گرانبەها
لە داهاتێک و خانوویەک بەسەر بردووە. -
8:00 - 8:03من چەندین جۆر خەڵکم بینیووە،
-
8:03 - 8:06من خۆشەویستی سەرسوڕهێنەرم ئەزموون کرد،
-
8:06 - 8:09بێگومان ، چیرۆکم زۆرە
بۆ ئەوەی هاوبەشی بکەم. -
8:09 - 8:14بەڵام، وابزانم من ئەو مافەم نییە
بۆ ئەوەی باسی خۆم بکەم -
8:14 - 8:17لەکاتێکدا زۆر کەس
لەم دوو دوورگەدا ئازار دەچێژن. -
8:17 - 8:23نازانم، لەوانەیە، ڕۆژێک،
کاتێک من ئازادم، -
8:25 - 8:29بانگهێشت دەکرێم بۆ قسەکردن لەگەڵ خەڵک
دەربارەی ئەزموونی تر - -
8:29 - 8:35دەربارەی خۆشەویستی، ژیان و مانای ژیان.
-
8:35 - 8:41نازانم، لەوانەیە، ئەگەر کەمتر
جگەرە بکێشم، من ڕزگارم دەبێت. -
8:42 - 8:44من جگەرە زۆر دەکێشم.
-
8:44 - 8:47ئێستا، دەبێت بنوسم و قسە بکەم
-
8:47 - 8:53چونکە هێشتا ٥٠٠ کەس لەگەڵ من
لە بەندیخانە لە دورگەی مانوس ھەن. -
8:53 - 8:55هێشتا سەدان كەسیش لە ناووروو هەن.
-
8:57 - 8:58ئێمە هێشتا لە زیندانین.
-
8:59 - 9:03من توانای زمان، لە نووسینم ھەیە.
-
9:04 - 9:06نووسین لێرەوە ئاسان نییە.
-
9:07 - 9:10ئەمە زۆری تێدەچێت.
-
9:11 - 9:17من شەڕ دەکەم بۆ نووسین و هیوا دەخوازم
خەڵک لە ڕاستیدا وشەکانم لە نزیکی بخوێنەوە -
9:18 - 9:21و بە قوڵی لەگەڵیان خۆتێهەڵکێشن.
-
9:22 - 9:23لە کۆتایدا، ئاواتم
-
9:23 - 9:27ئەوەیە کە خەڵک لە ناوروو و مانوس
بەزوویی بە ئازادی خۆیان بگەن. -
9:28 - 9:29سوپاس.
-
9:29 - 9:32(چەپڵەلێدان)
- Title:
- نووسین کردارێکی بەرخۆدانە | بێهروز بووچانی| TEDxSydney
- Description:
-
لە ماوەی شەش ساڵی ڕابردوودا بێهروز بووچانی، وەک سەدان کەسی دیکە کە داوای مافی پەنابەرێتیان لە ئوسترالیا کردووە، لە دوورگەی ماووس زیندانی کراوە لەم قسە هەست بزۆێنەدا بانگەشەی بەزەیی و ئازادی دەکات، هەموو ئەوەی بەبیر هێنایەوە کە "ئێمە وەک ئێوە مرۆڤین" وەک بێهروز دەڵێت "بۆ من، نووسین و دروستکردنی شوبهاندن جۆرێکە لە بەرخۆدان ، ئەوە ڕێگەی شەڕکردنە بۆ ئەوەی ناسنامە و مرۆڤایەتی و کەرامەتی خۆم لە بەرامبەر سیستەمێک بسەنمەوە کە بۆ وەرگرتنی هەر شتێک کە مانای ژیانی لای ئێمە هەبێت.
بێهروز بووچانی ، ڕۆژنامەنووس، نووسەر و شاعیر و فیلمسازی کوردە . لە ساڵی ٢٠١٣ەوە لە بنکەی دەستبەسەرکردنی دوورگەی مانوس ڕاگیراوە. لە ماوەی دەستبەسەرکردنییدا، ئەو بە بەردەوامی نوسینەکانی لە گواردیان، هەروەها نوسینەکەی لە لاپەڕەی شەممە، هافینگتۆن پۆست، نیو ماتیلدا، فاینەنشیاڵ تایمز و سیدنی سمێڕن هیراڵد بڵاوی کردووەتەوە، کە ڕووماڵی ئەو کێشە و نالەبارەی هاوپەنابەرە گیراوەکانی لە لایەن حکومەتی ئوسترالیاوە لە دوورگەی مانوس دا کردووە.
ساڵی ٢٠١٨دا ڕۆمانەکەی بڵاوکردووەتەوە - "هیچ هاوڕێیەک نییە جگە لە چیاکان: نووسین لە زیندانی مانوس"ەوە، کە بەنرخترین خەڵاتی ئەدەبی ئوسترالیای بەدەستهێنا، خەڵاتی ئەدەبیی ١٠٠هەزار دۆلاری ساڵی ٢٠١٩ی ڤیکتۆریایە. هەروەها خەڵاتی ڕاگەیاندنەکانی لێبوردنی نێودەوڵەتی ئوسترالیای ٢٠١٧، خەڵاتی دیاسپۆرا سیمبۆلی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، خەڵاتی لیبرتی ڤیکتۆریا ٢٠١٨ی کورسی بەتاڵ، خەڵاتی ئانا پۆلیتکۆڤسکایا بۆ کاری ڕۆژنامەوانی پێ بەخشراون. بووچانی لە دەستبەسەری دەمێنێتەوە لە دورگەی مانوس.
ئەم گفتوگۆیە لە بۆنەیەکی TEDx دا بە بەکارهێنانی فۆرماتی کۆنفرانسی TED بەڵام بە شێوەیەکی سەربەخۆ لەلایەن کۆمەڵگای ناوخۆییەوە ڕێکخرابوو. زیاتر فێربە لە https://www.ted.com/tedx.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDxTalks
- Duration:
- 09:51
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney | ||
Razaw Bor edited Kurdish (Central) subtitles for Writing is an act of resistance | Behrouz Boochani | TEDxSydney |