Return to Video

کرمە مشەخۆرەکان بەرەوپێشچوونی مرۆڤ دوا دەخەن. بەم شێوەیە لە ناویان دەبەین.

  • 0:00 - 0:02
    ئەمانە کرمن.
  • 0:02 - 0:05
    نەک ئەو جۆرەی بە سکەخشکێ
    دەجوڵێنەوە لە ناو خۆڵدا.
  • 0:05 - 0:07
    ئەمانە کرمی ئەڵقەیی مشەخۆرن.
  • 0:07 - 0:09
    لە ناو ریخۆڵەکانی مرۆڤدا دەژین.
  • 0:09 - 0:12
    هەریەک لەم کرمانە دەتوانن تا ١٢سم درێژبن.
  • 0:12 - 0:15
    ئەم قووتووە ٢٠٠ دانە کرمی
    تێدایە لەبەر هۆکارێک
  • 0:15 - 0:17
    ئەمە ژمارەی ئەو کرمانەیە کە
    بە شێوەیەکی گشتی
  • 0:17 - 0:19
    لە ناو سکی منداڵێکی
    توشبوودا دەدۆزرێتەوە.
  • 0:19 - 0:22
    تووشبوون بە کرم بە درێژایی
    هەزاران ساڵ بوونیان هەبووە.
  • 0:22 - 0:24
    کاریگەرییان هەبووە لەسەر
    ئاکامەکانی جەنگ،
  • 0:24 - 0:26
    و بوونەتە کۆسپی درێژخایەن
    بۆ تەندروستی مرۆڤ.
  • 0:26 - 0:28
    کرمی ئەڵقەیی، کرمی قولاپی،
  • 0:28 - 0:30
    کرمی قامچیدار، و کرمی بیلهارزیا
  • 0:30 - 0:33
    تووش بوون بەم کرمانە دەبێتە
    هۆی ناڕە‌حەتی و ئازار.
  • 0:33 - 0:35
    ماددە خۆراکییەکان و وزە دەدزن
  • 0:35 - 0:37
    گەشەی جەستەیی و مێشکی لە کار دەخەن.
  • 0:37 - 0:40
    لە زۆربەی حاڵەتەکاندا
    ئەم کرمانە کوشندە نین،
  • 0:40 - 0:42
    بەڵام بە پێچەوانەوە، کە
    ئەمەش بەشێکە لە کێشەکە.
  • 0:42 - 0:44
    واتە زۆرێک لە وڵاتان هێشتا
  • 0:44 - 0:47
    نەیانتوانیوە بایەخێکی تەواو بە
    دەستەبەرکردنی دەرمانەکان بدەن.
  • 0:47 - 0:48
    ئەمەش نرخێکی کۆمەڵایەتی هەیە:
  • 0:48 - 0:51
    ئەو منداڵانەی بێبەش دەبن لە
    دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان،
  • 0:51 - 0:53
    کەمتر ئامادە بن لە قوتابخانەدا.
  • 0:53 - 0:55
    ئەوانەشی گەورە دەبن بەبێ
    دەرمانی لە ناوبردنی کرمەکان،
  • 0:55 - 0:58
    کەمتر بە بەرهەم دەبن،
    و داهاتی کەمتریان دەبێت بەدرێژایی ژیانیان.
  • 0:58 - 1:00
    ئەوەی کرمی ریخۆڵە
    دەیکات لە راستیدا
  • 1:00 - 1:01
    کارێکی کەم توانایە.
  • 1:01 - 1:05
    لە ئێستادا، ١،٧ ملیار مرۆڤ
    لە ژێر مەترسی کرمی ریخۆڵەدان.
  • 1:05 - 1:08
    ٦٠٠ ملیۆن دانەیان لە ئەفریقایە.
  • 1:08 - 1:11
    هەر دۆلارێک لە کۆنتڕۆڵ کردن
    و رێگری کردن لە کرم بەکارهێنراوە،
  • 1:11 - 1:15
    وڵاتە ئەفریقیەکان لە بەرامبەردا
    ٤٢ دۆلار قازانجیان کردووە.
  • 1:15 - 1:18
    هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە چارەسەری
    لەناو بردنی کرمەکان زۆر ئاسانە.
  • 1:18 - 1:21
    وەرگرتنی یەک بۆ سێ دانە حەب
    یەک، دوو جار لە ساڵێکدا
  • 1:21 - 1:24
    بەسە بۆ لەناو بردنی سەرجەم کرمەکان
  • 1:24 - 1:26
    و بۆ پاراستنیان لە ئەگەری
    تووشبوونەوە لە داهاتوودا.
  • 1:26 - 1:29
    لەو کۆمەڵگەیانەی بڵاوبوونەوەی
    کرمەکان زۆر باوە،
  • 1:29 - 1:31
    چارەسەرەکان هەر لە
    قوتابخانەکاندا ئەنجام دەدرێن.
  • 1:31 - 1:33
    ئەم پرۆسەیە زۆر خێرا و ئاسانە.
  • 1:33 - 1:36
    بۆ نمونە لە ئەسیوبیا، ٢٠ میلیۆن
    منداڵ چارەسەر وەردەگرن
  • 1:36 - 1:38
    تەنها لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا.
  • 1:38 - 1:40
    جیهان هەنگاوی گەورەی ناوە
  • 1:40 - 1:43
    لە بەدەست خستنی دەرمانی لە ناوبردنی
    کرمەکان بۆ ئەوانەی پێویستیانە.
  • 1:43 - 1:45
    و حکومەتە ئەفریقیەکان
    چاویان لە هاوکاری زیاترە.
  • 1:45 - 1:47
    ئێستاش کاتی هاتنەدی ئامانجەکانیانە.
  • 1:47 - 1:50
    رێکخراوی END Fund بەمزووانە
    کار لەگەڵ حکومەتدا دەکات
  • 1:50 - 1:54
    لە دانانی پلانێک بۆ بە تەواوەتی کەمکردنەوەی
    ئەو بارگرانییەی ئەم نەخۆشییە دروستی کردووە.
  • 1:54 - 1:58
    پێکەوە کار دەکەن بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی
    ڕێکارەکانی رێگری کردن و چارەسەر کردن
  • 1:58 - 1:59
    لە خزمەتی هەموواندا دەبێت.
  • 1:59 - 2:01
    رێکخراوی END Fund
    بیرۆکەیەکی ئازایانەی پێیە:
  • 2:01 - 2:06
    بڕوایان وایە کە ئێمە ئەو نەوەیەین تووشبوون
    بەم نەخۆشییە بۆ هەمیشە کۆتایی پێدەهێنین.
  • 2:06 - 2:09
    كلیلی چارەسەر ئەوە نییە
    سەر لە نوێ بەرنامەی نوێ دابڕێژرێتەوە،
  • 2:09 - 2:12
    بەڵکو درێژەدان بە رەنجی
    بەرنامەکانی تر کە دەمێکە دەست بەکاربوونە.
  • 2:12 - 2:16
    لە رێگەی لێکۆڵینەوە لەو
    رێگایانەی نەخۆشییەکە دەگوازرێتەوە،
  • 2:16 - 2:20
    رێکخراوی END Fund پێنج رێگای سەرەکی
    دیاریکردووە بۆ دەستکردن بە چاکسازی:
  • 2:20 - 2:22
    یەکەم: دابەزاندنی نرخی چارەسەر.
  • 2:22 - 2:26
    چەندین کۆمپانیای دەرمانسازی
    چارەسەرەکان بەخۆڕایی دابین دەکەن،
  • 2:26 - 2:28
    کەوایە رێکخراوەکە هاوبەشی چاکی هەیە
  • 2:28 - 2:29
    لە رێکخستنی گەیاندنی شتومەکەکان.
  • 2:29 - 2:32
    بەردوامیش دەبن لە چاودێری
    کردنی بەخشینی دەرمان
  • 2:32 - 2:35
    لە ئەگەری مەترسی تووشبوونی نوێدا.
  • 2:35 - 2:39
    لە ئێستادا توانراوە تێچووی دەرمان بۆ هەر
    منداڵێک کەمتر لە ٢٥سەنت بێت لە ساڵیکدا.
  • 2:39 - 2:42
    دووەم: تیشک خستنەسەر رێگریکردن.
  • 2:42 - 2:45
    END Fund داوا لە هاوکارەکانی دەکات
    بۆ پەروەردەکردنی کۆمەڵگاکان
  • 2:45 - 2:46
    دەربارەی پاکوخاوێنی
  • 2:46 - 2:49
    تاوەکو هەڵسوکەوتی خەڵکەکە بگۆڕن
    بۆ نمونە دەربارەی دەستشۆردن،
  • 2:49 - 2:50
    و بەکارهێنانی ئاودەست.
  • 2:50 - 2:53
    بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی خەڵکەکە
    دووبارە و دووبارە تووشنابنەوە.
  • 2:53 - 2:56
    سێیەم: وەبەرهێنان لە بیرۆکەی نوێ.
  • 2:56 - 2:58
    END Fund هاوکار بووە
    لە لەناوبردنی کرمەکان
  • 2:58 - 3:02
    لە رێگەی هێنانەکایەی تەکنیکی داهێنەرانە
    کە کاریگەرانە چارەسەری خەڵک دەکەن.
  • 3:02 - 3:04
    کە دەبنە هۆی تاقیکردنەوەی
    رێگای نوێی گەیاندن،
  • 3:04 - 3:06
    کردنە ئامانجی ژینگەی گەشەکردنی مشەخۆرەکان
  • 3:06 - 3:08
    و هاندانی گۆڕانکاری لە هەڵسوکەوتدا.
  • 3:08 - 3:11
    چوارەم: چاودێری کردن و هەڵسەنگاندن
  • 3:11 - 3:14
    END Fund بە بەردەوامی داتای ورد و درشت
    کۆدەکاتەوە لە سەرجەم بەرنامەکانیدا
  • 3:14 - 3:17
    تاوەکو ئاستیان باشتر و باشتر
    بێت بە تێپەڕینی کات.
  • 3:17 - 3:20
    پێنجەم: زیادکردنی خاوەندارێتی ناوخۆیی
  • 3:20 - 3:22
    لە سەرجەم پایەکانی پرۆسەکەدا.
  • 3:22 - 3:25
    END Fund کاردەکات لەگەڵ
    حکومەت و پشکدارە ناوخۆکایەکاندا
  • 3:25 - 3:29
    بۆ هاندانی وەبەرهێنانی هاوبەش بە مەبەستی
    پشتگیری لە هەوڵەکانی لەناوبردنی کرمەکان.
  • 3:29 - 3:31
    هەورەها کارکردن لەگەڵ
    خێرخوازە ئەفریقییەکان
  • 3:31 - 3:34
    و سەرکردە خاوەنکارەکان بۆ
    بەشداری کردن لەم هەوڵانەدا.
  • 3:34 - 3:37
    هەلێکی گەورە هەیە بۆ کارکردن
    بە هەرەوەزی بۆ دروستکردنی سیستەمێکی نوێ
  • 3:37 - 3:41
    لە پێناو بنبڕکردنی نەخۆشی بۆ
    دەیەی داهاتوو و دەیەکانی دوتریش.
  • 3:41 - 3:42
    بەشێک لەو پارەیەی END Fund پێویستیەتی
  • 3:42 - 3:45
    راستەوخۆ دەڕوات بۆ دابەشکردنی
    چارەسەری لەناوبردنی کرمەکان
  • 3:45 - 3:47
    بۆ ئەو ناوچانەی پێویستیانە
  • 3:47 - 3:50
    و بەشێکی تر دەڕوات بۆ کارئاسانی
    لە دەستاودەست کردنی بەرنامەکان
  • 3:50 - 3:51
    بۆ خاوەنداریتی ناوخۆیی.
  • 3:51 - 3:55
    پێکەوە، ئەم هەوڵانە دەبنە هۆی دروستبوونی
    بەرنامەکانی رێگریکردن و چارەسەرکردن
  • 3:55 - 3:57
    کە بە هەمیشەیی دەمێننەوە لە داهاتوودا.
  • 3:57 - 4:01
    ئەگەر ئەم پلانە بە تەواوی پارەی بۆ
    تەرخانبکرێت لە شەش ساڵی داهاتوودا،
  • 4:01 - 4:05
    دەیان میلیۆن کەس چارەسەری
    لەناوبردنی کرمەکانی پێدەگات.
  • 4:05 - 4:09
    لەگەڵ ئەمەشدا، وڵاتان دەتوانن سوڕی
    بڵاوبوونەوەی نەخۆشییەکان بپچڕێنن
  • 4:09 - 4:10
    لە سەرجەم ئاستەکاندا.
  • 4:10 - 4:14
    لە هەمووشی گرنگتر، خەڵکی
    بەرەوپێشچونێکی بەرچاو ئەزموون دەکەن
  • 4:14 - 4:17
    لە رووی تەندووستی دەروونی،
    جەستەیی، و کۆمەڵایەتییەوە.
  • 4:17 - 4:19
    ئەو ئەگەرە بهێنە پێشچاوی خۆت
  • 4:19 - 4:22
    کە خەڵکی چیتر خەمی ئەم شتانە ناخۆن
  • 4:22 - 4:25
    و دەتوانن وزەکانیان
    لەم شتانەدا بەکاربهێنن.
  • 4:25 - 4:27
    (دەنگی پێکداچووی خوێندکاران)
  • 4:27 - 4:30
    (چەپڵەلێدان و گۆرانی گوتن)
  • 4:30 - 4:33
    (دڵخۆشی)
Title:
کرمە مشەخۆرەکان بەرەوپێشچوونی مرۆڤ دوا دەخەن. بەم شێوەیە لە ناویان دەبەین.
Speaker:
ئێڵن ئاگڵەر
Description:

مێژووی کرمە مشەخۆرەکان دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ کە هۆکاری نەخۆشیین و دەبنە هۆی سنووردارکردنی تواناسازی مرۆڤ. بەڵام لە ئێستادا، چارەسەر کردنیان تەنها پێویستی بە وەرگرتنی چەند حەبێکە یەک، دوو جار لە ساڵێکدا. ئێڵن ئاگڵەر و تیمەکەی لە رێکخراوی END Fund وێنای جیهانێک دەکەن دوور لە تووشبوون بە نەخۆشی کرمەکان لە کاتێکدا ١،٧ میلیۆن خەڵک لەژێر مەترسی تووشبووندان. ببینە و فیربە چۆن هەوڵدەدەن بۆ کەمکردنەوەی خەرجی چارەسەر، توندکردنەوەی رێگرییەکان، پاڵپشتی کردنی حکومەت، و برەودان بە سەرکردایەتی ناوخۆیی. ئەم پلانە پڕ لە ئاواتە بەشێکە لە پرۆژە بوێرانەکەی دەست پێشخەریی TED بۆ هاندان و پارە تەرخانکردن بۆ گۆڕانکاری جیهانی.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
04:48

Kurdish subtitles

Revisions Compare revisions