تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی
-
0:01 - 0:04ئێوە چەند کۆمەڵە کەسێکی سەرنج ڕاکێشن...
-
0:06 - 0:07بۆ دەروون ناسێک.
-
0:07 - 0:08(پێکەنین)
-
0:08 - 0:12بە درێژایی دوو ڕۆژی ڕابردوو
دەرفەتی ئەوەم هەبوو -
0:12 - 0:14گوێ لە هەندێک لە گفتوگۆکانتان بگرم و
-
0:15 - 0:17سەیری مامەڵەکردنتان بکەم
لەگەڵ یەکتری. و -
0:17 - 0:20پێموابێت شتێکی ڕەوایە بوترێت کە
-
0:20 - 0:25٤٧ کەس هەیە لەناو ئامادەبوواندا،
-
0:25 - 0:27لەم ساتەدا،
-
0:27 - 0:32ئەو نیشانە دەروونیانەیان تێدایە
کە ئەمڕۆ دەمەوێ باسی بکەم. -
0:32 - 0:33(پێکەنین)
-
0:33 - 0:36وتیشم لەوانەیە حەز بکەن بزانن کە کێن.
-
0:36 - 0:37(پێکەنین)
-
0:37 - 0:39بەڵام لەجیاتی ئەوەی یەکسەر پێتان بڵێم،
-
0:39 - 0:42کە بەخۆڕایی و خۆهەڵقورتاندن دەبێت،
-
0:43 - 0:46پێمباشتر بوو چەند ڕاستی و
چیرۆکێکتان پێبڵێم، -
0:46 - 0:49کە تیایدا بتوانن کەمێک
خۆتان بەدی بکەن. -
0:50 - 0:54من لە بوارێکی توێژینەوەدام
ناسراوە بە دەروونناسی کەسایەتی، -
0:54 - 0:58کە بەشێکە لە زانستێکی کەسایەتی گەورەتر
-
0:58 - 1:03کە هەموو بوارەکان دەگرێتەوە
لە خانە دەمارییەکانەوە بۆ ڕەفتارەکان. -
1:03 - 1:05ئەوەی دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە،
-
1:06 - 1:07بە شێوازی خۆمان،
-
1:07 - 1:10وای لێبکەین ڕێی تێبچێت
چۆن هەریەکێک لە ئێمە -- -
1:11 - 1:12لە ئێوە --
-
1:12 - 1:15لە هەندێک ڕووەوە،
-
1:15 - 1:16وەک هەموو کەسێکی ترن،
-
1:17 - 1:18وەک هەندێک کەسی ترن و
-
1:19 - 1:21لە هیچ کەسێکی تر ناچن.
-
1:23 - 1:26ئێستا، لەوانەیە هەر یەکێک
لە ئێوە بەخۆی بڵێت، -
1:26 - 1:28من سەرنجڕاکێش نیم.
-
1:30 - 1:35من ٤٦ەم بێزارکەرترین کەسم
لە نیوەگۆی خۆرئاوای زەوی. -
1:36 - 1:38یان لەوانەیە بەخۆت بڵێیت،
-
1:38 - 1:40من سەرنجڕاکێشم،
-
1:41 - 1:45تەنانەت ئەگەر بەلای زۆربەی خەڵکەوە
کەسێکی هەتا بڵێی بێمێشک بم. -
1:45 - 1:46(پێکەنین)
-
1:46 - 1:52بەڵام ئەو بێزارکەرییە و ئەو بێمێشکییەی
لە خۆتدا دەیبینیت -
1:52 - 1:57ئەوەیە واملێدەکات، وەک دەروون ناسێک،
سەرنجم بۆلاتان بێت. -
1:57 - 2:00با بۆتان ڕوونکەمەوە بۆچی.
-
2:00 - 2:04یەکێک لە کاریگەرترین نزیکبوونەوەکان
لە زانستی کەسایەتیدا -
2:04 - 2:06ناسراوە بە دەروون ناسی خوی جیاکەرەوە، و
-
2:06 - 2:11دەتخاتە سەر پێنج ڕەهەند کە
بەشێوەیەکی ئاسایی بڵاوکراونەتەوە، و -
2:11 - 2:18ئەوەش باسی لایەنە جیهانییەکانی
جیاوازی نێوان مرۆڤەکان دەکات. -
2:19 - 2:22OCEAN دەتوانیت هەمووی لە وشەی
کوورت بکەیتەوە. -
2:22 - 2:25کەواتە یەکەمیان، "کراوەبوون بۆ ئەزموون،"ە
-
2:25 - 2:28بەراورد بەوانەی داخراوترن.
-
2:28 - 2:31دووەم هەبوونی ویژدان و بنەما
-
2:31 - 2:34بەراورد بە نزیکبوونەوەیەکی بێبایەخ و
تەمەڵانە بۆ ژیان. -
2:34 - 2:39سێیەم، ڕووکراوەیی، بەراورد
بەوانەی زیاتر گۆشەگیرن. -
2:39 - 2:42چوارەم-- کەسە پەسەندەکان،
-
2:42 - 2:45بەراورد بەوانەیە دەتوانی بڵێی
کە ناپەسەندن. -
2:46 - 2:48پێنجەمیش -- ئەوانەی دڵەڕاوکێیان هەیە،
-
2:48 - 2:51بەراورد بەوانەی کە جێگیرترن.
-
2:52 - 2:56هەموو ئەم ڕەهەندانە کاریگەری خۆیان
هەیە لەسەر باشی تەندروستیمان، -
2:56 - 2:58لەسەر ئەوەی ژیان چۆن دەگوزەرێت.
-
2:59 - 3:01کەواتە دەزانین کە، بۆ نموونە،
-
3:01 - 3:06کراوەیی و جوڵانەوە بە ویژدانەوە
پێشبینیکەری زۆر باشن بۆ سەرکەوتنی ژیان، -
3:07 - 3:11بەڵام خەڵکە کراوەکان لەڕێگەی
چاونەترسییەوە ئەو سەرکەوتنە بەدیدەهێنن و -
3:11 - 3:13زۆرجاریش، جیاوازبوون.
-
3:14 - 3:18کەسە بە ویژدانەکانیش بە پەیوەستبوون
بە بنەماکانەوە بەدەستی دەهێنن، -
3:18 - 3:22هەروەها بەردەوامبوون و هەندێک
جاریش حەز و ئارەزوو. -
3:24 - 3:28ڕووکراوە بوون و پەسەندبوون
هەردووکیان هاندەرن -
3:28 - 3:30بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ خەڵک کار بکەیت.
-
3:31 - 3:34ڕووکراوەکان، بۆ نموونە،
سەرنجڕاکێشن بەلامەوە. -
3:34 - 3:37لە پۆلەکانی خۆمدا، هەندێک جار
ڕاستییەکی بنچینەییان دەدەمێ -
3:37 - 3:40کە لەوانەیە زۆر شت ئاشکرا بکات
لە ڕووانگەی کەسایەتی خۆیانەوە: -
3:40 - 3:45پێیان دەڵێم مەحاڵە بۆ کەسە
گەورەکان بتوانن -
3:45 - 3:49بەشی دەرەوەی ئەنیشکی خۆیان بلێسنەوە.
-
3:49 - 3:51(پێکەنین)
-
3:51 - 3:52ئەوەتان دەزانی؟
-
3:54 - 3:58پێشتر، هەندێک لە ئێوە
هەوڵتانداوە دەرەوەی ئەنیشکتان بلێسنەوە. -
3:58 - 3:59بەڵام ڕووکراوەکانی نێوتان
-
4:00 - 4:02لەوانەیە ئەوانەبن کە نەک تەنیا
ئەوەیان تاقیکردۆتەوە، -
4:02 - 4:05بەڵکو سەرکەوتووانەش ئەنیشکی
-
4:05 - 4:06کەسی تەنیشتی خۆیان لێساوەتەوە.
-
4:06 - 4:07(پێکەنین)
-
4:07 - 4:09ئەوانە ڕووکراوەکانن.
-
4:09 - 4:13با کەمێک وردەکاری تر بڵێم
لەسەر ڕووکراوەیی، -
4:13 - 4:16چونکە لێکەوتەی گرنگی هەیە و
شتێکی سەرنجڕاکێشە، و -
4:16 - 4:19یارمەتیمان دەدات لە تێگەشتنی
ئەوەی پێی دەڵێم سێ سرووشتەکەمان. -
4:19 - 4:23یەکەم، سرووشتە زیندەیی و جینییەکە --
کارئەندامی کۆئەندامی دەمارمان. -
4:23 - 4:26دووەم، سرووشتە کۆمەڵایەتییەکە
یان سرووشتی دووەم، -
4:26 - 4:30کە پەیوەندی بە لایەنە کلتوری و
کۆمەڵایەتییەکانی ژیانمانەوە هەیە. و -
4:31 - 4:38سێیەم، ئەوەی واتلێدەکات
کەسێکی جیاواز بیت -- تایبەتی کەسی -- -
4:38 - 4:41کە پێی دەڵێم سرووشتە "تایبەتەکەی"ی خۆت.
-
4:41 - 4:42با ڕوونی بکەمەوە.
-
4:45 - 4:48یەکێک لەو شتانەی تایبەتە بە ڕووکراوەکان
ئەوەیە کە بزواندنیان ئەوێت. و -
4:49 - 4:54ئەو بزواندنەش بەوە بەدیدێت
ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە هێنەرەجۆشن: -
4:54 - 4:58دەنگی بەرز، ئاهەنگ و
بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لێرە لە تێد -- -
4:58 - 5:01دەبینن ڕووکراوەکان ناوکێکی
موغناتیزیان درووستکردووە. -
5:01 - 5:03هەموویان پێکەوە کۆدەبنەوە.
-
5:03 - 5:04بینیوشمن.
-
5:04 - 5:07گۆشەگیرەکان ئەگەری زیاترە
کات لە شوێنە بێدەنگترەکان بەسەر بەرن -
5:08 - 5:09لە سەرەوە لە نهۆمی دووەم،
-
5:09 - 5:13کە لەوێ دەتوانن
بزواندن کەمکەنەوە -- و -
5:13 - 5:17لەوانەشە بەهەڵە بە کەسانی
دژە کۆمەڵایەتی لەقەڵەم بدرێن، -
5:17 - 5:20بەڵام مەرج نییە دژەکۆمەڵایەتی بن.
-
5:21 - 5:24لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
درک بەوە بکەن بتوانن باشتربن -
5:25 - 5:30کاتێک دەرفەتی ئەوەتان دەبێت
ئەو ئاستی بزواندنە کەمتر بکەنەوە. -
5:31 - 5:35هەندێک جار بزوێنەرێکی ناوەکییە،
لە لەشی خۆتەوە. -
5:35 - 5:40کافایین، بۆ نموونە، باشتر کاردەکات
لەسەر کەسە ڕووکراوەکان وەک لە گۆشەگیرەکان. -
5:40 - 5:43کاتێک ڕووکراوەکان کاتژمێر نۆی بەیانی
یەن بۆ سەر کار و -
5:43 - 5:46دەڵێن، "بەڕاستی پێویستم
بە کوپێک قاوەیە،" -
5:46 - 5:47بە گاڵتەیان نییە --
-
5:47 - 5:49بەڕاستی گاڵتە ناکەن.
-
5:50 - 5:51گۆشەگیرەکان ئەمە ناکەن،
-
5:51 - 5:54بەتایبەتی ئەگەر کارەکانی خەریکی بن -- و
-
5:55 - 5:56هەندێک قاوەیان خواردبێتەوە --
-
5:56 - 5:59ئەگەر ئەو کارانە خێرا بووبێتن، و
-
5:59 - 6:01ئەگەر چەندی بن،
-
6:01 - 6:05گۆشەگیرەکان لەوانەیە وا نیشانی نەدەن
کە کەسانێکی چەندێتین. -
6:06 - 6:07بەڵام ئەمە بە هەڵە گەیەندراوە.
-
6:07 - 6:10کەواتە ئەمانە لێکەوتەکانن کە
بەڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشن: -
6:10 - 6:12هەمووکات ئەوە نین کە دەردەکەوین، و
-
6:12 - 6:16ئەوەش دەمباتە سەر خاڵی دوواترم.
-
6:16 - 6:19پێش ئەوەی بچمە سەر ئەمە،
پێویستە شتێک بڵێ، -
6:19 - 6:21دەربارەی پەیوەندی سێکسی،
-
6:21 - 6:24هەرچەندە لەوانەیە کاتم نەبێت.
-
6:24 - 6:26کەواتە، ئەگەر حەزدەکەن کە من --
-
6:27 - 6:28بەڵێ حەز دەکەن؟
-
6:28 - 6:29باشە.
-
6:29 - 6:30(پێکەنین)
-
6:30 - 6:31توێژینەوە کراوە لەسەر
-
6:31 - 6:36ڕێژەی ئەنجامدانی کاری بەیەکگەشتنی
سێکسی کەسەکان، -
6:37 - 6:41ئینجا پۆڵێنیش دەکرێت بۆ نێر، و مێ،
ڕووکراوە، و گۆشەگیر. -
6:41 - 6:42بۆیە لێتان دەپرسم:
-
6:42 - 6:44لە خوولەکێکدا چەند جار --
-
6:45 - 6:47ئاه، ببورن، ئەوە توێژینەوەی سەر جرج بوو --
-
6:48 - 6:49(پێکەنین)
-
6:50 - 6:52لە مانگێکدا چەند جار
-
6:55 - 6:58پیاوە گۆشەگیرەکان بەیەکگەشتنی
سێکسی ئەنجام دەدەن؟ -
6:58 - 7:00٣.٠
-
7:00 - 7:02ئەی پیاوە ڕووکراوەکان؟
-
7:02 - 7:03کەمتر یان زیاتر؟
-
7:04 - 7:05بەڵێ زیاتر.
-
7:06 - 7:08٥.٥ -- نزیکەی دوو هێندە.
-
7:09 - 7:12ژنە گۆشەگیرەکان: ٣.١.
-
7:12 - 7:13ژنە ڕووکراوەکان؟
-
7:13 - 7:17ڕاشکاوانە قسە بکەم، وەک
نێرینەیەکی گۆشەگیر، -
7:17 - 7:19کە دواتر ڕوونی دەکەمەوە --
-
7:19 - 7:20شتێکی پاڵەوانانەیە.
-
7:21 - 7:23٧.٥.
-
7:24 - 7:26بەتەنیا مامەڵە لەگەڵ
نێرینە ڕووکراوەکانیشدا ناکەن، -
7:26 - 7:28چەند کەسێکی گۆشەگیری
کەمیش هەڵدەبژێرن. -
7:28 - 7:30(پێکەنین)
-
7:30 - 7:33(چەپڵەلێدان)
-
7:37 - 7:41بەشێوەیەکی جیاواز پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین
ڕووکراوەکان و گۆشەگیرەکانیش. -
7:42 - 7:44ڕووکراوەکان، لە مامەڵەکردنیاندا،
-
7:44 - 7:49دەیانەوێت مامەڵەی کۆمەڵایەتی
زۆریان هەبێت و بە نزیکبوونەوە زیادبکرێت. -
7:49 - 7:52دەیانەوێت لە نزیکەوە بووەستن
بۆ پەیوەندییەکی شیاو. -
7:53 - 7:55دەیانەوێت چاو بەریەککەوتنی زۆریان هەبێت،
-
7:55 - 7:56یان چاوبڕینە چاوی یەکتر.
-
7:57 - 7:58لە هەندێک توێژینەوەدا
-
7:58 - 8:01بۆمان دەرکەوت ناولێنان بەکاردەهێنن
کاتێک چاویان بەیەکێک دەکەوێت. -
8:02 - 8:05کەواتە کاتێک ڕووکراوەیەک
چاوی بە یەکێ دەکەوێ بەناوی چارلسەوە -
8:05 - 8:07زۆر بەخێرایی دەبێت بە چارلی،
ئینجا دوواتر چەک و -
8:08 - 8:09ئینجا ئازیزەکەم چەکڵ.
-
8:09 - 8:11(پێکەنین)
-
8:11 - 8:12لەکاتێکدا بۆ گۆشەگیرەکان،
-
8:12 - 8:17هەر بە چارلس دەمێنێتەوە، تا ئەوکاتەی
پێی دەوترێت کەمێک نزیکتر بێتەوە -
8:17 - 8:20لەلایەن ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکات.
-
8:20 - 8:23بەشێوەیەکی جیا قسە دەکەین.
-
8:25 - 8:30ڕووکراوەکان ڕەش و سپیان دەوێت
زیاتر، زمانێکی سادە و ڕوون. -
8:32 - 8:36گۆشەگیرەکان زیاتر --
دەبێ دووبارە پێتانبڵێمەوە -
8:36 - 8:40کە من هێندە گۆشەگیرم باوەڕی پێناکەن --
-
8:41 - 8:43قسەکردنمان جیاوازە.
-
8:43 - 8:47زیاتر قسەکردن بەشێوەیەکی ئاڵۆز،
-
8:47 - 8:49بیردۆزی،
-
8:49 - 8:51خۆدزینەوە لە ڕستەی سادە --
-
8:51 - 8:52(پێکەنین)
-
8:52 - 8:53کەم بێت یان زۆر.
-
8:53 - 8:55(پێکەنین)
-
8:55 - 8:56وەک پێشتری خۆی.
-
8:56 - 8:57(پێکەنین)
-
8:57 - 8:59خاڵی زۆر ڕوون نەخەینە سەری --
-
9:00 - 9:01بەو شێوەیە.
-
9:02 - 9:03کاتێک قسە دەکەین پێکەوە،
-
9:03 - 9:05هەندێک جار قسە دەکەین و
هەر یەکەمان لەسەر بابەتێک. -
9:06 - 9:08ڕاوێژی گرێبەستێکم هەبوو
لای هاوپیشەیەکم باسم کرد -
9:08 - 9:11کە هێندەی ئاسمان و زەوی
جیاوازی هەبوو لەگەڵم. -
9:12 - 9:14یەکەم شت، ناوی تۆم بوو.
-
9:14 - 9:16من ناوم تۆم نییە.
-
9:16 - 9:17(پێکەنین)
-
9:17 - 9:19دووەم، باڵای ٦.٥ پێیە.
-
9:19 - 9:21من باوەڕناکەم واملێبێت.
-
9:21 - 9:22(پێکەنین)
-
9:22 - 9:26سێیەم شت، ئەوەندە کەسێکی
ڕووکراوەیە نەبێتەوە. -
9:26 - 9:28منیش زۆر کەسێکی گۆشەگیرم.
-
9:29 - 9:30ئەوەندە بارێکی قورس دەخەمە سەر شانم،
-
9:30 - 9:35دوای کاتژمێر سێی دواینیوەڕۆ
ناتوانم قاوەیەک بخۆمەوە و -
9:35 - 9:38چاوەڕێی ئەوە بکەم شەو خەوملێکەوێت.
-
9:38 - 9:42لە پرۆژەکەدا بەشداریمان بە
هاوڕێیەک کرد بەناوی مایکڵەوە. و -
9:43 - 9:47مایکڵ ئەوەندە زیانی بە پرۆژەکە
گەیاند خەریکبوو بووەستێت. -
9:49 - 9:52بۆیە کەسەکەی بەشداری پێکرد
لە من و تۆمی پرسی، -
9:53 - 9:55مایکڵتان بەلاوە چۆنبوو؟
-
9:55 - 9:57کەمێکی تر پێتان دەڵێم تۆم چی وت.
-
9:57 - 9:59بەشێوەیەکی هەتا بڵێی ڕووکراوانە قسەیکرد.
-
10:00 - 10:04گوێچکە ڕووکراوەکانیش بەم شێوەیە
گوێیان لەوە بوو کە وتم، -
10:04 - 10:06کە تا ڕادەیەکی زۆر ورد بوو.
-
10:06 - 10:10وتم، "ڕاستییەکەی مایکڵ
هەندێک جار ئەگەری هەیە -
10:10 - 10:14بە شێوەیەک ڕەفتار بکات کە لەوانەیە
هەندێکمان وا بیبینین -
10:14 - 10:19کە لەوانەیە زیاد لە پێویست
خۆسەپێنەر بێت لە کاردا. -
10:19 - 10:21(پێکەنین)
-
10:22 - 10:23تۆمیش چاوی نوقاند و وتی،
-
10:23 - 10:26"برایان منیش وام وت:
-
10:27 - 10:28کەسێکی نابووتە."
-
10:28 - 10:30(پێکەنین)
-
10:30 - 10:32(چەپڵەلێدان)
-
10:34 - 10:35ئێستا، وەک کەسێکی گۆشەگیر،
-
10:35 - 10:40دەتوانم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەندێک
لە خەسڵەتە ناپەسەندەکانی -
10:40 - 10:41ڕەفتاری ئەم پیاوەتان پێبڵێم،
-
10:41 - 10:44بەڵام نایەم یەکسەر ئاوا
ڕاستەوخۆ بیڵێم. -
10:44 - 10:46(پێکەنین)
-
10:47 - 10:48بەڵام ڕووکراوەکان دەڵێن،
-
10:49 - 10:51"ئەگەر وا قسە بکات، و وا بجوڵێتەوە
هەر وایپێدەڵێم." -
10:51 - 10:53هەر یەکەمان بە شێوەیەک.
-
10:53 - 10:57ئێستا ئایا ئەمە شتێکە
کە پێویستە سەرنجی پێبدەین؟ -
10:57 - 10:59بێگومان.
-
10:59 - 11:00زۆر گرنگە ئەمە بزانین.
-
11:00 - 11:02ئێمە هەر ئەوەندەین؟
-
11:03 - 11:05ژمارەیەک خەسڵەتین و تەواو؟
-
11:06 - 11:07نەخێر، بەو شێوەیە نین.
-
11:08 - 11:10بیرتان بێت، ئێوە وەک هەندێک کەسن و
-
11:11 - 11:13وەک هیچ کەسێکی تر نین.
-
11:13 - 11:16ئەی چی دەربارەی
ئەو خەسڵەتانەی تایبەتە بەخۆتان؟ -
11:16 - 11:20وەک ئیلیزابێس یان وەک جۆرج،
-
11:20 - 11:23لەوانەیە بتوانیت ڕووکراوەییەکەت یان
هەڵەشەیی و ناسەقامگیرییەکەت نیشانبەیت. -
11:24 - 11:28بەڵام هیچ ڕەفتارێکی تایبەت بە
ئیلیزابێس هەیە لە ڕەفتارەکانتدا، -
11:28 - 11:30یان ڕەفتاری جۆرج،
-
11:32 - 11:36کە لەجیاتی خەسڵەتەکانی تر
یارمەتیمان بدات لێتتێبگەین؟ -
11:36 - 11:39وامان لێبکات خۆشمان بوێیت؟
-
11:39 - 11:42نەک تەنیا لەبەر ئەوەی
جۆرە کەسێکی دیاریکراویت. -
11:43 - 11:46نائاسوودەم بەوەی خەڵک بخەمە
کولانەی کۆترەوە. -
11:47 - 11:50تەنانەت پێشموانییە کۆترەکان
بۆ کولانە کۆترەکان کرابێتن. -
11:51 - 11:53کەواتە چییە وا ئەکات
ئێمە جیاواز بین؟ -
11:54 - 11:59ئەو شتانەی دەیکەین لە ژیانماندا --
پرۆژە کەسییەکانمان. -
11:59 - 12:01ئێستا پرۆژەیەکی تایبەتیت هەیە،
-
12:01 - 12:04بەڵام لەوانەیە کەس ئاگاداری نەبێت.
-
12:06 - 12:07پەیوەندی بە مناڵەکەتەوە هەیە --
-
12:07 - 12:10سێ جار چوویتەتەوە نەخۆشخانە، و
-
12:10 - 12:11هێشتا نازانن کێشە چییە
-
12:13 - 12:15یان لەوانەیە دایکت بێت. و
-
12:16 - 12:18بەشێوەیەک بجوڵێیتەوە دووربێت
لە کەسێتی خۆتەوە. -
12:18 - 12:20ئەمانە خەسڵەتە سەربەخۆکانن.
-
12:22 - 12:25کەسێکی زۆر پەسەند بوویت،
بەڵام بەشێوەیەکی ناپەسەند دەجوڵێیتەوە -
12:25 - 12:28بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی بەڕێوەبردنە
خەمساردەکەی -
12:29 - 12:30ناو نەخۆشخانەکە،
-
12:30 - 12:32بۆ ئەوەی شتێک بۆ دایکت یان
منداڵەکەت بکرێت. -
12:34 - 12:35ئەم خەسڵەتە ئازادانە چین؟
-
12:35 - 12:38لەو شوێنانەدان بەپێی دەقێک دەجوڵێینەوە
-
12:38 - 12:41بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچین
لە پرۆژە ناوەکییەکەی ژیانماندا. -
12:42 - 12:44ئەوانەش لە هەموو شتێک گرنگترن.
-
12:44 - 12:46لە خەڵک مەپرسن چ جۆرێکن؛
-
12:47 - 12:49لێیان بپرسە، " پرۆژە ناوەکییەکانت چییە
لە ژیانتدا؟" -
12:50 - 12:51ئەو خەسڵەتە ئازادانە دەهێنینە پێشەوە.
-
12:51 - 12:53من کەسێکی گۆشەگیرم،
-
12:53 - 12:57بەڵام پرۆژەیەکی ناوەکیم هەیە،
بوون بە پرۆفیسۆر. -
12:58 - 12:59بووم بە پرۆفیسۆر.
-
13:00 - 13:02خوێندکارەکانمم خۆشدەوێت، و
-
13:03 - 13:05حەزم لە بووارەکەی خۆمە.
-
13:05 - 13:10ناتوانم چاوەڕێ بکەم هەتا پێیان بڵێم چی
تازە هەیە، چی سەرنجڕاکێشە، -
13:11 - 13:14ئەوەی ناتوانم بووەستم
بۆ ئەوەی پێیان بڵێم. -
13:14 - 13:15کەواتە بەشێوەیەکی ڕووکراوانە دەجوڵێمەوە،
-
13:15 - 13:17چونکە کاتژمێر هەشتی بەیانی،
-
13:17 - 13:19خوێندکارەکان پێویستیان بە
کەمێک پێکەنینە، -
13:19 - 13:22کەمێک بەشداریبوون بۆ ئەوەی
بتوانن بەردەوام بن -
13:22 - 13:24لە ڕۆژە قورسەکەی خوێندنەکەدا.
-
13:24 - 13:26بەڵام پێویستە زۆر وریا بین
-
13:26 - 13:29کەتێک لەدەرەوەی کەسایەتی
خۆمان دەجوڵێینەوە. -
13:31 - 13:35هەندێک جار لەوانەیە ببینین
کە گرنگی بەخۆمان نایەین. -
13:37 - 13:42بۆ نموونە، خۆم زۆرجار، دوای ماوەیەک لە
ڕەفتاری نیمچە ڕووکراوەیی، -
13:42 - 13:44دەبینم پێویستم بەوەیە
هەندێک شتی خۆم ڕاستکەمەوە. -
13:46 - 13:49وەک سوزان کاین وتی
لە کتێبەکەی بەناوی "کاین"، -
13:49 - 13:52لە بەشەکەدا کە باسی پرۆفیسۆرێکی
کەنەدی سەیر دەکات -
13:52 - 13:54کە لەو کاتەدا لە هارڤارد وانەی وتووەتەوە،
-
13:55 - 13:57هەندێک جار دەچم بۆ تەوالێتی پیاوان
-
13:57 - 14:01بۆ دەربازبوون لە ڕەفتارە قورس و
ناخۆشەکانی ڕووکراوەکان. -
14:01 - 14:02(پێکەنین)
-
14:02 - 14:09بیرمە ڕۆژێکیان بەدیاریکراوی
چوومە ناو تەوالێتێکەوە، -
14:09 - 14:10هەوڵمدەدا ڕابکەم لەدەست
وروژاندنی زۆر. -
14:11 - 14:16کەسێکی زۆر ڕووکراوەش هاتە لامەوە --
ڕێک ناو تەوالێتەکەی خۆم نا، -
14:16 - 14:18بەڵکو تەوالێتەکەی تەنیشتم -- و
-
14:18 - 14:21گوێم لە چەندین دەنگی
دەرچوون دەبوو، -
14:21 - 14:23کە ڕقمان لێیە-- تەنانەت هی خۆشمان،
-
14:23 - 14:26لەبەر ئەوە لەکاتی دانیشتن و
دوای هەستانیش هەر ئاوی پیا ئەکەین. -
14:26 - 14:27(پێکەنین)
-
14:28 - 14:33ئینجا گوێم لە دەنگێکی
گڕی بەرز بوو وتی، -
14:33 - 14:35هێی، ئەوە دکتۆر لیتڵە؟
-
14:35 - 14:37(پێکەنین)
-
14:39 - 14:45ئەگەر شتێک گرنتی ئەوە بکات
کەسێکی گۆشەگیر ماوەی شەش مانگ قەبز بێت، -
14:45 - 14:47قسەکردنە لەناو تەوالێتدا.
-
14:47 - 14:48(پێکەنین)
-
14:48 - 14:50ئێستاش بۆ ئەوێ ئەچم.
-
14:51 - 14:52شوێنم نەکەون.
-
14:53 - 14:54زۆر سوپاس
-
14:54 - 15:03(چەپڵەلێدان)
- Title:
- تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی
- Speaker:
- برایان لیتڵ
- Description:
-
چی واتلێدەکات تۆ ببیت بەو کەسە؟ دەروون ناسەکان حەز دەکەن باسی خەسڵەتەکانمان، یان تایبەتمەندییە دیاریکراوەکانمان بکەن کە کردویانین بەم کەسانە. بەڵام برایان لیتڵ زیاتر گرنگی بەو ساتانە دەدات کاتێک ئەو ڕەفتارانەش تێدەپەڕینین -- هەندێک جار لەبەر ئەوەی کلتور داوای دەکات لێمان، و هەندێک جاریش لەبەر ئەوەی خۆمان خۆمان ناچار دەکەین. لەگەڵ لیتڵ بەشداربە کاتێک باسی جیاوازییە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆشەگیرەکان و ڕووکراوەکان دەکات و ڕوونیدەکاتەوە بۆ کەسایەتیت لەوە خۆگونجێنەرترە کە بیری لێدەکەیتەوە.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 15:15
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for Who are you, really? The puzzle of personality |