Return to Video

تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی

  • 0:01 - 0:04
    ئێوە چەند کۆمەڵە کەسێکی سەرنج ڕاکێشن...
  • 0:06 - 0:07
    بۆ دەروون ناسێک.
  • 0:07 - 0:08
    (پێکەنین)
  • 0:08 - 0:12
    بە درێژایی دوو ڕۆژی ڕابردوو
    دەرفەتی ئەوەم هەبوو
  • 0:12 - 0:14
    گوێ لە هەندێک لە گفتوگۆکانتان بگرم و
  • 0:15 - 0:17
    سەیری مامەڵەکردنتان بکەم
    لەگەڵ یەکتری. و
  • 0:17 - 0:20
    پێموابێت شتێکی ڕەوایە بوترێت کە
  • 0:20 - 0:25
    ٤٧ کەس هەیە لەناو ئامادەبوواندا،
  • 0:25 - 0:27
    لەم ساتەدا،
  • 0:27 - 0:32
    ئەو نیشانە دەروونیانەیان تێدایە
    کە ئەمڕۆ دەمەوێ باسی بکەم.
  • 0:32 - 0:33
    (پێکەنین)
  • 0:33 - 0:36
    وتیشم لەوانەیە حەز بکەن بزانن کە کێن.
  • 0:36 - 0:37
    (پێکەنین)
  • 0:37 - 0:39
    بەڵام لەجیاتی ئەوەی یەکسەر پێتان بڵێم،
  • 0:39 - 0:42
    کە بەخۆڕایی و خۆهەڵقورتاندن دەبێت،
  • 0:43 - 0:46
    پێمباشتر بوو چەند ڕاستی و
    چیرۆکێکتان پێبڵێم،
  • 0:46 - 0:49
    کە تیایدا بتوانن کەمێک
    خۆتان بەدی بکەن.
  • 0:50 - 0:54
    من لە بوارێکی توێژینەوەدام
    ناسراوە بە دەروونناسی کەسایەتی،
  • 0:54 - 0:58
    کە بەشێکە لە زانستێکی کەسایەتی گەورەتر
  • 0:58 - 1:03
    کە هەموو بوارەکان دەگرێتەوە
    لە خانە دەمارییەکانەوە بۆ ڕەفتارەکان.
  • 1:03 - 1:05
    ئەوەی دەمانەوێت بیکەین ئەوەیە،
  • 1:06 - 1:07
    بە شێوازی خۆمان،
  • 1:07 - 1:10
    وای لێبکەین ڕێی تێبچێت
    چۆن هەریەکێک لە ئێمە --
  • 1:11 - 1:12
    لە ئێوە --
  • 1:12 - 1:15
    لە هەندێک ڕووەوە،
  • 1:15 - 1:16
    وەک هەموو کەسێکی ترن،
  • 1:17 - 1:18
    وەک هەندێک کەسی ترن و
  • 1:19 - 1:21
    لە هیچ کەسێکی تر ناچن.
  • 1:23 - 1:26
    ئێستا، لەوانەیە هەر یەکێک
    لە ئێوە بەخۆی بڵێت،
  • 1:26 - 1:28
    من سەرنجڕاکێش نیم.
  • 1:30 - 1:35
    من ٤٦ەم بێزارکەرترین کەسم
    لە نیوەگۆی خۆرئاوای زەوی.
  • 1:36 - 1:38
    یان لەوانەیە بەخۆت بڵێیت،
  • 1:38 - 1:40
    من سەرنجڕاکێشم،
  • 1:41 - 1:45
    تەنانەت ئەگەر بەلای زۆربەی خەڵکەوە
    کەسێکی هەتا بڵێی بێمێشک بم.
  • 1:45 - 1:46
    (پێکەنین)
  • 1:46 - 1:52
    بەڵام ئەو بێزارکەرییە و ئەو بێمێشکییەی
    لە خۆتدا دەیبینیت
  • 1:52 - 1:57
    ئەوەیە واملێدەکات، وەک دەروون ناسێک،
    سەرنجم بۆلاتان بێت.
  • 1:57 - 2:00
    با بۆتان ڕوونکەمەوە بۆچی.
  • 2:00 - 2:04
    یەکێک لە کاریگەرترین نزیکبوونەوەکان
    لە زانستی کەسایەتیدا
  • 2:04 - 2:06
    ناسراوە بە دەروون ناسی خوی جیاکەرەوە، و
  • 2:06 - 2:11
    دەتخاتە سەر پێنج ڕەهەند کە
    بەشێوەیەکی ئاسایی بڵاوکراونەتەوە، و
  • 2:11 - 2:18
    ئەوەش باسی لایەنە جیهانییەکانی
    جیاوازی نێوان مرۆڤەکان دەکات.
  • 2:19 - 2:22
    OCEAN دەتوانیت هەمووی لە وشەی
    کوورت بکەیتەوە.
  • 2:22 - 2:25
    کەواتە یەکەمیان، "کراوەبوون بۆ ئەزموون،"ە
  • 2:25 - 2:28
    بەراورد بەوانەی داخراوترن.
  • 2:28 - 2:31
    دووەم هەبوونی ویژدان و بنەما
  • 2:31 - 2:34
    بەراورد بە نزیکبوونەوەیەکی بێبایەخ و
    تەمەڵانە بۆ ژیان.
  • 2:34 - 2:39
    سێیەم، ڕووکراوەیی، بەراورد
    بەوانەی زیاتر گۆشەگیرن.
  • 2:39 - 2:42
    چوارەم-- کەسە پەسەندەکان،
  • 2:42 - 2:45
    بەراورد بەوانەیە دەتوانی بڵێی
    کە ناپەسەندن.
  • 2:46 - 2:48
    پێنجەمیش -- ئەوانەی دڵەڕاوکێیان هەیە،
  • 2:48 - 2:51
    بەراورد بەوانەی کە جێگیرترن.
  • 2:52 - 2:56
    هەموو ئەم ڕەهەندانە کاریگەری خۆیان
    هەیە لەسەر باشی تەندروستیمان،
  • 2:56 - 2:58
    لەسەر ئەوەی ژیان چۆن دەگوزەرێت.
  • 2:59 - 3:01
    کەواتە دەزانین کە، بۆ نموونە،
  • 3:01 - 3:06
    کراوەیی و جوڵانەوە بە ویژدانەوە
    پێشبینیکەری زۆر باشن بۆ سەرکەوتنی ژیان،
  • 3:07 - 3:11
    بەڵام خەڵکە کراوەکان لەڕێگەی
    چاونەترسییەوە ئەو سەرکەوتنە بەدیدەهێنن و
  • 3:11 - 3:13
    زۆرجاریش، جیاوازبوون.
  • 3:14 - 3:18
    کەسە بە ویژدانەکانیش بە پەیوەستبوون
    بە بنەماکانەوە بەدەستی دەهێنن،
  • 3:18 - 3:22
    هەروەها بەردەوامبوون و هەندێک
    جاریش حەز و ئارەزوو.
  • 3:24 - 3:28
    ڕووکراوە بوون و پەسەندبوون
    هەردووکیان هاندەرن
  • 3:28 - 3:30
    بۆ ئەوەی باشتر لەگەڵ خەڵک کار بکەیت.
  • 3:31 - 3:34
    ڕووکراوەکان، بۆ نموونە،
    سەرنجڕاکێشن بەلامەوە.
  • 3:34 - 3:37
    لە پۆلەکانی خۆمدا، هەندێک جار
    ڕاستییەکی بنچینەییان دەدەمێ
  • 3:37 - 3:40
    کە لەوانەیە زۆر شت ئاشکرا بکات
    لە ڕووانگەی کەسایەتی خۆیانەوە:
  • 3:40 - 3:45
    پێیان دەڵێم مەحاڵە بۆ کەسە
    گەورەکان بتوانن
  • 3:45 - 3:49
    بەشی دەرەوەی ئەنیشکی خۆیان بلێسنەوە.
  • 3:49 - 3:51
    (پێکەنین)
  • 3:51 - 3:52
    ئەوەتان دەزانی؟
  • 3:54 - 3:58
    پێشتر، هەندێک لە ئێوە
    هەوڵتانداوە دەرەوەی ئەنیشکتان بلێسنەوە.
  • 3:58 - 3:59
    بەڵام ڕووکراوەکانی نێوتان
  • 4:00 - 4:02
    لەوانەیە ئەوانەبن کە نەک تەنیا
    ئەوەیان تاقیکردۆتەوە،
  • 4:02 - 4:05
    بەڵکو سەرکەوتووانەش ئەنیشکی
  • 4:05 - 4:06
    کەسی تەنیشتی خۆیان لێساوەتەوە.
  • 4:06 - 4:07
    (پێکەنین)
  • 4:07 - 4:09
    ئەوانە ڕووکراوەکانن.
  • 4:09 - 4:13
    با کەمێک وردەکاری تر بڵێم
    لەسەر ڕووکراوەیی،
  • 4:13 - 4:16
    چونکە لێکەوتەی گرنگی هەیە و
    شتێکی سەرنجڕاکێشە، و
  • 4:16 - 4:19
    یارمەتیمان دەدات لە تێگەشتنی
    ئەوەی پێی دەڵێم سێ سرووشتەکەمان.
  • 4:19 - 4:23
    یەکەم، سرووشتە زیندەیی و جینییەکە --
    کارئەندامی کۆئەندامی دەمارمان.
  • 4:23 - 4:26
    دووەم، سرووشتە کۆمەڵایەتییەکە
    یان سرووشتی دووەم،
  • 4:26 - 4:30
    کە پەیوەندی بە لایەنە کلتوری و
    کۆمەڵایەتییەکانی ژیانمانەوە هەیە. و
  • 4:31 - 4:38
    سێیەم، ئەوەی واتلێدەکات
    کەسێکی جیاواز بیت -- تایبەتی کەسی --
  • 4:38 - 4:41
    کە پێی دەڵێم سرووشتە "تایبەتەکەی"ی خۆت.
  • 4:41 - 4:42
    با ڕوونی بکەمەوە.
  • 4:45 - 4:48
    یەکێک لەو شتانەی تایبەتە بە ڕووکراوەکان
    ئەوەیە کە بزواندنیان ئەوێت. و
  • 4:49 - 4:54
    ئەو بزواندنەش بەوە بەدیدێت
    ئەو شتانە بدۆزێتەوە کە هێنەرەجۆشن:
  • 4:54 - 4:58
    دەنگی بەرز، ئاهەنگ و
    بۆنە کۆمەڵایەتییەکان لێرە لە تێد --
  • 4:58 - 5:01
    دەبینن ڕووکراوەکان ناوکێکی
    موغناتیزیان درووستکردووە.
  • 5:01 - 5:03
    هەموویان پێکەوە کۆدەبنەوە.
  • 5:03 - 5:04
    بینیوشمن.
  • 5:04 - 5:07
    گۆشەگیرەکان ئەگەری زیاترە
    کات لە شوێنە بێدەنگترەکان بەسەر بەرن
  • 5:08 - 5:09
    لە سەرەوە لە نهۆمی دووەم،
  • 5:09 - 5:13
    کە لەوێ دەتوانن
    بزواندن کەمکەنەوە -- و
  • 5:13 - 5:17
    لەوانەشە بەهەڵە بە کەسانی
    دژە کۆمەڵایەتی لەقەڵەم بدرێن،
  • 5:17 - 5:20
    بەڵام مەرج نییە دژەکۆمەڵایەتی بن.
  • 5:21 - 5:24
    لەوانەیە لەبەر ئەوە بێت
    درک بەوە بکەن بتوانن باشتربن
  • 5:25 - 5:30
    کاتێک دەرفەتی ئەوەتان دەبێت
    ئەو ئاستی بزواندنە کەمتر بکەنەوە.
  • 5:31 - 5:35
    هەندێک جار بزوێنەرێکی ناوەکییە،
    لە لەشی خۆتەوە.
  • 5:35 - 5:40
    کافایین، بۆ نموونە، باشتر کاردەکات
    لەسەر کەسە ڕووکراوەکان وەک لە گۆشەگیرەکان.
  • 5:40 - 5:43
    کاتێک ڕووکراوەکان کاتژمێر نۆی بەیانی
    یەن بۆ سەر کار و
  • 5:43 - 5:46
    دەڵێن، "بەڕاستی پێویستم
    بە کوپێک قاوەیە،"
  • 5:46 - 5:47
    بە گاڵتەیان نییە --
  • 5:47 - 5:49
    بەڕاستی گاڵتە ناکەن.
  • 5:50 - 5:51
    گۆشەگیرەکان ئەمە ناکەن،
  • 5:51 - 5:54
    بەتایبەتی ئەگەر کارەکانی خەریکی بن -- و
  • 5:55 - 5:56
    هەندێک قاوەیان خواردبێتەوە --
  • 5:56 - 5:59
    ئەگەر ئەو کارانە خێرا بووبێتن، و
  • 5:59 - 6:01
    ئەگەر چەندی بن،
  • 6:01 - 6:05
    گۆشەگیرەکان لەوانەیە وا نیشانی نەدەن
    کە کەسانێکی چەندێتین.
  • 6:06 - 6:07
    بەڵام ئەمە بە هەڵە گەیەندراوە.
  • 6:07 - 6:10
    کەواتە ئەمانە لێکەوتەکانن کە
    بەڕاستی زۆر سەرنجڕاکێشن:
  • 6:10 - 6:12
    هەمووکات ئەوە نین کە دەردەکەوین، و
  • 6:12 - 6:16
    ئەوەش دەمباتە سەر خاڵی دوواترم.
  • 6:16 - 6:19
    پێش ئەوەی بچمە سەر ئەمە،
    پێویستە شتێک بڵێ،
  • 6:19 - 6:21
    دەربارەی پەیوەندی سێکسی،
  • 6:21 - 6:24
    هەرچەندە لەوانەیە کاتم نەبێت.
  • 6:24 - 6:26
    کەواتە، ئەگەر حەزدەکەن کە من --
  • 6:27 - 6:28
    بەڵێ حەز دەکەن؟
  • 6:28 - 6:29
    باشە.
  • 6:29 - 6:30
    (پێکەنین)
  • 6:30 - 6:31
    توێژینەوە کراوە لەسەر
  • 6:31 - 6:36
    ڕێژەی ئەنجامدانی کاری بەیەکگەشتنی
    سێکسی کەسەکان،
  • 6:37 - 6:41
    ئینجا پۆڵێنیش دەکرێت بۆ نێر، و مێ،
    ڕووکراوە، و گۆشەگیر.
  • 6:41 - 6:42
    بۆیە لێتان دەپرسم:
  • 6:42 - 6:44
    لە خوولەکێکدا چەند جار --
  • 6:45 - 6:47
    ئاه، ببورن، ئەوە توێژینەوەی سەر جرج بوو --
  • 6:48 - 6:49
    (پێکەنین)
  • 6:50 - 6:52
    لە مانگێکدا چەند جار
  • 6:55 - 6:58
    پیاوە گۆشەگیرەکان بەیەکگەشتنی
    سێکسی ئەنجام دەدەن؟
  • 6:58 - 7:00
    ٣.٠
  • 7:00 - 7:02
    ئەی پیاوە ڕووکراوەکان؟
  • 7:02 - 7:03
    کەمتر یان زیاتر؟
  • 7:04 - 7:05
    بەڵێ زیاتر.
  • 7:06 - 7:08
    ٥.٥ -- نزیکەی دوو هێندە.
  • 7:09 - 7:12
    ژنە گۆشەگیرەکان: ٣.١.
  • 7:12 - 7:13
    ژنە ڕووکراوەکان؟
  • 7:13 - 7:17
    ڕاشکاوانە قسە بکەم، وەک
    نێرینەیەکی گۆشەگیر،
  • 7:17 - 7:19
    کە دواتر ڕوونی دەکەمەوە --
  • 7:19 - 7:20
    شتێکی پاڵەوانانەیە.
  • 7:21 - 7:23
    ٧.٥.
  • 7:24 - 7:26
    بەتەنیا مامەڵە لەگەڵ
    نێرینە ڕووکراوەکانیشدا ناکەن،
  • 7:26 - 7:28
    چەند کەسێکی گۆشەگیری
    کەمیش هەڵدەبژێرن.
  • 7:28 - 7:30
    (پێکەنین)
  • 7:30 - 7:33
    (چەپڵەلێدان)
  • 7:37 - 7:41
    بەشێوەیەکی جیاواز پەیوەندی بەیەکەوە دەکەین
    ڕووکراوەکان و گۆشەگیرەکانیش.
  • 7:42 - 7:44
    ڕووکراوەکان، لە مامەڵەکردنیاندا،
  • 7:44 - 7:49
    دەیانەوێت مامەڵەی کۆمەڵایەتی
    زۆریان هەبێت و بە نزیکبوونەوە زیادبکرێت.
  • 7:49 - 7:52
    دەیانەوێت لە نزیکەوە بووەستن
    بۆ پەیوەندییەکی شیاو.
  • 7:53 - 7:55
    دەیانەوێت چاو بەریەککەوتنی زۆریان هەبێت،
  • 7:55 - 7:56
    یان چاوبڕینە چاوی یەکتر.
  • 7:57 - 7:58
    لە هەندێک توێژینەوەدا
  • 7:58 - 8:01
    بۆمان دەرکەوت ناولێنان بەکاردەهێنن
    کاتێک چاویان بەیەکێک دەکەوێت.
  • 8:02 - 8:05
    کەواتە کاتێک ڕووکراوەیەک
    چاوی بە یەکێ دەکەوێ بەناوی چارلسەوە
  • 8:05 - 8:07
    زۆر بەخێرایی دەبێت بە چارلی،
    ئینجا دوواتر چەک و
  • 8:08 - 8:09
    ئینجا ئازیزەکەم چەکڵ.
  • 8:09 - 8:11
    (پێکەنین)
  • 8:11 - 8:12
    لەکاتێکدا بۆ گۆشەگیرەکان،
  • 8:12 - 8:17
    هەر بە چارلس دەمێنێتەوە، تا ئەوکاتەی
    پێی دەوترێت کەمێک نزیکتر بێتەوە
  • 8:17 - 8:20
    لەلایەن ئەو کەسەی قسەی لەگەڵ دەکات.
  • 8:20 - 8:23
    بەشێوەیەکی جیا قسە دەکەین.
  • 8:25 - 8:30
    ڕووکراوەکان ڕەش و سپیان دەوێت
    زیاتر، زمانێکی سادە و ڕوون.
  • 8:32 - 8:36
    گۆشەگیرەکان زیاتر --
    دەبێ دووبارە پێتانبڵێمەوە
  • 8:36 - 8:40
    کە من هێندە گۆشەگیرم باوەڕی پێناکەن --
  • 8:41 - 8:43
    قسەکردنمان جیاوازە.
  • 8:43 - 8:47
    زیاتر قسەکردن بەشێوەیەکی ئاڵۆز،
  • 8:47 - 8:49
    بیردۆزی،
  • 8:49 - 8:51
    خۆدزینەوە لە ڕستەی سادە --
  • 8:51 - 8:52
    (پێکەنین)
  • 8:52 - 8:53
    کەم بێت یان زۆر.
  • 8:53 - 8:55
    (پێکەنین)
  • 8:55 - 8:56
    وەک پێشتری خۆی.
  • 8:56 - 8:57
    (پێکەنین)
  • 8:57 - 8:59
    خاڵی زۆر ڕوون نەخەینە سەری --
  • 9:00 - 9:01
    بەو شێوەیە.
  • 9:02 - 9:03
    کاتێک قسە دەکەین پێکەوە،
  • 9:03 - 9:05
    هەندێک جار قسە دەکەین و
    هەر یەکەمان لەسەر بابەتێک.
  • 9:06 - 9:08
    ڕاوێژی گرێبەستێکم هەبوو
    لای هاوپیشەیەکم باسم کرد
  • 9:08 - 9:11
    کە هێندەی ئاسمان و زەوی
    جیاوازی هەبوو لەگەڵم.
  • 9:12 - 9:14
    یەکەم شت، ناوی تۆم بوو.
  • 9:14 - 9:16
    من ناوم تۆم نییە.
  • 9:16 - 9:17
    (پێکەنین)
  • 9:17 - 9:19
    دووەم، باڵای ٦.٥ پێیە.
  • 9:19 - 9:21
    من باوەڕناکەم واملێبێت.
  • 9:21 - 9:22
    (پێکەنین)
  • 9:22 - 9:26
    سێیەم شت، ئەوەندە کەسێکی
    ڕووکراوەیە نەبێتەوە.
  • 9:26 - 9:28
    منیش زۆر کەسێکی گۆشەگیرم.
  • 9:29 - 9:30
    ئەوەندە بارێکی قورس دەخەمە سەر شانم،
  • 9:30 - 9:35
    دوای کاتژمێر سێی دواینیوەڕۆ
    ناتوانم قاوەیەک بخۆمەوە و
  • 9:35 - 9:38
    چاوەڕێی ئەوە بکەم شەو خەوملێکەوێت.
  • 9:38 - 9:42
    لە پرۆژەکەدا بەشداریمان بە
    هاوڕێیەک کرد بەناوی مایکڵەوە. و
  • 9:43 - 9:47
    مایکڵ ئەوەندە زیانی بە پرۆژەکە
    گەیاند خەریکبوو بووەستێت.
  • 9:49 - 9:52
    بۆیە کەسەکەی بەشداری پێکرد
    لە من و تۆمی پرسی،
  • 9:53 - 9:55
    مایکڵتان بەلاوە چۆنبوو؟
  • 9:55 - 9:57
    کەمێکی تر پێتان دەڵێم تۆم چی وت.
  • 9:57 - 9:59
    بەشێوەیەکی هەتا بڵێی ڕووکراوانە قسەیکرد.
  • 10:00 - 10:04
    گوێچکە ڕووکراوەکانیش بەم شێوەیە
    گوێیان لەوە بوو کە وتم،
  • 10:04 - 10:06
    کە تا ڕادەیەکی زۆر ورد بوو.
  • 10:06 - 10:10
    وتم، "ڕاستییەکەی مایکڵ
    هەندێک جار ئەگەری هەیە
  • 10:10 - 10:14
    بە شێوەیەک ڕەفتار بکات کە لەوانەیە
    هەندێکمان وا بیبینین
  • 10:14 - 10:19
    کە لەوانەیە زیاد لە پێویست
    خۆسەپێنەر بێت لە کاردا.
  • 10:19 - 10:21
    (پێکەنین)
  • 10:22 - 10:23
    تۆمیش چاوی نوقاند و وتی،
  • 10:23 - 10:26
    "برایان منیش وام وت:
  • 10:27 - 10:28
    کەسێکی نابووتە."
  • 10:28 - 10:30
    (پێکەنین)
  • 10:30 - 10:32
    (چەپڵەلێدان)
  • 10:34 - 10:35
    ئێستا، وەک کەسێکی گۆشەگیر،
  • 10:35 - 10:40
    دەتوانم بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ هەندێک
    لە خەسڵەتە ناپەسەندەکانی
  • 10:40 - 10:41
    ڕەفتاری ئەم پیاوەتان پێبڵێم،
  • 10:41 - 10:44
    بەڵام نایەم یەکسەر ئاوا
    ڕاستەوخۆ بیڵێم.
  • 10:44 - 10:46
    (پێکەنین)
  • 10:47 - 10:48
    بەڵام ڕووکراوەکان دەڵێن،
  • 10:49 - 10:51
    "ئەگەر وا قسە بکات، و وا بجوڵێتەوە
    هەر وایپێدەڵێم."
  • 10:51 - 10:53
    هەر یەکەمان بە شێوەیەک.
  • 10:53 - 10:57
    ئێستا ئایا ئەمە شتێکە
    کە پێویستە سەرنجی پێبدەین؟
  • 10:57 - 10:59
    بێگومان.
  • 10:59 - 11:00
    زۆر گرنگە ئەمە بزانین.
  • 11:00 - 11:02
    ئێمە هەر ئەوەندەین؟
  • 11:03 - 11:05
    ژمارەیەک خەسڵەتین و تەواو؟
  • 11:06 - 11:07
    نەخێر، بەو شێوەیە نین.
  • 11:08 - 11:10
    بیرتان بێت، ئێوە وەک هەندێک کەسن و
  • 11:11 - 11:13
    وەک هیچ کەسێکی تر نین.
  • 11:13 - 11:16
    ئەی چی دەربارەی
    ئەو خەسڵەتانەی تایبەتە بەخۆتان؟
  • 11:16 - 11:20
    وەک ئیلیزابێس یان وەک جۆرج،
  • 11:20 - 11:23
    لەوانەیە بتوانیت ڕووکراوەییەکەت یان
    هەڵەشەیی و ناسەقامگیرییەکەت نیشانبەیت.
  • 11:24 - 11:28
    بەڵام هیچ ڕەفتارێکی تایبەت بە
    ئیلیزابێس هەیە لە ڕەفتارەکانتدا،
  • 11:28 - 11:30
    یان ڕەفتاری جۆرج،
  • 11:32 - 11:36
    کە لەجیاتی خەسڵەتەکانی تر
    یارمەتیمان بدات لێتتێبگەین؟
  • 11:36 - 11:39
    وامان لێبکات خۆشمان بوێیت؟
  • 11:39 - 11:42
    نەک تەنیا لەبەر ئەوەی
    جۆرە کەسێکی دیاریکراویت.
  • 11:43 - 11:46
    نائاسوودەم بەوەی خەڵک بخەمە
    کولانەی کۆترەوە.
  • 11:47 - 11:50
    تەنانەت پێشموانییە کۆترەکان
    بۆ کولانە کۆترەکان کرابێتن.
  • 11:51 - 11:53
    کەواتە چییە وا ئەکات
    ئێمە جیاواز بین؟
  • 11:54 - 11:59
    ئەو شتانەی دەیکەین لە ژیانماندا --
    پرۆژە کەسییەکانمان.
  • 11:59 - 12:01
    ئێستا پرۆژەیەکی تایبەتیت هەیە،
  • 12:01 - 12:04
    بەڵام لەوانەیە کەس ئاگاداری نەبێت.
  • 12:06 - 12:07
    پەیوەندی بە مناڵەکەتەوە هەیە --
  • 12:07 - 12:10
    سێ جار چوویتەتەوە نەخۆشخانە، و
  • 12:10 - 12:11
    هێشتا نازانن کێشە چییە
  • 12:13 - 12:15
    یان لەوانەیە دایکت بێت. و
  • 12:16 - 12:18
    بەشێوەیەک بجوڵێیتەوە دووربێت
    لە کەسێتی خۆتەوە.
  • 12:18 - 12:20
    ئەمانە خەسڵەتە سەربەخۆکانن.
  • 12:22 - 12:25
    کەسێکی زۆر پەسەند بوویت،
    بەڵام بەشێوەیەکی ناپەسەند دەجوڵێیتەوە
  • 12:25 - 12:28
    بۆ شکاندنی ئەو بەربەستانەی بەڕێوەبردنە
    خەمساردەکەی
  • 12:29 - 12:30
    ناو نەخۆشخانەکە،
  • 12:30 - 12:32
    بۆ ئەوەی شتێک بۆ دایکت یان
    منداڵەکەت بکرێت.
  • 12:34 - 12:35
    ئەم خەسڵەتە ئازادانە چین؟
  • 12:35 - 12:38
    لەو شوێنانەدان بەپێی دەقێک دەجوڵێینەوە
  • 12:38 - 12:41
    بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچین
    لە پرۆژە ناوەکییەکەی ژیانماندا.
  • 12:42 - 12:44
    ئەوانەش لە هەموو شتێک گرنگترن.
  • 12:44 - 12:46
    لە خەڵک مەپرسن چ جۆرێکن؛
  • 12:47 - 12:49
    لێیان بپرسە، " پرۆژە ناوەکییەکانت چییە
    لە ژیانتدا؟"
  • 12:50 - 12:51
    ئەو خەسڵەتە ئازادانە دەهێنینە پێشەوە.
  • 12:51 - 12:53
    من کەسێکی گۆشەگیرم،
  • 12:53 - 12:57
    بەڵام پرۆژەیەکی ناوەکیم هەیە،
    بوون بە پرۆفیسۆر.
  • 12:58 - 12:59
    بووم بە پرۆفیسۆر.
  • 13:00 - 13:02
    خوێندکارەکانمم خۆشدەوێت، و
  • 13:03 - 13:05
    حەزم لە بووارەکەی خۆمە.
  • 13:05 - 13:10
    ناتوانم چاوەڕێ بکەم هەتا پێیان بڵێم چی
    تازە هەیە، چی سەرنجڕاکێشە،
  • 13:11 - 13:14
    ئەوەی ناتوانم بووەستم
    بۆ ئەوەی پێیان بڵێم.
  • 13:14 - 13:15
    کەواتە بەشێوەیەکی ڕووکراوانە دەجوڵێمەوە،
  • 13:15 - 13:17
    چونکە کاتژمێر هەشتی بەیانی،
  • 13:17 - 13:19
    خوێندکارەکان پێویستیان بە
    کەمێک پێکەنینە،
  • 13:19 - 13:22
    کەمێک بەشداریبوون بۆ ئەوەی
    بتوانن بەردەوام بن
  • 13:22 - 13:24
    لە ڕۆژە قورسەکەی خوێندنەکەدا.
  • 13:24 - 13:26
    بەڵام پێویستە زۆر وریا بین
  • 13:26 - 13:29
    کەتێک لەدەرەوەی کەسایەتی
    خۆمان دەجوڵێینەوە.
  • 13:31 - 13:35
    هەندێک جار لەوانەیە ببینین
    کە گرنگی بەخۆمان نایەین.
  • 13:37 - 13:42
    بۆ نموونە، خۆم زۆرجار، دوای ماوەیەک لە
    ڕەفتاری نیمچە ڕووکراوەیی،
  • 13:42 - 13:44
    دەبینم پێویستم بەوەیە
    هەندێک شتی خۆم ڕاستکەمەوە.
  • 13:46 - 13:49
    وەک سوزان کاین وتی
    لە کتێبەکەی بەناوی "کاین"،
  • 13:49 - 13:52
    لە بەشەکەدا کە باسی پرۆفیسۆرێکی
    کەنەدی سەیر دەکات
  • 13:52 - 13:54
    کە لەو کاتەدا لە هارڤارد وانەی وتووەتەوە،
  • 13:55 - 13:57
    هەندێک جار دەچم بۆ تەوالێتی پیاوان
  • 13:57 - 14:01
    بۆ دەربازبوون لە ڕەفتارە قورس و
    ناخۆشەکانی ڕووکراوەکان.
  • 14:01 - 14:02
    (پێکەنین)
  • 14:02 - 14:09
    بیرمە ڕۆژێکیان بەدیاریکراوی
    چوومە ناو تەوالێتێکەوە،
  • 14:09 - 14:10
    هەوڵمدەدا ڕابکەم لەدەست
    وروژاندنی زۆر.
  • 14:11 - 14:16
    کەسێکی زۆر ڕووکراوەش هاتە لامەوە --
    ڕێک ناو تەوالێتەکەی خۆم نا،
  • 14:16 - 14:18
    بەڵکو تەوالێتەکەی تەنیشتم -- و
  • 14:18 - 14:21
    گوێم لە چەندین دەنگی
    دەرچوون دەبوو،
  • 14:21 - 14:23
    کە ڕقمان لێیە-- تەنانەت هی خۆشمان،
  • 14:23 - 14:26
    لەبەر ئەوە لەکاتی دانیشتن و
    دوای هەستانیش هەر ئاوی پیا ئەکەین.
  • 14:26 - 14:27
    (پێکەنین)
  • 14:28 - 14:33
    ئینجا گوێم لە دەنگێکی
    گڕی بەرز بوو وتی،
  • 14:33 - 14:35
    هێی، ئەوە دکتۆر لیتڵە؟
  • 14:35 - 14:37
    (پێکەنین)
  • 14:39 - 14:45
    ئەگەر شتێک گرنتی ئەوە بکات
    کەسێکی گۆشەگیر ماوەی شەش مانگ قەبز بێت،
  • 14:45 - 14:47
    قسەکردنە لەناو تەوالێتدا.
  • 14:47 - 14:48
    (پێکەنین)
  • 14:48 - 14:50
    ئێستاش بۆ ئەوێ ئەچم.
  • 14:51 - 14:52
    شوێنم نەکەون.
  • 14:53 - 14:54
    زۆر سوپاس
  • 14:54 - 15:03
    (چەپڵەلێدان)
Title:
تۆ کێیت، هەر بەڕاستی؟ مەتەڵی کەسایەتی
Speaker:
برایان لیتڵ
Description:

چی واتلێدەکات تۆ ببیت بەو کەسە؟ دەروون ناسەکان حەز دەکەن باسی خەسڵەتەکانمان، یان تایبەتمەندییە دیاریکراوەکانمان بکەن کە کردویانین بەم کەسانە. بەڵام برایان لیتڵ زیاتر گرنگی بەو ساتانە دەدات کاتێک ئەو ڕەفتارانەش تێدەپەڕینین -- هەندێک جار لەبەر ئەوەی کلتور داوای دەکات لێمان، و هەندێک جاریش لەبەر ئەوەی خۆمان خۆمان ناچار دەکەین. لەگەڵ لیتڵ بەشداربە کاتێک باسی جیاوازییە سەرسوڕهێنەرەکانی گۆشەگیرەکان و ڕووکراوەکان دەکات و ڕوونیدەکاتەوە بۆ کەسایەتیت لەوە خۆگونجێنەرترە کە بیری لێدەکەیتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
TED
Project:
TEDTalks
Duration:
15:15

Kurdish (Central) subtitles

Revisions