ئایا دەتوانیت شەیتانترین مەتەڵی جادووگەری جیهان چارەسەر بکەیت؟ -Dan Finkel
-
0:07 - 0:12جادووگەرە خراپەکە مۆلدیڤۆرت چەندین
ساڵە هەوڵی کوشتنی تۆ دەدات، -
0:12 - 0:15و ئەمڕۆ وا دیارە کە
ئەو سەردەکەوێت. -
0:15 - 0:19بەڵام هاوڕێکانت لە ڕێگان،و ئەگەر بتوانیت
ڕزگارت بێت تا ئەوان دەگەن، -
0:19 - 0:22پێویستە ئەوان بەتوانابن بۆ ئەوەی
یارمەتیت بدەن لە وەستاندنی ئەو. -
0:22 - 0:27جادووگەرە خراپەکە بە جوانی خۆی دەپارێزێت
لە هەموو ئەو جادووانەی تۆ دەیزانیت، -
0:27 - 0:32کەواتە لە کردارێکی بێ هیوایی دا تاکە
ئامانج فڕێدەدەیت بۆ ئەوەی پێی بگەیت: -
0:32 - 0:36تەختە شەتڕەنجییە نەفرەتییەکەی (پیتاگۆراس).
-
0:36 - 0:38کاردەکات، بەڵام بە گرتنەوە.
-
0:38 - 0:42مۆلدیڤۆرت لە سوچێکی تەختەیی
٥X٥ دەست پێدەکات. -
0:42 - 0:47تۆ چەند خولەکێکت هەیە بۆ هەڵبژاردنی
چوار ژمارەی ئەرێنی جیاواز. -
0:47 - 0:52مۆلدیڤۆرت یەکێک لەوانە دەڵێت، و ئەگەر
بتوانی چوارگۆشەیەک هەڵبژێریت لەسەر تەختەکە -
0:52 - 0:55کە ناوەندەکەی بە تەواوی دوورە،
-
0:55 - 0:59نەفرەتەکە زۆری لێ دەکات
بۆئەوەی بجوڵێت بۆ ئەو خاڵە. -
0:59 - 1:02دواتر دەبێت هەر یەکێک لەو
چوار ژمارەیە هەڵبژێرێت، -
1:02 - 1:06و پڕۆسەکەش دووبارە دەبێتەوە تا ئەو کاتەی
کە ناتوانیت لەناو تەختەکەدا بیهێڵیتەوە -
1:06 - 1:08بە جوڵە یاساییەکان.
-
1:08 - 1:13دواتر ئەو لە جادووەکە ئازاد دەبێت
و بە دڵنیاییەوە تۆ دەکوژێت. -
1:13 - 1:18دەتوانیت لەو چوار ژمارەیە چی هەڵبژێرییت بۆ
هێشتنەوەی مۆلدیڤۆرت کە بە جادووەکەت گیراوە -
1:18 - 1:23ئایا ئەوەندە بەسە بۆ یارمەتی بۆئەوەی بگات؟
وە ستراتیژی تۆ چییە؟ -
1:23 - 1:25ڤیدیۆکە ڕابوەستێنە بۆ
ئەوەی خۆت بیدۆزیتەوە. -
1:25 - 1:26وەڵام لە ٣
-
1:26 - 1:27وەڵام لە ٢
-
1:27 - 1:30وەڵام لە ١
-
1:30 - 1:33لێرەدا فێڵەکە ئەوەیە کە مۆلدیڤۆرت
لەو شوێنەی کە تۆ دەتەوێت بیهێڵیەوە. -
1:33 - 1:35و ڕێگایەک بۆ دۆزینەوەی
چۆنیەتی ئەنجامدانی ئەو کارە -
1:35 - 1:39ئەوەیە کە یاریەکە بکەیت
وەک مۆلدیڤۆرت: -
1:39 - 1:41هەمیشە هەوڵ دەدات بۆ هەڵهاتن.
-
1:41 - 1:44تۆ مامەڵە لەگەڵ تەختەیەکی
تا ڕادەیەک بچووکدا دەکەیت، -
1:44 - 1:46بۆیە ناکرێت ژمارەکان زۆر گەورەبن.
-
1:46 - 1:51با بە هەوڵدانی ١، ٢، ٣، ٤، دەست پێ بکەین
بۆئەوەی بزانین چی ڕوودەدات. -
1:51 - 1:55مۆلدیڤۆرت توانی خۆیی لەو ژمارانە
ڕزگار بکات تەنها لە سێ جووڵەدا. -
1:55 - 1:57بە وتنی ٢، پاشان ٣،
-
1:57 - 2:01ئەو زۆرت لێ دەکات کە بیهێڵیت بیکەیتە
یەکێک لە خاڵەکانی ناوەڕاستی تۆڕەکە، -
2:01 - 2:04هەروەها دواتر ٤ێک ئازاد دەکات.
-
2:04 - 2:07بەڵام ئەوە مانای ئەوەیە کە پێویستە ڕێگە
بە ژمارەیەکی گەورەتر لە ٤ بدەی، -
2:07 - 2:11کە دوورییەکە لە کۆتایی ڕیزێک
بۆ ڕیزێکی تر. -
2:11 - 2:14چۆن ئەمە دەکرێت؟
-
2:14 - 2:16لە ڕێگەی جوڵەی تیرەیی.
-
2:16 - 2:20لە ڕاستیدا، ئەو خاڵانەی کە
هەن لە دووری ٥ لە یەکتر، -
2:20 - 2:23کە ئێمە سوپاسی
بیردۆزی پیثاگۆریان دەکەین. -
2:23 - 2:27کە دەڵێت چوارگۆشەکانی
لاکانی سێگۆشەی ڕاست -
2:27 - 2:30زیادبکە بۆ چوارگۆشەی گریمانەیی.
-
2:30 - 2:35یەکێک لە بەناوبانگترین سیانەکانی
پیثاگۆریان ئەمانەن ٣، ٤، ٥، -
2:35 - 2:39هەروەها ئەو سێگۆشەیە خۆی حەشارداوە
لە هەموو تەختە شەتڕەنجییەکەتدا. -
2:39 - 2:45کەواتە ئەگەر مۆلدیڤۆرت لێرە بوو، وە وتی ٥،
دەتوانی بیگوێزیتەوە بۆ ئەم بۆشاییانە. -
2:45 - 2:47تێگەیشتنێکی تر هەیە
کە یارمەتی دەدات. -
2:47 - 2:51تەختەکە زۆر گونجاوە:
ئەگەر مۆلدیڤۆرت لە گۆشەدا بێت، -
2:51 - 2:55ئەوە بۆ تۆ گرنگ نییە
کە لە چی گۆشەیەکدایە. -
2:55 - 2:59دەتوانین بیر لە گۆشەکان بکەینەوە وەک ئەوەی
کە بە شێوەیەکی کارکردانە هەمان شت بێت، -
2:59 - 3:01وە هەموویان ڕەنگی شین بکەین.
-
3:01 - 3:05بەهەمان شێوە، بۆشایییەکانی دراوسێ
گۆشەکە وەک یەک دەسوڕێن، -
3:05 - 3:07وە سوریان دەکەین.
-
3:07 - 3:10دواجار، خاڵی ناوەڕاستی
لایەنەکان جۆری سێیەمن. -
3:10 - 3:12کەواتە لەجیاتی ئەوەی کە
ستراتیژی پێش بکەوێ -
3:12 - 3:16بۆ هەر ١٦ بۆشاییەکەی
دەرەوەی تەختەی شەتڕەنجەکە، -
3:16 - 3:19دەتوانین کێشەکە کەم کەین بۆ تەنها سێ.
-
3:19 - 3:23لە کاتێکدا هەموو بۆشاییەکانی
ناوەوە بۆ ئێمە خراپە، -
3:23 - 3:25چونکە ئەگەر مۆلدیڤۆرت بگاتە یەک،
-
3:25 - 3:29ئەو دەتوانێت هەر ژمارەیەک بڵێت
گەورەتر لە سێ و بە ئازادی بڕوا. -
3:29 - 3:35بۆشایی پڕتەقاڵیش کێشەیان هەیە، چونکە
هەر ژمارەیەک جگە لە ١، ٢، یان ٤ -
3:35 - 3:38دەیباتە بۆشاییەکی ناوەوە یان
دەرەوەی تەختە شەتڕەنجیەکە. -
3:38 - 3:44بۆیە پرتەقاڵی دەرکراوە وە
پێویستە بە شین و سور بیهێڵیتەوە. -
3:44 - 3:46واتا ٢ خراپە،
-
3:46 - 3:49لەوەتەی ئەو توانی مۆلدیڤۆرت بخایەنێت
بۆ پرتەقاڵی لە یەکەم نۆبە. -
3:49 - 3:56بەڵام ڕەنگە هەر چوار ژمارە بچووکەکەی تر،
١، ٢، ٣، ٤، وە ٥، کاربکەن. -
3:56 - 3:58با تاقیان بکەنەوە وە
بزانین چی ڕوودەدات. -
3:58 - 4:03ئەگەر مۆلدیڤۆرت بڵێت ١،دەتوانیت وای لێبکەی
لە شینەوە بۆ سور یان سورەوە بۆ شین بڕوات. -
4:03 - 4:06هەمان کاریشە ئەگەر بڵێت ٣.
-
4:06 - 4:10سوپاس بۆ تیرەکانمان،
ئەمە هەر ڕاستە ئەگەر بڵێت ٥. -
4:10 - 4:14ئەگەر بڵێت ٤، دەتوانیت لەسەر ئەو ڕەنگەی
کە هەرئێستا لەسەری بوو بیهێڵیتەوە -
4:14 - 4:17بە جوڵاندنی درێژی ڕیزێک
یان ستوونێک. -
4:17 - 4:20کەواتە ئەم چوار ژمارەیە
کار دەکەن! -
4:21 - 4:23تەنانەت ئەگەر هاورێکانت
هەر ئێستا نەیەنە ئێرە، -
4:23 - 4:26تۆ دەتوانیت شەیتانترین جادووگەر
لە جیهاندا بهێڵیتەوە -
4:26 - 4:29لەخۆوەی دەگریت تا ئەو
ماوەیەی پێویستت پێیەتی.
- Title:
- ئایا دەتوانیت شەیتانترین مەتەڵی جادووگەری جیهان چارەسەر بکەیت؟ -Dan Finkel
- Speaker:
- دان فینکێل
- Description:
-
View full lesson: https://ed.ted.com/lessons/can-you-solve-the-world-s-most-evil-wizard-riddle-dan-finkel
جادووگەرە خراپەکە مۆلدیڤۆرت ساڵانێک بوو هەوڵی کوشتنی تۆی دەدا، وە ئەمڕۆ وادیارە کە ئەو سەردەکەوێت، بەڵام هاوڕێکانت لە ڕێگان، وە ئەگەر بتوانیت ڕزگارت بێت تا ئەوان دەگەن، ئەوان دەبێت توانایان هەبێت بۆ یارمەتی لە وەستاندنی جادووگەرە خراپەکە. ئایا دەتوانیت مۆلدیڤۆرت بە دەستبەسەرکراوی بهێڵیتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر تا یارمەتی دەگات؟ دان فینکێل نیشانی دەدات چۆن.
Lesson by Dan Finkel, directed by Artrake Studio.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 04:29
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the world's most evil wizard riddle? | ||
Daban Q Jaff accepted Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the world's most evil wizard riddle? | ||
Lanya Kawa edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the world's most evil wizard riddle? | ||
Lanya Kawa edited Kurdish (Central) subtitles for Can you solve the world's most evil wizard riddle? |