Return to Video

ئاریس ڤێنتیکیدس: دروستکردنی هەستی نەخشەکان

  • 0:00 - 0:03
    ئەوەی من دەیکەم بریتیە لە رێکخستنی زانیاری، من دیزاینەرێکی نەخشەسازیم
  • 0:03 - 0:06
    وەک ئەرکێک، من هەوڵ دەدەم کە مانا دروست بکەم
  • 0:06 - 0:10
    لە شتانێک کە خوودی خۆیان مانا نابەخشن
  • 0:10 - 0:12
    بۆیە دەشێت باوکم تێنەگات کە ئەوە چییە
  • 0:12 - 0:14
    ئەوە ئەنجام دەدەم بۆ دابینکردنی ژیانم
  • 0:14 - 0:16
    چونکە ئەو بەشەی ئەو لەڕەچەڵەکی مندا هەبوو جووتیار بوو
  • 0:16 - 0:19
    ئەو سەر بەو ڕەچەڵەکەیە کەناو دەبرێت بە دەریای ڕەشی یۆنانییەکان
  • 0:19 - 0:24
    لە ئاسیای بچووک ژیاون، وە پاشان کۆچیان کردووە بۆ یۆنان
  • 0:24 - 0:26
    لەپاش کۆمەڵکوژییەک سەد ساڵ لەمەو بەر
  • 0:26 - 0:29
    وە هەر لەو کاتەوە کۆچکردن بەجۆرێک لە جۆرەکان
  • 0:29 - 0:30
    بو بە دیاردەیەک لە خێزانەکەمدا
  • 0:30 - 0:35
    باوکم کۆچی کرد بۆ ئەڵمانیا، لەوێ خوێندی وە خێزانی پێکهێنا
  • 0:35 - 0:39
    وە دەرئەنجامی ئەوەش، ئەم مێشکە نیوە ئەڵمانیەم هەیە
  • 0:39 - 0:41
    لەگەڵ هەموو بیرە شیکارییەکانی
  • 0:41 - 0:45
    وە ئەو هەڵسوکەوتە گەمژانەش کە لەگەڵ ئەوەدا بێت
  • 0:45 - 0:48
    ئەوەش ئەوە دەگەیەنێت کە من بێگانە بووم لەهەردوو وڵاتەکەدا
  • 0:48 - 0:51
    ئەوەش کارەکەی زۆر ئاسان کردبوو بۆ من
  • 0:51 - 0:55
    کەمنیش کۆچ بکەم، لەکلتووری خێزانیمدا، ئەگەر بتانەوێ
  • 0:55 - 0:58
    بەڵام بێگومان، زۆربەی ئەو گەشتانەی کەئەنجامی دەدەین
  • 0:58 - 1:01
    لەڕۆژێکەوە بۆ رۆژێک لەشارەکان، وە بەتایبەتی
  • 1:01 - 1:04
    ئەگەر شارەزابیت، لە ئەیەوە بچیت بۆ بی
  • 1:04 - 1:08
    ئەوە زۆر ئاشکرایە، وایە؟
  • 1:08 - 1:12
    بەڵام پرسیارەکە ئەوەیە، ئەوە بۆچی ئاشکرایە؟
  • 1:12 - 1:14
    چۆن بزانین کە بۆ کوێ دەچین؟
  • 1:14 - 1:16
    لەبەر ئەوە لەبەندەرێک لە کەناری دبلنەوە گیرسامەوە
  • 1:16 - 1:20
    دوانزە ساڵ لەمەو بەر، بێگانەیەکی شارەزابووم، ئەگەر بتانەوێ
  • 1:20 - 1:23
    ئێستا من دڵنیام کە ئێوە ئەم ئەزموونەتان پێشتر دیوە، وایە؟
  • 1:23 - 1:27
    تۆ دەگەیتە شارێکی تازە، وە مێشکیشتان هەوڵ دەدات
  • 1:27 - 1:29
    کە مانایەک ببەخشێتە ئەم شوێنە تازەیە
  • 1:29 - 1:33
    هەر جارێک کەبەردی بناغەی خۆتان دۆزییەوە، ماڵەکەت
  • 1:33 - 1:37
    هەڵدەستی بەدروستکردنی ئەم نەخشە زانراوانە لەبارەی ژینگەکەتەوە
  • 1:37 - 1:40
    ئەوە لەبنەماوە ئەو نەخشە خەیاڵییە هەیە
  • 1:40 - 1:43
    لە مێشکماندا، هەموو ئاژەڵەکانیش وادەکەن
  • 1:43 - 1:46
    وابزانم هەر یەکەمان ئامرازی جیاواز بەکاردەهێننین
  • 1:46 - 1:49
    ئێمەی مرۆڤ، بێگومان ئێمە ناگەڕێین
  • 1:49 - 1:52
    بۆ نیشانەکردنی ناوچەکەمان بە بۆن، وەکو سەگەکان
  • 1:52 - 1:57
    ئێمە بەو ناوەدا ناسوڕێینەوە و شەپۆلی سەروودەنگ دەر ناکەین، وەک شەمشەمەکوێرەکان
  • 1:57 - 1:59
    ئێمە واناکەین
  • 1:59 - 2:04
    وە هەروەها شەوێک لەتێمبڵ باڕ دەشێت زۆر شێتانەبێت. پێکەنین
  • 2:04 - 2:08
    نەخێر، ئێمە دوو شتی زۆر گرنگ ئەنجام دەدەین بۆ ئەوەی کە شوێنێک بکەین بە هی خۆمان
  • 2:08 - 2:11
    یەکەم ئێمە دەجوڵێین لەسەر هێڵە سەرەکییەکان
  • 2:11 - 2:14
    بەشێوەیەکی نموونەیی ئێمە شەقامە سەرەکییەکە دەدۆزینەوە، ئەم شەقامە سەرەکییەش
  • 2:14 - 2:17
    دەبێتە هێڵی سەرەکی سەرنەخشەی ناو مێشکمان
  • 2:17 - 2:20
    بەڵام مێشکی ئێمە ئەوە زۆر بەئاسانی دەهێڵێتەوە، وایە؟
  • 2:20 - 2:23
    بە گشتی هەموو شەقامێک بەشێوەی هێڵێکی ڕاستی هەستپێکراوە
  • 2:23 - 2:27
    ئێمە بەجۆرێک ئەو پێچ و چەمانەوانەی شەقامەکە دروست دەکەین کە خۆمانی لێلادەدەین
  • 2:27 - 2:30
    کاتێک کە ئێمە وادەکەین، دەگەڕێینەوە بۆ بەشی ئەو پەڕی شەقامەکە
  • 2:30 - 2:34
    مێشکی ئێمە ئارەزوو دەکات کە ئەو گەڕانەوەیە بکاتە ٩٠ پلەی گۆشەیی
  • 2:34 - 2:37
    بەدڵنیاییەوە ئەمە بۆ کەسانێک ساتەوەختی پێکەنیناوی دروست دەکەن
  • 2:37 - 2:42
    کاتێک کە لە شارێکی نەخشە کۆنیت ئەوە هەستی جۆرێک
  • 2:42 - 2:45
    شاری شێوە بازنەیی دەگەیەنێت، وایە؟
  • 2:45 - 2:46
    لەوانەیە ئێوە ئەو جۆرە ئەزموونەتان بینیبێت، وایە؟
  • 2:46 - 2:50
    باوابڵێین کە ئێوە لەشوێنێکی لای شەقامەکە کە ئەوە دەگەیەنێت
  • 2:50 - 2:53
    لە شەقامی سەرەکی کاثدێراڵ، وە دەتەوێت بێیتە
  • 2:53 - 2:57
    خاڵێکی تری شەقامی ئەو بەر هەروەک ئەمە
  • 2:57 - 3:02
    دەشێت نەخشە خەیاڵییەکەی ناو مێشکت پێت ڕابگەیەنێت، ئاریس
  • 3:02 - 3:05
    بگەڕێیتەوە بۆ شەقامی کاثدێراڵەکە
  • 3:05 - 3:08
    سوڕانەوەیەکی ٩٠ پلەیی، بگەڕێیتەوە بەرەو خواری شەقامەکە
  • 3:08 - 3:10
    بەڵام هەر لەخۆتەوە هەست بەگەشت کردن دەکەیت ئەو ڕۆژە
  • 3:10 - 3:15
    لەناکاو بۆت دەردەکەوێ کە هەردوو ناوچەکە
  • 3:15 - 3:18
    لەڕاستیدا ئەم لاو ئەولای باڵەخانەیەکن
  • 3:18 - 3:20
    من بۆ نازانم، بەڵام هەمیشە هەستم وایە کە من
  • 3:20 - 3:25
    ئەم چاڵە یاخود ئەم دەرگایە دەدۆزمەوە
  • 3:25 - 3:28
    بۆیە بەدرێژایی هێڵی شەقامەکان
  • 3:28 - 3:33
    وە مێشکمان شەقامی ڕاست و یوتێرنەکان دەخوێنێتەوە
  • 3:33 - 3:35
    بە گۆشەی ٩٠ پلەیی
  • 3:35 - 3:37
    دووەم شت کە ئێمە ئەنجامی دەدەین بۆ ئەوەی جێگایەک بکەین بە هی خۆمان
  • 3:37 - 3:42
    ئەوەیە کە سۆز و مانا دەبەخشینە شتەکان
  • 3:42 - 3:45
    ئێمە بەدرێژایی ڕێگاکان دەیانبینین
  • 3:45 - 3:49
    ئەگەر بەلادێیەکی ئێرلەندیدا تێپەڕیت، وە بپرسیت لە خانمێکی پیر
  • 3:49 - 3:53
    لەبارەی ئاڕاستەکانەوە، خۆتان ئامادە بکەن بۆ هەندێ
  • 3:53 - 3:57
    چیرۆکی ئێرلەندی باشت پێدەڵێت لەبارەی هەموو شوێنە دیارەکانەوە، وایە؟
  • 3:57 - 4:00
    ئەو باڕەت نیشان دەدات کە خوشکەکەی کاری لێکردوە
  • 4:00 - 4:03
    وە بەو پەرستگایەدا تێدەپەڕیت کە شووم لێکردووە، ئا لەو جۆرە شتانە
  • 4:03 - 4:07
    بۆیە ئێمە نەخشە هەستەوەریەکانمان پڕکردۆتەوە بەم جۆرە هێمایانەی ماناکان
  • 4:07 - 4:11
    وە هەروەها، ئێمە وای دەردەبڕین
  • 4:11 - 4:13
    شێوازەکەی دووبارە دەکەینەوە، وە دەیانناسینەوە
  • 4:13 - 4:16
    ئێمە ئەوان دەناسینەوە بەهۆی ئەزموونەوە
  • 4:16 - 4:19
    وە ئێمە جیایان دەکەینەوە بۆ چەند نیشانەیەک
  • 4:19 - 4:22
    وە بێگومان، ئێمە ئەو توانایەمان هەیە
  • 4:22 - 4:25
    بۆ تێگەیشتن لەم شتانە، پێکەنین
  • 4:25 - 4:29
    وە هەروەها، ئێمە هەموو توانای تێگەیشتنمان هەیە
  • 4:29 - 4:32
    بۆ نەخشە زانراوانەکان، وە ئێوەش هەموو لەتواناتاندا هەیە
  • 4:32 - 4:36
    بۆ دروستکردنی ئەم نەخشە زانراوانە بۆ خۆتان
  • 4:36 - 4:39
    بۆیە جاری داهاتوو، کاتێک ویستتان بەهاوڕێیەکتان بڵێن کە چۆن بگاتە شوێنێک
  • 4:39 - 4:42
    تەپڵەکی ژێر پەرداخەکەت ڕابکێشە، دەستە سڕێ ڕابکێشە
  • 4:42 - 4:46
    تێبینی خۆت دەکەیت کە ئەم پارچە تەختە جوانە دروست دەکەیت
  • 4:46 - 4:50
    لە دیزاینی پەیوەندی بەستن، ئەوە هێڵە ڕاستەکانی وەرگرتووە
  • 4:50 - 4:53
    ئەوە گۆشە ٩٠ پلەکانی وەرگرتووە
  • 4:53 - 4:55
    لەوانەیە تۆ نیشانەیەکی بچووک جێبهێڵیت بە درێژایی ڕێگەکە
  • 4:55 - 4:58
    وە کاتێک کە تەماشای ئەوە دەکەیت کە کێشاوتە
  • 4:58 - 5:04
    بۆت دەردەکەوێت کە ئەوە لە نەخشەیەکی شەقامەکان ناچێت
  • 5:04 - 5:06
    ئەگەر ویستت نەخشەیەکی ڕاستەقینەی شەقام بکێشیت
  • 5:06 - 5:09
    لەبەشی سەرەوەی ئەوەی کە کێشاوتە، شەقامەکانت دەناسنەوە
  • 5:09 - 5:13
    وە دوورییەکانیش، کە دەیان بێت
  • 5:13 - 5:15
    نەخێر، ئەوەی کە کێشاوتە
  • 5:15 - 5:19
    زیاتر وەک نەخشەیەکە یان ئەندازەیەکە
  • 5:19 - 5:23
    ئەوە کێشراوێکی بەرجەستەی هێڵکارییە، خاڵێکی پیت لێدراوە
  • 5:23 - 5:26
    دیزاین کراوە لەسەر شێوەی زمانی مێشکی ئێمە
  • 5:26 - 5:31
    بۆیە ئەوە سەڕسوڕمانێکی وەها نییە کە زانیارییەکی زۆری دیزاینی ئایکۆن
  • 5:31 - 5:36
    لەسەدەی پێشووەکاندا، ترۆیکی نیشاندانی هەمووانە
  • 5:36 - 5:40
    کە چۆن لەخاڵی (ئەی) بچین بۆ خاڵی (بی)، هێڵی ژێرزەمینی لەندەن
  • 5:40 - 5:44
    لەلایەن ئەندازیاری شارستانی یاخود نەخشە سازێکەوە نەکێشرابوو
  • 5:44 - 5:49
    لەلایەن نەخشەسازێکی هونەرییەوە نەخشەی بۆ کێشرابوو
  • 5:49 - 5:53
    لە ساڵی ١٩٣٠، (هاری بێک) بنەماکانی
  • 5:53 - 5:57
    دیزاینی نەخشەسازی بەیانی داهێنابوو، وە گۆڕی
  • 5:57 - 6:01
    ئەو شێوازەی کە دیزاینی هاتووچۆی گشتی پێ کرابوو بۆ هەتاهەتایە
  • 6:01 - 6:05
    ئێستا کلیلی سەرکەوتنی ئەم نەخشەیەیە
  • 6:05 - 6:09
    لە پشتگوێخستنی ئەو زانیارییانەدایە کەکەمتر گرنگن
  • 6:09 - 6:11
    وە ئێجگار سادەشن
  • 6:11 - 6:16
    بۆیە ڕاستە شەقامەکان، گۆشەکانی (٤٥) و (٩٠)ەن
  • 6:16 - 6:22
    بەڵام بەهەمان شێوە ئێجگار لە شێوازەکانی جوگرافیش لەو نەخشەیەدا
  • 6:22 - 6:26
    ئەگەر ویستت سەیری پێگەی ڕاستەقینەی ئەم وێستگانە بکەیت
  • 6:26 - 6:28
    دەبینی کە ئەوانە زۆر جیاوازن، وایە؟
  • 6:28 - 6:33
    بەڵام ئەمە هەمووی بۆ ڕوونی نەخشەی شەمەندەفەرە کارەباییەکانە
  • 6:33 - 6:36
    بەڵێ ئەگەر وتت دەتەوێت لە ڕیجنت پارک ستەیشنەوە بچیت
  • 6:36 - 6:39
    بۆ جادەی گرەیت پۆرتلاند، نەخشەی شەمەندەفەرە کارەباییەکە پێت دەڵێت
  • 6:39 - 6:44
    سوار شەمەندەفەرەکە ببە، بچۆ بۆ جادەی بەیکەر، بسوڕێرەوە، سوار شەمەندەفەرێکی تر ببە
  • 6:44 - 6:48
    بێگومان، ئەوەی کەنایزانیت ئەوەیە کەئەو دوو وێستگەیە
  • 6:48 - 6:51
    هەریەکەیان نزیکەی سەد مەترێک دوورن
  • 6:51 - 6:54
    ئێستا ئێمە گەیشتوینەتە بابەتی هێڵی گشتی
  • 6:54 - 6:56
    وە هێڵی هاتووچۆی گشتی لە دوبلین
  • 6:56 - 7:01
    بابەتێکی بەجۆرێک هەستیارە، پێکەنین
  • 7:01 - 7:04
    بۆ هەموو ئەوانەی کە هێڵی گواستنەوەی دوبلین نازانێت
  • 7:04 - 7:07
    لەبنەڕەتدا ئەم سیستەمەی پاسە ناوخۆییەکانە
  • 7:07 - 7:11
    کە لەگەڵ شارەکەدا گەشەی کردووە، بۆ هەموو لایەکی زیادکراوە
  • 7:11 - 7:13
    هێڵێکی تری پاس هەبوو کە دەست پێدەکات
  • 7:13 - 7:17
    لەهەموو ناوچەکانەوە بەرەو ناوەندی شار
  • 7:17 - 7:22
    وە هەموو ئەم بپاسە ناوخۆییانە نزیک دەبنەوە لەناوەندی شار
  • 7:22 - 7:25
    هەموویان شان بە شان دەڕۆن، بەیەکەوە
  • 7:25 - 7:28
    بەشەقامی سەرەکیدا
  • 7:28 - 7:31
    بۆیە کاتێک کە لەبەلەمەکەدا کە هەنگاوی دابەزینم دا لە ١٢ ساڵ لەمەو بەر
  • 7:31 - 7:34
    هەوڵم دا مانا لەوە دروست بکەم
  • 7:34 - 7:40
    چونکە گەڕانی شارێک بە پێ تەنها دوورت دەخاتەوە
  • 7:40 - 7:45
    بەڵام کاتێک کە سیستەمێکی گواستنەوەی گشتی بێگانە تاقی دەکەیتەوە
  • 7:45 - 7:48
    نەخشەیەکی زانین لەمێشکتدا دروست دەکەیت
  • 7:48 - 7:51
    بەشێوەی هاوشێوەی ئەمە
  • 7:51 - 7:56
    بە شێوەیەکی نموونەیی، تۆ شێوازی هاتووچۆی گشتی خۆت ئامادە دەکەیت
  • 7:56 - 8:00
    وە لەمێشکی خۆتدا هێڵی سەرەکیت بە شێوەی هێڵێکی ڕاست وەرگرتووە
  • 8:00 - 8:03
    وە لەشێوەی ملوانکەیەکی مرواریدا، هەموو وێستگەکان و جێی وەستانەکان
  • 8:03 - 8:07
    هەمووی بەڕێکی بەجوانی ڕیزبەندکراون بەپێی هێڵەکە
  • 8:07 - 8:12
    وە تەنها لەو کاتەدا تۆ دەست پێدەکەیت بە دۆزینەوەی هەندێ هێڵی پاسە ناوخۆییەکان
  • 8:12 - 8:17
    کە ئەو بۆشاییانە پڕدەکاتەوە کە ڕێگە دەدات بە تۆ بۆ ئەو
  • 8:17 - 8:21
    ڕێگایە، دەرگای ڕێگا کورتکراوە جیاوازەکان
  • 8:21 - 8:25
    بۆیە هەوڵمدا مانا ببەخشم، وە کاتێک کە گەیشتم
  • 8:25 - 8:28
    دەگەڕام بەدوای هەندێ زانیاری هەڵواسراویدا کە
  • 8:28 - 8:31
    یارمەتیم بدات پەی بەم سیستەمە ببەم و لێی تێبگەم
  • 8:31 - 8:37
    وە ئەو کتێبانەی ڕێبەریم دەستکەوت، پێکەنین
  • 8:37 - 8:40
    بە شێوەیەکی جوگرافیانە ڕێکنەخرابوو
  • 8:40 - 8:45
    ژمارەیەکی زۆری لە پشت گوێخستنی زانیاری تێدا بوو
  • 8:45 - 8:49
    بەڵام بەداخەوە زانیاری هەڵە، بڵێین، لەناوەندی شاردا بوو
  • 8:49 - 8:54
    لە ڕاستیدا هیچ هێڵێک نەبوو کە ڕێگەکان نیشان بدات
  • 8:54 - 8:59
    لەڕاستیدا هیچ ناوێکیشی لەسەر نەبوو
  • 8:59 - 9:04
    ئێستا نەخشەکانی هێڵی گواستنەوەی دوبلین، باشتر کراون
  • 9:04 - 9:10
    وە پاش ئەوەی کەپڕۆژەکەم تەواو کرد، ئەوانە کەمێکی تر باشتر بوون
  • 9:10 - 9:14
    بەڵام هێشتا ناوی وێستگە نییە، ڕێگە نییە
  • 9:14 - 9:19
    بۆیە خۆشباوەڕیە، ڕەچەڵەکت نیوەی ئەڵمانی بێت، بڕیارم دا
  • 9:19 - 9:22
    ئاریس، بۆ نەخشەی خۆت بنیات نانێیت؟
  • 9:22 - 9:25
    ئەوەش ئەوەبوو کە من ئەنجامم دا، لێکۆڵینەوەم کرد کە چۆن
  • 9:25 - 9:28
    هەر هێڵێکی پاس بە شارەکەدا ڕۆیشتووە
  • 9:28 - 9:32
    جوان و لۆژیکییە، هەر ڕێگەیەکی پاس هێڵێکی جیایە
  • 9:32 - 9:35
    وە ئەوەم یاداشت کرد لەناو نەخشەکەی دوبلینی خۆم
  • 9:35 - 9:38
    وە لەناوەندی شاردا
  • 9:38 - 9:42
    قاپێک سپاگێتی جوانم دەست کەوت. پێکەنین
  • 9:42 - 9:48
    ئەمەش کەمێک بوو لە زۆرێک، بۆیە بەدڵنیاییەوە، بڕیارم دا
  • 9:48 - 9:52
    کەدەبێت یاساکانی دیزاینی هێڵی بەیانی جێبەجی بکەم
  • 9:52 - 9:54
    ڕێگای ڕاڕەوەکانم سڕییەوە، شەقامەکانم فراوانتر کرد
  • 9:54 - 9:58
    کەتێیدا پاسەکان هەن، وە شەقامەکانم
  • 9:58 - 10:02
    ڕاست کردەوە، بۆسووچی ٩٠ پلەیی، وە سووچی ٤٥ پلەیی، یاخوود کەمکراوەی ئەوە
  • 10:02 - 10:07
    خستمە نەخشەکەوە لەگەڵ هێڵی پاسەکاندا، وە ئەم نەخشەی ناوەندی شارەم
  • 10:07 - 10:12
    بۆ پاسەکانی سیستەمەکە کێشا، چۆن بووە پێنج ساڵ لەمەو بەر
  • 10:12 - 10:14
    جارێکی تر دەیهێنمەوە پێشەوە تا ئێوە بەتەواوی کاریگەربن بە
  • 10:14 - 10:18
    بە بەندەرەکان و جادەی وێستمۆرلاند، پێکەنین
  • 10:18 - 10:27
    ئێستا بە شانازییەوە دەتوانم بڵێم، چەپڵە لێدان
  • 10:27 - 10:31
    ئێستا بەشانازییەوە دەتوانم بڵێم، وەک نەخشەی هێڵی گواستنەوەو
  • 10:31 - 10:37
    ئەم نەخشەیە شکستێکی بێگومانە، پێکەنین
  • 10:37 - 10:39
    بەلایەنی کەمەوە جگە لەلایەنێکی
  • 10:39 - 10:42
    بەرجەستەکردنێکی بینراوم هەبوو کە
  • 10:42 - 10:46
    ناوەندی شار چەند پڕ ئاستەنگ و پێچاوپێچ بوو
  • 10:46 - 10:49
    پێم بڵێن دواکەوتوو، باشە، بەڵام وای بۆ دەچم
  • 10:49 - 10:53
    کە نەخشەی هێڵی گواستنەوەی گشتی دەبێ هێڵی هەبێ
  • 10:53 - 10:54
    چونکە ئەوان ئاوان، وایە؟
  • 10:54 - 10:58
    ئەوان دەزووی بچوکن کە بەڕێگەی خۆیاندا لول دەبن
  • 10:58 - 11:01
    بە تێپەڕبوون بەناوەندی شاردا، یاخود بە شارەکەدا
  • 11:01 - 11:05
    ئەگەر وا بکەیت، کوڕە یۆنانییەکەی ناو من هەست دەکات، ئەگەر
  • 11:05 - 11:09
    هێڵێک نەکێشم، ئەوە وەک ئەوە وایە بچیتە لایبیرینسی میناتۆر
  • 11:09 - 11:12
    بەبێ ئەوەی کە ئاریادانت لەگەڵدا بێت هەتا ڕێگەکەت پێنیشان بدات
  • 11:12 - 11:16
    بۆیە ئەنجامی لێکۆڵینەوە ئەکادیمیەکەم
  • 11:16 - 11:20
    ژمارەیەکی زۆر پرسیار، بابەتی لێکۆڵینەوە
  • 11:20 - 11:25
    وە تەماشاکردنی ژمارەیەکی زۆر نەخشە، ئەوە ژمارەیەکی زۆری کێشەکان بوو
  • 11:25 - 11:28
    وە خاڵی لاوازی گواستنەوەی دوبلین
  • 11:28 - 11:31
    نەبوونی نەخشەی بەستەرەوەبوو...
  • 11:31 - 11:33
    نەخشەیەکی ئاسانکراو، هێڵی گواستنەوەی گشتی
  • 11:33 - 11:36
    چونکە من پێم وایە کە ئەمە هەنگاوی یەکلاکەرەوەیە بۆ تێگەیشتن لە
  • 11:36 - 11:40
    لە هێڵی گواستنەوەی گشتی لە ئاستێکی فیزیاییدا
  • 11:40 - 11:42
    بەڵام بە هەمان شێوە هەنگاوی یەکلاکەرەوەیە بۆ ئەوەی
  • 11:42 - 11:46
    کە هێڵی گواستنەوەی گشتی وا لێبکات کە زیاتر بۆ نەخشەکردن بگونجێ لەسەر ئاستێکی بەرجەستەتردا
  • 11:46 - 11:50
    بۆیە من گروپێکم پێک هێنا لە بەڕێزێک کە ناوی جەیمس لێیە
  • 11:50 - 11:53
    ئەندازیاری مەدەنی و دەرچووی ماستەری
  • 11:53 - 11:57
    پڕۆگرامی بەرەو پێش جوون لە(دی ئات تی)یە
  • 11:57 - 12:01
    بەیەکەوە کە ئەم شێوازە ئاسانکراوەی نەخشەکە کە ئێستا
  • 12:01 - 12:04
    دەتوانم ڕاستەوخۆ بەکاری بهێنم و بەرجەستەی بکەم
  • 12:04 - 12:06
    کەوابێ، ئەمە ئەو کارە بوو کە ئەنجامماندا
  • 12:06 - 12:11
    ئێمە ئەم هێڵانەی گواستنەوە خێراکانمان دابەشکرد
  • 12:11 - 12:16
    بەناو ناوەندی شارەکەدا، وە فراوانمان کرد بەدەوروبەریدا
  • 12:16 - 12:19
    خێرا، چونکە ویستمان کە خزمەت بکەین
  • 12:19 - 12:22
    بە هۆی ئۆتۆمبێلە خێراکانی گواستنەوەوە، وایە؟
  • 12:22 - 12:25
    ئەوان شێوازێکی تری بەکارهێنانی شەقامەکان بەدەست دێنن، کە ڕێی تێدەچێت
  • 12:25 - 12:28
    کە ژمارەیەکی زۆر دەبێت، وە چۆنییەتییەکەی باش دەبێت
  • 12:28 - 12:31
    جەیمس ویستی هێڵی گواستنەوەی خێرای پاس بەکاربهێنێت بۆ ئەوە
  • 12:31 - 12:34
    زیاتر لە هێڵی ئاسنین، بۆ من ئەوە گرنگ بوو
  • 12:34 - 12:38
    کە ئەو ئۆتۆمبێلانە تێدەپەڕن بە هێڵی گواستنەوەی خێرای ڕێگەکاندا
  • 12:38 - 12:45
    کە بەشێوەیەکی بەرچاو جیادەکرێتەوە لە پاسە ئاساییەکانی سەر شەقامەکان
  • 12:45 - 12:48
    ئێستا دەتوانین هەموو پاسە ناوخۆییەکان لاببەین
  • 12:48 - 12:51
    کە تێدەپەڕن بەتەنیشت هێڵە گواستنەوە خێراکاندا
  • 12:51 - 12:54
    هەر بۆشاییەکیش دروست بێت لەنێوان هێڵە لاوەکییەکاندا جارێکی تر پڕیان دەکەینەوە
  • 12:54 - 12:58
    کەوابێت، بەشێوەیەکی تر، ئەگەر شەقامێک هەبێت لەو دەوروبەرەدا
  • 12:58 - 13:01
    کە پاسێکی پێدا تێپەڕ بێت، ئەوا پاسەکەی بۆ دەگێڕینەوە
  • 13:01 - 13:05
    تەنها لە ئێستادا ئەم پاسانە ناتوانن بە هەموو ڕێگەکاندا بگەڕێنەوە ناوەندی شار
  • 13:05 - 13:09
    بەڵام دەبەسترێنەوە بە هێڵی گواستنەوە خێراکانەوە
  • 13:09 - 13:11
    یەکێک لەم هێڵە پانانەی کە لێرەدان
  • 13:11 - 13:14
    بەڵام ئەوەی تر کە مابۆوە تەنها چاند مانگێک کارکردنی دەوێت
  • 13:14 - 13:17
    وە چەند شەڕێک لەگەڵ هاوڕێ کچەکەمدا لە شوێنی خۆمان
  • 13:17 - 13:20
    کەبەهۆی نەخشەی ڕێگە گیراوەکانەوە کەم بۆتەوە
  • 13:20 - 13:23
    وە داهاتەکەشی، وە یەکێک لەداهاتەکان ئەم نەخشەیە بوو
  • 13:23 - 13:28
    لەبارەی ناوچەی گەورەی دوبلینەوە، کەمێک نزیکتری دەکەمەوە
  • 13:28 - 13:32
    ئەم نەخشەیە تەنها پەیوەندییەکانی هێڵی گواستنەوە خێراکانە
  • 13:32 - 13:35
    هیچ پاسێکی ناوخۆیی نیە، زۆر لە شێوازی نەخشەی میترۆ دەچێت
  • 13:35 - 13:39
    کە ئەوە زۆر سەرکەوتوتربوو لە لەندەن، وە لەو کاتەوە
  • 13:39 - 13:42
    زۆر فراوان کرابوو بۆ زۆرێک لە شارەگەورەکان
  • 13:42 - 13:45
    بۆیە ئەو زمانەیە کە دەبێت بەکاربێت
  • 13:45 - 13:48
    بۆ نەخشەی هێڵی گواستنەوەی گشتی
  • 13:48 - 13:53
    وە ئەوەش کە گرنگە ، لەگەڵ نەخشەیەکی ئاسانکراوی وەک ئەمە
  • 13:53 - 13:56
    ئەوە لە ئێستادا گونجاو دەبێت بۆ من
  • 13:56 - 13:59
    کە باس لە چارەسەرکردنی کێشمەکێشم دەکات
  • 13:59 - 14:02
    وە نەخشەیەکی گشتگیری هێڵی گشتی دروست بکەین
  • 14:02 - 14:06
    یەکێک کە نەک تەنها هێڵی گواستنەوەی خێرا نیشان بدات
  • 14:06 - 14:09
    بەڵکو بەهەمان شێوە هێڵەکانی پاسی ناوخۆش، شەقامەکانیش
  • 14:09 - 14:11
    ئەمەش ئەوەیە کە دەشێت نەخشەکە لەم شێوەیەدا بێت
  • 14:11 - 14:15
    کەمێکی تر نزیکی دەکەمەوە
  • 14:15 - 14:21
    لەم نەخشەیەدا، ئاماژەم بە هەموو شێوازەکانی گواستنەوە کردووە
  • 14:21 - 14:26
    هێڵە زۆر خێراکانی گواستنەوە، پاسەکان،دارت، هێڵی شەمەندەفەرو هاوشێوەکانی
  • 14:26 - 14:32
    هەموو تاکە هێڵێک بە هێڵێکی جیا نمایش کراوە
  • 14:32 - 14:37
    نەخشەکە کە هەریەک وە هەموو وێستگەکان نیشان دەدات
  • 14:37 - 14:40
    وە ناوی هەمووی لەگەڵ هەر وێستگەیەک
  • 14:40 - 14:45
    وە بەهەمان شێوە شەقامە لاوەکیەکانیشم نیشان داوە
  • 14:45 - 14:49
    لەڕاستیدا، زۆربەی شەقامە لاوەکییەکان بە ناوەکانیشیانەوە
  • 14:49 - 14:53
    وە بەپێوەرێکی باش، هەروەها چەند شوێنەوارێکی تریش
  • 14:53 - 14:56
    هەندێکیان بەنیشانەی بچووک بە دیارخراون
  • 14:56 - 14:59
    لێرەدا ئەم شێوە سێ دوورییە
  • 14:59 - 15:01
    ئەو کێشراوەی کە لەشێوازی باڵندەدان
  • 15:01 - 15:04
    نەخشەکە تاڕادەیەک بچووک کرایەوە
  • 15:04 - 15:07
    بۆیە ئەوەی کەبەدەستییەوە دەگری وەک کاغەزێکی قەدکراو وایە
  • 15:07 - 15:11
    یان کە بە شێوەیەکی بچووک دەردەکەوێت، لە چەکمەجەی پاسەکەدا
  • 15:11 - 15:15
    وای بۆ دەچم کە ئەوە وای لێهاتبێت کە هاوسەنگی بێت
  • 15:15 - 15:18
    لەنێوان بەرجەستەی ڕاستەقینەداو
  • 15:18 - 15:24
    وە ئاسانکارییەکان، زمانی دۆزینەوەی ڕێگاکان لەمێشکمدا
  • 15:24 - 15:28
    هێڵی زۆر ڕاستە کێشراون، کە سوچەکانی لابردراون
  • 15:28 - 15:29
    وە بێگومان، ئەوە زۆر زۆر گرنگە
  • 15:29 - 15:35
    تێکدانە جوگرافییەکان نەخشەی هێڵی گواستنەوەی گشتی ئاسان دەکات
  • 15:35 - 15:37
    بۆ نموونە ئەگەر تۆ، تەماشایەکی هەردوو
  • 15:37 - 15:39
    ڕاڕەوی سەرەکی بکەیت کە بەشارەکەدا تێدەپەڕێن
  • 15:39 - 15:41
    زەردەکەو پرتەقاڵیەکەی ئێرە، ئەمە ئەوەیە کە چۆن
  • 15:41 - 15:44
    دەردەکەون لەسەر نەخشەی چەسپاندنی هێڵی شەقام
  • 15:44 - 15:48
    ئەمە ئەو شێوەیەیە کە دەردەکەون دوای دەستکارییەکەی من
  • 15:48 - 15:51
    نەخشەی هێڵی گواستنەوەی گشتی
  • 15:51 - 15:55
    بۆیە، بۆ نەخشەیەکی هێڵی گواستنەوەی گشتی
  • 15:55 - 15:56
    نابێت بوەستیت لە چەسپاندنی بەرجەستەییدا
  • 15:56 - 15:59
    بەڵام دیزاین کردن بەو شێوەیەی کە مێشکمان کاری پێدەکات
  • 15:59 - 16:03
    ئەو پەرچەکردارانەی کە نواندم، ئەوە زۆر باشبوو کە بیبینم
  • 16:03 - 16:06
    وە بەدڵنیاییەوە، بۆ خودی خۆم، زۆر دڵخۆش بووم بە بینینی
  • 16:06 - 16:10
    ئەوەی کە دواجار گەلەکەم لە یۆنان و ئەڵمانیادا بیرۆکەیەکیان هەیە
  • 16:10 - 16:16
    لەبارەی ئەوەی کە من چی دەکەم بۆ سەرچاوەی ژیانم. پێکەنین. سوپاس. چەپڵە لێدان
Title:
ئاریس ڤێنتیکیدس: دروستکردنی هەستی نەخشەکان
Speaker:
Aris Venetikidis
Description:

دیزاینەری نەخشەسازی ئاریس ڤێنتیکیدس گرنگی بەو نەخشانە دەدات کە لە مێشکی خۆماندا دروستی دەکەین کاتێک لە شارێکدا دەسوڕێینەوە. ئەم نەخشانە لە نەخشەی جادەو بان ناچن بەڵکوو زیاتر لە نوسین و وێنە دەچن. وێنەی خەیاڵین کە پەیوەندی نێوان شوێنەکان دەردەخەن. چۆن ئێمە دەتوانین لەم نەخشە خەیاڵییانەوە فێرببین بۆ ئەوەی نەخشەی باشتری ڕاستی دروست بکەین؟ وەک تاقیکردنەوەیەک ئاریس نەخشەی پاسی دوبلین دروست دەکاتەوە.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
16:36
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hanasa-hiwa foundation accepted Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hanasa-hiwa foundation edited Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for Making sense of maps
Hiwa Foundation II added a translation

Kurdish subtitles

Revisions