Return to Video

ژنانی پاکستان چۆن گۆڕانی سیاسی بنیات دەنێن

  • 0:01 - 0:03
    لێرەم تا پیتان بڵێم
  • 0:03 - 0:07
    چۆن گۆڕانکاری ڕوودەدات
    لە ئاستی ناوخۆیی پاکستان،
  • 0:07 - 0:11
    چونکە ژنان شوێنی خۆیان
    لە پرۆسەی سیاسیدا دەدۆزنەوە.
  • 0:12 - 0:17
    دەمەوێ سەرنجی هەمووتان ڕابکێشم
    بۆ شوێنێک کە لێی گەورەبووم،
  • 0:17 - 0:21
    باکوری پاکستان ناسراوە بە دیر.
  • 0:21 - 0:24
    دیر لەسەدەی ١٧ بنیاتنراوە.
  • 0:24 - 0:30
    میرنشینێک بووە دواتر.
    لەگەڵ پاکستان یەکیان گرتووە لە١٩٦٩.
  • 0:30 - 0:35
    شازادەکەمان نەواب شاهجەهان،
    مافی پۆشینی ڕەنگی سپی زەوتکرد بوو.
  • 0:35 - 0:38
    ڕەنگی شەرەف، بەڵام تەنها بۆخۆی.
  • 0:39 - 0:42
    باوڕی بە خوێندەوارکردنی خەڵکەکەی نەبوو.
  • 0:43 - 0:47
    لەو کاتەی کە لە دایک بووم، لە 1979،
  • 0:47 - 0:51
    تەنها لە سەتا پێنجی کوڕان
    و سەدا یەکی کچان
  • 0:51 - 0:53
    لەخوێندنگەکان دەیانخوێند.
  • 0:54 - 0:56
    منیش یەکێک بووم لە نیوان ئەو سەدا یەکە.
  • 1:01 - 1:04
    گەورەبووم، زۆر لە باوکم نزێک بووم.
  • 1:06 - 1:09
    دکتۆری دەرمانساز بوو،
    و ناردمییە بەرخویندن.
  • 1:11 - 1:14
    هەموو ڕۆژێک دوای تەواوبوونی وانەکەم
    دەچووم بۆ دەرمانخانەکەی.
  • 1:15 - 1:19
    پیاوێکی ناوازەیە
    و لەناو کۆمەڵگەش ڕێزی دەگرن.
  • 1:21 - 1:24
    سەرۆکی ڕێکخراوی چاودێری بوو،
  • 1:24 - 1:27
    و لەگەڵی دەچووم بۆ
    کۆبونەوە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکان
  • 1:27 - 1:32
    بۆ گوێگرتن و قسەکردن بۆ پیاوانی ناوچەیی
    دەربارەی کۆمەلگە و کێشە ئابورییەکان.
  • 1:33 - 1:37
    هەرچۆنێکبێت کاتێک بووم بە 16 ساڵ،
  • 1:37 - 1:41
    باوکم داوای لێ کردم چیتر لەگەڵی
    نەچم بۆ کۆبوونەوە گشتییەکان.
  • 1:42 - 1:45
    ئێستا بووم بە کچێکی گەنج
    و شوێنی من ماڵەوەیە.
  • 1:47 - 1:48
    زۆر نیگەران بووم.
  • 1:49 - 1:52
    بەڵام زۆربەی ئەندامانی خێزانەکەم
    بەو بریارە دڵخۆش بوون.
  • 1:54 - 1:56
    زۆر قورس بوو بۆ من
  • 1:56 - 1:59
    لە ماڵەوە دابنیشم
    و بەشداری نەکەم.
  • 2:02 - 2:04
    دوو ساڵی خەیاند
  • 2:04 - 2:08
    کە لە کۆتایەکەی خێزانەکەم رازی بوون
    دووبارە لەگەڵ باوکمدا بەشداری بکەم.
  • 2:08 - 2:10
    لەگەڵ ژنان و کچان،
  • 2:10 - 2:13
    کەوا دەتوانن کێشەکان بخەنەڕوو
    و بەیەکەوە بتوانین چارەسەریان بکەین.
  • 2:16 - 2:18
    کەواتە، بەیارمەتی باوکم،
  • 2:18 - 2:21
    دووبارە دەستم بە بەشداری کردنەوە کرد
    لەگەڵ ژنان و کچان
  • 2:21 - 2:24
    تا بەیەکەوە بتوانین
    چارەسەری کێشەکانیان بکەین.
  • 2:26 - 2:28
    کاتێک ژنان دەردەکەون،
  • 2:28 - 2:32
    ڕاستیەکانییان لەگەڵ خۆیان دەهێنن
    و ڕاستیەکانیش دەردەکەون.
  • 2:34 - 2:37
    لەگەڵ ئەوەشدا، هەمیشە هەستم دەکرد
  • 2:37 - 2:40
    تواناکانی ژنان بە کەم چاوی لێدەکرا،
  • 2:40 - 2:42
    توانا شاراوە و ڕێزگرتنیشیان بە هەمان شێوە.
  • 2:44 - 2:47
    بەهەرحاڵ لەو کاتەی کە لەگەڵ ئەو
    ژنان و کچانە پەیوەندیمان دەگرت،
  • 2:49 - 2:51
    بۆم ڕوونبۆتەوە
  • 2:51 - 2:56
    ئەگەر هیچ هیوایەک نەبی
    بۆ بنیاتنانی ژیانێکی باشتر
  • 2:56 - 2:59
    بۆ ژنان وکچان
    وخێزانەکانیان،
  • 2:59 - 3:01
    پێویستە بجەنگین بۆ مافەکانمان
  • 3:01 - 3:04
    و چاوەرێی کەسێکی تر نەکەین
    بۆ ئەوەی یارمەتیمان بدات.
  • 3:06 - 3:10
    بە باوەڕ بەخۆبوونێکی مەزنەوە
  • 3:10 - 3:14
    یەکەم ڕیکخراوی خۆم لە 1994 دامەزراند
  • 3:14 - 3:19
    بۆ دروستکردنی سەکۆیەک
    بۆ وزە بەخشینی ژنان.
  • 3:20 - 3:23
    داوام لە ژنان و کچان کرد.
    کارم لەگەڵ بکەن
  • 3:24 - 3:25
    زۆر قورس بوو.
  • 3:25 - 3:30
    زۆرێک لەو ژنانە دوای ئەوەی
    هاوسەرگیریان دەکرد، وازیان لە ئێمە دەهێنا،
  • 3:30 - 3:32
    چونکە مێرداکانیان نەیان دەهێشت
    کار بکەن.
  • 3:34 - 3:38
    یەکێک لە هاوکارەکانم
    لە لایەن خێزانەکەیە دەرکرا
  • 3:38 - 3:41
    لە بەرامبەر لێ خۆشبوون لە
    تاوانێک کە براکەی ئەنجامی دابوو.
  • 3:43 - 3:45
    نەمتوانی یارمەتی بدەم.
  • 3:45 - 3:48
    و لەو کاتەدا هەستم بەبێ توانای کرد.
  • 3:50 - 3:55
    بەڵام هانی دام بەهێزتر بم
    بۆ بەردەوام بوونی خەباتەکەم.
  • 3:56 - 4:00
    شتی زۆرم لەم
    شیوەیە بینیوە،
  • 4:00 - 4:04
    ژنان بە بێدەنگی ئازار دەچێژن.
    دڕندانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.
  • 4:05 - 4:07
    بەڵام کاتێک کە ژنێک دەبینم
  • 4:07 - 4:11
    هەوڵ بۆ گۆڕینی بارودۆخی دەدات
    لە جیاتی ئەوەی کۆڵ بدات،
  • 4:11 - 4:13
    زیاتر هانم دەدات.
  • 4:14 - 4:18
    خۆم بۆ پۆستێکی حکومی هەڵبژارد
  • 4:18 - 4:21
    وەک پاڵیوراوێکی سەربەخۆ لە دیر
  • 4:21 - 4:24
    لە هەڵبژاردنە ناوچەیاکان لە٢٠٠١.
  • 4:26 - 4:31
    سەڕەرای کۆسپ و تەگەرانەی بە درێژایی
    ئەم پرۆسەیە ڕووبەڕووم بوونەوە، بردمەوە.
  • 4:31 - 4:37
    (چەپڵەریزان)
  • 4:37 - 4:41
    و ماوەی شەش ساڵ لە نوسینگەی گشتی
    خزمەتم کرد.
  • 4:42 - 4:44
    بەڵام بەداخەوە،
  • 4:44 - 4:47
    ئێمە، ئەو ژنانەی هەڵبژێردرابووین،
  • 4:47 - 4:51
    ڕێگەمان پێنەدەدرا لە ئەنجومەن
    بەیەکەوە لەگەڵ ئەندامەکانی تر دابنیشین
  • 4:53 - 4:55
    و بۆ ئەوەی کارەکانیان
    لەگەڵ ڕاپەرێنین.
  • 4:56 - 4:59
    ژنەکان لە ژوورێکی تر دادەنیشتین،
  • 4:59 - 5:02
    ئاگادارنەبووین لە ئەنجومەن چی ڕوودەدات.
  • 5:05 - 5:07
    پیاوەکان پێیان گوتم
  • 5:07 - 5:12
    کەوا، ئێوەی ژنان، ژنانەی کە
    هەڵبژێردراون
  • 5:12 - 5:14
    پێویستە ئامێرێکی درومان بۆ ژنان بکڕن"،
  • 5:15 - 5:19
    کاتێک زانیم پێویستیەکی زۆریان بە
    ئاوی خواردنەوی پاک هەیە
  • 5:21 - 5:24
    هەموو شتێکم کرد کە لە توانام دابوو
  • 5:24 - 5:28
    بۆ خستنە پێشی گشت تەنگوچەڵەمەکانی
    کە ڕووبەڕووی ئافرەتان دەبووەوە.
  • 5:30 - 5:35
    پێنج پەمپی دەستیم دامەزراند
    لە دوو بیری وشک بووی شارەکەم.
  • 5:36 - 5:38
    باشە، ئێمە دووبارە بەکارمان خستنەوە.
  • 5:41 - 5:46
    بە ماوەیەکی کەم ئاوی پاکمان بۆ
    زیاتر لە پێنج هەزار خێزان دابین کرد.
  • 5:48 - 5:51
    سەلماندمان کەوا ئێمەش وەک
    پیاو،
  • 5:51 - 5:52
    دەتوانین هەموو شتێک بکەین.
  • 5:54 - 5:57
    هاوپەیمانیەکم لەگەڵ ئەندامە ژنانەکانی
    تری هەڵبژێردراو بنیاتنا،
  • 5:57 - 5:59
    و ساڵی ڕابردوو،
  • 5:59 - 6:04
    ژنان ڕێگەیان پێدرا بەیەکەوە لەگەڵ
    ئەندامانی تر لە ئەنجومەن دابنیشن.
  • 6:04 - 6:11
    (چەپڵەرێزان)
  • 6:12 - 6:18
    و بەشداریمان لە یاسادانان،
    پلاندانان و بوجەدانان
  • 6:18 - 6:20
    و لە هەموو بڕیارەکان کرد.
  • 6:21 - 6:23
    لە یەکگرتوویی ژنان هێزم بەدی کرد.
  • 6:24 - 6:26
    خۆتان دەزانن.
  • 6:26 - 6:30
    نەبوونی نوێنەر واتا کەس
    نییە بۆ مافەکانت بجەنگێت.
  • 6:31 - 6:34
    پاکستان--
  • 6:34 - 6:38
    ٨ هەزار میل دوورین لە ئێرەوە.
  • 6:40 - 6:44
    بەڵام هیواخوازم دەربارەی
    ئەو شتانەی قسەمان دەکرد دەنگ بداتەوە،
  • 6:46 - 6:50
    چونکە ئێمە لە یەکتر
    دوورین و کلتوریشمان جیاوازە.
  • 6:52 - 6:54
    کاتێک ژنان دەردەکەون،
  • 6:54 - 6:58
    ڕاستی و هیواوی نزیکەی نیوە
    دانیشتوان لەگەڵ خۆیان دەهێنن.
  • 7:01 - 7:06
    لە ٢٠٠٧ گەشەی تاڵیبانمان بینی
  • 7:06 - 7:10
    لە سوات، دیر و هەرێمەکانی دەورووبەر.
  • 7:11 - 7:13
    تۆقێنەر بوو.
  • 7:14 - 7:18
    تاڵیبان خەڵکی بێتاوانی دەکوشت.
  • 7:18 - 7:20
    هەموو ڕۆژێک،
  • 7:20 - 7:24
    خەڵک لاشەی مردووی کەسە نزیکەکانیان
    کۆ دەکردەوە لە شەقامەکان.
  • 7:24 - 7:27
    زۆربەی ئەو سەرۆکە سیاسی و
    کۆمەڵایەتییانەی کە
  • 7:27 - 7:30
    خەباتیان دەکرد
    بۆ باشترکردنی کۆمەڵگەکەیان
  • 7:30 - 7:32
    هەڕەشەیان لێدەکرا و
    دەکوژران.
  • 7:34 - 7:36
    ناچار کرام وڵاتیش جێبهێڵێم،
  • 7:36 - 7:39
    منداڵەکانم لای خەسو و خەزورم جێهێشت.
  • 7:43 - 7:48
    نوسینگەکەم لە دیر داخست
    و گواستمەوە بۆ پیشاوەر،
  • 7:48 - 7:50
    پایتەختی هەرێمەکەم.
  • 7:51 - 7:55
    توشی نەخۆشی دەروونی بووم.
    بەردەوام بیرم دەکردەوە: دواتر چی بکەم.
  • 7:57 - 8:02
    و زۆرێک لە ئەندامانی خێزان و هاورێکانم
  • 8:02 - 8:05
    پێشنیاریان دەکرد واز لە کار بهێنم.
  • 8:05 - 8:07
    ترسەکە زۆر جدییە.
  • 8:08 - 8:10
    بەڵام بەردەوام بووم.
  • 8:13 - 8:20
    لە 2009، لێشاوێکی مێژوویی
    ئاوارەکانی ناوەخۆ ڕویدا
  • 8:20 - 8:22
    لە سوات، دیر وهەرێمەکانی دەورووبەر.
  • 8:24 - 8:27
    بە نزیکەی هەموو ڕۆژێک
    سەردانی کەمپاکانم دەکرد،
  • 8:29 - 8:31
    تاوەکو ئاوارەکانی ناوخۆ
  • 8:31 - 8:33
    دەستیانکرد بە گەرانەوە
    بۆ شوێننەکانی خۆیان.
  • 8:34 - 8:37
    چوار یەکەی ئاگاداری تەندروستی
    چاودێری دایک-منداڵم دامەزراند،
  • 8:39 - 8:43
    بە تایبەتی بۆ چاودێری کردنی
    زیاتر لە١٠هەزار ژن و منداڵی
  • 8:43 - 8:44
    کەمپەکانی دەورووبەر.
  • 8:45 - 8:50
    بەڵام دەزانن لە ماوەی
    هەموو سەردانەکانم،
  • 8:50 - 8:55
    تێبینیم کرد کەوا کەمترێن.
    پێداویستیەکانی ژنان دابین دەکرێت.
  • 8:57 - 8:59
    بەدوای هۆکارەکانی ئەم کەمتەرخەمییە گەڕام.
  • 8:59 - 9:05
    دواتر تێگەیشتم هۆکارەکە
    نەبوونی نوێنەری ژنە لە
  • 9:05 - 9:09
    سەکۆی کۆمەڵایەتی، سیاسی و
    کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی.
  • 9:10 - 9:13
    و ئەو کاتە بوو هەستم پێکرد
  • 9:13 - 9:16
    کەوا پێویستە توانایی
    خۆم بۆ کورت بکەمەوە
  • 9:16 - 9:19
    بۆ بنیاتنان و بەهێزکردنی
    ڕابەری سیاسی ژنان.
  • 9:20 - 9:23
    بۆ زیاتکردنی چالاکییە
    سیاسیەکانیان،
  • 9:23 - 9:25
    کەواتە دەیانەوێت دەنگی خۆیان هەبێت
    لە داهاتویاندا.
  • 9:26 - 9:31
    دەستمان بە ڕاهێنانی
    نزیکەی ٣٠٠ ژن و کچی بەتوانا کرد
  • 9:31 - 9:35
    بۆ هەڵبژاردنەکانی ناوچەییەکان لە ٢٠١٥.
  • 9:36 - 9:37
    و دەزانن چی بوو؟
  • 9:37 - 9:39
    سەدا پەنجای دەنگەکانمان بردەوە.
  • 9:40 - 9:47
    (چەپڵەرێزان)
  • 9:47 - 9:50
    و ئێستا لە ئەنجوومەن دانیشتوون،
  • 9:50 - 9:54
    بەشداری لە یاسادانان، پلاندانان
    و بوجەدانان دەکەن.
  • 9:57 - 10:01
    ئێستە زۆرێکیان سەرمایەکانیان
  • 10:01 - 10:06
    لە تەندروستی ژنان، پەروەردە، گەشەپێدانی
    شارەزایی و ئاوی خواردنەوەی پاک خەرج دەکەن.
  • 10:07 - 10:09
    ئێستا هەموو ئافرەتانی هەڵبژێردراو
  • 10:09 - 10:12
    کێشەکانیان دەخەنە ڕوو،
    بەیەکەوە چارەسەری بۆ دەدۆزنەوە.
  • 10:13 - 10:16
    با باسی دوو ژنتان بۆ بکەم:
  • 10:17 - 10:19
    ساریا شەمس.
  • 10:19 - 10:24
    دەیبینن، ئەم خاتوونە گەنجە 26 ساڵە،
  • 10:24 - 10:29
    خۆی بۆ هەڵبژاردن کاندید کرد
    لە ٢٠١٥ لە دیر، و ئەو سەرکەوت.
  • 10:30 - 10:34
    دوو پلانی ژێرخانی ئابوری
    تەواو کردوە.
  • 10:34 - 10:37
    دەزانن ژنان، پلانەکانی ژێرخانی ئابوری
    کۆمەڵایەتی
  • 10:39 - 10:42
    خەڵکانێک وابیردەکەنەوە
    ئەوە کاری پیاوە.
  • 10:44 - 10:47
    بەڵام، نا ئەوە کاری ژنانیشە
    دەتوانین هەمان کار بکەین.
  • 10:48 - 10:54
    و هەروها دوو رێگەی خوێندنگەی کچانی
    چاک کردەوە،
  • 10:54 - 10:56
    دەزانن کەوا بەبێ رێگەی
    هاتووچۆ بۆ ئەو قوتابخانانە
  • 10:56 - 10:58
    هیچ سودێکیان بۆ کچانی دیر نییە.
  • 10:59 - 11:03
    و ئەسما گوڵ خاتونێکی تری گەنجە.
  • 11:03 - 11:07
    ئەندامێکی چالاکی دیداری سەرکردە
    گەنجەکانە.
  • 11:07 - 11:10
    نەیتوانی خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکات،
  • 11:11 - 11:16
    بوو بە یەکەم ڕۆژنەمەوانی کچ.
    لە ناوچەکەمان.
  • 11:17 - 11:22
    وتار سەبارەت بە ناڕەحەتییەکانی کچان
    و ژنان دەنووسێت و مافەکانیان دەخاتە ڕوو.
  • 11:23 - 11:27
    سایرا و ئەسما
    دوو نموونەی زیندوون
  • 11:27 - 11:31
    بۆ گرنگی بوونی نوێنەرو هاتنە پێشەوەی ژنان.
  • 11:33 - 11:35
    با شتێکی تریشتان بۆ باس بکەم.
  • 11:35 - 11:38
    لە هەڵبژاردنە گشتیەکانی
    پاکستانی ٢٠١٣
  • 11:38 - 11:42
    و هەڵبژاردنە ناوچەیەکانی ٢٠١٥،
  • 11:42 - 11:45
    کەمتر لە سەد دەنگدەری.
    ژنان لە دیر هەبوو.
  • 11:47 - 11:48
    بەڵام دەزانن چی؟
  • 11:48 - 11:53
    بەشانازیەوە دەڵیم ئەو ساڵە،
    لە ماوەی هەڵبژاردنە گستیەکان،
  • 11:53 - 11:56
    ٩٣هەزارئافرەت بەشداری
    هەڵبژاردنییان لە دیر کرد.
  • 11:56 - 12:02
    (چەپڵەرێزان)
  • 12:04 - 12:07
    کەواتە خەباتمان بۆ هەمیشەیە.
  • 12:08 - 12:10
    بەڵام گۆڕانکاریەکی مێژووییە.
  • 12:10 - 12:16
    و ئاماژەیەکە کەوا ژنان دەجەنگن
    و کار دەکەن و ئامانجەکەیان بەدەست دێنن
  • 12:16 - 12:21
    کە پێویستە تواناکانمان بخەینە کار
    لە بنیاتنانی بەرەوپیش بردنی ژنان.
  • 12:25 - 12:29
    لە پاکستان و لێرە لە
    ویلایەتە یەکگرتووەکان،
  • 12:29 - 12:31
    و هەموو شوینێک لە جیهان،
  • 12:32 - 12:36
    ئامانجمانە ژنان لە سیاسەت
    ژنان لە کاری بازرگانی،
  • 12:36 - 12:40
    و ژنان لە شوێنە گرینگەکان
    بڕیاری چارەنوسزاز بدەن.
  • 12:43 - 12:46
    ٢٣ساڵی خەیاند تا گەیشتم بە ئێرە.
  • 12:48 - 12:51
    بەڵام نامەوێت هیچ کچێک یان ژنێک
  • 12:51 - 12:55
    ٢٣ساڵ لە ژیانی بەفیرۆ بڕوات
    بۆ ئەوەی ببیستێ.
  • 12:56 - 12:59
    ڕۆژانی ناخۆشم هەبوو.
  • 13:01 - 13:04
    بەڵام هەرچرکەیەک لە ژیانمدا
  • 13:04 - 13:08
    کارم کردوە بۆ مافی هەموو ژنێک
    تا سود لە توانا شاراوەکەی ببینێت.
  • 13:10 - 13:13
    جیهان بهێننە پێش چاوی خۆتان لەگەڵ من
  • 13:13 - 13:16
    هەزاران خەڵکی وەک ئێمە بجەنگن بۆ
  • 13:17 - 13:21
    پاڵپشتی ژنان گەنج بەیەکەوە،
  • 13:21 - 13:26
    هەڵ دەرەخسێنن و هەڵدەبژێرن.
    تا سودێک بگەیەنیت بە هەمووان
  • 13:28 - 13:31
    و کەواتە، هاورێکانم
    دەتوانن جیهان بگۆڕن.
  • 13:32 - 13:33
    سوپاس.
  • 13:33 - 13:39
    (چەپڵەریزان)
Title:
ژنانی پاکستان چۆن گۆڕانی سیاسی بنیات دەنێن
Speaker:
شاد بیگوم
Description:

چالاکوان شاد بێگون، ژیانی تەرخانکردووە بۆ ئەوەی ژنان بتوانن دەسەڵات بگرنە دەست، تا سود لە توانا شاراوەکانیان وەربگرن. لەم ئاخاوتنە کەسییەدا باسی خەباتی خۆی بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ژنان دەکات لە کۆمەڵگە داخراو و ئایینەیەکانی باکوری پاکستان. و داوا لە هەموو ئافرەتانی جیهان دەکات هەوڵ بۆ دۆزینەوەی توانا شاراوەکانیان بدەن. شاد بێگوم دەڵێت، "پێویستە بجەنگین بۆ بەدەست هێنانی مافەکانمان و نەک چاوەرێی کەسێکی تر بکەین یارمەتیمان بدات"

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
13:55

Kurdish subtitles

Revisions