Return to Video

کۆتا سەرۆکی گەڵی کۆمانچی و کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتێك- داستن تاهماهکیر

  • 0:07 - 0:14
    لە درەنگانێکی شەوێکی ساڵی ١٨٧١دا، گروپێك
    سوار لە کاتی خەوتندا هەڵیانکوتایە سەر
  • 0:14 - 0:18
    چادرگه‌یه‌كی سوپا. لەچەند خوله‌کێک بارو
    دۆخی چادرگه‌كه‌یان بۆ ترس و تۆقین گۆڕی،
  • 0:18 - 0:21
    نزیکەی ٧٠ ئەسپیان دزی،
    و ونبوون.
  • 0:21 - 0:25
    لەلایەن سەرۆکێکی گەنج بەناوی
    کوانا پارکەرەوە سەرکردایەتی دەکران،
  • 0:25 - 0:28
    دواترین هێرشبوو لە زنجیرەی
    درێژی کێش و ناکۆکیەکان
  • 0:28 - 0:31
    بەدرێژایی سنوری تیکساس
    لە نێوان خەڵکە ڕەسەنەکەوە
  • 0:31 - 0:34
    کەوا بە نمنە یاخود،
    کۆمانچیس ناسرابوون،
  • 0:34 - 0:38
    و سوپاکانی ئەمریکا نێردرابوون تا
    خاکەکانی کۆمانچیەکان داگیربکەن
  • 0:38 - 0:40
    بۆ داگیرکەرە سپی پێستەکان.
  • 0:40 - 0:43
    هەرچەندە ناکۆکی و ململانێکە
    تەمەنی چەند دەیەیەک بوو،
  • 0:43 - 0:47
    کۆڵۆنێڵ ڕاناڵد مەکانزی لە سوپای ئه‌مریكا
    سەرکردایەتی دواترین ئۆپراسیۆنی کرد.
  • 0:47 - 0:50
    لە هاوین تا زستان، شوێنی کوانا دەکەوت.
  • 0:50 - 0:53
    بەڵام هەروەها کواناش شوێنی ئەو دەکەوت،
  • 0:53 - 0:55
    و هەرکاتێک کۆڵۆنێڵ لە ئامانجەکانی
    نزیک دەبۆوە،
  • 0:55 - 0:59
    ئامانجەکانیش وندەبوون بەبێ ئه‌وه‌ی
    یەک شوێن لەسەر دەشتایە گەورەکە بەجێبهێڵن.
  • 0:59 - 1:04
    کۆمانچیەکان بۆ نزیکە ٢٠٠ساڵ
    ئەم هەرێمەیان کۆنترۆڵکردبوو،
  • 1:04 - 1:08
    گامێشی کێویان ڕاودەکرد، گواستنەوەی
    هەموو گوندەکان بۆ دەوروبەری دەشتاییەکە.
  • 1:08 - 1:12
    هێرشەکانی ئیسپانی و مەکسیکیەکانیان
    لە باشورەوە سەرکوتکرد،
  • 1:12 - 1:15
    هەروەها سەرکوتکردنی ئەمریکیەکان له‌
    هه‌وڵدان بۆ داگیرکردنی خاکەکەیان لە
  • 1:15 - 1:19
    ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌، و سەرکوتکردنی ئەو خەڵکە
    ڕه‌سه‌نانه‌ی هەوڵیاندەدا کودەتا بکەن.
  • 1:19 - 1:24
    ئیمپڕاتۆری کۆمانچی تەنها گروپێكی
    یەکخراو لەژێر کۆنترۆڵی ناوەندی نەبوو،
  • 1:24 - 1:28
    بەڵکو گروپی زۆربوون،
    هەرگروپێک سەرۆکی خۆی هەبوو.
  • 1:28 - 1:33
    ئەو هەموو گرووپە یەک خاڵی هاوبەشیان هەبوو
    ئەویش شارەزایی و کارامەییان لە سوارچاکی-
  • 1:33 - 1:37
    هەموو پیاو و ژن و منداڵێک
    شارەزایی لە سوارچاکی هەبوو.
  • 1:37 - 1:39
    کارامەیەکانی جەنگیان لە سوارچاکی
  • 1:39 - 1:43
    بەسەر خەڵکە ڕەسەنەکەوە و داگیرکەره‌کان
    سەرکەوتووبوو،
  • 1:43 - 1:48
    ئەمەش ڕێگاخۆشکەربوو تا ناوچەیەکی فراوان
    بە ژمارەیەکی کەمی خەڵک کۆنتڕۆڵبکەن-
  • 1:48 - 1:51
    لەوانەیە ئەوپەڕی ٤٠،٠٠٠ کەس بووبن
  • 1:51 - 1:53
    و نزیکەی ٤تا٥ هەزارکەسبوون
    لە سەردەمی
  • 1:53 - 1:57
    ڕووبەڕووبوونەی کوانا پارکەر و
    ڕاناڵد مەکانزی.
  • 1:57 - 2:03
    لە دەورووبەری ساڵانی ١٨٤٨دا لەدایکبووە
    منداڵی گەورەی پیتا نەکۆنا بووە،
  • 2:03 - 2:06
    سەرۆکی گروپی نۆکنی،
    و سینسیا ئان پارکەر،
  • 2:06 - 2:11
    داگیرکەرێکی سپی پێستی تێکەڵاو بە
    کلتوری کۆمانچی ڕفێنراو
  • 2:11 - 2:13
    و ناوی نادوای لێنراوە و دایکی کوانا بووە.
  • 2:13 - 2:15
    کاتێک کوانا منداڵبووە،
  • 2:15 - 2:20
    هێزەکانی ئەمریکا هەڵیانکوتاوەتە سەر
    گونده‌كه‌ی، دایک و خوشکەکەیان گرتووە.
  • 2:20 - 2:25
    کوانا و برا بچووکەکەی لەگەڵ گروپێکی
    کۆمانچی جیاواز بەدوای پەناگە گەڕاون،
  • 2:25 - 2:26
    کوهادا.
  • 2:26 - 2:32
    لە ساڵانی دواتردا، کوانا وەکو جەنگاوەر و
    سەرکردە خۆی سەلماند.
  • 2:32 - 2:37
    لەسەرەتاکانی بیست ساڵی دا، لەگەڵ ژنێک
    بەناوی وێکیا ئیڵۆپ ڕایکرد،
  • 2:37 - 2:41
    ئەم کارەش بووە هۆی توڕەکردنی باوکی
    کچەکە و چەند سەرۆکێکی تر.
  • 2:41 - 2:43
    بۆ ساڵێک لە ڕاکردندابوون،
  • 2:43 - 2:48
    سەرنجی شوێنکەوتووەکانیان ڕادەکێشا و
    کوانایان وەکو پڕابیۆ یان سەرۆک ناساند.
  • 2:48 - 2:50
    لە تەمەنێکی زۆر گەنج دا.
  • 2:50 - 2:55
    لەژێر سەرکردایەتی ئەودا گروپی کوهادا
    دەیتوانی خۆی لە سوپای ئەمریکا بدزێتەوە
  • 2:55 - 2:57
    و بەم شێوازەی ژیان بەردەوامبوون.
  • 2:57 - 3:03
    بەڵام لەسەرەتاکانی ١٨٧٠دا بازاڕی شاراوی
    گامێش لە کاندوی ڕۆژهەڵات ببوه‌ بە شوێنێکی
  • 3:03 - 3:07
    بایخدار. و ڕاوچیەکان لە ماوەی چەند
    ساڵێكدا ملیۆنەها گامێشی کێویان سەربڕی،
  • 3:07 - 3:11
    لەهەمان کاتدا، هێزەکانی ئەمریکا
    سه‌ركردایه‌تی هێرشێکی کتوپڕیان کرد،
  • 3:11 - 3:16
    نزیکەی ١٤٠٠ ئەسپی گروپی کوهادایان کوشت
    و ئەوانی دیکەشیان دزی.
  • 3:16 - 3:22
    هەرچەندە کوانا سوێندی خواردبوو خۆی نه‌دات
    به‌ده‌سته‌وه‌، بەڵام دەیزانی بەبێ گامێشی
  • 3:22 - 3:26
    كێوی و ئه‌سپ، کۆمانچیەکان لە زستاندا
    ڕووبه‌ڕووی برسیەتیەکی مەترسیدار ده‌بنەوە.
  • 3:26 - 3:29
    هەربۆیە لە ساڵی ١٨٧٥ دا کوانا و
    گروپی کوهادا
  • 3:29 - 3:33
    بۆ پەناگەی قەڵای سیڵ ڵە ئۆکلۆهۆما ڕۆیشتن.
  • 3:33 - 3:37
    هەروەکو ماسیگر و میوەکۆکەرەوەکان
    نەیاندەتوانی بە ئاسانی لەگەڵ
  • 3:37 - 3:40
    شێوازی ژیانی کشتوکاڵی لە پەناگەکە
    ڕابێن.
  • 3:40 - 3:43
    حکومەتی ئەمریکا بەڵێنی بەشە ئازوقە و
    کەلوپەلی پێدابوون،
  • 3:43 - 3:47
    بەڵام ئەو ئازوقە و کەلوپەلەی پێیاندەدان
    زۆر کەم بوو.
  • 3:47 - 3:51
    لەهەمانکاتدا، کوانا، لەناکاو پێگە
    سیاسیەکەی لاوازبوو:
  • 3:51 - 3:54
    هیچ سامان یان دەسەڵات
    بەراورد بەوانەی
  • 3:54 - 3:56
    کە ماوەیەکی درێژتر لە پەناگەکەبوون
    نەی بوو.
  • 3:56 - 3:59
    هێشتا، دەرفەتێکی بینیووە.
  • 3:59 - 4:02
    پەناگەکە لە زەوی سەوزایی فراوان پێکدەهات-
  • 4:02 - 4:07
    بۆ کۆمانچیەکان بێکەڵکبوون بەڵام بۆ خاوەنی
    ڕه‌شه‌وڵاخه‌كان بۆ لەوەڕاندن نایاب بوو.
  • 4:07 - 4:11
    دەستی بە ڕێکەوتننامەی قازانج بەخش کرد
    زەویەکی بە کرێ دا بە خاوەن ڕەشەوڵاخەکان،
  • 4:11 - 4:13
    لەسەرەتادا بەهێمنی.
  • 4:13 - 4:17
    بەڵام لەکۆتایەکەی، لەسەر مافی بە کرێدان
    لەگەڵ حکومەتی ئەمریکا گفتوگۆی دەکرد،
  • 4:17 - 4:22
    کەوا سەرچاوه‌ی داهاتی بۆ کۆمانچیەکانی
    پەناگەکە مۆسگەرکرد.
  • 4:22 - 4:24
    هەروەها پێگەی کوانا لە پەناگەکە
  • 4:24 - 4:27
    دانپیانان له‌لایه‌ن بەرپرسانی حکومەت
    گەشەی کرد،
  • 4:27 - 4:29
    بەشە ئازوقەی باشتری مسۆگەرکرد،
  • 4:29 - 4:32
    داوای دروستکردنی خوێندگا و
    خانووی کرد،
  • 4:32 - 4:36
    و بووبە یەکێک لە سێ دادوه‌ری هۆزی
    لە دادگای پەناگەکە.
  • 4:36 - 4:39
    هەوڵیدا لەگەڵ چەند سەرکردەیەک قسە بکات،
  • 4:39 - 4:43
    حکومەتی ئەمریکا دەیویست سەرۆکێک بۆ
    هەموو گەلی کۆمانچی دەستنیشان بکات
  • 4:43 - 4:47
    ئەرکێک کەوا لە دەرەوەی پەناگەکە
    بوونی نییە.
  • 4:47 - 4:51
    هێشتا، زۆربەی کۆمانچینەکان بۆ
    ئەم ئەرکە پاڵپشتی کوانایان دەکرد،
  • 4:51 - 4:53
    هەروەها چەند سەرۆکێکی بە تەمەن
    پاڵپشتیان دەکرد
  • 4:53 - 4:56
    تا لە دژی سوپای ئەمریکایا
    سەرکردایەتیان بکات.
  • 4:56 - 4:59
    تەنانەت دووژمنە دێرینەکەی کوانا
    ڕاناڵد مەکانزی،
  • 4:59 - 5:02
    داوای دەستنیشانکردنی ئەوی دەکرد.
  • 5:02 - 5:06
    کوانا لە فلیمەکانی هۆڵیوود ڕۆڵیگێڕاوە
    و لەگەڵ سیاسەتمەدار ئەمریکیەکان هاوڕێبووە،
  • 5:06 - 5:10
    لە نمایشی ئەسپ سواری لە ڕۆژی دەست به‌كار
    بوونی سەرۆک سیۆدۆر ڕۆسڤێڵت بەژداریكردووه‌.
  • 5:10 - 5:12
    له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،
    هەرگیز پرچە درێژه‌كه‌ی نەبڕیوه‌
  • 5:12 - 5:16
    و لایه‌نگیری كڵێسەی ئەمریکییە ڕەسەنەکانی
    كردووه‌ و ڕووه‌کی بیابانی بەکارهێناوە.
  • 5:16 - 5:21
    وردەوردە بە کوانا پارکەر ناسرا،
    ناوی ڕاستەقینەی دایکی هەڵگرتووە،
  • 5:21 - 5:24
    و هەوڵیدا شوێنی دایکی و
    خوشکەکەی بدۆزێتەوە،
  • 5:24 - 5:29
    لەکۆتایەکەی بۆی دەرکەوت ماوەیەکی کورت
    دوای گرتنیان کوژراون.
  • 5:29 - 5:34
    کوانا جار لە دوای جار خۆی لەگەڵ
    جیهانە جیاوازەکان و ئەرکە جیاوازەکان،
  • 5:34 - 5:37
    و ئەو هەلومەرجانەی وادەردەکەوت
    ناتواندرێت لێیان دەربازبیت گونجاندوە.
  • 5:37 - 5:41
    هەرچەندە بەبێ ڕەخنەش نەبوو،
    دوای مردنی،
  • 5:41 - 5:43
    کۆمانچینەکان دەستیانکرد بە بەکارهێنانی
    دەستەواژەی"سەرۆک"
  • 5:43 - 5:47
    تا وەسفی سەرۆکی هەڵبژێردراوی
    هۆزەکەی پێبکەن،
  • 5:47 - 5:50
    ئەویان وەکو کۆتا سەرۆکی کۆمانچینەکان
  • 5:50 - 5:54
    و وەکو نموونەیەکی کلتوری مانەوە و
    خۆگونجاندن ناساند.
  • 5:54 - 5:58
    بەو ڕۆحەوە، گەلی کۆمانچەی ئەم سەردەمە
    بەگەشبینیەوە بۆ داهاتوو دەڕوانن،
  • 5:58 - 6:02
    لەگەڵ زیاتر لە ١٦،٠٠٠ هاونیشتیمانی
    تۆمارکراو و بێحیساب وەچەش.
Title:
کۆتا سەرۆکی گەڵی کۆمانچی و کەوتنی ئیمپڕاتۆریەتێك- داستن تاهماهکیر
Speaker:
داستن تاهماهکیر
Description:

بۆبینیینی تەواوی وانەکە گرتە لەم بەستەرەیە بکە:https://ed.ted.com/lessons/the-last-chief-of-the-comanches-and-the-fall-of-an-empire-dustin-tahmahkera

لە درەنگانێکی شەوی ساڵی ١٨٧١دا گروپێک سوار لەکاتی خەوتندا هەڵیانکوتایە سەر چادرگەیەکی سەربازی، نزیکەی ٧٠ ئەسپیان دزی و ونبوون لەلایەن سەرۆکێکی گەنجەوە بەناوی کوابا پارکەرەوە سەرکردایەتی دەکران هێرشەکە دواترین هێرشبوو لە زنجیرەی درێژی شەڕوناکۆکیەکان بە درێژای سنوری تیکساس لەنێوان خەڵکە ڕەسەنەکەوە و هێزی وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمریکا، ئەم جەنگاوەرە ئازایە کێ بوو؟داستن تاهماهکیر لەبارەی ژیانی کۆتا سەرکردەی گەڵئ کۆمانچی ڕوونکردنەوە دەدات.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TED-Ed
Duration:
06:03

Kurdish (Central) subtitles

Revisions