Return to Video

ئەمە مێشکتە لە کاتی پیس بوونی هەوادا

  • 0:01 - 0:04
    شتێک هەیە کە زۆر پێویستمانە
  • 0:04 - 0:07
    شتێک کە ناتوانین نەیکەین:
  • 0:07 - 0:08
    ئەویش هەناسە دانە.
  • 0:09 - 0:10
    دەتانەوێت تاقیبکەینەوە؟
  • 0:10 - 0:13
    با پێکەوە بۆ ساتێک هەناسەمان راگرین
  • 0:13 - 0:16
    با بڵێین بۆ ١٠ چرکە.
  • 0:16 - 0:17
    ئاساییە؟
  • 0:17 - 0:19
    با بیکەین.
  • 0:19 - 0:21
    ئامادەبن... دەی ئێستا!
  • 0:39 - 0:42
    هووف، قورسە، وا نییە؟
  • 0:42 - 0:46
    باشە، ئەمە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراوە
  • 0:46 - 0:49
    کە سەرسامت دەکات:
  • 0:49 - 0:51
    حەوت.
  • 0:51 - 0:52
    حەوت چی؟
  • 0:52 - 0:56
    حەوت میلیۆن مردنی پێشوەختە لە ساڵێکدا
  • 0:56 - 1:01
    بەهۆی بەرکەوتن بە هەوای پیس کە هەڵیدەمژن.
  • 1:02 - 1:07
    بیهێنە بەرچاو، ئەوە دەکاتە زیاتر
    لە کۆی دانیشتوانی مەدریدە ئازیزەکەم
  • 1:07 - 1:10
    کە هەمووی دادەماڵرێت لە ساڵێکدا.
  • 1:10 - 1:12
    لەوانەیە بپرسی:
  • 1:12 - 1:14
    ئایا ئەم زانیارییە خراوەتە ڕوو؟
  • 1:14 - 1:18
    ئایا ئەم زانیارییە
    ئاشکرا کراوە، بڵاوکراوەتەوە؟
  • 1:18 - 1:19
    لە راستییدا، بەڵێ!
  • 1:19 - 1:25
    حاڵی حازر زیاتر لە ٧٠،٠٠٠
    توێژینەوەی زانستیمان بەردەستە
  • 1:25 - 1:30
    کە لە پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا
    و تەندروستی ئێمە دەکۆڵنەوە,
  • 1:31 - 1:34
    و میدیای جیهانی بە بەردەوامی
    باسی ئەم کێشەیان کردووە.
  • 1:35 - 1:38
    لە راستییدا، لە ماوەیەکی کەمدا
  • 1:39 - 1:40
    بۆمان دەرکەوتووە
  • 1:40 - 1:44
    کە پیسبوونی هەوا
    کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە
  • 1:44 - 1:49
    بە نزیکەیی لەسەر هەموو
    ئەندامە سەرەکییەکانی لەشمان
  • 1:49 - 1:51
    با لە سییەکانەوە دەست پێ بکەین.
  • 1:51 - 1:55
    هەر کە بیر لە پیس بوونی هەوا دەکەینەوە،
    یەکسەر سیییەکانمان بیر دەکەوێتەوە.
  • 1:55 - 1:59
    لە راستیدا، هەر جارێک هەناسە وەردەگرین
  • 1:59 - 2:02
    ئەوا پیسکەرە ژەهراوییەکان هەڵدەمژین،
  • 2:02 - 2:07
    و سییە پەمەیی و خۆشەویستە داماوەکانمان
  • 2:07 - 2:09
    ئەو هەمووە دەچێژن.
  • 2:10 - 2:12
    بە درێژایی ١٠ ساڵی رابردوو،
  • 2:12 - 2:17
    زانیارییەکی زۆرمان کۆکردۆتەوە
    دەربارەی ئەوەی کە چی روویداوە
  • 2:17 - 2:20
    بەڵام با سەرەتا پێتان بڵێم
    پیس بوونی هەوا چییە.
  • 2:21 - 2:25
    پیس بوونی هەوا تیکەڵەیەکی زۆر ئاڵۆزە!
  • 2:25 - 2:29
    لە تەنۆلکەی رەق،
  • 2:29 - 2:31
    دڵۆپەی زۆر بچوکی شل
  • 2:31 - 2:33
    و مادەی کیمیایی گازی.
  • 2:33 - 2:35
    ئەم هەموو تێکەڵەیە بهێنە پێش چاوی خۆت
  • 2:35 - 2:40
    کە پێ دەچێت لە سەرچاوەی وەکو
    بەکاربردنی سووتەمەنی ماڵەوە
  • 2:40 - 2:43
    یان پیشەسازی، یان هاتووچۆ.
  • 2:43 - 2:47
    یاخود هەر سەرچاوەیەکی تری دەرەکی
    یان ناوەکی بێت.
  • 2:47 - 2:51
    و بە دڵنیاییەوە، سەرچاوەی جیاوازی پیس بوون
  • 2:51 - 2:55
    دەبێتە هۆی دروست بوونی تێکەڵەی
    جیاوازی مادە پیسکەرەکان.
  • 2:56 - 2:59
    مەبەستەکە ئەوەیە کە
    ئەم هەموو ژەهرانە،
  • 2:59 - 3:01
    دەکرێت بە رێگەی جیاواز یەک بگرن.
  • 3:01 - 3:05
    با بۆ نموونە، باس لە ماددە بچوکەکان بکەین.
  • 3:06 - 3:09
    دەکرێ تێکەڵەیەک بێت کە پێک هاتبێت لە--
  • 3:09 - 3:10
    سەیری ئەم کۆکتێلە بکەن:
  • 3:10 - 3:13
    خاک و خۆڵی رێگەوبان،
  • 3:13 - 3:15
    خوێی دەریا،
  • 3:15 - 3:17
    کانزای ژەهراوی،
  • 3:17 - 3:19
    دوکەڵی بزوێنەری دیزڵ،
  • 3:19 - 3:21
    نیترات و گۆگردات،
  • 3:21 - 3:26
    ئەم هەموو ژەهرە خراپانە
    ئەم کۆکتیلە بەتامە
  • 3:26 - 3:29
    رۆژانە ئەچێتە ناو سییەکانمانەوە،
  • 3:29 - 3:32
    و ئێمە بە بەردەوامی بەرکەوتنمان هەیە
    لەگەڵ ئەم هەوا پیسە
  • 3:32 - 3:34
    چونکە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین.
  • 3:34 - 3:38
    مەبەستم ئەوەیە، ئەتوانین بۆ ١٠ چرکە
    هەناسەمان رابگرین بەڵام لەوە زیاتر نا.
  • 3:38 - 3:40
    ئێمە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین.
  • 3:40 - 3:41
    و هەروەها،
  • 3:41 - 3:48
    رۆژانە بە نزیکەیی پێویستمان بە ١٠،٠٠٠
    لیتر لە هەوا هەیە.
  • 3:49 - 3:52
    کەوایە، وتمان ساڵانە ٧ ملیۆن مردنمان هەیە
  • 3:52 - 3:54
    کە هۆکارەکەی پیس بوونی هەوایە.
  • 3:54 - 3:57
    ئایا ئێمە تۆقیوین؟
  • 3:57 - 3:59
    ئایا ئێمە ئۆقرەمان گرتووە؟
  • 3:59 - 4:04
    ئایا کارەساتێکی نیشتیمانی رادەگەیەنین،
    یان بارێکی لەناکاوی جیهانی؟
  • 4:04 - 4:09
    لە راستیدا نەخێر، و من هەموو
    رۆژێک ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم
  • 4:09 - 4:11
    چی روو دەدات؟
  • 4:11 - 4:17
    بەڵام شتێکی ترهەیە کە رەنگە وامان لێ بکات
    خێراتر کاردانەوەمان هەبێت
  • 4:18 - 4:21
    پیس بوونی هەوا کاریگەری
    تەنها لەسەر سییەکانمان نییە.
  • 4:21 - 4:24
    بەڵکو کاریگەری لەسەر مێشکیشمان هەیە.
  • 4:24 - 4:25
    ئەمە مێشکمانە.
  • 4:26 - 4:27
    جوانە.
  • 4:27 - 4:29
    هەموومان هەمانە.
  • 4:29 - 4:30
    هەموومان پێویستمانە.
  • 4:31 - 4:34
    هەموومان بەکاری دەهێنین، هیوادارم.
  • 4:34 - 4:35
    (پێکەنین)
  • 4:35 - 4:36
    هەندێک زیاتر لەوانی تر.
  • 4:37 - 4:40
    و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا،
  • 4:40 - 4:44
    لێکۆڵینەوەکان دەربارەی پەیوەندی
    نێوان پیس بوونی هەوا
  • 4:44 - 4:45
    و تەندروستی مێشکمان
  • 4:45 - 4:48
    بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
  • 4:48 - 4:52
    بۆیە لەوانەیە ئیتر مێشکمان
    بەرەو لەناوچوون بچێت.
  • 4:53 - 4:55
    بەڵام با بەڵگەکانتان پێ نیشان بدەم،
  • 4:55 - 4:59
    دەربارەی ئەو شتانەی تا ئێستا دەیزانین
    لەسەر پیس بووونی هەوا و مێشکمان.
  • 4:59 - 5:03
    یەکەم، کۆمەڵێک زانیاری نوێ هەن
  • 5:03 - 5:06
    دەرەبارەی کاریگەرە خراپەکانی
  • 5:06 - 5:08
    پیسکەرەکانی هەوا
  • 5:08 - 5:11
    لەسەر ناوەندە دەمارە کۆئەنداممان.
  • 5:11 - 5:13
    بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ
    تەنۆلکە ژەهراوییەکان.
  • 5:13 - 5:14
    بیرتان ماوە؟
  • 5:14 - 5:16
    لە سییەکاندا بەجێمان هێشتن
  • 5:16 - 5:17
    بە خۆشی بژین،
  • 5:17 - 5:19
    و هەموو شتێک پیس بکەن.
  • 5:19 - 5:21
    بەڵام بچوکترینی ئەم تەنۆلکانە
  • 5:21 - 5:24
    دەتوانن بە جۆگەی خوێندا تێپەڕن،
  • 5:24 - 5:27
    و لە رێگەی جۆگەی خوێنەوە،
    و پاڵنانی بەهۆی دڵەوە،
  • 5:27 - 5:29
    ئەتوانن بگەن بە هەموو لەش.
  • 5:30 - 5:32
    بەمەش دەبنە هەڕەشە بۆ سەرجەم ئەندامەکان
  • 5:32 - 5:34
    لە ناویشیاندا مێشک.
  • 5:35 - 5:38
    ئێمە راهاتووین کە بڵێین پیس بوونی هەوا
    سنووری نییە،
  • 5:38 - 5:41
    و لە ناو لەشی مرۆڤیشدا هەمان شتە
  • 5:41 - 5:45
    چونکە مادە پیسکەرەکانی هەوا
    ئاستەنگی وێڵاش دەبڕن
  • 5:45 - 5:52
    و دەگەن بە کۆرپەلە و دەبنە هۆی گۆڕینی
    پەردەی مێشکی کۆرپەلەکە
  • 5:52 - 5:56
    تەنانەت پێش یەکەم هەناسە دانیان!
  • 5:57 - 6:01
    دووەم، چەندین توێژینەوە پێشنیاری
    ئەوەیان کردووە کە
  • 6:03 - 6:08
    بەرکەوتنی درێژخایەنی کۆرپەلە پێش لە دایک
    بوون و لە سەرەتای لەدایکبوونی بە هەوای پیس
  • 6:09 - 6:15
    دەرەنجامی نەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی
    کۆئەندامی هەستە دەمار.
  • 6:15 - 6:19
    و دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی لاواز
    لە تاقیکردنەوەی دەرککردن،
  • 6:19 - 6:22
    هەروەها دەرەنجامێکی تری دەبێت،
    دەرەنجامێکی نەرێنی،
  • 6:22 - 6:27
    وەک هەندێ ناڕێکی رەفتارئامێز وەکو ئۆتیزم
  • 6:27 - 6:32
    کەمی سەرنج، و ناڕێکی زۆرجوڵانەوە.
  • 6:32 - 6:35
    سەرەڕای ئەمەش، هەندێ بەڵگەی تر
    سەلماندوویانە کە
  • 6:35 - 6:40
    بەرکەوتنی مێشکی مناڵان و هەرزەکاران
  • 6:40 - 6:43
    بەو ماددە بچوکانە بۆ ماوەیەکی درێژ
  • 6:43 - 6:48
    دەبێتە هۆی چەند کاردانەوەیەک
    وەک: هەوکردنی مێشک،
  • 6:48 - 6:51
    گۆڕانکاری لە وەڵامدانەوەی
    کۆئەندامی هەستە دەمار
  • 6:51 - 6:58
    هەروەها هاندانی پارچە پرۆتینەکان
  • 6:58 - 7:00
    کە کەڵەکە دەبن،
  • 7:00 - 7:03
    و دەبنە هۆی زیادبوونی
    مەترسی نەخۆشییەکانی
  • 7:04 - 7:06
    وەکو ئەلزەهایمەر و پارکینسن.
  • 7:06 - 7:08
    گاڵتەجارییە، وانییە؟
  • 7:08 - 7:12
    ئێمە وەبەرهێنان دەکەین لە
    داهاتووی منداڵەکانماندا
  • 7:13 - 7:17
    هەموو رۆژێک دەیان نێرین بۆ قوتابخانە
    تاوەکو بیریان فراوان بێت.
  • 7:17 - 7:20
    کۆمەڵگە وەبەرهێنان دەکات لە پەروەردەیاندا،
  • 7:20 - 7:25
    کەچی ئەو هەوایەی هەڵیدەمژن لە
    چاوەڕوانی پاسی قوتابخانەدا
  • 7:25 - 7:30
    کاریگەرییەکی نەرێنی خراپی هەیە
    لەسەر گەشەسەندنی مێشکیان.
  • 7:31 - 7:35
    با باسی سێیەم بکەین:
    ئەی چی دەربارەی پێگەشتووان؟
  • 7:35 - 7:38
    بەپێی نوێترین بەڵگەی زانستی،
  • 7:39 - 7:46
    بەرکەوتنی درێژخایەن بە ماددە بچوکەکان
    دەبێتە هۆی دابەزینی توانای درک کردن.
  • 7:46 - 7:50
    لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا، بەپێی
    لێکۆڵینەوەیەک.
  • 7:50 - 7:51
    نەک تەنها ئەمەش،
  • 7:51 - 7:56
    بەڵکو ئەگەر بەرکەوتنی درێژخایەنیان
    هەبێت لەگەڵ تەنۆلکەی زۆر ورد،
  • 7:56 - 8:00
    ئەوا مێشکیان زووتر پیر دەبێت،
  • 8:00 - 8:03
    و ئەگەرێکی زیاتریان دەبێت
  • 8:03 - 8:08
    بۆ توشبوون بە جەڵتەی بچووکی بێدەنگ.
  • 8:08 - 8:11
    کۆتا دانە...و چیتر بەڵگەی تر ناهێنمەوە
  • 8:11 - 8:13
    چونکە یەک تەن بەڵگەی تر هەیە.
  • 8:13 - 8:16
    چەند توێژینەوەیەکی تایبەت بە درمناسی
    کە لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دراون
  • 8:16 - 8:21
    پێشبینی بەرزبوونەوەی
    مەترسی خەڵەفان دەکەن
  • 8:21 - 8:26
    دەرەنجامی بەرکەوتنی
    بەردەوامی ماددە پیسکەرەکان
  • 8:26 - 8:31
    بە گشتی هەمووان رووبەڕووی
    پیسبوونی هەوا دەبنەوە.
  • 8:31 - 8:35
    ئەگەر لە لادێدا بژیت یان لە شاردا،
  • 8:35 - 8:39
    لە وڵاتێکی داهات بەرزدا یان لە
    وڵاتێکی داهات نزمدا بژیت
  • 8:40 - 8:43
    مێشکی هەمووان لە مەترسیدایە،
  • 8:43 - 8:44
    بە تۆشەوە.
  • 8:45 - 8:46
    وەکو پزیشکێك،
  • 8:46 - 8:51
    زیاتر لە ٢٠ ساڵی ژیانی پیشەیی خۆمم
  • 8:52 - 8:53
    تەرخانکردووە تاوەکو
  • 8:53 - 8:57
    هۆشیاری بڵاو بکەمەوە دەربارەی
    کێشەکانی تەندروستی گشتی،
  • 8:57 - 8:59
    مەترسییەکانی تەندروستی گشتی
  • 8:59 - 9:01
    لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی،
  • 9:01 - 9:05
    و دەزانم زانستەکە لە بەردەستماندایە،
    هەروەها چارەسەرەکەشی.
  • 9:05 - 9:09
    بە دڵنیاییەوە، هەندێک شوێن
    پیسترن لە ئەوانیتر.
  • 9:09 - 9:12
    بەڵام ئەمە کێشەیەکی جیهانییە!
  • 9:12 - 9:19
    کە هیچ تاکێك، هیچ شارێك، هیچ گروپێک،
    هیچ وڵاتێک
  • 9:19 - 9:22
    ناتوانێت بە تەنها چارەسەری بکات.
  • 9:22 - 9:27
    پێویستمان بە پابەندبوونی جدی
    و کردەوەی جدی هەموو لایەکە:
  • 9:27 - 9:29
    کۆمەڵگەی مەدەنی،
  • 9:29 - 9:31
    کەرتی تایبەت،
  • 9:31 - 9:32
    تەنانەت خودی تاکەکانیش.
  • 9:32 - 9:34
    هەموو ئەرکێکمان لەسەرشانە.
  • 9:34 - 9:38
    بەڵێ، پێویستمان بە چاکسازییە
    لە شێوازی بەکاربردندا،
  • 9:38 - 9:40
    شێوازی هاتوچۆمان،
  • 9:40 - 9:43
    و شێوازی بەکارهێنانی وزە.
  • 9:43 - 9:48
    و هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە
    چارەسەری هەموو ئەمانەمان لایە.
  • 9:48 - 9:52
    بەڵام ئەگەر ئەم کردەوانە بۆ
    یەک رۆژ دوا بخەین،
  • 9:52 - 9:55
    لەوانەیە هەزارەها گیان لە دەست بدەین
  • 9:55 - 9:58
    بەڵام ئەگەر بۆ ساڵێك دوای بخەین،
  • 9:58 - 10:03
    لەوانەیە دووبارە ٧ میلیۆن
    گیانی تر لە دەست بدەین.
  • 10:03 - 10:07
    بۆیە پێویستە هەموو سیاسەتمەدارێك
  • 10:07 - 10:12
    وشیار بێت لە دەرەنجامەکانی
    تەندروستی هاوڵاتیان
  • 10:12 - 10:14
    لە ئەگەری دواخستنی بڕیارەکانیدا.
  • 10:14 - 10:15
    لە راستیدا،
  • 10:15 - 10:18
    ئەمە یەکەمجار نییە لە مێژوودا کە
  • 10:18 - 10:23
    رووبەڕووی ئەم بکوژە نادیارە ببینەوە.
  • 10:23 - 10:26
    ئەمە لەندەنە لە ساڵی ١٩٥٢.
  • 10:27 - 10:32
    هەروەک چۆن لە ساڵانی
    پەنجاکان و شەستەکاندا روویداوە،
  • 10:33 - 10:36
    حکومەتەکان و شارەکان پێویستە
  • 10:36 - 10:42
    کاری بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەستاندنی
    کاریگەرە خراپەکانی پیس بوونی هەوا.
  • 10:43 - 10:49
    سیاسەتمەداران دەبێت بزانن دواخستنی ئەو
    کارانەی بە بڕیاری سەختی دادەنێن
  • 10:49 - 10:56
    وەکو: کەم کردنەوەی ترافیک لە شارەکاندا،
    یان وەبەرهێنان لە گواستنەوە گشتییەکاندا،
  • 10:56 - 11:01
    یان برەوپێدان بە پاسکیلسواری
    لە شارەکاندا،
  • 11:01 - 11:03
    وەبەرهێنان لە وزەی نوێ،
  • 11:03 - 11:08
    پەرەپێدان بە وزەی پاکتر بۆ
    چێشتلێنان و ساردکردنەوە،
  • 11:09 - 11:12
    هاتووچۆ و گەرمکردنەوە.
  • 11:12 - 11:15
    ئەمانە هەموو چارەسەری ژیرانەن
  • 11:15 - 11:19
    چونکە دەردان کەم دەکەنەوە،
  • 11:19 - 11:23
    و جۆریتی هەوا باشتر دەکەن کە هاوشان بێت
    لەگەڵ پێوانەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی
  • 11:23 - 11:28
    و هەر ئەم پێوانانەش ژیانمان دەپارێزن.
  • 11:28 - 11:35
    هەر بۆیە پێویستمان بە پابەندبوون و
    راسپاردنی توندی سیاسی
  • 11:35 - 11:37
    سەرجەم سیاسەتمەدارانە.
  • 11:37 - 11:38
    بەڵام بۆ ئێستا پێویستمانە.
  • 11:38 - 11:43
    ئەوانەی کە نایکەن، یان کارەکان دوادەخەن،
  • 11:44 - 11:49
    بانگکراون لە لایەن دادگاوە تاکو
    بەرگری لە پێگەکانیان بکەن.
  • 11:49 - 11:51
    بۆیە لە ئێستا بەدواوە،
  • 11:51 - 11:56
    هیچ سیاسەتمەدارێک ناتوانێت بڵێت: نەمزانی.
  • 11:56 - 11:57
    لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە:
  • 11:57 - 12:00
    ئامادەی چەند لە دەستدانی گیانی ترین؟
  • 12:00 - 12:02
    لە دەستدانی ژیانێکی باش،
  • 12:02 - 12:05
    و لەدەستدانی توانایی مێشکیمان،
  • 12:05 - 12:08
    ئامادەین ئەمانە قبوڵ بکەین؟
  • 12:08 - 12:10
    ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە
  • 12:10 - 12:12
    ئەوا من داواتان لێ دەکەم
  • 12:12 - 12:17
    تاکو مێشکمان لەسەر خۆیەتی،
    و هێشتا زیرەکین،
  • 12:17 - 12:22
    تکایە داوای مافەکانتان بکەن،
    گوشار بخەنە سەر بەرپرسەکان
  • 12:22 - 12:26
    دڵنیابنەوە لەوەی کاردەکەن بۆ وەستاندنی
    سەرچاوەکانی پیس بوونی هەوا.
  • 12:26 - 12:29
    ئەمە گرنگترین شتە بیکەین بۆ پاراستنی خۆمان
  • 12:29 - 12:32
    و پاراستنی مێشکە جوانەکەمان.
  • 12:32 - 12:34
    زۆر سوپاس.
  • 12:34 - 12:36
    (چەپڵە لێدان)
Title:
ئەمە مێشکتە لە کاتی پیس بوونی هەوادا
Speaker:
ماریا نێرا
Description:

پیس بوونی هەوا سنوورەکان ناناسێت تەنانەت لە لەشی تۆشدا. ئەمانە قسەی ماریا نێرایە کە پسپۆڕە لە تەندروستی گشتی. لەم ئاخاوتنە دڵ داخورپێنەرەدا، ماریا باس لەو ماددە ورد و کیمیاییانە دەکات کە هەڵیدەمژین و کاریگەرییان لەسەر زۆربەی ئەندامەکانی لەش، لە ناویاندا مێشک هەیە. و داوا لە خەڵک و دەسەڵآتداران دەکات کە کار بکەن بۆ وەستاندنی سەرچاوەکانی پیس بوون.

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
12:52

Kurdish (Central) subtitles

Revisions