ئەمە مێشکتە لە کاتی پیس بوونی هەوادا
-
0:01 - 0:04شتێک هەیە کە زۆر پێویستمانە
-
0:04 - 0:07شتێک کە ناتوانین نەیکەین:
-
0:07 - 0:08ئەویش هەناسە دانە.
-
0:09 - 0:10دەتانەوێت تاقیبکەینەوە؟
-
0:10 - 0:13با پێکەوە بۆ ساتێک هەناسەمان راگرین
-
0:13 - 0:16با بڵێین بۆ ١٠ چرکە.
-
0:16 - 0:17ئاساییە؟
-
0:17 - 0:19با بیکەین.
-
0:19 - 0:21ئامادەبن... دەی ئێستا!
-
0:39 - 0:42هووف، قورسە، وا نییە؟
-
0:42 - 0:46باشە، ئەمە ژمارەیەکی باوەڕ پێ نەکراوە
-
0:46 - 0:49کە سەرسامت دەکات:
-
0:49 - 0:51حەوت.
-
0:51 - 0:52حەوت چی؟
-
0:52 - 0:56حەوت میلیۆن مردنی پێشوەختە لە ساڵێکدا
-
0:56 - 1:01بەهۆی بەرکەوتن بە هەوای پیس کە هەڵیدەمژن.
-
1:02 - 1:07بیهێنە بەرچاو، ئەوە دەکاتە زیاتر
لە کۆی دانیشتوانی مەدریدە ئازیزەکەم -
1:07 - 1:10کە هەمووی دادەماڵرێت لە ساڵێکدا.
-
1:10 - 1:12لەوانەیە بپرسی:
-
1:12 - 1:14ئایا ئەم زانیارییە خراوەتە ڕوو؟
-
1:14 - 1:18ئایا ئەم زانیارییە
ئاشکرا کراوە، بڵاوکراوەتەوە؟ -
1:18 - 1:19لە راستییدا، بەڵێ!
-
1:19 - 1:25حاڵی حازر زیاتر لە ٧٠،٠٠٠
توێژینەوەی زانستیمان بەردەستە -
1:25 - 1:30کە لە پەیوەندی نێوان پیس بوونی هەوا
و تەندروستی ئێمە دەکۆڵنەوە, -
1:31 - 1:34و میدیای جیهانی بە بەردەوامی
باسی ئەم کێشەیان کردووە. -
1:35 - 1:38لە راستییدا، لە ماوەیەکی کەمدا
-
1:39 - 1:40بۆمان دەرکەوتووە
-
1:40 - 1:44کە پیسبوونی هەوا
کاریگەرییەکی نەرێنی هەیە -
1:44 - 1:49بە نزیکەیی لەسەر هەموو
ئەندامە سەرەکییەکانی لەشمان -
1:49 - 1:51با لە سییەکانەوە دەست پێ بکەین.
-
1:51 - 1:55هەر کە بیر لە پیس بوونی هەوا دەکەینەوە،
یەکسەر سیییەکانمان بیر دەکەوێتەوە. -
1:55 - 1:59لە راستیدا، هەر جارێک هەناسە وەردەگرین
-
1:59 - 2:02ئەوا پیسکەرە ژەهراوییەکان هەڵدەمژین،
-
2:02 - 2:07و سییە پەمەیی و خۆشەویستە داماوەکانمان
-
2:07 - 2:09ئەو هەمووە دەچێژن.
-
2:10 - 2:12بە درێژایی ١٠ ساڵی رابردوو،
-
2:12 - 2:17زانیارییەکی زۆرمان کۆکردۆتەوە
دەربارەی ئەوەی کە چی روویداوە -
2:17 - 2:20بەڵام با سەرەتا پێتان بڵێم
پیس بوونی هەوا چییە. -
2:21 - 2:25پیس بوونی هەوا تیکەڵەیەکی زۆر ئاڵۆزە!
-
2:25 - 2:29لە تەنۆلکەی رەق،
-
2:29 - 2:31دڵۆپەی زۆر بچوکی شل
-
2:31 - 2:33و مادەی کیمیایی گازی.
-
2:33 - 2:35ئەم هەموو تێکەڵەیە بهێنە پێش چاوی خۆت
-
2:35 - 2:40کە پێ دەچێت لە سەرچاوەی وەکو
بەکاربردنی سووتەمەنی ماڵەوە -
2:40 - 2:43یان پیشەسازی، یان هاتووچۆ.
-
2:43 - 2:47یاخود هەر سەرچاوەیەکی تری دەرەکی
یان ناوەکی بێت. -
2:47 - 2:51و بە دڵنیاییەوە، سەرچاوەی جیاوازی پیس بوون
-
2:51 - 2:55دەبێتە هۆی دروست بوونی تێکەڵەی
جیاوازی مادە پیسکەرەکان. -
2:56 - 2:59مەبەستەکە ئەوەیە کە
ئەم هەموو ژەهرانە، -
2:59 - 3:01دەکرێت بە رێگەی جیاواز یەک بگرن.
-
3:01 - 3:05با بۆ نموونە، باس لە ماددە بچوکەکان بکەین.
-
3:06 - 3:09دەکرێ تێکەڵەیەک بێت کە پێک هاتبێت لە--
-
3:09 - 3:10سەیری ئەم کۆکتێلە بکەن:
-
3:10 - 3:13خاک و خۆڵی رێگەوبان،
-
3:13 - 3:15خوێی دەریا،
-
3:15 - 3:17کانزای ژەهراوی،
-
3:17 - 3:19دوکەڵی بزوێنەری دیزڵ،
-
3:19 - 3:21نیترات و گۆگردات،
-
3:21 - 3:26ئەم هەموو ژەهرە خراپانە
ئەم کۆکتیلە بەتامە -
3:26 - 3:29رۆژانە ئەچێتە ناو سییەکانمانەوە،
-
3:29 - 3:32و ئێمە بە بەردەوامی بەرکەوتنمان هەیە
لەگەڵ ئەم هەوا پیسە -
3:32 - 3:34چونکە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین.
-
3:34 - 3:38مەبەستم ئەوەیە، ئەتوانین بۆ ١٠ چرکە
هەناسەمان رابگرین بەڵام لەوە زیاتر نا. -
3:38 - 3:40ئێمە ناتوانین لە هەناسەدان بوەستین.
-
3:40 - 3:41و هەروەها،
-
3:41 - 3:48رۆژانە بە نزیکەیی پێویستمان بە ١٠،٠٠٠
لیتر لە هەوا هەیە. -
3:49 - 3:52کەوایە، وتمان ساڵانە ٧ ملیۆن مردنمان هەیە
-
3:52 - 3:54کە هۆکارەکەی پیس بوونی هەوایە.
-
3:54 - 3:57ئایا ئێمە تۆقیوین؟
-
3:57 - 3:59ئایا ئێمە ئۆقرەمان گرتووە؟
-
3:59 - 4:04ئایا کارەساتێکی نیشتیمانی رادەگەیەنین،
یان بارێکی لەناکاوی جیهانی؟ -
4:04 - 4:09لە راستیدا نەخێر، و من هەموو
رۆژێک ئەم پرسیارە لە خۆم دەکەم -
4:09 - 4:11چی روو دەدات؟
-
4:11 - 4:17بەڵام شتێکی ترهەیە کە رەنگە وامان لێ بکات
خێراتر کاردانەوەمان هەبێت -
4:18 - 4:21پیس بوونی هەوا کاریگەری
تەنها لەسەر سییەکانمان نییە. -
4:21 - 4:24بەڵکو کاریگەری لەسەر مێشکیشمان هەیە.
-
4:24 - 4:25ئەمە مێشکمانە.
-
4:26 - 4:27جوانە.
-
4:27 - 4:29هەموومان هەمانە.
-
4:29 - 4:30هەموومان پێویستمانە.
-
4:31 - 4:34هەموومان بەکاری دەهێنین، هیوادارم.
-
4:34 - 4:35(پێکەنین)
-
4:35 - 4:36هەندێک زیاتر لەوانی تر.
-
4:37 - 4:40و لە ماوەی ١٠ ساڵی رابردوودا،
-
4:40 - 4:44لێکۆڵینەوەکان دەربارەی پەیوەندی
نێوان پیس بوونی هەوا -
4:44 - 4:45و تەندروستی مێشکمان
-
4:45 - 4:48بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
-
4:48 - 4:52بۆیە لەوانەیە ئیتر مێشکمان
بەرەو لەناوچوون بچێت. -
4:53 - 4:55بەڵام با بەڵگەکانتان پێ نیشان بدەم،
-
4:55 - 4:59دەربارەی ئەو شتانەی تا ئێستا دەیزانین
لەسەر پیس بووونی هەوا و مێشکمان. -
4:59 - 5:03یەکەم، کۆمەڵێک زانیاری نوێ هەن
-
5:03 - 5:06دەرەبارەی کاریگەرە خراپەکانی
-
5:06 - 5:08پیسکەرەکانی هەوا
-
5:08 - 5:11لەسەر ناوەندە دەمارە کۆئەنداممان.
-
5:11 - 5:13بەڵام با بگەڕێینەوە بۆ
تەنۆلکە ژەهراوییەکان. -
5:13 - 5:14بیرتان ماوە؟
-
5:14 - 5:16لە سییەکاندا بەجێمان هێشتن
-
5:16 - 5:17بە خۆشی بژین،
-
5:17 - 5:19و هەموو شتێک پیس بکەن.
-
5:19 - 5:21بەڵام بچوکترینی ئەم تەنۆلکانە
-
5:21 - 5:24دەتوانن بە جۆگەی خوێندا تێپەڕن،
-
5:24 - 5:27و لە رێگەی جۆگەی خوێنەوە،
و پاڵنانی بەهۆی دڵەوە، -
5:27 - 5:29ئەتوانن بگەن بە هەموو لەش.
-
5:30 - 5:32بەمەش دەبنە هەڕەشە بۆ سەرجەم ئەندامەکان
-
5:32 - 5:34لە ناویشیاندا مێشک.
-
5:35 - 5:38ئێمە راهاتووین کە بڵێین پیس بوونی هەوا
سنووری نییە، -
5:38 - 5:41و لە ناو لەشی مرۆڤیشدا هەمان شتە
-
5:41 - 5:45چونکە مادە پیسکەرەکانی هەوا
ئاستەنگی وێڵاش دەبڕن -
5:45 - 5:52و دەگەن بە کۆرپەلە و دەبنە هۆی گۆڕینی
پەردەی مێشکی کۆرپەلەکە -
5:52 - 5:56تەنانەت پێش یەکەم هەناسە دانیان!
-
5:57 - 6:01دووەم، چەندین توێژینەوە پێشنیاری
ئەوەیان کردووە کە -
6:03 - 6:08بەرکەوتنی درێژخایەنی کۆرپەلە پێش لە دایک
بوون و لە سەرەتای لەدایکبوونی بە هەوای پیس -
6:09 - 6:15دەرەنجامی نەرێنی دەبێت لەسەر گەشەی
کۆئەندامی هەستە دەمار. -
6:15 - 6:19و دەبێتە هۆی دەستکەوتنی ئەنجامی لاواز
لە تاقیکردنەوەی دەرککردن، -
6:19 - 6:22هەروەها دەرەنجامێکی تری دەبێت،
دەرەنجامێکی نەرێنی، -
6:22 - 6:27وەک هەندێ ناڕێکی رەفتارئامێز وەکو ئۆتیزم
-
6:27 - 6:32کەمی سەرنج، و ناڕێکی زۆرجوڵانەوە.
-
6:32 - 6:35سەرەڕای ئەمەش، هەندێ بەڵگەی تر
سەلماندوویانە کە -
6:35 - 6:40بەرکەوتنی مێشکی مناڵان و هەرزەکاران
-
6:40 - 6:43بەو ماددە بچوکانە بۆ ماوەیەکی درێژ
-
6:43 - 6:48دەبێتە هۆی چەند کاردانەوەیەک
وەک: هەوکردنی مێشک، -
6:48 - 6:51گۆڕانکاری لە وەڵامدانەوەی
کۆئەندامی هەستە دەمار -
6:51 - 6:58هەروەها هاندانی پارچە پرۆتینەکان
-
6:58 - 7:00کە کەڵەکە دەبن،
-
7:00 - 7:03و دەبنە هۆی زیادبوونی
مەترسی نەخۆشییەکانی -
7:04 - 7:06وەکو ئەلزەهایمەر و پارکینسن.
-
7:06 - 7:08گاڵتەجارییە، وانییە؟
-
7:08 - 7:12ئێمە وەبەرهێنان دەکەین لە
داهاتووی منداڵەکانماندا -
7:13 - 7:17هەموو رۆژێک دەیان نێرین بۆ قوتابخانە
تاوەکو بیریان فراوان بێت. -
7:17 - 7:20کۆمەڵگە وەبەرهێنان دەکات لە پەروەردەیاندا،
-
7:20 - 7:25کەچی ئەو هەوایەی هەڵیدەمژن لە
چاوەڕوانی پاسی قوتابخانەدا -
7:25 - 7:30کاریگەرییەکی نەرێنی خراپی هەیە
لەسەر گەشەسەندنی مێشکیان. -
7:31 - 7:35با باسی سێیەم بکەین:
ئەی چی دەربارەی پێگەشتووان؟ -
7:35 - 7:38بەپێی نوێترین بەڵگەی زانستی،
-
7:39 - 7:46بەرکەوتنی درێژخایەن بە ماددە بچوکەکان
دەبێتە هۆی دابەزینی توانای درک کردن. -
7:46 - 7:50لەگەڵ زیادبوونی تەمەنیاندا، بەپێی
لێکۆڵینەوەیەک. -
7:50 - 7:51نەک تەنها ئەمەش،
-
7:51 - 7:56بەڵکو ئەگەر بەرکەوتنی درێژخایەنیان
هەبێت لەگەڵ تەنۆلکەی زۆر ورد، -
7:56 - 8:00ئەوا مێشکیان زووتر پیر دەبێت،
-
8:00 - 8:03و ئەگەرێکی زیاتریان دەبێت
-
8:03 - 8:08بۆ توشبوون بە جەڵتەی بچووکی بێدەنگ.
-
8:08 - 8:11کۆتا دانە...و چیتر بەڵگەی تر ناهێنمەوە
-
8:11 - 8:13چونکە یەک تەن بەڵگەی تر هەیە.
-
8:13 - 8:16چەند توێژینەوەیەکی تایبەت بە درمناسی
کە لەسەر ئاژەڵ ئەنجام دراون -
8:16 - 8:21پێشبینی بەرزبوونەوەی
مەترسی خەڵەفان دەکەن -
8:21 - 8:26دەرەنجامی بەرکەوتنی
بەردەوامی ماددە پیسکەرەکان -
8:26 - 8:31بە گشتی هەمووان رووبەڕووی
پیسبوونی هەوا دەبنەوە. -
8:31 - 8:35ئەگەر لە لادێدا بژیت یان لە شاردا،
-
8:35 - 8:39لە وڵاتێکی داهات بەرزدا یان لە
وڵاتێکی داهات نزمدا بژیت -
8:40 - 8:43مێشکی هەمووان لە مەترسیدایە،
-
8:43 - 8:44بە تۆشەوە.
-
8:45 - 8:46وەکو پزیشکێك،
-
8:46 - 8:51زیاتر لە ٢٠ ساڵی ژیانی پیشەیی خۆمم
-
8:52 - 8:53تەرخانکردووە تاوەکو
-
8:53 - 8:57هۆشیاری بڵاو بکەمەوە دەربارەی
کێشەکانی تەندروستی گشتی، -
8:57 - 8:59مەترسییەکانی تەندروستی گشتی
-
8:59 - 9:01لە رێکخراوی تەندروستی جیهانی،
-
9:01 - 9:05و دەزانم زانستەکە لە بەردەستماندایە،
هەروەها چارەسەرەکەشی. -
9:05 - 9:09بە دڵنیاییەوە، هەندێک شوێن
پیسترن لە ئەوانیتر. -
9:09 - 9:12بەڵام ئەمە کێشەیەکی جیهانییە!
-
9:12 - 9:19کە هیچ تاکێك، هیچ شارێك، هیچ گروپێک،
هیچ وڵاتێک -
9:19 - 9:22ناتوانێت بە تەنها چارەسەری بکات.
-
9:22 - 9:27پێویستمان بە پابەندبوونی جدی
و کردەوەی جدی هەموو لایەکە: -
9:27 - 9:29کۆمەڵگەی مەدەنی،
-
9:29 - 9:31کەرتی تایبەت،
-
9:31 - 9:32تەنانەت خودی تاکەکانیش.
-
9:32 - 9:34هەموو ئەرکێکمان لەسەرشانە.
-
9:34 - 9:38بەڵێ، پێویستمان بە چاکسازییە
لە شێوازی بەکاربردندا، -
9:38 - 9:40شێوازی هاتوچۆمان،
-
9:40 - 9:43و شێوازی بەکارهێنانی وزە.
-
9:43 - 9:48و هەواڵە باشەکە ئەوەیە کە
چارەسەری هەموو ئەمانەمان لایە. -
9:48 - 9:52بەڵام ئەگەر ئەم کردەوانە بۆ
یەک رۆژ دوا بخەین، -
9:52 - 9:55لەوانەیە هەزارەها گیان لە دەست بدەین
-
9:55 - 9:58بەڵام ئەگەر بۆ ساڵێك دوای بخەین،
-
9:58 - 10:03لەوانەیە دووبارە ٧ میلیۆن
گیانی تر لە دەست بدەین. -
10:03 - 10:07بۆیە پێویستە هەموو سیاسەتمەدارێك
-
10:07 - 10:12وشیار بێت لە دەرەنجامەکانی
تەندروستی هاوڵاتیان -
10:12 - 10:14لە ئەگەری دواخستنی بڕیارەکانیدا.
-
10:14 - 10:15لە راستیدا،
-
10:15 - 10:18ئەمە یەکەمجار نییە لە مێژوودا کە
-
10:18 - 10:23رووبەڕووی ئەم بکوژە نادیارە ببینەوە.
-
10:23 - 10:26ئەمە لەندەنە لە ساڵی ١٩٥٢.
-
10:27 - 10:32هەروەک چۆن لە ساڵانی
پەنجاکان و شەستەکاندا روویداوە، -
10:33 - 10:36حکومەتەکان و شارەکان پێویستە
-
10:36 - 10:42کاری بەپەلە ئەنجام بدەن بۆ وەستاندنی
کاریگەرە خراپەکانی پیس بوونی هەوا. -
10:43 - 10:49سیاسەتمەداران دەبێت بزانن دواخستنی ئەو
کارانەی بە بڕیاری سەختی دادەنێن -
10:49 - 10:56وەکو: کەم کردنەوەی ترافیک لە شارەکاندا،
یان وەبەرهێنان لە گواستنەوە گشتییەکاندا، -
10:56 - 11:01یان برەوپێدان بە پاسکیلسواری
لە شارەکاندا، -
11:01 - 11:03وەبەرهێنان لە وزەی نوێ،
-
11:03 - 11:08پەرەپێدان بە وزەی پاکتر بۆ
چێشتلێنان و ساردکردنەوە، -
11:09 - 11:12هاتووچۆ و گەرمکردنەوە.
-
11:12 - 11:15ئەمانە هەموو چارەسەری ژیرانەن
-
11:15 - 11:19چونکە دەردان کەم دەکەنەوە،
-
11:19 - 11:23و جۆریتی هەوا باشتر دەکەن کە هاوشان بێت
لەگەڵ پێوانەکانی رێکخراوی تەندروستی جیهانی -
11:23 - 11:28و هەر ئەم پێوانانەش ژیانمان دەپارێزن.
-
11:28 - 11:35هەر بۆیە پێویستمان بە پابەندبوون و
راسپاردنی توندی سیاسی -
11:35 - 11:37سەرجەم سیاسەتمەدارانە.
-
11:37 - 11:38بەڵام بۆ ئێستا پێویستمانە.
-
11:38 - 11:43ئەوانەی کە نایکەن، یان کارەکان دوادەخەن،
-
11:44 - 11:49بانگکراون لە لایەن دادگاوە تاکو
بەرگری لە پێگەکانیان بکەن. -
11:49 - 11:51بۆیە لە ئێستا بەدواوە،
-
11:51 - 11:56هیچ سیاسەتمەدارێک ناتوانێت بڵێت: نەمزانی.
-
11:56 - 11:57لێرەدا پرسیارەکە ئەوەیە:
-
11:57 - 12:00ئامادەی چەند لە دەستدانی گیانی ترین؟
-
12:00 - 12:02لە دەستدانی ژیانێکی باش،
-
12:02 - 12:05و لەدەستدانی توانایی مێشکیمان،
-
12:05 - 12:08ئامادەین ئەمانە قبوڵ بکەین؟
-
12:08 - 12:10ئەگەر وەڵامەکە نەخێرە
-
12:10 - 12:12ئەوا من داواتان لێ دەکەم
-
12:12 - 12:17تاکو مێشکمان لەسەر خۆیەتی،
و هێشتا زیرەکین، -
12:17 - 12:22تکایە داوای مافەکانتان بکەن،
گوشار بخەنە سەر بەرپرسەکان -
12:22 - 12:26دڵنیابنەوە لەوەی کاردەکەن بۆ وەستاندنی
سەرچاوەکانی پیس بوونی هەوا. -
12:26 - 12:29ئەمە گرنگترین شتە بیکەین بۆ پاراستنی خۆمان
-
12:29 - 12:32و پاراستنی مێشکە جوانەکەمان.
-
12:32 - 12:34زۆر سوپاس.
-
12:34 - 12:36(چەپڵە لێدان)
- Title:
- ئەمە مێشکتە لە کاتی پیس بوونی هەوادا
- Speaker:
- ماریا نێرا
- Description:
-
پیس بوونی هەوا سنوورەکان ناناسێت تەنانەت لە لەشی تۆشدا. ئەمانە قسەی ماریا نێرایە کە پسپۆڕە لە تەندروستی گشتی. لەم ئاخاوتنە دڵ داخورپێنەرەدا، ماریا باس لەو ماددە ورد و کیمیاییانە دەکات کە هەڵیدەمژین و کاریگەرییان لەسەر زۆربەی ئەندامەکانی لەش، لە ناویاندا مێشک هەیە. و داوا لە خەڵک و دەسەڵآتداران دەکات کە کار بکەن بۆ وەستاندنی سەرچاوەکانی پیس بوون.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 12:52
Daban Q Jaff approved Kurdish (Central) subtitles for This is your brain on air pollution | ||
zhila mawlood accepted Kurdish (Central) subtitles for This is your brain on air pollution | ||
zhila mawlood edited Kurdish (Central) subtitles for This is your brain on air pollution | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This is your brain on air pollution | ||
Daban Q Jaff edited Kurdish (Central) subtitles for This is your brain on air pollution |