مێژووە تاریکەکەی تاقیکردنەوەکانی ئای کیو - ستیفان دۆمبرۆوسکی
-
0:07 - 0:12ساڵی ١٩٠٥، دەروونناسان
ئەڵفرێد بینێت و تیۆدۆر سایمۆن -
0:12 - 0:17تاقیکردنەوەیەکیان درووستکرد بۆ منداڵەکانی
کێشەیان هەبوو لە قوتابخانە لە فەڕەنسا. -
0:17 - 0:21بۆ ئەوە درووستکرابوو بزانن کام منداڵ
پێویستی بە سەرنجی تایبەتە، -
0:21 - 0:26شێوازەکەیان بوو بە بناغەی
تاقیکردنەوەی ئای کیو. -
0:26 - 0:28لە سەرەتاکانی سەدەی ١٩دا
-
0:28 - 0:33توێژەرەوەکان گریمانەی ئەوەیان دانا
کە تواناکانی فێربوون وەک تێگەشتن لە دەنگ، -
0:33 - 0:35کارکردنی بیرەوەری، و تواناکانی دەستکاری کردنی
شێوەکان بە هزری خوود -
0:35 - 0:41وێنەدانەوەن بۆ زیرەکییەکی گشتی.
-
0:41 - 0:46سایمۆن و بینێت ژمارەیەک تاقیکردنەوەیان
درووستکرد بۆ پێوانەیی هەر یەکێک لەم توانایانە -
0:46 - 0:49ئەنجامەکانیان یەکخست بۆ یەک ئەنجام.
-
0:49 - 0:52پرسیارەکان بۆ تەمەنە جیاوازەکان گونجێنران، و
-
0:52 - 0:57خاڵەکانی منداڵەکەش وێنەدانەوەی توانای بووە
بەراورد بە منداڵەکانی تری تەمەنەکەی. -
0:57 - 1:02دابەشکردنی نمرەی کەسەکە بەسەر تەمەنەکەیدا و
لێکدانی ئەنجامەکە لەگەڵ ١٠٠ -
1:02 - 1:06کۆلکەی زیرەکی، یان ئای کیوی لێدەرئەچێت.
-
1:06 - 1:12ئەمڕۆ، نمرەی ١٠٠ نمرەی تێکڕای خەڵکە،
-
1:12 - 1:17لەسەدا ٦٨ی خەڵک نمرەی ١٠٠
کەم و زیادی ١٥ ئەهێنن. -
1:17 - 1:20سایمۆن و بینێت پێیان وابوو
شارەزاییەکانی تاقیکردنەوەکەیان هەڵیئەسەنگاند -
1:20 - 1:23وێنەدانەوەی زیرەکی گشتی بووە.
-
1:23 - 1:25بەڵام ئەوکاتە و ئێستاش،
-
1:25 - 1:29هیچ پێناسەیەکی زیرەکی گشتی نییە
هەمووان کۆک بن لەسەری. -
1:29 - 1:33ئەوەش دەرگاکەی بە کراوەیی هێشتۆتەوە
بۆ خەڵک هەتا تاقیکردنەوەکە بەکاربێنن -
1:33 - 1:38بۆ خزمەتی گریمانەکانی پێشتر هێناویانەتە
بەرچاوی خۆیان دەربارەی زیرەکی. -
1:38 - 1:42ئەوەی دەستیپێکرد وەک ڕێگایەک بۆ
ناسینەوەی ئەوانەی پێویستیان بە یارمەتی ئەکادیمییە -
1:42 - 1:46بەخێرایی بوو بە ڕێگایەک بۆ دابەشکردنی
خەڵک بە شێوازی تر، -
1:46 - 1:50زۆرجار بۆ خزمەتی ئایدیۆلۆجیا
پڕ لە کێشەکان. -
1:50 - 1:53یەکێک لە بەکارهێنانە فراوانەکانی
-
1:53 - 1:58لەکاتی جەنگی جیهانی دووهەمدا بوو لە ئەمریکا،
کاتێک سوپا تاقیکردنەوەی ئای کیوی بەکارهێنا -
1:58 - 2:02بۆ جیاکردنەوەی تازە دامەزراوەکان و
هەڵبژاردنیان بۆ ڕاهێنانی ئەفسەری. -
2:02 - 2:05ئەوکاتە، زۆر کەس باوەڕیان
بە باشترکردنی جینات هەبوو، -
2:05 - 2:09بیرۆکەی ئەوەی خەسڵەتە جینییە
خوازراو و نەخوازراوەکان -
2:09 - 2:15دەکرێت و پێویستە کۆنترۆڵبکرێت لە مرۆڤدا
لەڕێگەی بەیەک گەیاندنی هەڵبژێردراوەوە. -
2:15 - 2:17چەندین کێشە هەبوو لەم ڕەوتی بیرکردنەوەیە،
-
2:17 - 2:21لەنێویانا بیرۆکەی ئەوەی زیرەکی
جێگیر و بۆماوەیی نییە، -
2:21 - 2:24بەڵکو بەستراویشەتەوە بە ڕەچەڵەکی کەسەکەوە.
-
2:24 - 2:26لەژێر کاریگەری باشترکردنی جیناتدا،
-
2:26 - 2:29زاناکان ئەنجامەکانی ناو
بەکارهێنانەکەی سوپایان بەکارهێنا -
2:29 - 2:33بۆ ئەوەی جاڕی پڕ هەڵە بدەن
کە چەند کۆمەڵە ڕەچەڵەکێک -
2:33 - 2:36لەڕووی زیرەکییەوە لەسەروو ئەوانی ترەوەن.
-
2:36 - 2:39بێ ئەوەی گوێ بەوە بدەن زۆربەی
هەڵبژێردراوەکانی تاقیکرابوونەوە -
2:39 - 2:41پەنابەرەکان بوون کە تازە هاتبوون
بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان -
2:41 - 2:45کە خوێندنێەکی ڕەسمی یان
بەرکەوتنیان بۆ زمانی ئینگلیزی نەبووە، -
2:45 - 2:50چینایەتییەکی زیرەکی چەوتییان
لەناو کۆمەڵە ڕەچەڵەکەکاندا درووستکرد. -
2:50 - 2:55یەکگرتنی هەڵبژاردنی جینات و تاقیکردنەوەی
زیرەکی نەک تەنیا کاریکردە سەر زانست، -
2:55 - 2:58بەڵکو یاسا دانانیش.
-
2:58 - 3:01ساڵی ١٩٢٤، ویلایەتی ڤێرجینیا
یاسایەکی دەرکرد -
3:01 - 3:07ڕێگەی ئەیا بە نەزۆککردنی بەزۆری
ئەوانەی ئای کیویان نزم بوو -- -
3:07 - 3:11بڕیارێک کە دادگای باڵای ویلایەتە یەکگرتووەکان
پشتگیری لێکرد. -
3:11 - 3:15لە ئەڵمانیای نازی، حکومەت ڕێگەی یا
بە کووشتنی منداڵەکان -
3:15 - 3:17لەسەر بنچینەی ئای کیوی نزم.
-
3:17 - 3:20دوای هۆڵۆکۆست و جوڵەی
مافی شارستانی -
3:20 - 3:23بەکارهێنانە جیاکەرەکانی تاقیکردنەوەی ئای کیو
-
3:23 - 3:27لەسەر زەمینە زانستی و
ڕەوشتییەکانیش ڕکابەری کران. -
3:27 - 3:32زانایان دەستیانکرد بە کۆکردنەوەی بەڵگە
لەسەر کاریگەری چواردەور لەسەر ئای کیو. -
3:32 - 3:37بۆ نموونە، لەکاتێکدا تاقیکردنەوەکانی ئای کیو
ماوە ماوە ئەگۆڕدران لە سەدەی ٢٠دا، -
3:37 - 3:42نەوە نوێکان بەردەوام نمرەی بەرزتریان ئەهێنا
لەسەر تاقیکردنەوە کۆنەکان -
3:42 - 3:44وەک لە نەوەکانی پێش خۆیان.
-
3:44 - 3:46ئەم دیاردەیە ناسراوە بە
کاریگەری فلین، -
3:46 - 3:51زۆر لەوە خێراتر ڕوویدا هەتا هۆکارەکەی
خەسڵەتی بۆماوەیی بووبێت. -
3:51 - 3:55لەجیاتی ئەوە، ئەگەری زۆرە هۆکارەکەی
هی چواردەور بووبێت -- -
3:55 - 4:00خوێندنی باشتر، تەندروستی باشتر، و
خواردنی باشتر. -
4:00 - 4:01لە ناوەڕاستەکانی سەدەی بیستەمدا،
-
4:01 - 4:04دەروونناسەکان هەوڵیشیاندا
تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاربێنن -
4:04 - 4:08بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخەکان
وەک لە زیرەکی گشتی، -
4:08 - 4:13بەتایبەتی شیزۆفرینیا، خەمۆکی، و
گرفتە دەروونییەکانی تر. -
4:13 - 4:18ئەم دەستنیشانکردنانە بەشێکی پشتی دەبەست
بە بڕیاردانی ئەو کەسەی هەڵسەنگاندنی ئەکرد، و -
4:18 - 4:22چەند تاقیکردنەوەیەکی بەکاردەهێنا
بۆ دیاریکردنی ئای کیو -- -
4:22 - 4:28پەیڕەوێک دواتر توێژینەوەکان دەریانخست
زانیاری پزیشکی بەسوودی دابین نەکردووە. -
4:28 - 4:33ئەمڕۆ، تاقیکردنەوەی ئای کیو چەندین
پێکهاتە و جۆری پرسیاری هەیە -
4:33 - 4:35وەک تاقیکردنەوە کۆنەکان،
-
4:35 - 4:39هەرچەندە تەکنیکی باشترمان هەیە بۆ
ناسینەوەی بەلایەکدا بردن لە تاقیکردنەوەکەدا. -
4:39 - 4:43چیتر بەکارنایەن بۆ دەستنیشانکردنی
نەخۆشییە دەروونییەکان. -
4:43 - 4:47بەڵام پەیڕەوێکی هاوشێوە بە بەکارهێنانی
نمرەی چەند پرسیارێک -
4:47 - 4:51هێشتا بەکاردێت بۆ دەستنیشانکردنی
گرفتەکانی فێربوون، -
4:51 - 4:54ئەویش دژی ڕێنمایی پسپۆڕەکان.
-
4:54 - 4:57دەروونناسەکان لە سەرانسەری جیهاندا
هێشتا تاقیکردنەوەی ئای کیو بەکاردێنن -
4:57 - 5:00بۆ ناسینەوەی گرفتی فێربوون و
-
5:00 - 5:02ئەنجامەکانیش دەتوانرێت بەکاربهێنرێت
بۆ دیاریکردنی -
5:02 - 5:07پشتیوانی فێربوونی گونجاو، ڕاهێنان
بۆ کارکردن، و هاوکاریکردن لە ژیاندا. -
5:07 - 5:12تاقیکردنەوەکانی ئایکیو پێشتر بەکارهێنراون
بۆ ڕەواییپێدان بە پەیڕەوە ترسناکەکان و -
5:12 - 5:15ئایدۆلۆجیاکانی لەڕووی
زانستییەوە بێبنەما بوون. -
5:15 - 5:18ئەوە واتای ئەوە نییە تاقیکردنەوەکە خۆی
بێکەڵک بێت -- -
5:18 - 5:22ڕاستییەکەی، کارێکی باش ئەکات لە پێوانەیی بۆ
بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی کێشە -
5:22 - 5:24بەو شێوەیەی بۆی درووستکراوە.
-
5:24 - 5:28بەڵام ئەوە هەمان شت نییە وەک
پێوانەیی توانای شاردراوەی کەسێک. -
5:28 - 5:32هەرچەندە چەندین پرسی ئاڵۆزی
سیاسی، مێژوویی، زانستی و -
5:32 - 5:36کلتوری هەیە لەسەر تاقیکردنەوەی ئای کیو،
-
5:36 - 5:39توێژەرەوەی زیاتر و زیاتر
کۆکن لەسەر ئەم خاڵە و -
5:39 - 5:43ئەو بیرۆکەیە ڕەتئەکەنەوە کە بتوانرێت
کەسەکان پۆڵێن بکرێن -
5:43 - 5:45لەسەر بنەمای یەک پێوەری ژمارەیی.
- Title:
- مێژووە تاریکەکەی تاقیکردنەوەکانی ئای کیو - ستیفان دۆمبرۆوسکی
- Speaker:
- ستیفان دۆمبرۆوسکی
- Description:
-
ساڵی ١٩٠٥، دەروونناس ئەلفرید بینێت و تیۆدۆر سایمۆن تاقیکردنەوەیەکیان درووستکرد بۆ منداڵەکانی گرفتی فێربوونیان هەبوو لە فەڕەنسا. بۆ ئەوە درووستکرا ئەو منداڵانە دیاریبکات کە پێویستیان بە سەرنجی تایبەتی بوو، شێوازەکەیان بوو بە بناغەی تاقیکردنەوەی ئای کیوی سەردەم. کەواتە تاقیکردنەوەی ئای کیو چۆنە، و وێنەدانەوەیەکی ڕاستەقینەی زیرەکین؟ ستیفان دۆمبرۆوسکی زیاتر ئەکۆڵێتەوە لەسەر ئەوەی چۆن تاقیکردنەوەکان بەکارهاتوون بەدرێژایی مێژوو.
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TED-Ed
- Duration:
- 05:46
Hiwa Foundation II approved Kurdish subtitles for The dark history of IQ tests | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for The dark history of IQ tests | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The dark history of IQ tests | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for The dark history of IQ tests |