نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین
-
0:00 - 0:02ئەوەی کە بیرم لێکردەوە بیکەم
-
0:02 - 0:04ئەوە بوو کە من بە داواکارییەکی سادە دەست پێبکەم
-
0:05 - 0:07دەمەوێت هەمووتان
-
0:07 - 0:09بۆ خولەکێک بوەستن
-
0:09 - 0:11لە لاوازی و بێ هیوایتان
-
0:11 - 0:14وە کۆتایی بهێنن بە بێهیوایتان
-
0:14 - 0:16پێکەنین
-
0:18 - 0:20ئێستا ئەمە ئەو ئامۆژگاریە بوو
-
0:20 - 0:22کە (سانت بندکێت) دای بە شوێنکەوتوانی
-
0:22 - 0:24لەسەدەی پێنجەمدا
-
0:24 - 0:26وە ئەو ئامۆژگاریە بوو کە خۆشم بڕیارمدا شوێنی بکەوم
-
0:26 - 0:29کاتێک بووم بە چل ساڵان
-
0:29 - 0:32هەتا ئەو ساتە یەکێک بووم لەو جەنگاوەرە کۆنانەی کە شوێن کەوتوی ئیش و کار بووم
-
0:32 - 0:34زۆرم دەخوارد، زۆرم دەخواردەوە
-
0:34 - 0:36زۆر بەسەختی کارم دەکرد
-
0:36 - 0:38وە خێزانەکەم پشت گوێ خستبوو
-
0:38 - 0:40وە بڕیاری ئەوەمدا کە هەوڵ بدەم
-
0:40 - 0:42بەتەواوەتی ژیانم بگۆڕم
-
0:42 - 0:44بەتایبەتی بڕیارمدا
-
0:44 - 0:46کە چارەسەری کێشە ئاڵۆزەکە بکەم
-
0:46 - 0:49ئەویش هاوسەنگی کردنە لە نێوان کار و ژیانمدا
-
0:49 - 0:52بۆیە وازم هێنا لە کارکردن
-
0:52 - 0:55وە ماوەی ساڵێک لە ماڵەوە بووم
-
0:55 - 0:58لەگەڵ خێزانەکەم و چوار منداڵە بچوکەکەم
-
0:58 - 1:00بەڵام هەموو ئەوەی کە فێری دەربارەی هاوسەنگی لە نێوان ژیان و کاردا
-
1:00 - 1:02لەماوەی ئەو ساڵەدا
-
1:02 - 1:04ئەوە بوو کە زۆر ئاسانە
-
1:04 - 1:06هاوسەنگی کردن لە نێوان ژیان و کاردا
-
1:06 - 1:08کاتێک کە هیچ کارم نەبوو
-
1:08 - 1:12پێکەنین
-
1:12 - 1:14کارایەکی بە سوود نییە
-
1:14 - 1:17بەتایبەتی کاتێک مایە پوچ دەبێت
-
1:17 - 1:19بۆیە گەڕامەوە بۆ سەر کار
-
1:19 - 1:22ئەم حەوت ساڵەی کە ڕۆیشت بەسەرم برد بە
-
1:22 - 1:25ململانێکردن لەگەڵ، خوێندنی و
-
1:25 - 1:28نوسین دەربارەی هاوسەنگی لە نێوان کار و ژیاندا
-
1:28 - 1:30چوار تێبینیم هەیە
-
1:30 - 1:32کە حەز دەکەم ئەمڕۆ لەگەڵ ئێوە باسی بکەم
-
1:32 - 1:34یەکەمیان
-
1:34 - 1:37ئەگەر کۆمەڵگا بدوێت و هەنگاو بنێت لە پێشخستنی ئەم کارەدا
-
1:37 - 1:40پێویستمان بە وتووێژێکی ڕاست و ڕەوانەیە
-
1:40 - 1:42بەڵام کێشەکە ئەوەیە
-
1:42 - 1:44زۆربەی کەسەکان قسەی هیچ دەکەن
-
1:44 - 1:46دەربارەی هاوسەنگی نێوان کار و ژیان
-
1:47 - 1:49هەموو ئەو گفتوگۆیانەی دەربارەی تێپەڕ بوونی کات
-
1:49 - 1:52یان پشوی ڕۆژی هەینی
-
1:52 - 1:54یان مۆڵەتی دایکایەتی
-
1:54 - 1:57هەموو ڕووپۆشێکە بۆ ناوەڕۆکی ئەو کارەی
-
1:57 - 1:59کە
-
1:59 - 2:02هەڵبژاردنی ئەو ئیش و کارە دیاری کراوە
-
2:02 - 2:05لە ناخەوە بەربەرەکانێ دەکەن
-
2:05 - 2:07لەگەڵ ئەوەشدا واتایەکی بەستراوی هەیە
-
2:07 - 2:09بە بنەڕەتی ڕۆژێکەوە بۆ ڕۆژەکانی تر
-
2:09 - 2:11لەگەڵ خێزانێکی گەنجدا
-
2:13 - 2:15ئێستا... یەکەم تێبینی لە چارەسەر کردنی هەر کێشەیەکدا
-
2:15 - 2:18دانپێدانانە بە ڕاستی ئەو شێوازەی کە تێیدا بوویت
-
2:18 - 2:22وە ڕاستی ئەو کۆمەڵگەیەی کە تێیداین
-
2:22 - 2:24کە هەزارەها و هەزارەها
-
2:24 - 2:26خەڵک هەیە
-
2:26 - 2:30ئەو ژیانە بێ هیوایە بە باش دەزانن، با هێمنی هاوار دەکەن
-
2:30 - 2:32کە کاری قورس و سەعاتی ئیش زۆر دەکەن
-
2:32 - 2:34لە کارێکدا کە ڕقیان لێیە
-
2:34 - 2:36بۆ ئەوەی بتوانن ئەو شتانە بکڕن کە پێویستیان پێی نییە
-
2:36 - 2:38بۆ ڕازی کردنی ئەو کەسانەی کە نایان ناسن
-
2:38 - 2:40پێکەنین
-
2:40 - 2:43چەپڵە
-
2:43 - 2:47نیازی من لە ڕۆشتنم بۆ کار لە ڕۆژانی هەینی بە تی شێرت و کابۆیەکەوە
-
2:47 - 2:49نامگەیەنێتە چەقی کردارەکە
-
2:49 - 2:52پێکەنین
-
2:53 - 2:55دووەم تێبینی کە دەمەوێت پێشکەشی بکەم
-
2:55 - 2:57ئەوەیە کە پێویست دەکات ڕوبەڕوی ڕاستی ببینەوە
-
2:57 - 2:59کە کارگە و هەرێمەکان
-
2:59 - 3:02ئەم کردارانەمان بۆ چارەسەر ناکەن
-
3:02 - 3:04دەبێت بوەستین لە سەیر کردن بۆ دەرەوە
-
3:04 - 3:06دەگەڕێتەوە بۆ ئێمەی تاک
-
3:06 - 3:09کە بەر پرسیار بین لە
-
3:09 - 3:12جۆری ئەو ژیانەی کە دەمانەوێت بژین
-
3:12 - 3:14ئەگەر نەخشە بۆ ژیانت دانەنێیت
-
3:14 - 3:17کەسێکی تر بۆت دادەنێت
-
3:17 - 3:19وە لەوانەیە تۆ حەزت
-
3:19 - 3:21لە بیرۆکەکەی ئەوان نەبێت بۆ هاوسەنگی
-
3:21 - 3:24وە زۆر گرنگە
-
3:24 - 3:26کە ئەوە لەسەر کۆڕی جیهانی نییە وایە؟ من خەریکە دەردەکرێم لە کارەکەم
-
3:26 - 3:28زۆر گرنگە
-
3:28 - 3:31کە تۆ هەرگیز جۆرییەتی ژیانی خۆت
-
3:31 - 3:34نەخەیتە دەستی کارگە بازرگانییەکانەوە
-
3:35 - 3:38ئێستا من تەنها باسی کۆمپانیا خراپەکان ناکەم
-
3:38 - 3:41کە ناوم ناون : داماڵەری گیانی مرۆڤەکان
-
3:41 - 3:43پێکەنین
-
3:43 - 3:46من قسە دەربارەی هەموو کۆمپانییاکان دەکەم
-
3:46 - 3:48لەبەر ئەوەی کۆمپانیا بازرگانییەکان
-
3:48 - 3:50بە سروشتی خۆی وا نەخشەی بۆ کێشراوە
-
3:50 - 3:52کە دەست بگرێت بەسەر زۆرترین هەنددا
-
3:52 - 3:54کە بتوانێت بیبەن
-
3:54 - 3:56لە سروشتەکەیان دا لە (دی ئێن ئەی)کەیاندا
-
3:56 - 3:58ئەوە کارەکەیانە
-
3:58 - 4:01تەنانەت باشەکەیان، کۆمپانیا باشەکانیان
-
4:01 - 4:03لە لایەکەوە
-
4:03 - 4:05دانانی چاودێری سەرپەرشتی منداڵ لە شوێنی کاردا
-
4:05 - 4:07زۆر باش و دڵ خۆشکەرە
-
4:07 - 4:09لە لایەکی تریشەوە خەونێکی زۆر ناخۆشە
-
4:09 - 4:12تەنها مانای ئەوەیە کە کاتێکی زیاتر لەم نوسینگە خوێناوییە بەسەر دەبەیت
-
4:14 - 4:16ئێمە دەبێت بەرپرس بین
-
4:16 - 4:18لە دانان و جێبەجێ کردنی
-
4:18 - 4:21ئەو سنورانەی دەمانەوێت لە ژیانماندا
-
4:22 - 4:24سێیەم تێبینیم ئەوەیە
-
4:24 - 4:26پێویستە ئێمە ئاگادار بین
-
4:26 - 4:29لە چوار چێوەی ئە کاتەی هەڵیدەبژێریت
-
4:29 - 4:32هاوسەنگی یەکەمان هەڵبسەنگێنێن
-
4:33 - 4:35پێش ئەوەی بگەڕێمەوە سەر کار
-
4:35 - 4:37دوای ئەو ساڵەی لە ماڵەوە بەسەرم برد
-
4:37 - 4:39دانیشتم
-
4:39 - 4:41دەستم کرد بە نوسینەوەیەکی
-
4:41 - 4:44پیاهەڵدانێ درێژی پلە بە پلە
-
4:44 - 4:47لە بارەی ڕۆژێکی نمونەیی هاوسەنگەوە
-
4:47 - 4:49کە هیوای بۆ دەخوازم
-
4:49 - 4:52بەم شێوەیە بوو
-
4:52 - 4:54هەڵدەستام کە تێر خەو دەبوم
-
4:54 - 4:56پاش خەوێکی باش و ئاسودە
-
4:56 - 4:58لەگەڵ خێزانەکەمدا دەبوم
-
4:59 - 5:01سەگەکەم دەبرد بۆ پیاسە
-
5:01 - 5:04نانی بەیانیم دەخوارد لەگەڵ ژن و منداڵەکانم
-
5:04 - 5:06دوبارە لەگەڵ خێزانەکەمدا دەبومەوە
-
5:06 - 5:09پێکەنین
-
5:09 - 5:12لە ڕێگەم بۆ نوسینگە منداڵەکانیشم دەگەیاندە خوێندنگە
-
5:12 - 5:14کارم دەکرد بۆ ماوەی ٣ سەعات
-
5:14 - 5:17لە کاتی نانی نیوەڕۆدا وەرزشێکم لەگەڵ هاوڕێیەکم دا دەکرد
-
5:17 - 5:19بۆ ماوەی ٣ سەعاتی تر کارم دەکردەوە
-
5:19 - 5:22هەندێ لە هاوڕێکانم دەبینی لە یانە بۆ خواردنەوەیەکی زوی ئێوارە
-
5:23 - 5:25ئەگەڕامەوە ماڵێ بۆ نانی ئێوارە
-
5:25 - 5:28لەگەڵ ژن و منداڵەکانم
-
5:28 - 5:31بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پشوم دەدا
-
5:31 - 5:33لەگەڵ خێزانەکەم دا دەبووم
-
5:33 - 5:36سەگەکەم دەبرد بۆ پیاسە، دوبارە دەچومەوە بۆ لای خێزانم
-
5:36 - 5:39دواتر ئەنوستم
-
5:39 - 5:44چەپڵە
-
5:44 - 5:46بە بڕوای ئێوە چەند ڕۆژم بەم شێوەیە بردۆتە سەر؟
-
5:46 - 5:49پێکەنین
-
5:49 - 5:51ئێمە دەبێت واقعی بین
-
5:51 - 5:53ناتوانین ئەمانە هەموو لە ڕۆژێکدا بکەین
-
5:53 - 5:56ئێمە پێویست دەکات چوارچێوەی کاتەکانمان دیاری بکەین
-
5:56 - 5:58بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر هاوسەنگی بدەین لە ژیانماندا
-
5:58 - 6:00بەڵام ئێمە پێویستە درێژەی پێ بدەین
-
6:00 - 6:02بێ ئەوەی بکەوینە ئەو تەڵەیەی
-
6:02 - 6:05کە دەڵێت کە خانە نشین کراین ئەو کاتە دەژین
-
6:05 - 6:07ئەو کاتە منداڵەکانم ماڵیان جێهێشتووە
-
6:07 - 6:10خێزانەکەشم لێم جیا دەبێتەوە، تەندروستیم ناجێگیر دەبێت
-
6:10 - 6:12وە هیچ هاوڕێ و ئارەزویەکم نامێنێت
-
6:12 - 6:14پێکەنین
-
6:14 - 6:17ڕۆژ زۆر کورتە بەڵام دوای خانەنشین کردنم، زۆر درێژ دەبێت
-
6:17 - 6:20دەبێت هەلێکی مامناوەندمان هەبێت
-
6:21 - 6:23چوارەم تێبینی
-
6:23 - 6:25ئێمە پێویست دەکات هاوسەنگی دابڕێژین
-
6:25 - 6:28بە ڕێگەیەکی هاوسەنگ
-
6:28 - 6:30پار هاوڕێیەکم هات بۆ بینینم
-
6:30 - 6:33وە ئاساییە بەلایەوە کە چیرۆکەکەیتان پێ بڵێم، هاوڕێکەم هات بۆ بینینم پار
-
6:33 - 6:35وتی نیگڵ کتیبەکەتم خوێندەوە
-
6:35 - 6:38وە هەستم بەوە کرد کە ژیانم بە تەواوی هاوسەنگی نییە
-
6:38 - 6:41بەتەواوی کار دەستی بەسەردا گرتووە
-
6:41 - 6:44ڕۆژی ١٠ کاتژمێر کار دەکەم، دوو کاتژمێریشم پێ دەچێت تا دەگەمە سەر کار
-
6:44 - 6:46هەموو پەیوەندییەکانم شکستی هێناوە
-
6:46 - 6:48ژیانم هیچی تیا نییە
-
6:48 - 6:50جگە لە کارەکەم
-
6:50 - 6:53بۆیە بڕیارم دا ئەم هەلە بقۆزمەوە و ڕێکی بخەم
-
6:53 - 6:55بۆیە بەشداری کرد لە سەنتەرێکی وەرزشی
-
6:55 - 6:58پێکەنین
-
6:58 - 7:01ئێستا من نامەوێت گاڵتەی پێ بکەم
-
7:01 - 7:05بەڵام چالاک بم لە ١٠ کاتژمێر کار لە نوسینگەکەم وەک جرجێک
-
7:05 - 7:08هاوسەنگ تر نیە، چالاکترە
-
7:08 - 7:10پێکەنین
-
7:10 - 7:13هەرچەندە کردنی وەرزش و لەش جوانی خۆشە
-
7:13 - 7:15بەشێکی تر هەیە لە ژیاندا
-
7:15 - 7:17لایەنە بیرییەکان هەیە، لایەنە سۆزدارییەکان هەیە
-
7:17 - 7:19هەرەها لایەنە ڕۆحییەکانیش هەیە
-
7:19 - 7:21بۆ ئەوەی هاوسەنگ بیت
-
7:21 - 7:23بە بڕوای من ئێمە دەبێت ئەمادە بین
-
7:23 - 7:25بۆ هەموو ئەو لایەنانە
-
7:25 - 7:28نەک تەنها ٥٠ ڕاهێنانی وورگ بکەم
-
7:28 - 7:30ئێستا لەوانەیە ئەمە قورس بێت
-
7:30 - 7:33لەبەر ئەوەی خەڵک دەڵێت ئەمە زۆر کارێکی گرانە و کاتم نییە بۆ وەرزش کردن
-
7:33 - 7:35تۆ دەتەوێت بچم بۆ کەنیسە و تەلەفۆن بۆ دایکم بکەم
-
7:35 - 7:37تێدەگەم
-
7:37 - 7:40بەڕاستی تێدەگەم کە ئەمە زۆر قورسە
-
7:40 - 7:43بەڵام ئەو ڕوداوەی کە دوو ساڵ لەمەوبەر ڕووی دا
-
7:43 - 7:45تێ ڕوانینێکی نوێی پێدام
-
7:45 - 7:48ژنەکەم، لەناو ئامادە بواندایە ئەمڕۆ
-
7:48 - 7:51تەلەفونی بۆ کردم بۆ نوسینگە
-
7:51 - 7:54وتی نیگڵ پێویست دەکات کوڕە بچوکەکەمان
-
7:54 - 7:56بەریتەوە لە خوێندنگا
-
7:56 - 7:59لەبەرئەوەی ئەو دەبوایە لە شوێنێکی تر بوایە ئەو ئێوارەیە لەگەڵ سێ منداڵەکەی ترمدا
-
7:59 - 8:02بۆ یەک کاتژمێر زووتر لە ئیش گەڕامەوە
-
8:02 - 8:05وە هاریم هەڵگرت لای دەرگای خوێندنگە
-
8:06 - 8:08با پیاسە چووین بۆ باخی گشتی
-
8:08 - 8:11جۆلانەمان کرد و هەندێ یاریمان کرد
-
8:11 - 8:14پاشان بەیەکەوە ڕۆشتین بۆ کافترییایەک
-
8:14 - 8:17وە پیتزایەکمان خوارد بەیەکەوە
-
8:17 - 8:19پاشان گەڕاینەوە بۆ ماڵەوە
-
8:19 - 8:21وە لە گەرماو شتم و
-
8:21 - 8:24بیجامەی باتمانەکەیم لەبەر کرد
-
8:24 - 8:26پاشان بەشێک
-
8:26 - 8:29لە (جەیمس و قۆخە گەورەکە)ی ڕۆڵد داڵسم بۆ خوێندەوە
-
8:29 - 8:31پاشان خستمە جێوە و دامپۆشی
-
8:31 - 8:33ماچێکی ناوچاوانیم کرد و ووتی شەو شاد هاوڕی
-
8:33 - 8:35پاشان لە ژووری نوستنەکەی هاتمە دەرەوە
-
8:35 - 8:37لە کاتێکدا لە ژورەکەی هاتمە دەرەوە
-
8:37 - 8:40وتی باوکە؟ ، وتیم بەڵێ هاوڕی؟
-
8:40 - 8:42وتی: باوکە ئەمە خۆشترین
-
8:42 - 8:45ڕۆژی ژیانم بوو
-
8:47 - 8:50هیچم بۆ نەکردووە
-
8:50 - 8:53نەمبردووە بۆ (دیزنی لاند) و پلەی ستەیشنم بۆ نەکڕییوە
-
8:53 - 8:55ئێستا مەبەستەکەم ئەوەیە
-
8:55 - 8:58شتە بچوکەکان گرنگن
-
8:58 - 9:00ئەگەر زیاتر هاوسەنگ بیت
-
9:00 - 9:03بەمانەی شانۆیی گەورە نایەت لە ژیانتدا
-
9:03 - 9:05بە بچوکترین بەکار بوون
-
9:05 - 9:07لە شوێنێکی باشدا
-
9:07 - 9:10دەتوانیت گۆڕانکارییەکی بنەڕەتی بکەی لە پەیوەندی یەکانتدا
-
9:10 - 9:12وە لە جۆری ژیانتدا
-
9:12 - 9:14بەم شتانە، پێم وایە
-
9:14 - 9:17دەتوانین کۆمەڵگە بگۆڕیین
-
9:17 - 9:19لەبەر ئەوەی ئەگەر کەسانێکی باش ئەمە بکەن
-
9:19 - 9:22دەتوانین پێناسەی کۆمەڵگە بگۆڕیین بۆ سەرکەوتن
-
9:22 - 9:25وە دوور بین لە بیرۆکە سادەکان
-
9:25 - 9:29کە ئەو کەسەی زۆرترین پارەی هەیە کاتێ دەمرێت براوەیە
-
9:29 - 9:32بۆ پێناسەیەکی هەوسەنگ تر و قوڵتری
-
9:32 - 9:36چۆنییەتی ژیانی باش
-
9:36 - 9:38بیر و ڕام وایە
-
9:38 - 9:40کە بیرەکەیەکە شایەنی بڵاوکردنەوەیە
-
9:40 - 9:43چەپڵە
- Title:
- نیگڵ مارش : چۆن کار و ژیانمان هاوسەنگ بکەین
- Speaker:
- Nigel Marsh
- Description:
-
نیگڵ مارش دەڵێت وا باشترە کە هاوسەنگی کردنی کار و ژیان لە دەستی خاوەن کارەکەتدا بێت، مارش باس لە ڕۆژێکی نمونەیی دەکات کە تێیدا هاوسەنگی کراوە لە نێوان کاتەکانی کاری خێزان و کاری تایبەت و هەروەها پیشەشدا --- ئەو چەند جۆرە هاندانێکی بەهێز دەخاتە ڕوو تاکو ئەو هاوسەنگی - یە ڕوو بدات
- Video Language:
- English
- Team:
- closed TED
- Project:
- TEDTalks
- Duration:
- 09:44
Dimitra Papageorgiou approved Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation II accepted Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation II edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work | ||
Hiwa Foundation edited Kurdish subtitles for How to make work-life balance work |