Return to Video

٤ هەنگاو بۆ كۆتايى هێنان بە هەژارى پڕووكێنەر.

  • 0:01 - 0:04
    ئێمە گەواهيدەرى
    پێشكەوتنە مەزنەكانى مرۆڤين.
  • 0:04 - 0:08
    لەماوەى ساڵانى دەيەى ڕابردوو،
    بازرگانى جيهانى فراوان بوو،
  • 0:08 - 0:13
    سێيەكى دانيشتوانى جيهانى
    لە هەژارى پڕوكێنەر بەرزكردەوە.
  • 0:13 - 0:16
    ئێستا ئێمە گەواهيدەرى
    ئەو كەوتنە سەرسووڕهێنەرەين.
  • 0:16 - 0:18
    هەوڵەكانمان بۆ بەرزكردنەوەى
    ئاستى خەڵك بەجێهێشت
  • 0:18 - 0:21
    لە پشت ئەو كەسانەى كە بەدەست سەخترين
    شێوەكانى هەژاريەوە دەنالێنن،
  • 0:21 - 0:23
    هەژاريەكى بێ وێنە.
  • 0:23 - 0:27
    بەپێى پێناسەى دراويى
    ماناى هەژارى بێ وێنە چييە
  • 0:27 - 0:29
    ئەوەى هەموومان پێى ئاشناين:
  • 0:29 - 0:31
    بە كەمتر لە ٢ دۆلار لە ڕۆژێكدا بژيت.
  • 0:32 - 0:35
    تەنانەت لە خاوەنداريەتى سەرمايەش تێدەپەرێت
  • 0:35 - 0:37
    وەك ئاژەڵ يان زەوى.
  • 0:37 - 0:41
    هەژاريبوون واتە ڕووتكردنەوەى شكۆداريت،
  • 0:41 - 0:43
    ئامانجەكەت و نرخى خۆت.
  • 0:43 - 0:45
    واتە ژيان بە گۆشەگيرى،
  • 0:45 - 0:47
    چونگە بەسەر كۆمەڵگاكەت بارگرانيت.
  • 0:48 - 0:51
    واتە ناتوانيت داهاتووى باشتر وێنا بكەيت
  • 0:51 - 0:53
    بۆ خۆت و بۆ خێزانەكەت.
  • 0:54 - 0:56
    لە كۆتايى ساڵى ٢٠١٩،
  • 0:56 - 1:01
    نزييكەى ٤٠٠ مليۆن كەس لە سەرتاسەرى
    جيهان لە هەژاريەكى بێ ويێنەدا دەژين.
  • 1:01 - 1:05
    ئەمە لە ژمارەى دانيشتوانى ويلايەتە
    يەكگرتوەكانى ئەمريكا و كەنەدا زياترە.
  • 1:06 - 1:08
    كاتێك كارەساتێك ڕوودەدات،
  • 1:08 - 1:12
    كاتێك پەتايەك دێت، كارەساتێكى سروشتى
    يان قەيرانى دەستكردى مرۆڤ،
  • 1:12 - 1:15
    ئەم ژمارانە لە ئاستى
    ئەستێرەناسيدا بەرز دەبنەوە.
  • 1:16 - 1:20
    باوكم، فازيل عابد، لە پيشەكەى وازيهێنا
  • 1:20 - 1:24
    بۆ دامەزراندنى BRAC
    لە ساڵى ١٩٧٢ لێرە لە بەنگلاديش.
  • 1:24 - 1:26
    بەنگلاديش تێكشكاو بوو،
  • 1:26 - 1:29
    دواى تێپەڕين بەگەردوولى وێرانكەر،
  • 1:29 - 1:31
    جەنگى دڕندانەى بۆ سەربەخۆيى بەدواوە بوو.
  • 1:32 - 1:35
    باوكم دركى پێكرد،
    لەگەڵ هەژارترينى ناو هەژاراندا كار دەكات
  • 1:35 - 1:40
    كە هەژارى لە كەمى داهات و سامان زياترە.
  • 1:40 - 1:42
    هەروەها كەمى هيواش هەبوو.
  • 1:43 - 1:45
    خەڵك لە هەژاريدا گيريان خواردبوو،
  • 1:45 - 1:49
    چونكە هەستيان
    بە جێگيرى باردووخۆيان كردبوو.
  • 1:49 - 1:52
    هەژاريى بۆ ئەوان وەك خۆر و مانگ وابوو --
  • 1:52 - 1:54
    شتانێك بوو
    لەلايەن خوداوە پێيان بەخشرا بوو.
  • 1:55 - 1:58
    تاوەكو بەرنامەى كەمكردنەوەى
    هەژاريى سەركەوتوو ببێت،
  • 1:58 - 2:01
    پێويستيان بە هيواو باوەڕ بەخۆبوون دەبێت
  • 2:01 - 2:03
    بۆيە، بە كەمێك پشتگيرى،
  • 2:03 - 2:05
    خەڵك دەتوانن خۆيان لە هەژارى دوور بخەنەوە.
  • 2:06 - 2:09
    BRAC بەردەوامبوو لە پێشەنگ بوو
    بۆ نزيك بوونەوە لە دەرچوون،
  • 2:09 - 2:13
    رێگە چارەيەك بۆ هەژارييەكى بێ وێنە
    كە ڕوو لە هەژارى داهات دەكات
  • 2:13 - 2:15
    و ڕوو لە هەژارى هيوا دەكات.
  • 2:15 - 2:18
    ئەو نزيكبوونەوەيە بەشێوەيەكى
    سەرەكى لەگەڵ ئافرەتاندا گيراواتەبەر،
  • 2:18 - 2:21
    چونكە زۆرترين كاريگەرى لەسەر ئافرەتان هەيە
  • 2:21 - 2:25
    بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا
    توانايان دەخەنەگەڕ خۆيان و خێزانەكانيان
  • 2:25 - 2:26
    لێ دەربهێنن.
  • 2:26 - 2:27
    لە ماوەى دوو ساڵدا،
  • 2:27 - 2:29
    ئێمە چوار شتمان كرد.
  • 2:30 - 2:33
    يەكەميان، پێداويستيە بنەڕەتيەكانى
    ئافرەتانمان دابين كرد
  • 2:33 - 2:36
    بە خواردن يان پارە پێدان،
  • 2:36 - 2:38
    گەرەنتى بەڕێژەى كەمترين بۆ ڕزگار بوون.
  • 2:38 - 2:41
    دووەم، گواستنەوەيان بۆ ژيانێكى شايستە
  • 2:41 - 2:44
    بە بەخشينى سەرمايە پێيان، وەك ئاژەڵ،
  • 2:44 - 2:48
    و فێريان بكەين چۆن پارەى لێ بەدەست بخەن.
  • 2:48 - 2:50
    سێيەم، فێريان بكەين داهات پاشەكەوت بكەن،
  • 2:50 - 2:52
    و وەبەرهێنان لە داهاتە نوێيەكەيان بكەن.
  • 2:52 - 2:56
    هەروەها چوارەم، يارمەتيان بۆ
    تێكەڵاو بوونى كۆمەڵايەتى بدەين،
  • 2:56 - 2:58
    بەچەند گروپێكى وەك ئەوە دەست پێدەكەين
  • 2:58 - 3:00
    پاشان لەگەڵ كەمەڵگەكەى.
  • 3:01 - 3:04
    هەريەكێك لەم پێكهاتانە
    كليلى سەركەوتنى پێكهاتەكانى ترە،
  • 3:04 - 3:08
    بەڵام جادووى ڕاستەقسنە هيوا و هەستى ئەگەرە
  • 3:08 - 3:12
    ئافرەتان بەو ڕێنماييە نزيكانەى
    كە وەريدەگرن پەرەدەسێنن.
  • 3:12 - 3:14
    با باسى جۆريناتان بۆ بكەم.
  • 3:14 - 3:19
    جۆرينا لە گوندێكى دوورە دەستى
    باكوورى بەنگلاديش لەدايك بووە.
  • 3:19 - 3:20
    هەرگيز بۆ خوێندنگا نەچووە،
  • 3:20 - 3:25
    لە تەمەنى ١٥ ساڵى، هاوسەرگيرى
    لەگەڵ هاوسەرێكى بەدكار كرد.
  • 3:25 - 3:27
    لە كۆتايدا لێى جيابۆوە،
  • 3:27 - 3:29
    بێ پارە بەجێيهێشت
  • 3:29 - 3:33
    و لەگەڵ دوو منداڵ هەرگيز بۆ خوێندنگا
    نەچوون و تووشى بەدخۆراكيەكى سەخت بوون.
  • 3:33 - 3:35
    هيچ كەسى نەبوو دواى يامەتى لێ بكات،
  • 3:35 - 3:37
    هيچ هيوايەكيشى نەبوو.
  • 3:37 - 3:42
    جۆرينا لە ساڵى ٢٠٠٥
    پەيوەندى بەبەرنامەى دەرچووانى BRAC كرد.
  • 3:42 - 3:44
    ئەو هەفتەيە دۆلارێكى وەرگرت،
  • 3:44 - 3:45
    دوو مانگا،
  • 3:45 - 3:47
    مەشقپێكردن لەلايەن دامەزراوەكە
  • 3:47 - 3:49
    و لەلايەن ڕێبەرەكەوە
    هەفتانە سەردانى دەكرا.
  • 3:49 - 3:51
    دەستى بە بنياتنانى سامانەكەى كرد،
  • 3:51 - 3:53
    بەڵام لە هەمووى گرينگتر،
  • 3:53 - 3:57
    دەستى بە وێنا كردنى دواڕۆژێكى
    باشتر بۆ خۆى و منداڵەكانى كرد.
  • 3:58 - 4:00
    ئەگەر ئەمڕۆ سەردانى گوندى جۆرينا بكەيت،
  • 4:00 - 4:04
    گەورەترين كۆگاى گشتى لەلايان
    جۆريناوە بەڕێوە دەبردرێت دەبينيت.
  • 4:04 - 4:07
    و بە شانازيەوە ئەو خاكەى
    كەڕيويەتى نيشانت دەدات
  • 4:07 - 4:09
    و ئەو خانووەى كە درووستى كرد.
  • 4:09 - 4:12
    لەو كاتەوەى لە ٢٠٠٢
    دەستمان بەو بەرنامە كردووە،
  • 4:12 - 4:14
    ٢ مليۆن ئافرەتم لە بەنگلاديش دەرهێنا
  • 4:14 - 4:18
    خۆيان و خێزانەكانيان
    لە هەژاريەكى بێ وێنە.
  • 4:18 - 4:21
    ئەوە نزيكەى نۆ مليۆن كەس دەبێت.
  • 4:21 - 4:25
    بەرنامەكە، بڕى ٥٠٠ دۆلار
    بۆ هەر خێزانێك دابين دەكات،
  • 4:25 - 4:26
    تەنها دوو ساڵە كاردەكات،
  • 4:26 - 4:29
    بەڵام كاريگەريەكەى زياتر دەبێت.
  • 4:29 - 4:32
    تۆژەران لە خوێندنگاى
    ئابوورى لەندەن دۆزيويانەتەوە
  • 4:32 - 4:35
    كە تاوەكو ٧ ساڵ دواى چوونە ناو بەرنامەكە،
  • 4:35 - 4:39
    ٩٢% بەشداربووان داهاتەكانيان و سەرمايە
  • 4:39 - 4:42
    و بەكاربرنەكانى خۆيان
    زياد كردوە يان پاراستوە.
  • 4:43 - 4:45
    ئەستێر دۆفلۆ و ئابجێت بانجيرى،
  • 4:45 - 4:48
    ئابوورى ناسانى MIT
    كە ساڵى پار خەڵاتى نۆبڵيان بەدەستهێنا،
  • 4:48 - 4:51
    هەڵسەنگاندنيان بۆ چەندين وڵات كرد
  • 4:51 - 4:55
    كە دەرچوون بە يەكێك
    لە كاريگەرترين ڕێگەكان پێناسە دەكات
  • 4:55 - 4:56
    بۆ شكاندنى تەڵەى هەژارى.
  • 4:57 - 4:59
    بەڵام باوكم ڕازى نەبوو
  • 4:59 - 5:02
    بۆ ئەوەى چارەسەرێك بدۆزێتەوە
    لەگەڵ هەندێك كەسدا كاربكات.
  • 5:02 - 5:06
    هەمووكات دەيويست بزانێت
    ئايا ئێمە بەتەواوى ئاواتەخواز بووين
  • 5:06 - 5:07
    لەم بوارەدا.
  • 5:07 - 5:11
    بۆيە كاتێك پێوەرى نەتەوەيمان
    لە بەنگلاديش بەدەست هێنا،
  • 5:11 - 5:14
    دەيويست چۆن لە ئاستى
    جيهانيدا فراوانترى بكەين بزانێت.
  • 5:14 - 5:17
    هەروەها دەبێت حكومەتەكان بەشدارى بكەن.
  • 5:17 - 5:20
    حكومەتەكان پێشتر
    مليارەها دۆلار تەرخان دەكەن
  • 5:20 - 5:22
    لەسەر بەرنامەكانى كەمكردنەوەى هەژارى.
  • 5:22 - 5:25
    بەڵام زۆر لەم پارەيە بەفيڕۆ دەدرێت،
  • 5:25 - 5:28
    چەنكە ئەم بەرنامانە
    يان بە هەژارترين كەس ناگات،
  • 5:28 - 5:32
    يان كاريگەرى درێژخايەنيان نييە.
  • 5:33 - 5:36
    ئێمە كار بۆ تێكەڵ كردنى حوكمەت دەكەين
  • 5:36 - 5:40
    بۆ يارمەتيدانيان لە هەڵگرتنەوە
    و فراوانكردنى بەرنامەكانى دەرچوون،
  • 5:40 - 5:44
    دووهێندە كردنى
    كاريگەرى مليارەها دۆلار
  • 5:44 - 5:47
    كە پێشتر تەرخانكرابوو بۆ
    ڕووبەڕو بوونەوەى هەژارى بێوێنە.
  • 5:48 - 5:52
    پلانمانە يارمەتى ٢١ مليۆن كەسى تر بدەين
  • 5:52 - 5:54
    تاوەكو خۆيان
    لە هەژارى بێ وێنە ڕزگار بكەن
  • 5:54 - 5:58
    لە هەشت وڵاتدا لە ماوەى شەش ساڵى داهاتوو
  • 5:58 - 6:02
    لەگەڵ تيمەكانى BRAC
    لە هەر شوێن و وڵاتێك دەچەسپێنێت.
  • 6:02 - 6:08
    باوكم لە مانگى خەرمانانى ٢٠١٩،
    نەخۆشى شێرپەنجەى مێشكى بۆ دياريكرا
  • 6:08 - 6:10
    ٤ مانگى بۆ ژيان هەبوو.
  • 6:10 - 6:16
    دواى ٤٧ ساڵ سەركردايەتى
    لە ڕێكخراوى BRAC دەستى لە كار كێشايەوە،
  • 6:16 - 6:19
    باسى هەموو ژيانى كرد،
  • 6:19 - 6:22
    سەركەوتنى گەشبينى
    بەسەر بێ هيواييدا دەبينى،
  • 6:22 - 6:25
    كاتێك پڕيشكى باوەڕ بە خود
    لەلاى خەڵك دەدرەوشێتەوە،
  • 6:25 - 6:29
    هەژارترينيان دەتوانن ژيانيان بگۆڕن.
  • 6:29 - 6:32
    باوكم لە مانگى بەفرانبار كۆچى دوايى كرد.
  • 6:33 - 6:37
    ئاگرى بۆ مليۆنەها خەڵك داگيرساند،
  • 6:37 - 6:39
    و لە ڕۆژانى كۆتايى ژيانيدا،
  • 6:39 - 6:43
    داواى لێ كردين، كە بەردەوامبين
    و كار بۆ مليۆنەها كەسى تر بكەين.
  • 6:44 - 6:47
    ئەمە هەلێكە بۆ ئێمە،
  • 6:47 - 6:50
    كەواتە با واز لە وێناكردنى
    جيهانێكى بێ هەژارى بهێنين
  • 6:50 - 6:53
    و پێكەوە ئەم جيهانە بنيات بنێين.
  • 6:54 - 6:55
    سوپاستان دەكەم.
Title:
٤ هەنگاو بۆ كۆتايى هێنان بە هەژارى پڕووكێنەر.
Speaker:
شەميران عابد.
Description:

بە لايەنى كەم ٤٠٠ مليۆن كەس لە جيهاندا لە هەژاري بێ وێنەدا دەژين: بارى لاوازى دارايى و كۆمەڵايەتى سەخت كە زۆرێك لە هيوا و شكۆدارى تاڵان دەكات. لە ڕێكخراوى BRAC، كە ڕێكخراوێكى گەشەپێدانى نێودەوڵەتييە جەخت لەسەر شەڕكردن لەگەڵ هەژاريدا دەكاتەوە، شەميران عابد و تيمەكەى، بەرنامەيەكى بەردەوام و هەمەلايەنيان پێشخست، كە پێشتر يارمەتى مليۆنانيان لە هەژارى ڕزگار بكەن و ژيانێكى پڕ لە ئەگەر دروست بكەن داوە. هەروەها زياتر دەربارەى پلانە چاو نەترسەكانيان بۆ هاوبەشى كردنى حكومەتەكان بۆ هێنانى بەرنامەى گۆڕانكارى لە ژيان بۆ ٢١ مليۆن كەس لە شەش ساڵى داهاتوودا بزانن.(ئەم پلانە بەرز خوازە بەشثكە لە پڕۆژەى چاونەترس، دەستپێشخەرى TED بۆ هاندان و سندوقى گۆڕانكارى جيهانى.)

https://amara.org/en/videos/0w2YfEG1B9Px/info/4-steps-to-ending-extreme-poverty/

more » « less
Video Language:
English
Team:
closed TED
Project:
TEDTalks
Duration:
07:09

Kurdish (Central) subtitles

Revisions