WEBVTT 00:00:00.000 --> 00:00:03.000 باس کردنی بابەتێکی وەک دانوسانی سەخت 00:00:03.000 --> 00:00:05.000 یەکێک لە پەسەندترین چیرۆکەکانم بیردەخاتەوە 00:00:05.000 --> 00:00:07.000 لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست 00:00:07.000 --> 00:00:10.000 دەربارەی پیاوێک کە حەڤدە ووشتری بۆ سێ کوڕی جێهێشتبووە 00:00:10.000 --> 00:00:13.000 نیوەی ووشترەکانی بۆ کوڕی یەکەمی جێهێشتبوو 00:00:13.000 --> 00:00:15.000 دوو لەسەر سێی بۆ کوڕی دوەمی 00:00:15.000 --> 00:00:17.000 یەک لە سێی بۆ بچوکترین کوڕەکەی بوو 00:00:17.000 --> 00:00:19.000 لەبەرئەوە هەر سێ کوڕەکەی دەستیان کرد بە دانوستان 00:00:19.000 --> 00:00:21.000 حەڤدە دابەش ناکرێت بەسەر دوو دا 00:00:21.000 --> 00:00:23.000 بێ گومان دابەشیش ناکرێت بەسەر سێدا 00:00:23.000 --> 00:00:25.000 هەروەها بەسەر نۆشدا 00:00:25.000 --> 00:00:27.000 هەستی برایەتیان خەریکبوو بەرەو توڕەی و تەنگژە دەچوو 00:00:27.000 --> 00:00:29.000 لەکۆتایدا، بە ناچاری 00:00:29.000 --> 00:00:32.000 چونە لای ئافرەتێکی بەتەمەنی دانا 00:00:32.000 --> 00:00:34.000 ئافرەتە بەتەمەنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لە کێشەکەیان کردەوە 00:00:34.000 --> 00:00:36.000 لە کۆتایدا گەڕایەوە و وتی 00:00:36.000 --> 00:00:38.000 '' باشە، نازانم دەتوانم یارمەتیدان بدەم یان نا 00:00:38.000 --> 00:00:40.000 بەڵام هیچ نەبێت ، ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن ئەم ووشترەی من ببەن 00:00:40.000 --> 00:00:42.000 بۆیە ووشترەکان بوون بە هەژدە دانە 00:00:42.000 --> 00:00:45.000 کوڕی یەکەم نیوەی ووشترەکەی برد، کە نیوەی هەژدە نۆ دەکات 00:00:45.000 --> 00:00:48.000 کوڕی دوەم یەک لە سێ کەی خۆی برد کە لە هەژدە دەکاتە شەش 00:00:48.000 --> 00:00:50.000 کوڕە گەنجەکەشی نۆیەکی خۆی برد 00:00:50.000 --> 00:00:52.000 کە نۆ یەکی هەژدە دەکاتە دوو 00:00:52.000 --> 00:00:54.000 کەواتە ئەو هەموو وشترانەی کە بردویانە دەکاتە ١٧ 00:00:54.000 --> 00:00:56.000 وە یەک ووشتریش مایەوە 00:00:56.000 --> 00:00:58.000 وە گێرایانەوە بۆ ژنە بەتەمەنە داناکە NOTE Paragraph 00:00:58.000 --> 00:01:00.000 (پێکەنین) NOTE Paragraph 00:01:00.000 --> 00:01:02.000 ئێستا، ئەگەر بۆ ساتێک بیر لە چیرۆکەکە بکەنەوە 00:01:02.000 --> 00:01:04.000 لەو بڕوایەدام کە هێمایە بۆ 00:01:04.000 --> 00:01:07.000 زۆرێک لەو دانوستانە سەختانەی کە توشیان دەبین 00:01:07.000 --> 00:01:09.000 هەر وەک ئەو حەڤدە حوشترە دەست پێدەکەن، بێئەوەی ڕێگایەک هەبێت بۆ چارەسەر 00:01:09.000 --> 00:01:11.000 بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوەی پێویستە بیکەین 00:01:11.000 --> 00:01:14.000 بریتیە لە گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە، وەک ژنە بەتەمەنە داناکە 00:01:14.000 --> 00:01:16.000 بە چاوێکی ترەوە سەیری بارو دۆخەکە بکەین 00:01:16.000 --> 00:01:19.000 بە هەژدە ووشتر بێینە دەرەوە لە بارودۆخەکە 00:01:20.000 --> 00:01:22.000 ئێستا، دۆزینەوەی ڕێگایەکی وەک ڕێگای ئەو هەژدە وشترە لە ململانێکانی جیهاندا 00:01:22.000 --> 00:01:25.000 بۆتە خولیای ژیانی من 00:01:25.000 --> 00:01:28.000 لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتی هەروەک ئەو سێ برایە دەبینم 00:01:28.000 --> 00:01:30.000 کە ئێمە هەموومان یەک خێزانین 00:01:30.000 --> 00:01:32.000 هەموومان بە شێوەیەکی زانستیانە دەزانین 00:01:32.000 --> 00:01:34.000 بە سوپاسەوە بۆ شۆڕشەکانی پەیوەندی 00:01:34.000 --> 00:01:37.000 هەموو هۆزەکانی جیهان، هەموو پازدە هەزارەکەیان 00:01:37.000 --> 00:01:40.000 کە لە پەیوەندیدان بە یەکەوە 00:01:40.000 --> 00:01:42.000 وە ئەمەش یەکگرتنێکی گەورەی خێزانیە 00:01:42.000 --> 00:01:44.000 بەڵام هێشتا، هەروەکو یەکگرتنەوەی هەر خێزانێک 00:01:44.000 --> 00:01:46.000 هەمووی لە خۆشی و ئاشتیدا نییە 00:01:46.000 --> 00:01:48.000 پڕە لە ململانێ 00:01:48.000 --> 00:01:50.000 وە پرسیارەکەش ئەوەیە 00:01:50.000 --> 00:01:52.000 چۆن دەتوانین لەگەڵ جیاوازیەکانماندا بگونجێین؟ 00:01:52.000 --> 00:01:54.000 چۆن مامەڵە لەگەڵ قوڵترین جیاوازیەکان بکەین، 00:01:54.000 --> 00:01:56.000 وە بەکار هێنانی مەیلی مرۆڤ بۆ ململانێ 00:01:56.000 --> 00:01:58.000 لەگەڵ زیرەکی مرۆڤدا 00:01:58.000 --> 00:02:01.000 بۆ دروست کردنی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی چەک بۆ وێران کاری؟ 00:02:01.000 --> 00:02:03.000 ئەوە پرسیارەکەیە NOTE Paragraph 00:02:03.000 --> 00:02:06.000 سێ دەیەی ژیانم بەسەر برد 00:02:06.000 --> 00:02:08.000 لە ڕاستیدا نزیکەی چوار دەیەی ژیانم 00:02:08.000 --> 00:02:10.000 بە گەشت کردن بە جیهاندا 00:02:10.000 --> 00:02:13.000 هەوڵم دا بۆ کارکردن و تێوەگلان و مامەڵە کردن 00:02:13.000 --> 00:02:16.000 بەدرێژایی یۆگسلافیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 00:02:16.000 --> 00:02:18.000 بۆ چین و ڤەنزوێلا 00:02:18.000 --> 00:02:21.000 کە هەریەک لەم ناوچانە یەکێکن لە مەترسیداترین و پڕ ململانێترین شوێنەکانی جیهان 00:02:21.000 --> 00:02:23.000 ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد 00:02:23.000 --> 00:02:25.000 وە لەو بڕوایەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان 00:02:25.000 --> 00:02:27.000 نهێنی گەیشتن بە ئاشتیم دۆزیەوە 00:02:27.000 --> 00:02:30.000 بە ڕاستی چاوەڕوان نەکراو سادەیە 00:02:30.000 --> 00:02:33.000 ئاسان نییە، بەڵام سادەیە 00:02:33.000 --> 00:02:35.000 تەنانەت شتێکی نوێش نیە 00:02:35.000 --> 00:02:37.000 لەوانەشە یەکێک بێت لە هەرە کۆنترین فۆلکلۆرەکانی مرۆڤایەتی 00:02:37.000 --> 00:02:40.000 نهێنی ئاشتی خۆمانین 00:02:40.000 --> 00:02:42.000 ئێمەین کە 00:02:42.000 --> 00:02:44.000 وەکو کۆمەڵگایەک ڕەفتار دەکەین و 00:02:44.000 --> 00:02:46.000 دەوری ململانێکانمان داوە 00:02:46.000 --> 00:02:48.000 کە دەتوانێ ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت NOTE Paragraph 00:02:48.000 --> 00:02:51.000 با چیرۆکێکتان پێبڵێم، وەک نمونەیەک 00:02:52.000 --> 00:02:54.000 نزیکەی بیست ساڵ لەمەو بەر کاتێ لە باشوری ئەفریقا بووم 00:02:54.000 --> 00:02:56.000 لەگەڵ کۆمەڵێ پارتدا کارم دەکرد 00:02:56.000 --> 00:02:58.000 وە ماوەی مانگێک کاتی زیادەم هەبوو 00:02:58.000 --> 00:03:00.000 لەبەرئەوە بەسەرم برد 00:03:00.000 --> 00:03:02.000 لەگەڵ هەندێ گروپی (سان بوشمێن)دا 00:03:02.000 --> 00:03:05.000 زۆر سەرمسوڕما بوو لەو شێوەیەی کە کێشە یاخود تێکهەڵچونەکانیان پێ چارەسەر دەکرد 00:03:06.000 --> 00:03:08.000 لەبەرئەوەی پێش هەمووشتێک 00:03:08.000 --> 00:03:10.000 ئەوان ڕاوچی و کۆکەرەوەی شت بوون 00:03:10.000 --> 00:03:12.000 بەشێوەی باو باپیرانمان دەژیان 00:03:12.000 --> 00:03:15.000 لەوانەیە لە %٩٩ ی وەک ئەوان بوبێت 00:03:15.000 --> 00:03:18.000 هەریەکەیان تیری بە ژەهر داپۆشراویان پێیە کە بۆ ڕاو کردن بە کاری دەهێنن 00:03:18.000 --> 00:03:20.000 بێ گومان کوشندەیە 00:03:20.000 --> 00:03:22.000 کەواتە چۆن چۆنی کار لەسەر جیاوازیەکان دەکەن 00:03:22.000 --> 00:03:24.000 لەڕاستیدا ئەوەی من فێریبووم ئەوە بوو 00:03:24.000 --> 00:03:27.000 هەرکاتێ توڕەبوون هەبوایە لە ناویاندا 00:03:27.000 --> 00:03:30.000 یەکێکیان دەچوە ناو دار و دەوەنەکان و شیرە ژەهراویەکانی دەشاردەوە 00:03:30.000 --> 00:03:34.000 وە دواتر هەمویان لە بازنەیەکدا دادەنیشتن هەر بەم شێوەیە 00:03:34.000 --> 00:03:37.000 دادەنیشن و قسەدەکەن و قسە دەکەن 00:03:37.000 --> 00:03:39.000 کە لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت یان سێ یان چوار 00:03:39.000 --> 00:03:41.000 بەڵام پشوو نادەن 00:03:41.000 --> 00:03:43.000 تاوەکو چارەسەرێ دەدۆزنەوە 00:03:43.000 --> 00:03:45.000 یاخود باشتر، ئاشت دەبنەوە 00:03:45.000 --> 00:03:47.000 وە ئەگەر بارودۆخەکە هەر لە هەڵچوندا بوایە 00:03:47.000 --> 00:03:49.000 یەکێکیان دەناردە دەرەوە تاوەکو سەردانی هەندێ لە خزمەکانیان بکات 00:03:49.000 --> 00:03:51.000 وەک ماوەیەک بۆ سارد بونەوە لە توڕەیی و هەڵچون NOTE Paragraph 00:03:51.000 --> 00:03:53.000 باشە، ئەم سیستەمەیە 00:03:53.000 --> 00:03:56.000 لەو بڕوایەدام هەر ئەو سیستەمە بوو کە هەتاوەکو ئێستا بە 00:03:56.000 --> 00:03:58.000 زیندوی هێشتونیەتەوە 00:03:58.000 --> 00:04:01.000 من ئەو سیستەمەم ناو ناوە '' لایەنی سێهەم'' 00:04:01.000 --> 00:04:03.000 لەبەرئەوەی ئەگەر بیری لێبکەیتەوە 00:04:03.000 --> 00:04:06.000 لە ململانێیەکدا ئەگەر بێت و باسی بکەیت 00:04:06.000 --> 00:04:08.000 دوو لایەنمان هەیە 00:04:08.000 --> 00:04:10.000 نمونەی عەرەب دژی ئیسڕائیل ، کرێکار دژی بەڕێوەبەر 00:04:10.000 --> 00:04:13.000 مێرد دژی ژن، کۆماریەکان دژی دیموکراتەکان 00:04:13.000 --> 00:04:15.000 بەڵام ئەوەی زۆر جار کە نایبینین 00:04:15.000 --> 00:04:17.000 ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی سێهەم هەیە 00:04:17.000 --> 00:04:19.000 وە لایەنی سێهەمیش لە ململانێکاندا ئێمەین 00:04:19.000 --> 00:04:21.000 کۆمەڵگایەکە لە دەورمانن 00:04:21.000 --> 00:04:23.000 هاوڕێکانمانن، لایەنگرەکان 00:04:23.000 --> 00:04:25.000 ئەندامانی خێزان، دراوسێکان 00:04:25.000 --> 00:04:28.000 وە ئێمەش دەتوانین ڕۆڵێکی بەرچاو ببینین 00:04:28.000 --> 00:04:30.000 لەوانەیە باشترین ڕێگا 00:04:30.000 --> 00:04:33.000 کە لایەنی سێهەم بتوانێت یارمەتی پێ بدا 00:04:33.000 --> 00:04:36.000 ئەوەبێت بیخاتە بەرچاوی پارتەکان چ شتێک لەبەردەم مەترسیدایە 00:04:36.000 --> 00:04:38.000 بۆ نمونە، لەبەر خاتری منداڵەکان، یان بۆ خاتری خێزانەکە 00:04:38.000 --> 00:04:41.000 بۆ خاتری کۆمەڵگا، بۆ خاتری داهاتوو 00:04:41.000 --> 00:04:44.000 با بۆ ساتێک لە شەڕ کردن بوەستین و گفتوگۆ بکەین 00:04:44.000 --> 00:04:46.000 لەبەرئەوەی کێشەکە لەوەدایە 00:04:46.000 --> 00:04:48.000 لە کاتی ململانێ و تێکهەڵچونەکاندا 00:04:48.000 --> 00:04:50.000 زۆر بە ئاسانی دەکرێت باوەڕمان لە دەست بدەین 00:04:50.000 --> 00:04:52.000 کاردانەوە زۆر ئاسانە 00:04:52.000 --> 00:04:55.000 ئێمەی مرۆڤ وەک ئامێری کاردانەوە واین 00:04:55.000 --> 00:04:57.000 وەکو وتەکە دەڵێین 00:04:57.000 --> 00:04:59.000 لەکاتی توڕە بوون باشترین قسە دەکەین 00:04:59.000 --> 00:05:02.000 بۆئەوەی تا ماوی پەشیمان نەبیت 00:05:02.000 --> 00:05:05.000 وە لەبەر ئەوە ئێمە هەر بە لایەنی سێهەم دەمێنینەوە 00:05:05.000 --> 00:05:07.000 ئەو لایەنەی کە یارمەتیمان دەدات بچینە باڵکۆنەکە 00:05:07.000 --> 00:05:10.000 مەبەستمان لە باڵکۆنەکەش ڕوانگەی مرۆڤە 00:05:10.000 --> 00:05:13.000 شوێنێک کە بتوانین چاومان لەسەر خەڵاتەکە بێت NOTE Paragraph 00:05:13.000 --> 00:05:16.000 با چیرۆکێکی بچکۆلانەی خۆمتان پێبڵێم لەسەر دانوستان 00:05:16.000 --> 00:05:19.000 چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک کار ئاسان کارێک 00:05:19.000 --> 00:05:21.000 لە چەند گفتووگۆیەکی سەختدا تێوە گلام 00:05:21.000 --> 00:05:23.000 لە نێوان سەرکردەکانی ڕوسیا 00:05:23.000 --> 00:05:25.000 و سەرکردەکانی چیچاندا 00:05:25.000 --> 00:05:27.000 وەک دەزانن جەنگ بوو 00:05:27.000 --> 00:05:29.000 ئێمەش لە لاهی پێک گەیشتین 00:05:29.000 --> 00:05:31.000 لە تاوەری ئاشتی 00:05:31.000 --> 00:05:34.000 لە هەمان ژور کە دادگای جەنگی یۆگۆسلافیای 00:05:34.000 --> 00:05:36.000 لێکرا 00:05:36.000 --> 00:05:38.000 گفتوگۆکان بە سەرەتایەکی تاڕادەیەک سەخت دەستی پێکرد 00:05:38.000 --> 00:05:40.000 کاتێ جێگری سەرۆکی چیچان 00:05:40.000 --> 00:05:43.000 بەوە دەستی پێکرد کە پەنجەی ڕاکێشا بۆ ڕوسەکان و پێی وتن 00:05:43.000 --> 00:05:45.000 '' ئێوە دەبێت لە جێگەی خۆتان بمێننەوە لەسەر ئەم کورسیانە 00:05:45.000 --> 00:05:47.000 لەبەرئەوەی دەخرێنە دادگا بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە '' 00:05:47.000 --> 00:05:49.000 وە لەسەر قسەکانی ڕۆشت و پاشان ڕووی کردە من و وتی 00:05:49.000 --> 00:05:51.000 '' تۆ ئەمەریکیت 00:05:51.000 --> 00:05:54.000 سەیرکە بزانە ئێوەی ئەمەریکی چی دەکەن لە پۆرتۆریکۆ'' 00:05:54.000 --> 00:05:57.000 یەکسەر مێشکم چوبۆ ئەوێ '' پۆرتۆ ریکۆ؟ باشە من چی دەزانم لەسەر پۆرتۆ ریکۆ '' 00:05:57.000 --> 00:05:59.000 خەریک بوو کاردانەوەم هەبێ 00:05:59.000 --> 00:06:02.000 بەڵام دواتر هەوڵمدا بچمە بالکۆنەکە 00:06:02.000 --> 00:06:04.000 بەڵام دواتر کە ئەو وچانێکی وەرگرت 00:06:04.000 --> 00:06:06.000 هەموویان سەیریان دەکردم چاوەڕوانی وەڵام بوون لێم 00:06:06.000 --> 00:06:09.000 لە ڕوانگەی منەوە، لەوێوە لە باڵکۆنەکەوە، توانیم سوپاسی بکەم و بڵێم 00:06:09.000 --> 00:06:12.000 '' سوپاسی ڕەخنەکەت دەکەم لەسەر وڵاتەکەم ، 00:06:12.000 --> 00:06:14.000 وە من بە هێمای ئەوە وەریدەگرم کە ئێمە لەناو هاوڕێکانمانداین 00:06:14.000 --> 00:06:17.000 و بە سەربەستانە دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین 00:06:17.000 --> 00:06:20.000 وە ئەوەی ئێمە لێرین ئێرە بۆی، قسەکردن نیە لەسەر پۆرتۆریکۆ یاخود ڕابردوو. 00:06:20.000 --> 00:06:23.000 بەڵکو ئێمە لێرەین بۆئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ 00:06:23.000 --> 00:06:26.000 وەستاندنی خوێن ڕژان و نائارامی لە چیچان '' 00:06:26.000 --> 00:06:29.000 گفتوگۆکە گەڕایەوە باری ئاسایی 00:06:29.000 --> 00:06:31.000 ئەوە ڕۆڵی لایەنی سێهەمە 00:06:31.000 --> 00:06:33.000 ئەوەیە یارمەتی لایەنەکان بدات بچنە باڵکۆنەکەوە NOTE Paragraph 00:06:33.000 --> 00:06:36.000 با بۆ ساتێک بتانبەمە ناو 00:06:36.000 --> 00:06:38.000 ئەو ڕوانگەیەی لە جیهانەوە بە سەخترین ململانێ دادەنرێت 00:06:38.000 --> 00:06:40.000 یاخود بە مەحاڵترین ململانێ 00:06:40.000 --> 00:06:42.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:06:42.000 --> 00:06:45.000 پرسیارەکە ئەوەیە : لێرەدا کێ لایەنی سێهەمە 00:06:45.000 --> 00:06:47.000 چۆن دەتوانین بچینە باڵکۆنەکە 00:06:47.000 --> 00:06:49.000 لە ئێستادا وا ڕەفتار ناکەم کە وەڵامێکم پێبێت 00:06:49.000 --> 00:06:51.000 بۆ ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:06:51.000 --> 00:06:53.000 بەڵام لەو بڕوایەدام کە هەنگاوی یەکەمم پێبێت 00:06:53.000 --> 00:06:55.000 پیتەکان، یەکەم هەنگاوە 00:06:55.000 --> 00:06:58.000 وەک شتێکە کە هەریەک لە ئێمە وەکو لایەنی سێهەم دەتوانین بیکەین 00:06:58.000 --> 00:07:00.000 بەڵام سەرەتا با پرسیارێکتان لێبکەم 00:07:00.000 --> 00:07:02.000 چەند کەس لە ئێوە 00:07:02.000 --> 00:07:04.000 لە ساڵی ڕابردوودا 00:07:04.000 --> 00:07:07.000 هەستتان بە دوو دڵی کردوە سەبارەت بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:07:07.000 --> 00:07:09.000 وە پرسیوتانە کە کێ دەتوانێت چی بکات ؟ 00:07:09.000 --> 00:07:11.000 تەنها بۆ زیاتر زانینی خۆم، چەند کەس لە ئێوە ؟ 00:07:11.000 --> 00:07:14.000 باشە کەواتە بەشێکی زۆرمان 00:07:14.000 --> 00:07:16.000 لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دورە لێمانەوە 00:07:16.000 --> 00:07:19.000 بەڵام بۆچی وەها گرنگی دەدەین بەم ململانێیە؟ 00:07:19.000 --> 00:07:21.000 ئایا بەهۆی ژمارەی مردووەکانەوەیە؟ 00:07:21.000 --> 00:07:23.000 بە سەدان جار زیاتر خەڵک مردوە 00:07:23.000 --> 00:07:25.000 لە ئەفریقا وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:07:25.000 --> 00:07:27.000 کەواتە نەخێر، بەهۆی چیرۆکەکەوەیە 00:07:27.000 --> 00:07:29.000 لەبەرئەوەی هەست بە شتێکی کەسایەتی دەکەین کە تێوەگلاوە 00:07:29.000 --> 00:07:31.000 لە چیرۆکەکەدا 00:07:31.000 --> 00:07:33.000 ئیتر ئایا ئسلامبن یاخود مەسیحی یاخود جولەکە 00:07:33.000 --> 00:07:35.000 کەسێکی ئاینی بین یاخود جولەکە 00:07:35.000 --> 00:07:37.000 وا هەست دەکەین کە شتێکی کەسایەتیمان هەیە تیایدا NOTE Paragraph 00:07:37.000 --> 00:07:40.000 من وەکو زانایەکی مرۆڤناسی، دەزانم 00:07:40.000 --> 00:07:43.000 ئێمە چیرۆک وەکو وەکو ئامرازێکی گەیاندن بەکار دەهێنین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خەڵک 00:07:43.000 --> 00:07:45.000 چیرۆکەکان مانا دەبەخشنە ژیانمان 00:07:45.000 --> 00:07:47.000 بە هەمان شێوە ئەوەی ئێمە دەیکەین لە (تێد) ئەوەیە چیرۆک دەگێڕینەوە 00:07:47.000 --> 00:07:49.000 چیرۆکەکان وەک کلیل وان 00:07:49.000 --> 00:07:52.000 کەواتە پرسیارەکەم بریتیە لە 00:07:52.000 --> 00:07:54.000 بەڵێ، با هەوڵبدەین چارەسەری كێشەکانی سیاسەت بکەین 00:07:54.000 --> 00:07:56.000 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:07:56.000 --> 00:07:59.000 بەڵام هەروەها با سەیرێکی چیرۆکەکەش بکەین 00:07:59.000 --> 00:08:01.000 با هەوڵ بدەین بگەینە ڕەگی شتەکان و لێیان تێبگەین 00:08:01.000 --> 00:08:03.000 هەوڵبدەین لایەنی سێهەم ببینین 00:08:03.000 --> 00:08:06.000 بەڵام ئەوە چی دەگەیەنێت؟ لەوێدا چیرۆکەکە چییە؟ NOTE Paragraph 00:08:06.000 --> 00:08:08.000 ئێستا ئێمەی زانایانی مرۆڤناسی دەزانین 00:08:08.000 --> 00:08:11.000 کە هەموو کلتورێک چیرۆکی ڕەسەنی هەیە 00:08:11.000 --> 00:08:13.000 ئەی چیرۆکە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامەیە؟ 00:08:13.000 --> 00:08:15.000 لە دەستەواژەیەکدا ، ئەمەیە: 00:08:15.000 --> 00:08:18.000 چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر خۆی و خێزانەکەی 00:08:18.000 --> 00:08:20.000 بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆشتن 00:08:20.000 --> 00:08:23.000 هەرلەو کاتەشەوە دنیا وەک خٶی نەماوە 00:08:23.000 --> 00:08:25.000 ئەو پیاوە، بێگومان 00:08:25.000 --> 00:08:27.000 پێغەمبەر ئیبراهیم بوو 00:08:27.000 --> 00:08:29.000 هەروەها هێمایەک بوو بۆ یەکگرتن 00:08:29.000 --> 00:08:31.000 یەکگرتنی خێزانەکەی 00:08:31.000 --> 00:08:33.000 ئەو باوکی هەمووشمانە 00:08:33.000 --> 00:08:35.000 بەڵام باسەکە تەنها ئەوە نەبوو کە دەبێت بە هێمای چی یاخوود پەیامی چی پێبوو 00:08:35.000 --> 00:08:38.000 پەیامە بنچینەییەکەی هەر یەکگرتن بوو 00:08:38.000 --> 00:08:41.000 چۆنیەتی بەستنەوەی هەموان پێکەوە 00:08:41.000 --> 00:08:44.000 وە ئاکامە بنچینەنەکەشی ڕێز و 00:08:44.000 --> 00:08:46.000 دڵنەرمی بوو بەرامبەر کەسانی نامۆ 00:08:46.000 --> 00:08:49.000 میوانداریەکەی شتێک بوو کە پێی ناسرابوو 00:08:49.000 --> 00:08:51.000 وە هەرلەم ڕوانگەیەشەوە 00:08:51.000 --> 00:08:53.000 ئەوە بۆتە سیمبوڵی لایەنی سێهەم 00:08:53.000 --> 00:08:55.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:08:55.000 --> 00:08:58.000 هەر ئەویشە بیرمان دەخاتەوە 00:08:58.000 --> 00:09:00.000 کە ئێمە بەشێکین لە بەشێکی زۆرتر 00:09:00.000 --> 00:09:02.000 ئێستا چۆن 00:09:02.000 --> 00:09:04.000 بۆ ساتێک بیری لیبکەنەوە NOTE Paragraph 00:09:04.000 --> 00:09:07.000 لەمڕۆدا ڕوبەڕوی تیرۆر دەبینەوە 00:09:07.000 --> 00:09:09.000 تیرۆریزم چییە؟ 00:09:09.000 --> 00:09:12.000 تیرۆریزم بریتیە لە گرتنی بێتاوانێکی نەناسراو 00:09:12.000 --> 00:09:15.000 و دەیانکەیتە دوژمن و دەیان کوژیت 00:09:15.000 --> 00:09:17.000 بۆ دروست کردنی ترس 00:09:17.000 --> 00:09:19.000 ئەی پێچەوانەی تیرۆریزم چییە؟ 00:09:19.000 --> 00:09:21.000 بریتیە گرتنی بێتاوانێکی نەناسرا و 00:09:21.000 --> 00:09:23.000 وەک هاوڕێەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت 00:09:23.000 --> 00:09:26.000 کە پێشوازی لێدەکەیت بۆ ناو ماڵەکەت 00:09:26.000 --> 00:09:28.000 بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست ببێت 00:09:28.000 --> 00:09:31.000 یان ڕێز یاخود خۆشەویستی NOTE Paragraph 00:09:31.000 --> 00:09:33.000 باشە ئەی چی دەبێت ئەگەر 00:09:33.000 --> 00:09:36.000 چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم وەربگریت 00:09:36.000 --> 00:09:38.000 کە ئەویش چیرۆکی لایەنی سێهەمە 00:09:38.000 --> 00:09:40.000 چی دەبێت ئەگەر وابێت 00:09:40.000 --> 00:09:43.000 لەبەرئەوەی پێخەمبەر ئیبراهیم ڕەمزێکە بۆ میوانداری و پێشوازیکردن 00:09:43.000 --> 00:09:46.000 چی دەبێت ئەگەر ببێتە دژە تیرۆریزمێک؟ 00:09:46.000 --> 00:09:48.000 چی دەبێت ئەگەر ئەوە ببێتە ڤاکسینێک 00:09:48.000 --> 00:09:50.000 دژە دەمارگیرییەکی ئایینی 00:09:50.000 --> 00:09:53.000 چۆن ئەو چیرۆکە دەکەیتە ڕاستی ؟ 00:09:53.000 --> 00:09:55.000 لە ئێشتادا تەنها گێڕانەوەی چیرۆکێکی 00:09:55.000 --> 00:09:57.000 بەهێز بەس نییە 00:09:57.000 --> 00:09:59.000 بەڵکو دەبێت خەڵکی تەجروبەی بکات 00:09:59.000 --> 00:10:02.000 دەبێت لە چیرۆکەکەدا بژین، ئەی باشە ئەوە چۆن دەکرێت؟ 00:10:02.000 --> 00:10:05.000 من بەم شێوەیە بیرم لە چۆنیەتی کردنەکەی کردەوە 00:10:05.000 --> 00:10:07.000 یەکەم هەنگاو بێ گومان هەر بیرکردنەوەیە لە بابەتەکە 00:10:07.000 --> 00:10:09.000 لەبەرئەوەی ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە 00:10:09.000 --> 00:10:12.000 کە لە پێشدا پیاسەیەک بکەیت 00:10:12.000 --> 00:10:15.000 بە ڕێ ڕۆشتنی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیت 00:10:15.000 --> 00:10:18.000 بە هەمان ڕێگەی پێخەمبەر ئیبراهیم 00:10:18.000 --> 00:10:21.000 لەبەرئەوەی ڕۆشتن هێزێکی ڕاستەقینەی هەیە 00:10:21.000 --> 00:10:24.000 ئێوە دەزانن من وەکو مرۆڤ ناسێک : هەر ڕۆشتن ئێمەی کردۆتە مرۆڤ 00:10:24.000 --> 00:10:26.000 شتێکی پێکەنیناوییە، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆین 00:10:26.000 --> 00:10:28.000 شان بە شانی یەکتر دەڕۆین 00:10:28.000 --> 00:10:31.000 بە هەمان ئاڕاستەین 00:10:31.000 --> 00:10:33.000 بەڵام ئەگەر بێت و من بەرەوڕوت بێم 00:10:33.000 --> 00:10:36.000 وە ئەوەندە لێت نزیک ببمەوە 00:10:36.000 --> 00:10:39.000 تۆ هەست دەکەیت مەترسیت لەسەرە 00:10:39.000 --> 00:10:41.000 بەڵام ئەگەر من شان بە شانت ڕێگا بکەم 00:10:41.000 --> 00:10:43.000 تەنانەت ئەگەر شانیشمان بەر یەک بکەوێت 00:10:43.000 --> 00:10:45.000 ئەوا کێشەیەک نابێت 00:10:45.000 --> 00:10:47.000 کێ شەڕ دەکات کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات و پیاسە دەکات 00:10:47.000 --> 00:10:50.000 هەرلەبەر ئەوەشە لە کاتی دانوستاندا ، کاتێک شتەکان بەرەو دژواری دەڕوات 00:10:50.000 --> 00:10:52.000 خەڵکی دەچنە پیاسەیەک لە نێوان درەختەکان NOTE Paragraph 00:10:52.000 --> 00:10:54.000 جا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات 00:10:54.000 --> 00:10:56.000 چی دەبێت ئەگەر هانی بیرۆکەی 00:10:56.000 --> 00:10:58.000 شوێن پێ کەوتن بدەین 00:10:58.000 --> 00:11:01.000 بیر لە ڕێگە ئاوریشمییەکان بکەنەوە، دەبێت دوای ئاپالاچی-یەکان بکەوین 00:11:01.000 --> 00:11:03.000 کە بە شوێن پێکانی 00:11:03.000 --> 00:11:05.000 پێغەمبەر ئیبراهیمدا دەڕوات 00:11:05.000 --> 00:11:07.000 بەڵام وتیان '' ئەوە شێتتیە ناتوانیت 00:11:07.000 --> 00:11:10.000 هەرگیز ناتوانیت بە شوێن پێکانی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیتەوە ئەوە زۆر ترسناکە 00:11:10.000 --> 00:11:12.000 پێویست دەکات ئەم هەموو سنورە ببڕیت 00:11:12.000 --> 00:11:14.000 بە نێو ١٠ وڵاتی جیا جیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:11:14.000 --> 00:11:16.000 لەبەر ئەوەی بە هەموویدا دەڕوات'' 00:11:16.000 --> 00:11:18.000 وە بیرۆکەکەمان دراسەت کرد لە زانکۆی هارڤێرد 00:11:18.000 --> 00:11:20.000 ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەکار 00:11:20.000 --> 00:11:22.000 لە ئەنجامدا چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپێکمان 00:11:22.000 --> 00:11:24.000 کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبوون لە وڵاتی جیا جیاوە هاتبوون 00:11:24.000 --> 00:11:26.000 بڕیارماندا بە هەمان شوێندا بڕۆین کە پێخەمبەر ئیبراهیم پیا ڕۆشتبوو 00:11:26.000 --> 00:11:29.000 لە شوێنی لە دایک بونیەوە لە ئورفەوە دەستمان پێکرد 00:11:29.000 --> 00:11:32.000 لە باشوری تورکیا، نۆرسریم میسۆپۆتنمیا 00:11:32.000 --> 00:11:35.000 پاشان کەمێک بە پاس ڕۆشتین و هەندێک بە پێی و 00:11:35.000 --> 00:11:37.000 گەیشتینە هاران 00:11:37.000 --> 00:11:40.000 هەر لەوشوێنەی کە ئینجیل باس کراوە، لەوێوە دەستی بە گەشتەکە کردوە 00:11:40.000 --> 00:11:42.000 دواتر بە سنوردا پەڕیوەتەوە بۆ سوریا و چۆتە ئەلیپۆ 00:11:42.000 --> 00:11:44.000 کە دواتر دەرکەوت بە ناوی پێخەمبەر ئیبراهیم ناونراوە 00:11:44.000 --> 00:11:46.000 چوین بۆ دیمەشق 00:11:46.000 --> 00:11:48.000 کە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەگەڵ ئیبراهیمدا 00:11:48.000 --> 00:11:51.000 دواتر چوینە باشوری ئەردەن 00:11:51.000 --> 00:11:53.000 بۆ ئۆرەیشم 00:11:53.000 --> 00:11:56.000 کە هەموو شتێ دەربارەی پێخەمبەر ئیبراهیمە، دواتر بۆ بەیتحەلیم 00:11:56.000 --> 00:11:58.000 دواتر بۆ ئەو شوێنەی بە خاک سپێردراوە لێی 00:11:58.000 --> 00:12:00.000 لە هیبۆرن 00:12:00.000 --> 00:12:02.000 بەو مانایەی کە لە سەرەتاوە تا کۆتای ڕۆیشتین 00:12:02.000 --> 00:12:05.000 سەلماندمان دەکرێت ئەو گەشتە بکرێت و گەشتێکی خۆش بوو NOTE Paragraph 00:12:05.000 --> 00:12:07.000 با پرسیارێکتان لێبکەم 00:12:07.000 --> 00:12:09.000 چەند کەس لە ئێوە بەو ئەزمونەدا ڕۆشتوە؟ 00:12:09.000 --> 00:12:11.000 کە هەست بکەن لە شوێنێکی نامۆن 00:12:11.000 --> 00:12:13.000 لە ناوچەیەکی نامۆن ؟ 00:12:13.000 --> 00:12:16.000 وە کەسێکی نامۆ دێت 00:12:16.000 --> 00:12:19.000 بەرەو ڕوت و ڕێزت لێدەگرێت 00:12:19.000 --> 00:12:21.000 لەوانەشە بانگت بکاتە ماڵەوە و خواردنەوەیەکیست پێشکەش بکات 00:12:21.000 --> 00:12:23.000 قاوەیەک بداتێ، یان ژەمێک؟ 00:12:23.000 --> 00:12:25.000 چەند کەستان بەو ئەزمەنەدا رۆشتون؟ 00:12:25.000 --> 00:12:27.000 ئەوەش جەوهەری 00:12:27.000 --> 00:12:29.000 گەشتەکەیە 00:12:29.000 --> 00:12:31.000 بەڵام ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت ئەوەیە لەم لادێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا 00:12:31.000 --> 00:12:33.000 تۆ چاوەڕێی دوژمنایەتی دەکەیت 00:12:33.000 --> 00:12:35.000 بەڵام لە جیاتیدا جوانترین پێشوازیت لێدەکرێت 00:12:35.000 --> 00:12:37.000 هەموو شتێک لەگەڵ پێخەمبەر ئیبراهیمدا یەکدەگرێتەوە 00:12:37.000 --> 00:12:39.000 '' بە ناوی باوکە ئیبراهیمەوە 00:12:39.000 --> 00:12:41.000 با هەندێ خواردنت پێسکەش بکەم '' 00:12:41.000 --> 00:12:43.000 ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەبو 00:12:43.000 --> 00:12:46.000 کە بۆ ئەو خەڵکە ئیبراهیم تەنها وێنەی ناو کتێبێک نییە 00:12:46.000 --> 00:12:49.000 ئەو زیندوە و بوونی هەیە لە ناویاندا NOTE Paragraph 00:12:49.000 --> 00:12:51.000 هەروەها بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە 00:12:51.000 --> 00:12:53.000 لە دوو ساڵی ڕابردودا 00:12:53.000 --> 00:12:55.000 هازاران خەڵک 00:12:55.000 --> 00:12:57.000 دەستیان کردوە بە ڕۆشتنەوە بە هەمان ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیمدا 00:12:57.000 --> 00:12:59.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 00:12:59.000 --> 00:13:02.000 وە خۆشیان وەرگرتوە لە میوانداریەکانیان 00:13:02.000 --> 00:13:04.000 دەستیان کردوە بە گەشت کردن 00:13:04.000 --> 00:13:06.000 لە ناو ئیسڕایل و فەلەستیندا 00:13:06.000 --> 00:13:08.000 لە ئەردەن ، لە تورکیا ، لە سوریا 00:13:08.000 --> 00:13:10.000 ئەزمونێکی سەرسورهێنەرە 00:13:10.000 --> 00:13:12.000 ژن و پیاوان و گەنجان و پیرەکان 00:13:12.000 --> 00:13:15.000 لەڕاستیدا ژنان زیاتر بوون وەک لە پیاوان 00:13:15.000 --> 00:13:17.000 بۆ ئەوانەشی کە ناتوانن بڕۆن 00:13:17.000 --> 00:13:19.000 بۆ ئەوانەی ئێستا ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ 00:13:19.000 --> 00:13:21.000 خەڵک گەشتی تر ڕێک دەخەن 00:13:21.000 --> 00:13:23.000 بە ناو کۆمەڵگاو شارەکانی خۆییان 00:13:23.000 --> 00:13:25.000 بۆ نمونە لە کینیکانیا گەشتیان ڕێکخست 00:13:25.000 --> 00:13:27.000 لە کەنیسەیەکەوە بۆ مزگەوتێک لە سینگاوی 00:13:27.000 --> 00:13:29.000 وە هەموشیان ژەمێکی وەکو ئەوەی ئیبراهیمیان خوارد 00:13:29.000 --> 00:13:31.000 ئەو ڕۆژە ڕۆژی گەشتی پێخەمبەر ئیبراهیم بوو 00:13:31.000 --> 00:13:33.000 لە ساوپاولۆ لە بەڕازیل بۆتە نەریتێکی ساڵانە 00:13:33.000 --> 00:13:35.000 کە هەزاران کەس ڕادەکەن 00:13:35.000 --> 00:13:37.000 بە جێپێکانی پێخەمبەر ئیبراهیم 00:13:37.000 --> 00:13:39.000 و کۆمەڵگا جیا جیاکان یەکپێدەگرنەوە 00:13:39.000 --> 00:13:42.000 تەنانەت میدیاکانیش بابەتەکەیان زۆر بە دڵ بوو 00:13:42.000 --> 00:13:44.000 سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا بۆی 00:13:44.000 --> 00:13:46.000 لەبەرئەوەی بابەتەکە بینراو بوو 00:13:46.000 --> 00:13:48.000 هەروەها بیرۆکەکەش بڵاودەبۆوە 00:13:48.000 --> 00:13:50.000 ئەمە بیرۆکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بووە کە چۆن 00:13:50.000 --> 00:13:52.000 دڵ نەرم بووە لە پێشوازی خەڵکە نەناسراوەکان 00:13:52.000 --> 00:13:54.000 هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر 00:13:54.000 --> 00:13:56.000 چیرۆکێک هەبوو لە بارەیەوە 00:13:56.000 --> 00:13:58.000 لە مانگی ڕابردوودا 00:13:58.000 --> 00:14:00.000 وتارێک نوسرابوو لە بارەیەوە 00:14:00.000 --> 00:14:03.000 لە ڕۆژنامەی گواردیان لە مانچستەر 00:14:03.000 --> 00:14:06.000 دوو لاپەڕەی تەواو 00:14:06.000 --> 00:14:09.000 گفتوگۆیان لەگەڵ کەسێکی دێهات کردبوو 00:14:09.000 --> 00:14:12.000 کە وتبووی '' ئەم گەشتە بە جیهانەوە دەمانبەستێتەوە '' 00:14:12.000 --> 00:14:15.000 هەروەها وتبوشی وەک ڕوناکیەک وایە بۆ ژیانمان 00:14:15.000 --> 00:14:17.000 هیوای بۆ هێناوین 00:14:17.000 --> 00:14:19.000 ئەمەش ئامانجەکە بوو NOTE Paragraph 00:14:19.000 --> 00:14:22.000 بەڵام بابەتەکە تەنها فیسۆلۆجی نییە 00:14:22.000 --> 00:14:24.000 بەڵکو ئابوڕیسە 00:14:24.000 --> 00:14:26.000 لەبەرئەوەی خەڵکەکە لە کاتی گەشتەکەیاندا پارە خەرج دەکەن 00:14:26.000 --> 00:14:29.000 ئەم ژنەی کە لێرەدایە ناوی ام ئەحمەدە 00:14:29.000 --> 00:14:32.000 ئافرەتێکە لەسەر ڕێگایەک دەژی لە باکوری ئەردەن 00:14:32.000 --> 00:14:34.000 زۆر کەم دەرامەتە 00:14:34.000 --> 00:14:37.000 نیمچە نابینایەکەو مێردەکەی توانای کاری نییە 00:14:37.000 --> 00:14:40.000 حەوت منداڵی هەیە 00:14:40.000 --> 00:14:42.000 بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیکات چێشت لێنانە 00:14:42.000 --> 00:14:45.000 لەبەرئەوە دەستی کردوە بە دروست کردنی خواردن بۆ چەند گروپێک 00:14:45.000 --> 00:14:48.000 کە بەناو لادێکەیدا دەڕۆن و لە ماڵەکەیدا ژەمێک دەخۆن 00:14:48.000 --> 00:14:50.000 لەسەر زەویەکە دادەنیشن 00:14:50.000 --> 00:14:52.000 تەنانەت ڕاخەری سەرمێزی نییە 00:14:52.000 --> 00:14:54.000 بەڵام خۆشترین خواردن دروست دەکات 00:14:54.000 --> 00:14:57.000 لە گییای تازەی ئەو لادێیە 00:14:57.000 --> 00:14:59.000 وە خەڵکانی گەشتیار زیاتر و زیاتر هاتن 00:14:59.000 --> 00:15:01.000 تا وای لێهات لەم دواییانەدا 00:15:01.000 --> 00:15:03.000 توانای ئەوەی هەیە خێزانەکەی بەخێوبکات 00:15:03.000 --> 00:15:06.000 هەروەها لەوێ بە تیمەکەمانی وت 00:15:06.000 --> 00:15:09.000 '' ئێوە واتان لە من کرد دیار بم 00:15:09.000 --> 00:15:11.000 لەم لادێیەیا کە خەڵکی لەوەو پێش ڕویان نەهات 00:15:11.000 --> 00:15:13.000 سەیریشم بکەن 00:15:13.000 --> 00:15:16.000 ئەوەیە توانی گەشت کردن بە شوێن پێی پێخەمبەر ئیبراهیم 00:15:16.000 --> 00:15:18.000 سەدان جۆر لەو جێگایانە هەیە 00:15:18.000 --> 00:15:21.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەسەر ڕێی پیاڕۆیشتەکەن 00:15:22.000 --> 00:15:25.000 تواناکەی لەوەدایە کە دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت 00:15:25.000 --> 00:15:27.000 بۆ ئەوەی یاریەکە بگۆڕێت دەبێ توانای ئەوەی هەبێت چوارچێوەکە بگٶڕێت 00:15:27.000 --> 00:15:29.000 بەو جۆرەی ئێمە دەیبینین 00:15:29.000 --> 00:15:31.000 تیڕوانینەکەی بگۆڕێت 00:15:31.000 --> 00:15:34.000 لە دوژمنایەتیەوە بۆ میوانداری 00:15:34.000 --> 00:15:37.000 لە تیرۆریزمەوە بۆ گەشتیاری 00:15:37.000 --> 00:15:39.000 هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 00:15:39.000 --> 00:15:41.000 بۆتە گۆڕینی یاریەکە NOTE Paragraph 00:15:41.000 --> 00:15:43.000 با تەنها یەک شتتان نیشان بدەم 00:15:43.000 --> 00:15:45.000 ئەم بەڕوە بچوکەم هەیە لێرەدا 00:15:45.000 --> 00:15:47.000 کە لە ڕێگای گەشتەکەمدا هەڵمگرتۆتەوە 00:15:47.000 --> 00:15:49.000 لە سەرەتای ئەمساڵدا 00:15:49.000 --> 00:15:51.000 وەک دەزانن بەڕوەکە بەستراوەتەوە بە دار بڕوەوە 00:15:51.000 --> 00:15:53.000 کە ئەویش دەکرێت ببێت بە دار بەڕویەکی نوێ 00:15:53.000 --> 00:15:55.000 کە ئەوێش بە پێخەمبەر ئیبراهیمەوە بەستراوەتەوە 00:15:55.000 --> 00:15:57.000 ڕێگاکە ئێستا وەک ئەو بەڕوە وایە 00:15:57.000 --> 00:15:59.000 هێشتا لە سەرەتادایە 00:15:59.000 --> 00:16:01.000 باشە دار بەڕویەک چۆنە ؟ 00:16:01.000 --> 00:16:03.000 گار بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم 00:16:03.000 --> 00:16:05.000 بەشە هەرە خۆشەکەی دوای لە دایک بونم لێرە لە شیکاگۆ 00:16:05.000 --> 00:16:07.000 لە ئەوروپا بەسەر بردوە 00:16:07.000 --> 00:16:09.000 ئەگەر ئێوە 00:16:09.000 --> 00:16:11.000 لەو وێرانکارییەی لەندەن 00:16:11.000 --> 00:16:14.000 لە ساڵی ١٩٤٥، یان بەرلین 00:16:14.000 --> 00:16:16.000 وە بتوتایە 00:16:16.000 --> 00:16:18.000 '' دوای شەست ساڵ لە ئێستاوە 00:16:18.000 --> 00:16:20.000 ئێرە دەبێتە پڕ ئارامترین و ئاشتیترین شوێنەکانی سەرئەم هەسارەیە 00:16:20.000 --> 00:16:22.000 خەڵک پێی نەدەگوتی 00:16:22.000 --> 00:16:24.000 بێگومان شێت بوویت 00:16:24.000 --> 00:16:28.000 بەڵام وەک دەبینین بووە ، کرا.، بەهۆی یەکگرتویی ئەوروپاوە 00:16:28.000 --> 00:16:30.000 ئابوری هاوبەش 00:16:30.000 --> 00:16:33.000 پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە، توانا لە ئەوروپا بکرێت 00:16:33.000 --> 00:16:35.000 بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت؟ 00:16:35.000 --> 00:16:37.000 بۆ نا گەر پێناسێکی هاوبەش هەبێت 00:16:37.000 --> 00:16:39.000 کە ئەویش چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیمە 00:16:39.000 --> 00:16:41.000 بە سوپاسەوە ئابوریەکی هاوبەش 00:16:41.000 --> 00:16:44.000 هەبێ کە لە گەشتیارییەوە بنیات نرابێت NOTE Paragraph 00:16:45.000 --> 00:16:47.000 کەواتە با بتان گەیەنمە ئەنجام 00:16:47.000 --> 00:16:50.000 بەوەی بڵێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا 00:16:50.000 --> 00:16:52.000 کە بەسەرم بردوە 00:16:52.000 --> 00:16:54.000 لە خراپترین و ترسناکترین ناوچەکانی 00:16:54.000 --> 00:16:56.000 سەر ئەم هەسارەیە 00:16:56.000 --> 00:16:59.000 تاکە دژواریەک و کە لەو بڕوایەدا نەبووم 00:16:59.000 --> 00:17:02.000 و هەستم نەکرد چارەسەر بکرێت 00:17:02.000 --> 00:17:04.000 بێگومان ئاسانیش نەبوو 00:17:04.000 --> 00:17:06.000 بەڵام دەتوانرا بکرێ 00:17:06.000 --> 00:17:08.000 لە باشووری ئەفریقا بوو 00:17:08.000 --> 00:17:10.000 هەروەها لە باکوری ئیرلەندا 00:17:10.000 --> 00:17:12.000 لەبەرئەوەش دەتوانریت لە هەرشوێنێکی تر بکرێ 00:17:12.000 --> 00:17:14.000 ئاسانە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان 00:17:14.000 --> 00:17:17.000 دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕوبکەینە لایەنی سێهەم 00:17:17.000 --> 00:17:19.000 رێگە بدەن با بانگهێشتان بکەم 00:17:19.000 --> 00:17:21.000 بۆ ئەوەی لایەنی سێهەم ڕەچاو بکەن 00:17:21.000 --> 00:17:23.000 تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوێکی زۆر بچوکیش بێت 00:17:23.000 --> 00:17:25.000 ئێستا خەریکە دەگەڕینە ئەوەی بۆ ساتێک پشوو وەربگرین 00:17:25.000 --> 00:17:27.000 تەنها ئەوەندە بکەن 00:17:27.000 --> 00:17:30.000 بچنە ناویەک قسە بکەن ، لەسەر وڵاتانی ترو کلتوری جیاواز 00:17:30.000 --> 00:17:32.000 چەند جیاوازیەک دەست نیشان بکەن 00:17:32.000 --> 00:17:35.000 بکەونە گفتوگۆ لەگەڵیان و گوێیان لێبگرن 00:17:35.000 --> 00:17:37.000 ئەوەش دەرەنجامی لایەنی سێهەمە 00:17:37.000 --> 00:17:39.000 ئەوەیە دواکەوتەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 00:17:39.000 --> 00:17:41.000 دوای تێد قسەدەکات 00:17:41.000 --> 00:17:43.000 بۆ نا تێد گەشت دەکات ؟ NOTE Paragraph 00:17:43.000 --> 00:17:45.000 با لێرەدا جێتان بهێڵم 00:17:45.000 --> 00:17:47.000 لەگەڵ سێ شت 00:17:47.000 --> 00:17:50.000 یەکەم، نهێنی بۆ ئاشتی 00:17:50.000 --> 00:17:53.000 لایەنی سێهەمە 00:17:53.000 --> 00:17:55.000 وە لایەنی سێهەمیش ئێمەین 00:17:55.000 --> 00:17:57.000 هەریەک لە ئێمە 00:17:57.000 --> 00:17:59.000 لە یەک تاکە هەنگاوێکەوە 00:17:59.000 --> 00:18:02.000 دەتوانین جیهان، 00:18:02.000 --> 00:18:05.000 هەنگاوێک نزیک تر بکەینەوە لە ئاشتی 00:18:05.000 --> 00:18:07.000 وتەیەکی کۆنی ئەفریقی هەیە دەڵێت 00:18:07.000 --> 00:18:09.000 '' کاتێ شەبەکەکانی جاڵجاڵۆکە یەکدەگرێت 00:18:09.000 --> 00:18:12.000 دەتوانێت تەنانەت شێر بگرێت '' 00:18:12.000 --> 00:18:14.000 ئەگەر بمتوانیایە یەگرتنی 00:18:14.000 --> 00:18:16.000 لایەنی سێهەم بە ئاشتیەوە ببەستمەوە 00:18:16.000 --> 00:18:19.000 ئەوا دەمان توانی شێری شەڕو ناکۆکی دەستگیر بکەین NOTE Paragraph 00:18:19.000 --> 00:18:21.000 زۆر سوپاس NOTE Paragraph 00:18:21.000 --> 00:18:23.000 (چەپڵە)