باس کردنی بابەتێکی وەک دانوسانی سەخت یەکێک لە پەسەندترین چیرۆکەکانم بیردەخاتەوە لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست دەربارەی پیاوێک کە حەڤدە ووشتری بۆ سێ کوڕی جێهێشتبووە نیوەی ووشترەکانی بۆ کوڕی یەکەمی جێهێشتبوو دوو لەسەر سێی بۆ کوڕی دوەمی یەک لە سێی بۆ بچوکترین کوڕەکەی بوو لەبەرئەوە هەر سێ کوڕەکەی دەستیان کرد بە دانوستان حەڤدە دابەش ناکرێت بەسەر دوو دا بێ گومان دابەشیش ناکرێت بەسەر سێدا هەروەها بەسەر نۆشدا هەستی برایەتیان خەریکبوو بەرەو توڕەی و تەنگژە دەچوو لەکۆتایدا، بە ناچاری چونە لای ئافرەتێکی بەتەمەنی دانا ئافرەتە بەتەمەنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لە کێشەکەیان کردەوە لە کۆتایدا گەڕایەوە و وتی '' باشە، نازانم دەتوانم یارمەتیدان بدەم یان نا بەڵام هیچ نەبێت ، ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن ئەم ووشترەی من ببەن بۆیە ووشترەکان بوون بە هەژدە دانە کوڕی یەکەم نیوەی ووشترەکەی برد، کە نیوەی هەژدە نۆ دەکات کوڕی دوەم یەک لە سێ کەی خۆی برد کە لە هەژدە دەکاتە شەش کوڕە گەنجەکەشی نۆیەکی خۆی برد کە نۆ یەکی هەژدە دەکاتە دوو کەواتە ئەو هەموو وشترانەی کە بردویانە دەکاتە ١٧ وە یەک ووشتریش مایەوە وە گێرایانەوە بۆ ژنە بەتەمەنە داناکە (پێکەنین) ئێستا، ئەگەر بۆ ساتێک بیر لە چیرۆکەکە بکەنەوە لەو بڕوایەدام کە هێمایە بۆ زۆرێک لەو دانوستانە سەختانەی کە توشیان دەبین هەر وەک ئەو حەڤدە حوشترە دەست پێدەکەن، بێئەوەی ڕێگایەک هەبێت بۆ چارەسەر بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوەی پێویستە بیکەین بریتیە لە گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە، وەک ژنە بەتەمەنە داناکە بە چاوێکی ترەوە سەیری بارو دۆخەکە بکەین بە هەژدە ووشتر بێینە دەرەوە لە بارودۆخەکە ئێستا، دۆزینەوەی ڕێگایەکی وەک ڕێگای ئەو هەژدە وشترە لە ململانێکانی جیهاندا بۆتە خولیای ژیانی من لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتی هەروەک ئەو سێ برایە دەبینم کە ئێمە هەموومان یەک خێزانین هەموومان بە شێوەیەکی زانستیانە دەزانین بە سوپاسەوە بۆ شۆڕشەکانی پەیوەندی هەموو هۆزەکانی جیهان، هەموو پازدە هەزارەکەیان کە لە پەیوەندیدان بە یەکەوە وە ئەمەش یەکگرتنێکی گەورەی خێزانیە بەڵام هێشتا، هەروەکو یەکگرتنەوەی هەر خێزانێک هەمووی لە خۆشی و ئاشتیدا نییە پڕە لە ململانێ وە پرسیارەکەش ئەوەیە چۆن دەتوانین لەگەڵ جیاوازیەکانماندا بگونجێین؟ چۆن مامەڵە لەگەڵ قوڵترین جیاوازیەکان بکەین، وە بەکار هێنانی مەیلی مرۆڤ بۆ ململانێ لەگەڵ زیرەکی مرۆڤدا بۆ دروست کردنی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی چەک بۆ وێران کاری؟ ئەوە پرسیارەکەیە سێ دەیەی ژیانم بەسەر برد لە ڕاستیدا نزیکەی چوار دەیەی ژیانم بە گەشت کردن بە جیهاندا هەوڵم دا بۆ کارکردن و تێوەگلان و مامەڵە کردن بەدرێژایی یۆگسلافیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست بۆ چین و ڤەنزوێلا کە هەریەک لەم ناوچانە یەکێکن لە مەترسیداترین و پڕ ململانێترین شوێنەکانی جیهان ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد وە لەو بڕوایەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان نهێنی گەیشتن بە ئاشتیم دۆزیەوە بە ڕاستی چاوەڕوان نەکراو سادەیە ئاسان نییە، بەڵام سادەیە تەنانەت شتێکی نوێش نیە لەوانەشە یەکێک بێت لە هەرە کۆنترین فۆلکلۆرەکانی مرۆڤایەتی نهێنی ئاشتی خۆمانین ئێمەین کە وەکو کۆمەڵگایەک ڕەفتار دەکەین و دەوری ململانێکانمان داوە کە دەتوانێ ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت با چیرۆکێکتان پێبڵێم، وەک نمونەیەک نزیکەی بیست ساڵ لەمەو بەر کاتێ لە باشوری ئەفریقا بووم لەگەڵ کۆمەڵێ پارتدا کارم دەکرد وە ماوەی مانگێک کاتی زیادەم هەبوو لەبەرئەوە بەسەرم برد لەگەڵ هەندێ گروپی (سان بوشمێن)دا زۆر سەرمسوڕما بوو لەو شێوەیەی کە کێشە یاخود تێکهەڵچونەکانیان پێ چارەسەر دەکرد لەبەرئەوەی پێش هەمووشتێک ئەوان ڕاوچی و کۆکەرەوەی شت بوون بەشێوەی باو باپیرانمان دەژیان لەوانەیە لە %٩٩ ی وەک ئەوان بوبێت هەریەکەیان تیری بە ژەهر داپۆشراویان پێیە کە بۆ ڕاو کردن بە کاری دەهێنن بێ گومان کوشندەیە کەواتە چۆن چۆنی کار لەسەر جیاوازیەکان دەکەن لەڕاستیدا ئەوەی من فێریبووم ئەوە بوو هەرکاتێ توڕەبوون هەبوایە لە ناویاندا یەکێکیان دەچوە ناو دار و دەوەنەکان و شیرە ژەهراویەکانی دەشاردەوە وە دواتر هەمویان لە بازنەیەکدا دادەنیشتن هەر بەم شێوەیە دادەنیشن و قسەدەکەن و قسە دەکەن کە لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت یان سێ یان چوار بەڵام پشوو نادەن تاوەکو چارەسەرێ دەدۆزنەوە یاخود باشتر، ئاشت دەبنەوە وە ئەگەر بارودۆخەکە هەر لە هەڵچوندا بوایە یەکێکیان دەناردە دەرەوە تاوەکو سەردانی هەندێ لە خزمەکانیان بکات وەک ماوەیەک بۆ سارد بونەوە لە توڕەیی و هەڵچون باشە، ئەم سیستەمەیە لەو بڕوایەدام هەر ئەو سیستەمە بوو کە هەتاوەکو ئێستا بە زیندوی هێشتونیەتەوە من ئەو سیستەمەم ناو ناوە '' لایەنی سێهەم'' لەبەرئەوەی ئەگەر بیری لێبکەیتەوە لە ململانێیەکدا ئەگەر بێت و باسی بکەیت دوو لایەنمان هەیە نمونەی عەرەب دژی ئیسڕائیل ، کرێکار دژی بەڕێوەبەر مێرد دژی ژن، کۆماریەکان دژی دیموکراتەکان بەڵام ئەوەی زۆر جار کە نایبینین ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی سێهەم هەیە وە لایەنی سێهەمیش لە ململانێکاندا ئێمەین کۆمەڵگایەکە لە دەورمانن هاوڕێکانمانن، لایەنگرەکان ئەندامانی خێزان، دراوسێکان وە ئێمەش دەتوانین ڕۆڵێکی بەرچاو ببینین لەوانەیە باشترین ڕێگا کە لایەنی سێهەم بتوانێت یارمەتی پێ بدا ئەوەبێت بیخاتە بەرچاوی پارتەکان چ شتێک لەبەردەم مەترسیدایە بۆ نمونە، لەبەر خاتری منداڵەکان، یان بۆ خاتری خێزانەکە بۆ خاتری کۆمەڵگا، بۆ خاتری داهاتوو با بۆ ساتێک لە شەڕ کردن بوەستین و گفتوگۆ بکەین لەبەرئەوەی کێشەکە لەوەدایە لە کاتی ململانێ و تێکهەڵچونەکاندا زۆر بە ئاسانی دەکرێت باوەڕمان لە دەست بدەین کاردانەوە زۆر ئاسانە ئێمەی مرۆڤ وەک ئامێری کاردانەوە واین وەکو وتەکە دەڵێین لەکاتی توڕە بوون باشترین قسە دەکەین بۆئەوەی تا ماوی پەشیمان نەبیت وە لەبەر ئەوە ئێمە هەر بە لایەنی سێهەم دەمێنینەوە ئەو لایەنەی کە یارمەتیمان دەدات بچینە باڵکۆنەکە مەبەستمان لە باڵکۆنەکەش ڕوانگەی مرۆڤە شوێنێک کە بتوانین چاومان لەسەر خەڵاتەکە بێت با چیرۆکێکی بچکۆلانەی خۆمتان پێبڵێم لەسەر دانوستان چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک کار ئاسان کارێک لە چەند گفتووگۆیەکی سەختدا تێوە گلام لە نێوان سەرکردەکانی ڕوسیا و سەرکردەکانی چیچاندا وەک دەزانن جەنگ بوو ئێمەش لە لاهی پێک گەیشتین لە تاوەری ئاشتی لە هەمان ژور کە دادگای جەنگی یۆگۆسلافیای لێکرا گفتوگۆکان بە سەرەتایەکی تاڕادەیەک سەخت دەستی پێکرد کاتێ جێگری سەرۆکی چیچان بەوە دەستی پێکرد کە پەنجەی ڕاکێشا بۆ ڕوسەکان و پێی وتن '' ئێوە دەبێت لە جێگەی خۆتان بمێننەوە لەسەر ئەم کورسیانە لەبەرئەوەی دەخرێنە دادگا بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە '' وە لەسەر قسەکانی ڕۆشت و پاشان ڕووی کردە من و وتی '' تۆ ئەمەریکیت سەیرکە بزانە ئێوەی ئەمەریکی چی دەکەن لە پۆرتۆریکۆ'' یەکسەر مێشکم چوبۆ ئەوێ '' پۆرتۆ ریکۆ؟ باشە من چی دەزانم لەسەر پۆرتۆ ریکۆ '' خەریک بوو کاردانەوەم هەبێ بەڵام دواتر هەوڵمدا بچمە بالکۆنەکە بەڵام دواتر کە ئەو وچانێکی وەرگرت هەموویان سەیریان دەکردم چاوەڕوانی وەڵام بوون لێم لە ڕوانگەی منەوە، لەوێوە لە باڵکۆنەکەوە، توانیم سوپاسی بکەم و بڵێم '' سوپاسی ڕەخنەکەت دەکەم لەسەر وڵاتەکەم ، وە من بە هێمای ئەوە وەریدەگرم کە ئێمە لەناو هاوڕێکانمانداین و بە سەربەستانە دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین وە ئەوەی ئێمە لێرین ئێرە بۆی، قسەکردن نیە لەسەر پۆرتۆریکۆ یاخود ڕابردوو. بەڵکو ئێمە لێرەین بۆئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ وەستاندنی خوێن ڕژان و نائارامی لە چیچان '' گفتوگۆکە گەڕایەوە باری ئاسایی ئەوە ڕۆڵی لایەنی سێهەمە ئەوەیە یارمەتی لایەنەکان بدات بچنە باڵکۆنەکەوە با بۆ ساتێک بتانبەمە ناو ئەو ڕوانگەیەی لە جیهانەوە بە سەخترین ململانێ دادەنرێت یاخود بە مەحاڵترین ململانێ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست پرسیارەکە ئەوەیە : لێرەدا کێ لایەنی سێهەمە چۆن دەتوانین بچینە باڵکۆنەکە لە ئێستادا وا ڕەفتار ناکەم کە وەڵامێکم پێبێت بۆ ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام لەو بڕوایەدام کە هەنگاوی یەکەمم پێبێت پیتەکان، یەکەم هەنگاوە وەک شتێکە کە هەریەک لە ئێمە وەکو لایەنی سێهەم دەتوانین بیکەین بەڵام سەرەتا با پرسیارێکتان لێبکەم چەند کەس لە ئێوە لە ساڵی ڕابردوودا هەستتان بە دوو دڵی کردوە سەبارەت بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە پرسیوتانە کە کێ دەتوانێت چی بکات ؟ تەنها بۆ زیاتر زانینی خۆم، چەند کەس لە ئێوە ؟ باشە کەواتە بەشێکی زۆرمان لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دورە لێمانەوە بەڵام بۆچی وەها گرنگی دەدەین بەم ململانێیە؟ ئایا بەهۆی ژمارەی مردووەکانەوەیە؟ بە سەدان جار زیاتر خەڵک مردوە لە ئەفریقا وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کەواتە نەخێر، بەهۆی چیرۆکەکەوەیە لەبەرئەوەی هەست بە شتێکی کەسایەتی دەکەین کە تێوەگلاوە لە چیرۆکەکەدا ئیتر ئایا ئسلامبن یاخود مەسیحی یاخود جولەکە کەسێکی ئاینی بین یاخود جولەکە وا هەست دەکەین کە شتێکی کەسایەتیمان هەیە تیایدا من وەکو زانایەکی مرۆڤناسی، دەزانم ئێمە چیرۆک وەکو وەکو ئامرازێکی گەیاندن بەکار دەهێنین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خەڵک چیرۆکەکان مانا دەبەخشنە ژیانمان بە هەمان شێوە ئەوەی ئێمە دەیکەین لە (تێد) ئەوەیە چیرۆک دەگێڕینەوە چیرۆکەکان وەک کلیل وان کەواتە پرسیارەکەم بریتیە لە بەڵێ، با هەوڵبدەین چارەسەری كێشەکانی سیاسەت بکەین لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڵام هەروەها با سەیرێکی چیرۆکەکەش بکەین با هەوڵ بدەین بگەینە ڕەگی شتەکان و لێیان تێبگەین هەوڵبدەین لایەنی سێهەم ببینین بەڵام ئەوە چی دەگەیەنێت؟ لەوێدا چیرۆکەکە چییە؟ ئێستا ئێمەی زانایانی مرۆڤناسی دەزانین کە هەموو کلتورێک چیرۆکی ڕەسەنی هەیە ئەی چیرۆکە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامەیە؟ لە دەستەواژەیەکدا ، ئەمەیە: چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر خۆی و خێزانەکەی بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆشتن هەرلەو کاتەشەوە دنیا وەک خٶی نەماوە ئەو پیاوە، بێگومان پێغەمبەر ئیبراهیم بوو هەروەها هێمایەک بوو بۆ یەکگرتن یەکگرتنی خێزانەکەی ئەو باوکی هەمووشمانە بەڵام باسەکە تەنها ئەوە نەبوو کە دەبێت بە هێمای چی یاخوود پەیامی چی پێبوو پەیامە بنچینەییەکەی هەر یەکگرتن بوو چۆنیەتی بەستنەوەی هەموان پێکەوە وە ئاکامە بنچینەنەکەشی ڕێز و دڵنەرمی بوو بەرامبەر کەسانی نامۆ میوانداریەکەی شتێک بوو کە پێی ناسرابوو وە هەرلەم ڕوانگەیەشەوە ئەوە بۆتە سیمبوڵی لایەنی سێهەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هەر ئەویشە بیرمان دەخاتەوە کە ئێمە بەشێکین لە بەشێکی زۆرتر ئێستا چۆن بۆ ساتێک بیری لیبکەنەوە لەمڕۆدا ڕوبەڕوی تیرۆر دەبینەوە تیرۆریزم چییە؟ تیرۆریزم بریتیە لە گرتنی بێتاوانێکی نەناسراو و دەیانکەیتە دوژمن و دەیان کوژیت بۆ دروست کردنی ترس ئەی پێچەوانەی تیرۆریزم چییە؟ بریتیە گرتنی بێتاوانێکی نەناسرا و وەک هاوڕێەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت کە پێشوازی لێدەکەیت بۆ ناو ماڵەکەت بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست ببێت یان ڕێز یاخود خۆشەویستی باشە ئەی چی دەبێت ئەگەر چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم وەربگریت کە ئەویش چیرۆکی لایەنی سێهەمە چی دەبێت ئەگەر وابێت لەبەرئەوەی پێخەمبەر ئیبراهیم ڕەمزێکە بۆ میوانداری و پێشوازیکردن چی دەبێت ئەگەر ببێتە دژە تیرۆریزمێک؟ چی دەبێت ئەگەر ئەوە ببێتە ڤاکسینێک دژە دەمارگیرییەکی ئایینی چۆن ئەو چیرۆکە دەکەیتە ڕاستی ؟ لە ئێشتادا تەنها گێڕانەوەی چیرۆکێکی بەهێز بەس نییە بەڵکو دەبێت خەڵکی تەجروبەی بکات دەبێت لە چیرۆکەکەدا بژین، ئەی باشە ئەوە چۆن دەکرێت؟ من بەم شێوەیە بیرم لە چۆنیەتی کردنەکەی کردەوە یەکەم هەنگاو بێ گومان هەر بیرکردنەوەیە لە بابەتەکە لەبەرئەوەی ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە کە لە پێشدا پیاسەیەک بکەیت بە ڕێ ڕۆشتنی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیت بە هەمان ڕێگەی پێخەمبەر ئیبراهیم لەبەرئەوەی ڕۆشتن هێزێکی ڕاستەقینەی هەیە ئێوە دەزانن من وەکو مرۆڤ ناسێک : هەر ڕۆشتن ئێمەی کردۆتە مرۆڤ شتێکی پێکەنیناوییە، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆین شان بە شانی یەکتر دەڕۆین بە هەمان ئاڕاستەین بەڵام ئەگەر بێت و من بەرەوڕوت بێم وە ئەوەندە لێت نزیک ببمەوە تۆ هەست دەکەیت مەترسیت لەسەرە بەڵام ئەگەر من شان بە شانت ڕێگا بکەم تەنانەت ئەگەر شانیشمان بەر یەک بکەوێت ئەوا کێشەیەک نابێت کێ شەڕ دەکات کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات و پیاسە دەکات هەرلەبەر ئەوەشە لە کاتی دانوستاندا ، کاتێک شتەکان بەرەو دژواری دەڕوات خەڵکی دەچنە پیاسەیەک لە نێوان درەختەکان جا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات چی دەبێت ئەگەر هانی بیرۆکەی شوێن پێ کەوتن بدەین بیر لە ڕێگە ئاوریشمییەکان بکەنەوە، دەبێت دوای ئاپالاچی-یەکان بکەوین کە بە شوێن پێکانی پێغەمبەر ئیبراهیمدا دەڕوات بەڵام وتیان '' ئەوە شێتتیە ناتوانیت هەرگیز ناتوانیت بە شوێن پێکانی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیتەوە ئەوە زۆر ترسناکە پێویست دەکات ئەم هەموو سنورە ببڕیت بە نێو ١٠ وڵاتی جیا جیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەبەر ئەوەی بە هەموویدا دەڕوات'' وە بیرۆکەکەمان دراسەت کرد لە زانکۆی هارڤێرد ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەکار لە ئەنجامدا چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپێکمان کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبوون لە وڵاتی جیا جیاوە هاتبوون بڕیارماندا بە هەمان شوێندا بڕۆین کە پێخەمبەر ئیبراهیم پیا ڕۆشتبوو لە شوێنی لە دایک بونیەوە لە ئورفەوە دەستمان پێکرد لە باشوری تورکیا، نۆرسریم میسۆپۆتنمیا پاشان کەمێک بە پاس ڕۆشتین و هەندێک بە پێی و گەیشتینە هاران هەر لەوشوێنەی کە ئینجیل باس کراوە، لەوێوە دەستی بە گەشتەکە کردوە دواتر بە سنوردا پەڕیوەتەوە بۆ سوریا و چۆتە ئەلیپۆ کە دواتر دەرکەوت بە ناوی پێخەمبەر ئیبراهیم ناونراوە چوین بۆ دیمەشق کە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەگەڵ ئیبراهیمدا دواتر چوینە باشوری ئەردەن بۆ ئۆرەیشم کە هەموو شتێ دەربارەی پێخەمبەر ئیبراهیمە، دواتر بۆ بەیتحەلیم دواتر بۆ ئەو شوێنەی بە خاک سپێردراوە لێی لە هیبۆرن بەو مانایەی کە لە سەرەتاوە تا کۆتای ڕۆیشتین سەلماندمان دەکرێت ئەو گەشتە بکرێت و گەشتێکی خۆش بوو با پرسیارێکتان لێبکەم چەند کەس لە ئێوە بەو ئەزمونەدا ڕۆشتوە؟ کە هەست بکەن لە شوێنێکی نامۆن لە ناوچەیەکی نامۆن ؟ وە کەسێکی نامۆ دێت بەرەو ڕوت و ڕێزت لێدەگرێت لەوانەشە بانگت بکاتە ماڵەوە و خواردنەوەیەکیست پێشکەش بکات قاوەیەک بداتێ، یان ژەمێک؟ چەند کەستان بەو ئەزمەنەدا رۆشتون؟ ئەوەش جەوهەری گەشتەکەیە بەڵام ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت ئەوەیە لەم لادێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا تۆ چاوەڕێی دوژمنایەتی دەکەیت بەڵام لە جیاتیدا جوانترین پێشوازیت لێدەکرێت هەموو شتێک لەگەڵ پێخەمبەر ئیبراهیمدا یەکدەگرێتەوە '' بە ناوی باوکە ئیبراهیمەوە با هەندێ خواردنت پێسکەش بکەم '' ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەبو کە بۆ ئەو خەڵکە ئیبراهیم تەنها وێنەی ناو کتێبێک نییە ئەو زیندوە و بوونی هەیە لە ناویاندا هەروەها بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە لە دوو ساڵی ڕابردودا هازاران خەڵک دەستیان کردوە بە ڕۆشتنەوە بە هەمان ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیمدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وە خۆشیان وەرگرتوە لە میوانداریەکانیان دەستیان کردوە بە گەشت کردن لە ناو ئیسڕایل و فەلەستیندا لە ئەردەن ، لە تورکیا ، لە سوریا ئەزمونێکی سەرسورهێنەرە ژن و پیاوان و گەنجان و پیرەکان لەڕاستیدا ژنان زیاتر بوون وەک لە پیاوان بۆ ئەوانەشی کە ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوانەی ئێستا ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ خەڵک گەشتی تر ڕێک دەخەن بە ناو کۆمەڵگاو شارەکانی خۆییان بۆ نمونە لە کینیکانیا گەشتیان ڕێکخست لە کەنیسەیەکەوە بۆ مزگەوتێک لە سینگاوی وە هەموشیان ژەمێکی وەکو ئەوەی ئیبراهیمیان خوارد ئەو ڕۆژە ڕۆژی گەشتی پێخەمبەر ئیبراهیم بوو لە ساوپاولۆ لە بەڕازیل بۆتە نەریتێکی ساڵانە کە هەزاران کەس ڕادەکەن بە جێپێکانی پێخەمبەر ئیبراهیم و کۆمەڵگا جیا جیاکان یەکپێدەگرنەوە تەنانەت میدیاکانیش بابەتەکەیان زۆر بە دڵ بوو سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا بۆی لەبەرئەوەی بابەتەکە بینراو بوو هەروەها بیرۆکەکەش بڵاودەبۆوە ئەمە بیرۆکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بووە کە چۆن دڵ نەرم بووە لە پێشوازی خەڵکە نەناسراوەکان هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر چیرۆکێک هەبوو لە بارەیەوە لە مانگی ڕابردوودا وتارێک نوسرابوو لە بارەیەوە لە ڕۆژنامەی گواردیان لە مانچستەر دوو لاپەڕەی تەواو گفتوگۆیان لەگەڵ کەسێکی دێهات کردبوو کە وتبووی '' ئەم گەشتە بە جیهانەوە دەمانبەستێتەوە '' هەروەها وتبوشی وەک ڕوناکیەک وایە بۆ ژیانمان هیوای بۆ هێناوین ئەمەش ئامانجەکە بوو بەڵام بابەتەکە تەنها فیسۆلۆجی نییە بەڵکو ئابوڕیسە لەبەرئەوەی خەڵکەکە لە کاتی گەشتەکەیاندا پارە خەرج دەکەن ئەم ژنەی کە لێرەدایە ناوی ام ئەحمەدە ئافرەتێکە لەسەر ڕێگایەک دەژی لە باکوری ئەردەن زۆر کەم دەرامەتە نیمچە نابینایەکەو مێردەکەی توانای کاری نییە حەوت منداڵی هەیە بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیکات چێشت لێنانە لەبەرئەوە دەستی کردوە بە دروست کردنی خواردن بۆ چەند گروپێک کە بەناو لادێکەیدا دەڕۆن و لە ماڵەکەیدا ژەمێک دەخۆن لەسەر زەویەکە دادەنیشن تەنانەت ڕاخەری سەرمێزی نییە بەڵام خۆشترین خواردن دروست دەکات لە گییای تازەی ئەو لادێیە وە خەڵکانی گەشتیار زیاتر و زیاتر هاتن تا وای لێهات لەم دواییانەدا توانای ئەوەی هەیە خێزانەکەی بەخێوبکات هەروەها لەوێ بە تیمەکەمانی وت '' ئێوە واتان لە من کرد دیار بم لەم لادێیەیا کە خەڵکی لەوەو پێش ڕویان نەهات سەیریشم بکەن ئەوەیە توانی گەشت کردن بە شوێن پێی پێخەمبەر ئیبراهیم سەدان جۆر لەو جێگایانە هەیە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەسەر ڕێی پیاڕۆیشتەکەن تواناکەی لەوەدایە کە دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت بۆ ئەوەی یاریەکە بگۆڕێت دەبێ توانای ئەوەی هەبێت چوارچێوەکە بگٶڕێت بەو جۆرەی ئێمە دەیبینین تیڕوانینەکەی بگۆڕێت لە دوژمنایەتیەوە بۆ میوانداری لە تیرۆریزمەوە بۆ گەشتیاری هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بۆتە گۆڕینی یاریەکە با تەنها یەک شتتان نیشان بدەم ئەم بەڕوە بچوکەم هەیە لێرەدا کە لە ڕێگای گەشتەکەمدا هەڵمگرتۆتەوە لە سەرەتای ئەمساڵدا وەک دەزانن بەڕوەکە بەستراوەتەوە بە دار بڕوەوە کە ئەویش دەکرێت ببێت بە دار بەڕویەکی نوێ کە ئەوێش بە پێخەمبەر ئیبراهیمەوە بەستراوەتەوە ڕێگاکە ئێستا وەک ئەو بەڕوە وایە هێشتا لە سەرەتادایە باشە دار بەڕویەک چۆنە ؟ گار بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم بەشە هەرە خۆشەکەی دوای لە دایک بونم لێرە لە شیکاگۆ لە ئەوروپا بەسەر بردوە ئەگەر ئێوە لەو وێرانکارییەی لەندەن لە ساڵی ١٩٤٥، یان بەرلین وە بتوتایە '' دوای شەست ساڵ لە ئێستاوە ئێرە دەبێتە پڕ ئارامترین و ئاشتیترین شوێنەکانی سەرئەم هەسارەیە خەڵک پێی نەدەگوتی بێگومان شێت بوویت بەڵام وەک دەبینین بووە ، کرا.، بەهۆی یەکگرتویی ئەوروپاوە ئابوری هاوبەش پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە، توانا لە ئەوروپا بکرێت بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت؟ بۆ نا گەر پێناسێکی هاوبەش هەبێت کە ئەویش چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیمە بە سوپاسەوە ئابوریەکی هاوبەش هەبێ کە لە گەشتیارییەوە بنیات نرابێت کەواتە با بتان گەیەنمە ئەنجام بەوەی بڵێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا کە بەسەرم بردوە لە خراپترین و ترسناکترین ناوچەکانی سەر ئەم هەسارەیە تاکە دژواریەک و کە لەو بڕوایەدا نەبووم و هەستم نەکرد چارەسەر بکرێت بێگومان ئاسانیش نەبوو بەڵام دەتوانرا بکرێ لە باشووری ئەفریقا بوو هەروەها لە باکوری ئیرلەندا لەبەرئەوەش دەتوانریت لە هەرشوێنێکی تر بکرێ ئاسانە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕوبکەینە لایەنی سێهەم رێگە بدەن با بانگهێشتان بکەم بۆ ئەوەی لایەنی سێهەم ڕەچاو بکەن تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوێکی زۆر بچوکیش بێت ئێستا خەریکە دەگەڕینە ئەوەی بۆ ساتێک پشوو وەربگرین تەنها ئەوەندە بکەن بچنە ناویەک قسە بکەن ، لەسەر وڵاتانی ترو کلتوری جیاواز چەند جیاوازیەک دەست نیشان بکەن بکەونە گفتوگۆ لەگەڵیان و گوێیان لێبگرن ئەوەش دەرەنجامی لایەنی سێهەمە ئەوەیە دواکەوتەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم دوای تێد قسەدەکات بۆ نا تێد گەشت دەکات ؟ با لێرەدا جێتان بهێڵم لەگەڵ سێ شت یەکەم، نهێنی بۆ ئاشتی لایەنی سێهەمە وە لایەنی سێهەمیش ئێمەین هەریەک لە ئێمە لە یەک تاکە هەنگاوێکەوە دەتوانین جیهان، هەنگاوێک نزیک تر بکەینەوە لە ئاشتی وتەیەکی کۆنی ئەفریقی هەیە دەڵێت '' کاتێ شەبەکەکانی جاڵجاڵۆکە یەکدەگرێت دەتوانێت تەنانەت شێر بگرێت '' ئەگەر بمتوانیایە یەگرتنی لایەنی سێهەم بە ئاشتیەوە ببەستمەوە ئەوا دەمان توانی شێری شەڕو ناکۆکی دەستگیر بکەین زۆر سوپاس (چەپڵە)