1 00:00:00,000 --> 00:00:03,000 باس کردنی بابەتێکی وەک دانوسانی سەخت 2 00:00:03,000 --> 00:00:05,000 یەکێک لە پەسەندترین چیرۆکەکانم بیردەخاتەوە 3 00:00:05,000 --> 00:00:07,000 لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست 4 00:00:07,000 --> 00:00:10,000 دەربارەی پیاوێک کە حەڤدە ووشتری بۆ سێ کوڕی جێهێشتبووە 5 00:00:10,000 --> 00:00:13,000 نیوەی ووشترەکانی بۆ کوڕی یەکەمی جێهێشتبوو 6 00:00:13,000 --> 00:00:15,000 دوو لەسەر سێی بۆ کوڕی دوەمی 7 00:00:15,000 --> 00:00:17,000 یەک لە سێی بۆ بچوکترین کوڕەکەی بوو 8 00:00:17,000 --> 00:00:19,000 لەبەرئەوە هەر سێ کوڕەکەی دەستیان کرد بە دانوستان 9 00:00:19,000 --> 00:00:21,000 حەڤدە دابەش ناکرێت بەسەر دوو دا 10 00:00:21,000 --> 00:00:23,000 بێ گومان دابەشیش ناکرێت بەسەر سێدا 11 00:00:23,000 --> 00:00:25,000 هەروەها بەسەر نۆشدا 12 00:00:25,000 --> 00:00:27,000 هەستی برایەتیان خەریکبوو بەرەو توڕەی و تەنگژە دەچوو 13 00:00:27,000 --> 00:00:29,000 لەکۆتایدا، بە ناچاری 14 00:00:29,000 --> 00:00:32,000 چونە لای ئافرەتێکی بەتەمەنی دانا 15 00:00:32,000 --> 00:00:34,000 ئافرەتە بەتەمەنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لە کێشەکەیان کردەوە 16 00:00:34,000 --> 00:00:36,000 لە کۆتایدا گەڕایەوە و وتی 17 00:00:36,000 --> 00:00:38,000 '' باشە، نازانم دەتوانم یارمەتیدان بدەم یان نا 18 00:00:38,000 --> 00:00:40,000 بەڵام هیچ نەبێت ، ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن ئەم ووشترەی من ببەن 19 00:00:40,000 --> 00:00:42,000 بۆیە ووشترەکان بوون بە هەژدە دانە 20 00:00:42,000 --> 00:00:45,000 کوڕی یەکەم نیوەی ووشترەکەی برد، کە نیوەی هەژدە نۆ دەکات 21 00:00:45,000 --> 00:00:48,000 کوڕی دوەم یەک لە سێ کەی خۆی برد کە لە هەژدە دەکاتە شەش 22 00:00:48,000 --> 00:00:50,000 کوڕە گەنجەکەشی نۆیەکی خۆی برد 23 00:00:50,000 --> 00:00:52,000 کە نۆ یەکی هەژدە دەکاتە دوو 24 00:00:52,000 --> 00:00:54,000 کەواتە ئەو هەموو وشترانەی کە بردویانە دەکاتە ١٧ 25 00:00:54,000 --> 00:00:56,000 وە یەک ووشتریش مایەوە 26 00:00:56,000 --> 00:00:58,000 وە گێرایانەوە بۆ ژنە بەتەمەنە داناکە 27 00:00:58,000 --> 00:01:00,000 (پێکەنین) 28 00:01:00,000 --> 00:01:02,000 ئێستا، ئەگەر بۆ ساتێک بیر لە چیرۆکەکە بکەنەوە 29 00:01:02,000 --> 00:01:04,000 لەو بڕوایەدام کە هێمایە بۆ 30 00:01:04,000 --> 00:01:07,000 زۆرێک لەو دانوستانە سەختانەی کە توشیان دەبین 31 00:01:07,000 --> 00:01:09,000 هەر وەک ئەو حەڤدە حوشترە دەست پێدەکەن، بێئەوەی ڕێگایەک هەبێت بۆ چارەسەر 32 00:01:09,000 --> 00:01:11,000 بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوەی پێویستە بیکەین 33 00:01:11,000 --> 00:01:14,000 بریتیە لە گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە، وەک ژنە بەتەمەنە داناکە 34 00:01:14,000 --> 00:01:16,000 بە چاوێکی ترەوە سەیری بارو دۆخەکە بکەین 35 00:01:16,000 --> 00:01:19,000 بە هەژدە ووشتر بێینە دەرەوە لە بارودۆخەکە 36 00:01:20,000 --> 00:01:22,000 ئێستا، دۆزینەوەی ڕێگایەکی وەک ڕێگای ئەو هەژدە وشترە لە ململانێکانی جیهاندا 37 00:01:22,000 --> 00:01:25,000 بۆتە خولیای ژیانی من 38 00:01:25,000 --> 00:01:28,000 لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتی هەروەک ئەو سێ برایە دەبینم 39 00:01:28,000 --> 00:01:30,000 کە ئێمە هەموومان یەک خێزانین 40 00:01:30,000 --> 00:01:32,000 هەموومان بە شێوەیەکی زانستیانە دەزانین 41 00:01:32,000 --> 00:01:34,000 بە سوپاسەوە بۆ شۆڕشەکانی پەیوەندی 42 00:01:34,000 --> 00:01:37,000 هەموو هۆزەکانی جیهان، هەموو پازدە هەزارەکەیان 43 00:01:37,000 --> 00:01:40,000 کە لە پەیوەندیدان بە یەکەوە 44 00:01:40,000 --> 00:01:42,000 وە ئەمەش یەکگرتنێکی گەورەی خێزانیە 45 00:01:42,000 --> 00:01:44,000 بەڵام هێشتا، هەروەکو یەکگرتنەوەی هەر خێزانێک 46 00:01:44,000 --> 00:01:46,000 هەمووی لە خۆشی و ئاشتیدا نییە 47 00:01:46,000 --> 00:01:48,000 پڕە لە ململانێ 48 00:01:48,000 --> 00:01:50,000 وە پرسیارەکەش ئەوەیە 49 00:01:50,000 --> 00:01:52,000 چۆن دەتوانین لەگەڵ جیاوازیەکانماندا بگونجێین؟ 50 00:01:52,000 --> 00:01:54,000 چۆن مامەڵە لەگەڵ قوڵترین جیاوازیەکان بکەین، 51 00:01:54,000 --> 00:01:56,000 وە بەکار هێنانی مەیلی مرۆڤ بۆ ململانێ 52 00:01:56,000 --> 00:01:58,000 لەگەڵ زیرەکی مرۆڤدا 53 00:01:58,000 --> 00:02:01,000 بۆ دروست کردنی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی چەک بۆ وێران کاری؟ 54 00:02:01,000 --> 00:02:03,000 ئەوە پرسیارەکەیە 55 00:02:03,000 --> 00:02:06,000 سێ دەیەی ژیانم بەسەر برد 56 00:02:06,000 --> 00:02:08,000 لە ڕاستیدا نزیکەی چوار دەیەی ژیانم 57 00:02:08,000 --> 00:02:10,000 بە گەشت کردن بە جیهاندا 58 00:02:10,000 --> 00:02:13,000 هەوڵم دا بۆ کارکردن و تێوەگلان و مامەڵە کردن 59 00:02:13,000 --> 00:02:16,000 بەدرێژایی یۆگسلافیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 60 00:02:16,000 --> 00:02:18,000 بۆ چین و ڤەنزوێلا 61 00:02:18,000 --> 00:02:21,000 کە هەریەک لەم ناوچانە یەکێکن لە مەترسیداترین و پڕ ململانێترین شوێنەکانی جیهان 62 00:02:21,000 --> 00:02:23,000 ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد 63 00:02:23,000 --> 00:02:25,000 وە لەو بڕوایەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان 64 00:02:25,000 --> 00:02:27,000 نهێنی گەیشتن بە ئاشتیم دۆزیەوە 65 00:02:27,000 --> 00:02:30,000 بە ڕاستی چاوەڕوان نەکراو سادەیە 66 00:02:30,000 --> 00:02:33,000 ئاسان نییە، بەڵام سادەیە 67 00:02:33,000 --> 00:02:35,000 تەنانەت شتێکی نوێش نیە 68 00:02:35,000 --> 00:02:37,000 لەوانەشە یەکێک بێت لە هەرە کۆنترین فۆلکلۆرەکانی مرۆڤایەتی 69 00:02:37,000 --> 00:02:40,000 نهێنی ئاشتی خۆمانین 70 00:02:40,000 --> 00:02:42,000 ئێمەین کە 71 00:02:42,000 --> 00:02:44,000 وەکو کۆمەڵگایەک ڕەفتار دەکەین و 72 00:02:44,000 --> 00:02:46,000 دەوری ململانێکانمان داوە 73 00:02:46,000 --> 00:02:48,000 کە دەتوانێ ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت 74 00:02:48,000 --> 00:02:51,000 با چیرۆکێکتان پێبڵێم، وەک نمونەیەک 75 00:02:52,000 --> 00:02:54,000 نزیکەی بیست ساڵ لەمەو بەر کاتێ لە باشوری ئەفریقا بووم 76 00:02:54,000 --> 00:02:56,000 لەگەڵ کۆمەڵێ پارتدا کارم دەکرد 77 00:02:56,000 --> 00:02:58,000 وە ماوەی مانگێک کاتی زیادەم هەبوو 78 00:02:58,000 --> 00:03:00,000 لەبەرئەوە بەسەرم برد 79 00:03:00,000 --> 00:03:02,000 لەگەڵ هەندێ گروپی (سان بوشمێن)دا 80 00:03:02,000 --> 00:03:05,000 زۆر سەرمسوڕما بوو لەو شێوەیەی کە کێشە یاخود تێکهەڵچونەکانیان پێ چارەسەر دەکرد 81 00:03:06,000 --> 00:03:08,000 لەبەرئەوەی پێش هەمووشتێک 82 00:03:08,000 --> 00:03:10,000 ئەوان ڕاوچی و کۆکەرەوەی شت بوون 83 00:03:10,000 --> 00:03:12,000 بەشێوەی باو باپیرانمان دەژیان 84 00:03:12,000 --> 00:03:15,000 لەوانەیە لە %٩٩ ی وەک ئەوان بوبێت 85 00:03:15,000 --> 00:03:18,000 هەریەکەیان تیری بە ژەهر داپۆشراویان پێیە کە بۆ ڕاو کردن بە کاری دەهێنن 86 00:03:18,000 --> 00:03:20,000 بێ گومان کوشندەیە 87 00:03:20,000 --> 00:03:22,000 کەواتە چۆن چۆنی کار لەسەر جیاوازیەکان دەکەن 88 00:03:22,000 --> 00:03:24,000 لەڕاستیدا ئەوەی من فێریبووم ئەوە بوو 89 00:03:24,000 --> 00:03:27,000 هەرکاتێ توڕەبوون هەبوایە لە ناویاندا 90 00:03:27,000 --> 00:03:30,000 یەکێکیان دەچوە ناو دار و دەوەنەکان و شیرە ژەهراویەکانی دەشاردەوە 91 00:03:30,000 --> 00:03:34,000 وە دواتر هەمویان لە بازنەیەکدا دادەنیشتن هەر بەم شێوەیە 92 00:03:34,000 --> 00:03:37,000 دادەنیشن و قسەدەکەن و قسە دەکەن 93 00:03:37,000 --> 00:03:39,000 کە لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت یان سێ یان چوار 94 00:03:39,000 --> 00:03:41,000 بەڵام پشوو نادەن 95 00:03:41,000 --> 00:03:43,000 تاوەکو چارەسەرێ دەدۆزنەوە 96 00:03:43,000 --> 00:03:45,000 یاخود باشتر، ئاشت دەبنەوە 97 00:03:45,000 --> 00:03:47,000 وە ئەگەر بارودۆخەکە هەر لە هەڵچوندا بوایە 98 00:03:47,000 --> 00:03:49,000 یەکێکیان دەناردە دەرەوە تاوەکو سەردانی هەندێ لە خزمەکانیان بکات 99 00:03:49,000 --> 00:03:51,000 وەک ماوەیەک بۆ سارد بونەوە لە توڕەیی و هەڵچون 100 00:03:51,000 --> 00:03:53,000 باشە، ئەم سیستەمەیە 101 00:03:53,000 --> 00:03:56,000 لەو بڕوایەدام هەر ئەو سیستەمە بوو کە هەتاوەکو ئێستا بە 102 00:03:56,000 --> 00:03:58,000 زیندوی هێشتونیەتەوە 103 00:03:58,000 --> 00:04:01,000 من ئەو سیستەمەم ناو ناوە '' لایەنی سێهەم'' 104 00:04:01,000 --> 00:04:03,000 لەبەرئەوەی ئەگەر بیری لێبکەیتەوە 105 00:04:03,000 --> 00:04:06,000 لە ململانێیەکدا ئەگەر بێت و باسی بکەیت 106 00:04:06,000 --> 00:04:08,000 دوو لایەنمان هەیە 107 00:04:08,000 --> 00:04:10,000 نمونەی عەرەب دژی ئیسڕائیل ، کرێکار دژی بەڕێوەبەر 108 00:04:10,000 --> 00:04:13,000 مێرد دژی ژن، کۆماریەکان دژی دیموکراتەکان 109 00:04:13,000 --> 00:04:15,000 بەڵام ئەوەی زۆر جار کە نایبینین 110 00:04:15,000 --> 00:04:17,000 ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی سێهەم هەیە 111 00:04:17,000 --> 00:04:19,000 وە لایەنی سێهەمیش لە ململانێکاندا ئێمەین 112 00:04:19,000 --> 00:04:21,000 کۆمەڵگایەکە لە دەورمانن 113 00:04:21,000 --> 00:04:23,000 هاوڕێکانمانن، لایەنگرەکان 114 00:04:23,000 --> 00:04:25,000 ئەندامانی خێزان، دراوسێکان 115 00:04:25,000 --> 00:04:28,000 وە ئێمەش دەتوانین ڕۆڵێکی بەرچاو ببینین 116 00:04:28,000 --> 00:04:30,000 لەوانەیە باشترین ڕێگا 117 00:04:30,000 --> 00:04:33,000 کە لایەنی سێهەم بتوانێت یارمەتی پێ بدا 118 00:04:33,000 --> 00:04:36,000 ئەوەبێت بیخاتە بەرچاوی پارتەکان چ شتێک لەبەردەم مەترسیدایە 119 00:04:36,000 --> 00:04:38,000 بۆ نمونە، لەبەر خاتری منداڵەکان، یان بۆ خاتری خێزانەکە 120 00:04:38,000 --> 00:04:41,000 بۆ خاتری کۆمەڵگا، بۆ خاتری داهاتوو 121 00:04:41,000 --> 00:04:44,000 با بۆ ساتێک لە شەڕ کردن بوەستین و گفتوگۆ بکەین 122 00:04:44,000 --> 00:04:46,000 لەبەرئەوەی کێشەکە لەوەدایە 123 00:04:46,000 --> 00:04:48,000 لە کاتی ململانێ و تێکهەڵچونەکاندا 124 00:04:48,000 --> 00:04:50,000 زۆر بە ئاسانی دەکرێت باوەڕمان لە دەست بدەین 125 00:04:50,000 --> 00:04:52,000 کاردانەوە زۆر ئاسانە 126 00:04:52,000 --> 00:04:55,000 ئێمەی مرۆڤ وەک ئامێری کاردانەوە واین 127 00:04:55,000 --> 00:04:57,000 وەکو وتەکە دەڵێین 128 00:04:57,000 --> 00:04:59,000 لەکاتی توڕە بوون باشترین قسە دەکەین 129 00:04:59,000 --> 00:05:02,000 بۆئەوەی تا ماوی پەشیمان نەبیت 130 00:05:02,000 --> 00:05:05,000 وە لەبەر ئەوە ئێمە هەر بە لایەنی سێهەم دەمێنینەوە 131 00:05:05,000 --> 00:05:07,000 ئەو لایەنەی کە یارمەتیمان دەدات بچینە باڵکۆنەکە 132 00:05:07,000 --> 00:05:10,000 مەبەستمان لە باڵکۆنەکەش ڕوانگەی مرۆڤە 133 00:05:10,000 --> 00:05:13,000 شوێنێک کە بتوانین چاومان لەسەر خەڵاتەکە بێت 134 00:05:13,000 --> 00:05:16,000 با چیرۆکێکی بچکۆلانەی خۆمتان پێبڵێم لەسەر دانوستان 135 00:05:16,000 --> 00:05:19,000 چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک کار ئاسان کارێک 136 00:05:19,000 --> 00:05:21,000 لە چەند گفتووگۆیەکی سەختدا تێوە گلام 137 00:05:21,000 --> 00:05:23,000 لە نێوان سەرکردەکانی ڕوسیا 138 00:05:23,000 --> 00:05:25,000 و سەرکردەکانی چیچاندا 139 00:05:25,000 --> 00:05:27,000 وەک دەزانن جەنگ بوو 140 00:05:27,000 --> 00:05:29,000 ئێمەش لە لاهی پێک گەیشتین 141 00:05:29,000 --> 00:05:31,000 لە تاوەری ئاشتی 142 00:05:31,000 --> 00:05:34,000 لە هەمان ژور کە دادگای جەنگی یۆگۆسلافیای 143 00:05:34,000 --> 00:05:36,000 لێکرا 144 00:05:36,000 --> 00:05:38,000 گفتوگۆکان بە سەرەتایەکی تاڕادەیەک سەخت دەستی پێکرد 145 00:05:38,000 --> 00:05:40,000 کاتێ جێگری سەرۆکی چیچان 146 00:05:40,000 --> 00:05:43,000 بەوە دەستی پێکرد کە پەنجەی ڕاکێشا بۆ ڕوسەکان و پێی وتن 147 00:05:43,000 --> 00:05:45,000 '' ئێوە دەبێت لە جێگەی خۆتان بمێننەوە لەسەر ئەم کورسیانە 148 00:05:45,000 --> 00:05:47,000 لەبەرئەوەی دەخرێنە دادگا بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە '' 149 00:05:47,000 --> 00:05:49,000 وە لەسەر قسەکانی ڕۆشت و پاشان ڕووی کردە من و وتی 150 00:05:49,000 --> 00:05:51,000 '' تۆ ئەمەریکیت 151 00:05:51,000 --> 00:05:54,000 سەیرکە بزانە ئێوەی ئەمەریکی چی دەکەن لە پۆرتۆریکۆ'' 152 00:05:54,000 --> 00:05:57,000 یەکسەر مێشکم چوبۆ ئەوێ '' پۆرتۆ ریکۆ؟ باشە من چی دەزانم لەسەر پۆرتۆ ریکۆ '' 153 00:05:57,000 --> 00:05:59,000 خەریک بوو کاردانەوەم هەبێ 154 00:05:59,000 --> 00:06:02,000 بەڵام دواتر هەوڵمدا بچمە بالکۆنەکە 155 00:06:02,000 --> 00:06:04,000 بەڵام دواتر کە ئەو وچانێکی وەرگرت 156 00:06:04,000 --> 00:06:06,000 هەموویان سەیریان دەکردم چاوەڕوانی وەڵام بوون لێم 157 00:06:06,000 --> 00:06:09,000 لە ڕوانگەی منەوە، لەوێوە لە باڵکۆنەکەوە، توانیم سوپاسی بکەم و بڵێم 158 00:06:09,000 --> 00:06:12,000 '' سوپاسی ڕەخنەکەت دەکەم لەسەر وڵاتەکەم ، 159 00:06:12,000 --> 00:06:14,000 وە من بە هێمای ئەوە وەریدەگرم کە ئێمە لەناو هاوڕێکانمانداین 160 00:06:14,000 --> 00:06:17,000 و بە سەربەستانە دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین 161 00:06:17,000 --> 00:06:20,000 وە ئەوەی ئێمە لێرین ئێرە بۆی، قسەکردن نیە لەسەر پۆرتۆریکۆ یاخود ڕابردوو. 162 00:06:20,000 --> 00:06:23,000 بەڵکو ئێمە لێرەین بۆئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ 163 00:06:23,000 --> 00:06:26,000 وەستاندنی خوێن ڕژان و نائارامی لە چیچان '' 164 00:06:26,000 --> 00:06:29,000 گفتوگۆکە گەڕایەوە باری ئاسایی 165 00:06:29,000 --> 00:06:31,000 ئەوە ڕۆڵی لایەنی سێهەمە 166 00:06:31,000 --> 00:06:33,000 ئەوەیە یارمەتی لایەنەکان بدات بچنە باڵکۆنەکەوە 167 00:06:33,000 --> 00:06:36,000 با بۆ ساتێک بتانبەمە ناو 168 00:06:36,000 --> 00:06:38,000 ئەو ڕوانگەیەی لە جیهانەوە بە سەخترین ململانێ دادەنرێت 169 00:06:38,000 --> 00:06:40,000 یاخود بە مەحاڵترین ململانێ 170 00:06:40,000 --> 00:06:42,000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 171 00:06:42,000 --> 00:06:45,000 پرسیارەکە ئەوەیە : لێرەدا کێ لایەنی سێهەمە 172 00:06:45,000 --> 00:06:47,000 چۆن دەتوانین بچینە باڵکۆنەکە 173 00:06:47,000 --> 00:06:49,000 لە ئێستادا وا ڕەفتار ناکەم کە وەڵامێکم پێبێت 174 00:06:49,000 --> 00:06:51,000 بۆ ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 175 00:06:51,000 --> 00:06:53,000 بەڵام لەو بڕوایەدام کە هەنگاوی یەکەمم پێبێت 176 00:06:53,000 --> 00:06:55,000 پیتەکان، یەکەم هەنگاوە 177 00:06:55,000 --> 00:06:58,000 وەک شتێکە کە هەریەک لە ئێمە وەکو لایەنی سێهەم دەتوانین بیکەین 178 00:06:58,000 --> 00:07:00,000 بەڵام سەرەتا با پرسیارێکتان لێبکەم 179 00:07:00,000 --> 00:07:02,000 چەند کەس لە ئێوە 180 00:07:02,000 --> 00:07:04,000 لە ساڵی ڕابردوودا 181 00:07:04,000 --> 00:07:07,000 هەستتان بە دوو دڵی کردوە سەبارەت بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 182 00:07:07,000 --> 00:07:09,000 وە پرسیوتانە کە کێ دەتوانێت چی بکات ؟ 183 00:07:09,000 --> 00:07:11,000 تەنها بۆ زیاتر زانینی خۆم، چەند کەس لە ئێوە ؟ 184 00:07:11,000 --> 00:07:14,000 باشە کەواتە بەشێکی زۆرمان 185 00:07:14,000 --> 00:07:16,000 لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دورە لێمانەوە 186 00:07:16,000 --> 00:07:19,000 بەڵام بۆچی وەها گرنگی دەدەین بەم ململانێیە؟ 187 00:07:19,000 --> 00:07:21,000 ئایا بەهۆی ژمارەی مردووەکانەوەیە؟ 188 00:07:21,000 --> 00:07:23,000 بە سەدان جار زیاتر خەڵک مردوە 189 00:07:23,000 --> 00:07:25,000 لە ئەفریقا وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 190 00:07:25,000 --> 00:07:27,000 کەواتە نەخێر، بەهۆی چیرۆکەکەوەیە 191 00:07:27,000 --> 00:07:29,000 لەبەرئەوەی هەست بە شتێکی کەسایەتی دەکەین کە تێوەگلاوە 192 00:07:29,000 --> 00:07:31,000 لە چیرۆکەکەدا 193 00:07:31,000 --> 00:07:33,000 ئیتر ئایا ئسلامبن یاخود مەسیحی یاخود جولەکە 194 00:07:33,000 --> 00:07:35,000 کەسێکی ئاینی بین یاخود جولەکە 195 00:07:35,000 --> 00:07:37,000 وا هەست دەکەین کە شتێکی کەسایەتیمان هەیە تیایدا 196 00:07:37,000 --> 00:07:40,000 من وەکو زانایەکی مرۆڤناسی، دەزانم 197 00:07:40,000 --> 00:07:43,000 ئێمە چیرۆک وەکو وەکو ئامرازێکی گەیاندن بەکار دەهێنین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خەڵک 198 00:07:43,000 --> 00:07:45,000 چیرۆکەکان مانا دەبەخشنە ژیانمان 199 00:07:45,000 --> 00:07:47,000 بە هەمان شێوە ئەوەی ئێمە دەیکەین لە (تێد) ئەوەیە چیرۆک دەگێڕینەوە 200 00:07:47,000 --> 00:07:49,000 چیرۆکەکان وەک کلیل وان 201 00:07:49,000 --> 00:07:52,000 کەواتە پرسیارەکەم بریتیە لە 202 00:07:52,000 --> 00:07:54,000 بەڵێ، با هەوڵبدەین چارەسەری كێشەکانی سیاسەت بکەین 203 00:07:54,000 --> 00:07:56,000 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 204 00:07:56,000 --> 00:07:59,000 بەڵام هەروەها با سەیرێکی چیرۆکەکەش بکەین 205 00:07:59,000 --> 00:08:01,000 با هەوڵ بدەین بگەینە ڕەگی شتەکان و لێیان تێبگەین 206 00:08:01,000 --> 00:08:03,000 هەوڵبدەین لایەنی سێهەم ببینین 207 00:08:03,000 --> 00:08:06,000 بەڵام ئەوە چی دەگەیەنێت؟ لەوێدا چیرۆکەکە چییە؟ 208 00:08:06,000 --> 00:08:08,000 ئێستا ئێمەی زانایانی مرۆڤناسی دەزانین 209 00:08:08,000 --> 00:08:11,000 کە هەموو کلتورێک چیرۆکی ڕەسەنی هەیە 210 00:08:11,000 --> 00:08:13,000 ئەی چیرۆکە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامەیە؟ 211 00:08:13,000 --> 00:08:15,000 لە دەستەواژەیەکدا ، ئەمەیە: 212 00:08:15,000 --> 00:08:18,000 چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر خۆی و خێزانەکەی 213 00:08:18,000 --> 00:08:20,000 بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆشتن 214 00:08:20,000 --> 00:08:23,000 هەرلەو کاتەشەوە دنیا وەک خٶی نەماوە 215 00:08:23,000 --> 00:08:25,000 ئەو پیاوە، بێگومان 216 00:08:25,000 --> 00:08:27,000 پێغەمبەر ئیبراهیم بوو 217 00:08:27,000 --> 00:08:29,000 هەروەها هێمایەک بوو بۆ یەکگرتن 218 00:08:29,000 --> 00:08:31,000 یەکگرتنی خێزانەکەی 219 00:08:31,000 --> 00:08:33,000 ئەو باوکی هەمووشمانە 220 00:08:33,000 --> 00:08:35,000 بەڵام باسەکە تەنها ئەوە نەبوو کە دەبێت بە هێمای چی یاخوود پەیامی چی پێبوو 221 00:08:35,000 --> 00:08:38,000 پەیامە بنچینەییەکەی هەر یەکگرتن بوو 222 00:08:38,000 --> 00:08:41,000 چۆنیەتی بەستنەوەی هەموان پێکەوە 223 00:08:41,000 --> 00:08:44,000 وە ئاکامە بنچینەنەکەشی ڕێز و 224 00:08:44,000 --> 00:08:46,000 دڵنەرمی بوو بەرامبەر کەسانی نامۆ 225 00:08:46,000 --> 00:08:49,000 میوانداریەکەی شتێک بوو کە پێی ناسرابوو 226 00:08:49,000 --> 00:08:51,000 وە هەرلەم ڕوانگەیەشەوە 227 00:08:51,000 --> 00:08:53,000 ئەوە بۆتە سیمبوڵی لایەنی سێهەم 228 00:08:53,000 --> 00:08:55,000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 229 00:08:55,000 --> 00:08:58,000 هەر ئەویشە بیرمان دەخاتەوە 230 00:08:58,000 --> 00:09:00,000 کە ئێمە بەشێکین لە بەشێکی زۆرتر 231 00:09:00,000 --> 00:09:02,000 ئێستا چۆن 232 00:09:02,000 --> 00:09:04,000 بۆ ساتێک بیری لیبکەنەوە 233 00:09:04,000 --> 00:09:07,000 لەمڕۆدا ڕوبەڕوی تیرۆر دەبینەوە 234 00:09:07,000 --> 00:09:09,000 تیرۆریزم چییە؟ 235 00:09:09,000 --> 00:09:12,000 تیرۆریزم بریتیە لە گرتنی بێتاوانێکی نەناسراو 236 00:09:12,000 --> 00:09:15,000 و دەیانکەیتە دوژمن و دەیان کوژیت 237 00:09:15,000 --> 00:09:17,000 بۆ دروست کردنی ترس 238 00:09:17,000 --> 00:09:19,000 ئەی پێچەوانەی تیرۆریزم چییە؟ 239 00:09:19,000 --> 00:09:21,000 بریتیە گرتنی بێتاوانێکی نەناسرا و 240 00:09:21,000 --> 00:09:23,000 وەک هاوڕێەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت 241 00:09:23,000 --> 00:09:26,000 کە پێشوازی لێدەکەیت بۆ ناو ماڵەکەت 242 00:09:26,000 --> 00:09:28,000 بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست ببێت 243 00:09:28,000 --> 00:09:31,000 یان ڕێز یاخود خۆشەویستی 244 00:09:31,000 --> 00:09:33,000 باشە ئەی چی دەبێت ئەگەر 245 00:09:33,000 --> 00:09:36,000 چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم وەربگریت 246 00:09:36,000 --> 00:09:38,000 کە ئەویش چیرۆکی لایەنی سێهەمە 247 00:09:38,000 --> 00:09:40,000 چی دەبێت ئەگەر وابێت 248 00:09:40,000 --> 00:09:43,000 لەبەرئەوەی پێخەمبەر ئیبراهیم ڕەمزێکە بۆ میوانداری و پێشوازیکردن 249 00:09:43,000 --> 00:09:46,000 چی دەبێت ئەگەر ببێتە دژە تیرۆریزمێک؟ 250 00:09:46,000 --> 00:09:48,000 چی دەبێت ئەگەر ئەوە ببێتە ڤاکسینێک 251 00:09:48,000 --> 00:09:50,000 دژە دەمارگیرییەکی ئایینی 252 00:09:50,000 --> 00:09:53,000 چۆن ئەو چیرۆکە دەکەیتە ڕاستی ؟ 253 00:09:53,000 --> 00:09:55,000 لە ئێشتادا تەنها گێڕانەوەی چیرۆکێکی 254 00:09:55,000 --> 00:09:57,000 بەهێز بەس نییە 255 00:09:57,000 --> 00:09:59,000 بەڵکو دەبێت خەڵکی تەجروبەی بکات 256 00:09:59,000 --> 00:10:02,000 دەبێت لە چیرۆکەکەدا بژین، ئەی باشە ئەوە چۆن دەکرێت؟ 257 00:10:02,000 --> 00:10:05,000 من بەم شێوەیە بیرم لە چۆنیەتی کردنەکەی کردەوە 258 00:10:05,000 --> 00:10:07,000 یەکەم هەنگاو بێ گومان هەر بیرکردنەوەیە لە بابەتەکە 259 00:10:07,000 --> 00:10:09,000 لەبەرئەوەی ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە 260 00:10:09,000 --> 00:10:12,000 کە لە پێشدا پیاسەیەک بکەیت 261 00:10:12,000 --> 00:10:15,000 بە ڕێ ڕۆشتنی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیت 262 00:10:15,000 --> 00:10:18,000 بە هەمان ڕێگەی پێخەمبەر ئیبراهیم 263 00:10:18,000 --> 00:10:21,000 لەبەرئەوەی ڕۆشتن هێزێکی ڕاستەقینەی هەیە 264 00:10:21,000 --> 00:10:24,000 ئێوە دەزانن من وەکو مرۆڤ ناسێک : هەر ڕۆشتن ئێمەی کردۆتە مرۆڤ 265 00:10:24,000 --> 00:10:26,000 شتێکی پێکەنیناوییە، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆین 266 00:10:26,000 --> 00:10:28,000 شان بە شانی یەکتر دەڕۆین 267 00:10:28,000 --> 00:10:31,000 بە هەمان ئاڕاستەین 268 00:10:31,000 --> 00:10:33,000 بەڵام ئەگەر بێت و من بەرەوڕوت بێم 269 00:10:33,000 --> 00:10:36,000 وە ئەوەندە لێت نزیک ببمەوە 270 00:10:36,000 --> 00:10:39,000 تۆ هەست دەکەیت مەترسیت لەسەرە 271 00:10:39,000 --> 00:10:41,000 بەڵام ئەگەر من شان بە شانت ڕێگا بکەم 272 00:10:41,000 --> 00:10:43,000 تەنانەت ئەگەر شانیشمان بەر یەک بکەوێت 273 00:10:43,000 --> 00:10:45,000 ئەوا کێشەیەک نابێت 274 00:10:45,000 --> 00:10:47,000 کێ شەڕ دەکات کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات و پیاسە دەکات 275 00:10:47,000 --> 00:10:50,000 هەرلەبەر ئەوەشە لە کاتی دانوستاندا ، کاتێک شتەکان بەرەو دژواری دەڕوات 276 00:10:50,000 --> 00:10:52,000 خەڵکی دەچنە پیاسەیەک لە نێوان درەختەکان 277 00:10:52,000 --> 00:10:54,000 جا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات 278 00:10:54,000 --> 00:10:56,000 چی دەبێت ئەگەر هانی بیرۆکەی 279 00:10:56,000 --> 00:10:58,000 شوێن پێ کەوتن بدەین 280 00:10:58,000 --> 00:11:01,000 بیر لە ڕێگە ئاوریشمییەکان بکەنەوە، دەبێت دوای ئاپالاچی-یەکان بکەوین 281 00:11:01,000 --> 00:11:03,000 کە بە شوێن پێکانی 282 00:11:03,000 --> 00:11:05,000 پێغەمبەر ئیبراهیمدا دەڕوات 283 00:11:05,000 --> 00:11:07,000 بەڵام وتیان '' ئەوە شێتتیە ناتوانیت 284 00:11:07,000 --> 00:11:10,000 هەرگیز ناتوانیت بە شوێن پێکانی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیتەوە ئەوە زۆر ترسناکە 285 00:11:10,000 --> 00:11:12,000 پێویست دەکات ئەم هەموو سنورە ببڕیت 286 00:11:12,000 --> 00:11:14,000 بە نێو ١٠ وڵاتی جیا جیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 287 00:11:14,000 --> 00:11:16,000 لەبەر ئەوەی بە هەموویدا دەڕوات'' 288 00:11:16,000 --> 00:11:18,000 وە بیرۆکەکەمان دراسەت کرد لە زانکۆی هارڤێرد 289 00:11:18,000 --> 00:11:20,000 ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەکار 290 00:11:20,000 --> 00:11:22,000 لە ئەنجامدا چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپێکمان 291 00:11:22,000 --> 00:11:24,000 کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبوون لە وڵاتی جیا جیاوە هاتبوون 292 00:11:24,000 --> 00:11:26,000 بڕیارماندا بە هەمان شوێندا بڕۆین کە پێخەمبەر ئیبراهیم پیا ڕۆشتبوو 293 00:11:26,000 --> 00:11:29,000 لە شوێنی لە دایک بونیەوە لە ئورفەوە دەستمان پێکرد 294 00:11:29,000 --> 00:11:32,000 لە باشوری تورکیا، نۆرسریم میسۆپۆتنمیا 295 00:11:32,000 --> 00:11:35,000 پاشان کەمێک بە پاس ڕۆشتین و هەندێک بە پێی و 296 00:11:35,000 --> 00:11:37,000 گەیشتینە هاران 297 00:11:37,000 --> 00:11:40,000 هەر لەوشوێنەی کە ئینجیل باس کراوە، لەوێوە دەستی بە گەشتەکە کردوە 298 00:11:40,000 --> 00:11:42,000 دواتر بە سنوردا پەڕیوەتەوە بۆ سوریا و چۆتە ئەلیپۆ 299 00:11:42,000 --> 00:11:44,000 کە دواتر دەرکەوت بە ناوی پێخەمبەر ئیبراهیم ناونراوە 300 00:11:44,000 --> 00:11:46,000 چوین بۆ دیمەشق 301 00:11:46,000 --> 00:11:48,000 کە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەگەڵ ئیبراهیمدا 302 00:11:48,000 --> 00:11:51,000 دواتر چوینە باشوری ئەردەن 303 00:11:51,000 --> 00:11:53,000 بۆ ئۆرەیشم 304 00:11:53,000 --> 00:11:56,000 کە هەموو شتێ دەربارەی پێخەمبەر ئیبراهیمە، دواتر بۆ بەیتحەلیم 305 00:11:56,000 --> 00:11:58,000 دواتر بۆ ئەو شوێنەی بە خاک سپێردراوە لێی 306 00:11:58,000 --> 00:12:00,000 لە هیبۆرن 307 00:12:00,000 --> 00:12:02,000 بەو مانایەی کە لە سەرەتاوە تا کۆتای ڕۆیشتین 308 00:12:02,000 --> 00:12:05,000 سەلماندمان دەکرێت ئەو گەشتە بکرێت و گەشتێکی خۆش بوو 309 00:12:05,000 --> 00:12:07,000 با پرسیارێکتان لێبکەم 310 00:12:07,000 --> 00:12:09,000 چەند کەس لە ئێوە بەو ئەزمونەدا ڕۆشتوە؟ 311 00:12:09,000 --> 00:12:11,000 کە هەست بکەن لە شوێنێکی نامۆن 312 00:12:11,000 --> 00:12:13,000 لە ناوچەیەکی نامۆن ؟ 313 00:12:13,000 --> 00:12:16,000 وە کەسێکی نامۆ دێت 314 00:12:16,000 --> 00:12:19,000 بەرەو ڕوت و ڕێزت لێدەگرێت 315 00:12:19,000 --> 00:12:21,000 لەوانەشە بانگت بکاتە ماڵەوە و خواردنەوەیەکیست پێشکەش بکات 316 00:12:21,000 --> 00:12:23,000 قاوەیەک بداتێ، یان ژەمێک؟ 317 00:12:23,000 --> 00:12:25,000 چەند کەستان بەو ئەزمەنەدا رۆشتون؟ 318 00:12:25,000 --> 00:12:27,000 ئەوەش جەوهەری 319 00:12:27,000 --> 00:12:29,000 گەشتەکەیە 320 00:12:29,000 --> 00:12:31,000 بەڵام ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت ئەوەیە لەم لادێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا 321 00:12:31,000 --> 00:12:33,000 تۆ چاوەڕێی دوژمنایەتی دەکەیت 322 00:12:33,000 --> 00:12:35,000 بەڵام لە جیاتیدا جوانترین پێشوازیت لێدەکرێت 323 00:12:35,000 --> 00:12:37,000 هەموو شتێک لەگەڵ پێخەمبەر ئیبراهیمدا یەکدەگرێتەوە 324 00:12:37,000 --> 00:12:39,000 '' بە ناوی باوکە ئیبراهیمەوە 325 00:12:39,000 --> 00:12:41,000 با هەندێ خواردنت پێسکەش بکەم '' 326 00:12:41,000 --> 00:12:43,000 ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەبو 327 00:12:43,000 --> 00:12:46,000 کە بۆ ئەو خەڵکە ئیبراهیم تەنها وێنەی ناو کتێبێک نییە 328 00:12:46,000 --> 00:12:49,000 ئەو زیندوە و بوونی هەیە لە ناویاندا 329 00:12:49,000 --> 00:12:51,000 هەروەها بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە 330 00:12:51,000 --> 00:12:53,000 لە دوو ساڵی ڕابردودا 331 00:12:53,000 --> 00:12:55,000 هازاران خەڵک 332 00:12:55,000 --> 00:12:57,000 دەستیان کردوە بە ڕۆشتنەوە بە هەمان ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیمدا 333 00:12:57,000 --> 00:12:59,000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 334 00:12:59,000 --> 00:13:02,000 وە خۆشیان وەرگرتوە لە میوانداریەکانیان 335 00:13:02,000 --> 00:13:04,000 دەستیان کردوە بە گەشت کردن 336 00:13:04,000 --> 00:13:06,000 لە ناو ئیسڕایل و فەلەستیندا 337 00:13:06,000 --> 00:13:08,000 لە ئەردەن ، لە تورکیا ، لە سوریا 338 00:13:08,000 --> 00:13:10,000 ئەزمونێکی سەرسورهێنەرە 339 00:13:10,000 --> 00:13:12,000 ژن و پیاوان و گەنجان و پیرەکان 340 00:13:12,000 --> 00:13:15,000 لەڕاستیدا ژنان زیاتر بوون وەک لە پیاوان 341 00:13:15,000 --> 00:13:17,000 بۆ ئەوانەشی کە ناتوانن بڕۆن 342 00:13:17,000 --> 00:13:19,000 بۆ ئەوانەی ئێستا ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ 343 00:13:19,000 --> 00:13:21,000 خەڵک گەشتی تر ڕێک دەخەن 344 00:13:21,000 --> 00:13:23,000 بە ناو کۆمەڵگاو شارەکانی خۆییان 345 00:13:23,000 --> 00:13:25,000 بۆ نمونە لە کینیکانیا گەشتیان ڕێکخست 346 00:13:25,000 --> 00:13:27,000 لە کەنیسەیەکەوە بۆ مزگەوتێک لە سینگاوی 347 00:13:27,000 --> 00:13:29,000 وە هەموشیان ژەمێکی وەکو ئەوەی ئیبراهیمیان خوارد 348 00:13:29,000 --> 00:13:31,000 ئەو ڕۆژە ڕۆژی گەشتی پێخەمبەر ئیبراهیم بوو 349 00:13:31,000 --> 00:13:33,000 لە ساوپاولۆ لە بەڕازیل بۆتە نەریتێکی ساڵانە 350 00:13:33,000 --> 00:13:35,000 کە هەزاران کەس ڕادەکەن 351 00:13:35,000 --> 00:13:37,000 بە جێپێکانی پێخەمبەر ئیبراهیم 352 00:13:37,000 --> 00:13:39,000 و کۆمەڵگا جیا جیاکان یەکپێدەگرنەوە 353 00:13:39,000 --> 00:13:42,000 تەنانەت میدیاکانیش بابەتەکەیان زۆر بە دڵ بوو 354 00:13:42,000 --> 00:13:44,000 سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا بۆی 355 00:13:44,000 --> 00:13:46,000 لەبەرئەوەی بابەتەکە بینراو بوو 356 00:13:46,000 --> 00:13:48,000 هەروەها بیرۆکەکەش بڵاودەبۆوە 357 00:13:48,000 --> 00:13:50,000 ئەمە بیرۆکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بووە کە چۆن 358 00:13:50,000 --> 00:13:52,000 دڵ نەرم بووە لە پێشوازی خەڵکە نەناسراوەکان 359 00:13:52,000 --> 00:13:54,000 هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر 360 00:13:54,000 --> 00:13:56,000 چیرۆکێک هەبوو لە بارەیەوە 361 00:13:56,000 --> 00:13:58,000 لە مانگی ڕابردوودا 362 00:13:58,000 --> 00:14:00,000 وتارێک نوسرابوو لە بارەیەوە 363 00:14:00,000 --> 00:14:03,000 لە ڕۆژنامەی گواردیان لە مانچستەر 364 00:14:03,000 --> 00:14:06,000 دوو لاپەڕەی تەواو 365 00:14:06,000 --> 00:14:09,000 گفتوگۆیان لەگەڵ کەسێکی دێهات کردبوو 366 00:14:09,000 --> 00:14:12,000 کە وتبووی '' ئەم گەشتە بە جیهانەوە دەمانبەستێتەوە '' 367 00:14:12,000 --> 00:14:15,000 هەروەها وتبوشی وەک ڕوناکیەک وایە بۆ ژیانمان 368 00:14:15,000 --> 00:14:17,000 هیوای بۆ هێناوین 369 00:14:17,000 --> 00:14:19,000 ئەمەش ئامانجەکە بوو 370 00:14:19,000 --> 00:14:22,000 بەڵام بابەتەکە تەنها فیسۆلۆجی نییە 371 00:14:22,000 --> 00:14:24,000 بەڵکو ئابوڕیسە 372 00:14:24,000 --> 00:14:26,000 لەبەرئەوەی خەڵکەکە لە کاتی گەشتەکەیاندا پارە خەرج دەکەن 373 00:14:26,000 --> 00:14:29,000 ئەم ژنەی کە لێرەدایە ناوی ام ئەحمەدە 374 00:14:29,000 --> 00:14:32,000 ئافرەتێکە لەسەر ڕێگایەک دەژی لە باکوری ئەردەن 375 00:14:32,000 --> 00:14:34,000 زۆر کەم دەرامەتە 376 00:14:34,000 --> 00:14:37,000 نیمچە نابینایەکەو مێردەکەی توانای کاری نییە 377 00:14:37,000 --> 00:14:40,000 حەوت منداڵی هەیە 378 00:14:40,000 --> 00:14:42,000 بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیکات چێشت لێنانە 379 00:14:42,000 --> 00:14:45,000 لەبەرئەوە دەستی کردوە بە دروست کردنی خواردن بۆ چەند گروپێک 380 00:14:45,000 --> 00:14:48,000 کە بەناو لادێکەیدا دەڕۆن و لە ماڵەکەیدا ژەمێک دەخۆن 381 00:14:48,000 --> 00:14:50,000 لەسەر زەویەکە دادەنیشن 382 00:14:50,000 --> 00:14:52,000 تەنانەت ڕاخەری سەرمێزی نییە 383 00:14:52,000 --> 00:14:54,000 بەڵام خۆشترین خواردن دروست دەکات 384 00:14:54,000 --> 00:14:57,000 لە گییای تازەی ئەو لادێیە 385 00:14:57,000 --> 00:14:59,000 وە خەڵکانی گەشتیار زیاتر و زیاتر هاتن 386 00:14:59,000 --> 00:15:01,000 تا وای لێهات لەم دواییانەدا 387 00:15:01,000 --> 00:15:03,000 توانای ئەوەی هەیە خێزانەکەی بەخێوبکات 388 00:15:03,000 --> 00:15:06,000 هەروەها لەوێ بە تیمەکەمانی وت 389 00:15:06,000 --> 00:15:09,000 '' ئێوە واتان لە من کرد دیار بم 390 00:15:09,000 --> 00:15:11,000 لەم لادێیەیا کە خەڵکی لەوەو پێش ڕویان نەهات 391 00:15:11,000 --> 00:15:13,000 سەیریشم بکەن 392 00:15:13,000 --> 00:15:16,000 ئەوەیە توانی گەشت کردن بە شوێن پێی پێخەمبەر ئیبراهیم 393 00:15:16,000 --> 00:15:18,000 سەدان جۆر لەو جێگایانە هەیە 394 00:15:18,000 --> 00:15:21,000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەسەر ڕێی پیاڕۆیشتەکەن 395 00:15:22,000 --> 00:15:25,000 تواناکەی لەوەدایە کە دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت 396 00:15:25,000 --> 00:15:27,000 بۆ ئەوەی یاریەکە بگۆڕێت دەبێ توانای ئەوەی هەبێت چوارچێوەکە بگٶڕێت 397 00:15:27,000 --> 00:15:29,000 بەو جۆرەی ئێمە دەیبینین 398 00:15:29,000 --> 00:15:31,000 تیڕوانینەکەی بگۆڕێت 399 00:15:31,000 --> 00:15:34,000 لە دوژمنایەتیەوە بۆ میوانداری 400 00:15:34,000 --> 00:15:37,000 لە تیرۆریزمەوە بۆ گەشتیاری 401 00:15:37,000 --> 00:15:39,000 هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 402 00:15:39,000 --> 00:15:41,000 بۆتە گۆڕینی یاریەکە 403 00:15:41,000 --> 00:15:43,000 با تەنها یەک شتتان نیشان بدەم 404 00:15:43,000 --> 00:15:45,000 ئەم بەڕوە بچوکەم هەیە لێرەدا 405 00:15:45,000 --> 00:15:47,000 کە لە ڕێگای گەشتەکەمدا هەڵمگرتۆتەوە 406 00:15:47,000 --> 00:15:49,000 لە سەرەتای ئەمساڵدا 407 00:15:49,000 --> 00:15:51,000 وەک دەزانن بەڕوەکە بەستراوەتەوە بە دار بڕوەوە 408 00:15:51,000 --> 00:15:53,000 کە ئەویش دەکرێت ببێت بە دار بەڕویەکی نوێ 409 00:15:53,000 --> 00:15:55,000 کە ئەوێش بە پێخەمبەر ئیبراهیمەوە بەستراوەتەوە 410 00:15:55,000 --> 00:15:57,000 ڕێگاکە ئێستا وەک ئەو بەڕوە وایە 411 00:15:57,000 --> 00:15:59,000 هێشتا لە سەرەتادایە 412 00:15:59,000 --> 00:16:01,000 باشە دار بەڕویەک چۆنە ؟ 413 00:16:01,000 --> 00:16:03,000 گار بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم 414 00:16:03,000 --> 00:16:05,000 بەشە هەرە خۆشەکەی دوای لە دایک بونم لێرە لە شیکاگۆ 415 00:16:05,000 --> 00:16:07,000 لە ئەوروپا بەسەر بردوە 416 00:16:07,000 --> 00:16:09,000 ئەگەر ئێوە 417 00:16:09,000 --> 00:16:11,000 لەو وێرانکارییەی لەندەن 418 00:16:11,000 --> 00:16:14,000 لە ساڵی ١٩٤٥، یان بەرلین 419 00:16:14,000 --> 00:16:16,000 وە بتوتایە 420 00:16:16,000 --> 00:16:18,000 '' دوای شەست ساڵ لە ئێستاوە 421 00:16:18,000 --> 00:16:20,000 ئێرە دەبێتە پڕ ئارامترین و ئاشتیترین شوێنەکانی سەرئەم هەسارەیە 422 00:16:20,000 --> 00:16:22,000 خەڵک پێی نەدەگوتی 423 00:16:22,000 --> 00:16:24,000 بێگومان شێت بوویت 424 00:16:24,000 --> 00:16:28,000 بەڵام وەک دەبینین بووە ، کرا.، بەهۆی یەکگرتویی ئەوروپاوە 425 00:16:28,000 --> 00:16:30,000 ئابوری هاوبەش 426 00:16:30,000 --> 00:16:33,000 پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە، توانا لە ئەوروپا بکرێت 427 00:16:33,000 --> 00:16:35,000 بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت؟ 428 00:16:35,000 --> 00:16:37,000 بۆ نا گەر پێناسێکی هاوبەش هەبێت 429 00:16:37,000 --> 00:16:39,000 کە ئەویش چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیمە 430 00:16:39,000 --> 00:16:41,000 بە سوپاسەوە ئابوریەکی هاوبەش 431 00:16:41,000 --> 00:16:44,000 هەبێ کە لە گەشتیارییەوە بنیات نرابێت 432 00:16:45,000 --> 00:16:47,000 کەواتە با بتان گەیەنمە ئەنجام 433 00:16:47,000 --> 00:16:50,000 بەوەی بڵێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا 434 00:16:50,000 --> 00:16:52,000 کە بەسەرم بردوە 435 00:16:52,000 --> 00:16:54,000 لە خراپترین و ترسناکترین ناوچەکانی 436 00:16:54,000 --> 00:16:56,000 سەر ئەم هەسارەیە 437 00:16:56,000 --> 00:16:59,000 تاکە دژواریەک و کە لەو بڕوایەدا نەبووم 438 00:16:59,000 --> 00:17:02,000 و هەستم نەکرد چارەسەر بکرێت 439 00:17:02,000 --> 00:17:04,000 بێگومان ئاسانیش نەبوو 440 00:17:04,000 --> 00:17:06,000 بەڵام دەتوانرا بکرێ 441 00:17:06,000 --> 00:17:08,000 لە باشووری ئەفریقا بوو 442 00:17:08,000 --> 00:17:10,000 هەروەها لە باکوری ئیرلەندا 443 00:17:10,000 --> 00:17:12,000 لەبەرئەوەش دەتوانریت لە هەرشوێنێکی تر بکرێ 444 00:17:12,000 --> 00:17:14,000 ئاسانە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان 445 00:17:14,000 --> 00:17:17,000 دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕوبکەینە لایەنی سێهەم 446 00:17:17,000 --> 00:17:19,000 رێگە بدەن با بانگهێشتان بکەم 447 00:17:19,000 --> 00:17:21,000 بۆ ئەوەی لایەنی سێهەم ڕەچاو بکەن 448 00:17:21,000 --> 00:17:23,000 تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوێکی زۆر بچوکیش بێت 449 00:17:23,000 --> 00:17:25,000 ئێستا خەریکە دەگەڕینە ئەوەی بۆ ساتێک پشوو وەربگرین 450 00:17:25,000 --> 00:17:27,000 تەنها ئەوەندە بکەن 451 00:17:27,000 --> 00:17:30,000 بچنە ناویەک قسە بکەن ، لەسەر وڵاتانی ترو کلتوری جیاواز 452 00:17:30,000 --> 00:17:32,000 چەند جیاوازیەک دەست نیشان بکەن 453 00:17:32,000 --> 00:17:35,000 بکەونە گفتوگۆ لەگەڵیان و گوێیان لێبگرن 454 00:17:35,000 --> 00:17:37,000 ئەوەش دەرەنجامی لایەنی سێهەمە 455 00:17:37,000 --> 00:17:39,000 ئەوەیە دواکەوتەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 456 00:17:39,000 --> 00:17:41,000 دوای تێد قسەدەکات 457 00:17:41,000 --> 00:17:43,000 بۆ نا تێد گەشت دەکات ؟ 458 00:17:43,000 --> 00:17:45,000 با لێرەدا جێتان بهێڵم 459 00:17:45,000 --> 00:17:47,000 لەگەڵ سێ شت 460 00:17:47,000 --> 00:17:50,000 یەکەم، نهێنی بۆ ئاشتی 461 00:17:50,000 --> 00:17:53,000 لایەنی سێهەمە 462 00:17:53,000 --> 00:17:55,000 وە لایەنی سێهەمیش ئێمەین 463 00:17:55,000 --> 00:17:57,000 هەریەک لە ئێمە 464 00:17:57,000 --> 00:17:59,000 لە یەک تاکە هەنگاوێکەوە 465 00:17:59,000 --> 00:18:02,000 دەتوانین جیهان، 466 00:18:02,000 --> 00:18:05,000 هەنگاوێک نزیک تر بکەینەوە لە ئاشتی 467 00:18:05,000 --> 00:18:07,000 وتەیەکی کۆنی ئەفریقی هەیە دەڵێت 468 00:18:07,000 --> 00:18:09,000 '' کاتێ شەبەکەکانی جاڵجاڵۆکە یەکدەگرێت 469 00:18:09,000 --> 00:18:12,000 دەتوانێت تەنانەت شێر بگرێت '' 470 00:18:12,000 --> 00:18:14,000 ئەگەر بمتوانیایە یەگرتنی 471 00:18:14,000 --> 00:18:16,000 لایەنی سێهەم بە ئاشتیەوە ببەستمەوە 472 00:18:16,000 --> 00:18:19,000 ئەوا دەمان توانی شێری شەڕو ناکۆکی دەستگیر بکەین 473 00:18:19,000 --> 00:18:21,000 زۆر سوپاس 474 00:18:21,000 --> 00:18:23,000 (چەپڵە)