0:00:00.000,0:00:03.000 باس کردنی بابەتێکی وەک دانوسانی سەخت 0:00:03.000,0:00:05.000 یەکێک لە پەسەندترین چیرۆکەکانم بیردەخاتەوە 0:00:05.000,0:00:07.000 لە ڕۆژ هەڵاتی ناوەڕاست 0:00:07.000,0:00:10.000 دەربارەی پیاوێک کە حەڤدە ووشتری بۆ سێ کوڕی جێهێشتبووە 0:00:10.000,0:00:13.000 نیوەی ووشترەکانی بۆ کوڕی یەکەمی جێهێشتبوو 0:00:13.000,0:00:15.000 دوو لەسەر سێی بۆ کوڕی دوەمی 0:00:15.000,0:00:17.000 یەک لە سێی بۆ بچوکترین کوڕەکەی بوو 0:00:17.000,0:00:19.000 لەبەرئەوە هەر سێ کوڕەکەی دەستیان کرد بە دانوستان 0:00:19.000,0:00:21.000 حەڤدە دابەش ناکرێت بەسەر دوو دا 0:00:21.000,0:00:23.000 بێ گومان دابەشیش ناکرێت بەسەر سێدا 0:00:23.000,0:00:25.000 هەروەها بەسەر نۆشدا 0:00:25.000,0:00:27.000 هەستی برایەتیان خەریکبوو بەرەو توڕەی و تەنگژە دەچوو 0:00:27.000,0:00:29.000 لەکۆتایدا، بە ناچاری 0:00:29.000,0:00:32.000 چونە لای ئافرەتێکی بەتەمەنی دانا 0:00:32.000,0:00:34.000 ئافرەتە بەتەمەنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بیری لە کێشەکەیان کردەوە 0:00:34.000,0:00:36.000 لە کۆتایدا گەڕایەوە و وتی 0:00:36.000,0:00:38.000 '' باشە، نازانم دەتوانم یارمەتیدان بدەم یان نا 0:00:38.000,0:00:40.000 بەڵام هیچ نەبێت ، ئەگەر دەتانەوێت، دەتوانن ئەم ووشترەی من ببەن 0:00:40.000,0:00:42.000 بۆیە ووشترەکان بوون بە هەژدە دانە 0:00:42.000,0:00:45.000 کوڕی یەکەم نیوەی ووشترەکەی برد، کە نیوەی هەژدە نۆ دەکات 0:00:45.000,0:00:48.000 کوڕی دوەم یەک لە سێ کەی خۆی برد کە لە هەژدە دەکاتە شەش 0:00:48.000,0:00:50.000 کوڕە گەنجەکەشی نۆیەکی خۆی برد 0:00:50.000,0:00:52.000 کە نۆ یەکی هەژدە دەکاتە دوو 0:00:52.000,0:00:54.000 کەواتە ئەو هەموو وشترانەی کە بردویانە دەکاتە ١٧ 0:00:54.000,0:00:56.000 وە یەک ووشتریش مایەوە 0:00:56.000,0:00:58.000 وە گێرایانەوە بۆ ژنە بەتەمەنە داناکە 0:00:58.000,0:01:00.000 (پێکەنین) 0:01:00.000,0:01:02.000 ئێستا، ئەگەر بۆ ساتێک بیر لە چیرۆکەکە بکەنەوە 0:01:02.000,0:01:04.000 لەو بڕوایەدام کە هێمایە بۆ 0:01:04.000,0:01:07.000 زۆرێک لەو دانوستانە سەختانەی کە توشیان دەبین 0:01:07.000,0:01:09.000 هەر وەک ئەو حەڤدە حوشترە دەست پێدەکەن، بێئەوەی ڕێگایەک هەبێت بۆ چارەسەر 0:01:09.000,0:01:11.000 بە جۆرێک لە جۆرەکان ئەوەی پێویستە بیکەین 0:01:11.000,0:01:14.000 بریتیە لە گەڕانەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە، وەک ژنە بەتەمەنە داناکە 0:01:14.000,0:01:16.000 بە چاوێکی ترەوە سەیری بارو دۆخەکە بکەین 0:01:16.000,0:01:19.000 بە هەژدە ووشتر بێینە دەرەوە لە بارودۆخەکە 0:01:20.000,0:01:22.000 ئێستا، دۆزینەوەی ڕێگایەکی وەک ڕێگای ئەو هەژدە وشترە لە ململانێکانی جیهاندا 0:01:22.000,0:01:25.000 بۆتە خولیای ژیانی من 0:01:25.000,0:01:28.000 لە بنەڕەتدا مرۆڤایەتی هەروەک ئەو سێ برایە دەبینم 0:01:28.000,0:01:30.000 کە ئێمە هەموومان یەک خێزانین 0:01:30.000,0:01:32.000 هەموومان بە شێوەیەکی زانستیانە دەزانین 0:01:32.000,0:01:34.000 بە سوپاسەوە بۆ شۆڕشەکانی پەیوەندی 0:01:34.000,0:01:37.000 هەموو هۆزەکانی جیهان، هەموو پازدە هەزارەکەیان 0:01:37.000,0:01:40.000 کە لە پەیوەندیدان بە یەکەوە 0:01:40.000,0:01:42.000 وە ئەمەش یەکگرتنێکی گەورەی خێزانیە 0:01:42.000,0:01:44.000 بەڵام هێشتا، هەروەکو یەکگرتنەوەی هەر خێزانێک 0:01:44.000,0:01:46.000 هەمووی لە خۆشی و ئاشتیدا نییە 0:01:46.000,0:01:48.000 پڕە لە ململانێ 0:01:48.000,0:01:50.000 وە پرسیارەکەش ئەوەیە 0:01:50.000,0:01:52.000 چۆن دەتوانین لەگەڵ جیاوازیەکانماندا بگونجێین؟ 0:01:52.000,0:01:54.000 چۆن مامەڵە لەگەڵ قوڵترین جیاوازیەکان بکەین، 0:01:54.000,0:01:56.000 وە بەکار هێنانی مەیلی مرۆڤ بۆ ململانێ 0:01:56.000,0:01:58.000 لەگەڵ زیرەکی مرۆڤدا 0:01:58.000,0:02:01.000 بۆ دروست کردنی ژمارەیەکی لە بن نەهاتووی چەک بۆ وێران کاری؟ 0:02:01.000,0:02:03.000 ئەوە پرسیارەکەیە 0:02:03.000,0:02:06.000 سێ دەیەی ژیانم بەسەر برد 0:02:06.000,0:02:08.000 لە ڕاستیدا نزیکەی چوار دەیەی ژیانم 0:02:08.000,0:02:10.000 بە گەشت کردن بە جیهاندا 0:02:10.000,0:02:13.000 هەوڵم دا بۆ کارکردن و تێوەگلان و مامەڵە کردن 0:02:13.000,0:02:16.000 بەدرێژایی یۆگسلافیا بۆ خۆرهەڵاتی ناوەڕاست 0:02:16.000,0:02:18.000 بۆ چین و ڤەنزوێلا 0:02:18.000,0:02:21.000 کە هەریەک لەم ناوچانە یەکێکن لە مەترسیداترین و پڕ ململانێترین شوێنەکانی جیهان 0:02:21.000,0:02:23.000 ئەو پرسیارەم لە خۆم دەکرد 0:02:23.000,0:02:25.000 وە لەو بڕوایەدا بە جۆرێک لە جۆرەکان 0:02:25.000,0:02:27.000 نهێنی گەیشتن بە ئاشتیم دۆزیەوە 0:02:27.000,0:02:30.000 بە ڕاستی چاوەڕوان نەکراو سادەیە 0:02:30.000,0:02:33.000 ئاسان نییە، بەڵام سادەیە 0:02:33.000,0:02:35.000 تەنانەت شتێکی نوێش نیە 0:02:35.000,0:02:37.000 لەوانەشە یەکێک بێت لە هەرە کۆنترین فۆلکلۆرەکانی مرۆڤایەتی 0:02:37.000,0:02:40.000 نهێنی ئاشتی خۆمانین 0:02:40.000,0:02:42.000 ئێمەین کە 0:02:42.000,0:02:44.000 وەکو کۆمەڵگایەک ڕەفتار دەکەین و 0:02:44.000,0:02:46.000 دەوری ململانێکانمان داوە 0:02:46.000,0:02:48.000 کە دەتوانێ ڕۆڵێکی بەرچاو ببینێت 0:02:48.000,0:02:51.000 با چیرۆکێکتان پێبڵێم، وەک نمونەیەک 0:02:52.000,0:02:54.000 نزیکەی بیست ساڵ لەمەو بەر کاتێ لە باشوری ئەفریقا بووم 0:02:54.000,0:02:56.000 لەگەڵ کۆمەڵێ پارتدا کارم دەکرد 0:02:56.000,0:02:58.000 وە ماوەی مانگێک کاتی زیادەم هەبوو 0:02:58.000,0:03:00.000 لەبەرئەوە بەسەرم برد 0:03:00.000,0:03:02.000 لەگەڵ هەندێ گروپی (سان بوشمێن)دا 0:03:02.000,0:03:05.000 زۆر سەرمسوڕما بوو لەو شێوەیەی کە کێشە یاخود تێکهەڵچونەکانیان پێ چارەسەر دەکرد 0:03:06.000,0:03:08.000 لەبەرئەوەی پێش هەمووشتێک 0:03:08.000,0:03:10.000 ئەوان ڕاوچی و کۆکەرەوەی شت بوون 0:03:10.000,0:03:12.000 بەشێوەی باو باپیرانمان دەژیان 0:03:12.000,0:03:15.000 لەوانەیە لە %٩٩ ی وەک ئەوان بوبێت 0:03:15.000,0:03:18.000 هەریەکەیان تیری بە ژەهر داپۆشراویان پێیە کە بۆ ڕاو کردن بە کاری دەهێنن 0:03:18.000,0:03:20.000 بێ گومان کوشندەیە 0:03:20.000,0:03:22.000 کەواتە چۆن چۆنی کار لەسەر جیاوازیەکان دەکەن 0:03:22.000,0:03:24.000 لەڕاستیدا ئەوەی من فێریبووم ئەوە بوو 0:03:24.000,0:03:27.000 هەرکاتێ توڕەبوون هەبوایە لە ناویاندا 0:03:27.000,0:03:30.000 یەکێکیان دەچوە ناو دار و دەوەنەکان و شیرە ژەهراویەکانی دەشاردەوە 0:03:30.000,0:03:34.000 وە دواتر هەمویان لە بازنەیەکدا دادەنیشتن هەر بەم شێوەیە 0:03:34.000,0:03:37.000 دادەنیشن و قسەدەکەن و قسە دەکەن 0:03:37.000,0:03:39.000 کە لەوانەیە دوو ڕۆژ بخایەنێت یان سێ یان چوار 0:03:39.000,0:03:41.000 بەڵام پشوو نادەن 0:03:41.000,0:03:43.000 تاوەکو چارەسەرێ دەدۆزنەوە 0:03:43.000,0:03:45.000 یاخود باشتر، ئاشت دەبنەوە 0:03:45.000,0:03:47.000 وە ئەگەر بارودۆخەکە هەر لە هەڵچوندا بوایە 0:03:47.000,0:03:49.000 یەکێکیان دەناردە دەرەوە تاوەکو سەردانی هەندێ لە خزمەکانیان بکات 0:03:49.000,0:03:51.000 وەک ماوەیەک بۆ سارد بونەوە لە توڕەیی و هەڵچون 0:03:51.000,0:03:53.000 باشە، ئەم سیستەمەیە 0:03:53.000,0:03:56.000 لەو بڕوایەدام هەر ئەو سیستەمە بوو کە هەتاوەکو ئێستا بە 0:03:56.000,0:03:58.000 زیندوی هێشتونیەتەوە 0:03:58.000,0:04:01.000 من ئەو سیستەمەم ناو ناوە '' لایەنی سێهەم'' 0:04:01.000,0:04:03.000 لەبەرئەوەی ئەگەر بیری لێبکەیتەوە 0:04:03.000,0:04:06.000 لە ململانێیەکدا ئەگەر بێت و باسی بکەیت 0:04:06.000,0:04:08.000 دوو لایەنمان هەیە 0:04:08.000,0:04:10.000 نمونەی عەرەب دژی ئیسڕائیل ، کرێکار دژی بەڕێوەبەر 0:04:10.000,0:04:13.000 مێرد دژی ژن، کۆماریەکان دژی دیموکراتەکان 0:04:13.000,0:04:15.000 بەڵام ئەوەی زۆر جار کە نایبینین 0:04:15.000,0:04:17.000 ئەوەیە کە هەمیشە لایەنی سێهەم هەیە 0:04:17.000,0:04:19.000 وە لایەنی سێهەمیش لە ململانێکاندا ئێمەین 0:04:19.000,0:04:21.000 کۆمەڵگایەکە لە دەورمانن 0:04:21.000,0:04:23.000 هاوڕێکانمانن، لایەنگرەکان 0:04:23.000,0:04:25.000 ئەندامانی خێزان، دراوسێکان 0:04:25.000,0:04:28.000 وە ئێمەش دەتوانین ڕۆڵێکی بەرچاو ببینین 0:04:28.000,0:04:30.000 لەوانەیە باشترین ڕێگا 0:04:30.000,0:04:33.000 کە لایەنی سێهەم بتوانێت یارمەتی پێ بدا 0:04:33.000,0:04:36.000 ئەوەبێت بیخاتە بەرچاوی پارتەکان چ شتێک لەبەردەم مەترسیدایە 0:04:36.000,0:04:38.000 بۆ نمونە، لەبەر خاتری منداڵەکان، یان بۆ خاتری خێزانەکە 0:04:38.000,0:04:41.000 بۆ خاتری کۆمەڵگا، بۆ خاتری داهاتوو 0:04:41.000,0:04:44.000 با بۆ ساتێک لە شەڕ کردن بوەستین و گفتوگۆ بکەین 0:04:44.000,0:04:46.000 لەبەرئەوەی کێشەکە لەوەدایە 0:04:46.000,0:04:48.000 لە کاتی ململانێ و تێکهەڵچونەکاندا 0:04:48.000,0:04:50.000 زۆر بە ئاسانی دەکرێت باوەڕمان لە دەست بدەین 0:04:50.000,0:04:52.000 کاردانەوە زۆر ئاسانە 0:04:52.000,0:04:55.000 ئێمەی مرۆڤ وەک ئامێری کاردانەوە واین 0:04:55.000,0:04:57.000 وەکو وتەکە دەڵێین 0:04:57.000,0:04:59.000 لەکاتی توڕە بوون باشترین قسە دەکەین 0:04:59.000,0:05:02.000 بۆئەوەی تا ماوی پەشیمان نەبیت 0:05:02.000,0:05:05.000 وە لەبەر ئەوە ئێمە هەر بە لایەنی سێهەم دەمێنینەوە 0:05:05.000,0:05:07.000 ئەو لایەنەی کە یارمەتیمان دەدات بچینە باڵکۆنەکە 0:05:07.000,0:05:10.000 مەبەستمان لە باڵکۆنەکەش ڕوانگەی مرۆڤە 0:05:10.000,0:05:13.000 شوێنێک کە بتوانین چاومان لەسەر خەڵاتەکە بێت 0:05:13.000,0:05:16.000 با چیرۆکێکی بچکۆلانەی خۆمتان پێبڵێم لەسەر دانوستان 0:05:16.000,0:05:19.000 چەند ساڵێک لەمەوبەر وەک کار ئاسان کارێک 0:05:19.000,0:05:21.000 لە چەند گفتووگۆیەکی سەختدا تێوە گلام 0:05:21.000,0:05:23.000 لە نێوان سەرکردەکانی ڕوسیا 0:05:23.000,0:05:25.000 و سەرکردەکانی چیچاندا 0:05:25.000,0:05:27.000 وەک دەزانن جەنگ بوو 0:05:27.000,0:05:29.000 ئێمەش لە لاهی پێک گەیشتین 0:05:29.000,0:05:31.000 لە تاوەری ئاشتی 0:05:31.000,0:05:34.000 لە هەمان ژور کە دادگای جەنگی یۆگۆسلافیای 0:05:34.000,0:05:36.000 لێکرا 0:05:36.000,0:05:38.000 گفتوگۆکان بە سەرەتایەکی تاڕادەیەک سەخت دەستی پێکرد 0:05:38.000,0:05:40.000 کاتێ جێگری سەرۆکی چیچان 0:05:40.000,0:05:43.000 بەوە دەستی پێکرد کە پەنجەی ڕاکێشا بۆ ڕوسەکان و پێی وتن 0:05:43.000,0:05:45.000 '' ئێوە دەبێت لە جێگەی خۆتان بمێننەوە لەسەر ئەم کورسیانە 0:05:45.000,0:05:47.000 لەبەرئەوەی دەخرێنە دادگا بەهۆی تاوانەکانی جەنگەوە '' 0:05:47.000,0:05:49.000 وە لەسەر قسەکانی ڕۆشت و پاشان ڕووی کردە من و وتی 0:05:49.000,0:05:51.000 '' تۆ ئەمەریکیت 0:05:51.000,0:05:54.000 سەیرکە بزانە ئێوەی ئەمەریکی چی دەکەن لە پۆرتۆریکۆ'' 0:05:54.000,0:05:57.000 یەکسەر مێشکم چوبۆ ئەوێ '' پۆرتۆ ریکۆ؟ باشە من چی دەزانم لەسەر پۆرتۆ ریکۆ '' 0:05:57.000,0:05:59.000 خەریک بوو کاردانەوەم هەبێ 0:05:59.000,0:06:02.000 بەڵام دواتر هەوڵمدا بچمە بالکۆنەکە 0:06:02.000,0:06:04.000 بەڵام دواتر کە ئەو وچانێکی وەرگرت 0:06:04.000,0:06:06.000 هەموویان سەیریان دەکردم چاوەڕوانی وەڵام بوون لێم 0:06:06.000,0:06:09.000 لە ڕوانگەی منەوە، لەوێوە لە باڵکۆنەکەوە، توانیم سوپاسی بکەم و بڵێم 0:06:09.000,0:06:12.000 '' سوپاسی ڕەخنەکەت دەکەم لەسەر وڵاتەکەم ، 0:06:12.000,0:06:14.000 وە من بە هێمای ئەوە وەریدەگرم کە ئێمە لەناو هاوڕێکانمانداین 0:06:14.000,0:06:17.000 و بە سەربەستانە دەتوانین قسە لەگەڵ یەکتر بکەین 0:06:17.000,0:06:20.000 وە ئەوەی ئێمە لێرین ئێرە بۆی، قسەکردن نیە لەسەر پۆرتۆریکۆ یاخود ڕابردوو. 0:06:20.000,0:06:23.000 بەڵکو ئێمە لێرەین بۆئەوەی بزانین ئایا دەتوانین ڕێگایەک بدۆزینەوە بۆ 0:06:23.000,0:06:26.000 وەستاندنی خوێن ڕژان و نائارامی لە چیچان '' 0:06:26.000,0:06:29.000 گفتوگۆکە گەڕایەوە باری ئاسایی 0:06:29.000,0:06:31.000 ئەوە ڕۆڵی لایەنی سێهەمە 0:06:31.000,0:06:33.000 ئەوەیە یارمەتی لایەنەکان بدات بچنە باڵکۆنەکەوە 0:06:33.000,0:06:36.000 با بۆ ساتێک بتانبەمە ناو 0:06:36.000,0:06:38.000 ئەو ڕوانگەیەی لە جیهانەوە بە سەخترین ململانێ دادەنرێت 0:06:38.000,0:06:40.000 یاخود بە مەحاڵترین ململانێ 0:06:40.000,0:06:42.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:06:42.000,0:06:45.000 پرسیارەکە ئەوەیە : لێرەدا کێ لایەنی سێهەمە 0:06:45.000,0:06:47.000 چۆن دەتوانین بچینە باڵکۆنەکە 0:06:47.000,0:06:49.000 لە ئێستادا وا ڕەفتار ناکەم کە وەڵامێکم پێبێت 0:06:49.000,0:06:51.000 بۆ ململانێی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:06:51.000,0:06:53.000 بەڵام لەو بڕوایەدام کە هەنگاوی یەکەمم پێبێت 0:06:53.000,0:06:55.000 پیتەکان، یەکەم هەنگاوە 0:06:55.000,0:06:58.000 وەک شتێکە کە هەریەک لە ئێمە وەکو لایەنی سێهەم دەتوانین بیکەین 0:06:58.000,0:07:00.000 بەڵام سەرەتا با پرسیارێکتان لێبکەم 0:07:00.000,0:07:02.000 چەند کەس لە ئێوە 0:07:02.000,0:07:04.000 لە ساڵی ڕابردوودا 0:07:04.000,0:07:07.000 هەستتان بە دوو دڵی کردوە سەبارەت بابەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:07:07.000,0:07:09.000 وە پرسیوتانە کە کێ دەتوانێت چی بکات ؟ 0:07:09.000,0:07:11.000 تەنها بۆ زیاتر زانینی خۆم، چەند کەس لە ئێوە ؟ 0:07:11.000,0:07:14.000 باشە کەواتە بەشێکی زۆرمان 0:07:14.000,0:07:16.000 لەگەڵ ئەوەشدا زۆر دورە لێمانەوە 0:07:16.000,0:07:19.000 بەڵام بۆچی وەها گرنگی دەدەین بەم ململانێیە؟ 0:07:19.000,0:07:21.000 ئایا بەهۆی ژمارەی مردووەکانەوەیە؟ 0:07:21.000,0:07:23.000 بە سەدان جار زیاتر خەڵک مردوە 0:07:23.000,0:07:25.000 لە ئەفریقا وەک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:07:25.000,0:07:27.000 کەواتە نەخێر، بەهۆی چیرۆکەکەوەیە 0:07:27.000,0:07:29.000 لەبەرئەوەی هەست بە شتێکی کەسایەتی دەکەین کە تێوەگلاوە 0:07:29.000,0:07:31.000 لە چیرۆکەکەدا 0:07:31.000,0:07:33.000 ئیتر ئایا ئسلامبن یاخود مەسیحی یاخود جولەکە 0:07:33.000,0:07:35.000 کەسێکی ئاینی بین یاخود جولەکە 0:07:35.000,0:07:37.000 وا هەست دەکەین کە شتێکی کەسایەتیمان هەیە تیایدا 0:07:37.000,0:07:40.000 من وەکو زانایەکی مرۆڤناسی، دەزانم 0:07:40.000,0:07:43.000 ئێمە چیرۆک وەکو وەکو ئامرازێکی گەیاندن بەکار دەهێنین بۆ گواستنەوەی زانیاری بۆ خەڵک 0:07:43.000,0:07:45.000 چیرۆکەکان مانا دەبەخشنە ژیانمان 0:07:45.000,0:07:47.000 بە هەمان شێوە ئەوەی ئێمە دەیکەین لە (تێد) ئەوەیە چیرۆک دەگێڕینەوە 0:07:47.000,0:07:49.000 چیرۆکەکان وەک کلیل وان 0:07:49.000,0:07:52.000 کەواتە پرسیارەکەم بریتیە لە 0:07:52.000,0:07:54.000 بەڵێ، با هەوڵبدەین چارەسەری كێشەکانی سیاسەت بکەین 0:07:54.000,0:07:56.000 لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:07:56.000,0:07:59.000 بەڵام هەروەها با سەیرێکی چیرۆکەکەش بکەین 0:07:59.000,0:08:01.000 با هەوڵ بدەین بگەینە ڕەگی شتەکان و لێیان تێبگەین 0:08:01.000,0:08:03.000 هەوڵبدەین لایەنی سێهەم ببینین 0:08:03.000,0:08:06.000 بەڵام ئەوە چی دەگەیەنێت؟ لەوێدا چیرۆکەکە چییە؟ 0:08:06.000,0:08:08.000 ئێستا ئێمەی زانایانی مرۆڤناسی دەزانین 0:08:08.000,0:08:11.000 کە هەموو کلتورێک چیرۆکی ڕەسەنی هەیە 0:08:11.000,0:08:13.000 ئەی چیرۆکە ڕەسەنەکەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کامەیە؟ 0:08:13.000,0:08:15.000 لە دەستەواژەیەکدا ، ئەمەیە: 0:08:15.000,0:08:18.000 چوار هەزار ساڵ لەمەوبەر خۆی و خێزانەکەی 0:08:18.000,0:08:20.000 بەناو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕۆشتن 0:08:20.000,0:08:23.000 هەرلەو کاتەشەوە دنیا وەک خٶی نەماوە 0:08:23.000,0:08:25.000 ئەو پیاوە، بێگومان 0:08:25.000,0:08:27.000 پێغەمبەر ئیبراهیم بوو 0:08:27.000,0:08:29.000 هەروەها هێمایەک بوو بۆ یەکگرتن 0:08:29.000,0:08:31.000 یەکگرتنی خێزانەکەی 0:08:31.000,0:08:33.000 ئەو باوکی هەمووشمانە 0:08:33.000,0:08:35.000 بەڵام باسەکە تەنها ئەوە نەبوو کە دەبێت بە هێمای چی یاخوود پەیامی چی پێبوو 0:08:35.000,0:08:38.000 پەیامە بنچینەییەکەی هەر یەکگرتن بوو 0:08:38.000,0:08:41.000 چۆنیەتی بەستنەوەی هەموان پێکەوە 0:08:41.000,0:08:44.000 وە ئاکامە بنچینەنەکەشی ڕێز و 0:08:44.000,0:08:46.000 دڵنەرمی بوو بەرامبەر کەسانی نامۆ 0:08:46.000,0:08:49.000 میوانداریەکەی شتێک بوو کە پێی ناسرابوو 0:08:49.000,0:08:51.000 وە هەرلەم ڕوانگەیەشەوە 0:08:51.000,0:08:53.000 ئەوە بۆتە سیمبوڵی لایەنی سێهەم 0:08:53.000,0:08:55.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:08:55.000,0:08:58.000 هەر ئەویشە بیرمان دەخاتەوە 0:08:58.000,0:09:00.000 کە ئێمە بەشێکین لە بەشێکی زۆرتر 0:09:00.000,0:09:02.000 ئێستا چۆن 0:09:02.000,0:09:04.000 بۆ ساتێک بیری لیبکەنەوە 0:09:04.000,0:09:07.000 لەمڕۆدا ڕوبەڕوی تیرۆر دەبینەوە 0:09:07.000,0:09:09.000 تیرۆریزم چییە؟ 0:09:09.000,0:09:12.000 تیرۆریزم بریتیە لە گرتنی بێتاوانێکی نەناسراو 0:09:12.000,0:09:15.000 و دەیانکەیتە دوژمن و دەیان کوژیت 0:09:15.000,0:09:17.000 بۆ دروست کردنی ترس 0:09:17.000,0:09:19.000 ئەی پێچەوانەی تیرۆریزم چییە؟ 0:09:19.000,0:09:21.000 بریتیە گرتنی بێتاوانێکی نەناسرا و 0:09:21.000,0:09:23.000 وەک هاوڕێەک مامەڵەی لەگەڵ بکەیت 0:09:23.000,0:09:26.000 کە پێشوازی لێدەکەیت بۆ ناو ماڵەکەت 0:09:26.000,0:09:28.000 بۆ ئەوەی تێگەیشتن دروست ببێت 0:09:28.000,0:09:31.000 یان ڕێز یاخود خۆشەویستی 0:09:31.000,0:09:33.000 باشە ئەی چی دەبێت ئەگەر 0:09:33.000,0:09:36.000 چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم وەربگریت 0:09:36.000,0:09:38.000 کە ئەویش چیرۆکی لایەنی سێهەمە 0:09:38.000,0:09:40.000 چی دەبێت ئەگەر وابێت 0:09:40.000,0:09:43.000 لەبەرئەوەی پێخەمبەر ئیبراهیم ڕەمزێکە بۆ میوانداری و پێشوازیکردن 0:09:43.000,0:09:46.000 چی دەبێت ئەگەر ببێتە دژە تیرۆریزمێک؟ 0:09:46.000,0:09:48.000 چی دەبێت ئەگەر ئەوە ببێتە ڤاکسینێک 0:09:48.000,0:09:50.000 دژە دەمارگیرییەکی ئایینی 0:09:50.000,0:09:53.000 چۆن ئەو چیرۆکە دەکەیتە ڕاستی ؟ 0:09:53.000,0:09:55.000 لە ئێشتادا تەنها گێڕانەوەی چیرۆکێکی 0:09:55.000,0:09:57.000 بەهێز بەس نییە 0:09:57.000,0:09:59.000 بەڵکو دەبێت خەڵکی تەجروبەی بکات 0:09:59.000,0:10:02.000 دەبێت لە چیرۆکەکەدا بژین، ئەی باشە ئەوە چۆن دەکرێت؟ 0:10:02.000,0:10:05.000 من بەم شێوەیە بیرم لە چۆنیەتی کردنەکەی کردەوە 0:10:05.000,0:10:07.000 یەکەم هەنگاو بێ گومان هەر بیرکردنەوەیە لە بابەتەکە 0:10:07.000,0:10:09.000 لەبەرئەوەی ئاسانترین ڕێگا ئەوەیە 0:10:09.000,0:10:12.000 کە لە پێشدا پیاسەیەک بکەیت 0:10:12.000,0:10:15.000 بە ڕێ ڕۆشتنی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیت 0:10:15.000,0:10:18.000 بە هەمان ڕێگەی پێخەمبەر ئیبراهیم 0:10:18.000,0:10:21.000 لەبەرئەوەی ڕۆشتن هێزێکی ڕاستەقینەی هەیە 0:10:21.000,0:10:24.000 ئێوە دەزانن من وەکو مرۆڤ ناسێک : هەر ڕۆشتن ئێمەی کردۆتە مرۆڤ 0:10:24.000,0:10:26.000 شتێکی پێکەنیناوییە، کاتێک بە ڕێگادا دەڕۆین 0:10:26.000,0:10:28.000 شان بە شانی یەکتر دەڕۆین 0:10:28.000,0:10:31.000 بە هەمان ئاڕاستەین 0:10:31.000,0:10:33.000 بەڵام ئەگەر بێت و من بەرەوڕوت بێم 0:10:33.000,0:10:36.000 وە ئەوەندە لێت نزیک ببمەوە 0:10:36.000,0:10:39.000 تۆ هەست دەکەیت مەترسیت لەسەرە 0:10:39.000,0:10:41.000 بەڵام ئەگەر من شان بە شانت ڕێگا بکەم 0:10:41.000,0:10:43.000 تەنانەت ئەگەر شانیشمان بەر یەک بکەوێت 0:10:43.000,0:10:45.000 ئەوا کێشەیەک نابێت 0:10:45.000,0:10:47.000 کێ شەڕ دەکات کاتێک بە ڕێگادا دەڕوات و پیاسە دەکات 0:10:47.000,0:10:50.000 هەرلەبەر ئەوەشە لە کاتی دانوستاندا ، کاتێک شتەکان بەرەو دژواری دەڕوات 0:10:50.000,0:10:52.000 خەڵکی دەچنە پیاسەیەک لە نێوان درەختەکان 0:10:52.000,0:10:54.000 جا ئەو بیرۆکەیەم بۆ هات 0:10:54.000,0:10:56.000 چی دەبێت ئەگەر هانی بیرۆکەی 0:10:56.000,0:10:58.000 شوێن پێ کەوتن بدەین 0:10:58.000,0:11:01.000 بیر لە ڕێگە ئاوریشمییەکان بکەنەوە، دەبێت دوای ئاپالاچی-یەکان بکەوین 0:11:01.000,0:11:03.000 کە بە شوێن پێکانی 0:11:03.000,0:11:05.000 پێغەمبەر ئیبراهیمدا دەڕوات 0:11:05.000,0:11:07.000 بەڵام وتیان '' ئەوە شێتتیە ناتوانیت 0:11:07.000,0:11:10.000 هەرگیز ناتوانیت بە شوێن پێکانی پێخەمبەر ئیبراهیمدا بڕۆیتەوە ئەوە زۆر ترسناکە 0:11:10.000,0:11:12.000 پێویست دەکات ئەم هەموو سنورە ببڕیت 0:11:12.000,0:11:14.000 بە نێو ١٠ وڵاتی جیا جیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:11:14.000,0:11:16.000 لەبەر ئەوەی بە هەموویدا دەڕوات'' 0:11:16.000,0:11:18.000 وە بیرۆکەکەمان دراسەت کرد لە زانکۆی هارڤێرد 0:11:18.000,0:11:20.000 ئەوپەڕی توانای خۆمان خستەکار 0:11:20.000,0:11:22.000 لە ئەنجامدا چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپێکمان 0:11:22.000,0:11:24.000 کە نزیکەی ٢٥ کەس دەبوون لە وڵاتی جیا جیاوە هاتبوون 0:11:24.000,0:11:26.000 بڕیارماندا بە هەمان شوێندا بڕۆین کە پێخەمبەر ئیبراهیم پیا ڕۆشتبوو 0:11:26.000,0:11:29.000 لە شوێنی لە دایک بونیەوە لە ئورفەوە دەستمان پێکرد 0:11:29.000,0:11:32.000 لە باشوری تورکیا، نۆرسریم میسۆپۆتنمیا 0:11:32.000,0:11:35.000 پاشان کەمێک بە پاس ڕۆشتین و هەندێک بە پێی و 0:11:35.000,0:11:37.000 گەیشتینە هاران 0:11:37.000,0:11:40.000 هەر لەوشوێنەی کە ئینجیل باس کراوە، لەوێوە دەستی بە گەشتەکە کردوە 0:11:40.000,0:11:42.000 دواتر بە سنوردا پەڕیوەتەوە بۆ سوریا و چۆتە ئەلیپۆ 0:11:42.000,0:11:44.000 کە دواتر دەرکەوت بە ناوی پێخەمبەر ئیبراهیم ناونراوە 0:11:44.000,0:11:46.000 چوین بۆ دیمەشق 0:11:46.000,0:11:48.000 کە مێژویەکی دورو درێژی هەیە لەگەڵ ئیبراهیمدا 0:11:48.000,0:11:51.000 دواتر چوینە باشوری ئەردەن 0:11:51.000,0:11:53.000 بۆ ئۆرەیشم 0:11:53.000,0:11:56.000 کە هەموو شتێ دەربارەی پێخەمبەر ئیبراهیمە، دواتر بۆ بەیتحەلیم 0:11:56.000,0:11:58.000 دواتر بۆ ئەو شوێنەی بە خاک سپێردراوە لێی 0:11:58.000,0:12:00.000 لە هیبۆرن 0:12:00.000,0:12:02.000 بەو مانایەی کە لە سەرەتاوە تا کۆتای ڕۆیشتین 0:12:02.000,0:12:05.000 سەلماندمان دەکرێت ئەو گەشتە بکرێت و گەشتێکی خۆش بوو 0:12:05.000,0:12:07.000 با پرسیارێکتان لێبکەم 0:12:07.000,0:12:09.000 چەند کەس لە ئێوە بەو ئەزمونەدا ڕۆشتوە؟ 0:12:09.000,0:12:11.000 کە هەست بکەن لە شوێنێکی نامۆن 0:12:11.000,0:12:13.000 لە ناوچەیەکی نامۆن ؟ 0:12:13.000,0:12:16.000 وە کەسێکی نامۆ دێت 0:12:16.000,0:12:19.000 بەرەو ڕوت و ڕێزت لێدەگرێت 0:12:19.000,0:12:21.000 لەوانەشە بانگت بکاتە ماڵەوە و خواردنەوەیەکیست پێشکەش بکات 0:12:21.000,0:12:23.000 قاوەیەک بداتێ، یان ژەمێک؟ 0:12:23.000,0:12:25.000 چەند کەستان بەو ئەزمەنەدا رۆشتون؟ 0:12:25.000,0:12:27.000 ئەوەش جەوهەری 0:12:27.000,0:12:29.000 گەشتەکەیە 0:12:29.000,0:12:31.000 بەڵام ئەوەی کە بۆت دەردەکەوێت ئەوەیە لەم لادێیانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا 0:12:31.000,0:12:33.000 تۆ چاوەڕێی دوژمنایەتی دەکەیت 0:12:33.000,0:12:35.000 بەڵام لە جیاتیدا جوانترین پێشوازیت لێدەکرێت 0:12:35.000,0:12:37.000 هەموو شتێک لەگەڵ پێخەمبەر ئیبراهیمدا یەکدەگرێتەوە 0:12:37.000,0:12:39.000 '' بە ناوی باوکە ئیبراهیمەوە 0:12:39.000,0:12:41.000 با هەندێ خواردنت پێسکەش بکەم '' 0:12:41.000,0:12:43.000 ئەوەی ئێمە بۆمان دەرکەوت ئەوەبو 0:12:43.000,0:12:46.000 کە بۆ ئەو خەڵکە ئیبراهیم تەنها وێنەی ناو کتێبێک نییە 0:12:46.000,0:12:49.000 ئەو زیندوە و بوونی هەیە لە ناویاندا 0:12:49.000,0:12:51.000 هەروەها بۆ کورت کردنەوەی چیرۆکەکە 0:12:51.000,0:12:53.000 لە دوو ساڵی ڕابردودا 0:12:53.000,0:12:55.000 هازاران خەڵک 0:12:55.000,0:12:57.000 دەستیان کردوە بە ڕۆشتنەوە بە هەمان ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیمدا 0:12:57.000,0:12:59.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست 0:12:59.000,0:13:02.000 وە خۆشیان وەرگرتوە لە میوانداریەکانیان 0:13:02.000,0:13:04.000 دەستیان کردوە بە گەشت کردن 0:13:04.000,0:13:06.000 لە ناو ئیسڕایل و فەلەستیندا 0:13:06.000,0:13:08.000 لە ئەردەن ، لە تورکیا ، لە سوریا 0:13:08.000,0:13:10.000 ئەزمونێکی سەرسورهێنەرە 0:13:10.000,0:13:12.000 ژن و پیاوان و گەنجان و پیرەکان 0:13:12.000,0:13:15.000 لەڕاستیدا ژنان زیاتر بوون وەک لە پیاوان 0:13:15.000,0:13:17.000 بۆ ئەوانەشی کە ناتوانن بڕۆن 0:13:17.000,0:13:19.000 بۆ ئەوانەی ئێستا ناتوانن بڕۆن بۆ ئەوێ 0:13:19.000,0:13:21.000 خەڵک گەشتی تر ڕێک دەخەن 0:13:21.000,0:13:23.000 بە ناو کۆمەڵگاو شارەکانی خۆییان 0:13:23.000,0:13:25.000 بۆ نمونە لە کینیکانیا گەشتیان ڕێکخست 0:13:25.000,0:13:27.000 لە کەنیسەیەکەوە بۆ مزگەوتێک لە سینگاوی 0:13:27.000,0:13:29.000 وە هەموشیان ژەمێکی وەکو ئەوەی ئیبراهیمیان خوارد 0:13:29.000,0:13:31.000 ئەو ڕۆژە ڕۆژی گەشتی پێخەمبەر ئیبراهیم بوو 0:13:31.000,0:13:33.000 لە ساوپاولۆ لە بەڕازیل بۆتە نەریتێکی ساڵانە 0:13:33.000,0:13:35.000 کە هەزاران کەس ڕادەکەن 0:13:35.000,0:13:37.000 بە جێپێکانی پێخەمبەر ئیبراهیم 0:13:37.000,0:13:39.000 و کۆمەڵگا جیا جیاکان یەکپێدەگرنەوە 0:13:39.000,0:13:42.000 تەنانەت میدیاکانیش بابەتەکەیان زۆر بە دڵ بوو 0:13:42.000,0:13:44.000 سەرنجی خەڵکیان ڕاکێشا بۆی 0:13:44.000,0:13:46.000 لەبەرئەوەی بابەتەکە بینراو بوو 0:13:46.000,0:13:48.000 هەروەها بیرۆکەکەش بڵاودەبۆوە 0:13:48.000,0:13:50.000 ئەمە بیرۆکەی پێخەمبەر ئیبراهیم بووە کە چۆن 0:13:50.000,0:13:52.000 دڵ نەرم بووە لە پێشوازی خەڵکە نەناسراوەکان 0:13:52.000,0:13:54.000 هەروەها دوو هەفتە لەمەوبەر 0:13:54.000,0:13:56.000 چیرۆکێک هەبوو لە بارەیەوە 0:13:56.000,0:13:58.000 لە مانگی ڕابردوودا 0:13:58.000,0:14:00.000 وتارێک نوسرابوو لە بارەیەوە 0:14:00.000,0:14:03.000 لە ڕۆژنامەی گواردیان لە مانچستەر 0:14:03.000,0:14:06.000 دوو لاپەڕەی تەواو 0:14:06.000,0:14:09.000 گفتوگۆیان لەگەڵ کەسێکی دێهات کردبوو 0:14:09.000,0:14:12.000 کە وتبووی '' ئەم گەشتە بە جیهانەوە دەمانبەستێتەوە '' 0:14:12.000,0:14:15.000 هەروەها وتبوشی وەک ڕوناکیەک وایە بۆ ژیانمان 0:14:15.000,0:14:17.000 هیوای بۆ هێناوین 0:14:17.000,0:14:19.000 ئەمەش ئامانجەکە بوو 0:14:19.000,0:14:22.000 بەڵام بابەتەکە تەنها فیسۆلۆجی نییە 0:14:22.000,0:14:24.000 بەڵکو ئابوڕیسە 0:14:24.000,0:14:26.000 لەبەرئەوەی خەڵکەکە لە کاتی گەشتەکەیاندا پارە خەرج دەکەن 0:14:26.000,0:14:29.000 ئەم ژنەی کە لێرەدایە ناوی ام ئەحمەدە 0:14:29.000,0:14:32.000 ئافرەتێکە لەسەر ڕێگایەک دەژی لە باکوری ئەردەن 0:14:32.000,0:14:34.000 زۆر کەم دەرامەتە 0:14:34.000,0:14:37.000 نیمچە نابینایەکەو مێردەکەی توانای کاری نییە 0:14:37.000,0:14:40.000 حەوت منداڵی هەیە 0:14:40.000,0:14:42.000 بەڵام ئەوەی دەتوانێت بیکات چێشت لێنانە 0:14:42.000,0:14:45.000 لەبەرئەوە دەستی کردوە بە دروست کردنی خواردن بۆ چەند گروپێک 0:14:45.000,0:14:48.000 کە بەناو لادێکەیدا دەڕۆن و لە ماڵەکەیدا ژەمێک دەخۆن 0:14:48.000,0:14:50.000 لەسەر زەویەکە دادەنیشن 0:14:50.000,0:14:52.000 تەنانەت ڕاخەری سەرمێزی نییە 0:14:52.000,0:14:54.000 بەڵام خۆشترین خواردن دروست دەکات 0:14:54.000,0:14:57.000 لە گییای تازەی ئەو لادێیە 0:14:57.000,0:14:59.000 وە خەڵکانی گەشتیار زیاتر و زیاتر هاتن 0:14:59.000,0:15:01.000 تا وای لێهات لەم دواییانەدا 0:15:01.000,0:15:03.000 توانای ئەوەی هەیە خێزانەکەی بەخێوبکات 0:15:03.000,0:15:06.000 هەروەها لەوێ بە تیمەکەمانی وت 0:15:06.000,0:15:09.000 '' ئێوە واتان لە من کرد دیار بم 0:15:09.000,0:15:11.000 لەم لادێیەیا کە خەڵکی لەوەو پێش ڕویان نەهات 0:15:11.000,0:15:13.000 سەیریشم بکەن 0:15:13.000,0:15:16.000 ئەوەیە توانی گەشت کردن بە شوێن پێی پێخەمبەر ئیبراهیم 0:15:16.000,0:15:18.000 سەدان جۆر لەو جێگایانە هەیە 0:15:18.000,0:15:21.000 لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، لەسەر ڕێی پیاڕۆیشتەکەن 0:15:22.000,0:15:25.000 تواناکەی لەوەدایە کە دەتوانێت یارییەکە بگۆڕێت 0:15:25.000,0:15:27.000 بۆ ئەوەی یاریەکە بگۆڕێت دەبێ توانای ئەوەی هەبێت چوارچێوەکە بگٶڕێت 0:15:27.000,0:15:29.000 بەو جۆرەی ئێمە دەیبینین 0:15:29.000,0:15:31.000 تیڕوانینەکەی بگۆڕێت 0:15:31.000,0:15:34.000 لە دوژمنایەتیەوە بۆ میوانداری 0:15:34.000,0:15:37.000 لە تیرۆریزمەوە بۆ گەشتیاری 0:15:37.000,0:15:39.000 هەر لەو ڕوانگەیەشەوە ڕێگاکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 0:15:39.000,0:15:41.000 بۆتە گۆڕینی یاریەکە 0:15:41.000,0:15:43.000 با تەنها یەک شتتان نیشان بدەم 0:15:43.000,0:15:45.000 ئەم بەڕوە بچوکەم هەیە لێرەدا 0:15:45.000,0:15:47.000 کە لە ڕێگای گەشتەکەمدا هەڵمگرتۆتەوە 0:15:47.000,0:15:49.000 لە سەرەتای ئەمساڵدا 0:15:49.000,0:15:51.000 وەک دەزانن بەڕوەکە بەستراوەتەوە بە دار بڕوەوە 0:15:51.000,0:15:53.000 کە ئەویش دەکرێت ببێت بە دار بەڕویەکی نوێ 0:15:53.000,0:15:55.000 کە ئەوێش بە پێخەمبەر ئیبراهیمەوە بەستراوەتەوە 0:15:55.000,0:15:57.000 ڕێگاکە ئێستا وەک ئەو بەڕوە وایە 0:15:57.000,0:15:59.000 هێشتا لە سەرەتادایە 0:15:59.000,0:16:01.000 باشە دار بەڕویەک چۆنە ؟ 0:16:01.000,0:16:03.000 گار بگەڕێمەوە بۆ منداڵیم 0:16:03.000,0:16:05.000 بەشە هەرە خۆشەکەی دوای لە دایک بونم لێرە لە شیکاگۆ 0:16:05.000,0:16:07.000 لە ئەوروپا بەسەر بردوە 0:16:07.000,0:16:09.000 ئەگەر ئێوە 0:16:09.000,0:16:11.000 لەو وێرانکارییەی لەندەن 0:16:11.000,0:16:14.000 لە ساڵی ١٩٤٥، یان بەرلین 0:16:14.000,0:16:16.000 وە بتوتایە 0:16:16.000,0:16:18.000 '' دوای شەست ساڵ لە ئێستاوە 0:16:18.000,0:16:20.000 ئێرە دەبێتە پڕ ئارامترین و ئاشتیترین شوێنەکانی سەرئەم هەسارەیە 0:16:20.000,0:16:22.000 خەڵک پێی نەدەگوتی 0:16:22.000,0:16:24.000 بێگومان شێت بوویت 0:16:24.000,0:16:28.000 بەڵام وەک دەبینین بووە ، کرا.، بەهۆی یەکگرتویی ئەوروپاوە 0:16:28.000,0:16:30.000 ئابوری هاوبەش 0:16:30.000,0:16:33.000 پرسیارەکەم لێرەدا ئەوەیە، توانا لە ئەوروپا بکرێت 0:16:33.000,0:16:35.000 بۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناکرێت؟ 0:16:35.000,0:16:37.000 بۆ نا گەر پێناسێکی هاوبەش هەبێت 0:16:37.000,0:16:39.000 کە ئەویش چیرۆکەکەی پێخەمبەر ئیبراهیمە 0:16:39.000,0:16:41.000 بە سوپاسەوە ئابوریەکی هاوبەش 0:16:41.000,0:16:44.000 هەبێ کە لە گەشتیارییەوە بنیات نرابێت 0:16:45.000,0:16:47.000 کەواتە با بتان گەیەنمە ئەنجام 0:16:47.000,0:16:50.000 بەوەی بڵێم لە ماوەی ٣٥ ساڵی ڕابردوودا 0:16:50.000,0:16:52.000 کە بەسەرم بردوە 0:16:52.000,0:16:54.000 لە خراپترین و ترسناکترین ناوچەکانی 0:16:54.000,0:16:56.000 سەر ئەم هەسارەیە 0:16:56.000,0:16:59.000 تاکە دژواریەک و کە لەو بڕوایەدا نەبووم 0:16:59.000,0:17:02.000 و هەستم نەکرد چارەسەر بکرێت 0:17:02.000,0:17:04.000 بێگومان ئاسانیش نەبوو 0:17:04.000,0:17:06.000 بەڵام دەتوانرا بکرێ 0:17:06.000,0:17:08.000 لە باشووری ئەفریقا بوو 0:17:08.000,0:17:10.000 هەروەها لە باکوری ئیرلەندا 0:17:10.000,0:17:12.000 لەبەرئەوەش دەتوانریت لە هەرشوێنێکی تر بکرێ 0:17:12.000,0:17:14.000 ئاسانە هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ خۆمان 0:17:14.000,0:17:17.000 دەگەڕێتەوە سەرئەوەی ڕوبکەینە لایەنی سێهەم 0:17:17.000,0:17:19.000 رێگە بدەن با بانگهێشتان بکەم 0:17:19.000,0:17:21.000 بۆ ئەوەی لایەنی سێهەم ڕەچاو بکەن 0:17:21.000,0:17:23.000 تەنانەت ئەگەر بە هەنگاوێکی زۆر بچوکیش بێت 0:17:23.000,0:17:25.000 ئێستا خەریکە دەگەڕینە ئەوەی بۆ ساتێک پشوو وەربگرین 0:17:25.000,0:17:27.000 تەنها ئەوەندە بکەن 0:17:27.000,0:17:30.000 بچنە ناویەک قسە بکەن ، لەسەر وڵاتانی ترو کلتوری جیاواز 0:17:30.000,0:17:32.000 چەند جیاوازیەک دەست نیشان بکەن 0:17:32.000,0:17:35.000 بکەونە گفتوگۆ لەگەڵیان و گوێیان لێبگرن 0:17:35.000,0:17:37.000 ئەوەش دەرەنجامی لایەنی سێهەمە 0:17:37.000,0:17:39.000 ئەوەیە دواکەوتەکەی پێخەمبەر ئیبراهیم 0:17:39.000,0:17:41.000 دوای تێد قسەدەکات 0:17:41.000,0:17:43.000 بۆ نا تێد گەشت دەکات ؟ 0:17:43.000,0:17:45.000 با لێرەدا جێتان بهێڵم 0:17:45.000,0:17:47.000 لەگەڵ سێ شت 0:17:47.000,0:17:50.000 یەکەم، نهێنی بۆ ئاشتی 0:17:50.000,0:17:53.000 لایەنی سێهەمە 0:17:53.000,0:17:55.000 وە لایەنی سێهەمیش ئێمەین 0:17:55.000,0:17:57.000 هەریەک لە ئێمە 0:17:57.000,0:17:59.000 لە یەک تاکە هەنگاوێکەوە 0:17:59.000,0:18:02.000 دەتوانین جیهان، 0:18:02.000,0:18:05.000 هەنگاوێک نزیک تر بکەینەوە لە ئاشتی 0:18:05.000,0:18:07.000 وتەیەکی کۆنی ئەفریقی هەیە دەڵێت 0:18:07.000,0:18:09.000 '' کاتێ شەبەکەکانی جاڵجاڵۆکە یەکدەگرێت 0:18:09.000,0:18:12.000 دەتوانێت تەنانەت شێر بگرێت '' 0:18:12.000,0:18:14.000 ئەگەر بمتوانیایە یەگرتنی 0:18:14.000,0:18:16.000 لایەنی سێهەم بە ئاشتیەوە ببەستمەوە 0:18:16.000,0:18:19.000 ئەوا دەمان توانی شێری شەڕو ناکۆکی دەستگیر بکەین 0:18:19.000,0:18:21.000 زۆر سوپاس 0:18:21.000,0:18:23.000 (چەپڵە)